ئه‌م به‌یانیه وتارێکم خوێنده‌وه زۆر له ده‌روونمدا کاریگه‌ر بوو، و به‌پێی ته‌جروبه‌ی خۆم بۆم روون بووه‌ته‌وه بانگخواز چه‌ند پاڵفته‌یی بۆ خودا تیا بووبێت ئه‌وه‌ند وتاره‌که‌ی له‌ده‌روونه‌کاندا کاریگه‌ر بووه، ( ولا نزكي احدا علي الله )، هیوادارم به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم..هه‌روه‌ها قسه‌یه‌کی پێشینانی پیاو چاک هه‌یه که ئه‌فه‌رموێت: ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌دڵ ده‌رهات به‌ده‌ڵه‌وه ئه‌نیشێ و ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ده‌مه‌وه ده‌رهات له گوێ تێناپه‌ڕێت..
وتاره‌که خانمێک نووسیبووی که به‌ئه‌ندازێک زانیاری شه‌رعی و کۆڵێک ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامییه‌وه، ئه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌نده‌ران، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌بێت، نه‌ک هه‌ر پارێزگاری له‌خۆی ئه‌کات و به‌س، به‌ڵکو هه‌وڵ ئه‌دات په‌رژینی ره‌وشت به‌رزی به‌ده‌وری هاو چه‌شنه‌کانیشیا بکات، و بۆ خزمه‌ت به ئیسلام و په‌یامه‌که‌ی خوا وه‌گه‌ڕیان بخات..
نووسه‌ر ده‌ڵێت:" له‌وکاته‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌م به‌رگوێ که‌وتووه هه‌میشه له‌گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه که پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:" ( بَلغوا عَنّي وَلوْ آيةً )( أخرجه البخاري في كتاب أحاديث الأنبياء/باب ما ذكر عن بني إسرائيل، برقم: 3202.) په‌یامه‌که‌ی خوا له‌منه‌وه بگه‌یه‌نن با ته‌نیا ئایه‌تێکیش بێت."
پاشان کاتێ ئه‌گاته له‌نده‌ن بییر له ئه‌رکی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌کاته‌وه، ئه‌م زمانێکی باش نازانێت، ئه‌بێ چۆن بتوانێت ئه‌و ئه‌رکه ئه‌نجام بدات؟.. خۆی به‌خۆیشی ئه‌ڵێت: راسته شاره‌زابوونی زمان ده‌ورێکی باڵای له‌گه‌یاندندا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێ جار کارکردی کرده‌وه له‌قسه‌ی رێکخراو و جوان کاریگه‌رتر ئه‌بێت، و له‌بیریشت نه‌چێت پێشینان وتوویانه: که‌سێک به‌کرده‌وه چاکه پیشانی هه‌زار که‌س بدات باشتر کاریگه‌رئه‌بێت تا قسه‌ی هه‌زارکه‌س بۆ که‌سێک..
هه‌ندێ جاریش بیر ده‌کاته‌وه که‌له‌باره‌ی زانیارییه ئیسلامییه‌کانه‌وه زۆری پێ نییه،و وه‌خته گۆشه‌گیری بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت، پاشان له ژیانی هاوه‌ڵه‌کانه‌وه ده‌رس وه‌رئه‌گرێت ویه‌کێکی وه‌ک ئه‌بوزه‌ڕی غه‌فاری خوا لێی رازی بێت، ئه‌کاته نموونه بۆ خۆی، ئه‌وه‌بوو پانزه رۆژ له‌خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ردا بوو، داوای لێکرد رێی پێ بدات تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئیسلامیان پێ بگه‌یه‌نێت. به‌م بییر و بۆچونانه مێشکی پڕ ده‌بێت، و پاشان بڕیار ده‌دات ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له له‌نده‌نا ته‌نیا بۆ ره‌زامه‌ندی خودا و له رێی ئه‌ودا بێت..
