بیدعه له‌زاراوه‌ى شه‌رعدا:
به‌پێى بۆ چوونى جیاوازى زانایان پێناسه‌كه‌ى له‌زاره‌وه‌ى شه‌رعدا جیاوازه، ده‌توانین ئه‌و زانایانه‌ش بكه‌ینه دوو ده‌سته‌وه:
ده‌سته‌ى یه‌كه‌م ده‌ڵێن: بیدعه: به هه‌موو دروستكراو و په‌یدا بوویه‌ك ده‌گوترێ كه له قورئان وسوننه‌تدا نه‌بێ. جا له‌عیباداتا بێ یاله عاداتدا، و خراپ بێ یا چاك، ئه‌وانه‌ى ئه‌م بۆ چوونه‌یان هه‌یه ئیمامى شافیعى و ئه‌وانه‌ى شوێنى كه‌وتوون وه‌ك عیززى كوری عه‌بدوسسه‌لام ونه‌وه‌وى و ئه‌بوشامه. وه له‌مالیكییه‌كاندا قه‌ررافى و زه‌رقانى، وه له‌حه‌نه‌فییه‌كاندا ئیبنو عابیدین، و له حه‌مبه‌لیه‌كاندا ئیبنول جه‌وزى، وه له زاهیرییه‌كاندا ئیبنو حه‌زمى ئه‌نده‌لوسى.
ئه‌م كۆمه‌ڵه زانایه رایان له‌و پێناسه‌یه‌ى عیززى كوری عه‌بدوسسه‌لامدا خۆى ده‌نوینێ كه ده‌ڵێ: بیدعه، كردنى شتێكه كه له‌سه‌رده‌مى پێغه‌ممه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم نه‌بووبێ. و ئه‌مه‌ش پێنچ جۆرى هه‌یه: واجب، و حه‌رام، و مه‌ندوب، و مه‌كرووه، وموباح.
ده‌سته‌ى دووه‌م: ئه‌وكۆمه‌ڵه زانایه‌ن كه پێیان وایه بیدعه هه‌مووى سه‌رگه‌ردانىو سه‌ر لێشێواوییه، جا له عاده‌تدا بێ یا له‌عیباده‌تا، ئه‌وانه‌ى كه ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه وه‌ك: خودى ئیمام مالیك، شاتیبى، ته‌رتووشى، له حه‌نه‌فییه‌كاندا شێخى شوممه‌نى و عه‌ینى. له‌شافیعییه‌كاندا به‌یهه‌قى وئیبنو حه‌جه‌رى عه‌سقه‌لانى(1) وهه‌یته‌مى، له‌حه‌نبه‌لییه‌كاندا ئیبنو ره‌جه‌ب و ئیبنو ته‌یمییه (2) .
هه‌ر یه‌ك له‌م دوانه‌ش به‌ڵگه‌ى خۆیانیان هه‌یه و پشت به‌خوا به‌ڵگه‌كانیان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ر.
ئه‌وانه‌ى پێیان وایه بیدعه چاكى نییه:
1- یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه جابیرى كورى عه‌بدوڵلاَ ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌پێشه‌كى خوتبه‌كه‌یا به‌و جۆره‌ى شیاوبێ سوپاس وستایشى خواى ده‌كرد و پاشان ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ى خوا رێنموونى بكات كه‌س ناتوانێ سه‌رلێشێواوى بكات، ئه‌وه‌ش خوا سه‌رگه‌ردانى بكات كه‌س ناتوانێ بیخاته سه‌ر رێ، راسترین قسه كتێبى خودایه، وچاكترین رێنوێنى رێنوێنى موحه‌ممه‌ده، وه‌خراپترینى كاره‌كان تازه داهێنراوه‌كانیانه، و هه‌موو تازه داهێنراوێك بیدعه‌یه، و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش سه‌رگه‌ردانىیه، و هه‌موو سه‌رگه‌ردانییه‌كیش له‌ئاگردایه. " عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ فِي خُطْبَتِهِ يَحْمَدُ اللَّهَ وَيُثْنِي عَلَيْهِ بِمَا هُوَ أَهْلُهُ ثُمَّ يَقُولُ: مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ يُضْلِلْهُ فَلا هَادِيَ لَهُ، إِنَّ أَصْدَقَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ، وَأَحْسَنَ الْهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ، وَشَرُّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، وَكُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ، وَكُلُّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ. " (3)
2- له سه‌حیحى موسلیمدا به‌م جۆره هاتووه: " فَإِنَّ خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللَّهِ وَخَيْرُ الْهُدَى هُدَى مُحَمَّدٍ، وَشَرُّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ. ". (4) واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له پێشه‌كى وتاریدا ده‌یفه‌رموو: بێگومان چاكترین قسه كتێبى خودایه، و چاكترین رێنوێنى رێنوێنى موحه‌ممه‌ده، و خراپترینى كاره‌كان تازه داهێنراوه‌كانیانه، و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش سه‌رگه‌ردانىیه.
