به‌پێنوسی: عه‌بدول هادی ئه‌حمه‌د
وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن پێنجوێنی
چه‌خماخه وگرمه گرمی هه‌وره‌کان ده‌شتی پان وبه‌رینی (بۆچی) نه‌یجیریایان ده‌کوتا، و فرمێسکیان به‌ئاسمان ده‌ڕشت، دنیا چارشێوێکی ره‌شی قه‌ترانی به‌سه‌را دابوو، له‌پشت هه‌وره چڵکنه‌کانه‌وه ئه‌ستیره‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا با سۆلسۆله‌یه‌کیش بێت بدره‌وشێنه‌وه.
له‌کۆلانه قوڕاوییه‌که‌دا کیژێک رێی ئه‌کرد و هاوبه‌شی ئاسمانی ده‌کرد له فرمێسک رشتنا، و چاوه‌کانی ئاوسابوون، له‌رواڵه‌ت و ده‌موچاویا جێی بۆ کزه‌کان ره‌ش و شین هه‌ڵگه‌ڕابوون. گورگه‌کانی مرۆڤیش بانگیان ده‌کرد تا به‌بزه‌یه‌کی شه‌یتانیه‌وه له‌ته‌کیانا رۆژبکاته‌وه..
به‌سه‌رهاتی ئه‌م کیژه چی بوو؟
لاوه لاوازه‌که‌ی هاوه‌ڵم (ئه‌بوبه‌کر)که‌زۆر ئه‌وینداری وتاره‌کانی زانای پایه به‌رز شێخ دیدات بوو، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دامه‌وه‌و گوتی: من له‌هه‌موو شتێک ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه، به‌ڵام با له‌پێشدا خۆمان له و شه‌ست وره‌هێله‌یه بپارێزین و برۆینه سایه‌ی ئه‌و دره‌ختی (بابایا) وه..
هه‌روامان کرد، له‌بن دره‌خته‌که دانیشتین، وبابه‌کر به‌زمانێکی عه‌ربی ئاوێته به ئینگلیزی له‌قسه خۆشه‌کانیا رۆچوو، گوتی: دۆستی هاورێم! هه‌رگیز ئه‌ورۆژه‌م له‌یاد ناچێته‌وه، که له‌ته‌ک کرێکاره‌کانی پرۆژه‌ی (لانه‌ی نوێ مۆسڵمان)ـه‌کاندا نوێژم ئه‌کرد، وناکاو شتێکی سارد به گۆنامه‌وه لکا، ده‌نگی سامناکی که‌سێکی هه‌ناسه سوارم به‌رگوێ که‌وت، که قۆناغی تفه‌نگه کۆنه‌که‌ی تێوه‌ژه‌ندم ووتی:( ئه‌گه‌ر کیژه‌که‌م موسوڵمان ببیت ئه‌تکوژم!.. گوێت لێمه؟ ) به‌ئاسانی ده‌نگه‌که‌م ناسییه‌وه، کێ هه‌یه قه‌شه‌ی ناوشار نه‌ناسێت؟ ئه‌وی راستی بێت مامۆستا! من هه‌رگیز ئه‌و کیژه‌م بۆ ئیسلام بانگ نه‌کردبوو.. به‌ڵام خوا ره‌حمه‌تی خۆی بۆ رێ لێوونبوان ئه‌نێرێت، له‌وکاته‌دا من سه‌رپه‌رشتی پرۆژه‌که‌م ئه‌کرد کیژێک له‌پشته‌وه پرسیاری لێ کردم: تۆ ئه‌فریقیت، بۆ نوێژه‌که‌ت له‌نوێژی ئێمه جیاوازه؟
منیش پێم وت: ئاخر من موسوڵمانم!