به‌ره‌که‌تی نییه‌ت:
به‌م نیاز و مه‌به‌سته‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ئه‌کات و پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه‌ی له‌وێ بانگ ئه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی زمانی عه‌ره‌بی به‌کۆمه‌ڵێک ئافره‌تی پاکستانی بڵێته‌وه، ئه‌ویش روو پیشان ئه‌دات و گفتیان ئه‌داتێ، و ئه‌مه‌ش رێی بۆ خۆش ئه‌کات تابییر له‌کارێکی مه‌زنتر بکاته‌وه بۆ پاشه‌رۆژی، ئه‌ویش خه‌ڵک فێرکردنی زانیارییه، تا ببێته خێرێکی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه، چونکه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رمویه‌تی:" إذا مَاتَ الإنسانَ انقطعَ عنْهُ عَمََلهُ إلا مِن ثلاثةٍ: الا مِنْ صَدقةٍ جَارِيةٍ، أوْ عِلم يُنتفَعُ بهِ، أوْ وَلدٍ صَالِحٍ يَدعُو لهُ"( أخرجه مسلم/باب مايلحق الإنسان من الثواب بعد وفاته، برقم: 3084. ). بۆیه پێشنیار ئه‌کات که له‌پشووه‌کانی هه‌فته‌دا ده‌رسێکی فێرکردنی قورئان بۆ منداڵان دابنێن، و پێشنیاره‌که‌ی په‌سه‌ند ئه‌کرێت، و خانمه‌کانی هاوڕێیشی بڕیاری هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌ده‌ن..
پاشان بییر له‌شوێنێکی باش بۆ ئه‌وکاره ئه‌که‌نه‌وه، هۆڵێکی گونجاو بۆ کاتێکی دیاریکراو له پشووی هه‌فته‌دا به کرێ ئه‌گرن..
ده‌ڵێت:" ئه‌م هۆڵه هیچ عه‌یبێکی نه‌بوو جگه له‌و پیاوه‌ی به‌رپرسی کردنه‌وه‌و داخستنی بوو، که هه‌رکات بۆی بکردینایه‌ته‌وه به‌روویه‌کی مۆن و گرژه‌وه پێشوازی ده‌کردین، و مامه‌ڵه‌یه‌کی زۆر وشک و دڵڕه‌قانه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌کردین.".
ئه‌مانیش بڕیار ده‌ده‌ن که به‌خراپه وه‌ڵامی خراپه‌که‌ی نه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵکو پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ بکه‌نه سه‌رمه‌شقی خۆیان که وه‌ڵامی ئازاری ناحه‌زانی به‌چاکه داوه‌ته‌وه، ئه‌مانیش ئاوها مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌کدا بکه‌ن، و ره‌وشتی ئیسلامیانه‌ی پیشان بده‌ن..چونکه ئه‌م ده‌زانێت که ئه‌مانه موسڵمانن بۆیه ئاوها ئازاریان ده‌دات، و له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه خراپ حاڵی کراوه..
کابرا زۆر دڵڕه‌ق بووه، کاتێ رۆژانه که‌رۆیشتوون بۆ هۆڵه‌که، خۆی لێ گێل کردوون و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش بووبێت ده‌رگا کردوونه‌وه‌که‌ی دوا خستووه تا ئازاریان بدات، کاتێکیش که کاتیان ته‌واو بووه زۆر به وشکی و دڵڕه‌قیانه پێی وتوون: کاتتان ته‌واو بووه، و رێی نه‌داون تاسه‌رپه‌رشتی منداڵه‌کان دێت به شوێنیان‌دا له هۆڵه‌که‌دا بمێننه‌وه، ده‌ری کردوون و له‌ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوان بوون!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وایان پیشان نه‌داوه که رقیان لێیه‌تی یالێی ناڕازین!! به‌مه‌رجێ کامێراش به‌سه‌ریانه‌وه دانراوه تا هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتێکیان له‌ژێر چاو دێریدابێت.. چونکه له ئیسلام و موسوڵمانان و کاری ئیسلامی ترسێنرابوون..
