دابه‌شكردنێكىبێ ویژدانانه:
هه‌ندێكه‌س ئه‌گه‌ر كارێكى خراپیان كرد، یاشتێكى وایان به‌سه‌رهات كه به‌دڵیان نه‌بوو، ده‌ڵێن: خوا كردىو ده‌سه‌لاَتى خوامان نییه!! به‌لاَم ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌كیان كرد یاشتێكى دڵخۆشكه‌ره‌یان تووش هات ده‌ڵێن: چاكمان لێزانى!! ئه‌زموونمان هه‌یه‌و دنیا دیده‌ین!! یا ته‌نیاخۆم به‌ده‌ستم هێنا!! خوا له‌قورئانا باسى ئه‌وانه‌مان بۆ ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
(وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا، قُلْ: إِنَّ اللَّهَ لا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ، أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لا تَعْلَمُونَ) (1). وه‌ئه‌گه‌ر كارێكى خراپیان كرد ئه‌ڵێن: ئه‌مه پیشه‌ى باب و باپیرانمان بووه، و خوا فه‌رمانى پێ كردووین بیكه‌ین، بڵێ: بێگومان خوا فه‌رمان به‌خراپه ناكات، شتێ كه ئاگاتان لێى نییه‌و نایزانن چۆن به‌ده‌م خواوه هه‌ڵى ده‌به‌ستن؟
هه‌روه‌ها بتپه‌رسته‌كان ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئێمه بتمان نه‌ده‌په‌رست، ئه‌وه‌ته قورئان باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: ( سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلا آبَاؤُنَا وَلا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ...) (2). بت په‌رسته‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه نه‌ئێمه‌و نه‌باب وباپیرانمان بتمان نه‌ده‌په‌رست وشه‌ریكمان بۆ دانه‌ده‌نا و هیچ شتێكى حه‌لاَڵمان له‌خۆ حه‌رام نه‌ده‌كرد. خوا به‌درۆیان ده‌خاته‌وه‌و داواى ده‌لیل وبه‌ڵگه‌یان لێ ده‌كات و ده‌فه‌رموێ:
( قُلْ: هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا، إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلا الظَّنَّ ، وَإِنْ أَنْتُمْ إِلاّ تَخْرُصُونَ.)(3) . بڵێ: ئایا ئێوه ئاگادارن و به‌ڵگه‌تان هه‌یه كه‌خوا به بتپه‌رستى ئێوه رازى بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كتان هه‌یه بیهێنن وپیشانمان بده‌ن، هه‌ر له‌خۆتانه‌وه تفه‌نگ به‌تارماییه‌وه ده‌نێن، به‌ڵكو شوێن گومان كه‌وتون و قسه‌كانتان له‌راستییه‌وه دووره و درۆ به‌ده‌م خواوه ده‌كه‌ن.
كافره‌كان پێیان وابوو كه خوا به بتپه‌رستى ئه‌وان رازییه ئه‌گه‌ر رازى نه‌بوایه ده‌یگۆرِین و له‌ناوى ده‌بردن، ئیتر خۆیان له‌حه‌ناى ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌دا گێل كردبوو كه‌خوا ئاده‌میزادى ئازادكردوه له‌په‌رستنا، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویست وئیراده‌ى له‌و خه‌ڵكه زه‌وت بكردایه و به‌زۆر بیكردنایه‌ته ئیماندار كه‌س نه‌یده‌توانى ئیماندار نه‌بێ، ئه‌گه‌ر خوا به‌زۆر ملیان بگرێ و ئیمان بسه‌پێنێ به‌سه‌ریانا هه‌موو مرۆڤێ ده‌بووه ئیماندار، به‌لاَم چونكه خوا مرۆڤى ئازاد كردووه له هه‌ڵبژاردنى بیروباوه‌رِدا شتى واناكات ئه‌وه‌ته قورئان ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (زۆر له‌خه‌ڵكى بكات)هه‌رچى له‌سه‌رزه‌ویدا هه‌یه هه‌مووى ئیمانیان ده‌هێنا و ده‌بوونه ئیماندار،(خوا نه‌یویستووه زۆریان لێ بكات)، ئایا تۆ زۆر له‌خه‌ڵكى ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى ئیمان بێنن؟ نا، كارى وانه‌كه‌ى. (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لآمَنَ مَنْ فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ) (4).
