ن: م.محمد شوكت عوده
و: حه‌سه‌ن پێنجوێنی
له‌ده‌ورو به‌ری 29 رۆژوو نیودا یه‌كجار مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه، و له‌م كاتی سووڕانه‌وه‌یه‌دا، به‌چه‌ند قۆناغێكداتێده‌په ڕێت:وه‌ك:{وونبوون (المحاق) و {ده‌مه داس-مانگی یه‌كشه‌وه (الهلال)، و {ده‌مه ته‌وراس: (ئه‌لئه‌حده‌ب)، و {كولێره‌ی ته‌واو: شه‌وی چوارده (البدر)، و جارێكی تر ده‌مه ته‌وراس ، و پاشان ده‌مه‌داس، وپاشان به‌ره‌و وونبوون.
هه‌موورۆژێك به‌یانیان خۆر له‌ته‌ره‌فی خۆرهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵدێت، و له‌ته‌ره‌فی خۆرئاواه‌و پاش دوانزه سه‌عات ته‌قریبه‌ن ئاوا ده‌بێت. هه‌روه‌ك چۆن خۆر هه‌ڵدێت و ئاوا ده‌بێ، مانگیش ئاوه‌ها هه‌ڵدێت و ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام وه‌نه‌بێ هه‌میشه له‌شه‌وا هه‌ڵبێت، و رووناكی بداته‌وه، به‌رۆژا ئاوا ببێت، نه.. هه‌یڤ كاتی هه‌ڵهاتنی به‌پێی شێوه‌كانی ده‌گۆڕێت، بۆنموونه: كاتی له‌شێوه‌ی ونبوودایه له‌گه‌ل خۆرا هه‌ڵدێت و ته‌قریبه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ویشا ئاوا ده‌بێت.. كاتی له شێوه‌ی چواره‌ی یه‌كه‌مدایه له‌نیوه‌ی رۆژدا هه‌ڵدێت، و ته‌قریبه‌ن له‌نیوه‌ی شه‌وا ئاواده‌بێ، كاتێ كه له‌شێوه‌ی كولێره‌ی ته‌واودایه، له‌گه‌ڵ خۆرئاوابووندا هه‌ڵدێت و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆرا ئاوا ده‌بێ..
كاتێ كه ده‌مه‌داسی به‌ره‌و زیاد بونه له‌پاش هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵدێت، و له‌پاش ئاوابوونی خۆره‌وه به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاوا ده‌بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه مانگی نوێ ببینین له‌رۆژی 29 هه‌می مانگی هیجریدا له‌ته‌ره‌فی خۆرئاواوه بۆی ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵام به‌بێ هاتنه‌دی ئه‌م دوومه‌رجه بینینی مه‌حاڵه:
یه‌كه‌م: ئه‌بێ مانگ گه‌یشتبێته قۆناغی ونبوونه‌وه چونكه مانگی ده‌مه داست (یه‌كشه‌وه) قۆناغه‌كه‌ی له‌پاش قۆاغی ونبون(مه‌حاق)ه‌وه دێت.. خۆ ئه‌گه‌ر مانگ قۆناغی ونبوونی نه‌بڕیبێ، مه‌حاڵه ببینرێت، و گه‌ڕان بۆی بێ سووده..
دووه‌م: مانگ ئه‌گه‌ر رۆیشتبووه قۆاغی ونبون(مه‌حاق)یشه‌وه ده‌بێ له‌پاش خۆرئاوابونه‌وه ئاواببێت، چونكه له‌سه‌ره‌تای رۆژی یه‌كه‌می هیجریدا گه‌ڕان به‌شوێن هیلالدا له‌ته‌ك ئاوابوونی خۆردا ده‌ست پێ ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر مانگ له‌ته‌ك خۆردا یا كه‌مێ له‌پێش خۆره‌وه ئاواببێ له‌م حاڵه‌ته‌شدا بینینی مه‌حاڵه، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا مانگێك به ئاسمانه‌وه نییه تابۆی بگه‌ڕێین..