ئه‌م هه‌ڵس وکه‌وته ناشیرینه‌ی ئه‌و ناکه‌نه خه‌می خۆیان، و به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه ئه‌بێت چۆن بتوانن زیاتر منداڵان به‌ره‌و بنکه‌که‌یان رابکێشن، و وایان لێ بکه‌ن حه‌ز له‌فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی و قورئان بکه‌ن؟! بۆیه هه‌موو جۆره یارییه‌کیان بۆ ساز ئه‌که‌ن یاری گشتی و یاری تایبه‌تیش.. تا کاتی پشوویان پێ به‌سه‌ر به‌رن، و له‌هه‌مان کاتدا بۆ فێرکردنیان که‌ره‌سه‌ی روونکردنه‌وه‌یان بۆ به‌کارهێناون.. هه‌روه‌ها له بۆنه‌کاندا شیرینی ودیارییان بۆکڕیون، و بگره له‌کاتی چاپکردنی ئه‌و کاغه‌زانه‌شدا که ده‌رسیان بۆ ئاماده کردوون هه‌وڵیان داوه ره‌نگی ئه‌و هه‌فته‌یه له‌وه‌ی رابووردوویان جیاوازبێت، تا مه‌لوولی روویان تێ نه‌کات.. زیاد له‌وه له‌کاتی یاریکردندا خۆیشیان یارییان له‌ته‌کا کردوون..
کابرای کلیل به‌ده‌ستی هۆڵه‌که له‌به‌ر کامێراکه‌دا دائه‌نیشێ و هه‌موو ئه‌مانه به‌ورد و درشتیه‌وه ئه‌بینێت، چونکه چاوتروکانێک لێیان بێ ئاگا نابێت، و ئه‌بینێت ئه‌و منداڵانه چه‌ند به مامۆستاکانیان دڵخۆشن، وچۆن گوێیان بۆ ئه‌گرن، و ئه‌وانیش چه‌ند به‌میهره‌بانییه‌وه له‌ته‌کیاندا ره فتار ئه‌که‌ن.. و ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌کان چه‌ند به‌ڕێزه‌وه‌یه!! و زیاد له‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ک خۆیشیدا ئه‌که‌ن!! ئه‌مانه هه‌موو ئه‌بینێت وبییری لێ ئه‌کاته‌وه..
تروسکه‌ی هیوا:
هۆڵێکی یاری له‌په‌نای هۆڵه‌که‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌بێت، و ئه‌مان مافی ئه‌وه‌یان نابێت سوودی لێ وه‌ربگرن، رۆژێک له‌کاتی پشووی ناو ده‌رسه‌کاندا چه‌ند منداڵێک دزه ئه‌که‌نه ناو یاریگایه‌وه،و زۆر به‌شه‌وق و حه‌زه‌وه سه‌رنجی یارییه‌کان ئه‌ده‌ن، و حه‌ز ئه‌که‌ن به‌کاریان بێنن، ئه‌ویش وه‌ک باوی خۆی که له‌کامیراکه‌وه چاودێریان ئه‌کات دێت بۆلایان، و ئه‌مانیش چاوه‌ڕوان ئه‌که‌ن بنه‌ڕێنێت به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر له‌سه‌رخۆ ئه‌پرسێت:" ئایا منداڵه‌کان ئه‌یانه‌وێ ئه‌ویاریانه‌ی لێره‌دا هه‌یه به‌کاری بێنن؟" ئه‌میش به‌خۆگرییه‌که‌وه ئه‌ڵێت: شتی وا مومکینه؟ بواری واهه‌یه؟ ناکاو ئه‌ڵێت: به‌ڵێ.. هه‌موو ئه‌و یارییانه‌ی لێره‌دا هه‌یه، ئه‌توانن به‌بێ پاره به‌کاریان بێنن!!
هه‌روایش بوو کابرا یاریگاکه‌ی کرده‌وه‌و به‌خۆڕایی خستییه به‌رده‌ست منداڵه‌کان، ئه‌مانیش سه‌رنج ئه‌ده‌ن ئه‌م پیاوه ته‌واو گۆڕاوه پیاوه‌که‌ی جاران نییه.. تا وای لێدێت خۆی کاغه‌زی ده‌رسه‌کانیان بۆ چاپ ئه‌کات، ئه‌یش زانێ هه‌فته‌ی چ ره‌نگێک به‌کار دێنین،- چونکه هه‌میشه به‌کامیراکه موراقه‌به‌ی کردوون - ئاوه‌ها خۆی ئه‌یگۆڕێ بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن!!