هه‌رشتێ له‌رۆژى قیامه‌تا لێ پرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ربێ خوا به‌زۆر نایكات به‌خه‌ڵكى، به‌لكو خه‌ڵكى ئیختیارى ته‌واویان تیایا هه‌یه و ئازادن له‌كردن یا نه‌كردنیا، خوائازادى به‌مرۆڤ داوه له‌هه‌ڵبژاردنى كرده‌وه‌و بیر‌و باوه‌رِدا، با ئه‌و بیر‌و باوه‌رِه‌یش كافریه‌تى بێ (فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ) (5). ئه‌گه‌ر بیویستایه (زۆر له‌خه‌ڵكى بكات)هیدایه‌تى هه‌مووتانى ئه‌دا. به‌لاَم خوا نایه‌وێ له‌ومه‌سه‌لانه‌دا زۆر به‌كاربێنێ و ئازادى هه‌ڵبژاردن له‌مرۆڤ زه‌وت بكات. بۆیه ته‌نیا هیدایه‌تى ئه‌وانه ده‌دات كه‌دڵیان بۆ هیدایه‌ت كردۆته‌وه‌و پیى رازین و ئاره‌زومه‌ندن بۆى. ئه‌وه‌شى كه‌پێى رازى نییه و نایه‌وێ به‌زۆر ئاره‌زووه‌كه‌ى ناگۆرِێ و نایدات به‌سه‌ریا..
ئێمه‌ى ئاده‌میزاد هه‌موو به‌سه‌رهاتى ئاده‌مى باپیره گه‌وره‌مان ده‌زانین كه‌چۆن فه‌رمانه‌كه‌ى خواى شكاند‌و له‌به‌رى ئه‌وداره‌ى خوارد كه لێى قه‌ده‌غه‌كرابوو، (وَعَصَى آدَمُ رَبَّهُ فَغَوَى) (6) ئاده‌م سه‌رپێچى له‌فرمانه‌كه‌ى خواكرد به‌وبۆنه‌وه ژیانى خۆشى و رابواردنى لێ خراپ بوو.
وه‌هه‌روه‌ها خوا فه‌رمان به‌ئیبلیس ده‌كات سوجده بۆئاده‌م ببات كه‌چى فه‌رمانه‌كه‌ى خواى شكاند و له‌خوا یاخى بوو، ئه‌وه بوو ئیبلیس له‌به‌هه‌شت ده‌ركراو هاته سه‌رزه‌وى، ئاده‌م وحه‌واى خێزانیشى له‌به‌هه‌شت ده‌ركران وهاتنه سه‌رزه‌وى. لێره‌دا پرسیارێك خۆى دێنێته پێش: بۆچ داواى لێخۆشبوونى ئاده‌م وحه‌وا وه‌رگیرا و ئیبلیسیش ته‌وقى له‌عنه‌ت له‌ئه‌ستۆىكرا؟
خاوه‌نى (عه‌قیده‌تول موسلیم) وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه‌و ده‌لێ: ئیبلیس تاوانه‌كه‌ى خۆى دایه پاڵ خوا و گوتى: خوایه به‌هۆى ئه‌وه‌وه كه‌سه‌رگه‌ردانت كردم ده‌بێ منیش له‌سه‌ر زه‌ویدا گوناهیان لا جوان بكه‌م وهه‌موشیان سه‌رگه‌ردان بكه‌م: (قَالَ: رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الأَرْضِ وَلأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ...) (7).
به‌لاَم ئاده‌م وخێزانى تاوانه‌كه‌یان دایه پاڵ خۆیان وگوتیان: په‌روه‌ردگارمان! ئێمه خۆمان زوڵم و سته‌ممان له‌خۆمان كرد و ئه‌گه‌رلێمان خۆش نه‌بى وبه‌زه‌ییت پیامانا نه‌یه‌ته‌وه بێگومان له‌ریزى زیان لێكه‌وتوان و زه‌ره‌ره‌و مه‌ندانا ده‌بین ( قَالا: رَبَّنَا! ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنْ الْخَاسِرِينَ) (8).
هه‌ردوو: سه‌ركه‌وتوو سه‌رلیشێواو له‌م به‌سه‌رهاته‌دا ده‌بینرێن، ئاده‌م تاوان ده‌كات به‌لاَم په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و خوایش په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌ى لێ قبووڵده‌كات، و ده‌بێته نوێنه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى چاك. به‌لاَم كۆمه‌ڵه‌ى خراپ وسه‌رگه‌ردان كه شه‌یتان پێشه‌نگیانه كرده‌وه‌ى خراپ ده‌كه‌ن و تاوانیان لێ رووده‌دات، نه‌ك هه‌ر په‌شیمان نابنه‌وه به‌ڵكو تاوانه‌كه‌شیان ده‌ده‌نه پاڵ خوا..
