ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر هاتی ئافره‌تێکی یابانییم خوێنده‌وه که نووسیبووی
من کێژێکی یابانی ته‌مه‌ن بیست ساڵم، جوانی و قه‌شه‌نگییه‌کی که‌م وێنه‌م هه‌یه، من بیرم ئه‌کرده‌وه که به‌م جوانییه‌ی خۆم لاوان که‌مه‌ند کێش ئه‌که‌م، و ئه‌وه‌ی خۆم بمه‌وێ به‌ده‌ستی دێنم، ئه‌م جوانیمه ببوه هۆی به‌خیلی کیژانی هاوته‌مه‌نم، من وام ئه‌زانی ئه‌م جوانییه به‌خته‌وه‌ریم بۆ دێنێ، هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌ئه‌کرده‌وه که له‌وانه‌یه کلۆڵی وکوێره‌وه‌رییم بۆ بێنێ
له‌ته‌مه‌نی پانزه‌ساڵاندا تووشی ئازار ئه‌بووم به‌هۆی توانج وقسه‌و چاوی لاوانه‌وه، له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵاندا تووشی زه‌وتکردن (ئیغتیساب) بووم، له‌ئه‌نجامی ئه‌و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌وه تووشی ئازارێکی ده‌رونی بووم، و بۆ ماوه‌یه‌ک رۆیشتمه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه‌وه تا حاڵه‌تی ده‌روونیم چاک ببیته‌وه، پێنچ مانگ پاش ئه‌وه‌ی که هاتمه‌ده‌رێ جارێکی تر تووشی زه‌وتکردن بوومه‌وه.. ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر رووخاندمی.. نه‌مده‌زانی چی بکه‌م؟ روو له‌کوێ بکه‌م؟ په‌نا به کێ ببه‌م؟
وتم:له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆی ئه‌و قژه خاو و جوانه‌بێ که جوانیه‌که‌ی جوانتر کردووم، با له‌بنوبێخدا بیبڕم به‌ڵکو رزگارم ببێ، و له‌ده‌ست تیری ژه‌هراوی چاوی چاوبرسییه‌کان رزگارم ببێ، که جوسته‌می هه‌موو کون‌کون کردبوو، به‌ڵێ، هه‌روام کرد، پاک سه‌رم تاشی و قژه‌جوانه‌که‌م به‌سه‌رمه‌وه نه‌هێشت، به‌لاَم جوانیم هه‌روه‌ک خۆی وابوو
من ئه‌مویست وه‌ک ئافره‌تێک ژن بم و دایکی منداڵ بم، ونه‌مئه‌ویست وه‌ک کاڵایه‌ک هه‌ر رۆژه‌ی له‌به‌ر یه‌کێکا و به‌ده‌ست یه‌کێکه‌وه بم، حه‌زم له‌سه‌قامگیری بوو له‌په‌نای مێردێکا بحه‌وێمه‌وه، نه‌م ئه‌ویست ببمه خۆشکانی که‌نیسه و به‌ڕه‌به‌نی بمێنمه‌وه‌و ته‌رکی دنیا بکه‌م، ئه‌مویست وه‌ک سروشتی ئافره‌تیی خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌رم.. بۆیه دنیام لێ ئالۆز ببوو، نه‌مده‌زانی روو له‌کوێ بکه‌م و چۆن چاره‌سه‌رێ بۆ خۆم ببینمه‌وه..؟!
تا رۆژێکیان له‌و بازاڕه‌ی من شتومه‌کم تیا ئه‌کڕی ئافره‌تێکی جوان و نازه‌نینی داپۆشراوم بینی، ئه‌م ئافره‌ته له‌چکێکی به‌سه‌ریا دابوو، به‌رگێکی باڵاپۆشی له‌به‌ر کردبوو، پیاوان به‌شێوه‌ی گورگی برسی سه‌یریان نه‌ئه‌کرد، ئه‌بێ ئه‌مه چ نهێنییه‌ک بێ که له‌یه‌ک کاتا جوانییه‌که‌ی شاراوه‌و ئاشکرایشه؟! بێگومان هۆکاره‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌رگه‌ی پۆشیویه‌تی.. بییرم له‌وه ئه‌کرده‌وه تۆ بڵێی ئه‌مه له‌ئافره‌تانی ره‌به‌ندی که‌نیسه‌بێ؟ له‌وه‌ڵامدا به‌خۆمم ئه‌وت: بڕواناکه‌م، چونکه ئه‌مه منداڵێکی جوانی پێیه.. واته: شووی هه‌یه و خێزانی ماڵه
بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک رۆیشتم چه‌فته‌یه‌کم کڕی ودام به‌سه‌رما، ئه‌رۆیشتم به رێدا و هه‌موو گیانم متمانه‌بوو به‌خۆم، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ پرسیارم بۆ دروست ببو: ئه‌بێ هۆی چی بێ ئه‌و ئا�?ره‌ته جوانه ئه‌و به‌رگه‌ی پۆشیوه؟ له‌دڵی خۆیشما ئه‌موت: له‌وانه‌یه ویستبێتی به‌و کرده‌وه‌یه خۆی له‌تیری چاوی پیاوان بپارێزێ.. ماوه‌ی ده رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ڕۆیشتم بۆ بازاره‌که ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکو ئه‌و ئافره‌ته‌ی جاری پێشوو بینیبووم بیبینمه‌وه، به‌ڵکو وه‌ڵامی ئه‌وپرسیارانه‌م ده‌ستکه‌وێ..تا دواین رۆژیان بینیم و خۆم پێ نه‌گیرا به‌ده‌نگی به‌رز وتم: ئه‌رێ...! ئه‌وه خۆیه‌تی، خه‌ڵکیش سه‌یریان ئه‌کردم و وایان ئه‌زانی شێت بووم، به‌ڵام گوێم له‌وه نه‌بوو، خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن و چۆن بییر ئه‌که‌نه‌وه؟! به‌گورجی پێم هه‌ڵگرت و به‌شۆڕ و شه‌وقێکه‌وه به‌ره‌و رووی رۆیشتم، به‌و هیوایه‌ی خۆمی پێ بناسێنم، و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمی زوو لێ وه‌ر بگرم
پێی گه‌یشتم.. باسی خۆمم بۆ کرد، و پاشان پرسیارم لێکرد: هۆی چیه قژی سه‌رت داپۆشیوه؟ وام ئه‌زانی ئه‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی ( خۆم له‌تییری چاوی لاوان و قسه‌ڵۆکیان بپارێزم )، به‌لاَم شتێکی تری وت، که تیایدا سه‌رم کاس بوو !!
وتی: ئه‌مه فه‌رمانی ئه‌ڵلایه!!
له‌ناو ده‌روونی خۆما بییرم ئه‌کرده‌وه ئه‌بێ ئه‌م ئه‌ڵلایه کێ بو ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌و له‌باره‌یه‌وه ئه‌دوێ ئه‌بێ چی بێ؟ ئه‌بێ موحه‌ممه‌د کێ بێ؟ ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام وشه‌ی ئیسلامی باس ئه‌کرد.ئه‌م ئیسلامه چی بێ که‌باسی ئه‌کات؟! بۆ من هه‌مووئه‌مانه کۆمه‌ڵه وشه‌یه‌کی نوێ بوون، خۆمم وه‌ک ئه‌و قوتابییه ئه‌هاته پێش چاو که ئیمتیحان له‌شتێکا ئه‌دات و هیچی لێ نازانی و نه‌ی خوێندۆته‌وه..و ئه‌نجامی ئیمتیحانه‌که‌یشی پاشه‌رۆژ و داهاتووی دیاری ئه‌کات.له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستم کرد به‌لاپه‌ڕه هه‌ڵدانه‌وه‌ی کتێبه‌کان و گه‌ڕان به‌ناو دڵی ئێنته‌رنێتا.. ئه‌وسا ئیسلامم ناسی و زانیم ئیسلام چییه، و پێغه‌ممه‌ری ئه‌و ئاینه کێیه، و قورئان چ په‌یامێکه؟