رۆژێک ئاگاداریان ئه‌کاته‌وه که ئه‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌توانایدا هه‌بێت یارمه‌تییان بدات و خزمه‌تیان پێ بکات.ئه‌مه ئه‌بێته هۆی سه‌رسامبوونی مامۆستا موسوڵمانه‌کان، بۆیه هه‌روه‌ک خاتوو سوها باسی ئه‌کات و ئه‌ڵێت:
" له‌راستیدا من سه‌رسام ببوم نه‌م ئه‌زانی چۆن وای به‌سه‌رهاتووه؟! منیش بڕیارم دا بڕۆم سه‌ری لێ بده‌م و پرسیاری هۆی ئه‌م گۆڕانه‌ی لێبکه‌م، که‌پرسیارم لێکرد وتی: پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بده‌مه‌وه، ئه‌مه‌وێ چه‌ند پرسیارێکت لێ بکه‌م، که له‌و کاته‌وه ئێوه‌م ناسیوه تا ئێستاش له‌ناو ده‌روونمدا پۆنگیان خواردۆته‌وه..
منیش پێم وت: ئه‌وانه‌چین؟
وتی: چی پاڵتان پێوه ئه‌نێت تابه‌وجۆره مامه‌ڵه له‌ته‌ک منداڵه‌کاندا بکه‌ن؟ ئایا یاسایه‌ک هه‌یه به‌وه ناچارتان بکات؟ یا له‌به‌ر رێزگرتن بۆ مافی جیهانی منداڵ ئه‌و کاره ئه‌که‌ن؟ پاشانیش ئه‌و منداڵانه چۆن ئاوه‌ها بێده‌نگ ئه‌بن، و گوێتان بۆئه‌گرن؟ رازی ئه‌و رێزه له‌نێوان گه‌وره‌و بچووکدا چییه؟ پرسیارێک له‌هه‌مووی گرنگتر: چۆن تائێستا له‌نێوچاوی ئێوه‌دا تووڕه‌ییه‌کم نه‌بینی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی من له‌ته‌کتاندا، زیاد له‌وه مامه‌ڵه‌یه‌کتان له‌ته‌کا نه‌کردووم وه‌ک مامه‌ڵه‌ی من خراپ بێت؟
کاتێک گۆێم له‌پرسیاره‌کانیه‌وه بوو دڵ و ده‌روونم له‌خۆشیدا پێ ئه‌که‌نین..له دڵی خۆمدا سوپاسی خودام کرد، که‌ئه‌مڕۆ بواری ئه‌وه‌م بۆ هه‌ڵکه‌وتووه راسپارده‌که‌ی پێغه‌ممه‌ری خوادروودی خوای لێ بێ بگه‌یه‌نم، ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! راسپارده‌که‌ت ئه‌گه‌یه‌نم، و ئایه‌تێک له‌په‌یامه‌که‌ی تۆی بۆ ئه‌خوێنمه‌وه، به‌م ده‌سته‌واژه‌یه وتم: ئه‌وه ئاینه‌که‌مانه..
به‌سه‌رسامییه‌وه وتی: ئاینی ئێوه؟ چۆن؟ ئاوهایه؟!
منیش پێم وت: به‌ڵێ، ئه‌وه ئاینه‌که‌مانه.. وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئێمه‌وه‌ش به منداڵه‌کانه‌وه، و په‌یوه‌ندی ئه‌وان به ئێمه‌وه پێغه‌ممه‌ری خوادروودی خوای لێ بێ هۆشیاری کردووینه‌وه‌و فه‌رموویه‌تی:" ليْسَ منْ أمَّتي من لمْ يجلَّ كبيرَنا، وَيَرْحَمْ صَغيرَنا، وَيَعْر لعَالمفنَا حَقه "( أخرجه أحمد في مسنده/في باقي مسند الأنصار برقم: 21693.) واته: ئه‌وه‌ی رێز له‌گه‌وره‌کانمان نه‌گرێت، و به‌زه‌یی به‌پچوکه‌کانماندا نه‌یه‌ته‌وه، و مافی زانایانمان نه‌زانێت ئه‌وه له‌ئۆمه‌تی من نییه.. ئێمه میهره‌بانین له‌ته‌کیاندا و ئه‌وانیش به‌ڕێزه‌وه سه‌یرمان ئه‌که‌ن.
