ئه‌وانه‌ى پێیان وایه بیدعه چاك وخراپى هه‌یه:
ئه‌وانه‌ى سه‌ر به‌م قوتابخانه‌یه‌ن جه‌ماوه‌رى پێشه‌واكان وبه‌شى زۆرى زانایانى جیهانى ئیسلام ده‌گرێته‌وه، كه‌ئه‌مانیش رایان وایه: بیدعه دوو جۆرى هه‌یه، بیدعه‌ى چاك وبیدعه‌ى خراپ. بۆ پشتیوانى له بۆ چوونه‌كه‌ى خۆیشيان ئه‌م به‌ڵگانه‌یان هه‌یه:
1- پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كارى تازه به‌دیهێنراوى كردۆته دووبه‌ش چاك وخراپ هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ:"مَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ، وَمَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ." (أخرجه مسلم في كتاب العلم, برقم: 1691. عَنْ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: ). واته: ئه‌وه‌ى له‌ئیسلامدا رێگه‌یه‌كى باش دابمه‌زرێنێ ورچه‌یه‌كى باش بشكێنێ وپاش خۆى كارى پێ بكرێ، به‌قه‌د پاداشتى ئه‌وانه‌ى كارى پێ ده‌كه‌ن پاداشتى بۆ ده‌نووسرێ، بێ ئه‌وه‌ى له‌پاداشتى ئه‌وان شتێ كه‌م ببێته‌وه. وه‌ئه‌وه‌ى له ئیسلامدا رێگه‌یه‌كى خراپ دابێنێ تاوانه‌كه‌ىو تاوانى ئه‌وانه‌ى پاش خۆى كارى پێده‌كه‌ن له ئه‌ستۆیا ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى شتێ له تاوانى ئه‌وان كه‌م ببێته‌وه.
2- عَنِ جَرِيرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: مَنْ سَنَّ سُنَّةَ خَيْرٍ فَاتُّبِعَ عَلَيْهَا فَلَهُ أَجْرُهُ وَمِثْلُ أُجُورِ مَنِ اتَّبَعَهُ غَيْرَ مَنْقُوصٍ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا. وَمَنْ سَنَّ سُنَّةَ شَرٍّ فَاتُّبِعَ عَلَيْهَا كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهُ وَمِثْلُ أَوْزَارِ مَنِ اتَّبَعَهُ غَيْرَ مَنْقُوصٍ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْئًا. (أخرجه الترمذي في كتاب العلم برقم: 2599. وقال حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ.) واته: كه‌سێ كارێكى چاكه‌ى داهێنا وخه‌ڵكى شوێنى كه‌وتن، ئه‌وه پاداشتى خۆى هه‌یه‌و به‌قه‌د پاداشتى ئه‌وانه‌ش كه شوێنى ده‌كه‌ون بێ ئه‌وه‌ى له‌پاداشتیان شتێ كه‌م ببێته‌وه. وه ئه‌وه‌ى كارێكى خراپ دابێنێ گوناهى خۆى هه‌یه‌و به‌قه‌د گوناهى هه‌موو ئه‌وانه‌ى شوێنى ده‌كه‌ون بێ ئه‌وه‌ى شتێ له گوناهیان كه‌م بێته‌وه.
لێره‌شدا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم شتى داهێنراوى كردۆته دووبه‌شه‌وه چاك وخراپ خێر‌و شه‌رِ، چونكه سووننه‌ت له‌به‌شى دووه‌میاندا به‌واتاى داهێنراوى خراپه، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌روه‌ك وشه‌ى سوننه‌تى بۆ بۆكارى چاك به‌كارهێناوه بۆ خراپیش هه‌ر هه‌مان وشه‌ى سوننه‌تى به‌كارهێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو داهێنراوێ به‌شه‌رِ له قه‌ڵه‌م نادرێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه سوننه‌ت وبیدعه‌ت به‌پێى ئاوه‌ڵناوه‌كایان ده‌بن به‌چاك یا به‌خراپ.
