رۆژی بیست و پێنجی مانگی دوانزه‌بوو، له‌سه‌عات حه‌وت ونیودا له فرۆكه‌خانه‌ی دوبه‌یه‌وه هه‌لرفین، و له‌سه‌عات ده و نیودا به‌كاتی جیدده دابه‌زین..
له‌فرۆكه‌خانه‌ی وڵاتانی جیهاندا خزمه‌ت به كه‌م ئه‌ندامان ئه‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه به‌ترومبێلی كاره‌بایی، یا به‌كورسی پایسكیلی هاتوچۆیان پێ ئه‌كه‌ن وئه‌یان گوێزنه‌وه، منیش كه‌سێكی كه‌م ئه‌ندامم، ئه‌وه‌ی لای من چاوه‌روان نه‌كراوبوو ئه‌وه‌بوو كه‌له‌وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك سعودییه‌دا: ترومبێلێكی كۆنی دارزیوی ئاوه‌ها بێنن، بۆ هه‌ڵگرتن وگواستنه‌وه‌ی موسافیره‌كانیان به‌كاری بێنن!! به‌ڵێ، ئێمه‌یان پێ هه‌ڵگرت به‌ره‌و ویزه و هاتنه‌ژووره‌وه(ئێنتری) رۆیشتین، به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ له‌ویزه‌و دخوولییه‌دا ئاسانكاری زۆریان بۆكردین..له‌وڵاتی سعوودییه‌دا ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسی به‌واتای وشه فه‌رمانره‌وایه، كاتێ له‌فرۆكه‌خانه‌ی جیدده‌دا پاسپۆرته‌كانیان لێ وه‌رگرتین ئیتر نه‌مان بیینیه‌وه تاگه‌راینه‌وه بۆ جیدده!! هه‌ر حاجییه‌ك رۆیشته ئه‌و وڵاته‌وه بۆی نییه له‌و دووشاره پیرۆزه‌و جیدده به‌هیچ ریه‌ك بۆ هیچ شارێكی تر بچێت..له‌فرۆكه‌خانه‌وه حه‌واڵه‌ی شاری حاجیانیان كردین، ئه‌وانه‌ی له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه هاتبوون حه‌واڵه‌ی شوێنێكیان كردین، و له‌وێ هه‌ركه‌سه‌و رابه‌رێكی حه‌جیان بۆدیاری كردین، هه‌رحاجییه‌ك 420 ریاڵیان لێسه‌ندین له‌ته‌ك په‌ساپۆرته‌كه‌ماندا،و پاش چوارسه‌عات به‌پاس ئێمه‌یان نارد بۆ مه‌ككه، به‌سێ سه‌عات و نیو گه‌یشتینه ناوشاری مه‌ككه..پێش ئه‌وه‌ی له‌جیدده ده‌ربچین نوێژی عه‌سرو نیوه‌رۆمان به قه‌سرو جه‌مع كرد.. له‌وكاته‌دا ئێمه گه‌یشتین تاریكی باڵی به‌سه‌رجیهاندا كێشا‌و نوێژی مه‌غریب بوو..
له مه‌ككه‌دا بردینیان بۆ شوێنێك تا هه‌ر گرۆپێك له‌ویتر جیا بكرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌ر گروپێك دیاریكرا، رابه‌ری حه‌جیان بۆ دیاریكردین، رابه‌ری شه‌رقی ئه‌ورووپاو ئوسترالیا بۆ حه‌جی ساڵی 1426ه پیاوێك بوو به‌ناوی: (محمد حسن عجیمی).
