ده‌ستی درێژكرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌ته‌كا بكات، هه‌ندێ دوودڵیی بۆ دروستبوو ده‌ستی بداتێ یان نه؟ چونكه هه‌ندێ خاشاك به‌ده‌ستیه‌وه بوو، ماوه‌یه‌ك ده‌ستی گرت چاوه‌ڕوان بوو تا ده‌ستی بداتێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌ترسا تووشی شتێك ببێ ده‌ستی دایێ!! ئه‌مه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه له‌واقیعی ژیانمانا ده‌یبینین، پێمان ناخۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا تێكه‌ڵ ببین كه‌خاشاكێك به‌ده‌ستیانه‌وه هه‌یه مه‌بادا لێیانه‌وه تووشی نه‌خۆشی ببین..
كارمان هه‌مووی سه‌یره!! پێمان ناخۆشه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا تێكه‌ڵ ببین كه‌خاشاكێ یا ته‌پوتۆزێ به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه!! به‌ڵام له‌ته‌ك كه‌سانێكا دا ده‌نیشین كه تاچه‌ناگه‌یان له‌گوناح و تاوان پڕبوون، قسه‌یان له‌ته‌كا ده‌كه‌ین، و بگره له‌ته‌كیشیانا ده‌خۆین و ده‌خۆینه‌وه!!
ئه‌و وێنه‌یه‌م له‌و وێنه‌یه‌دا به‌دیكرد كه پێغه‌ممه‌ری ئازیزمان دروودی خوای لێ بێ به‌جواتترین په‌ڕ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا بۆی كێشاووین: مثل الجليس الصالح والجليس السو‌ء، كمثل صاحب المسك وكير الحداد، لا يعدمك من صاحب المسك: إما تشتريه أو تجد ريحه، وكير الحداد: يحرق بدنك أو ثوبك، أو تجد منه ريحا خبيثة(1).
واته: هاونشینیی پیاوچاك و پیاو خراپ وه‌ك هاونشینییه له‌گه‌ڵ عه‌تر فرۆش و ئاسنگه‌ردا، عه‌تر فرۆشه‌كه یا به‌شت ده‌دا یا لێی ده‌كریت، و یا بۆنێكی خۆشی لێ ده‌كه‌یت. به‌ڵام ئاسنگه‌ره‌كه یاپزیسكی ئاگره‌كه ده‌تسووتێنێ، یا بۆگه‌نی مووشه‌ده‌مه‌كه دێت به‌سه‌رتا..
ئه‌گه‌ر ئێمه له‌بۆی بۆگه‌ن هه‌ڵدێین، با له خراپه‌كاران وگوناحكاران خراپتر هه‌ڵبێین، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شوێن پۆشاكی جوان و بۆنی خۆشا ده‌گه‌ڕێین با باشتر به‌شوێن خۆش ره‌وشت و كردار جوانا بگه‌ڕێین. ئاگاداربه له‌گه‌ڵ خراپه‌كاردا هاوه‌ڵ مه‌به، چونكه حه‌تمه‌ن خراپه‌كه‌یت تووش ده‌بێ، بۆ دڵنیایی له‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێت به‌سه كه ده‌فه‌رموێ: "الرجل على دين خليله، فلينظر أحد كم من يخالل؟"(2). واته: پیاو له‌سه‌ر دینی دۆسته‌كه‌یه‌تی، بایه‌كێ له‌ئێوه بزانێت كی ده‌كاته دۆستی خۆی؟
ئه‌گه‌ر پێت وابێ پیسی خراپكار له‌دنیادا سوودی بۆت ده‌بێ.. سه‌دله‌سه‌د دڵنیابه كه‌له‌قیامه‌تا سوودی نابێ بۆت.. بڕوانه خوای باڵا ده‌ست چ ده‌فه‌رموێ: " الأَخِلاَّءُ يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِينَ "(3). له‌رۆژی قیامه‌تا دۆستان هه‌ندێكیان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێكیان، جگه له پارێزكاران.. ئه‌گه‌ر لێره خۆشه‌ویست بن، له‌وێ دوژمنن، هۆشیاربه برام! له‌وانه نه‌بیت كه‌رۆژی قیامه‌ت په‌نجه‌ی په‌شیمانی به‌ده‌میانا ده‌به‌ن، و له‌و رۆژه‌شا په‌شیمانی سوودی نییه.. ئه‌ها قورئان دیمه‌نی ئه‌وانه‌مان چۆن دێنێته پێشچاو؟:"يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلانًا خَلِيلا "(4)، هاوار بۆ خۆم! خۆزگا فڵانم نه‌كردایه‌ته دۆستی خۆم!!..