3- قسه‌كه‌ى عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب خوالێى رازى بێ كه ده‌ڵێ: (نِعْمَ الْبِدْعَةُ) ! "عَنْ عَبْدِالرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدٍالْقَارِيِّ أَنَّهُ قَالَ: خَرَجْتُ مَعَ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ لَيْلَةً فِي رَمَضَانَ إِلَى الْمَسْجِدِ، فَإِذَا النَّاسُ أَوْزَاعٌ مُتَفَرِّقُونَ، يُصَلِّي الرَّجُلُ لِنَفْسِهِ، وَيُصَلِّي الرَّجُلُ فَيُصَلِّي بِصَلاتِهِ الرَّهْطُ، فَقَالَ عُمَرُ: إِنِّي أَرَى لَوْ جَمَعْتُ هَؤُلاءِ عَلَى قَارِئٍ وَاحِدٍ لَكَانَ أَمْثَلَ. ثُمَّ عَزَمَ فَجَمَعَهُمْ عَلَى أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ، ثُمَّ خَرَجْتُ مَعَهُ لَيْلَةً أُخْرَى وَالنَّاسُ يُصَلُّونَ بِصَلاةِ قَارِئِهِمْ. قَالَ عُمَرُ: نِعْمَ الْبِدْعَةُ هَذِهِ، وَالَّتِي يَنَامُونَ عَنْهَا أَفْضَلُ مِنِ الَّتِي يَقُومُونَ - يُرِيدُ آخِرَ اللَّيْلِ وَكَانَ النَّاسُ يَقُومُونَ أَوَّلَهُ-"( أخرجه البخاري فى كِتَاب صَلاةِ التَّرَاوِيح/ بَاب فَضْلِ مَنْ قَامَ رَمَضَانَ, برقم:1871. ومالك فى كِتَاب صَلاةِ التَّرَاوِيح, برقم:231.)عه‌بدورره‌حمانى قارِى كه یه‌كێك بووه له‌تابیعیه ناوداره‌كان ومامۆستاى عوروه‌ى كوڕى زوبه‌یر بووه، ده‌ڵێ: له‌شه‌وێكى ره‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ عومه‌رى كوڕى خه‌تتابدا رۆیشتین بۆ مزگه‌وت، دیمان خه‌ڵكه‌كه په‌رته‌وازه‌ن، هه‌بوو به‌ته‌نیا نوێژى ده‌كرد، هى واهه‌بوو بۆخۆى نوێژى ده‌كرد كۆمه‌ڵێ تر له دوایه‌وه به‌جه‌ماعه‌ت دایان ده‌به‌ست، ئاله‌ویادا عومه‌ر گوتى: پێم وایه ئه‌گه‌ر ئیمامێكیان بۆ دابنێم وبه‌یه‌ك جه‌ماعه‌ت نوێژه‌كه‌یان بكه‌ن باشتره. ئینجا بڕیارى دا‌و ئوبه‌یى كوڕى كه‌عبى دیاریكرد بۆ ئیمامه‌تییان، پاشان شه‌وێكى تر له‌ته‌كیا رۆیشتمه‌وه بۆ مزگه‌وت ودیتى خه‌ڵكى له‌پشتى یه‌ك ئیمامه‌وه نوێژه‌كه‌یان ده‌كه‌ن عومه‌ر گوتى (نِعْمَ الْبِدْعَةُ هَذِهِ!) ئاى ئه‌مه چ بیدعه‌یه‌كى چاكه!! ئه‌وانه‌ش هه‌ڵیده‌گرن بۆ سێیه‌كى دواینى شه‌و باشتره(هه‌ر وه‌ك ئیبنو حه‌جه‌ر ئه‌ڵىَ: بۆیه خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نوێژى نه‌كردووه چونكه پێى وابووه كه ئه‌وه‌ى له سێیه‌كى دواینى شه‌وا نوێژ بكات چاتره.) له‌وانه‌ى له سه‌ره‌تاى شه‌وه‌وه نوێژه ته‌راویحه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كاره‌ى عومه‌ر له‌سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى خۆ‌یا بوو، له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و حه‌زره‌تى ئه‌بوبه‌كردا به‌وجۆر وشێوازه نه‌كرابوو. بۆیه ئه‌م كاره‌ى خۆى به بیدعه داده‌نێ، به‌لاَم به بیدعه‌یه‌كى جوان.
