ئایا زانین و ئاگاداربوون زۆر لێ‌كردن ده‌گه‌یه‌نێ؟
تائێستا له‌واتاى فه‌رمووده‌كه ئه‌وه حاڵى بووین كه ژێوارى(رزق) و ماوه‌ى ژیان(ئه‌جه‌ل) به‌پێى ویست وئیراده‌ى خودایه و له‌رۆژى قیامه‌تا له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه به‌رپرسیارنابین، به‌لاَم بۆ نووسینى كرده‌وه‌و به‌هه‌شتى بوون یا جه‌هه‌ننه‌مى بوون ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌خوا زانیارىیه‌كى بێسنوورى هه‌یه و هه‌رچى له‌مه‌و به‌ر بووبێ وله‌ئێستادا ببێ و له مه‌ولا رووبدات لاىئه‌و زانراوه، و ئه‌وكرده‌وانه‌ى كه ئاده‌میزاد به‌ویستى خۆى وهه‌ڵبژاردنى خۆى و به‌ته‌واوى ئازادییه‌وه ئه‌نجامیان ده‌دات لاىخوا مه‌علووم و روون وئاشكرایه.
سیفه‌تى زانیارى چییه؟
ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێ زانین كاتێ پێى ده‌گوترێ زانین كه‌له‌گه‌ڵ واقیعدا كتومت یه‌ك بێ و هیچ گومان ودوودڵى تیانه‌بێت. شتێكى ئاشكرایه زانینى شت سه‌پاندنى ناگه‌یه‌نێ. له‌رۆژى ئه‌زه‌لدا خوا زانیویه‌تى كه فلاَنه كه‌س پاش چه‌ند ملیار ساڵێك(92) دێته دنیاوه و به‌ته‌واوى ئازادییه‌وه و به‌ویستى خۆى رێى راست هه‌ڵده‌بژێرێ و كرده‌وه‌ى چاكه ئه‌نجام ده‌دات، خوا له‌سه‌ر ئه‌م زانینه‌ى خۆیه‌وه له له‌وحول مه‌حفوزدا بۆى نووسیوه، هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ش كه‌به ویست وئاره‌زووى خۆى و به‌ته‌واوى ئازادییه‌وه رێى سه‌رگه‌ردانى هه‌ڵده‌بژێرێو ده‌یگرێته‌به‌ر و هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك خوا پێى ناخۆش بێ ئه‌نجامى ده‌دات، خوا هه‌مان ویستیش بۆ ئه‌و ده‌نووسێ. ئینجا كاتێ ئه‌و ئینسانه دێته ناومه‌یدانى بوونه‌وه هێشتا له‌سكى دایكیایه‌تى تۆمارێكى تایبه‌تى بۆدروست ده‌كرێ و هه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌بوونى ئه‌وه‌وه هه‌بووبێ له له‌وحول مه‌حفوزه‌وه كۆپى ده‌كرێو ده‌خرێته ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ى خۆیه‌وه.
له‌وانه‌یه یه‌كێك بێت به‌خه‌یاڵیاو بڵێ: ئه‌وكه‌سه‌ى له‌رۆژى ئه‌زه‌لدا بۆى نووسرابێ چى ده‌كات وچى ناكات، و جارێكى دیش له‌ناوسكى دایكیا له نێوچاوى بنووسرێته‌وه ئیتر هه‌رتاوانێكى كرد بۆ به‌ر پرسیاره؟؟
له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین: له‌سه‌ره‌تاوه وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌مان دایه‌وه‌و گوتمان: زانینى شت واتاىبه‌سه‌را سه‌پاندن ناگه‌یه‌نێ. بۆنموونه: مامۆستایه‌ك كۆمه‌لێ قوتابى هه‌یه، له‌ده‌رسى رۆژانه‌دا هه‌موویانى ناسیوه، له‌تاقیكردنه‌وه‌ى مانگى یه‌كه‌م ودووه‌مدا به‌ته‌واوى دڵنیایى په‌یدا ده‌كات و ده‌زانێ كامیان پله‌ى باش و نمره‌ى چاك دێنێ‌و كامیان مام ناوه‌ندییه‌و كامیشیان ده‌رناچێ..