به په‌له:
هاوسه‌ره بۆخوا سوڵحاوه‌كه‌م پاش نانخواردنه به‌تام وچێژه‌كه‌ی عیشا ده‌وری و كووپه‌كانی كۆده‌كرده‌وه و بردی بۆ شۆرینگه‌ی مووبه‌قه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كار و ئیشی ناوماڵ و ماندووبوونه‌یا ده‌ستی به شۆردن و پاككردنه‌وه‌یان كرد.. منیش دڵم پێی سووتا كه نیشانه‌ی ماندووییم له‌نێوچاویا ده‌بینی، بۆیه پێم گوت: خانمه باشه‌كه‌م! ده‌توانی شۆردنی ئه‌وانه دوابخه‌یت بۆسبه‌ینێ؟ له‌پشت ئه‌وپه‌رده‌ی ماندووبوونه‌وه كه به‌سه‌ر رواڵه‌تیا هاتبوه خوار بۆی روانیم و گوتی: گه‌ر ئه‌مانه تا سبه‌ی به‌م چه‌وری وچه‌په‌ڵییه‌وه بمێننه‌وه ئه‌م شه‌و به‌ره‌حه‌تی خه‌وم لێ ناكه‌وێت.!!
گوتم: ئاخر تۆ زۆرماندوویت هه‌ندێ به‌زه‌ییت به‌خۆتا بێته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامێكی ژیرانه‌ی دامه‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر تا سبه‌ینێ وازیان لێ بێنم ئه‌و چه‌وری و شتانه‌یان پێوه ده‌لكێ، و سبه‌ینێ به‌زه‌حمه‌ت بۆم پاك ده‌بێته‌وه، تا زووتر بیان شۆم زووتر بۆم پاك ده‌بنه‌وه، و زه‌حمه‌تیان كه‌متر ده‌بێ، و ئێستا به كه‌مێ شامپۆ و تایت بریقه‌یان پێ ده‌كه‌وێت..
گوتم: خانمه به‌رێزه‌كه‌م! تۆ پێت ناخۆشه ته‌نیا شه‌وێك ئه‌و چه‌وری و پاشماوانه به‌ده‌ورییه‌كانه‌وه بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئاخۆ چه‌ندان كه‌س له‌ئێمه هه‌یه شوێنه‌واری گوناح و تاوانه‌كانی به‌سه‌ر دڵیه‌وه قۆتماخه‌ی كردووه، و بزمه‌ته‌ی به‌ستووه هه‌رگوێشی ناداتێ به تایتی ته‌وبه و داوای لێخۆشبوو‌ن پاكی بكاته‌وه..
