حه‌قیقه‌تی پانزه‌هه‌م:
ئه‌م سووره‌ته نهێنی زۆر سه‌یره‌ی تێدایه، و یه‌كێ له‌سه‌یرترینیان ئه‌وه‌یه: هه‌روه‌ك پێشتر دیمان ژماره‌ی پیته‌كانی وشه‌ی ئه‌ڵلا واته: پیتی ئه‌لف و لام و هێ 49پیته، 7×7، به‌ڵام ئه‌م چل و نۆ پیته به‌سه‌ر وشه‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌دا چۆن دابه‌ش بوون؟ با سووره‌تی فاتیحه به‌ته‌واوی بنووسین به‌و شێوه‌ی له‌قورئانا نووسراوه: (بسم 0) و (الله 4)و (الرحمن 2)و(الرحيم 2)و(الحمد 2)و(للـه 3)و (رب 0)و(العلمين 3)و(الرحمن 2)و(الرحيم 2) و (ملك 1)و(يوم 0)و(الدين 2)و(إياك 2)و(نعبد 0)و (و 0)و (إياك 2)و(نستعين 0)و(اهدنا 3)و(الصرط 2) و(المستقيم 2)و (صرط 0)و(الذين 2)و(أنعمت 1)و(عليهم 2)و(غير 0)و(المغضوب 2)و(عليهم 2)و (و 0)و (لا 2)و (الضالين 4) ] ..
ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو وشه‌یه‌كدا پیتی ئه‌لف و لام و هێ مان ده‌رهێنا، واته: له‌هه‌ر وشه‌یه‌كدا ئه‌وه‌نده‌ی له پیته‌كانی وشه‌ی ئه‌ڵلای تێدابێ، ده‌ربینین ژماره‌كه‌یان به‌م جۆره ده‌بێت:
4202202120223020022012230322240
ئه‌م ژماره‌یه له‌گه‌ڵ زۆری و زه‌به‌لاحیدا له‌دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته، له عه‌جایبه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه پته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌ته‌ك به‌سمه‌له و به‌بێ ئه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بێت.. ئه‌مه‌ش له‌ته‌ك ئه‌و هه‌نده خوێندنانه‌دا رێده‌كه‌وێت، كه به‌سمه‌له به ئایه‌تێكی فاتیحه دانانێن! كه‌وابوو خوێندنه‌وه‌كان ده‌بنه چه‌ند جۆرێ، به‌ڵام یاساكه به‌ته‌نیایی ده‌مێنێته‌وه، شایه‌تی له‌سه‌ر ته‌نیایی خوای ته‌عالا ده‌دات، و له ئه‌نجامدا ده‌بینین ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لف و لام و هێ له بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ دا به‌م جۆره‌یه: 2240، و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته. 2240= 7×320.
ئایا ئه‌م سیسته‌مه پته‌وه له‌جێی ئه‌وه دانانرێ كه ئیمزا و مۆرێكی خوای باڵاده‌ست بێ له‌سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌م سووره‌ته ئه‌و ناردوویه‌تی؟
حه‌قیقه‌تی شانزه هه‌م:
له‌راستیدا سه‌رانسه‌ری پیته‌كانی ئه‌م سووره‌ته له‌ناو ئیعجازدان، هه‌روه‌ك دیمان له‌بیست و یه‌ك پیتی ئه‌بجه‌دی پێك هاتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌م پیتانه و به‌پێی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌شیان چه‌ند جارله‌م سووره‌ته‌دا دووباره بووه‌ته‌وه بنووسین، واته: پیته‌كانی سووره‌تی فاتیحه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی چه‌ندجار هاتنی هه‌ر پیتێك له‌زۆره‌وه بۆكه‌م رێك بخه‌ین، ده‌بینین به‌م جۆره‌یه: ا ل م ي ن ر ع هـ ح ب د و س ك ت ص ط غ ض ق ذ .
