ئه‌ڵقه‌ی {4}
حه‌قیقه‌تی نۆزده‌هه‌م:
پێشتر له‌باره‌ی سووره‌ی فاتیحه‌وه باسێكمان پێشكه‌ش كرد و ئه‌ونهێنییه سه‌یرانه‌مان له‌م سووره‌ته‌دا خسته روو كه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ژماره حه‌وتدا هه‌یه، له‌وێدا پیتی واوی عاتیفه‌مان به وشه‌یه‌ك دانابوو، و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ر سوورهێنه‌رانه‌مان خسته پێش چاو كه‌له‌سه‌ر ژماره حه‌وته‌وه دروست بووه. به‌لاَم ئه‌مرۆ بۆ ژماردنی وشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وشێوه عاده‌تییه‌وه ده‌رۆین كه واوی عه‌تف به‌وشه‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ دانانێت و له‌گه‌ڵ وشه‌كه‌ی دوای خۆ‌یا به‌وشه‌یه‌ك دای ده‌نێت، دیسانه‌وه ئه‌نجامێكی سه‌رسوورهێنه‌ر به‌ده‌ست دێنین، كه مه‌حاڵه شتی وا به‌رێكه‌وت رووبدات و كۆ ببێته‌وه..
كاتێك سووره‌ی فاتیحه ده‌نووسین به‌وشێوه‌ی كه له‌قورئاندا نووسراوه، وله‌ژێر هه‌ر وشه‌یه‌كیشدا ژماره‌ی پیته‌كانی ده‌نووسین، ژماره‌یه‌كی تر له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت به‌ده‌ست دێنین:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
3 4 6 6
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
5 3 2 7
الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
6 6
مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ
3 3 5
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ
4 4 5 6
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
4 5 8
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ
3 5 5 5 3 7 5 3 7
ئه‌و ژماره‌ی له‌ئه‌نجامی ریزكردنی پیته‌كانی هه‌موو وشه‌كانه‌وه په‌یدا ده‌بێت ئه‌م ژماره‌یه: 73573555385565445336672356643
ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته:
73573555385565445336672356643 = 7 × 10510507912223635048096050949
حه‌قیقه‌تی بیسته‌م:
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه خوێندن [ قراءة ] ه جیاوازه‌كان، ده‌بینین هه‌ندێ له‌و قیرائه‌تانه بیسمیللا به‌ئایه‌تێك له‌فاتیحه دانانێن، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێ له‌قورئانه‌كان كاتێ ژماره‌ی ئایه‌ته‌كان ده‌نووسن بیسمیللا به ئایه‌تێك له‌فاتیحه دانانین، ئایا سسته‌می ژماره‌یی له‌م سووره‌ته‌دا زیانی پێ ده‌گات؟..سه‌یر ئه‌وه‌یه كاتێ سووره‌تی فاتیحه به‌بێ بیسمیللا ده‌نووسین، ئه‌و ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی پیتی ووشه‌كان ده‌كات له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته:
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
5 3 2 7
الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
6 6
مَلِكِ يَوْمِ الدِّينِ
3 3 5
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ
4 4 5 6
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ
5 5 8
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ
3 5 5 5 3 7 5 3 7
ئه‌م ژماره نوێیه‌ش هه‌ر له‌دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته:
7357355538556544533667235 = 7 × 1051050791222363504809605
سوبحانه‌ڵلا! بیسمیللا به‌ئایه‌تێك حساب بكه‌ین له فاتیحه یان نه، ژماره‌كان قابیلی دابه‌شبونن به‌سه‌ر ژماره حه‌وتا به‌بێ مانه‌وه.