هه‌رچی سه‌یری شۆرگه‌كه‌م ده‌كرد قاپ وده‌ورییه‌كان به‌شۆردنه‌كه بریقه‌یان لێوه ده‌هات، و چه‌وری وچه‌په‌ڵییه‌كه‌یان پێوه نه‌ما، وام ده‌زانی هاوار له‌من ده‌كات و ده‌ڵێ: خێراكه دڵ و ده‌روونت له‌چه‌په‌ڵی گوناحه‌كانت پاك بكه‌ره‌وه، و پاك نه‌كردنه‌وه‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه.. دوا به‌دوای ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته قورئانییه‌م له‌گوێدا ده‌زرنگایه‌وه: " وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ "(5). هه‌روه‌ها ئه‌م ئایه‌ته‌ی تریش كه ده‌فه‌رموێ:"إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا "(6)
وێنه‌ی ئه‌وقاپه نه‌شۆراوه‌ی پشتگوێ خراوه له هزرو بیرما به‌رجه‌سته ببوو، ده‌م بینی له‌ناوه‌وه بۆنی ناخۆشی لێ دروست بووه، و له‌رووی ده‌ره‌وه‌ش به‌چینێ كه‌ڕووی ره‌ش داپۆشراوه. هه‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ی بیرهێنامه‌وه كه ده‌فه‌رموێ: "تعرض الفتن على القلوب كالحصير عودا عودا. فأي قلب أشربها نكت فيه نكتة سوداء. وأي قلب أنكرها نكت فيه نكتة بيضاء. حتى تصير على قلبين، على أبيض مثل الصفا. فلا تضره فتنة ما دامت السماوات والأرض. والآخر أسود مربادا، كالكوز مجخيا لا يعرف معروفا ولا ينكر منكرا. إلا ما أشرب من هواه " (7)
وه‌ك تاڵ تاڵی حه‌سیر فیتنه به‌ملاو لای دڵا راده‌خرێ، وه‌ك ته‌نراوی حه‌سیر له‌سه‌ر دڵا ده ته‌نرێ، هه‌ردڵێ به‌ته‌واوی ئه‌و فیتنه‌یه‌ی هه‌ڵمژی و تێكه‌ڵی بوو خالێكی ره‌شی تیا دروست ده‌كات، هه‌ردلێكیش ئینكاری كرد و پێی ناخۆش بوو خالێكی سپی تیا دروست ده‌كات، تا دڵه‌كان ده‌بنه دوودڵ: یه‌كێكیان سپی پاڵفته كه هیچ فیتنه‌یه‌ك زیانی پێ ناگه‌یه‌نێ تا زه‌وی وعاسمانه‌كان هه‌بن، ئه‌وی تریشیان ره‌شی قه‌لاخی وه‌ك گۆزه‌ی سه‌ر به‌ره‌وخواری لێ دێ و هیچ حه‌ق وخێرێكی پێوه به‌ند نابێ، وه‌ك چۆن گۆزه‌ی سه‌ر به‌ره‌وخوار ئاوی پێوه به‌ند نابێ.. به‌پێی هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی چاكه‌و خراپه دیاری ده‌كات. واته: ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واو هه‌وه‌سیا گونجا ئه‌وه چاكه باخراپیش بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یش گونجا خراپه باچاكیش بێت.
ئێستا ده‌زانیت كه پشگوێ خستنی پاكردنه‌وه‌ی دڵ له‌گوناح و تاوان، دڵ ده‌كاته ره‌شێكی قه‌لاخی؟!..
فڵچه و سیواك:
فلچه‌ی ددان: پاش هه‌ر ژه‌مه خواردنێ شتێ له پاشماوه‌ی خواردنه‌كه له‌نێوان ددانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه، خه‌ڵكی گورج په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فڵچه‌ی ددان، یا سیواك یا هه‌رشتێ له‌وانه‌ی ده‌م وددان پاك ده‌كاته‌وه.. خۆ ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك پشتگوێ یان خست بۆی بۆگه‌ن وئازاری به‌سوێی واده‌كه‌ن به‌ناچاری بڕوات پاكیان بكاته‌وه.. ئه‌ها له‌سه‌ر فڵچه‌ی ددانه‌كان چ ده‌رسێ نووسراوه!! ئێمه ئه‌وه‌ند بایه‌خ به‌پاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی گۆشتی پاك له نێو زار‌و ددانمان ده‌ده‌ین، كه‌چی خۆمان له‌پاكرنه‌وه‌ی له‌گۆشتی بۆگه‌ن ده‌خافڵێنین..
