هونه‌رى پیاوچاك كامه‌یه؟
كاتێ مرۆڤ له قورئاندا ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێنێته‌وه كه‌خوا ده‌فه‌رموێ: ( فَيُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ) (55) ئه‌م پرسیاره دێت به زه‌ینیدا وله‌به‌رخۆیه‌وه ده‌پرسێت: ئایا چ هونه‌رێكى تیایه بۆ ئاده‌میزادى پیاوچاك ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كارى چاكه ده‌كات خوا هیدایه‌تى دابێت، و ئه‌وه‌ش چ تاوانێكى هه‌یه كه كارى خراپه ده‌كات ئه‌گه‌رخوا پێى كردبێت و گومڕاى كردبێت؟ تاوانى تاوانبار و هونه‌رى پیاوچاك كامه‌یه؟ جا له‌وانه‌یه رووى نه‌یه‌ت له‌كه‌س بپرسێ، یا ئه‌گه‌ر پرسیاریشىكرد وه‌لاَمێكى واى ده‌ست نه‌كه‌وێ كه پێى قانیع ببێ، ئه‌م پرسیاره له ده‌روونیا چه‌كه‌ره بكات و كه‌م كه‌م زیاد بكات و خوا په‌نامان بدات شه‌یتان په‌نێكى پێ بدات، وائێمه‌ش وه‌لاَمى پرسیاره‌كه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ر به‌وهیوایه‌ى به‌دڵى بێت وقه‌ناعه‌تى پێ بكات.
وه‌لاَم:
پێشه‌كى پێویسته بڵێم: له‌م ئایه‌ته‌دا خوا له‌باره‌ى ویست و(ئیراده)ى خۆیه‌وه ده‌دوێ، كه‌ویستى ره‌هاى هه‌یه‌و هیچ شتێك نییه به‌رگرى لێ بكات و هه‌رچى بوێت ده‌یكات، جا بۆئه‌وه‌ى له‌واتاى ئایه‌ته‌كه به‌ته‌واوى حاڵى ببین و بۆمان روون ببێته‌وه كه خوا هیدایه‌تى كێ ده‌دات و كێیش گومڕا ده‌كات، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه كۆبكه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به‌م ئایه‌ته‌وه هه‌یه و له‌په‌ناى یه‌كدا ریزیان بكه‌ین و دایان بنێین تا بزانین ئه‌وانه كێن كه خوا هیدایه‌تیان ده‌دات و ئه‌وانه‌ش كێن كه خوا سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات؟
ئه‌وانه‌ى خوا گومڕایاتن ده‌كات كێن؟
1-خوا ده‌فه‌رموێ: ( الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الأَرْضِ أُوْلَئِكَ هُمْ الْخَاسِرُون.َ) (56)
واته: ئه‌وانه‌ى به‌سروشتیان په‌یمانى به‌هێزو پته‌ویان به‌خوا داوه كه‌ده‌بێ خواناس بن، كه‌چى په‌یڕه‌وى ناكه‌ن و هه‌ڵى ده‌وه‌شێننه‌وه و ئه‌وه‌ى خوا فه‌رمانى به په‌یوه‌ندى داوه ئه‌وان ده‌یپسێنن و له‌سه‌ر زه‌ویدا خراپه‌و تاوانكارى بلاَوده‌كه‌نه‌وه، به‌راستى ئه‌وانه زه‌ره‌ره‌ومه‌ند و زیان لێكه‌وتوون . بێگومان ئه‌وانه‌ى كه ره‌وشتیان ئاوه‌هابێ خوا سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ الْكَافِرِينَ) (57) ئاوه‌ها خوا كافران سه‌رگه‌ردان ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموآ: ( كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُرْتَابٌ) (58)واته: ئه‌وه‌ى زیاد له‌سنوور تێپه‌ڕێ(هاوبه‌ش بۆ خوا دابنى)و له ته‌نیایى خوا و راستى به‌رنامه‌كه‌ى به‌گومان بێ ئاوه‌ها خواسه‌رگه‌ردانى ده‌كات.
2- ( وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّى يُبَيِّنَ لَهُمْ مَا يَتَّقُونَ) (59) واته: پاش ئه‌وه كه‌خوا رێنموونى هه‌ر میلله‌تێكى كرد گومڕایان ناكات تائه‌وه‌ى پێویسته خۆى لێ بپارێزن بۆیان روون نه‌كاته‌وه. كه‌بۆی روونكردنه‌وه وخۆیان لێ نه‌پاراست خوا سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات. چونكه خۆیان هیدایه‌تیان ناوێ. هه‌روه‌ك خوا له‌باره‌ى قه‌ومى سه‌مووده‌وه بۆمان باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: (وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونََ) (60)واته: سه‌موودیشمان بۆ چاكه رێنموونىكرد وچاوساغیمان خسته به‌رده‌میان كه‌چى كوێرییان پێ خۆشتربوو تاچاوساغىو هیدایه‌ت، بۆیه نه‌عره‌ته‌ى سزاى وێرانكه‌ر گرتنى و به‌هۆى ئه‌وكاره ناپه‌سه‌نده یانه‌وه كه كردیان سه‌رشۆڕى كردن، (كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ الْكَافِرِين) (61) ئاوه‌ها خوا كافران گومڕا و سه‌ر گه‌ردان ده‌كات.
3- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ)(62) واته: بێگومان خوا هیدایه‌تى كه‌سێك نادات هاوه‌ڵ بۆ خوا دابنێ‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستێ.
4- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ)(63) واته: بێگومان ئه‌وه‌ى زۆر درۆوزن و كافربێ خوا هیدایه‌تی نادات.
5- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ( كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمْ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )(64) .واته: چۆن خوا هیدایه‌تى خه‌ڵكێكى وا ئه‌دات كه دواى باوه‌ڕهێنان كافربوون، و شایه‌تیان دا كه پێغه‌ممه‌ر راسته‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌تى ئاشكراى بۆهێنان؟ خوا هیدایه‌تى كۆمه‌ڵى زاڵمان نادات.
6- هه‌روه‌هاده‌فه‌رموێ: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ، وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ، إِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)(65). واته:ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه ! جوله‌كه‌و گاور مه‌كه‌نه دۆست و پشتیوانى خۆتان، هه‌ندێكیان دۆستى هه‌ندێكى تریانن، ئه‌وه‌ى له‌ئێوه شوێنیان بكه‌وێ و پشتیوانیان لێ بكات بێگومان ئه‌وه له ریزى ئه‌وانا ده‌بێت، بێگومان خوا هیدایه‌تى كۆمه‌ڵى زاڵمان نادات.
7- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الآخِرَةِ، وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ) (66). واته: ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه خوا له‌ژیانى دنیا‌و قیامه‌تا سابت و جێگیریان ده‌كات، وه‌خوا زاڵمان سه‌رگه‌ردان ده‌كات، و هه‌رچیشى بوێت ئه‌یكات.
8- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَمِنْ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَانٍ مَرِيدٍ كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُ مَنْ تَوَلاُهُ فَأَنَّهُ يُضِلُّهُ وَيَهْدِيهِ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ) (67). واته:هى واهه‌یه له‌ناو خه‌ڵكیدا بێ زانیارى و ئاگادارى له‌باره‌ى خواوه ده‌مه قاڵه دروست ده‌كات و شوێن هه‌موو شه‌یتانێكى سه‌ر سه‌خت ده‌كه‌وێ، له سه‌رى نوسراوه ئه‌وه‌ى شوێنى بكه‌وێ سه‌رگه‌ردانى ده‌كات و ده‌ستى ده‌گرێ بۆ سزاى ئاگرى بڵێسه‌دار.
9- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الَّذِينَ لا يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ لا يَهْدِيهِمُ اللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) (68) واته: بێگومان ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ به نیشانه‌و ئایه‌ته‌كانى خوا ناهێنن خوا هیدایه‌تیان نادات وسزاى به‌سوێشیان بۆ هه‌یه.
كه‌وابوو ئه‌وانه‌ى خوا سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه له‌حه‌ناى حه‌قا چاوى خۆیان ده‌نوووقێنن و رێى چه‌وتوچه‌وێڵى كوفر هه‌ڵده‌بژێرن و شه‌یتان چى بڵێ شوێنى ده‌كه‌ون خوایش له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێ: (وَزَيَّنَ لَهُمْ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنْ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ) (69) شه‌یتان كرده‌وه‌ى خۆیانیان له‌پێشچاوا جوان ده‌كات و رێى راستیان لێ وون ده‌كات و ئه‌وانیش شوینى ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه رێى راست ناپێكن.. وه‌ئه‌گه‌ر پێغه‌مه‌ریش صلى الله علیه وسلم له‌سه‌ر هیدایه‌تیان سوور بێ خوا هیدایه‌تیان نادات چونكه ئه‌وان خۆیان هیدایه‌تیان ناوێ، هه‌روه‌ك قورئان بۆمان باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: (إِنْ تَحْرِصْ عَلَى هُدَاهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لا يَهْدِي مَنْ يُضِلُّ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ) (70) واته: ئه‌گه‌ر تۆیش له‌سه‌رهیدایه‌تدانیان سوور بیت، بێگومان ئه‌وه‌ى خوا سه‌رگه‌ردانى كردبێ(له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سووربووه له‌سه‌ر گومڕایى) هیدایه‌تى نادات، و له قیامه‌تیشا بێ پشتیوانن.
ئێستا حاڵى بوویت ئه‌وانه‌ى كه خوا هیدایه‌تیان نادات و سه‌رگه‌ردانیان ده‌كات كێن؟په‌روه‌ردگارت سته‌م له‌كه‌س ناكات (وَمَارَبُّكَ بِظَلاَمٍ لِلْعَبِيدِ) (71) ته‌نیا ئه‌وانه‌ن كه هیدایه‌تیان ناوێ.
# # #
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة إبراهيم/4. واته : ئه‌وه‌ى خوا بییه‌وێ گومراى بكات گومراى ئه‌كات وئه‌وه‌ش خوا بییه‌وێ هیدایه‌تى بدات هیدایه‌تى ده‌دات.
2- سورة البقرة/27.
3- سورة غافر/74.
4- سورة غافر/34.
5- سورة التوبة/115.
6- سورة فصلت/17.
7- سورة غافر/74.
8- سورة غافر/28.
9- سورة الزمر/3.
10- سورة آل عمران/86.
11- سورة المائدة/51.
12- سورة ابراهيم/27.
13- سورة الحج/3.
14- سورة النحل/104.
15- سورة النمل/24
16- .سورة النحل/37.