له‌سه‌رئه‌م زانیارییه‌ى خۆیه‌وه لاى خۆى تۆمارى ده‌كات كه‌ئه‌و ده‌كه‌سه‌یان پله‌ى باش دێنن و ئه‌وانىتر ناونجى ده‌بن وبه‌لاَم ئه‌ودوانه‌كه‌ىتر ده‌كه‌ون. سه‌رى ساڵ دێت وتاقیكردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌ئه‌نجامدا قوتابییه‌كان به‌و جۆره ده‌بن كه له‌زانیارییه‌كه‌ى مامۆستادا تۆماركرابوو!!
ئایا دروسته بگوترێ به‌هۆى زانیارییه‌كه‌ى مامۆستاوه ئه‌وقوتابیانه كه‌وتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌وه‌ى نه‌نووسیبایه ئه‌وان نه‌ده‌كه‌وتن؟ حه‌تمه‌ن تۆیش له‌وه‌لاَما ده‌ڵێیت قسه‌ى وا راست نییه، چونكه ئه‌وه‌ى حه‌زى له‌ده‌رچوون بووبێ هه‌وڵى بۆ داوه‌و كۆششى باشى بۆ كردووه، ئه‌و ده‌فته‌رانه‌ى وه‌لاَمیان تیا دراوه‌ته‌وه سه‌ریان لۆك كراوه‌و ناوه‌كان شاراونه‌ته‌وه، و له‌شارێكى تر وچه‌ند مامۆستایه‌كى تر ته‌ماشایان كردوون و نمره‌یان له‌سه‌ر داناون. ئیتر چ ژیر بێژییه‌ك رێده‌دات بگوترێ: نوسینه‌كه‌ى مامۆستا بووه هۆى ده‌رچوونى زیره‌كه‌كان وكه‌وتنى ته‌مبه‌ڵه‌كان؟
بۆمبێك و كۆشكى ره‌ش:
بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى دڵت ئاو بخواته‌وه با نموونه‌یه‌كى ترت بۆ بینمه‌وه: پاسه‌وانه‌كانى كۆشكى ره‌ش له‌كاتى گه‌ڕانیانا شتێك ده‌بینن له‌په‌ناى دیوارى ژوورى ئالاَ به‌ده‌سته‌وه دانراوه، لێى ده‌كه‌ونه گومانه‌وه‌و گورج هه‌واڵ به كاربه‌ده‌ستانى بالاَ ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ده‌نێرن به‌شوێن ده‌سته‌ى پسپۆڕ له‌ته‌قه‌مه‌نیدا، كاتێ دێنه‌سه‌رى ده‌بینن ئه‌مه بۆمبێكى كاتییه، و زۆر به‌كارامه‌یى دانراوه‌و له‌دڕكى ئاڵۆزه‌وه پێچراوه‌و به‌ئاسانى ناكرێته‌وه تا كاركرده‌كه‌ى پووچه‌ڵ بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێیان ده‌ڵێن: ئه‌م بۆمبایه پاش سێ ده‌قیقه‌ى تر ده‌قێته‌وه، و ئه‌م ناوه وێران ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پیویسته به‌زوترین كات ئه‌م ناوه كه‌سى تیانه‌مێنێ، و چۆڵ بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى زیان له‌كه‌س نه‌كه‌وێ.
پسپۆڕه‌كه به‌ئاگادارییه‌وه و له‌سه‌ر زانینه‌وه قسه‌كه‌ى كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه كتومت قسه‌كه‌ى هاته‌دى، و پاش سێ ده‌قیقه‌كه بۆمبه‌كه ته‌قییه‌وه‌و لایه‌كى كۆشكه‌كه‌ى وێران‌كرد. ئایا كاربه‌ده‌ستانى كۆشكى ره‌ش بۆیان هه‌یه پسپۆڕه‌كه بكه‌نه به‌رپرس و بڵێن: مادام تۆ زانیوته ئه‌و بۆمبایه پاش سێ ده‌قیقه‌ى تر ده‌ته‌قێته‌وه، و له‌وكاته دیارى كراوه‌شدا ته‌قییه‌وه، ئه‌وزانینه‌ى تۆ بووه‌ته هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى!! بێگومان تۆیش له‌گه‌ڵمایت كه هیچ عاقلێك شتى وا ناڵێت.
