ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
بیدعه ئه‌ڵقه‌ی {٦}‌

سه‌یید یه‌عنى چى؟

ئیمامى نه‌وه‌وى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ قسه‌یه‌كى جوانى(هه‌ڕه‌وى) لێره‌دا باس ده‌كات، پێم خۆشه‌ بیخه‌مه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران، ده‌لێ: به‌ كه‌سێك ده‌گوترێ سه‌یید، كه‌ له‌چاكه‌دا به‌سه‌رخزمانیا سه‌ر كه‌وتووبێ.( ) جگه‌ له‌وه‌ش گوتویانه‌: سه‌یید ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتى لێقه‌ومان وته‌نگانه‌دا هاوارى بۆ ده‌برێ و ئه‌ویش یارمه‌تییان ده‌دات وهاوبه‌شى خه‌میان ده‌بێت وئازاریان لى دوور ده‌خاته‌وه‌، هه‌ركه‌س وابێ پێى ده‌گوترێ سه‌یید.

چه‌ندان فه‌رمووده‌ى تر له‌باره‌ى خودى پێغه‌ممه‌روه‌ صلى الله عليه وسلم هاتوه‌ كه‌ وشه‌ى سه‌ییدى بۆ خۆى به‌كارهێناوه‌ ( )، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆى به‌ڵكو بۆ ژماره‌یه‌ك له‌هاوه‌ڵه‌كانیشى به‌كارهێناوه‌ وه‌ك حه‌زره‌تى حه‌سه‌نى كوڕى حه‌زره‌تى عه‌لى خوا لێیان رازى بێ، ئه‌وه‌ته‌ بوخارى له‌ ئه‌بو به‌كره‌وه‌ بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ " عَنْ أَبِي بَكْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَخْرَجَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم ذَاتَ يَوْمٍ الْحَسَنَ فَصَعِدَ بِهِ عَلَى الْمِنْبَرِ فَقَالَ: ابْنِي هَذَا سَيِّدٌ، وَلَعَلَّ اللَّهَ أَنْ يُصْلِحَ بِهِ بَيْنَ فِئَتَيْنِ مِنَ الْمُسْلِمِينَ. "( )ئه‌ڵێ: رۆژێكیان پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم حه‌سه‌نى هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌رزى كرده‌وه‌ بۆ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌و فه‌رمووى: ئه‌م كوڕه‌م سه‌ییده‌، وه‌هیوادارم به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ خوا سوڵح وئاشتى بخاته‌ نێوان دوو كۆمه‌ڵى گه‌وره‌ى موسڵمانانه‌وه‌.
وه‌هه‌روها بۆ حه‌زره‌تى فاتیمه‌ى كچى خۆیشى وشه‌ى سه‌ییدى به‌كارهێناوه‌ وفه‌رموویه‌تى: " يَا فَاطِمَةُ أَلا تَرْضَيْنَ أَنْ تَكُونِي سَيِّدَةَ نِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ أَوْ سَيِّدَةَ نِسَاءِ هَذِهِ الأُمَّةِ؟ ( )، ئه‌ى فاتیمه‌ رازى نابیت تۆ گه‌وره‌ى ئافره‌تانى ئیماندار، یا گه‌وره‌ى ئافره‌تانى ئه‌م ئوممه‌ته‌ بیت؟.
هه‌روه‌ها بۆ سه‌عدى كوڕى موعازى به‌كارهێناوه‌، "عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: لَمَّا نَزَلَتْ بَنُو قُرَيْظَةَ عَلَى حُكْمِ سَعْدٍ هُوَ ابْنُ مُعَاذٍ، بَعَثَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم وَكَانَ قَرِيبًا مِنْهُ فَجَاءَ عَلَى حِمَارٍ فَلَمَّا دَنَا قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: قُومُوا إِلَى سَيِّدِكُمْ، فَجَاءَ فَجَلَسَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم...إلخ. " ( ) ئه‌بو سه‌عیدى خودرى خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: كاتێ خێڵى به‌نو قوره‌یزه‌ به‌ داوه‌رى سه‌عدى كوڕى موعاز رازى بوون، شوێنه‌كه‌ى نزیك بوو، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ناردى به‌شوێنیا، ئه‌ویش به‌سوارى گوێ درێژێكه‌یه‌وه‌ هات، كاتێ نزیك بووه‌وه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: بۆ رێز له‌گه‌وره‌كه‌تان هه‌ستن. ئه‌ویش هات له‌په‌ناى پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم دانیشت... تاد.
