قَالَ تَعالَى:
" وَرَهْبَانِيَّةً ابْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَاهَا عَلَيْهِمْ إِلاَّ ابْتِغَاءَ رِضْوَانِ اللَّهِ، فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا" سورة الحديد/27.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم:
( "مَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ، وَمَنْ سَنَّ فِي الإِسْلامِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ. ")
أخرجه مسلم في كتاب العلم
خوێنه‌رى به‌رێز !
ئه‌م باسه‌ى له‌به‌رده‌ستایه، باسى بیدعه‌یه له شه‌رحى فه‌رمووده‌ى پێنجه‌م له و چل فه‌رموودیه‌ى كه ناوبانگى به ئه‌ربه‌عینه‌ى نه‌وه‌وى ده‌ر كردووه.
له‌به‌ر ئه‌وه به‌ته‌رتیبى شه‌رحى فه‌رمووده‌كه رۆیشتووینه‌ته ناو باسى بیدعه‌وه، و ئه‌و ته‌رتیبه‌مان تێك نه‌داوه كه له‌شه‌رحى فه‌رمووده‌كه‌دا كاتى خۆى نووسیومه.
ئه‌وكاره عیباده‌تییه‌ى وه‌رناگیرێ:
حه‌زره‌تى عائیشه خوا لێى رازى بێ بۆمان باس ده‌كات كه پێغه‌ممه‌رىخوا صلى الله عليه وسلم له‌باره‌ى بیدعه‌وه ده‌فه‌رموێ: 5- عَنْ أمِّ المُؤمِنينَ عَائِشَةَ قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ : (1) " مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ ")( ). وفي رواية لمسلم: " مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ ". (2).
واتاى وشه‌كان:
أَحْدَثَ : داىبێنێ، دروستى بكات.
أَمْرِنَا : دینى ئێمه، شه‌رعى ئێمه، به‌رنامه‌ى ئێمه.
لَيْسَ مِنْهُ: پێچه‌وانه‌ى بێ، له‌وا نه‌بێ، به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نه‌بێ.
رَدٌّ : ده‌درێته دواوه، وه‌رناگیرێ، قبووڵ نابێ.
واتاى فه‌رمووده‌كه به‌كورتى:
ئه‌وه‌ى له‌م دینى ئێمه‌دا شتێ دابهێنێ كه له‌وانه‌بێ ئه‌وه ده‌درێته دواوه. وه له ریوایه‌تێكى تر‌ى موسلیمدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ى كارێك بكات كه فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وه ده‌درێته دواوه. واته: ئه‌گه‌ر ئه‌و عیباده‌ته داهێنراوه دژى قورئان و سوننه‌ت بێ لاى خوا قبووڵ نابێ.
ژیانى هاوه‌ڵه‌كه:
دایكى موسوڵمانان خاتو عائیشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كرى سددیق -خوا لێیان رازى بێ- پێى گوتراوه: دایكى ئیمانداران چونكه خێزانى پێغه‌ممه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بووه، خوایش ده‌فه‌رموێ: " النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ..." (3) واته: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ ئیمانداران چاكترو باشتره له‌خودى خۆیان، وه خێزانه‌كانى دایكیانن، نیكاحیان بۆموسڵمانان حه‌رامه.
