كوژراو به‌ئه‌جه‌لى خۆى ده‌مرێ:
بانموونه‌یه‌كى ترت بۆ بێنمه‌وه تا مه‌سه‌له‌كه زیاتر له زه‌ین وبیرت نزیك ببێته‌وه و روونتربێ له‌لات: گلۆپێكى كاره‌بایت له‌شێوه‌ى چرادا له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ت داناوه، منداڵه‌كه‌ت ده‌توانێ ده‌ستكارى بكات یابیشكێنێ، دوو سویچت بۆ ئه‌م گڵۆپه داناوه یه‌كێكیان ئاشكرا‌و ئه‌وىتریان نهێنییه‌و ته‌نیا خۆت پێى ده‌زانى، تۆ ده‌ته‌وێت منداڵه‌كه‌ت تاقى بكه‌یته‌وه ئایا گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانت ده‌بێ یا سه‌رپێچى ده‌كات و سه‌هه‌ننه‌ده‌بێ؟!
به‌منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێیت: كوڕم، یاكچم! ئاگات له‌و گڵۆپه‌بێ، ده‌ست له‌سویچه‌كه‌ى نه‌ده‌یت بانه‌كوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌گوێت كردم دیارییه‌كى چوانت بۆ ده‌كڕم، خۆ ئه‌گه‌ربێگوێیش بوویت سزات ده‌ده‌م. تۆ له‌ژووره‌كه ده‌چیته ده‌ره‌وه و له‌شوێنێكه‌وه چاودێرى منداڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت بێئه‌وه‌ى هه‌ست به‌تۆ بكات، ده‌بینى منداڵ لایه‌نى سه‌رپێچى هه‌ڵده‌بژێرێ و له‌مێزه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه‌و سه‌یرێكى ئه‌ملاو لاى خۆى ده‌كات كه‌س دیار نییه ده‌یه‌وێ چراكه بكوژێنێته‌وه‌و ده‌ست ئه‌خاته سه‌ر سویچه‌كه‌و تۆ له‌شوێنه نهێنییه‌كه‌وه ده‌یكوژێنیته‌وه.
بێگومان منداڵه‌كه واهه‌ست ده‌كات كه‌به‌ده‌ستى ئه‌و گلۆپه‌كه كوژاوه‌ته‌وه، به‌لاَم تۆ خۆت ده‌زانى كه كێ كوژاندویه‌تیه‌وه گلۆپ كوژێنه‌وه‌ى راسته‌قینه تۆ بوویت نه‌ك ئه‌و، له‌واقیعدا منداڵه‌كه نه‌یكۆژانده‌وه، به‌لاَم به‌م كاره‌ى وێنه‌یه‌كى سه‌رپێچى پێشكه‌ش كرد، له‌به‌ر ئه‌وه لاىتۆ به‌یاخى حسێبه چونكه فه‌رمانى تۆى شكاندووه و بێگوێ یى كردویت.
وابزانم به‌هۆى ئه‌م نموونه‌وه له‌واتاى ئه‌و قسه‌یه حاڵى بوویت كه ده‌ڵێ: بكوژ(قاتڵ)كاتێ بێتاوانێك ده‌كوژێ هۆى رواڵه‌تى كوشتنه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، ده‌نا گیان ده‌رچوونه‌كه به‌هۆى كۆتایى هاتنى ماوه‌ى ژیانیه‌تى كه خوا ته‌قدیرى كردووه، و به‌پێى ئه‌وقه‌زاو قه‌ده‌ره‌یه كه‌جگه له‌خوا ده‌سه‌لاَتى كه‌سى تێدا نییه.به‌لاَم لێره‌دا بكوژه‌كه به‌ڵگه‌ى تاوانكارى و یاخى بوونى پێشكه‌ش كردووه كه ئینسانێكى گوناهباره چونكه به‌ویستى خۆى ویستوویه‌تى ئینسانێك له‌ژیان بێبه‌ش بكات.
له‌رواڵه‌تا تۆ هاوێشتت، ده‌نا له واقیعدا خوا هاوێشتى:
زۆركه‌س ده‌یانه‌وێ واپیشان بده‌ن كه ئاده‌میزاد به‌هیچ كلۆجێ ویست و هه‌ڵبژاردن (ئیراده‌و ئیختیار)ى نییه‌وهه‌رچى بكات خوا پێى ده‌كات، ویست‌و مه‌به‌ست له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وه‌ك ته‌یرى عه‌نقا وایه ناوى هه‌یه‌و بوونى نییه، وه‌به‌ڵگه‌ش به‌م ئایه‌ته دێننه‌وه: (وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى) (107). واته: یا ئه‌و مشته زیخه‌ى تۆهاوێشتت له‌رواڵه‌تا تۆ هاوێشتت ده‌نا خوا هاوێشتى. ئه‌مه‌ش واتایه‌كى تره كه‌قورتوبى و ئیبنو كه‌سیر هێناویانه: تۆ ترس وبیمت نه‌هاوێشته دڵى كافرانه‌وه كاتێ مشته خۆڵه‌كه‌ت هاوێشت به‌ره‌وروویان، به‌ڵكو خوا ترسى هاوێشته دڵیانه‌وه‌و تێى شكاندن.