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوومه‌رجه‌ی پێشوو نه‌هاته دی دیتنێ هیلال ئه‌سته‌مه.. به‌ڵام روودانی پێگه‌یشتن له‌نێوان قۆناغی ونبوون و هیلالدا، له‌پێش خۆرئاوابوون، یا ئاوابوونی مانگ پاش خۆرئاوابوون به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئه‌مه كافی نییه بۆ ئه‌وه مانگی تیا ببینرێت، ئایا به‌پێی بنه‌مای گه‌ردوون ناسی(فه‌له‌كی) بینینی مانگی یه‌كشه‌وه پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له ئاوابونی خۆر مومكین ده‌بێ؟ بێگومان نه‌خێر.. له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ئاوابوونی مانگ له‌پاش خۆرئاوابوونه‌وه به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێ كه هیلال له په‌یكه‌ری خۆره‌وه نزیكه، وه قۆناغی ونبوون به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌پێش ئاوابوونی خۆرا رووی داوه، له‌كاتی خۆرئاوابووندا هێشتا به‌رواڵه‌ت مانگ ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده له په‌یكه‌ری خۆر دوور نه‌كه‌وتۆته‌وه تا ئه‌ولێواره‌ی كه تیشكی خۆر لێی ده‌دات ده‌ربكه‌وێ، و له‌شێوه‌ی ده‌مه‌داسا ببینرێ..
دووه‌م: له‌كاتی خۆرئاوابووندا ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌ناری ئاسمان بكه‌ین له‌و ناوچه‌یه‌وه كه خۆرئاواده‌بێ تیشكێكی زۆر به‌بناری ئاسمانه‌وه‌یه، و ئه‌گه‌ر مانگ له‌و ده‌مه‌دا هه‌ڵبێ ئه‌و سووراییه زۆره تیشكی لاوازی هیلال ده‌شارێته‌وه..
سێیه‌م: بوونی په‌یكه‌ری مانگ له نزیك په‌یكه‌ری خۆره‌وه له‌كاتی خۆرئاوابووندا، واته: له‌وكاته‌دا كه‌خه‌ڵكی بۆی ده‌گه‌ڕێن مانگ زۆر له ئاسۆوه نزیكه، بوونی مانگ به‌و نزیكییه له ئاسۆوه ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی رووناكییه لاوازه‌كه‌ی هیلال. ئه‌وه‌ته ئێمه له‌كاتی نیوه‌ڕۆدا ناتوانین ته‌ماشای په‌یكه‌ری خۆر بكه‌ین، به‌ڵام له‌كاتی ئاوابوونیدا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیین بیبینین، چونكه تیشكی خۆر له‌كاتی ئاوابووندا به‌مه‌ودایه‌كی زۆرتری په‌رده‌ی هه‌واییدا ده‌روات. ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی كه‌مبوون وپه‌رته‌وازه‌بوونی تیشكه به‌هێزه‌كه‌ی.. و كه‌مێكی نه‌بێ به ئێمه ناگات.. به‌نیسبه‌ت مانگیشه‌وه هه‌روایه، له‌و كاته‌دا رووناكی مانگ زۆر لاوازه و په‌رده‌ی هه‌وایی له‌وكاته‌دا هۆیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رووناكی مانگی یه‌كشه‌و په‌رت وبڵاو بكاته‌وه، ونه‌توانیین بی بینین..
له‌مه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت په‌یكه‌ری مانگ ده‌بێ ئه‌ندازێكی موناسب له‌سه‌ر ئاسۆی خۆرئاواییه‌وه به‌رزبێ، و موسافه‌یه‌كی كافیش له په‌یكه‌ری خۆره‌وه به‌دوور بێ تا رۆژ رووناكییه‌كه‌ی زیاد بكات و قابیلی بینین بێ. چونكه ئه‌گه‌ر له‌گڕی خۆره‌كه دوور كه‌وته‌وه دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت..
جا ئه‌گه‌ر مانگیش له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆردا ئاوا ده‌بوو ئه‌وا نامومكینه دیتنی مانگی یه‌ك شه‌وه له‌به‌ر ئه‌و سێ هۆیه‌ی باسكران..
جیاوازبوونی وڵاتانی ئیسلامی و هۆكاره‌كانی:
جیاوازبوونی وڵاتانی ئیسلامی له دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زاندا له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه:
1. هه‌ندێ له‌وڵاته ئیسلامییه‌كان داوا له‌هاوڵاتانیان ده‌كه‌ن به‌شوێن مانگا بگه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر یه‌كێ هات و شایه‌تی دا شایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر حساباتی فه‌له‌كی ئه‌و دیتنه به‌مه‌حاڵ دابنێ.. ئه‌مه حاڵی به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئیسلامییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ بایه‌خێكی زۆر گه‌وره به زانیاری گه‌ردوون ناسی دراوه.