لاى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم - پاش حه‌زره‌تى خه‌دیجه - له‌هه‌موو خێزانه‌كانى خۆشه‌ویستر بووه. ده‌ست ودڵفراوان بووه، دنیا نه‌ویست بووه، له‌ئه‌حكامى دین زۆر شاره‌زابووه. قورئان وفه‌رمووده‌ى زۆرى له‌به‌ر بووه، قسه‌زان وره‌وانبێژ بووه، به‌شى زۆرى رۆژه‌كان به‌رۆژوو بووه. ئه‌بوموساى ئه‌شعه‌رى خوا لێى رازى بێ ده‌ڵێ: مه‌عناى هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كمان نه‌زانیبایه له‌ومان ده‌پرسیى، وه‌لاَمێكى پوختى ده‌داینه‌وه‌و زانیارییه‌كى ته‌واوى پێ‌بوو. هه‌زارو دووێه‌دو ده فه‌رمووده‌ى پێغه‌ممه‌رى لێ وه‌رگیراوه، یه‌كێك بووه له‌و زانایانه‌ى ئه‌ێحاب كه‌فه‌رمووده‌ى زۆریان لێ وه‌رگیراوه. له‌ته‌مه‌نى شه‌ست وشه‌ش ساڵیدا كۆچى دوایى كردوه، و له‌گۆرستانى (به‌قیع)دا نێژراوه خوا لێى رازى بێ.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌ى لێوه‌رده‌گیرێ:
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستى به‌كرده‌وه‌یه‌ك خۆى له‌خوا نزیك بكاته‌وه ده‌بێ ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌وجۆره‌بێ كه‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ى بۆیان روونكردوینه‌وه، وه‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كیش پێچه‌وانه‌ى به‌رنامه‌كه‌ى خوا بێ پووچ و به‌تاڵه و ده‌درێته‌وه به‌سه‌رو چاوى خاوه‌نیا.
• موسڵمانبوون، واته: گوێرایه‌ڵى و گه‌ردنكه‌چى بۆ به‌رنامه‌كه‌ى خوا و دووركه‌وتنه‌وه‌ى بێ زیادو كه‌م له‌و شتانه‌ى قه‌ده‌غه‌كراون.
• هاندان وهه‌ڵنانى موسڵمانان بۆ زیاتر بایه‌خدان به دینه‌كه‌یان.
• خۆپاراستن له‌و كارانه‌ى بیدعه‌ن و پێچه‌وانه‌ى قورئان و سوونه‌تن.
• وه‌نه‌بێ هه‌رعیباده‌تێك بێت به‌خه‌یاڵماندا و له‌هه‌ركات و شوێنێكدا ئه‌نجامى بده‌ین، ئیترخوا و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پێى رازى بن، نه‌خێر. به‌ڵكو ده‌بێ شوێنكه‌وته‌ى شه‌رع بین، چۆن رێمان بۆدانراوه وا ئه‌نجامى بده‌ین.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك:
رۆژووگرتن خێر و خواپه‌رستییه، به‌لاَم كاتێك خێره كه‌به‌و جۆره‌بێ شه‌رع بۆى دیارى كردووین، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له رۆژى جه‌ژنا به‌رۆژوو بێ نه‌ك هه‌ر رۆژووه‌كه‌ى به‌تاڵه‌و خێرى ناگات به‌ڵكو گوناهیشى ده‌گات، خۆ ئه‌گه‌ر زانى حه‌رامه‌و هه‌ر به‌رۆژوو بوو نزیكه پێى كافر ببێ. ده‌ى خۆ رۆژوو عیباده‌ته بۆچ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌رۆژى جه‌ژنا به‌رۆژووبى پێى گوناهبارده‌بێ؟ چونكه به‌پێى شه‌رع عیباده‌ته‌كه‌ى نه‌كردووه.
گه‌ر كه‌سێك له‌كارێكى ره‌وادا زیاده‌كارى بكات، هه‌ندێ جار زیاده‌كه‌ى ده‌درێته دواوه‌و كاره ره‌واكه‌شى به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. وه‌ك ئه‌وكه‌سه‌ى به ئه‌نقه‌ست له‌نوێژه‌كه‌یا ركاتێكى زیاده بكات. هه‌ندێ جاریش ته‌نیا زیاده‌كه وه‌رناگیرێ ده‌نا عیباده‌ته‌كه به‌تاڵ ناكاته‌وه، وه‌ك شۆردنى له‌سێ جار زیاترى ئه‌ندامه‌كانى ده‌ست نوێژ. یا نه‌شكاندنى رۆژوو تا دواى نوێژى مه‌غریب.