به‌ڵام له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌مانه‌وه له‌ته‌ک تۆ‌و وێنه‌ی تۆدا خوای گه‌ره رێنموونی کردووین و فه‌رموویه‌تی:" وَلاَ تَسْتَوي الْحَسَنَة وَلاَ السَّيّئَة ادْفَعْ بالَّتي هيَ أَحْسَن فَإذَا الَّذي بَيْنَكَ وَبَيْنَه عَدَاوَةٌ كَأَنَّه وَليٌّ حَميمٌ"( سورة فصلت/ 34.) واتاکه‌یشم بۆ کرد و وتم: واته: چاکه‌و خراپه چون یه‌ک نین، به‌وه‌ی باشتربێت به‌ره‌نگاری خراپه بکه‌وه، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی له‌نێوان تۆ و ئه‌ودا ساردی و دوژمنایه‌تیی بووه وه‌ک دۆستێکی گیانی به‌گیانی لێ دێت..هه‌روه‌ها خوای باڵاده‌ست فه‌رموویه‌تی:" الَّذينَ ينْفقونَ في السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظمينَ الْغَيْظَ وَالْعَافينَ عَن النَّاس وَالله يحبّ الْمحْسنينَ"( سورة آل عمران/ 133- 134) په‌له‌بکه‌ن بۆ لێبورده‌ی په‌روه‌ردگارتان،و به‌هه‌شتێک پان و به‌رینییه‌که‌ی به‌قه‌د ئاسمانان و زه‌وی ئه‌بێت، و بۆپارێزکاران ئاماده‌کراوه..ئه‌وانه‌ی له‌خۆشی و ناخۆشیدا ئه‌به‌خشن، و تووڕه‌بوونی خۆیان ئه‌خۆنه‌وه، و چاوپۆشی له‌خه‌ڵکی ئه‌که‌ن، و خوایش جوانکارانی خۆش ئه‌وێت..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌و پاداشته بگه‌ین رقی خۆمان خواردۆته‌وه، و له‌جێی خراپه‌کانت ویستمان چاکه‌ت له‌ته‌کدا بکه‌ین، سه‌رئه‌نجام به‌ڵێنه خواییه‌که هاته دی، ئه‌وه‌ته پاش ئه‌و هه‌موو دڵڕه‌قییه‌ی له‌ته‌کمانا نواندت بۆمان بوویته دۆستێکی خۆشه‌ویست..
سه‌رسامییه‌کم له‌نێوچاوی ئه‌وپیاوه‌دا به‌دیکرد که‌له‌وه‌پێش نه‌م بینیبوو، خه‌جاڵه’تییه‌کی زۆری بۆ دروستبوو بوو، نه‌ی ئه‌توانی بیسه‌لمێنێت که ئیسلام فه‌رمان به‌و ره‌وشته به‌رزانه ئه‌کات، بۆیه به‌سه‌ر سامییه‌که‌وه وتی: راستی ئاینه‌که‌تان فه‌رمانتان به‌شتی وا پێئه‌کات؟ ئه‌م ره‌وشته باڵایانه له ئاینه‌که‌تاندا هه‌یه؟!
کرده‌وه‌کان به‌سه‌ر ده‌نگه‌کاندا زاڵ ئه‌بن..
ئاله‌ویادا حاڵی بووم که خه‌ڵکی له‌رۆژئاوادا ئیسلام به‌باشی ناناسن، دوژمنایه‌تیشیان بۆ ئیسلام و رقبوونیان له موسوڵمانان به‌پێی زانیاری ولێکۆڵینه‌وه نییه، به‌ڵکو له نه‌زانین وگوێگرتنیانه بۆ ناحه‌زان و داخ له‌دڵان و ئه‌ومه‌به‌ست خراپانه‌ی له‌ناو رۆژئاوادا بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه که ئیسلام ئاینی تۆقاندن و ترۆره، و ئاینی دڵڕه‌قی و توند و تیژییه..
