1- سلاَواتدان له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم:
ئایا چۆنمان پێخۆش بوو واسلاَوات له‌پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بده‌ین، یا به‌و جۆره بكه‌ین كه خۆى فێرى كردووین؟ ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كى شه‌رعییه‌و له‌كتێبه فیقهییه‌كاندا باسى لێوه كراوه، زانایان له‌و باره‌وه دوو راو بۆ چوونیان هه‌یه: ئه‌وه‌ى وشه‌ى سه‌یید به‌كار ده‌هێنێ بۆ ئه‌ده‌ب به‌كارى دێنێ، وه ئه‌وه‌ش به‌كارىناهێنێ له‌به‌ر جێ به‌جىكردنى فه‌رمانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌كارى ناهێنێ. ئایا كامیان باشتره؟ فه‌رمان به‌جێ هێنان، یا ئه‌ده‌ب به‌كارهێنان؟
خاوه‌نى موغنى موحتاج له فیقهى شافیعیدا ده‌لێ: " له‌كتێبه ناوداره‌كاندا گوتراوه: له‌پێش ناوى موحه‌ممه‌ده‌وه صلى الله عليه وسلم وشه‌یه‌كى زیاده كه(سه‌ییدونا،یا، سه‌ییدینا)ه به‌ناوبانگ بووه، باسكردنى ئه‌م وشه‌یه باشبێ جێى سه‌رنجه، له‌به‌رمه كه شێخ عیززه‌دین گوتوویه‌تى: ئایا به‌جێ هێنانى ئه‌ده‌ب گه‌وره‌تره، یا به‌جێ هێنانى فه‌رمان؟ ئه‌گه‌ر بڵێین: ئه‌ده‌ب، ئه‌وا یه‌كه‌م چاتره، نه‌ك دووه‌م.. به‌لاَم رواڵه‌تى قسه‌كانیان وا ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌جێ هێنانى فه‌رمان به‌چاكتر بزانن "(1).
ئینجا باسه‌رێك له قورئان وفه‌رمووده‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بده‌ین وبزانین ئایا وشه‌ى سه‌یید له‌و وشانه‌یه كه تایبه‌ت به‌خودایه، یا بۆ غه‌یرى خودا‌ش به‌كارهێنراوه.
له‌قورئاندا:
له‌چه‌ند سووره‌تێكدا وشه‌ى سه‌یید له‌قورئانا به‌كارهێنراوه، وه‌ك سووره‌تىئالى عیمران، سوره‌تى یوسف، وسوره‌تى ئه‌لئه‌حزاب.
قورئان له‌باسى حه‌زره‌تى یه‌حیادا ئاوه‌ڵناوى سه‌ییدى بۆ به‌كارهێناوه ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: "فَنَادَتْهُ الْمَلائِكَةُ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي الْمِحْرَابِ أَنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِنْ اللَّهِ وَسَيِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِيًّا مِنْ الصَّالِحِينَ "(2)واته: له‌وكاته‌دا كه زه‌كه‌رییا له میحرابدا نوێژى ده‌كرد وبه‌پێوه وه‌ستا بوو فریشته‌كان بانگیان كرد وگوتیان: بێگومان خوا مژده‌ت ده‌داتێ به‌منداڵێك كه‌ناوى یه‌حیا ئه‌بێت، وباوه‌رِى به وه هه‌یه كه‌عیساى كوڕى مه‌ریه‌م به‌وشه‌ى خوا:( كن، ببه) هاتۆته دنیاوه، وئه‌م كوڕه‌ش گه‌وره‌ى ئوممه‌تى خودا ناسانه، وپارێزراوه له گوناه، وپێغه‌ممه‌رێكى پایه به‌رز ده‌بێت له‌ناو رابه‌ره بۆ خوا سوڵحاوه‌كاندا.