پێکه‌نی و وتی: ئه‌و موسوڵمانه‌ی چوار ژن دێنێت!! و سه‌ری ژنه‌کانتان به‌قوماشێک ده‌پێچن، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ردی فیلیان گرتبێت؟ ته‌ریق ئه‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر یه‌کێ ته‌ماشای ژنه‌کانتان بکات؟ ودیسان پێکه‌نییه‌وه!!
قسه‌که‌م پێ بڕی و وتم: له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سووکایه‌تی پێکردنه‌وه تۆ چیت کرد؟
ئه‌بوبه‌کر بزه‌یه‌ک گرتی و ددانه سپیه‌کانی دره‌وشانه‌وه‌و وتی: وه‌ک ئێسته‌ی تۆ تووڕه نه‌بووم!! به‌ڵکو زۆر به‌خوێن ساردییه‌وه وه‌ڵامم دایه‌وه و وتم: به‌لای که‌مه‌وه ئێمه رێز له‌ئافره‌ته‌کانمان ئه‌گرین، ناڕۆنه ده‌ره‌وه بۆ راکردن به‌شوێن پاروه نانێکدا، ئه‌وان لای ئێمه وه‌ک شاژنن، کیژه زمانی به‌ستراو بۆ ماڵ خۆیان گه‌ڕایه‌وه که به‌رامبه‌ر پرۆژه‌ی (لانه‌ی نوێ موسڵمان)ـان بوو، رۆژگار هات وچوو، ئه‌و ده‌مه‌قاڵێ زیزکه‌رانه گۆڕا بۆ پێکڤه ئاخافتنی ئارام، ووشه‌کان سه‌ریان بۆ ناو قووڵایی دروونه‌کان ئه‌کێشا و ده‌یان هه‌ژاند، ده‌سته‌واژه‌کان ده‌بوونه قه‌ناعه‌ت، ئه‌وانیش ئه‌بوونه کرده‌وه و ویست و ئیسلام..
به‌شادییه‌که‌وه وتم: موسوڵمان بوو؟
ئه‌ویش به ئارامییه سروشتییه‌که‌ی خۆیه‌وه وتی: به‌ڵێ، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه پرسیار‌و وه‌ڵاممان هه‌بوو، گومان و گومان ره‌واندنه‌وه، له‌وانه‌یه بڵێم چه‌ند مانگێکی خایاند.. ئه‌وه‌شت له‌بییر نه‌چێ که ئه‌و کیژه رۆژانه ئه‌هات بۆسه‌ر پرۆژه‌که، (ویکه) و برنجی کوڵاوی به‌کرێکاره‌کان ئه‌فرۆشت، و کاتی پشووی نیوه‌ڕوانی به‌هه‌ل ئه‌زانی بۆ ده‌مه‌قاڵێ و پرسیارکردن، من وام ئه‌زانی ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌رگیز ته‌واو نابن.. ناو به‌ناو چاوه‌ڕوان بووم باوکی بێت و به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی بێنێته‌دی و بمکوژێت، هه‌روه‌ک پێشتر ئاگاداری کردبووم.. به‌ڵێ کیژه موسوڵمان بوو، به‌ڵام ئه‌و کاته‌و تائێستاش له‌لایه‌ن باوکییه‌وه ئه‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و سووکایه‌تییه‌کی وای پێ ئه‌کرێ که ته‌حه‌ممول کردنی له‌توانای مرۆڤدا نییه، ئه‌وه‌ت له‌بییر نه‌چێت که باوکی قه‌شه و پێشه‌وای مه‌سیحی شاره‌که‌یه..
پرسیارم لێکرد: به‌ڵام چی ناچاری ئه‌کات به‌وه که‌له‌م کاته‌دا و له‌م بارانه‌دا به‌وشێوه‌یه ده‌ربچێت؟
هه‌رچه‌ند که ئاگاداربووین هه‌وڵمان دا وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانمان بیوه‌ستێنین و پرسیاری لێ بکه‌ین، به‌ڵام پێی نه‌گه‌یشتین، وله‌به‌ر ئه‌و شه‌ست وره‌هێڵه‌یه‌شدا نه‌مان ئه‌توانی جێ پێکانی هه‌ڵبگرین.