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئامۆژگارى موسڵمانان ده‌كات تا له‌ به‌كارهێنانى وشه‌دا باشتریان به‌كار بێنن، له‌بیاتى ئه‌وه‌ى خزمه‌تكاره‌كان به‌ ئاغاكانیان بڵێن: خودانى من، رێنموونییان ده‌كات بڵێن: گه‌وره‌ى من. ئه‌وه‌ته‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: " لا يَقُلْ أَحَدُكُمْ أَطْعِمْ رَبَّكَ، وَضِّئْ رَبَّكَ، اسْقِ رَبَّكَ. وَلْيَقُلْ: سَيِّدِي مَوْلايَ، وَلا يَقُلْ أَحَدُكُمْ: عَبْدِي، أَمَتِي. وَلْيَقُلْ فَتَايَ، وَفَتَاتِي، وَغُلامِي. "() هیچ كه‌سێكتان نه‌ڵێ نان بده‌ به‌خودانت، ده‌ستنوێژى خودانت بگره‌، ئاو بده‌ به‌خودانت. بابڵێ: گه‌وره‌م، ئاغام. وه‌هیچ كه‌سێك نه‌ڵێ: عه‌بدى من، ئه‌مه‌ته‌ىمن. بابڵێ: كه‌نیزه‌كى من خولاَمى من. "
وه‌هه‌روه‌ك موسلیم له‌ ده‌مى ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ ده‌بینین پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ سه‌عدى كوڕى عوبباده‌ى ئه‌نساریش وشه‌ى سه‌ییدى به‌كار هێناوه‌ " فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: اسْمَعُوا إِلَى مَا يَقُولُ سَيِّدُكُمْ. " ( ) فه‌رمووى: گوێ له‌ گه‌وره‌كه‌تان بگرن بزانه‌ چى ده‌ڵێ !
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵلاَى كوڕى سه‌لام له‌لاى پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى به‌كار هێناوه‌و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هیچ ناره‌زاییه‌كى ده‌ر نه‌برِیوه‌،عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: فَلَمَّا جَاءَ نَبِيُّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَاءَ عَبْدُاللَّهِ بْنُ سَلامٍ. فَقَالَ أَشْهَدُ أَنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ وَأَنَّكَ جِئْتَ بِحَقٍّ وَقَدْ عَلِمَتْ يَهُودُ أَنِّي سَيِّدُهُمْ وَابْنُ سَيِّدِهِمْ وَأَعْلَمُهُمْ وَابْنُ أَعْلَمِهِمْ فَادْعُهُمْ فَاسْأَلْهُمْ عَنِّي قَبْلَ أَنْ يَعْلَمُوا أَنِّي قَدْ أَسْلَمْتُ فَإِنَّهُمْ إِنْ يَعْلَمُوا أَنِّي قَدْ أَسْلَمْتُ قَالُوا فِيَّ مَا لَيْسَ فِيَّ...إلخ " ()ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ پاش ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم تشریفى هێنایه‌ مه‌دینه‌ عه‌بدوڵلاَى كوڕى سه‌لام هات بۆ لاى وگوتى: من شایه‌تى ده‌ده‌م كه‌ تۆ پێغه‌ممه‌رى خودایت، وتۆ به‌ حه‌ققه‌وه‌ هاتوویت، ویه‌هود ئه‌زانن كه‌من گه‌وره‌و كوڕى گه‌وره‌یانم، وزاناترین وكوڕى زاناترینیانم، پێش ئه‌وه‌ى كه‌بزانن من موسڵمان بووم بانگیان بكه‌و له‌باره‌ى منه‌وه‌ لێیان بپرسه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بزانن من موسڵمان بووم شتى وام پێ ده‌ڵێن كه‌له‌مندا نه‌بێ …تاد.
هه‌روه‌ها له‌م فه‌رمودانه‌ى تریشا وشه‌ى سه‌یید هاتووه‌: وه‌ك فه‌رمووده‌ى (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ" ( ) وفه‌رمووده‌ ى "أَتَقُولُونَ هَذَا لِشَيْخِ قُرَيْشٍ وَسَيِّدِهِمْ)؟ ( )وفه‌رمووده‌ (فَلُدِغَ سَيِّدُ ذَلِكَ الْحَيِّ"( ) وفه‌رمووده‌ ى "لا تَلَقَّوُا الْجَلَبَ، فَمَنْ تَلَقَّاهُ فَاشْتَرَى مِنْهُ فَإِذَا أَتَى سَيِّدُهُ السُّوقَ فَهُوَ بِالْخِيَارِ. "( ) وفه‌رمووده‌ " وَكَلَّمَ سَيِّدَهُ فَخَفَّفَ عَنْهُ مِنْ ضَرِيبَتِهِ،"( ) وفه‌رمووده‌ " فَجَاءَ سَيِّدُهُ يُرِيدُهُ،"( ) و چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى تریش.