ئه‌گه‌ركه‌سێ له‌نوێژێكى چوار ركاتیدا به‌ئه‌نقه‌ست له‌ركاتى یه‌كه‌میا سووره‌تى فاتیحه‌ى نه‌خوێند، ئه‌وه نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵه و گوناهێ گه‌وره‌شى كردووه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌رئه‌و كه‌سه به‌جه‌ماعه‌ت نوێژى كرد و له‌ركاتى یه‌كه‌مىنوێژه‌كه‌یا فریاى ئه‌وه نه‌كه‌وت سوره‌تى فاتیحه بخوێنى وئیمام چووه ركوعه‌وه،و ئه‌میش چووه ركوعه‌وه ئه‌وه نوێژه‌كه‌ى دروسته‌و ئیمام بۆى هه‌ڵده‌گرێ و هیچ گوناحى ناگات.
ئه‌و نه‌هیه‌ى بۆ عیباده‌تێكى تایبه‌ت هاتبێ و به‌تاڵى بكاته‌وه، مه‌رج نییه عیباده‌تێكى تریشى پێ به‌تاڵ ببێته‌وه، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ركه‌سێك نوێژى كرد و جل وبه‌رگ یا جێگه‌كه‌ى پیس بوو، یاپیسییه‌ك به‌له‌شیه‌وه بوو، ئه‌وه‌نوێژه‌كه‌ى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر به‌رۆژوو بوو، یا له‌حه‌جدابوو با جێگه‌و له‌ش وبه‌رگیشى پیس بێ رۆژوو، یا حه‌جه‌كه‌ى به‌تاڵ نابێته‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌سێ كه‌سێكى به‌نه‌زانین كوشت وه‌ك ئه‌وه فیشه‌كى نا به‌به‌رانه كێوییه‌كه‌وه، له‌وكاته‌دا كه‌سێكى رێبوار تێده‌په‌رفى وبه‌ر ئه‌وكه‌وت ئه‌وه‌ده‌بێ سه‌دسه‌ر وشتر بدات له‌خوێنى ئه‌و ئینسانه‌دا. وه ئه‌گه‌ر پیاوێكى ژندار زیناى كرد تاوانه‌كه‌ى له‌شه‌رعا دیارىكراوه ده‌بێ بكوژرێ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه گوتى: من سه‌دسه‌ر مه‌ر یا وشتر ئه‌ده‌م له‌جیاتى ئه‌و تاوانه‌و مه‌مكوژن، ئه‌وه لێى وه‌رناگیرێ.
پێغه‌ممه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم: له‌م فه‌رموودویه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ باس ده‌كات كه هه‌ر كارێكى عیباده‌تى بۆئه‌وه‌ى لاى خوا وه‌ربگیرێ و قبووڵ ببێ ده‌بێ ئه‌وكارو عیباده‌ته به پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه بێ كه خوا بۆى ناردووین. چونكه هه‌روه‌ك باسمان كرد هه‌ر كارێك به پێى به‌رنامه‌كه‌ى خوا نه‌بێ وه‌رناگیرێ. كه‌وابوو بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به‌وه هه‌یه تا ئه‌ندازێك باسى بیدعه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى شتێ له‌وباره‌وه به‌رچاو روون بین.