له‌راستیدا ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێ باسی بكه‌م چه‌ند خاڵێكن،
یه‌كه‌میان ئه‌و سۆز و عاتیفه‌یه‌ی ئینسان بۆی دروست ئه‌بێ كاتێ به‌خزمه‌ت كابه‌ی شه‌ریف ده‌گات، و به‌چاوی خۆی وه‌ك خۆی ده‌یبینێت، هۆی چییه ئه‌و شه‌وق و زه‌وقه وا دێته جۆش و خرۆش، و له‌شێوه‌ی گریان و ئه‌سرین رشتنا دیاری ده‌دات؟ من پێم وایه جگه له‌وه‌ی كه خوا ره‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وشوێنه‌دا باراندووه، وخۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی له دڵی موسوڵماناندا بۆ دروستكردووه، یه‌كێك له‌و هۆیانه‌ی كه مرۆڤ له‌یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی كه‌عبه‌دا ئاوه‌ها شه‌وق وشۆری تیا دروست ده‌بێت و فرمێسكی خۆشی ده‌رێژێت ئه‌وه‌یه: كاتێ بینه‌ر كه‌عبه ده‌بینێ،و به‌سه‌رهاتی ژیانی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ‌ی خوێندۆته‌وه یا بۆی باس كراوه، كه چۆن پێغه‌ممه‌ری خوا له‌وشاره‌دا ئازار دراوه وچه‌ند خۆگربووه!! ئه‌و شاره‌ی چه‌ند لا خۆشه‌ویست بووه و چۆن له‌پێناوی خوادا به‌جێی هێشتووه!! كاتێ كه‌به‌سه‌ر به‌رزی دێته‌وه و ئازادی ده‌كات هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بینێ، ئه‌وانه‌ی تا توانییان و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ئازاریان دا،..به‌ڵام ئێستا كه زه‌لیلن لێبوردنی گشتییان بۆ ده‌رده‌كات، وله‌هه‌مانكاتا به‌رهه‌می ئه‌و لێبوردنه‌ش ده‌بینێ چه‌ند له‌دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكه‌كه‌دا كاریگه‌ر بوو!! له‌كاتێكا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب پاشگه‌ز بوونه‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر باوه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بوون و له‌ره‌یان لێوه نه‌هات.. چونكه مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌بوو، ته‌نیا مه‌بستی رزگاربوونی خه‌ڵكه‌كه‌بوو له بت په‌رستی، ئه‌وا بوو..
یا چۆن پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیلالی حه‌به‌شی - ئه‌و مرۆڤه‌ی له‌پێناوی خوادا گه‌وره‌ترین و به‌سوێترین ئازاری چه‌شت، - نارده سه‌ر بانی كه‌عبه تا له‌وێ به ئاوازه ناوازه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر به‌گۆێی خه‌ڵكیدا بدات!! ئه‌و پیاوه‌ی له‌روانگه‌ی نه‌فامییه‌وه كۆیله‌وه بێ ئه‌رزش، به‌ڵام ئیسلام چۆن نرخی ده‌داتێ به‌شیاوی ئه‌وه‌ی ده‌زانێ برواته سه‌ر بانی كه‌عبه، و رووگه‌ی موسڵمانانی هه‌موو جیهان، ئاله‌و چه‌ند سانییه‌دا ئه‌و رووداوانه و چه‌نده‌ها شتی تریش دێته‌وه به‌رچاوی بینه‌ر،و واده‌زانێ له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌ژی و له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خوادایه.
له‌و چاو تروكانه‌ی دیتنی حه‌ره‌می مه‌كه‌دا زۆرێك له‌و مه‌سایله مێژووییانه وه‌بیری بینه‌را دێته‌وه، بۆیه ئاوه‌ها بێ ئیختیار فرمێسكی خۆشی له چاوه‌كانیه‌وه بازره‌قه ده‌به‌ستێ.