# # #
كرده‌وكانمان دوو قۆناغیان هه‌یه:
كرده‌وه‌ى ئاده‌میزاد به‌دوو قۆناغدا تێده‌په‌رِێ یه‌كه‌میان له دڵ وده‌روونه‌وه ده‌ست پێده‌كات، دووهه‌میشیان به ئه‌ندامه ئاشكراكانى له‌ش ئه‌نجام ده‌درێ. یه‌كه‌م قۆناغ به‌هیچ جۆرێ زۆركارى ناتوانێ ده‌ورى خۆى تیا ببینێ، بۆ نمونه زاڵمێك ده‌توانێ به‌زۆر كۆڵ به‌من و تۆ بكێشێ، به‌لاَم زۆره‌كه‌ى تواناى به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونمانا نییه، بۆیه ناتوانێ به‌زۆر وامان لێ بكات له دڵه‌وه خۆشمان بوێت.
ئینجا وه‌ره له‌واتاى (خطأ)و(خطيئة) ورد ببه‌ره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ: (وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَا أَخْطَأْتُمْ بِهِ وَلَكِنْ مَا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ) (9). واته: ئه‌وگوناهه‌ى به‌هه‌ڵه و بێ مه‌به‌ست كردووتانه له‌سه‌رى گوناهبارنابن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى به‌دڵ مه‌به‌ستان بووبێ و به ئه‌نقه‌ست كردبێتان به‌وه گوناهبارده‌بن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى سوێندیشه‌وه ده‌فه‌رموێ: (لا يُؤَاخِذُكُمْ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ) (10).واته: خوا به‌هۆى ئه‌و سوێنده بێ نیازه‌ى سه‌رزارتان ناتان گرێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه به‌دڵ مه‌به‌ستى سوێند خواردنه‌كه‌تانه و به‌درۆ سوێند ده‌خۆن خوا به‌وه ده‌تان گرێ..
كه‌وابوو گوناهێ كه به‌هه‌ڵه كرابێ به‌رپرسیارى له‌سه‌ر نییه، چونكه به‌دڵ و به‌مه‌به‌ست ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو به‌رپرسیارى له‌سه‌ر تاوانێكه به‌مه‌به‌ست وبه‌دڵ كرابێ. ئه‌لێن: (خطأ) هه‌ڵه‌یه‌و (خطيئة) ش ئه‌و گوناحه‌یه كه‌به‌مه‌به‌سته‌وه ئه‌نجام درابێ. دڵیش رێى زۆره‌ملێ نادات و شت ناسه‌پێنرێ به‌سه‌ریا، جێى بیر‌و باوه‌رِیش دڵه، ئه‌ویش وه‌ك خۆشه‌ویستى به‌زۆر ناسه‌پێنرێ، كه‌وابوو چۆن به‌زۆر باوه‌رِ ده‌سه‌پێنرێ؟ وه له‌دڵوه شت به ئیختیار ده‌كرێ و هه‌ندێ جاریش بێ ئیراده شت روو ده‌دات، ئێمه خۆمان ده‌زانین كامیان به‌ویستى خۆمان بووه و كامیشیان بێ ویست و مه‌به‌ست، ئیتر خۆ گێلكردن بۆچ؟
# # #
تاوێ سه‌ركه‌ش و تاوێتر لاواز:
ئه‌وانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى سروشتى مرۆڤه‌وه هه‌بووه ده‌زانن ئه‌م ئاده‌میزاده چه‌ند زوو هه‌ڵده‌چێ، ئه‌گه‌ر كاره‌كانى بۆ لوا‌و كۆسپ وته‌گه‌ره نه‌هاته‌رێى زۆر زوو له‌خۆى بایى ده‌بێ. بۆنموونه: نه‌مروود به‌هۆى هێزو ده‌سه‌لاَته‌كه‌یه‌وه له‌خوا یاخى بوو، خۆى كردبووه خوا و داواى له‌وخه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌كرد بیپه‌رستن ( إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ: رَبِّي الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ، قَالَ: أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ..) (11). واته: كاتێ ئیبراهیم گوتى: په‌روه‌دگارى من ئه‌و خودایه كه‌مردو زیندوو ده‌كاته‌وه‌و زیندووش ده‌مرێنێ، گوتى: منیش مردو زیندوو ده‌كه‌مه‌وه‌و زیندووش ده‌مرێنم!!