2- هه‌روه‌ها له باسى پاكیه‌تى یوسف علیه السلام دا قورئان بۆمان باس ده‌كات كاتێ خێزانى عه‌زیزى میسر گیرۆده‌ى ئه‌وینى یوسف ده‌بێ وداواى كارى خراپه‌ى لێده‌كات له‌ده‌ستى هه‌ڵدێ ونایه‌وێ خیانه‌ت له دینه‌كه‌ی وئاغاكه‌یشى بكات، هه‌ر له‌وباسه‌دا ئاوه‌ڵناوى سه‌یید بۆمێردى ژنه‌كه به كاردێنێ ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: " وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِنْ دُبُرٍ، وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ. قَالَتْ: مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلاَّ أَنْ يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ." (3) ژنه‌كه ده‌كه‌وێته شوێنى ورای ئه‌فرِێنێ وله‌نزیك ده‌رگاى ماڵه‌وه‌دا له‌دواوه ده‌ستى له‌ملیوانى كراسه‌كه‌ى یوسف گیرده‌بێ ورایده‌كێشێ كراس له‌دواوه ده‌ده‌رِێت، ئاله‌ویا لوتیان ده‌ته‌قى به‌لوتى میردى ژنه‌كه‌وه، ژنه گورج تاوانى خۆى ده‌خاته ئه‌ستۆى یوسفه‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ى خراپه‌ى بۆ خیزانى تۆ بوێ جه‌زاى ته‌نیا ئه‌وه‌یه زیندان بكرێ وسزایه‌كى به‌سوێى بدرێ.
3- وه له‌باسى حاڵى كافره‌كان له‌رۆژى قیامه‌تا خوا گۆشه‌یه‌ك له‌وێنه‌ى ئه‌ودیمه‌نه‌مان ده‌خاته پێشچاو كه ئه‌وانه‌ى له‌به‌ر پێشه‌واو ئاغاكانیان شوێن به‌رنامه‌ى خوا نه‌ده‌كه‌وتن وباوه‌رِیان نه‌ده‌هێنا وله‌به‌ر ئه‌وان ئیماندارانى چاك وپاكیان ده‌كوشت، له‌رۆژى قیامه‌تا چۆن په‌شیمانى خۆیان ده‌رده‌برِن " وَقَالُوا: رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَ "(4)ده‌ڵێن: ئه‌ى په‌روه‌ردگارى به‌رێزمان ئێمه گوێ رایه‌ڵى ئاغا‌و گه‌وره‌كانمان بووین، به‌گوێى ئه‌وانمان كرد ئه‌وانیش رێ‌یان لێ ونكردین وسه‌رگه‌ردانیان كردین!!.
له‌قورئانا ته‌نیا له‌م سێ شوێنه‌دا وشه‌ى سه‌یید به‌كار هێنراوه، وه له‌هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌دا به‌واتاى گه‌وره به‌كار هێنراوه، له ئایه‌تى یه‌كه‌مدا خوا وشه‌ى سه‌ییدى بۆ حه‌زره‌تى یه‌حیا عليه السلام به‌كارهێناوه، كه گه‌وره‌ى ئوممه‌تى ئیمانداران ده‌بێ، له‌ئایه‌تى دووه‌میشدا وشه‌ى سه‌ییدى به‌واتاى مێرد وگه‌وره‌ى ئافره‌ته‌كه به‌كارهێناوه. وه‌له ئایه‌تى دواینیشدا وشه‌ى سه‌ییدى به‌واتاى ئاغا‌و گه‌وره به‌كارهێناوه. وه ئه‌مانه هیچیان واتاى په‌روه‌ردگارو به‌دیهێنه‌ر نابه‌خشن، ئێستا نۆره‌ى ئه‌وه هاتووه سه‌رێك له فه‌رمووده‌كان بده‌ین تا بزانین ئایا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى بۆ غه‌یرى خوا به‌كار هێناوه؟.
له فه‌رمووده‌كاندا:
به‌پێى ئاگاداریم ته‌نیا له‌فه‌رموده‌یه‌كدا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هى له‌به‌كارهێنانى وشه‌ى سه‌یید كردووه ئه‌ویش بۆ ئینسانى مونافیق، ئه‌وه‌ته بوره‌یده بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووه‌یه‌تى: " لا تَقُولُوا لِلْمُنَافِقِ سَيِّدٌ، فَإِنَّهُ إِنْ يَكُ سَيِّدًا فَقَدْ أَسْخَطْتُمْ رَبَّكُمْ عَزَّ وَجَلَّ "(5) به ئینسانى مونافیق مه‌ڵێن سه‌یید، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌یید بێت ئێوه خواى عه‌ززه وه‌جه‌لتان له‌خۆ ره‌نجاندووه.