دووه‌م: ئه‌و كاروانه‌ی ئێمه له‌ته‌كیانا بووین كۆمه‌ڵێكی سۆمالی بوون، به‌ڵێنیان دابووینێ كه باڵه‌خانه‌یه‌كی جوانی پاك وته‌میزی نزیك له‌كه‌عبه‌یان بۆ گرتووین، كه به‌پێ ته‌نیا پانزه ده‌قیقه له‌كه‌عبه‌وه دووره، ئێمه‌ش به‌و خه‌یاڵه‌وه، به( شه‌قامی ریع زاخر)دا، رۆیشتین، و له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی (نه‌ححاس)دا دایان به‌زاندین، له‌وێ تووشی ناكاوێك بووین، ئه‌م باڵه‌خانه‌یه باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆر كۆن بوو، له چوار نهۆم و ژێرخانێك پێك هاتبوو، هه‌ر نهۆمی بریتی بوو له دوو ده‌سته، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی له‌سێ ژووری خه‌و و یه‌ك چێشتخانه، و دوو حه‌مام و دووئاوده‌ست.. هه‌ر ژووره‌ی چوار قه‌ره‌وێڵه‌و ئێركۆندێشنێكی تیا‌بوو، ئه‌م ژوورانه ته‌له‌فزیۆن، و دۆڵاب و یه‌خچاڵیان تیا نه‌بوو، قه‌ره‌وێڵه‌كانی زۆر كۆن و سه‌ره‌تایی بوون، نه دۆشه‌كی له دۆشه‌ك ده‌چوو نه سه‌رچه‌فی له‌سه‌رچه‌ف، هه‌ندێ جار ئاوی خواردنه‌وه‌شی نه‌بوو، كاسه‌ی یه‌كجار به‌كارهێنانی ئاوخواردنه‌وه‌ی هه‌ر زۆر كه‌م بوو.. له‌وماوه‌ی پانزه رۆژه‌ی ئێمه له‌وێ بووین یه‌كجار ئه‌و ژوورانه پاك نه‌كرانه‌وه، و چه‌رچه‌فه‌كانیان نه‌گۆررا!! كتومت وه‌ك كاروان سه‌رای سه‌رده‌می پێشین ده‌هاته به‌رچاوم.. له‌هه‌مان كاتدا به‌پێ چل و پێنچ ده‌قیقه له كه‌عبه‌وه دوور بوو..به‌پێ نه‌مان ده‌توانی برۆین بۆ حه‌ره‌می مه‌ككه..
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه خه‌ڵكه‌كه زۆر سه‌خڵه‌ت ببن، ئێمه ناره‌زاییمان بێ تووره‌بوون ده‌ربری و گوتمان: موسڵمان پێویسته وه‌فا به‌وه‌عدی خۆی بكات، چونكه ئه‌وبه‌ڵێنه‌ی داویه‌تی لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره.. و لێره‌دا كه ئێوه بۆ ماڵی خوا هاتوون چی وه‌ڵامی خوا ده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌م كاره‌تان كردووه؟
به‌ڵام هه‌ندێكی تر گه‌یاندیانه سنووری جنێو پێدان و لێكتر تووره‌بوون وده‌مه‌قاڵه..و له‌كۆتاییشدا شكات كردن له لای كار به‌ده‌ستان..
له‌راستیدا سه‌فه‌ری حه‌ج ئه‌م شتانه‌ی تیا روو ده‌دات، و بۆیه منیش ئه‌م باسه ده‌نووسم، تا ئه‌وه‌ی بۆ حه‌ج رۆیشت شتی وای به‌لاوه چاوه‌روانكراو بێ، تا تووشی سه‌دمه نه‌بێت.. پێغه‌ممه‌ری خودایش دروودی خوای لێ بێ كه ده‌فه‌رموێ: ( من حج فلم یرفس ولم یفسق رجع كیوم ولدته ڕمه)واته: ئه‌وه‌ی حه‌ج بكات و جنێو نه‌دات و شه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نه‌كات وه‌ك ئه‌و كاته‌ی له‌دایكبووه به‌بێ گوناهی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شوێنی خۆی.. مانای ئه‌وه نییه مرۆڤ واز له‌مافی خۆی بێنێ، به‌ڵكو رێنوێنیمان ده‌كات تا مرۆڤێكی شارستانی بین و به‌پێی یاسا بجوڵێینه‌وه، و به‌بێ شه‌ر و هه‌را و قسه‌ی ناشیرین وتن مافی خۆ به‌ده‌ست بێنین، ئه‌گه‌ر وامان كرد ئه‌وانه‌ش كه‌ئه‌یانه‌وێ زیان له‌خه‌ڵكی بده‌ن و درۆ له‌ته‌ك خه‌ڵكیدا بكه‌ن جارێكی تر ناتوانن.. چونكه ده‌زانن به شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌كرێنه به‌ر پرس، و به‌سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن، و ناتوانن له‌سه‌ر ئازاردانی خه‌ڵكی گیرفانی خۆیان پر بكه‌ن، و ئه‌گه‌ر ناره‌زاییه‌كیشت ده‌ربری ئه‌و فه‌رمووده‌یه وه‌ك شمشێر به‌رووتا به‌كاربینن..