به‌لاَم ئه‌م رووداوه‌ى كه ئایه‌ته‌كه باسى ده‌كات له‌واقیعدا موعجیزه‌یه‌كى گه‌وره بو كه خوا له‌سه‌ر ده‌ستى پێغه‌ممه‌را ئاشكراى كرد، چونكه هه‌روه‌ك هه‌موو ریوایه‌ته‌كان باسى ده‌كه‌ن كه پێغه‌ممه‌ر له‌جه‌نگى به‌درا به‌فه‌رمانى جوبره‌ئیل مشتێ خۆڵى به‌ره‌و رووى كافره‌كان هه‌ڵدا و گه‌یشت به‌چاوى ئه‌وكافرانه‌ى له‌وجه‌نگه‌دا بوون وئینجا موسڵمانان هێرشیان بۆ بردن و تێ‌یان شكاندن(108).
ئه‌مه‌رووداوێكى تایبه‌ته‌و په‌یوه‌ندى به‌و موعجیزه‌وه هه‌یه كه خوا له‌سه‌رده‌ستى پێغه‌ممه‌ردا ده‌رى خست، ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێ كه خوا ویست و هه‌ڵبژاردنى له ئاده‌میزاد سه‌ندبێته‌وه، چونكه له‌سه‌ره‌تاى سووره‌ته‌كه‌دا خوا روونىكرده‌وه كه ( وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُحِقَّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ) (109). ئێوه حه‌زده‌كه‌ن بێدڕك وئازاره‌كه(واته مالى بازرگانییه‌كه)بۆ ئێوه بێ، و خوایش ده‌یه‌وێ به‌فه‌رمانى خۆى حه‌ق سه‌ربخات وده‌سه‌لاتى كافران دوابڕ بكات.
له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێ كه خوا خۆى ته‌گبیرى جه‌نگه‌كه‌ى كردوه‌و خۆى سه‌رپه‌رشتى كردووه‌و به‌ویستى خۆى رووى داوه، ویستوویه‌تى زه‌مینه‌یه‌ك بسازێنێ تا موسڵمانان چه‌ك هه‌ڵبگرن و بێنه ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ى به‌ته‌ماى بوون تووشیان نه‌بێ و شتێكى تریان ده‌ستكه‌وێكه چاوه‌ڕوانى نه‌بووبن، خوا ویستوویه‌تى وره‌ى موسڵمانان به‌رزبكاته‌وه‌و مژده‌ى پێداون كه فریشته‌ده‌نێرم بۆ یارمه‌تیدان و كۆمه‌كی پێكردنتان، له‌ملاوه ترس‌و بیم ده‌خاته دڵى كافره‌كانه‌وه‌و وره‌یان ده‌ڕوخێنێ، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له‌مه‌یدانى جه‌نگا موسڵمان و كافر ده‌سته‌و یه‌خه‌ببن، خوا ئه‌م هه‌موو كۆمه‌كییه‌یان ده‌كات تا له‌داهاتوودا به وره‌یه‌كى به‌رزتره‌وه بتوانن بجه‌نگن.
خوا خۆى كافران به‌كوشتن ده‌كوژێ، (فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ) (110). به‌لاَم چونكه ئیمانداران چه‌كیان له‌پێناوى خوادا هه‌ڵگرتووه، ده‌یانه‌وێ فه‌رمانى خوا به‌جێ بێنن خوا پاداشتیان ده‌داته‌وه و مه‌دحیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: (وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلاءً حَسَنًا) (111). تا له‌ئه‌نجامى ئه‌و جه‌نگه‌دا خواپادشتیان بداته‌وه و به‌خششێكى جوانیان پێ ببه‌خشێ. پاش ئه‌وه كه‌به‌ده‌ستى ئه‌وان سه‌ركه‌وتنى نووسى. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ، وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ هُمْ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا، لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ.) (112). وه‌ئه‌وانه‌ى ئیمانیان هێناوه وكۆچیان كردووه و له‌رێى خوادا جیهادیان كردووه، و ئه‌وانه‌ش كه جێگه‌ى كۆچكه‌رانیان كردۆته‌وه‌و پشتیوانی‌یان كردوون ئه‌وانه‌ئیماندارى راسته‌قینه‌ن، لێخۆشبوو‌ن ورزقى به‌پێزیان بۆئاماده كراوه.