ده‌نا كاتێ كه لاپه‌ڕه‌ى كتێبه‌كانى فه‌رمووده هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كى زۆر ده‌بینین كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى بۆ خۆیشى وخه‌ڵكى تریش به‌كار هێناوه، وه‌ك ئه‌م نموونانه:
1- بوخارى له‌ده‌م ئه‌بوهوره‌یره‌وه بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى بۆ خۆى به‌كار هێناوه، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم أُتِيَ بِلَحْمٍ فَرُفِعَ إِلَيْهِ الذِّرَاعُ وَكَانَتْ تُعْجِبُهُ، فَنَهَشَ مِنْهَا نَهْشَةً ثُمَّ قَالَ: أَنَا سَيِّدُ النَّاسِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ...الخ
قال قاضى عياض: "ا نَّمَا قَالَ هَذَا صلى الله عليه وسلم تَحَدُّثًا بِنِعْمَةِ اللَّه تَعَالَى، وَقَدْ أَمَرَ اللَّه تَعَالَى بِهَذَا وَنَصِيحَة لَنَا بِتَعْرِيفِنَا حَقّه صلى الله عليه وسلم. قَالَ الْقَاضِي عِيَاض: قِيلَ السَّيِّد الَّذِي يَفُوق قَوْمه وَيُفْزَع إِلَيْهِ فِي الشَّدَائِد، وَالنَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَيِّدهمْ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَة، وَإِنَّمَا خُصَّ يَوْم الْقِيَامَة لارْتِفَاعِ السُّؤْدُد فِيهَا، وَتَسْلِيم جَمِيعهمْ لَهُ، ولِكَوْنِ آدَم وَجَمِيع أَوْلَاده تَحْت لِوَائِهِ صلى الله عليه وسلم، كَمَا قَالَ اللَّه تَعَالَى:{ لِمَنْ الْمُلْك الْيَوْم لِلَّهِ الْوَاحِد الْقَهَّار} أَيْ: اِنْقَطَعَتْ دَعَاوِي الْمُلْك فِي ذَلِكَ الْيَوْم. وَاَللَّه أَعْلَم..(6) ئه‌بوهوره‌یره ده‌ڵێ: له‌مه‌جلیسێكدا ده‌عوه‌ت بووین گۆشتیان هێناو باڵه‌كه‌یان له به‌رده‌م پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم دانا چونكه حه‌زى له‌باڵ بوو، قه‌پێكى لێدا وپاشان فه‌رمووى: من گه‌وره‌و به‌رێزى خه‌ڵكم له رۆژى قیامه‌تا...تاد.
هه‌روه‌ها موسلیم له فه‌رمووده‌یه‌كدا بۆمان باس ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وشه‌ى سه‌ییدى بۆ خۆى به‌كارهێناوه، عَنِ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: أَنَا سَيِّدُ وَلَدِ آدَمَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَأَوَّلُ مَنْ يَنْشَقُّ عَنْهُ الْقَبْرُ، وَأَوَّلُ شَافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفَّعٍ." (7) ئه‌بوهوره‌یره ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: له‌رۆژى قیامه‌تا من گه‌وره‌ى رۆڵه‌كانى ئاده‌مم، وه‌یه‌كه‌م كه‌سم كه گۆڕه‌كه‌م لێ ده‌كرێته‌وه، وه یه‌كه‌مین شفاعه‌تكه‌رو یه‌كه‌مین شفاعه‌ت لێ وه‌رگێراو ده‌بم.
درێژه‌ی باسه‌كه له ئه‌ڵقه‌ی داهاتوودا ئینشائه‌ڵلا باس ده‌كه‌ین..
1- مغني المحتاج في شرح ألفاظ المنهاج: 1/176.
2- سورة آل عمران/29.
3- سورة يوسف/25.
4- سورة الأحزاب/67.
5- أخرجه أبوداود بسند صحيح في كتاب الأدب برقم: 4325, وأحمد في باقي مسند الأنصار برقم: 21861.
6- أخرجه الشيخان,البخارى في كتاب تفسير القرآ‌ن, برقم: 4343.ومسلم في الإيمان, برقم:287.والترمذي برقم: 2358.
7- أخرجه مسلم في كتاب الفضائل/ باب برقم:4223.وأخرجه أحمد وأبوداودوابن ماجة.