22 22 15 14 11 8 6 5 5 4 4 4 3 3 3 2 2 2 2 1 1
واته: ئه‌لف 22 جار له‌م سووره‌ته‌دا باسكراوه، ولام 22 جار، و میم 15 جار و... هه‌تد. ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحه‌ی كه له‌ریزكردنی ئه‌م ژمارانه له‌په‌نای یه‌كداوه دروست ده‌بێت، بریتییه له‌م ژماره‌یه {11222233344455681114152222} ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته، واته به‌سه‌رحه‌وتا دابه‌ش ده‌كرێ به‌بێ كه‌سر و پۆینت.. !!
ئالێره‌دا پرسیارێك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه گومانیان له‌وه‌دا هه‌یه قورئان نێراووی خوا بێت: ئایا پێغه‌ممه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه مرۆڤێكی نه‌خوێنده‌واربووه، كه‌مپیوته‌ری پێشكه‌وتووی له‌لابووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی وێنه‌ی ئه‌و ژماره زۆر‌و گه‌ورانه؟ چونكه به حاسیبه‌ی بچووك ئه‌نجامی ئه‌وژماره‌یه ده‌ر ناكه‌وێت..
حه‌قیقه‌تی حه‌ڤده‌هه‌م:
زۆر ئاسانه كه‌سێك بێت وبڵێت: دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م پیتانه‌به‌رێكه‌وت بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه رێكه‌وت له كتێبه‌كه‌ی خوادا نییه، په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر یه‌كه‌مین ئایه‌تی سووره‌ی فاتیحه كه : بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ الفاتحة/1. سسته‌مێكی زۆر تۆكمه له دووباره بوونه‌وه‌ی پیته‌كانیا ده‌بینین،بیسمیللا له ده پیتی ئه‌بجه‌دی پێك هاتووه، ئه‌م ئایه‌ته له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ر پیتێكیا ده‌نووسین، به‌هه‌مان شێوازی پێشوو، به‌پێی پیتی زۆرتر دووباره‌بووی: پیته‌كان بریتین له‌مانه: ل م أ ر ح ب س هـ ن ي
ژماره‌ی دووباره‌بووه‌كانیان: 4 3 3 2 2 1 1 1 1 1 ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ودووباره‌بووانه په‌یدا ده‌بێت {1111122334 }ئه‌م ژماره‌یه كه دووباره‌بووی ژماره حه‌وته، واته به‌سه‌ر حه‌وتا دابه‌ش ده‌كرێ به‌بێ مانه‌وه..
به‌ڵێ ئه‌م حه‌قیقه‌تانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا پیتێك له سووره‌تی فاتیحه‌دا بگۆررایه، ئه‌و سسته‌مه ورده تێك ده‌چوو.. به‌لێ ئه‌مه‌ش راستیه‌تی فه‌رمووده‌ی خوا ده‌سه‌لمێنێ كه فه‌رموویه‌تی: له‌م سووره‌ته‌دا ده‌بینین كه به پێچه‌وانه‌ی ره‌نووسی عه‌ره‌بی نووسراوه وه‌ك: العلمين، ملك، الصرط ، به‌پێی ره‌نووسی عه‌ره‌بی ده‌بێ به ئه‌لفه‌وه بنووسرێن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌لف نووسراون، ئه‌مه‌یه كه‌هه‌ندێ زانایان وتوویانه ته‌نانه‌ت ره‌نووسه‌كه‌یشی ئیعجازه.. خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بییه‌وێت ته‌نیا پیتێك له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا زیاد یا كه‌م بكات، ئه‌و سسته‌مه پته‌وه‌ی ناوسووره‌ته‌كه هه‌ره‌س دێنێ و ئه‌وباڵه‌خانه ژماره‌ییه تۆكمه‌یه‌ی سووره‌ته‌كه تێك ده‌چێ، و ئیعجازی ژماره‌یی وون ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تری به‌هێزه كه خوای باڵاده‌ست نه‌ك هه‌ر ووشه‌كانی كتێبه‌كه‌ی خۆی به‌ڵكو ره‌نووسه‌كه‌یشی پاراستووه، و چوارده سه‌ده له مه‌وبه‌ر چۆن ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه، به‌وشێوه‌یه پێمان گه‌یشتووه و كه‌وتۆته به‌رده‌ستمان..
حه‌قیقه‌تی هه‌ژده‌هه‌م:
له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: له‌باره‌ی ئیعجازی ووشه‌كانی قورئانه‌وه چی؟ به‌هه‌موو متمانه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌و موعجیزه‌یه بۆ هه‌موو وشه‌یه‌كی قورئانه چ له‌رووی ره‌نووسیه‌وه چ له‌رووی گوتنیه‌وه، له‌وشه‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌دا هه‌ندێ پیت هه‌ن به‌دوو پیت ده‌خوێنرێنه‌وه و به‌یه‌ك پیت ده‌نووسرێن، وه‌ك پیته گیراوه‌كان.. ئاخۆ ئه‌مانه‌ش سسته‌مێكی پته‌ویان هه‌بێ؟ له‌عه‌جایبه‌كانی ئه‌م سووره‌تی سه‌بعول مه‌سانییه، ژماره‌ی پیته گیراوه‌كانی 14 پیتن، ئه‌ویش له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وشێوه‌یه كه‌ئه‌و 14 پیته گیراوه‌ی تیا به‌سه‌را دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ك باسكرا ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی سووره‌ی فاتیحه 7 ئایه‌ته، هه‌رئایه‌تێكیش ژماره‌یه‌ك له‌وپیته گیراوانه‌ی تێدایه، وه‌ك لای خواره‌وه
ده‌یبنی: ژماره‌ی ئایه‌ت: (1) (2) (3) (4) (5) (6) (7) ژماره‌ی پیته گیراوه‌كان: 3 2 2 1 2 1 3 ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌م ریزكردنه‌وه به‌دی دێت ئه‌مه‌یه:{ 3121223}، و ئه‌میش له دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته! دیسان سه‌یرتر له‌وه ژماره‌ی وشه‌كانی سووره‌ی فاتیحه 31 وشه‌یه، سه‌یرتر له‌هه‌مووی شێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و گیراوانه‌یه به‌سه‌ر وشه‌كاندا. بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوتا به‌جوانی روون بێ جارێكی تر سوره‌ی فاتیحه له‌گه‌ڵ هه‌ر چوارده پیته گیراوه‌كانیا ده‌نووسینه‌وه: بسم اللّه الرّحمن الرّحيم. الحمد لـلّه ربّ العلمين. الرّحمن الرّحيم. ملك يوم الدّين. إيّاك نعبد وإيَّاك نستعين. اهدنا الصّرط المستقيم. صرط الّذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضَّالّين . ئه‌گه‌ر وشه‌كان له‌په‌نای یه‌كدا ریز بكه‌ین، و ژماره‌ی پیته‌گیراوه‌كانیان به‌ته‌رتیب بنوسین وله‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریزیان بكه‌ین به‌م جۆره ده‌رده‌چێت: (2000000010010010011001101101110) ئه‌م ژماره‌یه ده‌ربری ژماره‌ی پیته گیراوه‌كانه و دووباره‌بووی ژماره حه‌وتیشه! كه‌وابوو له‌سوره‌ی فاتیحه‌دا ژماره‌ی پیته گیراوه‌كان دووباره‌بووی ژماره حه‌وته، ودابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئایه‌ته‌كانیا ژماره‌یه‌كی تر ده‌رده‌چێت كه ئه‌ویش دووباره‌بووی ژماره حه‌وته، دیسان دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ووشه‌كانیا ژماره‌یه‌كی تر ده‌رده‌چێت كه ئه‌ویش دووباره‌بووی ژماره حه‌وته، ئه‌م حه‌قیقه‌تانه به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌رمان به گه‌وره‌یی ئه‌م سووره‌ته و گه‌وره‌یی دابه‌زێنه‌ره‌كه‌ی سبحانه وتعالى زیاتر ببێت؟!
موعجیزه‌یه یا رێكه‌وت؟!
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حه‌قیقه‌ته جێگییربووه ژماره‌ییانه‌مان بینی، پرسیارێك سه‌ر هه‌ڵده‌دات: ئایائه‌م حه‌قیقه‌تانه چۆن هاتن؟ وه‌ڵامه‌كه دوو ئیحتیمالی هه‌یه: ئیحتیمالی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌رێكه‌وت رووی دابێت.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دووباره بوونه‌وه‌ی رێكه‌وت به‌و شێوه گه‌وره‌یه له‌یه‌ك سووره‌تا نامومكینه..چونكه ئێمه ده‌توانین ئیحتیمالی رێكه‌وت به‌پێی یاسای ئیحتیمالات له بیركاریا باس بكه‌ین. له‌هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا ئیحتیمالی بوونی ژماره‌یه‌ك له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت بریتییه له یه‌ك له‌حه‌وت: 1/7، بۆ ئه‌وه‌ی دوو ژماره له دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وت له‌هه‌مان ده‌قدا به‌ده‌ست بێنین ئیحتیمالی ریكه‌وت 1/7×7، واته 1/49. بۆ به‌ده‌ستهێنانی 3 ژماره‌ی وا له‌هه‌مان ده‌قدا كه به‌سه‌ر ژماره‌حه‌وتدا به‌بێ مانه‌وه دابه‌ش ببێت به‌شی رێكه‌وت بریتییه له 1/7×7×7، كه ده‌كاته: 1/343. هه‌روه‌ك بینیمان له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌وژمارانه‌ی قابیلی دابه‌شبوون بن به‌سه‌ر ژماره حه‌وتدا رێژه‌ی رێكه‌وت به‌شێوه‌كی زۆر گه‌وره كه‌مبوه‌وه..
هه‌روه‌ك ده‌بینن له سووره‌تی فاتیحه‌دا زیاتر له سیی عه‌مه‌لییه‌ی دابه‌شبوون به‌سه‌ر ژماره حه‌وتمان به‌ده‌ست هێناوه.. ده‌زانن ئیحتیمالی رێكه‌وت له‌و ژماره‌یه‌دا بریتییه له: 1/7 ×7×7...... سیی جار، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به‌كه‌متر له یه‌كجار رێكه‌وت له دووباره بوونه‌وه‌ی بیست ملیۆن ملیۆن ملیۆن ملیۆن جاردا.!! ئایا ده‌گونجێ وێنه‌ی ئه‌و ئیحتیماله زۆركه‌مه به‌دی بێت؟!
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ژمارانه قه‌ناعه‌تی پێ ناكات، ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێین كه خوای ته‌عالا فه‌رموویه‌تی: فليأتوا بحديث مثله إن كانوا صادقين الطور/34 . واته: ده‌با فه‌رمایشتێكی وه‌ك ئه‌م قورئانه بێنن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن؟! كه‌وابوو ئیحتیمالی ژییربێژی بۆ بوونی ئه‌م یاسا ئیعجازییه له‌و كتێبه‌دا كه‌چوارده سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر دابه‌زیوه ئه‌وه‌یه كه خوای باڵاده‌ست خۆی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه‌و هه‌ر له‌وێشدا فه‌رموویه‌تی: قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْأسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنَ لا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً الاسرا‌ء/88 . پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزاد وپه‌رییه‌كان كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌م قورئانه دابنێن و بیهێننه مه‌یدان هه‌رگیز ناتوانن كاری وابكه‌ن و وێنه‌ی بێنن، هه‌رچه‌ند هه‌موولایه‌كیان ببنه پشتگیر ویارمه‌تیده‌ری یه‌كتر.
چاوه‌روانی ئه‌ڵقه‌ی داهاتووبن.. به‌ویستی خوا..