له‌رۆژی دواییدا زانیمان ئه‌و کیژه قه‌شه‌ی باوکی له‌ماڵ ده‌ری کردووه، کیژه‌ی به‌سته‌زمان نازانێ روو له‌کوێ بکات، و ئه‌و شه‌وه سه‌خته له‌کوێ رۆژبکاته‌وه؟ له‌دووره‌وه مناره‌ی (مزگه‌وتی به‌یان) ی لێ ده‌رکه‌وتووه په‌نای بۆ بردووه، وله‌وێ باوکێکی دڵسۆز باوه‌شی گه‌رمی بۆ گرتۆته‌وه، و وه‌ک پاراستنێکی خوایی له‌و ناهه‌موارییه پاراستوویه‌تی.. و ئه‌وشه‌وه له‌مزگه‌وته‌که‌دا ئه‌مێنێته‌وه.. کاتێ که‌رۆژ ئه‌بێته‌وه شێخ سلێمان ئه‌م ئافره‌ته له‌وێ ئه‌بێنێ و باسی خۆی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، ئه‌ڵێ هه‌ر له‌ئێستاوه تۆ خوشکی هه‌موومانیت، وخاو و خێزانی رائه‌سپێرێت که زۆر بایه‌خی پێ بده‌ن، ورێزی لێ بگرن، و ئه‌گه‌ر که‌م وکوڕیه‌کی بوو چاوپۆشی لێ بکه‌ن..
کیژه‌که ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک له‌لای خێزانه‌که‌ی شخ مایه‌وه، وله‌نزیکه‌وه ژیانی ناوخۆی موسوڵمانانی بینی، زیاتر قه‌ناعه‌تی به‌ئیسلام بۆ په‌یدابوو، به‌ڵام رۆژگاره‌کان چون یه‌ک نین، قه‌شه‌ی باوکی کیژه وه‌ک شێت شێت ببوو، به‌شوێن کیژه‌یا ئه‌گه‌ڕا، ئه‌وشه‌یتانانه‌ی له‌پێستی مرۆڤدان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانی و، ئاگری شه‌ڕیان به‌ردایه دڵ وده‌روونی، وه‌ک ئه‌وئاگره‌ی نه‌مروود بۆحه‌زره‌تی ئیبراهیمی داگیرساند، کابرای قه‌شه به‌خۆی و تفه‌نگیه‌وه چوار ده‌وری ماڵی شێخ سلێمانی دا، ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن کرد‌و وتی: ئه‌گه‌ر کیژه‌که‌م بۆ نه‌که‌نه ده‌ره‌وه ماڵه‌که‌تان به‌سه‌را ئه‌سووتێنم، به‌ڵام من موسوڵمانان داوایان لێ کردم خۆم که‌ناربگرم وله‌پێشچاواندا خۆم بشارده‌وه..له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستی که‌وتبام خوێنمی برشتبا و بیکردبامه قوربانی یه‌کشه‌ممه‌ی که‌نیسه‌که‌یان..
کاتێ شێخ سلێمان ئه‌مه‌ی دیت به‌له‌شو باره لاوازه‌که‌یه‌وه وه‌ک ئاسک ده‌ر په‌ڕی و هه‌واڵی دایێ به‌ڵێ کیژه‌که‌ت لێره‌یه‌و له‌ناو براوخۆشکی خۆ‌یا پارێزراوه.. داوای کرد بابێته ده‌ره‌وه بیبینم.. ئه‌ویش هاته ده‌روه‌و که‌دیتی سه‌لامه‌ته دڵی ئاسووده‌و ئارام بوو، داوای لێکرد بکه‌وێته شوێنی بڕواته‌وه بۆماڵ له‌ته‌کیا، به‌ڵام کیژه سه‌ری باداو وتی: نایه‌م، چونکه ئه‌یزانی له‌وێ چی پێ ئه‌کات!! ده‌ورو به‌ره‌که‌ی ئاگریان تێ به‌رئه‌داو ئه‌ویش زیاتر گڕی تووڕه‌یی بڵێسه‌ی ئه‌سه‌ند، ئاله‌و کاته ناسکه‌دا پۆلیس گه‌یشته‌جێ و بڵاوه‌ی به‌خه‌ڵکی کرد..
