ئه‌وانه‌ى خوا هیدایه‌تیان ده‌دات كێن؟
له‌و كۆمه‌ڵه ئایه‌ته‌ى پێشه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى خوا گومڕایان ده‌كات هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه خۆیان گومڕاییان ده‌وێ. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رنجى ئه‌م كۆمه‌ڵه ئایه‌ته‌ى تریش بده‌ین به‌ته‌واوى بۆمان روون ده‌بێته‌وه ئه‌وانه‌ى كه خوا هیدایه‌تیان ده‌دات كێن؟ فه‌رموو باپێكه‌وه بیانخوێنینه‌وه.
1. خوا ده‌فه‌رموێ: ( يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنْ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ)(72). واته: ئه‌وانه‌ى رێى ره‌زامه‌ندى خوایان گرتووه خوا به هۆى ئه‌و قورئانه‌وه بۆ رێگه‌كانى ئاشتى رێنمونیان ده‌كات، وه به‌فه‌رمانى خۆى له‌تاریكییه‌كانه‌وه به‌ره‌و رووناكى ده‌ریان دێنێت، وه بۆ رێبازى راست رێنموونییان ده‌كات.
2. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ( فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا)(73). واته: ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و پشتیان به‌و به‌ستووه و ده‌ستیان به به‌رنامه‌كه‌ى ئه‌وه‌وه گرتووه خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ى فه‌زڵ و ره‌حمه‌تى خۆیه‌وه و به‌رێگایه‌كى راستا بۆ لاى خۆى رێنموونیان ده‌كات.
3. هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێ: (الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمْ اللَّهُ وَأُوْلَئِكَ هُمْ أُوْلُوا الأَلْبَابِ) (74). واته: ئه‌وانه‌ى كه گوێ بۆ قسه ده‌گرن وپه‌یڕه‌وى چاكترینى ده‌كه‌ن ئه‌وانه كه‌سانێكن كه خوا هیدایه‌تى داون و رێنموونى كردوون، و ئه‌وانه خاوه‌نى ژیرى‌و هۆشن.
4. هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێ: (هَذَا بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ) (75). واته: ئه‌و قورئانه‌ى كه ئێوه باوه‌ڕتان پێى نییه چاوساغێكه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، و هیدایه‌ت به‌خش وره‌حمه‌تێكیشه بۆ ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ دێنن.
5. هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێ: ( إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ ) (76). واته: بێگومان ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه‌ى چاكه‌یان كردووه په‌روه‌ردگاریان به‌هۆى باوه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه هیدایه‌تیان ده‌دات.
6. هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێ: ( فَإِنْ أَسْلَمُوا فَقَدْ اهْتَدَوا وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاغُ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ) (77) واته: ئه‌گه‌ر موسڵمان بوون بێگومان قبووڵى هیدایه‌تیان كردووه، وه ئه‌گه‌رپشتیان هه‌ڵكرد تۆ ته‌نیا راگه‌یاندنت له‌سه‌ره، خوا به‌نده‌كانى خۆى ده‌ناسێ وئاگاداره به ماهییه‌تیان.
7. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ( وَيَزِيدُ اللَّهُ الَّذِينَ اهْتَدَوْا هُدًى...) (78) وه ئه‌وانه‌ى قبووڵى هیدایه‌تیان كردووه خوا هیدایه‌تیان زیاد ده‌كات.
8. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ) (79) واته: ئه‌وانه‌ى هه‌وڵ بۆ ره‌زامه‌ندىئێمه(خوا) ده‌ده‌ن ئێمه‌ش رێى راست و ره‌زامه‌ندى خۆمانیان نیشان ده‌ده‌ین.
9. ( هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ( وَإِنَّ اللَّهَ لَهَادِ الَّذِينَ آمَنُوا إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ) (80) واته: وه بێگومان ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه خوا بۆ رێى راست رێنموونییان ده‌كات.
خوێنه‌رى به‌رێز! پێم وایه تۆیش پێت وایه له‌ریزكردنى ئایه‌ته‌كانه‌وه به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتین: ئه‌وانه‌ى هیدایه‌تیان بوێت خوا هیدایه‌تیان ده‌دات، ئه‌وانه‌ش كه سه‌رگه‌ردانى و كافربوونیان بوێت خوا سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات.