حه‌قیقه‌تی بیست و یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م ئایه‌ت له‌قوۆرئانا [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ] ه، ئه‌گه‌ر پیته‌كانی هه‌موو وشه‌یه‌كی ئه‌م ئایه‌ته له‌په‌نای یه‌كدا ریزبكه‌ین، ژماره‌یه‌ك له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وتمان ده‌ست ده‌كه‌وێت:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
3 4 6 6
بێگومان ژماره 6643 یه‌كێكه له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت:
6643 = 7 × 949
هه‌مان یاساش به‌سه‌ر دواین ئایه‌تی سووره‌تی فاتیحه‌دا ده‌چه‌سپێ، هه‌روه‌ك پێشتر باسكرا:" صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ "، ئه‌گه‌ر پیته‌كانی هه‌موو وشه‌یه‌كی ئه‌م ئایه‌ته له‌په‌نای یه‌كدا ریزبكه‌ین، ژماره‌یه‌ك له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وتمان ده‌ست ده‌كه‌وێت:
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ
3 5 5 5 3 7 5 3 7
بێگومان ژماره 735735553 یه‌كێكه له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت: 735735553= 7 × 105105079
حه‌قیقه‌تی بیست و دووه‌م:
دووباره‌ی به‌شێك له حه‌قیقه‌تی ده‌یه‌م بوو، له‌به‌ر ئه‌وه به‌پێویستمان نه‌زانی باسی بكه‌ین..
له‌كاتێكی ترا باسی حه‌قیقه‌تی بیست و سێ یه‌م ،و بیست و چواره‌م، و بیست و پێنجه‌م، ده‌كه‌ین.. ئینشائه‌ڵلا..
حه‌قیقه‌تی بیست و شه‌شه‌م:
ئه‌گه‌ر ئێمه زانیمان ژماره‌ی ركاتی نوێژه فه‌رزه‌كان له‌شه‌و و رۆژێكدا 17 ركاتن، واته: ئێمه به‌لای كه‌مه‌وه 17 جار فاتیحه ده‌خوێنین، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پیتی وشه‌كانی فاتیحه ده‌كات دیسان به‌سه‌ر ژماره 17 دابه‌ش ده‌بێت به‌بێ مانه‌وه:
73573555385565445336672356643 = 17 × 4327856199150908549216020979
خوێنه‌ری به‌رێز! سه‌رنج بده ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ئه‌لحه‌مدولیللای تێدایه، به‌و ره‌نووسه‌ی له‌قورئانا نووسراوه له 17 پیت پێك هاتووه، پێغه‌ممه‌ری مه‌زنیش درودی خوای لێ بێت فاتیحه‌ی به" الحمد لله رب العلمين "، ناوبردووه، هه‌روه‌ك بوخاری بۆمان ریوایه‌ت ده‌كات كه فه‌رموویه‌تی:" الحمد لله رب العلمين هي السبع المثاني "رواه البخاري .واته: سه‌بعول مه‌سانی بریتییه له‌سووره‌تی (ئه‌لحه‌مدو لیللاهی ربیل عاله‌مین)..
حه‌قیقه‌تی بیست و حه‌وته‌م:
سووره‌تی فاتیحه له‌ژماره‌یه‌ك پیت پێك هاتووه، ئه‌گه‌ر جگه له‌دووباره بووه‌كان پیته‌كانی ئه‌م سووره‌ته بژمێرین ده‌بینین 21 پیتن، واته: 7 × 3 = 21.. هه‌روه‌ها سه‌رنج ده‌ده‌ین وشه‌كانی ئه‌م سووره‌ته به‌حه‌وت شێوه هاتوون:
وشه‌گه‌لێك له 2 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 3 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 4 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 5 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 6 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 7 پیت پێك هاتوون.
وشه‌گه‌لێك له 8 پیت پێك هاتوون.