3- له كۆتایى فه‌رمووده‌ى بیست و هه‌شته‌مین له‌م چل فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: " ( إِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الأُمُورِ، فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَة." (5) واته:خۆتان له‌وشتانه بپارێزن كه له‌دینا به‌دى هێنراون، بێگومان هه‌موو تازه به‌دیهێنراوێك بیدعه‌یه‌و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش سه‌رگه‌ردانییه.
4- هه‌روه‌ها له سه‌حیحى موسلیم و موسنه‌دى ئیمام ئه‌حمه‌د و سونه‌نى نه‌سسائیدا له‌وباره‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه: كه عه‌لى كورى ئه‌بو تالیب خوا لێى رازىبێ گوتویه‌تى: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم چوار وشه‌ى به‌لاى منه‌وه باس كردووه و فه‌رموویه‌تى:" لَعَنَ اللَّهُ مَنْ لَعَنَ وَالِدَهُ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ ذَبَحَ لِغَيْرِ اللَّهِ، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ آوَى مُحْدِثًا، وَلَعَنَ اللَّهُ مَنْ غَيَّرَ مَنَارَ الأَرْضِ " (6) خوا له‌عنه‌تى له‌م چوار تاقمه كردووه: ئه‌وه‌ى له‌عنه‌ت له‌باوكى خۆى ده‌كات، و ئه‌وه‌ى بۆ غه‌یرى خوا حه‌یوان سه‌ر ئه‌برێ و ئه‌وه‌ى كۆمه‌كى بیدعه‌چییه‌ك ئه‌كات و په‌ناى ده‌دات، و ئه‌وه‌ش كه‌نیشانه‌كانى نێوان سنوورى دوو زه‌وى هاوسێ به‌یه‌ك ده‌گۆرێت.
5- هه‌روه‌ها " عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: "مَنْ أَحْدَثَ حَدَثًا فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ " (7) واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ئه‌وه‌ى بیدعه‌یه‌ك به‌دى بێنێ له‌عنه‌تى خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكى لێ بێت.
6- هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: " مَنْ أَحْدَثَ فِيهَا حَدَثًا أَوْ آوَى مُحْدِثًا، فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ، لا يَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ صَرْفًا وَلا عَدْلا. " (8) واته: ئه‌وه‌ى بیدعه‌كارى تیا ده‌كات، یا بیدعه چییه‌ك په‌نا ده‌دات له‌عنه‌تى خوا‌و فریشته‌كان و هه‌مووكه‌سێكى لێ بێ، و له‌رۆژى قیامه‌تا خوا فه‌رزو سوننه‌تى لێ وه‌رناگرێ.
6- هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: بۆ به‌دیهێنانى بیدعه‌یه‌ك ده‌بێ سوننه‌تێك له‌ناوببرێ، ئه‌وه‌ته ئیبنو عه‌بباس خوا لێیان رازى بێ ده‌ڵێ:" ماأتى عَلى الناسِ عَامٌ إلاَّ أحْدَثوا فِيه بِدعَة، وأمَاتُوا فيهِ سُنةً، حَتى تحيى البِدَع وتَموتُ السنَنُ "(9). واته ساڵێك نییه ئه‌وخه‌ڵكه بیدعه‌یه‌كى تیا زیندو نه‌كه‌نه‌وه و سوننه‌تێكى تیا نه‌مرێنن، تاواى لێ دێت بیدعه زیندوو ده‌بێته‌وه‌و سوننه‌تیش تیا ده‌چێت.
7- هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كى تریان ئه‌م فه‌رمووده‌ى پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم كه غوزه‌یٿى كورى حاریس كه یه‌كێكه له هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم و كونیه‌كه‌ى ئه‌بو ئه‌سما بووه ده‌ڵێ: عه‌بدول مه‌لیكى كورى مه‌روان ناردى بۆ لام و گوتى: ئه‌ى ئه‌بو ئه‌سما ئێمه خه‌ڵكیمان له‌سه‌ر دوو شت كۆكردۆته‌وه: ئه‌ڵێ: منیش وتم: ئه‌وانه چین؟ گوتى: ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له‌سه‌ر مینبه‌ردا له‌رۆژى جومعه‌دا، و ئامۆژگارى كردن وبه‌سه‌رهات گێرانه‌وه بۆ خه‌ڵكى له پاش نوێژى به‌یانى و عه‌سره‌وه. ئه‌ڵێ: منیش پێم گوت: ئه‌مه دیارى ترین بیدعه‌تانه لاى من، و به‌ده‌م هیچیانه‌وه نایه‌م. گوتى: بۆ؟ ده‌ڵێ: گوتم: چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: هیچ میلله‌تێك بیدعه‌یه‌ك به‌دى ناهێنن ئه‌گه‌ر له‌وێنه‌ى ئه‌وه سوننه‌تێك له‌ناو نه‌به‌ن، ده‌ستگرتن به‌سوننه‌تێكه‌وه باشتر وچاتره له بیدعه دروست كردنێك. " عَنْ غُضَيْفِ ابْنِ الْحَارِثِ الثُّمَالِيِّ قَالَ: بَعَثَ إِلَيَّ عَبْدُ الْمَلِكِ بْنُ مَرْوَانَ فَقَالَ: يَا أَبَا أَسْمَاءَ! إِنَّا قَدْ أَجْمَعْنَا النَّاسَ عَلَى أَمْرَيْنِ، قَالَ: وَمَا هُمَا؟ قَالَ: رَفْعُ الأَيْدِي عَلَى الْمَنَابِرِ يَوْمَ الْجُمُعَةِ، وَالْقَصَصُ بَعْدَ الصُّبْحِ وَالْعَصْرِ. فَقَالَ: أَمَا إِنَّهُمَا أَمْثَلُ بِدْعَتِكُمْ عِنْدِي، وَلَسْتُ مُجِيبَكَ إِلَى شَيْءٍ مِنْهُمَا. قَالَ: لِمَ؟ قَالَ: لأَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: مَا أَحْدَثَ قَوْمٌ بِدْعَةً إِلاَّ رُفِعَ مِثْلُهَا مِنَ السُّنَّةِ، فَتَمَسُّكٌ بِسُنَّةٍ خَيْرٌ مِنْ إِحْدَاثِ بِدْعَةٍ.". (10)
8- وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: له قسه‌كه‌ى ئیبنو عه‌بباسه‌وه ئه‌وه حاڵى ده‌بین كه بیدعه وه‌ك دژێك له‌به‌رامبه‌رشه‌رعه‌وه دانراوه، واته شه‌رعى خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى له‌ناو ده‌به‌ن و شتێك كه‌دژى بێ زیندووى ده‌كه‌نه‌وه. و له‌فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌ممه‌ریشه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌دروستكردنى بیدعه‌یه‌ك سوننه‌تێك له‌ناو ده‌چێ، و ئه‌مه‌ش بۆ خراپه‌ى باسكراوه، تا بێزراو وناشیرین بێت. هه‌روه‌ها به فه‌رمووده‌ى كل بدعة ضلالة یش به‌ڵگه دێننه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌سفى بیدعه‌ى به گومرایى كردووه. و له‌هه‌ر شوێنێكى تریشا ناوى برابێ به باشى ناوى نه‌براوه.
په‌راوێزه‌كان:
1- سه‌رێك له فتح الباري بده, ده‌بینى له‌وێدا راى له‌گه‌ڵ ئیمامى شافیعیدایه. نووسه‌ر. فتح البارىشرح صحيح البخاري/أحمد بن علي بن حجر: 4/254. دار المعرفة بيروت: 1379.
2- الموسوعة الفقهية/ حرف الباء, بدع.
3- أخرجه النسائي في كتاب العيدين, برقم: 1560.
4- أخرجه مسلم فى كتاب الجمعة , برقم: 1435.
5- أخرجه أبوداود فى كتاب السنة /3991 .
6- أخرجه مسلم في كتاب الأضاحي برقم: 3657.والنسائي في كتاب الأضاحي برقم : 4346, وأحمد في مسند العشرة برقم: 813.
7- أخرجه البخارى في كتاب الحج , برقم: 1734.
8- أخرجه مسلم في كتاب الحج , برقم: 2433.
9- أخرجه الطبرانى فى الكبير ورجاله ثقات, مجمع الزوائد: 1/188 .
10- أخرجه الإمام أحمد فى مسند الشاميين برقم: 16356.
ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو: ئه‌وانه‌ى پێیان وایه بیدعه چاك وخراپى هه‌یه.