له‌راستیدا ئه‌گه‌رخوا ئه‌و خۆڵ وخاكه‌ى نه‌گه‌یاندایه به‌چاوى كافره‌كان به‌و هاوێشتنه‌ى پێغه‌ممه‌ر نه‌ده‌گه‌یشته چاویان، لێره‌دا ده‌ستى خوا دیار‌و ئاشكرایه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌هه‌رچى ئیش وكارى رۆژانه‌مانه بیخه‌ینه ژێر حوكمى ئه‌م ئایه‌ته‌و ئه‌م رووداوه‌وه(113).
خۆشگوزه‌رانه‌كان و وێرانكارى:
هه‌ندێ جار ئه‌م پرسیاره دێته ناو باسه‌وه: ئایا له‌م ئایه‌ته‌دا خوا فه‌رمانى به‌ده‌وڵه‌مه‌ند و خۆش گوزه‌رانه‌كان كردووه خراپه بكه‌ن؟: (وَإِذَا أَرَدْنَا أَنْ نُهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا) (114). له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین نه‌خێر، چونكه خوا فه‌رمان به‌خراپه ناكات، به‌ڵكو فه‌رمانیان بۆ چاكه پێكراوه به‌لاَم سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كه‌یان كردووه. ئه‌مه‌ش واتاى ئایه‌ته‌كه‌یه: هه‌ركات ویستمان ئاواییه‌ك له‌ناوبه‌رین فه‌رمان ده‌كه‌ین به‌سه‌رۆك و ده‌مڕاست و نوێنه‌ره‌كانیان كه چاكه بكه‌ن،به‌لاَم خۆش گوزه‌رانه‌كانیان سه‌رپێچى فه‌رمان ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌ده‌نه خراپه‌كارى له‌و شوێنه‌دا ئینجا یاساى خواییان به‌سه‌را جێبه‌جێ ده‌بێت: هه‌رشارێك ده‌ستى دایه‌خراپه‌كارىو بێره‌وشتى به‌وێرانكردن وێرانىده‌كه‌ین.
ئیراده‌ى خوا:
وا رێده‌كه‌وێ كه له‌گوناكارێك ده‌پرسى ئه‌رێ ئه‌وه بۆچ واز له‌وكرده‌وانه ناهێنیت و روو ناكه‌یته خوا؟ له‌وه‌لاَمدا ئه‌ڵێ: ئیراده‌ى خوا وایه!! تویش پێى ده‌ڵێى:خۆ رووكردنه خوایشت هه‌ر ئیراده‌ى خوایه. وابزانم به‌و وه‌لاَمه ده‌یانه‌وێ ده‌نگى ویژدانیان كپ بكه‌ن، چونكه ویژدانیان هاوار ده‌كات لێ پرسینه‌وه هه‌یه وازبێنه!! ئه‌ویش به‌وجۆره ده‌یه‌وێ ده‌نگى ویژدانى كپ بكا،و بڵێ:ئه‌گه‌ر خوانه‌یویستایه من نه‌م ده‌كرد!!
له‌وه‌پێش باسمان كرد كه بۆ وه‌رگرتنى ئیمان خوا نایه‌وێ زۆر له‌كه‌سێك بكرێ، ئیتر چۆن بۆخراپه‌كارى زۆرى لێده‌كات و به‌سه‌ریا ده‌سه‌پێنى؟ ئه‌وه‌شمان باسكرد كه‌خوا ده‌یه‌وێت ئاده‌میزاد ویست (ئیراده)ێكى ئازاد وبه‌هێزى هه‌بێ له‌وكرده‌وانه‌یدا كه‌لێپرسینه‌وه‌یا له‌سه‌ره، تا عه‌داله‌ت و دادگه‌رى خودا ده‌ربكه‌وێت،به‌لاَنم ئه‌وشتانه‌ى به‌رپرسیاریان له‌سه‌رنییه ئه‌وه‌بوو گوتمان ویستى ئاده‌میزادى تیا نه‌بییه.