كاتێ قارون داواى لێ ده‌كرێ به‌شى هه‌ژاران و نه‌داران بدات له‌و ماڵه‌ى كه‌خوا پێى به‌خشیوه خۆى لێبایى ده‌بێ،و به‌ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانه‌كه‌ی یاخى ده‌بێ و ده‌لێ: به‌هۆى زیره‌كى و بلیمه‌تى خۆم به‌ده‌ستم هێناوه (إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِندِي) (12).
فیرعه‌ون به‌ته‌واوى له‌خۆى بایى ده‌بێ و له‌خوا یاخى ده‌بێ و به میلله‌تى هه‌ژار ده‌ڵێ: من خواى هه‌ره به‌رزى ئێوه‌م (فَقَالَ: أَنَا رَبُّكُمْ الأَعْلَى) (13).
ناپلیون وفلاَن و فیسار نه‌شه ده‌یان گرێ و ده‌ڵێن: له‌قامووسى ئێمه‌دا شتێنییه ناوى موستحیل بێ.
ئالێره‌دا هه‌ندێ له ئایه‌ته‌كانى قورئان لووتى ئه‌و مرقن و خۆ به‌زلزانانه ده‌شكێنێ وله‌ده‌ماخیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێ كه ئێوه هیچتان به‌ده‌ست نییه، هه‌موو شتێ به‌ده‌ست خوایه، ویستى بێ سنوور ته‌نیا بۆ ئه‌ڵلاَیه‌و به‌س، تائه‌و مرۆڤه سه‌ركه‌ش ویاخى بووانه‌هۆشیان بێته‌وه سه‌ریان وله‌خه‌وى بێ ئاگایى وه‌خه‌به‌ر بێنه‌وه‌و بزانن بایى چه‌ندن بۆیه خوا ده‌فه‌رموێ: ( أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ) (14). واته: بێ‌دار بن باش بزانن به‌دیهێنانى بوونه‌وه‌ر له‌نه‌بوونه‌وه بۆ بوون، و هه‌موو فه‌رمانێ به‌ده‌ست خوایه.. كه‌وابوو ئێوه‌ى فشۆڵ چیتان به‌ده‌سته؟
نه‌مروود ئاگرده‌كاته‌وه و نێڵى ده‌دا و ئیبراهیمى تێده‌هاوێ، به‌لاَم ئاگر ناى سووتێنێ!! موسا‌و هاوه‌ڵه‌كانى به‌ناو وشكانى ده‌ریادا تێده‌په‌رِن، كه‌چى فیرعه‌ون وتاقمه‌كه‌ى ده‌خنكێنێ.!!
ئه‌م ئایه‌تانه ئاوێنه‌ى بالاَ نماى توانایى وده‌سه‌لاَتى په‌روه‌ردگارن: (إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ وَيَأْتِ بِآخَرِينَ) (15).واته: ئه‌ى خه‌ڵكینه! ئه‌گه‌ر خوا بییه‌وێ له‌به‌رچاو لاتان ده‌باو له‌سه‌رنه‌خشه ده‌تان سرِێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكى تر دێنێ.. وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ) (16) ئه‌گه‌ر ئێوه پشت بكه‌نه به‌رنامه‌كه‌ى خوا ئالاَى پێشه‌وایه‌تیتان لێ ده‌سێنێته‌وه‌و ده‌یداته ده‌ست نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر، ئینجا ئه‌وان وه‌ك ئێوه بێگوێ و لاسارنابن..
به‌م جۆره قورئان چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشى له‌خۆ بایىبوونه‌یان ده‌كات تا بیان گێرِێته‌وه بۆ دۆخى خۆیان و كێشى خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و بزانن بایى چه‌ندن!! ئه‌مه تاوێك به‌م جۆره بوو..