قه‌شه داوای له کاربه‌ده‌ستان کرد کیژه‌که‌ی بۆ بگێڕنه‌وه بۆ ماڵ، کیژه‌یش رازی نه‌بوو، موسوڵمانان پارێزه‌رێکیان بۆ دیاریکرد، تا به‌رگری لێ بکات، یاسا حوکمی دا که: کیژه‌که پێگه‌یشتوه،و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاینێک هه‌ڵبژێرێت که‌خۆی قه‌ناعه‌تی پێی هه‌بێت، وئازادی هه‌یه چۆنی بوێت ژیانی خۆی دابمه‌زرێنێت، پاش ته‌واو بوونی دادگا و سه‌رکه‌وتنی کیژه نۆ موسوڵمانه‌که ئه‌و جه‌ماه‌وه‌ره موسوڵمانه‌ی کۆ بووبونه‌وه هیتافیان ده‌کێشا وده‌یان گوت: ( فه‌وزییه له‌ئێمه‌یه، فه‌وزییه خوشکمانه، فه‌وزییه موسوڵمانه) له‌وانه‌یه تۆ پێکه‌نینت بێت، به‌ڵام تکات لێ ده‌که‌م حه‌ماسه‌تی ئاینی ئێمه‌ی ئه‌فریقیت له‌بییر نه‌چێت، ئێمه حه‌ماسه‌تێکی ئاینی به‌هێزمان هه‌یه..
که‌ره‌سه‌کانی راگه‌یاندن له‌ناوشارا رووداوه‌که‌یان باس ئه‌کرد، به‌ڵام حیکمه‌تی شێخ سوله‌یمان بۆ دڵ وده‌روونی دایک و باوکی کیژه‌که، وه‌ک مه‌ڵهه‌مێکی شیفا به‌خش بوو..ئه‌وه‌بو ده‌عوه‌تی کردن بۆماڵ خۆیان، و زۆر رێزی لێ گرتن، کیژه‌که‌ی هێنا بۆلایان، وهه‌ر له‌به‌ر چاو خۆیاندا کیژه‌ی سه‌ر پشک کرد له‌نێوان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ باوکی ومانه‌وه‌له گه‌ڵ منداڵه‌کانی شێخدا..
له‌وانه‌یه تۆ هه‌ست به‌وه‌نه‌که‌یت ئه‌و هه‌ڵوێسته چه‌ند کاریگه‌ر بوو له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی باوک ودایکی کیژه‌که، قه‌شه بازیدا تا باوه‌ش به‌گه‌ردنی شێخ سلێماندا بکات، وئه‌ملاولای ماچ بکات، دایکه له‌خۆشیدا زۆر فرمێسکی شادی رشت، و زانییان که ئیسلام ئاینی ئاشتی وره‌حمه‌ته، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی پێیان وایه که ئاینی تۆقاندن، وچوار ژنهێنانه!!!
فه‌وزییه به‌ڕێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ باوکی، به‌سه‌رپۆشه‌که‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه، به‌دڵێکی پڕ له‌ئیمانه‌وه گه‌رایه‌وه، رێنوێنی خوایی وخۆشه‌ویستی موسوڵمانانی به‌ده‌ستهێنا.. هه‌ر هۆی ئه‌وه‌ش بوو ناویان لێ نا فه‌وزییه.. واته: سه‌رکه‌وتوو..