جۆره‌كانى هیدایه‌ت:
ئه‌وا زانیمان ئه‌وانه كێن كه خوا هیدایه‌تیان ده‌دات وئه‌وانه‌ش كێن كه‌سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمان لێ نه‌شێوێ بابزانین چه‌ند جۆر هیدایه‌ت هه‌یه؟
یه‌كه‌م جۆرى هیدایه‌ت:
یه‌كه‌م جۆرى هیدایه‌ت رێنموونى سروشت(فطرة)ه، واته خوا ئه‌و رێنموونییه له‌سروشتى گیانداره كه‌دا دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌رنجى گیان له‌به‌ره‌كان بده‌ین ئه‌و رێنموونییه سروشتیانه‌مان له‌هه‌ڵس وكه‌وتى رۆژانه‌یاندا به‌روونى بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت، به جۆرێكى وا مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت:
بۆ نموونه: ئه‌و مریشكه به‌كڕه‌ى له هه‌فته‌ى سێهه‌م به دواوه باڵى له‌سه‌ر هێلكه‌كانى به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئۆكسجین بۆ زه‌رنه‌فووته‌ى ناو هێلكه‌كان بچێت و نه‌خنكێن، كێ فێرى كرد؟ له چ زانكۆیه‌كدا خوێندى؟ ئه‌و رێنموونییه پێى ده‌گوترێ هیدایه‌تى (فیتره‌ت ) و سروشتى.
ئه‌وسه‌گه‌ى شه‌وتابه‌یانى پاسى ماڵ و مالاَتى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كات بێ ئه‌وه‌ى كه‌س چاودیرو موراقیبى بێ، كێ فێرى كرد؟ ئه‌وه‌ش رێنموونى سرووشتییه.
ئه‌و په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ى له‌به‌هاراندا به‌ده‌نووك قوڕو پووش دێنێ و جوانترین لانه دروست ده‌كات بۆ بێچوه‌كانى ئاینده‌ى، كێ فێرى ئه‌و ئه‌ندازیارییه‌ى كرد؟ كى فێرى كرد كه بێچووى ئه‌بێ؟ نموونه زۆرن ئه‌و ئه‌ندازه‌یه به‌سه.
ئه‌مانه‌ى باسكران هه‌موویان به‌هۆى رێنموونى خواییه‌وه‌ن، چونكه خوا هه‌رشتێكى دروست كرد رێنموونى ئه‌كات بۆ ئه‌و شتانه‌ى پێویستى ژیان و مانه‌وه‌ى بێ، وه‌ك خۆى له‌سه‌ر زمانى حه‌زره‌تى مو‌سا ده‌فه‌رموێ: (رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى) (81). ئه‌مه یه‌كه‌م جۆرى هیدایه‌ت بوو.
دووه‌م جۆرى هیدایه‌ت
دووه‌م جۆرى هیدایه‌ت رێنوێنى كردن و فێركردنه: ئه‌م جۆره‌یان په‌یامى پێغه‌ممه‌ران علیهم السلام و چاكه خوازانه، چونكه رێنموونىكردنى خه‌ڵكى بۆ باوه‌ڕ به‌خواو رۆژى قیامه‌ت و به‌ڵگه هێنانه‌وه بۆ سه‌ڵماندنى ئه‌و مه‌به‌سته. یه‌عنى: هیدایه‌تدان به‌واتاى رێنوێنى كردن و پیشاندانى رێى خێر‌و چاكه كارى پێغه‌ممه‌ران بووه علیهم السلام، تا هیچ كه‌س له‌رۆژى قیامه‌تا بیانووى نه‌مێنێ و نه‌لێ من ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ته خوا ده‌فه‌رموێ: ( رُسُلا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لأَلا ّيَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ )(82). واته: پێغه‌ممرانێكمان ناردووه كه مژده‌ى ره‌زامه‌ندى خوا‌و خۆشى به‌هه‌شتیان به‌ئیمانداران داوه، وه كافران و یاخى بوانیان له‌غه‌زه‌بى خوا‌و سزاى دۆزه‌خ ئاگادار كردۆته‌وه، واته ئه‌و پێغه‌ممه‌رانه كاریان مژده‌دان وهۆشیار كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى بووه تا له‌رۆژى قیامه‌تا كه‌س نه‌لى:َ ئه‌رێ خوایه! بۆچ رێنموونیت بۆ نه‌ناردین؟ له‌خۆمانه‌وه چۆن رێى چاكه بپێكین؟ با په‌یامى خۆت به‌كه‌سانێكدا بناردایه تا ئێمه‌ش شوێنیان بكه‌وتینایه و باوه‌ڕمان بهێنایه.. خوا پێغه‌ممه‌رانى ناردووه تا خه‌ڵكى له‌رۆژى قیامه‌تا نه‌توانن ئه‌وبڕو بیانووانه بێننه‌وه.
له‌م ئایه‌تانه‌ى تریشا هیدایه‌ت به‌واتاى رێنوێنى هاتووه: (وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى) (83) واته: قه‌ومى سه‌موودمان رێنوێنى كرد به‌لاَم كوێریه‌تى سه‌رگه‌ردانییان پێ چاتر بوو تا رووناكى باوه‌ڕ.
ئه‌م ئایه‌ته‌ش كه‌وه‌سفى پێغه‌ممه‌رى خۆمان ده‌كات( وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ) (84).واته بێگومان تۆ بۆ رێى راست رێنوێنى ده‌كه‌یت.
جا هه‌ركه‌س ئه‌م رێنموونیه‌ى وه‌رگرت ئه‌وه هیدایه‌تى خوایى وه‌رگرتووه، هه‌ركه‌سێكیش وه‌رى نه‌گرت ئه‌و رێنوێنى خوایى نه‌ویستووه.
جۆرى سێهه‌م هیدایه‌تى راسته‌و خۆى خواییه:
هیدایه‌تى خوایى به‌خششێكه به‌وانه‌ى كه رێنوێنى پێغه‌ممه‌ران قبووڵ ده‌كه‌ن و هه‌ول ده‌ده‌ن بگه‌نه راسته‌قینه. ئه‌م یارمه‌تییه خواییه جگه له خوا كه‌س ده‌سه‌لاَت وتواناى به‌سه‌ریانییه، "... وَمَا تَوْفِيقِي إِلاّ بِاللَّهِ..."(85) هه‌روه‌ها هیدایه‌تى به‌واتاى خستنه سه‌ر رێى راست له‌تواناى خوادایه و به‌س له‌م باره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ: (إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ) (86). واته: بێگومان تۆ ناتوانى هیدایه‌تى كه‌سێك بده‌یت كه‌پێت خۆشه هیدات وه‌رگرێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى خوا بییه‌وێ هیدایه‌تى ده‌دات.
ئه‌و هیدایه‌ته‌یان كه ده‌فه‌رموێ: " وَإِنَّكَ لَتَهْدِي" ، به‌واتاى رێنوێنى و رێپشاندانه، وه ئه‌و هیدایه‌ته‌ى تریشیان كه ده‌فه‌رموێ:" إِنَّكَ لاتَهْدِي" ، به‌واتاى ته‌وفیق وخستنه سه‌ر رێیه، جا با بزانین ئه‌وانه‌ى خوا ته‌وفیقیان ده‌دات و ده‌یانخاته سه‌ر رێ كێن؟
هیدایه‌ت به‌واتاى ده‌ستگرتن و خستنه سه‌ر رێگا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دوو ێیفه‌تیان تیا بێته دى: یه‌كه‌م: وه‌رگرتنى رێنوێنى له پێغه‌ممه‌رانه‌وه، ئه‌وه‌ى باوه‌ڕى به پێغه‌ممه‌ران نه‌بێت خۆا چۆن ده‌ستى بگرێ ویارمه‌تى بدات؟ ببۆ نموونه: تۆ له ناوچه‌یه‌كدا وه‌ستاوى ترومبیلێك دێت سایه‌قه‌كه‌ى نه‌شاره‌زاى ئه‌و ناوچه‌یه، نیشانه‌ى هات و چۆو رێگه‌و بان دانه‌نراوه، لێت ده‌پرسێ ئه‌رى برا رێى فلاَن هاوینه هه‌وار كامه‌یه و له كوێوه بڕۆم؟ تۆش رێگه‌كه‌ت پێ نیشان دا، سوپاسى كردیت ورۆیشت زۆرى پێنه‌چوو ترومبێله‌كه‌ى په‌كى كه‌وت تۆ به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆتى ده‌زانى یارمه‌تى بده‌یت. به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا تۆ رێگه‌كه‌ت پیشان دا رۆیشت وبه‌گوێى نه‌كردیت و بگره ده‌مدرێژیشى كرد ئینجا رۆیشت و په‌كى كه‌وت، ناته‌وێ یارمه‌تى بده‌یت چونكه ئینسانێكى پێنه‌زان نمه‌ك نه‌ناس بووه، نموونه‌ى بالاَ هه‌ر بۆ خوایه، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك رێنموونى پێغه‌ممه‌رانى وه‌رگرت ئه‌وه خۆى ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خوا بیخاته سه‌ر رێ..
دووه‌م: مه‌رجى دووه‌م ئه‌وه‌یه ئاره‌زووى كرده‌وه‌ى چاكه له‌و كه‌سه‌دا هه‌بێ، چونكه هه‌ركه‌س هه‌رشتێكى بوێت خوا ئه‌وه‌ى بۆ ئاسان ده‌كات، ئه‌وه‌ته قورئان ده‌فه‌رموێ: (فَأَمَّا مَنْ أَعْطَى وَاتَّقَى، وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى، فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى) (87). واته:ئه‌وه‌ى مافى هه‌ژاران بدا‌و پارێزكار(تقوى)ى هه‌بێ وباوه‌ڕىبه ناوه‌رۆكى وشه‌ى ته‌وحید – لا إلة إلا الله - هه‌بێ، ئێمه‌ش رێى چوونه به‌هه‌شتى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ى به‌لاى چاكه‌وه بچێت خوایش ویسته‌كه‌ى بۆ ته‌واو ده‌كات و یارمه‌تى ده‌دات، خوا ده‌فه‌رموێ: ( وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا) (88). ئه‌وانه‌ى له‌پێناو ئێمه‌دا تێ بكۆَشن ئێمه‌ش رێى راستى خۆمانیان پیشان ده‌ده‌ین.
وه ئه‌وه‌ش ده‌ست به وه‌سیله‌ى شه‌ڕو خراپه‌وه بگرێ و گوێ به‌حه‌ق نه‌دات و له خۆى بایى ببێ و باوه‌ڕى به پێغه‌ممه‌ران و پاشه‌رۆژ نه‌بێ و رێى گومڕایى هه‌ڵبژێرێ خوایش ئه‌و رێیه‌ى بۆ ئاسان ده‌كات. ئه‌وه‌ته قورئان ده‌فه‌رموێ: (وَأَمَّا مَنْ بَخِلَ وَاسْتَغْنَى، وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى، فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى) (89) . واته: ئه‌وه‌ى به‌خیلى بكات و مافى هه‌ژاران نه‌دات، و پێویستى به پاداشتى خوایى نه‌بێ، و باوه‌ڕى به لاإله إلا الله نه‌بێ ئێمه‌ش رێى چوونه دۆزه‌خى بۆ ئاسان ده‌كه‌ین.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر گوڵ بچێنى ده‌ستى قه‌ده‌ر بۆت ده‌كاته گوڵێكى جوان و بۆن خۆش، خۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕو دڕكیش بچێنێ ده‌ستى قه‌ده‌ر ده‌یكاته دڕكێكى به ئازار‌و به سوێ. وه له‌كاتى دروێنه‌یشا قه‌ده‌ر تاوانبار نه‌كات. خوا خۆى ده‌فه‌رموێ: وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه حه‌ق رابگه‌یه‌نه و بڵێ: (وَقُلْ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ) (90). ئه‌وه‌ى ئاره‌زووى ئیمانى بوو بائیمان بێنێ، و ئه‌وه‌ش ویستى كافر بێ با كافر بێ. واته: ئاده‌میزاد له هه‌ڵبژاردنى رێى چاك و خراپ‌دا سه‌ر پشكه‌و خۆى خاوه‌نى ویست و ئیراده‌ى خۆیه‌تى.
ئه‌وه‌ى گومڕایى هه‌ڵبژێرێ و نه‌یه‌وێ رێى راست بدۆزێته‌وه خوا ئیراده‌كه‌ى لێ زه‌وت ناكات و هیدایه‌تى نادات. ئه‌وه‌ش به‌شوێن رێى راستا بگه‌ڕێ و قبووڵى هیدایه‌ت بكات خوا زوڵمى لێ ناكات و سه‌رگه‌ردانى ناكات، به‌ڵكو رێنموونى ده‌كات و هیدایه‌تى ده‌دات چونكه په‌روه‌ردگارى تۆَ زوڵم له عه‌بدانى خۆى ناكات.(91)
# # #
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة المائدة/16.
2- سورة النساء/175.
3- سورة الزمر/18.
4- سورة الأعراف/203.
5- سورة يونس/9.
6-سورة آل عمران/20.
7- سورة مريم/76.
8- سورة العنكبوت/69.
9- سورة الحج/54.
10- سورة طه/50.
11- سورة النساء/165.
12- سورة فصلت/17.
13- سورة الشورى/52.
14- سورة هود/88.
15- سورة القصص/56.
16- سورة الليل/ 5-7.
17- سورة العنكبوت/69.
18- سورة الليل/8-10.
19- سورة الكهف/29.
20- سورة فصلت/46.