بیدعه له زمانه‌وانیدا:
وشه‌ى { بِ- دْ- عَ-ة ، بَدَعَ} له زمانى عه‌ره‌بیدا به به‌دیهێنراوێك ده‌گوترێ كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووبێ. البدیع والبدع وڕبْدَعَ به‌واتاى به‌دیهێنانیك دێت كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووبێ: به‌شتێك ده‌گوترێ نۆێ بێ، له‌وه پێشتر نه‌بووبێ.(4)، هه‌ربه‌م واتایه ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته قورئانییه ده‌كرێ:" بَدِيعَ السَّمَوَاتِ وَالأَرْض "(5) واته: خوا ئاسمانان وزه‌وى به‌دیهێناوه بێ ئه‌وه‌ى له‌وێنه‌یان هه‌بووبێ. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:" قَُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ"(6). واته: بڵێ: من یه‌كه‌م پێغه‌ممه‌ر نیم ، هه‌روه‌ك ئیبنو عه‌بباس واتاى ده‌كات (7). به‌ڵكو پێغه‌ممه‌رانى تر له‌پێش منه‌وه هاتوون. ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌واتاى ئیسمى مه‌فعول بێ، وه ئه‌گه‌ر به‌واتاى ئیسمى فاعیل بێ واته: وه‌نه‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم خۆم دروستم كردبێ، یا داهێنراوى خۆم بێ، نه‌خیرَ، به‌ڵكو له‌لایه‌ن خواوه هێناومه(8).
ده‌گوترێ: ابتدع فلان بدعة:: واته: رێگه‌یه‌كى داهێناوه كه‌سێك لێى پێش نه‌كه‌وتووه. وه ده‌گوترێ: امر بدیعٌ: واته: شتێكه جوانییه‌كه‌ى بێ وێنه‌یه. وه‌ك ئه‌وه كه‌سێ له‌پێش ئه‌وا وه‌ك ئه‌و نه‌بووبێ له جوانیدا. بَ- دَ- عَ: ده‌ستى پێكرد، دروستى كرد.{ بَدَعَ الركيةَ} : بیره‌كه‌ى په‌یداكرد به‌دى هێنا. {وركیٌّ بَدیعٌ}: بیرێكى تازه لێدراوه. جا هه‌ر له‌م واتایه‌وه به‌وكاره‌ى به‌ڵگه‌و ده‌لیلى شه‌رعیى له‌سه‌ر نه‌بووبێ پێى گوتراوه بیدعه.(9) وه{أبْدَعَ }به‌واتاى گوتن له‌بابى به‌دیعدا دێت وه‌ك ده‌ڵێن:{ أبْدَعَ الشَّاعِرُ}. واته: شیعرى له بابى به‌دبعدا گوتوه. وه‌هه‌روه‌ها به‌واتاى جوانكارى له شتا دیت،{ أبْدَعَ فى الكتابة}: جوانكارى له نووسینه‌كه‌یا كرد. { أبْدَعَ فى الشجاعة } ئازایه‌تییه‌كى جوانى نواند. { إبْداع و ابْتَداعَ }: چۆن به‌واتاى بیدعه دێن. ئاوایش به‌واتاى شتێ وێنه‌ى نه‌بووبێ دێت. ئه‌وه‌ى بیدعه‌چى بێ پێى ده‌گوترێ: { الْمُبْتَدِع }: خاوه‌ن بیدعه، بیدعه‌چى.(10)
په‌راوێزه‌كان:
1- أخرجه البخاري في كتاب الصلح/بَاب إِذَا اصْطَلَحُوا عَلَى صُلْحِ جَوْرٍ فَالصُّلْحُ مَرْدُودٌ, برقم: 2499. ومسلم في كتاب الأقضية/ بَاب نَقْضِ الأحْكَامِ الْبَاطِلَةِ وَرَدِّ مُحْدَثَاتِ الأُمُورِ برقم: 3242.
2- أخرجه مسلم في كتاب الأقضية/ بَاب نَقْضِ الأحْكَامِ الْبَاطِلَةِ وَرَدِّ مُحْدَثَاتِ الأُمُورِ, برقم: /3243.
3- سورة الأحزاب/6.
4- لسان العرب ج : 8 ص: 6. وه سه‌ریشم له‌م سه‌رچاوانه‌ی تر داواه: المصباح المنير,التعريفات للجرجانى, العين, التوقيف على مهمات التعاريف, الفائق, النهاية,والقاموس المحيط, و مختار الصحاح.
5 - سورة الأنعام/101.
