ئه‌و شه‌وه‌ی بۆ به‌یانییه‌که‌ی هه‌ینی بوو ته‌بلیغییه‌کان گوتیان: پاش جومعه ده‌چینه ده‌ره‌وه. به‌ڵام پاش جومعه براده‌رێکیانم بینی گوتی: ئێواره ده‌چین، ئیتر نوێژی مه‌غریبمان له مزگه‌وتی (میره‌بووکه)* به جه‌ماعه‌ت کرد. پاش نوێژ له‌گه‌ڵ دوو براده‌ری ترا رۆیشتین بۆ (به‌له‌جووره)* تا ئه‌و براده‌ره‌ی له‌ته‌کمانا بوو پێخه‌فه‌کانی هه‌ڵگرێ، و پاشان رۆیشتین بۆ مزگه‌وتی پێرس، له‌وێ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ته‌بلیغییان بوو. نوێژی عیشامان له‌وێ به جه‌ماعه‌ت خوێند، پاش نوێژ کوڕێکی گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو، به ناوی ئه‌میره‌ددین (ئه‌م کوڕه باوکی مالیزییه و له ئوسترالیا له دایک بووه و کوللیه‌ی بازرگانی ته‌واو کردووه.) ده‌ستی به قسه کرد و قسه‌کانی زۆر کاریگه‌ر بوون، پاش ئه‌وه قه‌رار درا که بڕۆین بۆ مزگه‌وتی (که‌نینگ)* نه‌ک شاری رۆکنگهام، پاش ئه‌وه که شوورا قه‌راری خۆیاندا به‌رنامه هه‌لگیرا بۆ به‌یانی، گوتیان: ئیتر ئازادن هه‌رکه‌سێ ئه‌خه‌وێ عیباده‌ت ئه‌کا شه‌و هه‌ڵده‌ستێ بۆ ته‌هه‌ججود، ئه‌وه‌ی کاری شه‌حصییه و جه‌ماعی نییه. ئێمه‌ش رۆیشتین خه‌وتین، و پێش نوێژی به‌یانی هه‌ندێک خه‌به‌ری بووه‌وه و له‌و سێ‌یه‌کی دواینی شه‌وه‌دا قیامیان کرد، خوا لێیان قبووڵ بکات.
*ناوی گه‌ڕه‌کێکه له شاری پێرس.
درێژه‌ی بابه‌ته‌که به پی دی ئێف کراوی بخوێنه‌وه.