تاوێكىتر: مرۆڤ لاوازى رووى تێده‌كات و هه‌موو ده‌رێكى گوشادى لێ ته‌نگ ده‌بێته‌وه، بگره تواناى به‌سه‌ر خۆیشیا نامێنێ، وا هه‌ست ده‌كات قه‌واره‌یه‌كى له بووندا نییه، و په‌رِێكه به‌ده‌م ره‌شه‌باوه‌و بۆ كوێى ببات ده‌یبات، وهیچ هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كى له‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌م جۆره كه‌سانه بارن به‌سه‌ر ژیانه‌وه، كۆَڵێكى قورسن به‌سه‌ركۆمه‌ڵگاوه، ئه‌مانه چۆن ده‌توانن له‌دنیادا ده‌وریان هه‌بێ كه توانایان به‌سه‌ر خۆیانا نه‌بێ، و جڵه‌وى خۆیان له‌ده‌ستا نه‌بێ؟؟
ئالێره‌دا قورئان چاره‌سه‌رى لاوازى ئه‌وده‌روونانه ده‌كات به‌جۆرێكى وا هه‌ست به بوونى خۆیان بكه‌ن و ئیحساس بكه‌ن كه‌ویستێكى ئازاد وسه‌ربه‌ستیان هه‌یه، تاوایان لێدێت ده‌روونیان چاك ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌نه پله‌یه‌كى وا تواناى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارى ولێ پرسینه‌وه‌یان ده‌بێ.. لێره‌دایه كه ئایه‌ته‌كانى قورئان به‌رِوونى ویست و ئیراده بۆ ئاده‌میزاد دیارىده‌كه‌ن وه‌ك: ( فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ)(17) .هه‌ركه‌س ویستى بائیمان بێنى وهه‌ركه‌سیش ویستى باكافر بێ..
هه‌روه‌ها ( اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ) (18).چیتان ئاره‌زووه بیكه‌ن.. وه‌هه‌روه‌ها (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) (19).خوا هیچ میلله‌تێك ناگۆرِێ تاخۆیان خۆیان نه‌گۆرِن..وه‌هه‌روه‌ها (ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) (20).
هه‌روه‌ها (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَنْ نُرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلاهَا مَذْمُومًا مَدْحُورًا، وَمَنْ أَرَادَ الآخِرَةَ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا) (21). ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ته‌نیا دنیابێ كه‌به‌په‌له‌و خێرا تێده‌په‌رِێ هه‌رچیمان بۆ هه‌ركه‌س بوێت به‌ویستى خۆمان پێى ده‌به‌خشین وبۆى پێش ده‌خه‌ین و بۆى به‌جێ دێنین، پاشان له‌ناوجه‌هه‌ننه‌ما به‌سه‌رزه‌نشتكراوى ورا‌و نراوى سووریا‌ن ده‌كه‌ینه‌وه. وه ئه‌وه‌ش ژیانى پاشه‌رۆژى بوێت و هه‌وڵى بۆبدات و باوه‌رِداریش بێ، ئه‌وانه كۆششیان سوپاسكراوه‌و جێى رێز‌و حورمه‌تگرتنه.
له‌م ئایه‌تانه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه مرۆڤ خاوه‌نى ویست و مه‌به‌سته‌و تواناى خۆگۆرِین وده‌ورو به‌ر گۆرِینى هه‌یه، ویستى به‌هێز و ئاره‌زووى ئازادى هه‌یه، ئه‌وه‌ى ده‌ست ئه‌خاته به‌رئه‌ژنۆى و به‌ته‌مایه به‌ته‌مه‌ڵى هه‌موو شتێكى بۆ بچێته سه‌ر ده‌بێ هه‌ر ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بێ..
په‌راوێزه‌كان:
1 - سورة الأعراف/28.
2- سورة الأنعام/148.
3- سورة الأنعام/148.
4- سورة يونس/99.
5- سورة الأنعام/149.
6- سورة طه/121.
7- سورة الحجر/39.
8- سورة الأعراف/23.
9- سورة الأحزاب/5.
10- سورة البقرة/225.
11 - سورة البقرة/258.
12- سورة القصص/78.
13- سورة النازعات/24.
14- سورة الأعراف/54.
15- سورة النساء/133.
16- سورة محمد/38.
17- سورة الكهف/29.
18- سورة فصلت/40.
19- سورة الرعد/11.
20 - سورة الأنفال/53.
21 - سورة الإسرا‌ء/18.
بۆئه‌م ئه‌لقه‌یه سوودێكی زۆرم له قه‌ده‌ری مامۆستا محمود غریب و عه‌قیده‌تول موسلیمی مامۆستا محمد غه‌زالی وه‌رگرتووه.