نموونه‌ى به‌رز هه‌ربۆ خوایه، ئه‌م نموونانه بۆ نزیك كردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كه‌یه له‌زه‌ین و هۆشى مرۆڤ ده‌نا جیاوازى له‌نێوان زانیارى خوا‌و زانیارى مامۆستاكه‌دا، یا زانیارى خوا‌و زانیارى پسپۆڕه‌كه‌دا زۆر زۆره.
# # #
ویستى خوا و ویستى ئێمه:
له‌وانه‌یه یه‌كێك بڵێ: ئه‌م نموونانه‌ى تۆ واى لێكردم بڕوام پته‌وبێ به‌وه‌ى كه‌خوا به‌زۆر شتمان پێ ناكات و خۆمان خاوه‌نى ویست و ئیختیارى خۆمانین، به‌لاَم كاتێ ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنمه‌وه رێسه‌كه‌م ده‌بێته‌وه به‌خورى، ئایه‌ته‌كه‌ش ئه‌مه‌یه: (وَمَا تَشَاءُونَ إِلاّ أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا) (93). واته: ئێوه ناتانه‌وێ - رێى راست بگرنه‌به‌ر و بتان گه‌یه‌نێت به‌ڕه‌زامه‌ندى خوا، ئه‌ى كافره‌كان- مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ، -وبه‌زۆر ناچارتان بكات بۆ گرتنه‌به‌رى رێى راست، و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاساى خوایه- بێگومان خوا زانایه به به‌نده‌گانى خۆى و له ده‌ستوور و یاساكانیشیا كاربه‌جێیه.
له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین: بۆ شاره‌زابوون له‌واتاى ئایه‌ته‌كه پێویسته ئایه‌ته‌كه‌ى پێشووى باس بكه‌ین چونكه ئه‌م دووئایه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌ویان پێكه‌وه هه‌یه ئایه‌ته‌كه‌ى پێشوو ئه‌مه‌یه:( إِنَّ هَذِهِ تَذْكِرَةٌ فَمَنْ شَاءَ اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلاً)(94). واته: ئه‌م سووره‌ته په‌ندو یاداوه‌رییه، ئینجا ئه‌وه‌ى ویستى له‌م سووره‌ته به‌هره وه‌ربگرێ رێیه‌ك بۆلاى خواى خۆى ده‌گرێته‌به‌ر.
واتاى ئایه‌ته پێشووه‌كه واى لێدێت: له‌به‌ر لاسارى وكه‌لله ره‌قى خۆیان ئه‌و رێگه‌یه ناگرنه به‌ر و نایانه‌وێ مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ ویستیان لێ بسینێته‌وه و زه‌وتىبكات ئینجا بیانه‌وێ ئه‌و رێیه بگرنه‌به‌ر. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاساى خوایه چونكه خوا مرۆڤى به‌خاوه‌ن ویست دروست كردووه، و توانا‌و ئازادى هه‌ڵبژاردنى داوه‌تێ كه‌بۆ خۆى رێ هه‌ڵبژێرێ. ده‌ى ئه‌گه‌ر به‌زۆر واى لێ بكات رێى راست بگرێته به‌ر، ماناى وایه ویستى لێ سه‌ندۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى سووره‌ته‌كه‌وه ده‌فه‌رموێ: (إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا) (95). واته: ئێمه رێنموونى ئاده‌میزادمان كردووه و ئه‌وه‌مان پیشان داوه كامه رێى چه‌وته‌و كامه‌رێى راست؟ ئه‌ویش به‌مه‌یلى خۆى یا سوپاسگوزار ده‌بێو رێى چاك و خواپه‌رستى هه‌ڵده‌بژێرێ، یا سپڵه‌ده‌بێت ورێى چه‌وت و خراپه ده‌گرێته‌به‌ر.