رۆیشتم قورئانێکی بۆ یابانی وه‌رگێڕراوم کڕی، و بۆ ماڵه‌وه‌م برده‌وه.. چۆن ؟ نازانم..ته‌نیا ئه‌وه‌نده ئه‌زانم من له‌به‌رده‌م ئه‌م په‌ڕاوه دانیشتووم به‌رده‌وام ئه‌یخوێنمه‌وه، و وه‌ک به‌شوێن شتێکی ونبوودا بگه‌ڕێم ئاوه‌ها بینم به‌خوێندنه‌وه‌ی گرتبوو، ئه‌گه‌ڕام و ئه‌مویست زیاتر‌و زیاتر شاره‌زا ببم، و لێی بێزار نه‌ئه‌بووم، تا رۆژی دوایی هه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بووم.. ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستم چییه؟! له‌هه‌موو ژیانما وته و وتاری وا خۆشم نه‌خوێندۆته‌وه!! توانای خه‌وم نه‌بوو
رۆژی دوایی به‌گورجی رۆیشتم بۆ بازاڕه‌که به‌ڵکو ئه‌و ئافره‌ته موسوڵمانه ببینمه‌وه که‌به‌ڵێن بوو له‌وێ بیبینم، ئیتر بییری ئه‌وه‌م نه‌بوو که‌من دووسه‌عات پێش کاتی دیاریکراو هاتووم. له‌وێ مامه‌وه، و چاوه‌ڕوان بووم..قورئانه‌که‌شم له به‌رده‌ستا بوو، به‌هیوای زیاتر شاره‌زابوون به‌ئاره‌زوومه‌ندییه‌وه ئه‌م خوێنده‌وه، ئیتر هه‌ستم به رۆیشتنی کات نه‌ئه‌کرد، شیرینی وشه‌کان به‌ره‌وخۆیان که‌مه‌ندکێشیان کردبووم، هاوڕێ موسوڵمانه‌که‌م هات.. پێش هه‌مووشتێ هه‌واڵی ته‌ندروستیم پرسی، و له‌هه‌گبه‌که‌ما چی پرسیارێکی تیاهه‌بوو خاڵیم کرده‌وه، به‌هیوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی..ئه‌ویش چه‌نده‌ی ئه‌زانی وه‌ڵامی دامه‌وه، و ئه‌وه‌شی که نه‌ده‌زانی به‌ڵێنی دا که‌سێکم پێ بناسێنیێ که وه‌لاَمی دڵنیای لابێ..له‌وکاته‌دا ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵمدا هات ئه‌وه‌بوو، که‌ئه‌م بات بۆ ( که‌نیسه‌یه‌کی ئیسلامی!! ) چونکه‌ناوی مزگه‌وت وزانای ئاینی له‌مێشکما هێشتا سه‌قامگیر نه‌بووبو.
به‌ڵێ رۆیشتین بۆ لای زانا ئایینییه‌که، ئه‌ویش کوڕێکی لاوی پاکی رواڵه‌ت جوان بوو، له‌کاتی پێک گه‌یشتنا به‌ئه‌ده‌بێکی زۆره‌وه مه‌عزه‌ره‌تی بۆ هێنامه‌وه که ناتوانێ ته‌وقه‌م له‌ته‌کا بکات، چونکه له‌ئاینی ئیسلامدا حه‌رامه پیاو ده‌ستی له‌ده‌ستی ئافره‌تی بێکانه بکه‌وێ..له‌ماوه‌ی هه‌موو ئه‌وکاته‌دا چاوی داخستبوو، سه‌یری منی نه ئه‌کرد، و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش منی سه‌رسام کردبوو
بۆ ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌ک له‌قسه‌کانی بێئاگابووم، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌بوو تا به‌راوردێک له‌نێوان ئه‌م لاوه و ئه‌وانه‌دا بکه‌م که‌من ئه‌م ناسین..به‌ڵێ، له‌ماوه‌ی جه‌ند سه‌عاتێکا وه‌لاَمی به‌شی زۆری پرسیاره‌کانمی دایه‌وه.. وه‌ک شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو که پێش ئه‌وه‌ی به‌جێی بێڵم ئه‌م پرسیاره‌م کرد: چۆن من بێمه ناو ئه‌م ئاینه‌وه؟ له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌دا خۆشییه‌کی وام له‌رواڵه‌تیا به‌دیکرد، که‌هه‌رگیز نه‌م بینیبوو، پاش ئه‌وه رێنوێنی کردم بۆ ئه‌وه‌ی پێویسته.. و منیش هه‌روام کرد
پاش ئه‌و ماوه دوور و درێژه له ماندوویی و زایه‌بوون، خۆم و رێی خۆمم دییه‌وه، و ئه‌سا حاڵی بووم که ئامانج له هاتنه دنیای مندا چییه؟ چونکه ئه‌وماوه دوور‌و درێژه‌ی ژیانم نه‌م ئه‌زانی مه‌به‌ست له‌ژیانمدا چییه!! تێگه‌یشتم چۆن به ئاشتی و ئاسووده‌یی و دڵنیاییه‌وه بژیم و دوور له‌چاوی ته‌ماحکاران.. به‌کورتییه‌کی زۆر کورت خوام ناسی
سه‌رچاوه
له سایتی برایانه‌وه وه‌رگیراوه
