مامۆستا عه‌لی ته‌نتاوی له‌یه‌كێ له‌كتێبه‌كانیا باسی به‌سه‌رهاتێكی سه‌ر سوورهێنه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێ: رۆیشتمه مزگه‌وته‌كه‌ی (ئه‌لعه‌بباس)و له‌وێ ڵاوێكم دی زۆر به‌گه‌ردن كه‌چییه‌وه نوێژی ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه بزانێت له‌به‌رامبه‌ر كێوه وه‌ستاوه، و له‌وه‌ستانه كه‌یدا چی ده‌ڵێت؟! منیش چاوی خۆم وڵی و وتم: تۆ بڵێیت چاوم درۆی له‌گه‌ڵ نه‌كردبم؟ ئه‌مه ده‌بێ فڵانه كه‌س بێت؟! جارێكی تریش سه‌یرم كرد‌و به‌وردی سه‌رنجم دا، دیتم به‌ڵێ، كتومت خۆیه‌تی، و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ستم به سوبحانه‌ڵڵا كرد، ئه‌م ڵاوه‌ی كه ئینسانێكی شه‌رابخۆری رۆچوو له‌خراپه‌و فیسق و فجووردا، و ئازارده‌ری دڵی دایك وباوكی، چۆن وا رێی كه‌وتۆته مزگه‌وت ونوێژ ده‌كات؟!
لێی نزیك بوومه‌وه‌و لێم پرسی تۆ فڵانه كه‌سیت؟
گوتی: به‌ڵێ.
گوتم: سۆپاس بۆ ئه‌وخودایه‌ی هیدایه‌تی دایت..
بۆم باس ناكه‌یت، بزانم چۆن خوا هیدایه‌تی دایت؟
گوتی: به‌ڵێ، بۆت باس ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین و له‌ناو مه‌لهه‌یه‌كدا تۆبه‌م كرد.. خوا چاكی بۆ بكات وپاداشتی به‌خێر بداته‌وه..
منیش به‌سه‌رسامییه‌وه گوتم: له ناو مه‌لهه‌دا ؟!
گوتی: به‌ڵێ،له ناو مه‌لهه‌دا..
گوتم: چۆن بوو؟!
گوتی: ئه‌مه داستانه‌كه‌یه‌تی.. ده‌ستی كرد به‌باسكردنی و گوتی:
گه‌ره‌كه‌كمان مزگه‌وتێكی بچكۆله‌ی تیا بوو، مامۆستایه‌كی لێهاتوو پێش نوێژی بۆ ده‌كردن، رۆژی ڵاده‌كاته‌وه به‌ڵای نوێژخۆێنه‌كانه‌وه‌و لێیان ده‌پرسێ: ئه‌رێ ئه‌وه بۆچ خه‌ڵكه‌كه دیارنین ونایه‌ن بۆ مزگه‌وت، به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان، هه‌ر نزیكی مزگه‌وت ناكه‌ونه‌وه‌و نایش زانن له كوێیه؟!
ئه‌وانیش ده‌ڵێن: قوربان! ئه‌وان له مه‌لهه‌كانن، ئه‌ویش ده‌ڵێت: مه‌لهه چییه؟
یه‌كێ له‌وه‌ڵامیدا ده‌ڵێ: قوربان! مه‌لهه هۆڵێكی گه‌وره‌یه، و سه‌كۆیه‌كی له‌ته‌خته دروستكراوی تێدایه، و ئافره‌ت به‌روتی یانیوه‌رووتی، ده‌رۆنه سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه‌و سمت و سكیانی تیا ده‌له‌رێننه‌وه، و سوور‌و سه‌مای تیا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكیش به‌ده‌وریانا دانیشتوون و سه‌یریان ده‌كه‌ن..
مامۆستا ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی سه‌یریان ده‌كه‌ن موسوڵمانیشن؟!
ده‌ڵێن: به‌ڵێ..
ئه‌ویش ده‌ڵێت: خوا په‌نامان بدات!! هیچ هه‌وڵ وتوانایه‌ك بێ خودا نابێت.. وه‌رن باپێكه‌وه برۆین بۆ ئه‌و مه‌لهانه تا له‌وێ ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ین..
ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن: مامۆستا! ئه‌وه تۆ چ ده‌ڵێیت؟ ده‌ته‌وێ له‌مه‌لهادا ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌یت، و رێی راستیان پێ پیشان ده‌یت؟!
ده‌ڵێ: به‌ڵێ..