له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌ی قورئان له‌م ئایه‌ته‌دا كێشاویه‌تی له زه‌ین(ذهن)تا دروست بووبێ:" وَلا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ "(8). چه‌ند گۆشتی خه‌ڵكی ده‌خۆین به‌قسه‌كردن له‌باره‌یانه‌وه كه پێیان ناخۆشه، یا چه‌نده‌ها وشه‌ی چه‌په‌ڵ و ناشیاو به‌ده‌ممانا دێت!!
باپێكه‌وه ئه‌م دیمه‌نه سه‌رسوڕهێنه‌ره سه‌یر بكه‌ین له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا: عن أبي هريرة- رضي الله عنه- قال " جا‌ء الأسلميُّ إلى نبيّ اللّه صلى اللّه عليه وسلم فشهد على نفسه أنه أصاب امرأة حراماً أربع مرات، كل ذلك يعرض عنه النبي صلى اللّه عليه وسلم فأقبل في الخامسة فقال: "أنكتها؟ " قال: نعم، قال: "حتى غاب ذلك من‌ك في ذلك منها؟ " قال: نعم، قال: "كما يغيب المرود في المكحلة والرِّشاء في البئر " قال: نعم قال: "هل تدري ما الزِّنا؟ " قال: نعم أتيت منها حراماً ما يأتي الرجل من امرأته حلالاً، قال: "فما تريد بهذا القول؟ " قال: أريد أن تطَهِّرني، فأمر به فرجم، فسمع النبيُّ صلى اللّه عليه وسلم رجلين من أصحابه يقول أحدهما لصاحبه: أنظر إلى هذا الذي ستر اللّه عليه فلم تدعه نفسه حتى رجم رجم الكلب، فسكت عنهما، ثم سار ساعةً حتى مرَّ بجيفة حمار شائل برجله فقال: "أين فلانٌ وفلانٌ؟ " فقالا: نحن ذان يارسول اللّه، قال: " انزلا فكلا من جيفة هذا الحمار " فقالا: يا نبي اللّه، من يأكل من هذا؟ قال: "فما نلتما من عرض أخيكما آنفاً أشدٌّ من أكلٍ منه، والذي نفسي بيده إنه الآن لفي أنهار الجنة يَنْقَمِسُ فيها " .(9)
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماعیز ددانی به زیناكردنا نابوو، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رمانی به‌ره‌جم كردنی دا، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ گوێی له دو پیاو بوو له‌هاوه‌ڵه‌كان، یه‌كێكیان به‌وی تریانی گوت: سه‌یری ئه‌مه بكه، خوا سڕی پۆشیبوو كه‌چی وازی له‌خۆی نه‌هێنا، تا وه‌ك سه‌گ تۆپاندیان! پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ماوه‌یه‌ك لێیان بێده‌نگ بوو، تا به‌لای كه‌رێكی مردارۆبووی هه‌ڵئاوساودا تێپه‌ڕی و فه‌رمووی: ئه‌وه فڵان و فڵان له‌كوێن؟ عه‌رزیان كرد قوربان! ئه‌وه ئێمه‌ین. فه‌رمووی: دابه‌زن له‌لاكی ئه‌و كه‌ره بخۆن! ئه‌وانیش عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! كێ ده‌توانێ له‌و مردارۆبووه بخوات؟! فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و برایه‌تانه‌وه كه‌مێ له‌مه‌وبه‌ر باستان كرد، له‌خواردنی ئه‌وه سه‌خت تربوو.
