حه‌قیقه‌تی حه‌وته‌م:
یه‌كێك له‌وشته سه‌ر سوورهێنه‌رانه ئه‌وه‌یه كه‌ژماره حه‌وت بناغه‌ی په‌یوه‌ندیدانی نێوان سه‌ره‌تای قورئان و كۆتایی قورئانه، یه‌كه‌مین سووره‌ت له‌قورئاندا سووره‌تی فاتیحه‌یه، ژماره‌كه‌شی 1، دواین سووره‌ت له‌قورئاندا سووره‌تی {ناس}ه، و ژماره كه‌شی 114 یه، كاتێ ئه‌م دوو ژماره‌یه له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دا ده‌نێین، په‌یوه‌وندییه‌كی پته‌و له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت و ده‌بنه به‌دیهێنه‌ری ژماره‌یه‌كی دووباره‌ی ژماره حه‌وت، 1 114= 7×163.
حه‌قیقه‌تی هه‌شته‌م:
سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ژماره 7 وه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان یه‌كه‌مین وشه‌ی قورئان و دوایین وشه‌یه‌وه دروست ده‌بێت، یه‌كه‌مین وشه له‌قورئاندا وشه‌ی {بسم}، دواین وشه‌یش وشه‌ی {الناس}، ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو قورئاندا به‌شوێن دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وشه‌یه‌دا بگه‌رێین ده‌بینین وشه‌ی (اسم) 22جار دووباره‌بوه‌ته‌وه، به‌لاَم وشه‌ی (الناس) 241 جار له‌قورئانا دووباره بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م دووژماره‌یه‌ش له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دا بنێین، په‌یوه‌وندییه‌كی پته‌و له‌نێوانیانا دروست ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی دی به‌دی ده‌هێنن كه دووباره‌ی ژماره حه‌وت بێ: 22 241 = 7 × 3446.
حه‌قیقه‌تی نۆیه‌م:
هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین ئایه‌ت و دواین ئایه‌تی قورئان به‌هۆی ئه‌م ژماره حه‌وته‌وه په‌یوه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ك ده‌زانیین یه‌كه‌مین ئایه‌ت له‌قورئاندا، یه‌كه‌مین ئایه‌تی سووره‌ی فاتیحه‌یه، و ئه‌ویش { بسم الله الرحمن الرحيم}ه، ژماره‌ی هه‌ر وشه‌یه‌كی ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌م جۆره: 3 – 4 – 6 - 6 پیته.. ژماره‌ی به‌دیهاتوو له ریزكردنی ئه‌م ژمارانه له‌په‌نای یه‌كدا ژماره‌یه‌كی لێ دروست ده‌بێت كه به‌سه‌ر حه‌وتا بێ مانه‌وه دابه‌ش ده‌بێت، واته: ده‌بێته دووباره‌بووی ژماره حه‌وت: 6643 . ژماره‌ی وشه ریزكرازوكان: 6643 = 7 × 949.
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك وابیر نه‌كاته‌وه كه ئه‌م ئه‌نجامه به‌شێوه‌ی رێكه‌وت هاتووه، ده‌رۆین بۆ دواین ئایه‌ت له‌قورئاندا، كه ئه‌م ئایه‌ته‌یه:{مِنَ الْجنَّه وَالنَّاس }، ژماره‌ی پیته‌كان له هه‌ر وشه‌یه‌كیدا به‌م جۆره‌یه: 2 – 5 – 1 – 5 – كاتێ ئه‌وژمارانه له‌په‌نای یه‌كدا ریزده‌كه‌ین ئه‌م ژماره‌یه‌ی لێ به‌دی دێت: 5152، كه ئه‌ویش له‌دووباره‌بووه‌كانی ژماره حه‌وته: 5152= 7 × 736.
كه‌وابوو ژماره حه‌وت یه‌كه‌م سووره‌ت به‌دواین سووره‌ت و یه‌كه‌م ئایه‌ت به‌دواین ئایه‌ت و یه‌كه‌م وشه به‌دواین وشه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌دات.. پرسیار ئه‌مه‌یه: ئایا هه‌موو ئه‌مانه به‌رێكه‌وت روویان دا؟
حه‌قیقه‌تی ده‌یه‌م:
وه‌نه‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندی و یه‌كگرتنه ژماره‌ییه ته‌نیا له‌نێوان سه‌ره‌تای قورئان و كۆتاییه‌كه‌یدابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی فاتیحه‌و دواییه‌كه‌شیا ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه، یه‌كه‌م ئایه‌ت له‌سووره‌ی فاتیحه‌دا ئایه‌تی { بسم الله الرحمن الرحیم }ه، ژماره‌ی پیته‌كانی 19 پیته، دواین ئایه‌تیش{ صرط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين}، و ئه‌میش ژماره‌ی پیته‌كانی 43 پیته،(1) سه‌یر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ژماره‌یه‌ی له ریزكردنی ئه‌م ژمارانه‌دا به‌دی دێت ژماره‌یه‌كی دووباره‌ی ژماره حه‌وته: 4319 = 7 × 617.
بۆئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌وه گومانی هیچ رێكه‌وتێك دروست نه‌بێت، ژماره‌ی ئه‌و پیته ئه‌بجه‌دییانه(2) ده‌ژمێرین كه‌یه‌كه‌م ئایه‌ت ودواین ئایه‌تی سووره‌تی فاتیحه‌یان لێ پێكهاتووه، ده‌بینین 10 پیت و 16 پیتن، لێره‌شدا جارێكی تر ژماره حه‌وت خۆی ده‌رده‌خات و ده‌دره‌وشێته‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ئه‌م دوو ژماره‌یه‌دا به‌دی بێنێ. پیته ئه‌بجه‌دییه‌كان له یه‌كه‌مین ئایه‌تی سووره‌تی فاتیحه‌دا 10 پیته، و له‌دواین ئایه‌تی ئه‌و سووره‌ته‌شدا 16 پیته، له‌كاتی ریزكردنیاندا له‌په‌نای یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی دووباره‌بووی حه‌وت به‌دی دێت كه ئه‌ویش به‌م جۆره‌یه: 1610= 7 × 230. ئه‌وه ماوه‌ته‌وه كه بڵێین: ژماره‌ی وشه‌كانی یه‌كه‌م ئایه‌ت 4 وشه‌یه، و ژماره‌ی وشه‌كانی دواین ئایه‌تی فاتیحه 10 وشه‌یه: كۆی ئه‌م دوو ژماره‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی دووباره‌بووی ژماره حه‌وته. 4+ 10 = 14 = 7 × 2 .
حه‌قیقه‌تی یانزه‌هه‌م:
له‌م حه‌قیقه‌ته‌دا وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه: بۆچ خوای بالاَده‌ست سووره‌تی فاتیحه‌ی كردۆته حه‌وت ئایه‌ت؟ و بۆچی هه‌ر ئایه‌تێكیش به‌وشه‌یه‌كی دیاریكراو كۆتایی پێ هاتووه؟ تاكه وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌ئه‌وه‌یه كه ئیعجازێكی سه‌ر سوورهێنه‌ری تێدایه، له‌سووره‌تی فاتیحه‌دا حه‌وت ئایه‌ت هه‌یه‌و هه‌ر ئایه‌ته‌ش به‌وشه‌ویك كۆتایی هاتووه، ئه‌و وشانه‌ش بریتین له: [ الرحيم – العلمين - الرحيم – الدين – نستعين – المستقيم – الضالين ] ، ئه‌م وشانه‌ش له‌دێر زه‌مانا پێیان گوتراوه برگه‌كانی سووره‌ت، چونكه ئایه‌ته‌كان لێكتر جیا ده‌كاته‌وه، سه‌یری سه‌ر سوورهێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه پیته‌كانی ئه‌م حه‌وت وشه‌یه به‌سیسته‌مێك هاتوون و به‌پێنچ جاری یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌سه‌ر ژماره حه‌وته‌وه دانراون، خۆ ئه‌گه‌ر پیته‌كانی ئه‌م حه‌وت وشه‌یه بژمێرین ده‌بینین به‌م ته‌رتیبه: 6-7-6-5-6-8-7 پیتن.. ژماره‌یه‌ك كه له‌ریزكردنی ئه‌م ژمارانه‌وه پێك دێت بریتییه له : 7865676 ، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دووباره‌بوه‌كانی ژماره حه‌وته: 7865676 = 7 × 1123668، یا 7×7×7×7×7×468 ..
حه‌قیقه‌تی دوانزه‌هه‌م:
هه‌رسووره‌تێ له‌قورئاندا به دوو ژماره جیا ده‌بێته‌وه، ژماره‌ی سووره‌ته‌كه‌و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی، له‌وشته سه‌یرانه‌ی له‌ناو سووره‌تی فاتیحه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئایه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به ئایه‌تی سووره‌ته‌كانی تری قورئانه‌وه‌هه‌یه، یه‌كێ له‌وسووره‌تانه سووره‌ی ئیخلاسه، كه خوێندنی به‌قه‌د سێ یه‌كێكی قورئان خێری هه‌یه، سووره‌تی فاتیحه له‌قورئاندا ژماره یه‌كه، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی 7، و ژماره‌ی سووره‌تی ئیخلاسیش [ قل هو الله ] 112، و ئایه‌ته‌كانیشی چوارن، ئه‌و ژماره‌یه‌ی له ریزكردنی ئه‌م ژمارانه‌وه به‌دی دێت له‌وژمارانه‌یه كه دووباره بوونه‌وه‌ی حه‌وته: 1 – 7 – 112- 4 = ئه‌مه ژماره‌ی سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی، فاتیحه‌و ئیخلاَسه: 411271 = 7 × 58753.
حه‌قیقه‌تی سیانزه‌هه‌م:
له‌وسووره‌ته گه‌وره‌و هێژایانه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا سه‌لات وسه‌لامی خودای لێ بێت زۆر ده‌یخوێندن سووره‌تی فه‌له‌ق و سووره‌تی ناس بوون، ئه‌وانیش دوو سووره‌ته‌كه‌ی كۆتایین له قورئاندا، سه‌یر ئه‌وه‌یه كه سووره‌تی فاتیحه به هه‌مان هاوكێشه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌م دووسووره‌ته‌وه هه‌یه: ژماره‌ی سووره‌تی فاتیحه له‌قورئاندا ژماره یه‌كه، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی 7، و ژماره‌ی سووره‌تی { فه‌له‌ق}یش 113، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانیشی 5، ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ریزكردنی ئه‌م ژمارانه‌دا دروست ده‌بێت ژماره‌یه‌كه له دووباره‌بووه‌كانی حه‌وت: 1-7 – 113- 5، ئه‌مه ژماره‌ی سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی، { فاتیحه} و {فه‌له‌ق}ه : 511371= 7× 73053 ، ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ژماره حه‌وت سیسته‌مێكی تۆكمه‌و پته‌وی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی سووره‌تی فاتیحه له‌قورئاندا ژماره یه‌كه، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی 7، و ژماره‌ی سووره‌تی { ناس}یش 114، و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانیشی 6، ئه‌و ژماره‌یه‌ی له‌ریزكردنی ئه‌م ژمارانه‌دا دروست ده‌بێت ژماره‌یه‌كه له دووباره‌بووه‌كانی حه‌وت: 1-7 – 114 – 6، ئه‌مه ژماره‌ی سووره‌ت و ئایه‌ته‌كانی، { فاتیحه} و { ناس}ه، و ئه‌م ژماره‌یه‌ش دووباره‌بووی ژماره حه‌وته: 611471 = 7 × 87353، یا 7 × 7 × 12479. كه‌وابوو سووره‌تی فاتیحه كه به [ أم الكتاب ] واته: دایكی قورئان ناوده‌برێ، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌وی به‌هه‌رسێ سووره‌ته‌كه‌ی كۆتایی قورئانه‌وه هه‌یه، و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌سه‌ر ژماره حه‌وته‌وه دانراوه، ئالێره‌دا جێی خۆیه‌تی پرسیارێ بكه‌ین وبڵێین: ئایا له‌دنیادا ته‌نیا كتێبێك هه‌یه سیسته‌مێكی ئاوا تۆكمه‌و تاقانه‌ی تیابێ؟
حه‌قیقه‌تی چوارده‌هه‌م:
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان ژماره‌ی سووره‌تی فاتیحه و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی وشه‌كانیدا هه‌یه: ژماره‌ی سووره‌ته‌كه 1 و ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی 7، و وشه‌كانیشی 31 وشه‌یه، ژماره‌ی به‌دیهاتوو له‌م ریزكردنه‌دا ئه‌م ژماره‌یه: 1- 7- 31 ، و ئه‌مه‌ش له‌دووباره بووه‌كانی ژماره حه‌وته. 3171= 7 × 453. هه‌روه‌ك ده‌بینین هه‌موو ئه‌و ژمارانه له‌دابه‌شكردن به‌سه‌ر ژماره‌حه‌وتا، یا به‌لێدانی به‌ده‌ست هاتوون، هه‌موویان ژماره‌ی ته‌واون وشكسته و برگه‌یان تیا نییه.
به‌پشتیوانی خوا له ئه‌ڵقه‌ی داهاتوودا هه‌ندێ له حه‌قیقه‌ته‌كانی تر باس ده‌كه‌ین..
په‌راوێزه‌كان:
1- ئه‌وه‌مان له‌بییر نه‌چێ وشه‌ی{ صرط} له‌قورئاندا ئه‌لفی بۆ نه‌كراوه، كاتێ من به ئه‌لفه‌وه ژماردم دیتم، 44 پیته، پێم سه‌یر بوو نووسه‌ر نووسیویه‌تی 43 پیت، تا گه‌رامه‌وه بۆ لای قورئانه چاپكراوه‌كان و دیتم له‌هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا وشه‌ی سیرات به [ ص، ر، ط ] نووسراوه‌و به‌س، به‌مجۆره:{ صرط }، ئه‌وكاته ئینسان بۆی ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ره‌نووسه‌كه‌شی موعجیزه‌یه. وه‌رگێر.
2- مه‌به‌ستی له‌پیته ئه‌بجه‌دییه‌كان پیته‌كانه بێ دووباره بوونه‌وه. بۆنموونه: پیته سووره‌كان له‌ناو دووباره‌بووه‌كاندا هه‌ڵبژێرراون، له‌یه‌كه‌م ئایه‌تدا [ ب س م ، ا ل ل ه، ال ر ح م ن، ال ر ح ي م، ] و له دواین ئایه‌تدا [ ص رط، ا ل ذ ي ن، أ ن ع م ت، ع ل ي ه م، غ ي ر، ا ل م غ ض و ب، ع ل ي ه م، و ، ل ا، ال ض ال ي ن ] وه‌رگێر.