من به‌م جۆره له مه‌عناكه‌ى حاڵى ده‌بووم بۆیه سه‌رم لێ تێك ده‌چوو: ئه‌ى ئێوه‌ى ئاده‌میزاد ناتوانن ویستتان ببێ بۆ هه‌ڵبژاردنى شتێ كه خۆتان ئاره‌زووتان لێىبێ، مه‌گه‌رخوا بتانداتێ!! ده‌ى ئه‌گه‌رخوا ویستم نه‌داتێ ناتوانم ئه‌نجامى بده‌م كه‌وابوو من هه‌رشتێكم كرد ویستى خوایه، ئیتر بۆ به‌ر پرسیار ده‌بم له‌سه‌رى؟
به‌پێچه‌وانه‌وه، نه‌ده‌بوا رێسه‌كه‌ت بكاته‌وه به‌خورى، چونكه هه‌ر ویستى ئاده‌میزاد ده‌سه‌لمێنێ، بۆ نموونه: من له‌م كاته‌دا به‌ویستى خۆم ئه‌وه‌م هه‌ڵبژاردووه له‌باره‌ى ئه‌م باسه‌وه بنووسم، ئه‌گه‌رخوا نه‌یویستایه من چۆن ده‌متوانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌م هه‌بێ؟(96) خوا به‌گه‌وره‌یى خۆى ئه‌م ویسته‌ى به‌من به‌خشیوه‌و له‌قه‌واره‌و له‌شمدا دروستى كردووه، و ویستویه‌تى كه‌من بۆ ئیش وكارى رۆژنه‌م به‌ویستى خۆم تواناى هه‌ڵبژاردنم هه‌بێ، ده‌ى كاتێ خوا به‌ویستى خۆى ویستى به‌من به‌خشى ئه‌وا بوومه خاوه‌نى ویست، ئایا من خۆم به‌خاوه‌نى ویست نازانم؟ ئایا من به‌ئاره‌زووى خۆم ئه‌م باسه نا نووسم؟ ئایا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌س زۆرم لێده‌كات؟ شتێكى روونه ئه‌گه‌رخوا نه‌یویستایه من بنووسم نه‌م ده‌توانى بنووسم(97)، پێنووسه‌كه‌م په‌كى ده‌كه‌وت، یا میوانێكم ده‌هات، یائازارێكم تووش ده‌بوو، یا..هتد
(مه‌شیئه‌ت) واته: مه‌یل وئاره‌زوو، (ویست)یش ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌ند ویست به‌واتاى (ئیراده) دێت، واتاكانیان زۆر لێك نزیكن، ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه هیچ شتێ به‌بێ ویست و مه‌یلى خوا روونادات، و خوا ئاگاى لێیه‌تى، به‌لاَم خوا كرده‌وه‌ى چاكى پێ خۆشه و پێى رازییه، وه‌به‌كرده‌وه‌ى خراپیش نارازییه‌و پێى ناخۆشه.(98)
هه‌روه‌ك چه‌ندجار باسمان كرد: خوا ده‌توانێ ویست و مه‌یلى مرۆڤ زه‌وت بكات و خۆى چۆنى بوێ واى لێ بكات، به‌لاَم ئه‌وكاته لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو، پاداشت وسزاى نه‌ده‌بوو، وه‌ك فریشته‌ى لێده‌هات، وه‌كافر وبێ بڕوایه‌ك له‌چه‌ندان له‌سه‌رزه‌ویدا نه‌ده‌بوو، هه‌مووى ده‌بووه خاوه‌ن باوه‌ڕ وموسڵمان، هه‌روه‌ك خوا شوێنى قورئانا باسى ده‌كات وده‌فه‌رموێ: (وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِنْ يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَلَتُسْأَلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ) (99).
ئه‌م ئایه‌ته دوو واتا هه‌ڵده‌گرێ، یه‌كه‌میان: ئه‌گه‌ر خوا مه‌یلى ببوایه و بیویستایه ده‌یكردنه یه‌ك نه‌ته‌وه‌و جیاوازى بیر‌و باوه‌ڕ وبۆچوون له‌نێوانتاندا نه‌ده‌بوو. به‌لاَم ئه‌وه‌ىسه‌رگه‌ردانى بوێت خوا سه‌رگه‌ردانى ده‌كات وئه‌وه‌ش هیدایه‌تى بوێت خوا هیدایه‌تى ده‌دات، وه له‌باره‌ى كرده‌وه‌كانتانه‌وه ده‌بنه به‌رپرس..
دووه‌میان: ئه‌گه‌ر خوا مه‌یلى ببوایه ده‌یكردنه یه‌ك نه‌ته‌وه‌و جیاوازى له‌نێوانتانا نه‌ده‌بوو، به‌لاَم خوابیه‌وێ هه‌ركه‌س گومڕا بكات كه‌س نییه بتوانێرێى گومڕا كردنى لێبگرێ، وه‌خوابییه‌وێ هه‌ركه‌س هیدایه‌ت بدات كه‌س نییه بتوانێ رێى هیدایه‌تدانى لێبگرێ. به‌لاَم خوا كێ گومڕاى ده‌كات، و هیدایه‌تى كێ ده‌دات؟ قورئان ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ لا يَهْدِيهِمْ اللَّهُ)(100). واته:ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕنایه‌نن به ئایه‌ته‌كانى خوا خواهیدایه‌تیان نادات. (وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا) (101). وه ئه‌وانه‌ش كه‌بۆ ره‌زامه‌ندى ئێمه هه‌وڵیان داوه بێگومان ئه‌ورێگانه‌ى خۆمانیان پیشان ده‌ده‌ین كه‌ده‌یانگه‌یه‌ننه ره‌زامه‌ندى ئێمه. واته: گومڕاپى بۆ ئه‌وانه‌یه كه ئیمان نایه‌نن، وه هیدایه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌یه كه هیدایه‌تیان ده‌وێت.
# # #
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: له‌باره‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌شه‌وه دڵم ئاوى خوارده‌وه، به‌لاَم ئایه‌تێكى تر هه‌یه هه‌رچى ده‌یخوێنمه‌وه ده‌مهێنێته‌وه دۆخى جارانم!! ئه‌و ئایه‌ته‌ش ئه‌مه‌یه: (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ) (102). واته خوا دروستكه‌رو به‌دیهێنه‌رى هه‌مووشتێكه، و ئه‌ویش تواناى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه‌و زاڵه به‌سه‌ریا، وه‌چه‌ند ئایه‌تێكى تریش هه‌یه كه‌هه‌مان واتایان هه‌یه وه‌ك: (لا إِلَهَ إِلا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ)(103). ( قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ)(104). (ذَلِكُمْ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ) (105). وه چه‌ند ئایه‌تێكى تریش.
ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه‌خوا دروستكه‌رو به‌دیهێنه‌رى هه‌موو شتێكه، كه‌وابوو منیش و كرده‌وه‌كانیشم دروستكراوى خواین، ئیتر ویستى چى وهه‌ڵبژاردنى چى؟! له ئه‌نجامدا بۆ ده‌بێ به‌چاكه‌كار، یا به‌تاوانبار دابنرێم؟ وه‌هه‌ر له‌و باره‌وه ده‌قێكى قورئانى ده‌فه‌رموێ: ( وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ) (106). واته: ئێوه‌و كرده‌وه‌كانتان خوا دروستى كردوون. ئالێره‌دا سه‌رم لى تێك ده‌چێته‌وه‌و نازانم چۆن له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ى قه‌زاو قه‌ده‌را بیانسازێنم؟!
له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێین: خۆت دروستكراوى خوایت وئه‌و به‌دیهێناویت، دروستبوونى خۆت به‌ویستى خۆت نه‌بووه، ئه‌وه ئه‌م یه‌كیانه به‌رقه‌زاوقه‌ده‌رى گشتى ده‌كه‌وێت كه ئێمه هیچ ویست وتواناو هه‌ڵبژاردنمان بۆ نییه تیایا، وه‌ك دروستبوونى خۆمان و مردنمان و گه‌نجى وپیرى و...هتد.
هه‌روه‌ها كرده‌وه‌كانیشت دروستكراوى خودان، به‌لاَم له‌بازنه‌ى ویستى خۆتدا، بۆنموونه تۆ كاتێ ده‌نووسى ئه‌و ده‌ست ومه‌چه‌كه‌ى تۆ پێى ده‌نووسى گیانى تێدایه، ده‌مارى تێدایه خوێن هێنه‌ر و خوێن به‌رى تێدایه‌و تواناى بزوتنه‌وه‌و جموجووڵى پێ به‌خشراوه، پارچه كاغه‌زێكت له‌به‌رده‌ستایه كه مادده سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى خوا دروستى كردووه، ئه‌و پێنووسه‌ى به‌ده‌ستته‌وه‌یه قابیلیه‌تى نوسینى تێدایه، ئه‌مانه هه‌موو دروستكراوى خودان، گه‌یشتنى ئه‌م هه‌موو توخم و ره‌گه‌زانه به‌یه‌ك بۆ نووسینى ئه‌م چه‌ند دێڕه بێگومان ئه‌ویش دروستكراوى خودایه، ئه‌مه واتاى ئه‌و گوته‌یه كه‌ده‌ڵێ: خوا كرده‌وه‌ى ئاده‌میزادى دروستكردووه، به‌لاَم ئایا ته‌نیا به كۆبونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌سبابانه ده‌ڵێن تۆ دێڕێكت نووسیوه؟ نه..
چونكه دروستكردنى خوا بۆ ئه‌م شتانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌تۆ نووسیبێتت، ئه‌مه‌ش روون وئاشكرایه، كه‌وابوو كردارى نوسین ده‌بێ له تۆوه رووبدات، ئیراده‌ى نوسینه‌كه بكه‌یت و ده‌ست پێ بكه‌یت، ئینجا خوا رێگه بدات به‌و هێزه‌ى له‌تۆدا هه‌یه بكه‌وێته كار وجولاَنه‌وه‌ى ده‌ست وخوێنهێنه‌رو خوێنبه‌ره‌كان یارمه‌تیت بده‌ن و پێنووس بنووسێ وكاغه‌زه‌كه وه‌رى بگرێ و نه‌یپژێنێ و نووسینه‌كه‌ت ده‌ربخات. ئه‌وكاته پێى ده‌گوترێ نووسراو وبه‌تۆیش ده‌گوترێ نووسه‌ر. ده‌ڵێن ئه‌مه نووسراوى فلاَنه كه‌سه، واته: كرده‌وه‌كه ده‌درێته پاڵ تۆ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌به‌دیهێنه‌رى راسته‌قینه خودایه.. وه به‌رپرسیارى و پاداشت و تۆڵه له‌سه‌ر ویست ومه‌به‌ست و بڕیاردانه‌كه‌ى تۆ ده‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى وه‌سیله‌و هۆیه‌كان.
په‌راوێزه‌كان:
1- مه‌به‌ست له‌وژماره‌یه نزیك كردنه‌وه‌یه له هۆش و تێگه‌یشتنى خوێنه‌ر، ده‌نا ئه‌زه‌ل سه‌رتاى بۆ نییه‌و ئه‌وژماره‌یه له‌چاویا وه‌ك چركه‌یه‌ك وایه.
2- سورة الدهر(الإنسان)/30.
3- سورة الدهر(الإنسان)/29.
4- سورة الدهر(الإنسان)/3.
5- له‌باسى ویست(إرادة)ى خوادا به‌نموونه‌وه – ئینشائه‌ڵڵا- باسى ده‌كه‌ین.
6- سه‌یرى{ كبرى اليقينيات الكونية } لاپه‌ره/ 129 بكه..
7- ئینشائه‌ڵلا َله‌مه‌ولا به‌نموونه‌وه باسى ده‌كه‌ین، كه چۆن خوا شتێكى پێ ناخۆشبێ مه‌شیئه‌تیشى ده‌كات.
8- سورة النحل/93.
9- سورة النحل/104.
10- سورة العنكبوت/69.
11- سورة الزمر/62.
12- سورة الأنعام/102.
13- سورة الرعد/16.
14- سورة غافر/62.
15- سورة الصافات/96.