به شوێن عه‌یبی خه‌ڵکیدا مه‌گه‌ڕێن
به‌شی دووه‌می کتێبی خۆت له‌م سێ گوناهه بپارێزه
له به‌شی دووه‌می ئایه‌ته‌که‌دا خوا داوامان لێ ده‌کات، به شوێن عه‌یبی خه‌ڵکیدا نه‌گه‌ڕێین
برگه‌ی دووه‌می ئایه‌ته‌که ده‌فه‌رموێ:ولا تجسسوا واته: جاسووسی مه‌که‌ن، کڵۆ مه‌گرن، گوێ مه‌نێن به‌ده‌رگا و دیواری خه‌ڵکی‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ ده‌ڵێن، به شوێن عه‌یبی یه‌کتردا مه‌گه‌رێن.. ئاده‌میزاد ئازاده، خوا به ئازادی دروستی کردووه، مادام به ئاشکرا گوناح نه‌کات و له‌به‌ر چاو خه‌ڵکیدا سنووری شه‌رعی خوا نه‌شکێنێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چی هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ خۆی هه‌ڵی ببژێرێ ... با گوناهیش بکات و فه‌رمانی خوا بشکێنێ به دزییه‌وه.. که‌س بۆی نییه خۆی له خه‌ڵکی دابگرێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ چ ده‌که‌ن؟!
ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێ روو ده‌کاته معاویه و پێی ده‌ڵێ و ده‌فه‌رموێ: انک ان اتبعت عورات الناس افسدتهم (رواه الام احمد فی مسنده 4/424 و ابوداود 4/272). واته بێگومان گه‌ر تۆ شوێن عه‌یبی خه‌ڵکی بکه‌ویت و به‌دوای که‌م و کووریان‌دا بگه‌ڕێیت، خراپ و به‌د ره‌فتاریان ده‌که‌یت..
وه‌ک ئه‌وه که خوا په‌رده‌ی نهێنییه‌کانی غه‌یب و داهاتوو له‌سه‌ر چاوی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێ لاده‌بات و ئاگاداری ده‌کاته‌وه که ده‌بێته حاکم و فه‌رمانره‌وا با ئاگای له موسڵمانان بێت و له‌سه‌ر ناوماڵیان جاسووس دانه‌نێت.
ئه‌وه بوو عومه‌ری کوری خه‌تتاب خوا لێ‌ی رازی بێ وه‌ک عاده‌تی خۆی شه‌و به‌ناو شآری مه‌دینه‌دا ده‌گرێت، تا بزانێ خاڵ و ئه‌حواڵی میلله‌ت له چی دایه؟ کێ لێ‌ی قه‌وماوه؟ کێ سته‌م لێ کراو و په‌رێشان حاڵه؟
به په‌نای ماڵێکدا تێده‌په‌رێ و گوێی له‌به‌زم و ره‌زمی که‌سێکه‌وه ده‌بێ... له‌دیواری حه‌وشه‌وه سه‌ر ده‌كێشێ، ئه‌میش غیره‌تی ده‌ینی ده‌یگرێ و هه‌ندێ له‌رێنموونییه‌کانی له‌بیر ده‌چێته‌وه.. بۆیه بێ ئه‌وه‌ی داوای رێ پێدان بکات، خۆی ده‌کات به ژوورێ‌دا، بێ ئه‌وه‌ی سه‌لام بکات ده‌ڵێ: هه‌ی دوژمنی خوا، ئه‌وه چ ده‌که‌یت؟! له ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا مرۆڤ ئازاده و ده‌توانێ دیفاع و به‌رگری له خۆی بکات. ده‌ست نانرێ به‌ده‌میا و قرو قه‌پی پێ ناکرێ... بۆیه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی عومه‌ر به‌هه‌ل ده‌زانێ و ده‌ڵێ: ئه‌ی عومه‌ر! رێگه‌م بده با چه‌ند قسه‌یه‌ک بکه‌م.
پاش ئه‌وه‌ی که رێگه‌ی پێ ده‌درێت، ده‌ڵێ: من دان به‌وه داده‌نێم فه‌رمانی خوام شکاندووه و گوناحم کردووه و شه‌رابم خواردۆته‌وه و بێ گوێیم کردووه.. به‌ڵام با بزانین جه‌نابت چه‌ند جار فه‌رمانی خوات شکاندووه؟
عومه‌ریش گوێی بۆ ده‌گرێت و ده‌ڵێ: بڵێ با بزانم؟
کابرایش ده‌ڵێ: خوا ده‌فه‌رموێ:...واتو البیوت من ابوابها ..(سووره‌تی البقرة ئایه‌تی 189). واته: له ده‌رگاوه بچنه ژوورێ ... که‌چی تۆ له ده‌رگاوه نه‌هاتیت. ئه‌مه یه‌ک.
دووه‌م: خوا ده‌فه‌رموێ:یا ایها الذین امنوا لا تدخلوا بیوتا غیر بیوتکم حتی تستانسوا وتسلمو علی اهلها ... (سووره‌تی النور ئایه‌تی 27.) واته ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیماندار و خاوه‌ن باوه‌ڕن! مه‌چنه هیچ ماڵێکه‌وه - جگه له ماڵی خۆتان – تا داوای ڕێ پێدان نه‌که‌ن و سڵاویان لێ نه‌که‌ن ... که‌چی تۆ خۆت کرد به ژوورێ‌دا و هیچ سڵاویشت نه‌کرد...
سێ‌هه‌م: خوا ده‌فه‌رموێ: ...ولا تجسسوا .. واته: جاسووسی مه‌که‌ن، که‌چی تۆ جاسووسیت به‌سه‌ر منه‌وه کرد ...
که‌وا بوو با بزانین کاممان تاوانمان گه‌وره‌یه؟ من که یه‌ک جار فه‌رمانی خوام شکاندووه، یا تۆ که سێ جار فه‌رمانی خوات شکاندوه؟
حه‌زره‌تی عومه‌ر پێ ده‌که‌نێ و تووڕه‌ییه‌که‌ی لاده‌چێ و ده‌ڵێت: هیچت به‌رامبه‌ر ناکام، به‌مه‌رجێ بریار بده‌یت جارێکی تر نه‌گه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌م گوناهه‌ت. ئه‌ویش بریار ده‌دات و عومه‌ر جێ‌ی دێڵێت...
به‌ڵێ، چونکه تاوانه‌که‌ی له ماڵی خویا کردبوو، به ئاشکرا له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکیدا نه‌بوو، حه‌ددی له‌سه‌ر نه‌بوو، ده‌نا عومه‌ر وازی لێ نه‌ده‌هێنا.. که‌وابوو جاسووسی کردن بۆ حدودی خوایش دروست نییه.
ئه‌وه‌ته زه‌یدی کوری وه‌هه‌ب ده‌ڵێ: گوتیان به (عبدالله)ی کوری (مسعود) گوتیان: فڵانه‌که‌س ریشی شه‌رابی لێ ده‌چۆڕێ، ئه‌ویش گوتی: ئێمه داوامان لێ کراوه جاسووسی نه‌که‌ین و به شوێن گوناحی خه‌ڵکیدا نه‌گه‌رێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکان به ئاشکر بینی ده‌یگرین و حوکمی خوای به‌سه‌را جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
واته: ئه‌گه‌ر که‌سێک به نهێنی گوناح بکات و ئاشکراى نه‌کات نابێ بچین کوناوکون دوای که‌وین و به شوێنیا بگه‌رێین و بیهێنینه ده‌ره‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێ هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌کات و ده‌فه‌رموێ: یا معشر من امن بلسانه ولم یدخل الایمان قلبه، لا تغتابو المسلمین، ولا تتبعو عوراتهم، فانه من اتبع عوراتهم یتبع الله عورته، ومن یتبع الله عورته یفضحه فی بیته.
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م باوه‌ریان هێناوه و ئیمان نه‌چوه‌ته ناو دڵیانه‌وه! له پاش مله به خراپی باسی یه‌کتر مه‌که‌ن، باسی موسڵمانان مه‌که‌ن وه به‌شوێن عه‌یب و که‌م و کوورییاندا مه‌گه‌ڕێن. که‌سێ به شوێن عه‌یبی موسڵماناندا بگه‌رێ، خوا به شوێن عه‌یبی ئه‌و که‌سه‌دا ده‌گه‌رێ، که‌سێکیش خوا به شوێن عه‌یبیا بگه‌رێ، له ناو ماڵی خۆ‌یا ئابرووی ده‌بات.
جا ئایا ئێمه پێمان خۆشه عه‌یبمان ده‌رکه‌وێت و شه‌رمه‌زار ببین؟ دیاره هیچ که‌سێکما پێی خۆش نییه، که‌وا بوو با ئابرووی که‌س نه‌به‌ین، تا خوایش بێ‌ئابروومان نه‌کات. ئه‌مه له لایه‌که‌وه، له لایه‌کی‌تره‌وه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: من ستر مسلما ستره الله یوم القیامه.
واته: که‌سێ عه‌یب و ناته‌واوی موسڵمانێ بپۆشێ، خوا له رۆژی قیامه‌تا عه‌یبی ده‌پۆشی و له‌ناو ئه‌و هه‌موو عه‌شاماته‌دا ئابرووی نابات..
ئه‌وه باش بزانین که شه‌رفی هه‌ر ئینسانێک لا‌ی خوا زۆر گه‌وره‌یه و فه‌رمانمان پێ کراوه پارێزگاری له شه‌ره‌فی موسڵمانان بکه‌ین، چاو به ناو ماڵیانا نه‌گه‌رێنین، بۆ ئه‌وه‌ی کت و پر عه‌یبێکیان ببینین و له‌ناو خه‌ڵکدا باسی بکه‌ین. له‌م باره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ر له کتێبه‌کانی فیقهی ئیسلامی بده‌ین که له‌ناو خۆماندا به شه‌رع به‌ناوبانگه شتی سه‌یر سه‌یر ده‌بینین، بۆ نموونه:
خوێنی ته‌نیا چاوێک له شه‌رعا په‌نجا ووشتره، واته: ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ناحه‌ق چاوی که‌سێک کوێر بکات ده‌بێ له خوێنی ئه‌و چاوه‌دا په‌نجا ووشتر بدات، ئه‌م چاوه که‌زیان به‌خش و زیانه خرۆ نه‌بوو ئه‌وه‌نده به نرخه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بووه هۆی ئیسراحه‌ت هه‌ڵگرتن له موسڵمانان و خه‌ڵکی له‌ناو ماڵی خۆیانا به‌هۆی ئه‌و چاوه‌وه راحه‌تییان لێ هه‌ڵگیرا ... ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوه به‌ردێکی تێ بگیردرێ و کوێر بکرێ خوێنی نییه و به‌زایه ده‌چێ و هیچ حیسابێکی بۆ ناکرێ ...
ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێ: من اطلع فی بیت قوم بغیر اذنهم فقد حڵ له‌م ان یفقؤا عینه رواه مسلم (صحیح مسلم بشرح النووی 14/138 وفتح الباری بشرح صحیح البخاری 12/205 بنحوه، والامام احمد فی مسنده 2/243) واته: که‌سێ سه‌ره‌تاتکێ بکات و چاو بگێرێ به ماڵی قه‌ومێکا و ئیزنی وه‌رنه‌گرتبێ لێیان، ئه‌وه حه‌ڵاڵه بۆیان چاوی ده‌رتۆقێنن و کوێرى بکه‌ن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان دروودی خوای لێ بێ هه‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات له‌و که‌سانه‌ی که گوێ ده‌گرن بۆ قسه‌ی دوو که‌س، که پێیان ناخۆشه که‌سێک گوێیان لێ بگرێ، ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ی گوێ له خه‌ڵکی راده‌گرێ و کڵۆ ده‌گرێ، خوا له رۆژی قیامه‌ت‌دا قورقوشمی تواوه ده‌کاته گوێ‌یه‌وه.
به‌ڵێ، خوێنه‌ری به‌رێز ئاینه پیرۆزه‌که‌مان ئاوه‌ها ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگا پاک بێ و که‌س موزاحیمی که‌س نه‌بێت و هه‌ر که‌س به ئاسووده‌یی ژیان بباته سه‌ر ...
هه‌روه‌ک باسمان کرد دروست نییه ئابرووی که‌سێک ببه‌ین که به نهێنی و په‌نا مه‌کی گوناح ده‌کات.
ئه‌وه‌ته عوقبه‌ی کوری عامیر، که سه‌حابه‌یه کاتبه‌که‌ی دێته لا‌ی و ده‌ڵێ: قوربان، هاوسێ گه‌لێکمان هه‌یه شه‌راب خۆرن و داوام لێ کردوون نه‌یخۆنه‌وه به قسه‌یان نه‌کردووم، ئێستاش ده‌مه‌وێ پۆلیسیان بۆ بانگ بکه‌م و بیانده‌م به گرتن.
عوقبه‌ش ده‌ڵێ: وێلێان بکه و وازیان لێ بێنه ..
جارێکی تر دێته‌وه بۆ لا‌ی و ده‌ڵێ: قوربان هاوسێ‌یه‌کانم شه‌راب ده‌خۆنه‌وه و به‌قسه‌ی من وازی لێ ناهێن و ده‌مه‌وێ پۆلیسیان بۆ بانگ بکه‌م.
ئه‌ویش ده‌ڵێ: هاوار بۆ تۆ، وازیان لێ بێنه، چونکه من له پێغه‌مبه‌رم بیستووه که فه‌رموویه‌تی:
که‌سێک عه‌یبێک ببینێ و بیپۆشێ وه‌ک ئه‌وه وایه: زینده به‌چاڵ کراوێکی زیندوو کردبێته‌وه. برۆ هه‌ره‌شه‌یان لێ بکه و ئامۆژگاریان بکه ..
چاوت لێیه براکه‌م مافی مرۆڤ له ئیسلامدا چۆن پارێزراوه؟ که‌س بۆی نییه مافی زه‌وت بکات، حه‌تتا ئه‌گه‌ر فه‌رمانی خودای باڵاده‌ستیش بشکێنێ ... !!
که‌وا بوو با پارێزگاری ئابرووی خۆمان و خه‌ڵکی بکه‌ین، تا خوايش ئابرومان بپارێزێ، سه‌رشۆرمان نه‌کات