2. له‌هه‌ندێ وڵاتانی تری جیهانی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر دیتنی مانگ به‌پێی گه‌ردوون ناسی مه‌حاڵ بێ ته‌نیا شایه‌تێك وه‌رناگرن، نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش وه‌ك عه‌ره‌بسانی سعودی. ئه‌م وڵاته له ساڵی 1319 ه ه‌وه تا ئێستا ئاوه‌ها به‌كاری دێنێ..
3. هه‌ندێ ولاتانی تری جیهانی ئیسلام ئه‌سڵه‌ن هه‌ر گوێ به‌دیتنی مانگ ناده‌ن و به‌شوێنیا ناگه‌ڕێن، نموونه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش وه‌ك لیبیا و توركیا، بێ شه‌رمانه رایان گه‌یاندووه كه بۆ سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان بایه‌خ به دیتن ناده‌ن، و ته‌نیا به‌پێی حسابی فه‌له‌كی دیاری ده‌كه‌ن..
4. به‌شی زۆری وڵاتانی ئیسلامی له‌ئاستی ده‌وڵه‌تدا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شوێن مانگدا ناگه‌ڕێن، به‌ڵكو ته‌نیا داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شوێن مانگا بگه‌ڕێن.. ته‌نیا ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شوێن مانگدا بگه‌ڕێت بۆ هه‌موو مانگێك نه‌ك ته‌نیا مانگی شه‌وال و ره‌مه‌زان، و ئه‌نجامی به‌شوێن گه‌ڕانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وخێرا و له‌كه‌ره‌سه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه وڵاتی مه‌غریبه، له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌وه 270 شوێنی بۆ گه‌ڕان به شوێن مانگدا دیاریكردووه، وهێزی چه‌كداری وڵات له‌م كاره‌دا به‌شداری ده‌كات، و له سه‌ڵته‌نه‌ی عومانیشدا گه‌ڕان به‌شوێن مانگ بایه‌خێكی باشی پێ ده‌درێت، به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ی مه‌غریب.
به‌شی زۆری وڵاته ئیسلامییه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌شوێن مانگا بگه‌ڕێن، و له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر یه‌ك هاوڵاتی شایه‌تی بدات كه مانگی دیوه لێی وه‌رده‌گرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌وانه‌یه ئه‌م یه‌ك شایه‌ته ئاگای له‌كات وشوێنی مانگی یه‌كشه‌وه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌یهه‌ت وشكلی مانگی یه‌كشه‌وه‌ش نه‌ناسێ!! له‌وانه‌یه هه‌ر ته‌نێك به‌ئاسمانه‌وه ببینێ به یه‌كشه‌وه‌ی بزانێ.. بۆنموونه: له ره‌مه‌زانی ساڵی 1984دا له سعوودییه‌دا چه‌ندان ملیۆن موسوڵمان 28 رۆژ به‌رۆژوو بوون و به‌س، چونكه یه‌كێك له‌شایه‌ته‌كان ئه‌ستیره‌یه‌كی تری دیتبوو وایزانیبوو مانگی یه‌ك شه‌وه‌یه.!!
بۆیه به‌شێوه‌ی كۆمه‌ل گه‌ڕان به‌شوێن مانگی یه‌كشه‌وه‌دا پێویستییه‌كی حه‌تمییه، و باشترین وه‌سیله‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وشایه‌ته ده‌یبینێت بزانێ كه هیلاله‌و شتێكی تر نییه..
5. هه‌ندێ وڵاتان یه‌كبوونی شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگ له‌پێش چاو ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك رایگه‌یاند كه شایه‌ت مانگی یه‌كشه‌وه‌ی بینوه، گورج ئه‌و وڵاتانه‌ش شوێنی ئه‌كه‌ون، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ش له‌راستی ودروستی هه‌واڵه‌كه دڵنیابووبن وه‌ك ئه‌رده‌ن، له‌به‌رامبه‌ره‌وه هه‌ندێ وڵاتان جیاوازی شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگ له‌پێش چاو ده‌گرن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك رایگه‌یاند كه شایه‌ت مانگی یه‌كشه‌وه‌ی بینوه، ئه‌می تر نایكات به ره‌مه‌زان چونكه ده‌ڵێت: جیاوازیمان له شوێنی هه‌ڵهاتندا هه‌یه، و دیتنی یه‌كشه‌وه له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه نه‌بێ له‌كه‌س وه‌رناگرێ، نموونه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك سعودییه، بۆره‌مه‌زانی ساڵی 1420كۆچی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: له‌ئێواره‌ی رۆژی 7/ 12/1999دا مانگی یه‌كشه‌وه‌یان بینیوه، وبۆیه سبه‌ینێ 8/12/1999 یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌بێت له‌یه‌مه‌ندا. له‌به‌یانه ره‌سمییه‌كه‌ی یه‌مه‌ندا وه‌زیفه‌و ناوی شایه‌ته‌كان روون كرابوه‌وه، هه‌ندێكیان ئیمامی مزگه‌وت بوون، به‌ڵام سعوودییه پشت گوێی خست وهه‌ر بایه‌خیشی به‌و دیتنه‌ی هاوشێكه‌ی نه‌دا، ورۆژی 9/12/1999ی كرد به‌یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان..
له‌ساڵی 1424یشدا بۆ دیاریكردنی سه‌ره‌تای ره‌مه‌زان یه‌مه‌ن و ئه‌رده‌ن و فه‌له‌ستین و میسر رایان گه‌یاند كه له‌رۆژی 25/10/2003دا چه‌ندین شایه‌ت به‌چاو مانگی یه‌كشه‌وه‌یان بینیوه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌رۆژی 26/10 ئه‌و وڵاتانه به‌رۆژوو بوون، به‌ڵام سعوودیه گۆێی پێ نه‌دان و بڵاوی كرده‌وه كه رۆژی 27/10 یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه..
رای شه‌رع له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا:
ئه‌وه‌ی باسكرا هه‌ندێك له‌وهۆكاره سه‌ره‌كیانه‌بوو كه‌ده‌بنه جیاوازی وڵاتانی ئیسلامی له دیاریكردنی سه‌رتای مانگی كۆچی‌دا.. هه‌ریه‌ك له‌م لایه‌نانه‌ش مه‌هاكی جیاوازییه‌كه به‌هۆی جیاوازبوونی راو بۆچوونی مه‌زه‌بی ئه‌و وڵاتانه ده‌زانن.. له‌هه‌مووساڵێكدا ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌بێته‌وه: ئایا شوێن حسابی گه‌ردوون ناسی بكه‌وین، یا دیتنی مانگ؟ كۆمه‌ڵێك زانای شه‌رعزان و زانایانی گه‌ردوون ناس تاوتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان كردووه، به‌ڵام به‌زۆری به‌شێوه‌یه‌كی روون موناقه‌شه نه‌كراوه، تا هه‌ندێ له وحه‌قیقه‌ته گه‌ردوون ناسیی و شه‌رعییانه بۆخوێنه‌ر زه‌ق بكه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به دیتنی مانگی یه‌كشه‌وه‌وه هه‌یه. هه‌ندێ له زانایانی شه‌رعزان پێیان دروسته له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا خه‌ڵكی شوێن حساباتی گه‌ردوون ناسی بكه‌ون.. به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و شه‌رع زانانه‌ش بۆچوونێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌م رێپێدانه هه‌یه، وا به‌كورتی پێش كه‌شی ده‌كه‌ین:
1. هه‌ندێ له‌زانایان ته‌نیا له(نه‌رێ) دا رێ‌یان داوه حساباتی گه‌ردوون ناسی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ.. به‌م واتایه ئه‌گه‌ر شایه‌تێ هات وگوت: من مانگم دیوه، به‌ڵام به‌پێی حساباتی فه‌له‌كی دیتنی مانگ له‌و ئێواره‌یه‌دا مه‌حاڵ، یا نامومكین بوو، ئاله‌م حاڵه‌دا ئه‌و شایه‌تییه وه‌رناگیرێ.. به‌ناوبانگترین موفتی له‌م باره‌وه (ته‌قیه‌ددینی سوبوكی)یه كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌زانایانی مه‌زه‌بی شافیعی، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی هه‌شته‌می كۆچی‌دا، له‌فتواكه‌یدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌حسابی گه‌ردوونناسی دیتنی هیلال به‌چاو مومكین نه‌بوو، پێویسته له‌سه‌ر قازی ئه‌و شایه‌تییانه وه‌رنه‌گرێ، چونكه حسابه‌كه یه‌قینییه، و شایه‌تی و هه‌واڵه‌كه گومانه، گومانیش له‌به‌رامبه‌ر یه‌قینه‌وه هیچی پێ ناكرێ، و زیاد له‌وه ده‌بێ یه‌قینییه‌كه به‌سه‌ر گومانه‌كه‌دا پێش بخرێ. شێخول ئیسلام ئیبنو ته‌یمییه، و ئیبنوقه‌ییمی قوتابی و قه‌ررافی، و ئیبنو روشدیش هه‌مان رایان هه‌یه، له‌زانایانی سه‌رده‌می دواینیش شێخی ئه‌زهه‌ر محمد مێگفى مه‌راغی، و شێخ عه‌لی ته‌نتاوی و شێخ عبدالله مه‌نیع هه‌مان رایان هه‌یه..
