دابه‌شكردنى بیدعه:
به‌و پێیه‌ى له‌مه‌و به‌ر باسمان كرد بیدعه ده‌بێته دوو به‌شى سه‌ره‌كییه‌وه: چاك وخراپ، جوان وناشیرین، وه ئیمامى شافیعى ونه‌وه‌وى وغه‌زالى وئیبنوئه‌سیر وئیبنوحه‌زم وقه‌ررافى وده‌هله‌وى و.تاد... له‌سه‌ر ئه‌و بۆ چوونه‌ن كه بیدعه ئه‌گه‌ر بێ ئاوه‌ڵناو بوو هه‌ڵده‌گرێ یه‌كێ له‌م پێنچ به‌شه بى: واجب، حه‌رام، مه‌ندوب، مه‌كروه، موباح.
1- پێویست(واجب): هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ پارێزگارى دین یا روونكردنه‌وه‌ى حوكمه‌كانى بێت وه‌ك:
أ - كۆكردنه‌وه‌ى قورئان له‌به‌رگێكدا وهاندانى خه‌ڵكى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و ته‌نیا قورئانه‌و په‌یڕه‌وى كردنى، وپاراستنى دینى خوا له‌هێرش وفێڵى دوژمنانى.
ب- بلاَوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى یارمه‌تىده‌رن بۆ تێگه‌یشتن له‌قورئان. وه‌ك زانیارییه‌كانى قورئان وزمانه‌وانى وفیقه وفه‌رمووده.
ج- پاڵفته‌كردن وته‌ته‌ڵه‌كردنى سوننه‌ت له‌و قه‌ڵب وخه‌وشانه‌ى دوژمنان تێ‌یان هاوێشتبوو، یا هه‌ڵیان به‌ستبوو.
2- حه‌رام: هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه‌به‌ڵگه‌ى شه‌رعى له‌سه‌ر حه‌رامبوونى هه‌بێت. ئه‌م جۆره‌ش هه‌موو زانایان یه‌كڕان له‌حه‌رامبوونیا، وپێیان وایه كه‌مه‌به‌ست له بیدعه‌ى خراپ ئه‌م جۆره‌یانه. ئه‌ویش وه‌ك:
أ- یاسادانان به‌دژى یاساى خوا، یاسادانانێك دژى یاساى قورئان وسووننه‌ت بێ.
ب- وه‌رگرتنى پێڕه‌وێكى قه‌ڵبى وا پێچه‌وانه‌ى قورئان وسوننه‌ت بێ، وه‌ك پێڕه‌وى كردن له‌مه‌زه‌بى خه‌واریجه‌كان وهه‌ندێ بۆچوونى نا په‌سه‌ندى موعته‌زیله‌كان.
ج- ئه‌وكارو كرده‌وه‌ى دژى دینى خوا بێت وه‌ك پۆشینى به‌رگێكى وا كه‌عه‌وره‌تى ئینسان ده‌ر بخات، هه‌ركه‌س ئه‌م بیدعه حه‌رامه به حه‌لاَ ڵ بزانێ پێى كافر ده‌بێ.
3- خێر(مه‌ندوب): مه‌ندووب به‌وكاره ده‌گوترێ: كردنه‌كه‌ى باشتر بێ له نه‌كردنى، وخاوه‌نه‌كه‌شى پاداشتى له‌سه‌ر وه‌ربگرێ. وه‌ك:
أ- نوێژكردنى ته‌راویح له مزگه‌وتا وبه جه‌ماعه‌ت.
ب- هه‌موو كارێكى چاكه‌و جوانكارییه‌ك كه له‌سه‌رده‌مى پێشوودا نه‌بووبێ وه‌ك: به‌رنامه دارِشتن بۆ رێگا وبان وراكێشانى ئاو وكاره‌با.
ج- رێكخستنى خوێندنى ئیسلامى وبه‌كارهێنانى باشترین وه‌سیله بۆ گه‌شه‌كردن وپه‌ره‌پێدان وسه‌ر خستنى.(راجع كتاب { البدعة تحديدها وموقف الإسلام منها} ص: 349.)
4- مه‌كرووه: مه‌كرووه له‌شه‌رعا به‌و شته ده‌گوترێ كه نه‌كردنى باشتر بێ تا كردنى، وه‌پاداشت بۆ نه‌كردنه‌كه‌ى هه‌بێ. وه‌ك:
أ- زیادكردن، یا كه‌مكردنى ئه‌و مه‌ندووبانه‌ى له‌شه‌رعا سنووریان بۆ دیارىكراوه، وه‌ك زیادكردنى سبحان الله والحمد لله والله أكبر ، كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كۆى هه‌رسێكیانى له پاش نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه به سه‌د جار دیاری كردووه.
5- موباح: به‌شتێك ده‌گوترێ كردن ونه‌كردنى له به‌رامبه‌ر شه‌رعه‌وه وه‌ك یه‌ك بێ، وه‌ك:
أ- فراوانكردنى ئه‌و جۆره شتانه‌ى خوا حه‌لاَلى كردوون، به‌مه‌رجێ نه‌گاته سنوورى مه‌كروه وحه‌رام. وه‌ك خواردنى میوه‌ى هه‌مه‌جۆر، خوارده‌مه‌نى چاك وپاك، جل وبه‌رگى په‌سه‌ند ودڵخواز.
ب- گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگاى دوور له‌حه‌رام وته‌ماشاكردنى دیمه‌نه جوانه‌كانى سروشتى خواكرد، بۆ حه‌وانه‌وه‌ى دڵ وده‌روون..
به‌م پێیه بیدعه دابه‌ش كرا به پێنچ به‌شه‌وه به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ى ئاده‌میزاد تووشى سه‌رگه‌ردانى نه‌بێ ده‌بى ئه‌و بیدعه‌یه پیشانى شه‌رع وبه‌ڵگه شه‌رعییه‌كان بدات، به‌ر هه‌ر لایه‌كیان كه‌وت ئه‌وه به‌شى خۆیه‌تى. بۆنموونه: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌و ده‌لیلى حه‌رام ده‌یگرته‌وه ئه‌وه ده‌بێته حه‌رام، وه ئه‌گه‌ر ده‌لیلى موباحى به‌سه‌را جێ به‌جێ ده‌بوو ئه‌وه ده‌بێته موباح، وه هه‌روه‌ها..
# # #
مادام باسه‌كه باسى بیدعه‌یه جێى خۆیه‌تى چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌ن روونیان بكه‌ینه‌وه، سێ مه‌سه‌له‌یان له‌ناو خه‌ڵكا زۆر وزیاتر بڵاَوه.
یه‌كێكیان به‌كارهێنانى وشه‌ى سه‌ییده له سڵاَواتدانا له‌سه‌ر پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم.
دووه‌میان مه‌سه‌له‌ى ئاهه‌نگ گێڕانه به‌بۆنه‌ى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم.
سێ هه‌میشیان بیست ركات كردنى نوێژى ته‌راویحه. ئینشائه‌ڵلا له‌م باسه‌دا هه‌رسێكیان به‌خه‌ستى باس ده‌كه‌ین.
به‌پشتیوانی خوا له ئه‌ڵقه‌كانی داهاتوودا باسیان ده‌كه‌ین
# # #