براكه‌م! خۆ دیت ئه‌وقسانه‌ی ئێمه له‌باره‌ی خه‌ڵكییه‌وه ئه‌یان كه‌ین چه‌ند گوناح و تاوانن؟! له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌ئێمه پاساو بۆ قسه‌كه‌ی بێنێته‌وه‌و بڵێت: وه‌نه‌بێ من شتێكم بۆ هه‌ڵبه‌ستبێ، به‌ڵكو شتێكم وتووه كه له‌وا هه‌بووه. عه‌یبێكم باسكردووه كه تیایا هه‌بووه!! به‌و برایه ده‌ڵێم: فه‌رموو گوێ له پێغه‌ممه‌ری ئازیزمان h بگره بزانه چی ده‌فه‌رموێ:" قيل يا رسول الله ما الغيبة؟ قال ذكرك أخاك بما يكره، قال أرأيت إن كان فيه ما أقول؟ قال إن كان فيه ما تقول فقد اغتبته، وإن لم يكن فيه ما تقول فقد به‌ته ." .(10) واته: عه‌رزی پێغه‌ممه‌ریان كرد: قوربان غه‌یبه‌ت چییه؟ فه‌رمووی: باسكردنی كه‌سێكه به‌شتێك كه پێی ناخۆش بێت. عه‌رزیان كرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌یشی تیابێ؟ فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تیایا هه‌بوو غه‌یبه‌تت كردووه، ده‌نا ئه‌گه‌ر تیایا نه‌بوو ئه‌وه بوختانت بۆ كردووه!!
هه‌ندێ وشه هه‌یه ئێمه هه‌روا له‌زارمانا ده‌یگێڕین بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خێكی پێ بده‌ین كه چۆن غه‌زه‌بی خوا دێنێته جۆش، و به‌هۆیه‌وه خوا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌خاته بنكڕی چه‌هه‌ننه‌مه‌وه، ئیمامی بوخاری به‌ره‌حمه‌ت بێ بۆمان ریوایه‌ت ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:" إن العبد ليتكلم بالكلمة من رضوان الله، لا يلقي لها بالاً، يرفع الله بها درجات، وإن العبد ليتكلم بالكلمة من سخط الله، لا يلقي لها بالاً، يهوي بها في جهنم" .(11) واته: پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: واده‌بێ پیاو له‌باره‌ی ره‌زامه‌ندی خواوه قسه‌یه‌ك ده‌كات، گوێ ناداتێ ئه‌وه چه‌ندخێری زۆره، و خوا به‌وقسه‌یه چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پیاو قسه‌یه‌كی وا ده‌كات كه خوا پێی ناخۆشه، وگوێ ناداتێ چه‌ند گوناحی زۆره و، به‌و قسه‌یه خه‌شم وتوو ڕه‌یی خوا بۆخۆی ده‌نووسێ و پێی ده‌چێته بنكڕی جه‌هه‌ننه‌م.
ئه‌گه‌ر سیواك یا فڵچه‌یه‌كت به‌ده‌سته‌وه گرتووه و ده‌ته‌وێ ده‌م و ددانه‌كانتی پێ پاك بكه‌یته‌وه، باش بێته‌وه خه‌یاڵت كه پێویسته له گوناح وتاوانه‌كانیش ئاوه‌ها پاكیان بكه‌یته‌وه..
سه‌رئاو:
هه‌ركه‌س ده‌بێ بڕواته سه‌رئاو و خۆی له ناڕه‌حه‌تی پاشه‌رۆ رزگار بكات، ئه‌مه یاسایه‌كه‌و هه‌موان ده‌گرێته‌وه، چ پێغه‌ممه‌رێكی په‌یامدار، چ كافرێكی گومڕاو لار.. ئه‌وه‌ی زۆردار‌و یاخییه و به‌خه‌ڵكی ده‌ڵێ من خوای هه‌ره‌به‌رزی ئێوه‌م، و ده‌بێ له‌جیاتی په‌روه‌ردگار من بپه‌رستن ملكه‌چی ئه‌م یاسایه‌و ده‌بێ بڕوات ده‌ست به‌ئاو بگه‌یه‌نێ وخۆی له‌پاشه‌رۆی رزگاربكات، ئێستا ده‌ست بده‌ره ده‌ستم و باپێكه‌وه له ده‌لاقه‌ی مێژووه‌وه سه‌یرێكی پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان محمددروودی خوای لێ بێ بكه‌ین، چۆن ئه‌م پێغه‌ممه‌ره عابیده خواویسته خوا په‌رسته هه‌موو ورد‌و درشتێكی ژیانی به‌عه‌بدایه‌تی بۆ خواوه گرێ داوه؟!
پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ كاتێ له سه‌رئاو رزگاری ده‌بوو نزایه‌كی گه‌وره‌ی به‌وشه‌یه‌ك ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: غفرانك سێ جار دوباره‌ی ده‌كرده‌وه، به‌ڵێ، ئه‌وه وشه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام هه‌ڵگری واتایه‌كی گه‌وره‌بوو، نزایه‌ك بوو پێی ده‌پاڕایه‌وه و دوای لێبوردن و لێخۆشبوونی له‌خوا ده‌كرد.. به‌ڵام بۆ له‌وكاته‌دا ئه‌م دوعایه‌ی به‌تایبه‌ت ده‌كرد؟! بۆ داوای لێبوردنی ده‌كرد؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ به چاوی دڵ ده‌ركی كردووه كه مانه‌وه‌ی ئه‌و بۆن و پاشه‌ڕۆیه له‌هه‌ناودا چ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه! و ئێستاش به‌و ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندنه لاچووه، به‌چاوی دڵ ده‌ركی كردووه كه مه‌ترسی گوناح وتاوان چه‌ند گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر له‌دڵ و ده‌روونا بمێننه‌وه بۆیه ده‌پاڕێته‌وه و له‌خوا داوا ده‌كات به داوای لێ خۆشبوون ئه‌و گوناهانه لاببات و به ئیستیغفار شوێنه‌واریان به‌سه‌ردڵه‌وه نه‌هێلێ، بۆیه له‌ناو دڵ و له‌قوڵایی ده‌روونیه‌وه ئه‌م وشانه دێن و زمان ده‌ریان ده‌بڕێ و ده‌فه‌رموێت:" غفرانك .. غفرانك .. غفرانك"(12)، به‌ڵێ براكه‌م ! ئه‌مه ده‌رسێكی گه‌وره‌یه، و له‌پێغه‌ممه‌ری عابید وخواویست وكاربه‌جێ وه �?ێری ده‌بین.. كاتێ كه‌رۆیشتیته سه‌ر ئاو بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری پاشه‌ڕۆ له‌خۆت دوور بخه‌یته‌وه، ئه‌و نزایه‌شت بییر بكه‌وێته‌وه غفرانك تا ئازاری گوناح وتاوانت لێ دوور بخاته‌وه.
له‌سایتی ئیخوان ئۆن لاینه‌وه وه‌رگیراوه.
# # #
په‌راوێزه‌كان:
(1) أخرجه البخاري في كتاب الصيد والذبائح/باب المسك، برقم: 5108، ومسلم في كتاب البر والصلة/باب استحباب مجالسة الصالحين، برقم:4762.
(2) أخرجه الترمذي في كتاب الزهد/باب ماجاء في أخذ المال بحقه، برقم:2300، و أبوداود في كتاب الأدب/ باب من يؤمر أن يجالس، برقم:4193.
(3) سورة الزخرف/67.
(4) سورة الفرقان/28.
(5) سورة آل عمران/ 133.
(6) سورة النساء/17.
(7) أخرجه مسلم في كتاب الإيمان/باب أن الإسلام بدأ غريبا وسيعود غريبا، برقم:207.
(8) سورة الحجرات/ 12.
(9) أخرجه أبوداود في كتاب الحدود/باب رجم ماعز بن مالك، برقم:3843.
(10) أخرجه الترمذي في كتاب البر والصلة/باب ماجاء في الغيبة، برقم:1857، وقال الترمذي حديث حسن صحيح.
(11) أخرجه البخاري في كتاب الرقاق/باب حفظ اللسان، برقم: 5997.
(12) أخرجه الترمذي في كتاب الطهارة/ باب مايقول إذا خرج من الخلاء، برقم: 7.