خه‌ڵكه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌وبریاره‌ی په‌شیمانی بكه‌نه‌وه بۆیه پێی ده‌ڵێن: مامۆستاگیان! له‌وێ ده‌بینه جێی گاڵته وڵاقرتێی خه‌ڵكی، و تووشی كۆمه‌ڵێ ئێش و ئازار ده‌بین!!
پێیان ده‌ڵێت: ئایائێمه له‌پێغه‌ممه‌ر -دروودی خوای لێبێت- ئازیزترین؟! كاتێ خه‌ڵكه‌كه دییان مامۆستا له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی خۆی سووره‌و به‌راستیه‌تی، وتیان: قوربان! وانابێ..
مامۆستا پێیان ده‌ڵێت: ئه‌ی چۆن ده‌بێت؟..
ده‌ڵێن: قوربان! مۆڵه‌تمان بده ئێمه كاره‌كه‌ت بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین، به‌جۆرێك بتوانی ئامۆژگاری خۆت بكه‌یت..
ده‌رۆن بۆ مه‌لهاكه، و قسه له‌ته‌ك خاوه‌نه‌كه‌یا ئه‌كه‌ن، و ئه‌ڵێن: ئه‌مانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌لهاكه‌مان به‌ئیجار بده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستای گه‌ره‌كه‌كه‌مان ئامۆژگاری تیا بكات.!!
خاوه‌ن مه‌لهاكه لێیان ده‌پرسێت: چیتان ده‌وێت؟! چونكه ده‌ترسێ ئه‌مانه شێت بووبن، بۆیه كه‌مێ لێیان دوور ئه‌كه‌وێته‌وه،و حه‌ره‌سه‌كانی بانگ ئه‌كات، و ده‌ڵێ: ده‌تانه‌وێ مامۆستاكه‌تان بێنن لێره‌دا ئامۆژگاری بكات؟! خاوه‌ن مه‌لها سه‌رسام ده‌بێت و له‌سه‌ره‌تاوه رێ‌یان نادات..
ئه‌وانیش هه‌وڵی له‌ته‌كا ده‌ده‌ن، و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ.. ئێمه ده‌مانه‌وێ یه‌ك چاره‌كه سه‌عات ئامۆژگاری خۆی بكات، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ت پێ ده‌ده‌ین!!
له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌ر برێك پاره رێ ده‌كه‌ون، كه به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی ئه‌وده‌ستكه‌وته ببێت كه شه‌وانه له‌وشوێنه‌دا ده‌ستی ده‌كه‌وێت.. خاوه‌ن مه‌لها رازی ده‌بێت، و داوایان لێده‌كات سبه‌ی شه‌و پاش كۆتایی هاتنی سه‌مای یه‌كه‌م سه‌ماكه‌ر، نۆره‌ی ئامۆژگاری مامۆستا بێت!!
ڵاوه‌كه گوتی: شه‌وی داهاتوو من له‌وێ بووم، یه‌كێ له‌ئافره‌ته ڵاوه‌كان ده‌ستی به سووردان كرد، كاتێ كۆتایی هات په‌رده دادرایه‌وه، و پاشان جارێكی تر كرایه‌وه!! له‌ناكاو مامۆستایه‌كی ته‌مه‌نداری به‌ویقار له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتبوو، به‌ناوی خوا ده‌ستی به‌باسه‌كه‌ی كرد و پاش سوپاس و ستایشی خودا‌و سڵاواتدان له‌گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر -دروودی خوای لێبێت- ده‌ستی به‌ئامۆژگاری كرد.. خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام ببون، پێیان وابوو كه‌ئه‌مه‌ش بۆ گه‌مه‌و گاڵته‌و پێكه‌نینه، كاتێ بۆیان ده‌ركه‌وت نه‌خێر له‌به‌رده‌م مامۆستایه‌كدان به‌واتای ئامۆژگاری ئامۆژگارییان ده‌كات، به‌قاقای پێكه‌نێن و توانچ تێگرتن ده‌ستیان به‌گاڵته پێكردنی كرد. ئه‌ویش هیچ خۆی تێك نه‌دا و گوێی پێ نه‌دان، و له ئامۆژگارییه‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو، تا یه‌كێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌ستایه سه‌ر پێ و ئه‌وانی تری بێده‌نگ كرد، و گوتی: به‌یارمه‌تیتان كه‌مێ بێده‌نگ بن تا گوێمان لێ بێت و بزانیین مامۆستا چی ده‌ڵێت..