ئه‌و رێبواره‌ى سوار كه‌شتیه‌ك بووه له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا ئازادى ته‌واوى هه‌یه له نهۆمى دووه‌مدا ده‌بێ، یا ده‌ڕواته نهۆمى یه‌كه‌م، یا ده‌چێته سه‌ربانى كه‌شتییه‌كه، یا سه‌یرى فلیم ده‌كات، یا ده‌سووڕێته‌وه‌و دگه‌ڕێ، له‌وكارو كرده‌وانه‌ى كه به‌ویستى خۆى ئه‌نجامیان ده‌دا جێى خۆیه‌تى لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ربێ، وه‌ك ئه‌وه به‌ناهه‌ق یه‌خه‌ى كه‌سێك بگرێ، یا جێى كه‌سێكى تر خراپ بكات...هتد، یاپاداشت له‌سه‌ر كرده‌وه‌ى چاكه‌ى وه‌ربگرێ، وه‌ك ئه‌وه كه‌سێك هات به‌سه‌ریا و له‌سه‌ر بانى كه‌شتییه‌كه‌وه خۆى هاویشته ناو ده‌ریاو مه‌له‌ش نازانێ، ئه‌میش كه چاوى لێده‌بێ یه‌كسه‌ر خۆى هه‌ڵده‌ده‌ات به‌شوێنیاو ده‌رى دێنێ ورزگارى ده‌كات. ئه‌م مرۆڤه له‌سه‌رچاكه‌كانى پاداشت وه‌رده‌گرێو له‌سه‌رتاوانه‌كانى سزا، به‌لاَم هه‌رگیز نابێته به‌ر پرس ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و رۆژئاوا یاروه‌و رۆژهه‌لاَت ملى نا، یاداى له‌كه‌شتییه‌كى تر‌و ویانێكى زۆرى به‌هه‌ردوولا گه‌یاند، چونكه ئه‌م كه‌شتیه‌وان نییه‌و ئه‌و رووداوه‌ش له‌ده‌سه‌لاَتى ئه‌ما نه‌بوه.
به‌م نموونه‌یه له‌واتاى ئه‌و قسه‌یه حاڵى ده‌بیت كه ده‌ڵێ: قه‌ده‌ر دووجۆره: جۆرێكیان بێ ویست وئاره‌زووى مرۆڤ روو ده‌دات و له‌باره‌ى ئه‌م جۆره‌شیانه‌وه مرۆڤ به‌رپرسیارنییه. جۆره‌كه‌ى تریان كه به ویست وئاره‌زووى خۆى ده‌یانكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ره.
ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ خوا تاوانبار ده‌كه‌ن وده‌ڵێن: خوا پێى كردین!! یا خوا پێمان ده‌كات!! له‌رۆژى قیامه‌تا ئه‌و بێ ئه‌ده‌بییه ناكه‌ن، به‌ڵكو ددان به‌راسته‌قینه‌دا ده‌نێن. ئه‌وه‌ته قورئان ئه‌و وێنه‌یه دێنێته به‌رچاومان (يَتَسَاءَلُونَ عَنْ الْمُجْرِمِينَ: مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ؟ قَالُوا: لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ، وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ، وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ، وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ حَتَّى أَتَانَا الْيَقِينُ) له‌رۆژى قیامه‌تا ئیمانداران له جه‌هه‌ننه‌مییه‌كان ده‌پرسن و ده‌ڵێن: ئه‌وه چىئێوه‌ى برده جه‌هه‌ننه‌م؟ له‌وه‌لاَمیانا ده‌ڵێن: نوێژكه‌ر نه‌بووین ونانمان به‌فه‌قیر وهه‌ژار نه‌ده‌دا و له‌قسه‌ى هیچ وپووچ وبێسوودا رۆ ده‌چووین،و رۆژى قیامه‌ت وزیندوبوونه‌وه‌مان به‌درۆ ده‌زانى، تا مردین و به‌چاوى خۆمان دیمان و لێى دڵنیابووین. (115) به‌لێ له‌رۆژى قیامه‌تا وه‌ك دنیا ده‌میان گه‌رم نابێ و تاوان ده‌كه‌نه ملى خۆیان، نه‌ك خوا..
ئایا خێر‌و شه‌ڕ به‌ویستى خودان؟
هه‌ندێ جار ئه‌وه دێت به‌خه‌یاڵى مرۆڤدا: ئایا روودانى خێر و شه‌ڕ به‌ویستى خودایه؟ واته: به‌ئاسانى ده‌زانم بلێم خیر به‌ویستى خوایه، به‌لاَم زۆرم پێ ئه‌سته‌مه كه‌بڵیم شه‌ریش به‌ویستى خوایه، بۆم نا سه‌لمێنرێ.