4- هه‌روه‌ها ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ئه‌وه‌ى داواى چاكه‌بكات وخه‌ڵكى بۆ رێنموونى بكات، به‌قه‌د ئه‌وانه‌ى چاوى لێده‌كه‌ن وشوێنى ده‌كه‌ون پاداشتى بۆ هه‌یه بێ ئه‌وه‌ى له‌پاداشتى ئه‌وان شتێك كه‌م ببیته‌وه، وه ئه‌وه‌ش خه‌ڵكى بۆ سه‌رلێشێواوى بانگ بكات ئه‌وه به‌قه‌د ئه‌وانه‌ى شوێنى ده‌كه‌ون تاوانى بۆ ده‌نووسرێ بێ ئه‌وه‌ى له‌تاوانى ئه‌وان شتێ كه‌م ببیته‌وه. "عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ: مَنْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ مَنْ تَبِعَهُ، لا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنْ دَعَا إِلَى ضَلالَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ، لا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئًا " (أخرجه مسلم في كتاب العلم, برقم: 4831.)
هه‌روه‌ك ده‌بينين لێره‌دا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كارى چاكه‌ى به (هودا) ناو بردوه‌و كارى خراپه‌ش به‌گومڕایى.
5- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: "مَنْ أَحْيَا سُنَّةً مِنْ سُنَّتِي قَدْ أُمِيتَتْ بَعْدِي فَإِنَّ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلَ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْئًا، وَمَنِ ابْتَدَعَ بِدْعَةَ ضَلالَةٍ لا تُرْضِي اللَّهَ وَرَسُولَهُ كَانَ عَلَيْهِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ عَمِلَ بِهَا لا يَنْقُصُ ذَلِكَ مِنْ أَوْزَارِ النَّاسِ شَيْئًا ". (أخرجه الترمذي في كتاب العلم برقم: 2601, وقَالَ: حَدِيثٌ حَسَنٌ.) واته: ئه‌وه‌ى سوننه‌تێك له‌وسوننه‌تانه زیندووبكاته‌وه كه پاش خۆم مرێنراوه به‌قه‌د هه‌موو ئه‌وانه‌ى كارى پێده‌كه‌ن پاداشتى ده‌درێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى شتێ له‌پاداشتى خه‌ڵكى كه‌م ببێته‌وه. وه‌ئه‌وه‌ى بیدعه‌یه‌كى سه‌رلێشێواندن دابێنێ كه‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى پێى رازى نه‌بن به‌قه‌د ئه‌وانه‌ى كارى پێ ده‌كه‌ن تاوانى له‌سه‌ره بێ ئه‌وه‌ى شتێ له‌تاوانى خه‌ڵكه‌كه كه‌م ببێته‌وه.
ده‌بینین پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بیدعه‌یه‌كى به‌لاوه ناپه‌سه‌ند و خراپه كه سه‌رلێشێوێنه‌ر بێ، و خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى پێى رازى نه‌بن، ئابه‌م ئاوه‌ڵناوه‌وه زه‌م كراوه.