واته: حه‌وت جۆرمان هه‌یه و فاتیحه‌یش خۆی حه‌وت ئایه‌ته.. جا بییری لێ بكه‌وه، و به‌وردی سه‌رنجی بده.. سه‌یر ئه‌وه‌یه كۆی ئه‌و ژمارانه‌ش ژماره‌یه‌كی دووباره‌بووی ژماره حه‌وتی لێ ده‌ر ده‌چێت: 2+3+4+5+6+7+8 = 35= 7×5
حه‌قیقه‌تی بیست و هه‌شته‌م:
بێگومان ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه‌باسی گه‌وره‌یی سووره‌تی فاتیحه‌ده‌كات ئه‌م فه‌رمه‌رمووده‌ی خودایه كه ده‌فه‌رموێ: " وَلَقَدْ آَتَيْنَاكَ سَبْعًا مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآَنَ الْعَظِيمَ " الحجر/ 87 . واته: ئێمه حه‌وتێكمان له‌دووباره‌بوو ڵێ به‌خشیویت له‌ته‌ك قورئانی هێژادا.. له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته ڵیرۆزه‌شدا بۆخاری بۆمان باس ده‌كات كه ڵێغه‌ممه‌ر ێلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: سوره‌تی ئه‌لحه‌مد ئه‌و سه‌بعول مه‌سانیی، و قورئانه هێژایه كه‌ڵێم به‌خشراوه. ئه‌م ئایه‌ته‌ش له‌حه‌وت وشه پێك هاتووه، و ژماره‌ی پیته‌كانی 35 پیته، واته: 7 × 5.
له‌كۆتاییدا ته‌نیا ئه‌وه ده‌توانم بڵێم: پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره هێژایه‌ی كه هه‌موو شتێكی له‌م قورئانه‌دا به رێكخستن رێكخستووه.. و هه‌رله‌وێشدا فه‌رموویه‌تی : " وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا " الجن/ 28 . واته:خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كردوویانه و هه‌موو شتێكیش لای ئه‌و سه‌رژمێركراوه، وهیچ شتێكی لێ ون نابێ.
كۆتایی:
شێوازی ریزكردنی ژماره‌كان، یا زنجیره‌كانی حسابی، و دووباره‌بووه‌كانی ژماره‌یی و دابه‌شكردنی ژماره‌كان به‌سه‌ر وشه‌كاندا كه له‌قورئاندا هه‌یه، زۆر له‌مێژ نییه كه دۆزراوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تر نییه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌قورئان له‌وباره‌وه به‌چوارده سه‌ده پێش زانیاری نوێ كه‌وتووه؟ ئایا ئه‌م سسته‌مه سه‌رسورهێنه‌ره به‌ڵگه‌یه‌كی تر نییه له‌سه‌ر ئه‌وه كه‌ئاده‌مزاد ناتواناو زه‌بوونه له‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و قورئانه دابنێ؟!
له‌گه‌ڵ مندا سه‌رنج له‌م فه‌رمووده خواییه بده: " أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ: فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِثْلِهِ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ " يونس/38 . واته:ئایا ده‌ڵێن: موحه‌ممه‌د خۆی ئه‌وقورئانه‌ی داناوه؟ پێیان بڵێ: ده ئێوه سووره‌تێكی وه‌ك سووره‌ته‌كانی بێنن، و جگه له‌خوا داوا له‌هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ن درێغی مه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن..
ئه‌وه‌ی گومانێكی له‌راستیه‌تی قورئاندا هه‌یه، پێی ده‌ڵێین: ئایا ده‌توانیی سووره‌تێك وه‌ك سووره‌تی فاتیحه دابنێیت و پێكهاته‌كه‌شی له دوو دێر زیاتر نه‌بێت، و پیته‌كان و ئایه‌ته‌كانی به‌و سسته‌مه موعجیزه‌یه و به‌وشێوه‌یه رێك بخه‌یت كه‌له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا رێكخراوه؟ به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: هه‌موو هه‌وڵێكی لاسایی كردنه‌وه‌ی سسته‌می ژماره‌یی فه‌شه‌ل دێنێت، له‌به‌ر هۆیه‌كی ساده ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه توانا‌و وزه‌ی مرۆڤ سنوورداره، وئه‌و یاسا خواییه ده‌مێنێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: " وَإِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِمَّا نَزَّلْنَا عَلَى عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِنْ مِثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ " البقرة /23. واته: ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وقورئانه‌دا دوو دڵن وگومانتان هه‌یه كه‌بۆ به‌نده‌ی خۆمان دابه‌زاندووه ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بێنن، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش جگه له‌خوا هاوكارو هاوپه‌یمانه‌كانتان بانگ بكه‌ن..