ئه‌م ناره‌حه‌تییه هۆیه‌كه‌ى خوا ناسین وخۆشویستنىخوایه، پێت ئه‌سته‌مه كه‌بلێن شه‌ڕیش به‌ویستى خوا رووده‌دات، ئه‌ى ئه‌گه‌ر وایه بۆ خاوه‌ن شه‌ڕ ده‌كرێته به‌ر پرس؟ چۆن به‌ویستى خوا بكرێ وبكه‌ركه‌شى موحاسه‌به بكات؟
ناهه‌قت نییه پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه روون بكرێته‌وه له‌سه‌ر بیر‌و بۆچوونى ئیماندارا زۆر قورس و زه‌حمه‌ته، بانموونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه تا به‌باشى له‌و مه‌سه‌له‌یه حاڵى ببیت وبه‌هه‌ڵه‌دا نه‌چیت.
تۆ دوو شاگردت هه‌یه ده‌ته‌وێ ده‌ستپاكى و راستگۆییان بزانیت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ردووكیان تاقى ده‌كه‌یته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا ده‌نێرى بۆبازاڕ وهه‌ندێ پاره‌ى ده‌ده‌یتێ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وىتریان ئاگاى لێبێ، ده‌ڵێیت: ئه‌وكۆمه‌ڵه شته‌م بۆبكڕه كه‌له‌ناو لیسته‌كه‌دابۆم نووسیویت، وه‌چۆن پاره‌كه‌چه‌رج ئه‌كه‌یت وچۆنى ده‌كڕی و چۆن ده‌یهێنیته‌وه به‌ته‌واوى ئازادیت و ویست وئیختیار له‌ده‌ست خۆتایه‌و كه‌س چاودێریت ناكات وشوێنت ناكه‌وێ. تۆ ویستت به‌م كاره ئازادى ته‌واویان بده‌یتێ چۆن ده‌ڕۆن؟ چۆن ده‌كڕن؟ چۆن دێنه‌وه؟ كه‌س نییه به‌چاودێرى خۆیان بزانن، بیركردنه‌وه‌ى ده‌روونى و ده‌نگى ویژدانیان نه‌بێ.
كاتێ هاتنه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا و بى ئه‌وه‌ى ئه‌وىتر پێى بزانى حیسابت بۆ ده‌كات، هه‌ردوكیا شته‌كانیان یه‌كێك بووه، به‌لام بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كامیان خه‌مخۆرو دلسۆزت بووه و كامیشیان خیانه‌تكار و زره‌ره‌ومه‌ند، هیچ قسه‌یه‌ك به خیانه‌تكاره‌كه‌یان ناڵێیت و لێى تووڕه نابیت ونایشكێنیت، به‌لاَم پاش ماوه‌یه‌ك ده‌رى ده‌كه‌یت و نایه‌ڵیت لات بمێنێته‌وه..
تۆ ئه‌م ئه‌نجامه‌ت پێخۆش نه‌بوو، حه‌زیشت لێنه‌ده‌كرد، به‌لاَم به‌ویستى خۆت بوو، به‌ڵێ ویستى خۆت بوو چونكه ویستت ره‌وشتى بناسى واناسیت.خۆ ئه‌گه‌رئه‌میش وه‌ك ئه‌وى تریان ئه‌مین وده‌ست پاك بوایه هه‌رویستى تۆبوو، به‌لاَم ئه‌نجامه‌كه‌ت پێخۆش ده‌بوو وپێیشى رازى ده‌بوویت(116).
نموونه‌ى به‌رز هه‌ر بۆخودایه، ئه‌م نموونه‌یه مه‌سه‌له‌ى ویست وئیراده‌ى خوا بۆكارى شه‌ڕ یاخێر له زه‌ینت نزیك ده‌كاته‌وه.هه‌روه‌ك چه‌ند جارێكى تریش گوتمان: جیاوازى له‌نێوان خوا‌و خاوه‌ن شاگرده‌كه‌دا زۆره، ته‌نیا بۆ نزیك كردنه‌وه‌یه‌و به‌س. به‌ڵێ به‌م جۆره بۆمان روون بووه‌وه كه له‌موڵكى خوادا هیچ شتێ به‌بێ ویست و ئیراده‌ى ئه‌و روونادات..
# # #
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة الأنفال/17.
2- سه‌یرى واتاى ئه‌م ئایه‌ته بكه له ته‌فسیرى{ القرطبى و ابن كثير}دا.
3- سورة الأنفال/7.
4- سورة الأن�?ال/17.
5- سورة الأن�?ال/17.
6- سورة الأنفال/74.
7- سه‌یرێكى { كبرى اليقينيات الكونية}بكه.
8- سورة الإسرا‌ء/16.
9- سورة المدثر/40-47.
10- سه‌یرى{ كبرى اليقينيات الكونية}بكه.