6- موجاهید ده‌ڵێ: من وعوروه‌ى كوڕى زوبه‌یر رۆیشتینه مزگه‌وته‌وه، عه‌بدوڵلاَى كوڕى عومه‌ر خوالێیان رازىبێ له‌په‌ناى ژووره‌كه‌ى عایشه دانیشتبوو، خه‌ڵكیش نوێژى چێشته‌نگاویان له‌مزگه‌وتا ده‌كرد، ئێمه‌ش له‌باره‌ى نوێژه‌كه‌یانه‌وه پرسیارمان لێ كرد ئه‌ویش گوتى: كاره‌كه‌یان كارێكى بیدعه‌یه!! - (عَنْ مُجَاهِدٍ قَالَ: دَخَلْتُ أَنَا وَعُرْوَةُ بْنُ الزُّبَيْرِ الْمَسْجِدَ، فَإِذَا عَبْدُاللَّهِ بْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا جَالِسٌ إِلَى حُجْرَةِ عَائِشَةَ، وَإِذَا نَاسٌ يُصَلُّونَ فِي الْمَسْجِدِ صَلاةَ الضُّحَى، قَالَ فَسَأَلْنَاهُ عَنْ صَلاتِهِمْ. فَقَالَ: بِدْعَةٌ." (أخرجه البخاري فى كتاب الحج/باب كم اعتمر النبى؟ برقم: 1652, ومسلم فى كتاب الحج/ بَاب بَيَانِ عَدَدِ عُمَرِ النَّبِيِّ برقم: 2200.)
چونكه ئیبنوعومه‌ر نوێژى چێشته‌نگاو(الضُّحَى)ى به‌سوننه‌ت نه‌ده‌زانى. بۆیه به بیدعه ناوى بردووه، به‌لاَم داواى له‌خه‌ڵكه‌كه‌ش نه‌كردووه كه‌نه‌یكه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌رگه‌ردانى بزانیبایه مه‌نعى ده‌كردن.
ئه‌بو ئومامه‌ى باهیلى(صه‌دا بنى عیجلان)خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: ئێوه قیامى ره‌مه‌زان -ته‌راویح كردن به‌جه‌ماعه‌ت- تان به‌دیهێنا ونه‌بوو، ته‌نیا رۆژووتان له‌سه‌ر فه‌رزكرابوو، به‌رده‌وام بن له جه‌ماعه‌تكردنه‌كه‌یدا ووازى لێ مه‌هێنن، خه‌ڵكانێك له به‌نى ئیسرائیل شتانێكیان به‌دیهێنا كه خوا له‌سه‌رى فه‌رز نه‌كردبوون، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى خوا ئه‌وكاره‌یان كرد، به‌لاَم خوا سه‌ركۆنه‌یان ده‌كات چونكه به باشى نه‌یان برد به‌ڕێوه‌و وا زیان لێ هێنا. ئینجا ئه‌و ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه:" وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلاَّ ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ، فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا"( سورة الحديد/27.) واته: ئه‌و ره‌هبانییه‌ته‌ى بۆ ره‌زامه‌ندى خوا دایان هێنابوو، ئێمه له‌سه‌رمان نه‌نووسیبوون، به‌لاَم به‌باشی نه‌یانبرد به‌ڕێوه (سه‌رێكى ته‌فسیرى قورتوبى بده له‌سوره‌تى( الحدید)دا.).
دبینین خوا له‌م ئایه‌ته‌دا باسى گۆشه‌گیرى گاوره‌كان ده‌كات وله‌سه‌ر داهێنانه‌كه سه‌رزه‌نشتیان ناكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر باش به‌ڕێوه نه‌بردنه‌كه‌ى سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات.
له‌م سێ شوێنه‌دا ئه‌و كاره عیباده‌تییانه به‌بیدعه ناو براون له‌لایه‌ن ئه‌م سێ هاوه‌ڵه‌ى پێغه‌ممه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم: عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب، ئیبنو عومه‌ر وسه‌داى كوڕى عیجلان خوالێیان رازىبێ. وه ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه كه بیدعه چاك وخراپى هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر چاكى نه‌بوایه ئه‌وان وشه‌ى بیدعه‌یان بۆ به‌كار نه‌ده‌هێنا.
# # #