له‌ ئه‌نجامدا:
له‌ ئه‌نجامى ئه‌م لێكۆڵینه‌یه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ كه‌ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ى باسكران هه‌موو به‌ڵگه‌ن بۆ دروستبوونى به‌كارهێنانى وشه‌ى سه‌یید بۆ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وغه‌یرى ئه‌ویش، به‌لاَم ئایا به‌كارهێنانى وشه‌ى سه‌یید له‌ خوێندنى ته‌حیاتدا دروسته‌؟ وئه‌گه‌ر دروسته‌ یا دروست نییه‌ به‌ڵگه‌ چییه‌؟ ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازىبێ ئه‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چۆن سوه‌ره‌تى قورئانى فێرده‌كردین ئاوه‌هایش ته‌حیاتى فێر ده‌كردین، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ أَنَّهُ قَالَ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يُعَلِّمُنَا التَّشَهُّدَ كَمَا يُعَلِّمُنَا السُّورَةَ مِنَ الْقُرْآنِ، فَكَانَ يَقُولُ: التَّحِيَّاتُ الْمُبَارَكَاتُ الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لِلَّهِ، السَّلامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ " ( ).
كاتێ ئایه‌ت دێته‌ خوارێ وداوا له‌موسڵمانان ده‌كات كه‌ سلاَوات له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بده‌ن "إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ، يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ، وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا " ( ) بێگومان خواو فریشته‌كانى سلاَوات له‌پێغمه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌ى برِواداران ئێوه‌ش سلاَواتى لێ بده‌ن، وبه‌ سه‌لامكردن سه‌لامى لێ بكه‌ن. موسڵمانان دێن وداوا له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كه‌ن ئێمه‌ ده‌زانین چۆن سه‌لامت لێ بكه‌ین، به‌لاَم نازانین چۆن سلاَوت لێ بده‌ین؟ ئه‌وه‌ته‌ ئه‌بو حومه‌یدى ساعیدى ده‌ڵێ: گوتیان ئه‌ى پێغه‌ممه‌رىخوا صلى الله عليه وسلم چۆن سلاَوات بده‌ین له‌تۆ؟ فه‌رمووى بڵێن: . اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ " ( ). خوایه‌! چۆن ره‌حمه‌تت به‌سه‌ر ئیبراهیم وئالى ئیبراهیمدا رشتووه‌، ئاوایش ره‌حمه‌ت به‌سه‌ر موحه‌ممه‌دو خێزانه‌كانى و وه‌چه‌كانيدا برِێژه‌. وچۆن به‌ره‌كه‌تى خۆتت به‌سه‌ر ئالى ئیبراهیمدا رشتووه‌ ئاوایش به‌ره‌كه‌تى خۆت به‌سه‌ر موحه‌ممه‌د وخێزانه‌كانىو وه‌چه‌كانیدا برِێژه‌.
مادام پرسیار له‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كرابێ: ئایا موسڵمانان چۆن سلاَواتى له‌سه‌ر بده‌ن؟ ئه‌ویش رێنموونى كردبن وفێرى كردبن، ئێمه‌ وامان پێ باشه‌ به‌وشێوه‌یه‌ سلاَواتى لێ بده‌ین كه‌خۆى رێنموونى كردووین، ئێمه‌ى كورد له‌سه‌ر رێڕه‌وى ئیمام شافیعین - ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ - كتێبه‌ فیقهییه‌ كانیشمان بۆیان روون كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ شێوه‌ى سلاَواتمان چۆن بێ باشه‌؟ هه‌روه‌ك له‌وه‌ پێش باسمان كرد كتێبى موغنى موحتاج له‌كتێبه‌ ناوداره‌كانه‌وه‌ ده‌یگێرِێته‌وه‌ كه‌ له‌پێش ناوى موحه‌ممه‌ده‌وه‌ صلى الله عليه وسلم وشه‌ى (سیدنا) زیادكراوه‌، له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌یان به‌باش ده‌زانێ كه‌ فه‌رمانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌جێ بهێنرێ چاكتره‌.( )
وشه‌ى سه‌یید بۆ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم:
به‌ڵێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى بۆ خۆی وخه‌ڵكىتریش به‌كار هێناوه‌، هه‌روه‌ها وشه‌ى (قائیدول مورسه‌لین)و (خاته‌مو ننه‌بیین)و (شافیع وموشه‌ففه‌ع )یشى بۆخۆى به‌كارهێناوه‌ " عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم قَالَ أَنَا قَائِدُ الْمُرْسَلِينَ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا خَاتَمُ النَّبِيِّينَ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا أَوَّلُ شَافِعٍ، وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ وَلا فَخْرَ " ( ).