پاش ئه‌م هه‌ڵویسته پیاوه‌که رێزی زۆری له‌خۆمان وکاره‌که‌مان ئه‌گرت، و به‌هه‌رشتێک له‌توانایدا ببوایه ئه‌هات یارمه‌تیمان بدات، به‌ته‌واوی له‌ئازاردان و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینمان که‌وت، و ئێمه‌ش ئه‌مه‌مان به‌فرسه‌ت زانی تا بۆ ئیسلام بانگی بکه‌ین، و هانی بده‌ین له‌باره‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه شاره‌زایی زیاتر په‌یدابکات، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و نامیلکه ئیسلامییانه‌مان بۆ ئه‌هێنا که ره‌وشتی ئیسلامیییان باس ئه‌کرد، و بۆ فێرکردنی یاساکانی ئیسلام و شه‌رحکردنی عه‌قیده‌که‌ی بوو، ئه‌ویش زۆربه‌شه‌وقه‌وه ئه‌یخوێندنه‌وه، بۆیه له‌خوا ئه‌پاڕێینه‌وه هیدایه‌تی بدات و دڵی به‌نووری ئیسلام رووناک بکاته‌وه..
ئه‌م هه‌ڵوێسته رووداوێکی گرنگی مێژوویی وه‌بییرهێنامه‌وه که ئه‌ویش گه‌یشتن وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام بوو به‌خوارووی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، که له رێی ئامۆژگاری و وتار خوێندنه‌وه‌وه نه‌گه‌یشۆته ئه‌وێ، به‌ڵکۆ به‌هۆی خووره‌وشتی به‌رزی بازرگانانی ئیسلامه‌وه گه‌یشته ناو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی ئه‌وناوچه‌یه و موسوڵمان بوون، غه‌ش و خیانه‌ت و چاو و راویان نه‌ده‌زانی، کاتێک هۆی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌پرسین، له‌وڵامدا ئه‌یان وت: ئه‌وه ئاینمانه، وئیسلامه‌که‌مان وارێنوێنیمان ئه‌کات.. ئه‌مه‌ش پاڵی به‌وخه‌ڵکه‌وه ئه‌نا تا له‌وئاینه بکۆڵنه‌وه، و رووبکه‌نه فێربوونی، و پاشان وه‌رگرتنی، و باوه‌ڕهیێنان پێی..
ئێمه به‌چاوی خۆمان ئه‌یبینین، و رۆژگاریش سه‌ڵماندوویه‌تی، که وێنه‌ی ئیسلام لای ناموسڵمانان به وتار‌و کتێب و کۆنگره ناگۆڕێت، ئه‌وه‌ندی که به‌کرده‌وه و ره‌وشتی جوان ئه‌گۆڕرێت، ئه‌ویش به پێشکه‌شکردنی وێنه‌ی زیندوو بۆحه‌قیقه‌تی موسوڵمان، ئه‌مه‌ش ته‌جروبه‌یه،و ره‌حمه‌ت له‌گۆڕی ئه‌وه‌ی وتی: کرده‌وه‌کان ده‌نگیان له وشه‌کان به‌رزتره..
هه‌ر هۆی ئه‌وه‌یشه که پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی: " إنَّ أفْضَل شَيْئ في الميزان يَومَ القيامَة الخلق الحَسَن"( أخرجه الإمام أحمد في مسنده عن أبي الدرداء قال: قال رسول الله صل الله علیه وسلم/برقم: 26224. ) رۆژی قیامه‌ت گه‌وره‌ترین شتێک له‌تای ترازوودا ره‌وشت جوانییه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:" إنَّ المؤمنَ ليدرك بحسْن خلقه دَرجَة الصَّائم القائم"( أخرجه أبوداود في الأدب عن عائشة رضي الله عنها قالت: سمعت رسول الله صل الله علیه وسلم يقول: برقم: 4165. وأحمد في مسند الأنصار برقم: 23864 . ) ئینسانی ئیماندار به‌هۆی ره‌وشتی جوانیه‌وه به‌پله‌ی ئه‌وانه ئه‌گات که‌هه‌میشه به‌رۆژ به‌رۆژوون، و به‌شه‌ویش شه‌و نوێژیان کردووه..
.............
سه‌رچاوه:
1. سها السمان: 1/6/2004 اسلام ڕون لاین..
2. صحیح البخاری
3. صحیح مسلم
4. سنن ابی داود.
5. مسند احمد