ئیتر له‌هۆڵه‌كه‌دا ئارامی و بێده‌نگییه‌ك دروست بوو، تاوای لێهات بێجگه له‌ده‌نگی مامۆستا گوێمان له‌شتێكی تر نه‌بوو. قسانێكی ده‌كرد كه‌له‌وه‌پێش نه‌مان بیستبوو، چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌كی بۆ خوێندینه‌وه، و به‌سه‌رهاتی تۆبه‌ی چه‌ند پیاوچاكێكیشی بۆ باسكردین.
مامۆستا ته‌نتاوی ده‌ڵێ: پێم گوت: تۆهیچت له‌بیرنه‌ماوه له‌وقسانه‌ی باسی كرد؟ ئاخر شتێكم له‌قسه‌كانی بۆ بگێره‌ره‌وه..
ڵاوه‌كه گوتی: له‌وانه‌ی باسی كرد ئه‌وه‌بوو گوتی: خه‌ڵكینه! ئێوه ته‌مه‌نێكی درێژتان به‌سه‌ر بردووه و گوناه و بێ ئه‌مری خواتان زۆركردووه، تام وچێژی ئه‌و گوناهانه كوا و له كوێن؟! تام وچێژی گوناهه‌كان رۆیشتن وڵاپه‌ره‌ی كرده‌وه‌كانیشتان به‌ره‌شی ماوه‌ته وه، بۆ مردن نایه‌ت به‌خه‌یاڵتانا؟! ئایا ده‌توانین له‌ده‌ست مردن رزگارمان ببێت؟! كه‌رۆژی قیامه‌ت هات و له‌به‌رده‌ستی خوای باڵاده‌ستا راگیراین و پرسیاری لێكردین: بۆ سه‌رپێچیتان له‌فه‌رمانه‌كانم كرد؟! چ وه‌ڵامێكی بده‌ینه‌وه؟! له‌ورۆژه‌دا زاڵم وسته‌مكاران به‌زه‌لیلی و سه‌رشۆری بانگ ده‌كرێن، وكۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌ره‌و دۆزه‌خ راپێچ ده‌كرێن، وفرێ ده‌درێنه ناو ئاگری بڵێسه‌داری دۆزه‌خه‌وه، له‌وڵایشه‌وه پارێزكاران و تاعه‌تكاران بانگ ده‌كرێن و ناویان ده‌خوێنرێته‌وه كه سه‌ربه‌رزن،و به‌ره‌و به‌هه‌شتی به‌رین ده‌یان به‌ن و فریشته‌كان پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن.. ئایا له‌ورۆژه‌دا ئه‌م رابواردنه كه‌مه‌ی ئێستا نابێته ژه‌قنه‌موت، و هه‌زارجار لێی په‌شیمان نابنه‌وه؟ به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانن له‌ویا په‌شیمان بوونه‌وه هیچ سوودێكی نییه، خه‌ڵكینه! ئایا سه‌رنجی كرده‌وه‌كانتان داوه به‌ره‌و كوێتان ده‌بات؟ ئێوه توانای ئه‌م ئاگره‌ی دنیاتان نییه كه به‌شێكه له‌حه‌فتا به‌شی ئاگری جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌ی چۆن به‌رگه‌ی ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ده‌گرن؟!.. پێش ئه‌وه‌ی كاتتان له‌ده‌ست بچێت رووبكه‌نه‌وه خودا و له‌سه‌ر پێچی فه‌رمانه‌كانی په‌شیمان ببنه‌وه و ته‌وبه‌بكه‌ن..
ڵاوه‌كه ده‌ڵێت: هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیان به‌گریان كرد.. مامۆستا له‌مه‌لهاكه هاته ده‌ره‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش شوێنی كه‌وتن، و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وا ته‌وبه‌یان كرد، و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن مه‌لهاكه‌ش زۆر دڵی نه‌رم بوو، له‌مه‌ودوا سه‌ردانی مامۆستای ده‌كرد، و پێم وایه ئه‌مرۆ یاسبه‌ی واز له‌وكاره‌ی ده‌هێنێ و كارێكی شه‌ریف بۆ خۆی په‌یدا ده‌كات..
ئه‌مه به‌سه‌ر هاتی ته‌وبه‌كه‌ی من بوو..
منیش گوتم: خۆزگا هه‌موو مه‌لهایه‌ك مامۆستایه‌كی ئاوها رووی تێبكردایه!!
سه‌یری (قصص من الحياة للشيخ علي الطنطاوي) بكه
سلام عليكم
بةراستي بابةتيكي كرنكه دةستان خوش بو ئةو سايته به سوده