6- سورة الأحقاف/9.
7- أخرجه البخارى في كتاب تفسير القرآ‌ن/سورة الأحقاف.
8- معجم مفردات ألفاظ القرآ‌ن/ مادة ب, د,ع. للراغب الأصفهاني.
9- وه هه‌ندێ جار ڕبْدَعَ به‌واتاى په‌ك كه‌وتن و وه‌ستان دێت, وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه: عَنْ أَبِي مَسْعُودٍ الأَنْصَارِيِّ قَالَ جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم فَقَالَ: إِنِّي أُبْدِعَ بِي فَاحْمِلْنِي، فَقَالَ: مَا عِنْدِي, فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَنَا أَدُلُّهُ عَلَى مَنْ يَحْمِلُه,ُ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ. " أخرجه مسلم في كتاب الإمارة, برقم: 3509. واته: ئه‌بو مه‌سعودى ئه‌نسارى ده‌ڵێ: پیاوێكى –ده‌شته‌كى- هاته لاى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم وگوتى: من وشتره‌كه‌م په‌كى كه‌وتووه و وشترێكم بده‌ێى تا پێى بگه‌مه‌وه جێ, ئه‌ویش ٿه‌رمووى نیمه, پیاوێكیش كه‌له‌ویا بوو گوتى: ئه‌ى پێغه‌ممه‌رى خوا! من كه‌سێكى واى پێ نیشان ده‌ده‌م كه‌ولاَخێكى بداتێ پێى بگاته‌وه‌جێ, پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم ٿه‌رمووى: ئه‌وه‌ى رێنموونى بۆ كارێكى خێر بكات به‌قه‌د خێركه‌ره‌كه خێرى ده‌گات.
10- وه‌ئیبنو دوروسته‌وه‌یه ئاوا پێناسه‌ى ده‌كات: له‌زمانه‌وانیدا: داهێنانى رێیه‌كه له‌وه‌پێش نه‌بووبێ, له‌خێرا یا له‌شه‌ررا. وه نموونه به‌م ئایه‌ته دێنێته‌وه: :" قَُلْ مَا كُنْتُ بِدْعًا مِنَ الرُّسُلِ" من یه‌كه‌م پێغه‌ممه‌رێك نیم كه خه‌ڵكى بانگ ده‌كه‌م بۆ یه‌كخوا په‌رستى. به‌ڵكو له‌وه‌پێش پیغه‌ممه‌رانى تر زۆر هاتوون و هه‌مان په‌یامیان گه‌یاندووه.
به‌لاَم له‌شه‌رعا دانراوه بۆ به‌دیهێنراوێكى خراپ. و ئه‌گه‌ر چاكیان مه‌به‌ست بوو, ده‌به‌سترێته‌وه به ئاوه‌ڵناوێ. پاشان قسه‌كه‌ى ئیمامى شافیعى دێنێ كه ده‌ڵێ: تازه به‌دیهێنراوه‌كان دووجۆرن: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه دژ به قورئان وسوننه‌ت یا ئه‌سه‌رێ, یائیجماعێك بێ, ئه‌وه بیدعه‌یه‌كى گومرایى وسه‌ر لێشێواویه. دووه‌میان: ئه‌وه‌یه كه له‌خێرو چاكه‌دا به‌دیهێنرابێ و خیلافى تیا نه‌بێ, بێگومان عومه‌ر خوا لێى رازى بێ له‌باره‌ى ته‌راویحى ره‌مه‌زانه‌وه گوتى:{نِعْمَتْ الْبِدْعَةُ } ئاى چ بیدعه‌یه‌كى چاكه! مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بو كه نه‌بووه و داهێنراوه. ابْن درسْتَوَيْه حرف الباء/ البدعة.
چاوه‌روان بن ئینشائه‌ڵلا ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو به پێناسه‌ی بیدعه له‌شه‌رعدا ده‌ست پێ ده‌كات