و له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى دوورو درێژا وشه‌ى (حه‌بیبوڵلاَ)و( حامیلو لیوائیل حه‌مد)و ( ئه‌كڕه‌مول ئه‌ووه‌لینه‌ وه‌لئاخیرینه‌)ى به‌كارهێناوه‌ " أَلا وَأَنَا حَبِيبُ اللَّهِ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا حَامِلُ لِوَاءِ الْحَمْدِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا أَوَّلُ شَافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا أَوَّلُ مَنْ يُحَرِّكُ حِلَقَ الْجَنَّةِ فَيَفْتَحُ اللَّهُ لِي فَيُدْخِلُنِيهَا وَمَعِي فُقَرَاءُ الْمُؤْمِنِينَ وَلا فَخْرَ، وَأَنَا أَكْرَمُ الأَوَّلِينَ وَالآخِرِينَ وَلا فَخْرَ "( ).
كه‌وابوو جگه‌ له‌كاتى نوێژو ته‌حییاتدا بۆ سلاََواتدان له‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌ر ده‌سته‌ واژه‌یه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ به‌كاربێنین دروسته‌، وه‌ك:{ئه‌ڵلاَهوممه‌ سه‌للى عه‌لا سه‌ییدینا موحه‌ممه‌دین وه‌عه‌لا ئالى سه‌ییدینا موحه‌ممه‌د}، و {ئه‌ڵلاَ هوممه‌ سه‌للى عه‌لا شه‌فیعینا موحه‌ممه‌دین وه‌عه‌لا ئالى شه‌فیعینا موحه‌ممه‌د}و {ئه‌ڵلاَهوممه‌ سه‌للى عه‌لا حه‌بیبینا موحه‌ممه‌دین وه‌عه‌لا ئالى حه‌بیبینا موحه‌ممه‌د}..تاد.
به‌لاَم من هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌م پێ جوانترو باشتره‌ بۆ سلاَواتدان كه‌ پێغه‌مه‌ر صلى الله عليه وسلم خۆى به‌ هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رمووه‌، وه‌ك:" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَأَزْوَاجِهِ وَذُرِّيَّتِهِ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، "( ) وة " اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ. "( ) وة "اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ عَبْدِكَ وَرَسُولِكَ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَآلِ إِبْرَاهِيمَ "( ) وة " اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ. "( )

# # #

8- صحيح مسلم بشرح النووي: 15/37.
9- سه يرى سنن الترمذى بشرح تحفة الأحوذي بكه 4/294.
10- أخرجه البخارى في كتاب المناقب/برقم:3357.والترمذي برقم:3706, والنسائي برقم: 1393.
11- أخرجه البخارى في كتاب المناقب/باب عَلامَاتِ النبُوةِ فِي الإِسلامِ, برقم: 3353.
12- أخرجه البخارى في كتاب الجهاد/بَاب إِذَا نَزلَ العَدو علَى حُكمِ رَجلٍ, برقم:2816.مسلم فىالجهاد, برقم: 3314.
13- له‌م فه‌رموده‌یه‌وه‌ دوو رێنموونى وه‌رده‌گرین: یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى وشه‌ى سه‌ید بۆ غه‌یرى خوا دروسته‌, دووه‌م:هه‌ڵسان له‌به‌ر ئینسانى رێزدار دروسته‌.
14- أخرجه الشيخان, البخارى في كتاب العتق/برقم: 2366.ومسلم في كتاب الألفاظ من الأدب/برقم:4179.
15- أخرجه مسلم في كتاب اللعان برقم: 2752.وأبوداود في الديات برقم:3928, وابن ماجة في الحدود برقم:2595.
16- أخرجه البخارى في كتاب المناقب/باب هجرة النبى برقم: 3621.
17- أخرجه الشيخان, البخارى في كتاب النكاح برقم: 4789. ومسلم في كتاب الإمارة برقم: 3408.
18- أخرجه مسلم في كتاب فضائل الصحابة برقم: 4559.وأحمد فى مسند البصريين برقم:19722.
19- أخرجه الشيخان, البخارى في كتاب الطب برقم: 5308. ومسلم في كتاب السلام برقم: 4080.
20- أخرجه مسلم في كتاب البيوع برقم: 2796.
21- أخرجه مسلم في كتاب المساقاة برقم: 2955.
22- أخرجه مسلم في كتاب المساقاة برقم: 3006.


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی