ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
به‌شی سێهه‌م ‌له‌باسی وێنه‌ و په‌يه‌كه‌ر:

ده‌سته‌ی چواره‌م :پێيان وايه وێنه‌كێشان بۆیه‌ حه‌رامكراوه‌ چونكه‌ لاسایی خوا ده‌كاته‌وه‌ له‌دروستكراوه‌كانیا، و به‌ڵگه‌ش به‌وه‌ دێننه‌وه‌ كه‌له‌وباره‌وه‌ فه‌رمووده‌ی ساغ ودروست هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وفه‌رمووده‌ی حه‌زره‌تی عائیشه‌ بۆمان باس ده‌كات: " الَّذِینَ یُضَاهُونَ بِخَلْقِ اللَّهِ " واته‌: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ وه‌ك دروستكراوی خوا دروست بكه‌ن. یا ئه‌و فه‌رمووده‌ی ئه‌بوو هوره‌یره‌ باسی ده‌كات " وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذَهَبَ يَخْلُقُ خَلْقًا كَخَلْقِي ؟ " واته‌: كێ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ ده‌رِوات شتێ دروست ده‌كات وه‌ك دروستكراوی من، با دانه‌وێڵه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، با گه‌ردیله‌یه‌ك دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ش كه‌ ده‌فه‌رموێ: " مَنْ صَوَّرَ صُورَةً كُلِّفَ أَنْ يَنْفُخَ فِيهَا الرُّوحَ "، وه‌ فه‌رموده‌ی " أَشَدُّ النَّاسِ عَذَابًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْمُصَوِّرُونَ . يُقَالُ لَهُمْ : أَحْيُوا مَا خَلَقْتُمْ "،واته‌: یه‌كێ له‌وانه‌ی رۆژی قیامه‌ت سزایه‌كی سه‌خت و به‌سوێیان هه‌یه‌ وێنه‌كێشه‌رانن، پێیان ده‌گوترێ: ئه‌وانه‌ی دروستان كردوون گیان به‌به‌ریاندا بكه‌ن..

ئه‌م هۆیه‌ی باسكرا دوو په‌رچ ده‌درێته‌وه‌، یه‌كێكیان ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ حه‌رامبێ كه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی دروستكراووی خوایه‌، ده‌بوا وێنه‌ی مانگ وخۆر وكێو و دارو دره‌ختیش حه‌رام بوایه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ش مه‌خلووقی خودان..به‌لاَم له‌ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی ئیبنو عه‌باسدا رێ به‌ وینه‌كێشانی ئه‌وانه‌ دراوه‌..

دووه‌م: ئه‌گه‌ر هۆی حه‌رامبوون ئه‌وه‌بوایه‌، ده‌بوا ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌ندامێكی كاریگه‌رِی براوه‌ ، یا دروستكردنی بووكڵه‌ی یاری كچانیش حه‌رام بوایه‌، به‌لاَم به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ ئه‌مانه‌ حه‌رام نیین..

له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ندێ له‌زانایان ده‌فه‌رموون: مه‌به‌ست له‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی دروستكراوی خوا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ دروست ده‌كات وابزانێ كێ به‌ركێ له‌گه‌ڵ خوادا ده‌كات، و ئه‌وه‌ی خوا دروستی كردووه‌ ئه‌میش توانای هه‌یه‌و وه‌ك ئه‌و دروستی ده‌كات.. بۆیه‌ خوای بالاَده‌ستیش رۆژی قیامه‌ت پیشانی ده‌دات كه‌ چه‌ند زه‌بوون و بێ ده‌سه‌لاَته‌.. ئیمامی نه‌وه‌ویش ده‌فه‌رموێ: ئه‌وهه‌رِه‌شه‌یه‌ی كه‌ده‌فه‌رموێ: په‌یكه‌رساز یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی به‌سوێ ترین سزا ده‌درێن، بۆ ئه‌و په‌یكه‌ر سازه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستی له‌دروستكردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ بپه‌رسترێت، یا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ بڵێ: جا خوا چیه‌و من چیم، بێگومان ئه‌وه‌ی باوه‌رِی وابوو ئه‌وه‌ كافره‌و هیچ فرِێكی به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه‌ نییه‌.. و سزای وه‌ك سزای سه‌ختی كافرانه‌. و سزای به‌قه‌د زیاده‌ی كوفری زیاد ده‌بێت.. ئه‌وه‌ی پشتگیری ئه‌م بۆ چوونه‌ی نه‌وه‌وی ده‌كات ئه‌و فه‌رمووده‌ قودسیه‌یه‌ كه‌ ئه‌بووهوره‌یره‌ ریوایه‌تی ده‌كات " وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذَهَبَ يَخْلُقُ خَلْقًا كَخَلْقِي " واته‌: كێ له‌وه‌ سته‌مكارتره‌ كه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ شتێ دروست بكات وه‌ك دروستكراوی من. واته‌: خۆی به‌خوا بشوبهێنێ..

خودایش ئاگادار تره‌..

به‌شی چواره‌م وێنه‌ی فۆتۆگرافی:
درێژه‌ی بابه‌ت!

په‌راوێزه‌كان:

1.فتح الباري بشرح صحيح البخاري . كتاب اللباس/باب عذاب المصورين يوم القيامة.
2.سورة نوح/23.
3.أخرجه البخاري في كتاب تفسير القرآن /باب {ودا ولا سواعا ولا يغوث ويعوق}، ص: 1061، برقم: 4539.
4.أخرجه البخاري في اللباس / باب عذاب المصورين ، برقم: 5494. ومسلم في اللباس/باب تحريم تصوير الحيوان برقم: 3944.
5.أخرجه البخاري في كتاب اللباس/ باب عذاب المصورين يوم القيامة، برقم: 5495. ومسلم في كتاب اللباس والزينة/باب تحريم تصوير حيوان، برقم: 3942.
6.أخرجه البخاري في كتاب اللباس/ باب نقض الصور، برقم: 5497. ومسلم في اللباس/باب تحريم تصوير حيوان، برقم: 3947.
7.فتح الباري بشرح صحيح البخاري في كتاب اللباس/ باب نقض الصور، برقم: 5497.
8.أخرجه البخاري في كتاب اللباس/ باب عذاب المصورين يوم القيامة، برقم: 5498. راجع فتح الباري في شرح هذا الحديث.
9.أخرجه البخاري في كتاب اللباس / باب من كره القعود على الصور برقم: 5501. ومسلم في كتاب اللباس/باب تحريم تصوير الحيوان، برقم: 3931.
10.أخرجه البخاري في كتاب الطلاق / باب مهر البغي والنكاح الفاسد، برقم: 4928.
11.أخرجه البخاري في كتاب بدأ الخلق / باب إذا وقع الذباب في شراب أحدكم، برقم: 3075.ومسلم في كتاب اللباس/باب تحريم تصوير الحيوان، برقم: 3929.
12.أخرجه الترمذي في كتاب الأدب/باب ماجاء أن الملائكة لا تدخل بيتا فيه صورة، برقم: 2730. وقال: حسن صحيح.
13.تفسير آيات الأحكام.
14.الموسوعة الفقهية/ حرف التاء/ التصوير.
15.الإمام أحمد بن محمد الأزدي الطحاوي(ت:321هـ)، شرح معاني الآثار/ كتاب الكراهة/ باب الصور تكون في الثياب.
16. جَاءَ رَجُلٌ إلى ابْنِ عَبَّاسٍ فَقَالَ : إنِّي أُصَوِّرُ هَذِهِ التَّصَاوِيرَ فَأَقْتَنِي فِيهَا ، فَقَالَ : سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ  يَقُولُ : " كُلُّ مُصَوِّرٍ فِي النَّارِ، يُجْعَلُ لَهُ بِكُلِّ صُورَةٍ صَوَّرَهَا نَفْسًا تُعَذِّبُهُ فِي جَهَنَّمَ، فَإِنْ كُنْتَ لا بُدَّ فَاعِلاً، فَاجْعَلْ الشَّجَرَ وَمَا لا نَفْسَ لَهُ ". مُتَّفَقٌ عَلَيْهِمَا.
17.ابن حجر الهيتمي المتوفى: 974هـ ، تحفة المحتاج في شرح المنهاج كتاب النكاح، كتاب الصداق/فصل وليمة العرس.
18.المغني كتاب الصلاة/ باب صفة الصلاة’فصل الثياب التي عليها تصاوير الحيوانات في الصلاة.
19.المصدر السابق.8/114.
20.راجع نيل الأوطار في شرح منتقى الأثار، للشيخ الشوكاني. في شرح الحديث/ 575.
21.أخرجه البخاري في كتاب بدأ الخلق/ باب ذكر الملائكة، برقم: 2987، ومسلم في كتاب اللباس/باب تحريم تصوير الحيوان، برقم: 3931.
22.أخرجه مسلم في كتاب اللباس والزينة/ باب تحريم تصوير صورة الحيوان، برقم : 3934.
23.أخرجه البخاري في كتاب الصلاة / باب إن صلى في ثوب مصلب أو تصاوير هل تَفسدُ صلاتُهُ؟ برقم : 361.
24.أخرجه مسلم في كتاب اللباس والزينة/ باب تحريم تصوير صورة الحيوان، وتحريم اتخاذ مافيه صورة، برقم : 3933.
25.أخرجه أحمد في مسند الأنصار، برقم : 20923، و أبو داود في كتاب الأطعمة/ باب إجابة الدعوة إذا حضرها مكروه، برقم : 3263.
26.أخرجه البخاري في كتاب الهبة/ باب هدية مايكره لبسها، برقم : 2421.
27.أخرجه النسائي في كتاب الزينة/ باب التصاوير ، برقم : 5260.
28.كوركی په‌له‌وه‌ریكی گه‌وره‌ی لاق درێژی، خۆڵه‌میشی ره‌نگی، قاچ ومل دریژی، كه‌م گۆشتی بێ كلكه‌، و هه‌ندی جار له‌ ئاویشدا ده‌ژی.
29.حه‌جه‌له‌ په‌رده‌یه‌ك له‌ناوماڵدا بۆ شه‌وی زاوایی له‌ناو ماڵدا ده‌رِازێنرێته‌وه‌، به‌واتای پاوانه‌ی پێیش دێت...
30.قوندس گیاندارێكی ئاویی شیر ده‌ره‌، كلكیكی فشه‌ڵه‌ی به‌هێزی هه‌یه‌، ره‌نگی سوورێكی تۆخه‌، راوچی بۆ پێسته‌كه‌ی راوی ئه‌كه‌ن. {عه‌نقا} په‌له‌وه‌رێكی خه‌یاڵییه‌..
31. اخرجه أحمد في مسند بني هاشم، برقم: 2781، و3137. 6/84.
32. أخرجه البخاري في الأدب/باب الانبساط إلى الناس،ص: 1299 برقم: 5665، ومسلم في فضائل الصحابة/باب في فضل عائشة، برقم: 4470.
33. فتح الباري بشرح صحيح البخاري، كتاب اللباس والزينة/باب الانبساط إلى الناس. برقم: 5665،.
34. صحيح مسلم بشرح النووي كتاب اللباس والزينة/ باب في فضل عائشة، برقم: 4470.
35. الشيخ محمد شربيني الخطيب، مغني المحتاج إلى معرفة معاني ألفاظ المنهاج، كتاب النكاح/ فصل الوليمة: 3/248.
36. المحلى / لعلي ابن أحمد ابن حزم الأندلسي.9/ 25.
37. تفسير الجامع لأحكام القرآن/سورة سبأ، لأبي عبد الله محمد ابن أحمد الأنصارى القرطبى." يَعْمَلُونَ لَهُ مَا يَشَاء مِن مَّحَارِيبَ وَتَمَاثِيلَ " سورة سبأ/13.
38. سورة الإسراء/70.



سه‌ر تیتره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌:

پێشه‌كی
بت په‌رستی له‌ چییه‌وه‌ دروست بووه‌؟
ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له‌ وێنه‌كێش كراوه‌.
زانایان له‌باره‌ی حوكمی په‌یكه‌ره‌وه‌ دوو رایان هه‌یه‌:
1- به‌رجه‌سته‌ یا سه‌ربه‌خۆ و سێبه‌ردار.
2- بێ سێبه‌ر و ناسه‌ر به‌خۆ.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: ئـ له‌حه‌نه‌فییه‌كاندا.
ب - له‌ شافیعییه‌كاندا.
ج- له‌حه‌نبه‌لییه‌كاندا.
د- له‌سه‌له‌فییه‌كاندا.
ده‌سته‌ی دووه‌م: له‌مه‌زه‌بی مالیكدا.و به‌ڵگه‌یان:
1- فه‌رموده‌كه‌ی زه‌یدی كورِی خالید.
2- فه‌رمووده‌ قودسییه‌كه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌.
3-به‌كارهێنانی وێنه‌ له‌ماڵی پێغه‌ممه‌ردا.
4- به‌كارهێنانی دیناری رۆمی و دره‌می فارسی.
5- به‌كارهێنانی وێنه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌هاوه‌ڵه‌كانه‌وه‌.
ڕ- زه‌یدی كورِی خالیدی جوهه‌نی.
ب-عوروه‌ی كورِی زوبه‌یر.
ج- عیمرانی كورِی حوسه‌ین(حُێَیْن).
د- نو‌عمانی كورِی موقه‌رِرین.
هـ- عه‌بدوڵلای كوری مه‌سعود .
و- حوزه‌یفه‌ی كورِی یه‌مان.
ز- ئه‌بوو هوره‌یره‌ .
ح- قاسمی كورِی موحه‌ممه‌دی كورِی ئه‌بوبه‌كر.
بووكڵه‌، یا بووكه‌ شووشه‌، و یاری مندالاَن.
هۆی حه‌رام كردنی وێنه‌كێشان.
ئارای زانایان: ده‌سته‌ی یه‌كه‌م.
ده‌سته‌ی دووه‌م.
ده‌سته‌ی سێ هه‌م
ده‌سته‌ی چواره‌م.
دوو په‌رچی ئه‌م بۆ چوونه‌.
سه‌رچاوه‌كان.


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی