باسى سێهه‌م له فه‌رمووده‌كه‌دا:
هى واهه‌یه كرده‌وه ده‌كات به‌كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتى تا گه‌زێكى ده‌مێنێ بۆ به‌هه‌شت، نوسینى له‌وحول مه‌حفوزى لێ پێش ده‌كه‌وێ وكرده‌وه‌كانى خۆى ده‌گۆڕێ به‌كرده‌وه‌ى دۆزه‌خییانه و ده‌بێته جه‌هه‌ننه‌مى ... هتد.
ئێمه یه‌قینمان هه‌یه كه: خوا سته‌م له‌كه‌س ناكات، و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌وه‌ى له‌كۆتایى ژیانیدا سه‌رگه‌ردان ده‌بێ ئه‌وه هه‌رله‌بنه‌ڕه‌تدا كرده‌وه‌كانى بۆخوا نه‌بووه و كرمۆڵ بووه، خوایش كرده‌وه‌ى پاڵفته‌ى ده‌وێ، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌رىخوا له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ئه‌م راسته‌قینه‌مان ده‌خاته پیشچاو و ده‌فه‌رموێ:
(عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ الْتَقَى هُوَ وَالْمُشْرِكُونَ فَاقْتَتَلُوا، فَلَمَّا مَالَ رَسُولُ اللَّهِ إِلَى عَسْكَرِهِ وَمَالَ الآخَرُونَ إِلَى عَسْكَرِهِمْ، وَفِي أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ رَجُلٌ لا يَدَعُ لَهُمْ شَاذَّةً وَلا فَاذَّةً إِلاّ اتَّبَعَهَا يَضْرِبُهَا بِسَيْفِهِ، فَقَالَ: مَا أَجْزَأَ مِنَّا الْيَوْمَ أَحَدٌ كَمَا أَجْزَأَ فُلانٌ!! فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : أَمَا إِنَّهُ مِنْ أَهْلِ النَّارِ. فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ الْقَوْمِ: أَنَا صَاحِبُهُ، قَالَ: فَخَرَجَ مَعَهُ، كُلَّمَا وَقَفَ وَقَفَ مَعَهُ، وَإِذَا أَسْرَعَ أَسْرَعَ مَعَهُ، قَالَ: فَجُرِحَ الرَّجُلُ جُرْحًا شَدِيدًا فَاسْتَعْجَلَ الْمَوْتَ، فَوَضَعَ نَصْلَ سَيْفِهِ بِالأَرْضِ وَذُبَابَهُ بَيْنَ ثَدْيَيْهِ، ثُمَّ تَحَامَلَ عَلَى سَيْفِهِ فَقَتَلَ نَفْسَهُ. فَخَرَجَ الرَّجُلُ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ فَقَالَ: أَشْهَدُ أَنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ. قَالَ: وَمَا ذَاكَ؟ قَالَ الرَّجُلُ الَّذِي ذَكَرْتَ آنِفًا أَنَّهُ مِنْ أَهْلِ النَّارِ. فَأَعْظَمَ النَّاسُ ذَلِكَ، فَقُلْتُ: أَنَا لَكُمْ بِهِ، فَخَرَجْتُ فِي طَلَبِهِ، ثُمَّ جُرِحَ جُرْحًا شَدِيدًا، فَاسْتَعْجَلَ الْمَوْتَ فَوَضَعَ نَصْلَ سَيْفِهِ فِي الأَرْضِ وَذُبَابَهُ بَيْنَ ثَدْيَيْهِ ثُمَّ تَحَامَلَ عَلَيْهِ فَقَتَلَ نَفْسَهُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ عِنْدَ ذَلِكَ: إِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ عَمَلَ أَهْلِ الْجَنَّةِ فِيمَا يَبْدُو لِلنَّاسِ وَهُوَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ، وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيَعْمَلُ عَمَلَ أَهْلِ النَّارِ فِيمَا يَبْدُو لِلنَّاسِ وَهُوَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ.) (117).
واته: سه‌هلى كورى سه‌عد خوا لێى رازىبێ ده‌ڵێ: سوپاى پیغه‌ممه‌رى خوا و سوپاى بت په‌رستان رووبه‌ڕوو بوون وشه‌ڕیان كرد، كاتى پشوودان هات و پیغه‌ممه‌رى خوا هاته‌وه ئۆردوگاكه‌ى خۆى و ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ئۆردوگاى خۆیان، له‌ناو هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌رى خوا دا پیاوێك هه‌بوو هه‌ركه‌سێ له‌كۆمه‌ڵى كافران داببڕایه‌و لا بكه‌وتایه ده‌كه‌وته شوێنى وبه‌شمشێره‌كه‌ى لێی ده‌دا، هاوه‌ڵه‌كان ده‌یانگوت: ئه‌مڕۆ كه‌سمان وه‌ك فلاَنه كه‌س ده‌ستى نه‌وه‌شاند!! پیغه‌ممه‌رى خوا فه‌رمووى: ئه‌مما ئه‌وه جه‌هه‌ننه‌مییه‌و شوێنى دۆزه‌خه!!
یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كان گوتى: من ده‌بێ شوێنى بكه‌وم و له‌ته‌كیا بم، -بزانم چى ده‌كات وا ده‌چێته جه‌هه‌ننه‌ممه‌وه !- ، هاوه‌ڵه‌كه ده‌كه‌وێته شوێنى و ده‌یخاته ژێر چاودێرى خۆیه‌وه، هه‌ركات بوه‌ستابایه ده‌وه‌ستا وهه‌ركات خیرا بڕۆیشتبا ئه‌میش خێرا ده‌ڕۆیشت، هاوه‌ڵه‌كه ده‌ڵێ: پیاوه‌كه- كه‌وته ناو گه‌رمه‌ى جه‌نگه‌وه‌و- به‌سه‌ختى برینداربوو، ویستى زووبمرێ، ده‌ستى شمشێره‌كه‌ى خسته سه‌رزه‌وى و نووكه‌كه‌ى به‌ره‌و ژووركرده‌وه‌و له‌نێوان هه‌ردوومه‌مكیا داینا و خۆى دا به‌سه‌ریاو خۆى كوشت، هاوه‌ڵه‌كه دێته‌وه بۆلاى پێغه‌ممه‌رو ده‌ڵێ: -قوربان جارێكى دى- شایه‌تى ده‌ده‌م كه تۆ پێغه‌ممه‌رى خوایت!!
ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: بۆ،چى بووه؟ هاوه‌ڵه‌كه ده‌ڵێ: ئه‌و پیاوه‌ى له‌مه‌وبه‌ر باسكرا‌و خه‌ڵكه‌كه پێى سه‌رسام بوون وتۆیش فه‌رمووت: ئه‌وه جه‌هه‌ننه‌مییه، خه‌ڵكه‌كه زۆر پێیان سه‌خت بوو، منیش گوتم: ده‌بێ بیخه‌مه ژێر چاودێرى خۆمه‌وه، شوێنى كه‌وتم، دیتم زۆر به‌سه‌ختى بریندار بوو، به لاشه‌ڕ خۆى خسته كه‌ناره‌وه‌و- ده‌ستى شمشێره‌كه‌ى خسته سه‌رزه‌وى و نووكه‌كه‌ى به‌ره‌و ژووركرده‌وه‌و له‌نێوان هه‌ردوو مه‌مكیا داینا و خۆى دا به‌سه‌ریاو خۆى كوشت.
ئالێره‌دا پێغه‌ممه‌ر فه‌رمووى: بێگومان پیاوى وا هه‌یه له‌رواڵه‌تا كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتیانه ده‌كات كه‌چى جه‌هه‌ننه‌مییه، و پیاوى وایش هه‌یه له‌رواڵه‌تا كرده‌وه‌ى جه‌هه‌ننه‌مییانه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌هه‌شتییه و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
له‌ریوایه‌تێكى ترا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پیاوه ناوى قه‌زمان بووه، و ئه‌و هاوه‌ڵه‌ش كه‌به‌شوێنیه‌وه بووه كاتێ دیویه‌تى واخه‌ریكه خۆى ده‌كوژێ هاوارى لێده‌كات: كوڕه! نه‌كه‌ى، خۆت نه‌كوژى، تۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و جیهاده‌ت بووه له‌رێى خوادا !! ئه‌ویش پێى ده‌ڵێ: بابه! من نه جیهادم كردووه و نه له‌به‌ر خودایش، ئه‌مانه‌ى شه‌ڕم بۆكردوون هۆزى خۆم بوون وئه‌وانیش له‌هۆزێتربوون!!
لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه له‌راستیدا ئه‌و پیاوه له‌جه‌نگه‌كه‌یا مه‌به‌ستى خوا نه‌بووه، بۆیه پێغه‌ممه‌ر ده‌فه‌رموێ: وا بۆخه‌ڵكى ده‌رده‌كه‌وێ، خه‌ڵكى پێیان وایه كرده‌وه‌كه‌یان به‌هه‌شتیانه‌یه، چونكه له‌رواڵه‌تا كرده‌وه‌كه كرده‌وه‌یه‌كى چاكه. به‌لاَم ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بۆش وبه‌تاڵه چونكه بۆ خوا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌رچاكه‌یه‌ك بكرێ‌و نیه‌تى له‌به‌رخاتر خواى تیا نه‌بێ، ده‌بێته ماڵوێرانى و كوێره‌وه‌رى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
ئێمه‌ى موسڵمان به‌ته‌واوى ئیمانمان به‌وه هه‌یه كه‌خوا دادگه‌ره‌و زوڵم له‌كه‌س ناكات، و به‌ته‌واوى له‌وه‌ش دڵنیاین هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ى گه‌ردیله‌و ئه‌تۆمێ كرده‌وه‌ى چاكه بكات له‌گه‌ڵ بوونى ئیماندا خوا پاداشتى ئه‌وچاكه‌یه‌ى ده‌داته‌وه: ( فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ) (118). هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر له فه‌رمووده‌یه‌كى قودسیدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌ى بستێ به‌لاى خواوه بچێ خوا گه‌زێك لێى نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌ى باڵێك له‌خوا نزیك بێته‌وه خوا به‌قه‌د كردنه‌وه‌ى هه‌ردووباڵ لێى نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى به‌رۆیشتنى ئاسایى به‌ره‌و خوا بڕوات خوا به‌لۆقه به‌ره‌ولاى دێت: عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ يَرْوِيهِ عَنْ رَبِّهِ قَالَ: إِذَا تَقَرَّبَ الْعَبْدُ إِلَيَّ شِبْرًا تَقَرَّبْتُ إِلَيْهِ ذِرَاعًا، وَإِذَا تَقَرَّبَ مِنِّي ذِرَاعًا تَقَرَّبْتُ مِنْهُ بَاعًا، وَإِذَا أَتَانِي مَشْيًا أَتَيْتُهُ هَرْوَلَةً) (119).
به‌م رووداوه‌ى كه بوخارى بۆى گێڕاینه‌وه له‌و بڕگه‌یه‌ى فه‌رمووده‌كه حاڵى بووین (ئه‌وه‌ى له‌رواڵتا كرده‌وه‌ى چاكه ده‌كات تا گه‌زێكى بۆ به‌هه‌شت ده‌مێنێ وپاشان ده‌بێته جه‌هه‌ننه‌مى) هه‌رئه‌وانه‌ن كه ده‌روونیان له‌گه‌ڵ خواى خۆیانا پاك نییه و ناوه‌رۆكیان گه‌نیوه.
باشترین نموونه بۆ ئه‌وبڕگه‌شیان كه (ئه‌وه‌ى له‌رواڵه‌تا كرده‌وه‌ى جه‌هه‌ننه‌مییانه ده‌كات تا گه‌زێكى بۆ جه‌هه‌ننه‌م ده‌مێنێ و پاشان كرده‌وه‌ى به‌هه‌شتیانه ده‌كات و ده‌بێته به‌هه‌شتى) ئه‌م رووداوه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر خۆى بۆمان باس ده‌كات:
(عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ أَنَّ نَبِيَّ اللَّهِ قَالَ: كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا، فَسَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ فَدُلَّ عَلَى رَاهِبٍ، فَأَتَاهُ فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ؟ فَقَالَ: لا. فَقَتَلَهُ، فَكَمَّلَ بِهِ مِائَةً. ثُمَّ سَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ فَدُلَّ عَلَى رَجُلٍ عَالِمٍ. فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ مِائَةَ نَفْسٍ فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ؟ فَقَالَ: نَعَمْ، وَمَنْ يَحُولُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ التَّوْبَةِ؟ انْطَلِقْ إِلَى أَرْضِ كَذَا وَكَذَا، فَإِنَّ بِهَا أُنَاسًا يَعْبُدُونَ اللَّهَ فَاعْبُدِ اللَّهَ مَعَهُمْ، وَلا تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ. فَانْطَلَقَ حَتَّى إِذَا نَصَفَ الطَّرِيقَ أَتَاهُ الْمَوْتُ، فَاخْتَصَمَتْ فِيهِ مَلائِكَةُ الرَّحْمَةِ وَمَلائِكَةُ الْعَذَابِ. فَقَالَتْ مَلائِكَةُ الرَّحْمَةِ: جَاءَ تَائِبًا مُقْبِلاً بِقَلْبِهِ إِلَى اللَّهِ، وَقَالَتْ مَلائِكَةُ الْعَذَاب:ِ إِنَّهُ لَمْ يَعْمَلْ خَيْرًا قَطُّ، فَأَتَاهُمْ مَلَكٌ فِي صُورَةِ آدَمِيٍّ فَجَعَلُوهُ بَيْنَهُمْ، فَقَالَ: قِيسُوا مَا بَيْنَ الأَرْضَيْنِ فَإِلَى أَيَّتِهِمَا كَانَ أَدْنَى فَهُوَ لَهُ، فَقَاسُوهُ فَوَجَدُوهُ أَدْنَى إِلَى الأَرْضِ الَّتِي أَرَادَ، فَقَبَضَتْهُ مَلائِكَةُ الرَّحْمَةِ.) (120).
واته: ئه‌بوسه‌عیدى خودرى ده‌ڵێ: پێغه‌ممه‌رى خوا فه‌رمووى: له‌ناو میلله‌تانى پێش ئێوه‌دا پیاوێك هه‌بووه كه نه‌وه‌دو نۆ كه‌سى كوشتووه، به‌شوێن زاناترین كه‌سى خه‌ڵكى زه‌ویدا گه‌ڕاوه تا لێى بپرسێ، كه‌چى پیاوێكى گۆشه‌گیرى خواناسى پێ نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌چێ بۆلاى و پێى ده‌ڵێ: كه نه‌وه‌دو نۆ كه‌سى كوشتووه ئایا تۆبه‌ى بۆ هه‌یه؟- خوا تۆبه‌ى لێ قبووڵ ده‌كات؟- ئه‌ویش ده‌لێ: نه‌خیر! ئه‌ویش ده‌كوژێ و سه‌دى پێ ته‌واو ده‌كات.
پاشان ده‌پرسێ و به‌شوێن زاناترین كه‌سى سه‌ر زه‌ویدا ده‌گه‌ڕێ و ئه‌مجاره پیاوێكى زاناى پێ‌نیشان ده‌ده‌ن.
ده‌چێته لاى زاناكه‌و پێى ده‌ڵێ: ئه‌و سه‌د كه‌سى كوشتووه ئایا تۆبه‌ى بۆ هه‌یه؟- خوا تۆبه‌ى لێ قبووڵ ده‌كات؟- ئه‌ویش ده‌لێ: به‌ڵێ، كێ ده‌توانێ له نێوان ئه‌و و ته‌وبه‌دا بوه‌ستێ؟ به‌لاَم له‌و ناوه مه‌مێنه، بڕۆ بۆ فلاَنه سه‌رزه‌وى چونكه له‌وێدا كه‌سانێك هه‌یه خوا ده‌په‌رستن تۆیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خوا په‌رستى بكه، نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ خاكى خۆت، چونكه خاكێكى خراپه. ئه‌ویش رووه‌و ئه‌وشوێنه رێده‌كه‌وێ وله‌نیوه‌ى رێدا ماوه‌ى ژیانى دوایىدێت و ده‌مرێ، فریشته‌كانى خێروشه‌ڕ ده‌بێبه ناكۆكیان، فریشته‌ى ره‌حمه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌مه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆلاى خوا‌و به‌دڵ په‌شیمان بوه‌ته‌وه- له‌به‌رئه‌وه به‌شى منه- فریشته‌ى عه‌زابیش ده‌ڵێ: ئه‌مه هه‌رگیز كارى چاكه‌ى نه‌كردووه- له‌به‌رئه‌وه به‌شى منه-، خوا له‌وێنه‌ى ئاده‌میدا فریشته‌یه‌ك ده‌نێرێ، ده‌رواته لایان و ئه‌وانیش له‌نێوان خۆیانا ده‌یكه‌نه حه‌كه‌م، پێیان ده‌ڵێ: ئێوه ماوه‌ى نێوان هه‌ردوو شوێنه‌كه بپێون، ئه‌وشوێنه‌ى لێوه‌ى هاتووه‌و ئه‌و شوێنه‌یش كه بۆى ده‌چێ له‌هه‌ر لایه‌كیانه‌وه نزیكتر بوو ئه‌وه به‌شى ئه‌ویانه بێ، ئه‌وانیش ده‌یپێون ده‌بینن له‌وشوێنه‌وه نزیكتره كه ده‌یویست بۆى بچێ، فریشته‌ى ره‌حمه‌تیش ده‌یبا بۆ خۆى.
ئه‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێ:
ڕ- ئه‌و پیاوه‌ى له‌رواڵه‌تا تاوانى كردووه هه‌مووكات له‌دواى تاوانه‌كه‌یه‌وه په‌شیمان بووه، حه‌زى لێنه‌كردووه‌و ویژدانى ئازارى داوه، به‌ده‌لیلى ئه‌وه‌ى كاتێ عابیده‌كه ده‌كوژێ هه‌ركۆڵ نادات وبه‌شوێن زاناترین كه‌سا ده‌گه‌ڕێ به‌ڵكو رێى رزگارى پیشاندا و ده‌رگاى تۆبه‌ى بۆئاوه‌لاَ بكات.
ب- جیاوازى نێوان عابیدى نه‌زان وخوێنه‌وارى زانا، یه‌كه‌میان بووبه هۆى كوشتنى خۆى وتاوانباركردنى كه‌سێكى تریش، دووه‌میان خوى له‌كوشتن رزگاركرد و تاوانكارێكیشى له هه‌ڵدێرى تاوان رزگار كرد.
ج- شوێن و ده‌وروبه‌ر رۆلێكى گرنگیان له ژیانى ئاده‌میزادا هه‌یه، بۆیه كاتێ كابرا تۆبه‌ى كرد زاناكه بۆ ناوچه‌ى پیاوچاكان رێنوێنى كرد، تا تۆبه‌كاره‌كه له‌وێ پێ بگات و جارێكى دى نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوناهه‌كانى. ئه‌وه‌ى تازه رووبكاته خوا پێویسته ده‌ورو به‌رى باشى بۆ بسازێنرێ.
د- پێغه‌ممه‌ر كه‌ئه‌م رووداوه ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه به‌رگرى(مه‌ناعه) له خاوه‌ن باوه‌ڕا دروست بكات، چونكه ئه‌گه‌ر موسڵمانێ گوناهێكى كرد شه‌یتان هه‌وڵ ده‌دات له‌و هه‌ڵدێره‌وه به‌ره‌و كه‌نده‌لاَنى كوفر تلێرى بكاته‌وه، پێى ده‌لێ: جا كه‌تۆ ئه‌و گوناهه‌ت كرد ئیتر چۆن رووت هه‌یه روو بكه‌یته خوا؟ واى لێده‌كات عیباده‌ته‌كانیشى نه‌كات، گوناهى تریشى پێبكات، تاسه‌رى له‌كافر بوونه‌وه ده‌ربینێ!! پێغه‌ممه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌گێڕێته‌وه تا ئه‌وانه‌ى هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و گوناهێكیان لێ روو ده‌دات شه‌یتان به‌سه‌ریاندا زاڵ نه‌بێت وبۆ هه‌میشه سه‌ر گه‌ردانیان نه‌كات. له‌م باره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ:
(قُلْ: يَاعِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ! لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ، إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا، إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ.) (121). واته: بڵێ: ئه‌ى به‌نده‌كانم! ئه‌ى ئه‌وانه‌ى تاوانى زۆریان كردووه‌و سته‌میان له‌خۆیان كردووه! له‌ره‌حمى خوا بێ‌ئومێد و مه‌ئیوس مه‌بن، بێگومان خوا له‌هه‌موو گوناه و تاوانێك خۆش ده‌بێ،- جگه له‌هاوه‌ڵدانان بۆخوا، ئه‌و تاوانه به گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه نه‌بێ لێخۆشبوونى نییه،- بێگومان خوا هه‌ر خۆى لێبورده‌ى خاوه‌ن به‌زه‌ییه.
# # #
به‌م نموونه‌یه كۆتایى به‌باسه‌كه دێنین:
ئه‌وكه‌سه‌ى له‌ناو پاپۆڕێكدا سواربووه، له‌هه‌ڵس وكه‌وتیا ئازاده، ده‌چێته چایخانه، ده‌ڕواته چێشتخانه، له‌ناو گۆمى مه‌له‌كردنا مه‌له ده‌كات، ده‌چێته گۆڕه‌پانى یاریكردن، له‌نهۆمى یه‌كه‌مه‌وه ده‌چێته دووه‌م، یاسێهه‌م، یاسه‌ربانى كه‌شتییه‌كه، له‌م جموجووڵه‌یدا ئازاده، و له‌باره‌ى هه‌ركارێكى پێچه‌وانه‌ى یاسایشه‌وه لێپرسراو ده‌بێت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر پاپۆڕه‌كه به‌ره‌و رۆژهه‌لاَت یا رۆژئاوا ملىنا ئه‌م هیچ لێپرسراوییه‌كى له‌سه‌رنییه، یا شه‌پۆلى ده‌ریا له‌هه‌ر لایه‌كه‌و دێت وپاپۆڕ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌وه ئه‌م لێپرسراو نییه، چونكه ئه‌وه له‌ده‌سه‌لاَتى ئه‌مدا نییه.
نموونه‌ى به‌رز هه‌ربۆخوایه، جا ئێمه‌ش له‌وشتانه‌دا كه ویست وهه‌ڵبژاردنى خۆمانى تێدایه ئه‌وا لێپرسراوین و ئه‌وه‌ش له‌ویستى خۆمانا نه‌بێت هیچ لێپرسراوییه‌كمان له‌سه‌ر نییه. له‌خوا داواكارم سه‌رئه‌نجاممان به چاك بگێڕێ و له رۆژى قیامه‌تا له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا كۆمان بكاته‌وه، ئامین. وأخر دعوانا أن الحمد للة رب العالمين .
سه‌رچاوه‌كان:
1- القرآ‌ن الكريم .
2- المعجم المفهرس لألفاظ القرآ‌ن ترجمة محمد فؤاد عبد الباقي.
3- مفردات ألفاظ القرآ‌ن. للراغب الأصفهاني.
4- الاستيعاب في معرفة الأصحاب لابن عبد البر القرطبي.
5- الإصابة في تمييز الصحابة.
6- الأعلام للزركلي.
7- ته‌فسیرى خاڵ.
8- ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز.
9- تحفة الطلبين لابن العطار .
10- ترجمة النووي للسخاوي .
11- الترغيب والترهيب. للمنذري.
12- تفسير ابن كثير.
13- تفسير القرطبى.
14- تفسير في ظلال القرلآن.
15- صحيح البخاري وشرحه فتح الباري.
16- صحيح مسلم وشرحه للنووي .
17- سنن الترمذي وشرحه تحفة الأحوذي .
18- سنن أبي داود وشرحه عون المعبود.
19- القضاء والقدر للشيخ محمود غريب.
20- القضاء والقدر للشيخ متولي الشعراوي.
21- عقيدة المسلم للشيخ محمد الغزالي.
22- كبرى اليقينيات الكونية للدكتور محمد سعيد رمضان.
23- العقيدة الإسلامية للشيخ حبنكة الميداني.
24- ومحاضرات للدكتؤر بركة .
په‌راوێزه‌كان:
1. أخرجه البخاري في كتاب التوحيد/ باب (ولقد سبقت كلمتنا)برقم:6900. و مسلم في كتاب القدر/باب كيفية خلق الآدمي برقم: 4781. والترمذي في كتاب القدر/باب ان الأعمال بالخواتيم، برقم:2063.
2. سةيرێكى الطب محراب الإيمان: 2/ 53 و54 بكة.
3. سورة الإسرا‌ء/70.
4. سورة البقرة/30.
5. سورة الحجر/29.
6. سورة الإسرا‌ء/ 85.
7. سه‌یرى ئه‌م سه‌رچاوانه بكه: صحيح مسلم بشرح النووى:16/192. التاج الجامع للأصول:5/190، و العقيدة الإسلامية وأسسها: 794.
8. سورة القصص/68.
9. أخرجه الترمذى في كتاب القدر/باب ماجاء في التشديد فى الخوض في القدر(برقم: 2059، بسند غريب، إلا أنها مؤيدة بكثير من الصحاح..
10. شرح العقيدة الطحاوية للعلامة ابن أبى العز الحنفي. (ئه‌مانه‌ش موعته‌زیله‌كانن).سه‌یرى لاپه‌ڕه 100كتیبى شرح التفتازانى على العقائد النسفية بكه، چاپى: داراحياء الكتب العربية/مصر.
11. عقائد أهل السنة 4/737. ریوایه‌تى:1369.
12. سورة الإسرا‌ء/23.
13. سورة فصلت/12.
14. سورة البقرة/117.
15. كبرى اليقينيات الكونية/130،للدكتور محمد سعيد رمضان البوطي.
16. سه‌یرى ئه‌م كتێبانه بكه: شه‌ریعه‌تى ئیسلام 1/10 جابى دووه‌م، وه تعريف عام بدين الإسلام 1/91 ، و القدر / 15.
17. أخرجة مسلم في كتاب الإيمان/ باب بيان الإيمان والإسلام،برقم(9).وأخرجه البخاري و الترمذي والنسائي وأبوداود.
18. أخرجة مسلم في صحيحه كتاب الإيمان/باب بيان الإيمان والإسلام،برقم(9).وأخرجه الترمذي والنسائي وأبوداود.
19. أحرجه الترمذي بسند صحيح في سننه كتاب القدر/ باب ماجاء في الإيمان بالقدر.برقم(2071).
20. سورة آل عمران/6.
21. سورة الروم/40.
22. أخرجه مسلم فى صحيحه في كتاب القدر/ باب كل شئ بقدر، برقم: 4799، وكذلك رواه أحمد ومالك.
23. سورة الأنعام/46.
24. سورة القصص/68.
25. سورة الحديد/22.
26. ئةطةر بووبێ بة عادةتى سالاَنة و كاتةكةى زانراوبێ ئةوا جوتيارةكة بةر ثرسة، ضونكة كةمتةرخةمى كردووة و ضادرى بةسةر درةختةكانيا نةداوة، ياشتى نةداوة بةدةورياندا..
27. سورة الحديد/23.
28. سورة الكهف/29.
29. سورة الشورى/20.
30. سورة الرعد/11.
31. سورة البقرة/173.
32. أخرجه البخارى في كتاب العتق/باب برقم: 2343. ومسلم والنسائى والترمذي وأبوداود وابن ماجة وأحمد.
33. أخرجه ابن ماجة فى كتاب الطلاق/ باب طلاق المكره، برقم: 2033. وأخرجه البيهقي والدارقطني والحاكم وابن حبان فى صحيحه.
34. سورة الأعراف/28.
35. سورة الأنعام/148.
36. سورة الأنعام/148.
37. سورة يونس/99.
38. سورة الأنعام/149.
39. سورة طه/121.
40. سورة الحجر/39.
41. سورة الأعراف/23.
42. سورة الأحزاب/5.
43. سورة البقرة/225.
44. سورة البقرة/258.
45. سورة القصص/78.
46. سورة النازعات/24.
47. سورة الأعراف/54.
48. سورة النساء/133.
49. سورة محمد/38.
50. سورة الكهف/29.
51. سورة فصلت/40.
52. سورة الرعد/11.
53. سورة الأنفال/53.
54. سورة الإسرا‌ء/18.
55. سورة إبراهيم/4. واته : ئه‌وه‌ى خوا بییه‌وىَ گومڕاى بكات گومڕاى ئه‌كات وئه‌وه‌ش خوا بییه‌وىَ هیدایه‌تى بدات هیدایه‌تى ده‌دات.
56. سورة البقرة/27.
57. سورة غافر/74.
58. سورة غافر/34.
59. سورة التوبة/115.
60. سورة فصلت/17.
61. سورة غافر/74.
62. سورة غافر/28.
63. سورة الزمر/3.
64. سورة آل عمران/86.
65. سورة المائدة/51.
66. سورة ابراهيم/27.
67. سورة الحج/3.
68. سورة النحل/104.
69. سورة النمل/24.
70. سورة النحل/37.
71. سورة فصلت/46.
72. سورة المائدة/16.
73. سورة النساء/175.
74. سورة الزمر/18.
75. سورة الأعراف/203.
76. سورة يونس/9.
77. سورة آل عمران/20.
78. سورة مريم/76.
79. سورة العنكبوت/69.
80. سورة الحج/54.
81. سورة طه/50.
82. سورة النساء/165.
83. سورة فصلت/17.
84. سورة الشورى/52.
85. سورة هود/88.
86. سورة القصص/56.
87. سورة الليل/ 5-7.
88. سورة العنكبوت/69.
89. سورة الليل/8-10.
90. سورة الكهف/29.
91. سورة فصلت/46.
92. مه‌به‌ست له‌وژماره‌یه نزیك كردنه‌وه‌یه له هۆش و تێگه‌یشتنى خوێنه‌ر، ده‌نا ئه‌زه‌ل سه‌رتاى بۆ نییه‌و ئه‌وژماره‌یه له‌چاویا وه‌ك چركه‌یه‌ك وایه.
93. سورة الدهر(الإنسان)/30.
94. سورة الدهر(الإنسان)/29.
95. سورة الدهر(الإنسان)/3.
96. له‌باسى ویست (إرادة) ى خوادا به‌نموونه‌وه – ئینشائه‌ڵلاَ- باسى ده‌كه‌ین.
97. سه‌یرى كبرى اليقينيات الكونية لاپه‌ڕه/ 129 بكه.
98. ئینشائه‌ڵلاَ له‌مه‌ولا به‌نموونه‌وه باسى ده‌كه‌ین، كه چۆن خوا شتێكى پىَ ناخۆشبىَ مه‌شیئه‌تیشى ده‌كات.
99. سورة النحل/93.
100. سورة النحل/104.
101. سورة العنكبوت/69.
102. سورة الزمر/62.
103. سورة الأنعام/102.
104. سورة الرعد/16.
105. سورة غافر/62.
106. سورة الصافات/96.
107. سورة الأنفال/17.
108. سه‌یرى واتاى ئه‌م ئایه‌ته بكه له‌ته‌فسیرى (القرطبى وابن كثير) دا.
109. سورة الأنفال/7.
110. سورة الأنفال/17.
111. سورة الأنفال/17.
112. سورة الأنفال/74.
113. سه‌یرێكى كبرى اليقينيات الكونية بكه لاپه‌ڕه: 138.
114. سورة الإسرا‌ء/16.
115. سورة المدثر/40-47.
116. سه‌یرى كبرى اليقينيات الكونية /128بكه.
117. أخرجه البخاري في كتاب الجهاد والسير/ باب لايقول فلان شهيد، برقم: 2683. و مسلم في كتاب الإيمان/باب بَاب غِلَظِ تَحْرِيمِ قَتْلِ الإِنْسَانِ نَفْسَهُ برقم: 163.
118. سورة الزلزلة/7.
119. أخرجه البخارى فى كتاب التوحيد/ بَاب ذِكْرِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَرِوَايَتِهِ عَنْ رَبِّهِ. برقم: 6982.
120. أخرجه مسلم في كتاب التوبة/ باب قبول توبة القاتل، برقم:4967. والبخاري في كتاب أحاديث الأنبياء/باب حديث الغار،برقم: 3211.
121. سورة الزمر/53.