2. هه‌ندێ زانایانی تر رێ‌یان داوه به‌وه‌رگرتنی رای گه‌ردوون ناسی له نه‌رێ و ئه‌رێ دا، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌پێی حسابه‌كه مانگی یه‌كشه‌وه له‌پاش خۆرئاوابوونه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی وادابێ بواری بینینی هه‌بێ..ئالێره‌دا رای گه‌ردوون ناسی وه‌رده‌گیرێ، و بۆ سبه‌ینێدا ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی كۆچی، بێ ئه‌وه‌ی دیتنی چاو به‌مه‌رج بگیرێ، به‌ناودارترین زانای ئه‌م ده‌سته‌یه (مطرف بن عبدالله) یه كه یه‌كێكه له‌گه‌وره‌زانایانی تابیعین، و (ئه‌بو عه‌بباسی كوڕی سه‌ریج) له‌گه‌وره زانایانی مه‌زه‌بی شافیعی له‌سه‌ده‌ی سێ هه‌می كۆچی‌دا، وئیبنو قوته‌یبه‌ی ده‌ینه‌وه‌ر.. و له زانایانی سه‌رده‌می دواینیش (شێخ ئه‌حمه‌د شاكیر، وشێخ موسته‌فا زه‌رقا، و شێخ یوسف قه‌رزاوی)یه.
3. ده‌سته‌یه‌كی تر له‌زانایان رێ‌یان به گه‌ردوون ناسی نه‌داوه، و له ئه‌رێ و نه‌رێ دا پشتگۆیان خستووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نیا شایه‌تێك شایه‌تی دا كه‌مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی بینیوه، و به‌پێی حسابی گه‌ردوون ناسیش مانگ هه‌ر به‌ئاسمانه‌وه نه‌بوو له‌و كاته‌دا، قسه‌ی شایه‌ته‌كه وه‌رده‌گیرێ و رای گه‌ردوون ناسی وه‌لاده‌خرێ. خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه پێی وایه كه گه‌ردوون ناسی حسابه‌كه‌ی ورد نییه، یا جۆرێكه له جادووگه‌ری وفاڵچیه‌تی، یا له‌به‌ر هه‌ردوو هۆیه‌كه.. ناودارترین زانای خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌ش شێخ بن بازه..
4. هه‌ندێ له گه‌ردوون ناسه‌كان جۆره حساباتێك ده‌كه‌ن كه جێی گومان و دڵه‌راوكه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر دییان كه مانگ پاش رۆژئاوابوون ئاوا ده‌بێت با به یه‌ك ده‌قیقه‌یش بێت، یا له‌دایكبوونی مانگ له‌پێش خۆرئاوابووندابووبێت با به‌یه‌ك ده‌قیقه‌یش بێت، رۆژی دوای ئه‌وه به‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی نوێ دا ده‌نێن، و پشت به‌فتوای ئه‌و زانایانه ده‌به‌ستن كه وتوویانه:دروسته له‌ئه‌رێ و نه‌رێ دا حساباتی گه‌ردوون ناسی به‌كاربهێنرێت.. به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌م بۆچوونه بۆ به‌ڵگه ناشێت، چونكه ئه‌و زانایانه‌ی فتوایان داوه بۆ درۆستبوونی به‌كارهێنانی گه‌ردوون ناسی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا كاتێ رێ به‌وه ده‌ده‌ن كه مانك گه‌یشتبێته حاڵه‌تی یه‌كشه‌وه‌یی، نه‌ك مانگ له حاڵه‌تی له‌دایكبوونیا بێت، چونكه له‌نێوان كاتی له‌دایكبوونیه‌وه تا كاتی یه‌ك شه‌وه‌یی 12 سه‌عات تا 18 سه‌عاتی ده‌وێت.. له‌راستیدا هیچ شه‌رعزانێك رێ به‌وه‌نادات سه‌ره‌تای مانگی تازه له حاڵه‌تی (مه‌حاق)ه‌وه ده‌ست پێ بكات. چونكه ئایه‌ته پیرۆزه‌كه كاتی موسوڵمانان به هیلاله‌وه په‌یوه‌ست ده‌كات نه‌ك به مه‌حاقه‌وه ، و هه‌روه‌ك باسمان كرد گواستنه‌وه‌ی مانگ له‌حاڵه‌تی (مه‌حاق)وه بۆ حاڵه‌تی(هیلال) 12 تا 18 سه‌عاتی ده‌وێت.. خوایش ده‌فه‌رموێ: (يسألونك عن الأهلة قل هي مواقيت للناس والحج )(2) البقرة/ 189. واته: له‌باره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كانه‌وه پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، پێیان بلێ: ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵك و بۆ زانینی كاتی حه‌ج.
له‌نێوان حساب و بینین‌دا:
به‌پێی ئه‌و باسه‌ی رابورا ناتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه:" ئایا شوێن حساباتی گه‌ردوون ناسی بكه‌وین، یاشوین دیتنی مانگ؟ " به‌بێ دیاریكردنی: مه‌به‌ست له‌حساباتی گه‌ردون ناسی، و مه‌به‌ست له‌دیتنی مانگدا..
ئایا مه‌به‌ست له‌وه‌دا كه ده‌ڵێین: شوێن دیتنی مانگ بكه‌وین ئه‌وه‌یه: شایه‌تی دانی شایه‌تێك وه‌ربگرین كه مانگی یه‌كشه‌وه‌ی دیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌دڵنیاییه‌وه زانیاریمان هه‌بێت كه ئه‌و شایه‌تییه هه‌ڵه‌یه‌و راست نییه؟. یا له (28) ی مانگی كۆچی‌دا شایه‌تییه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرین هه‌روه‌ك له‌ساڵی 1984دا له‌سعوودییه رووی دا؟
ئایا ئه‌مه نابێته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ كه فه‌رموویه‌تی: (لا تصوموا حتى تروا الهلال، ولا تفطروا حتى تروه؛ فإن غمّ عليكم فاقدروا له)، چونكه خه‌ڵكی رۆژووگرتن وشكاندنیان به‌قسه‌ی شایه‌تێك بووه كه هیلالی دیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به‌ڵگه‌ی یه‌قینی له‌سه‌رئه‌وه هه‌بووه كاتێ ئه‌و شایه‌ته ئیددیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه مانگی دیوه هیلال ئه‌سڵه‌ن به‌عاسمانه‌وه نه‌بووه!! كه‌چی موسوڵمانان له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌وشایه‌ته‌ی كه هه‌ر ئه‌ستیره‌یه‌ك یا قه‌واره‌یه‌ك یا وه‌همێكی بینیوه‌و ناوی لێ ناوه هیلال به‌رۆژوو بوون یا شكاندوویانه!!
له‌به‌رامبه‌ره‌وه مه‌به‌ست له‌وه‌دا چییه كه حساباتی گه‌ردوون ناسی به‌كاربێنین؟
هه‌ندێ له گه‌ردوون ناسه‌كان له‌م باره‌وه سه‌رپه‌ڕیان كردووه، به‌ئه‌ندازێك داوایان كردووه سه‌ره‌تای مانگی تازه ده‌ست پێ بكات له‌كاتی له‌دایكبوونی مانگ له‌پێش خۆرئاوابوونه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی خوایه كه‌په‌یوه‌ندی كاتی موسوڵمانانی به هیلاله‌وه داوه نه‌ك به‌كاتی (مه‌حاق)ه‌وه..
ئالێره‌دا پێویستییه‌كی گه‌وره دروست ده‌بێ بۆ یه‌كخستن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌سیله‌كه‌دا، دیتن وحسابات.. چون شایه‌تی دیتنی هیلال وه‌ربگرین كه ئێمه لێمان روون بێت هیلال پێش خۆر ئاوابوون ئاوابووه؟ له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه چۆن مانگ ده‌ست پێ بكه‌ین و هێشتا هیلال له‌هیچ شوێنێك له‌جیهانی ئیسلامدا نه‌بینراوه؟
بۆ چاره سه‌ركردنی ئه‌م گۆڤه‌نده پێمان باشه یه‌كێ له‌م دوورێگا بگیرێته به‌ر:
1. كاری به‌شوێن گه‌ڕانی مانگ كارێكی فه‌رمی و هه‌ره‌وه‌زی بێت، هه‌روه‌ك له شانشینی مه‌غریب ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌وڵه‌ت چه‌ند شۆێنێك بۆ به‌شوێن گه‌ڕانی مانگ دیاری ده‌كات كه بۆ ئه‌وكاره بشێ، و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌وكاره بكه‌ن بڕۆن بۆ ئه‌و شوێنانه، به‌مه‌رجێ له‌هه‌ر یه‌كێ له‌وبنكانه كه‌سێكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌مانگی لێ بێت، ئاله‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌حاڵه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وشوێنه‌دان هه‌ڵه بكه‌ن یا چاویان ره‌شكه‌و پێشكه بكات، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه موسوڵمانان له ئه‌فریقای خواروو(ساوس ئه‌فریكا) به‌هه‌ره‌وه‌زی به‌شوێن مانگا ده‌گه‌ڕێن و واده‌بێ ژماره‌یان بگاته 300 كه‌س، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌حاڵه موسوڵمانانی ئه‌و هه‌رێمه له‌دیاریكردنی سه‌ره‌تای ره‌مه‌زاندا به‌هه‌ڵه‌دا بچن..
2. له‌كاتێكدا شایه‌تێ هات و گوتی: من خۆم به‌ته‌نیا مانگم دیوه، بۆ دڵنیابوون له‌و شایه‌تییه هه‌ندێ پرسیاری لێ بكرێت، تا به‌ته‌واوی روون ببێته‌وه به‌ڵێ مانگی دیوه نه‌ك ته‌نێكی تری عاسمانی، وه‌ك ئه‌م پرسیاره سادانه: ئایا چ كاتێك دیت؟ له‌پێش خۆر ئاوابووندا، یا پاش خۆر ئاوابوون؟ ئایا له چ عاستێكه‌وه دیت؟ ئایا ده‌مه‌داسه‌كه رووی له‌سه‌ره‌وه بوو یا له‌خواره‌وه، رووی به‌لای راسته‌وه بوو یابه‌لای چه‌په‌وه؟
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێ پرسیاری ساده‌ن و پسپۆر له‌مه‌وه بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێ شایه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه یا راست..
1. المحاق -كۆتایی مانگی هه‌یڤی، یا سێ شه‌وه‌ی دواینی مانگ.
2. الهلال المتزاید: مانگی یه‌كشه‌وه‌ی به‌ره‌و زیادبوون.
3. التربیع الڕول: چواره‌ی یه‌كه‌م.
4. الاحدب المتزاید: كووڕی به‌ره‌و زیادبوون.
5. البدر: چوارده.
6. والاحدب المتناقێ: كووڕی به‌ره‌و كه‌مبوون .
7. التربیع الپانی: چواره‌ی دووه‌م .
8. الهلال المتناقێ: یه‌كشه‌وه‌ی به‌ره‌و كه‌مبوون.
9. المحاق: كۆتایی مانگ.
سه‌رچاوه‌كان:
1. محمد شوكت عودة، إسلام أون لاين/ هلال رمضان بين الحساب الفلكي والرؤية 11/11/2004.
2. قضاة، شرف1999. ثبوت الشهر القمري بين الحديث النبوي والعلم الحديث. دراسات، علوم الشريعة والقانون 26. 447-458.
3. منيع، عبد الله 2004. التحديد الفلكي لأوائل الشهور القمرية.
4. إسلام أون لاين 2004. الحساب الفلكي وإثبات الصيام والفطر.