جۆره‌كانى قه‌ده‌ر:
بۆئه‌وه‌ى باسه‌كه‌مان به‌پێز و به چێژبێ و به ته‌واوى روون ببێته‌وه ده‌یكه‌ینه سێ به‌شه‌وه:
1- قه‌ده‌رێكمان هه‌یه كه به‌هیچ جۆر ده‌سه‌لاَتى عه‌بدى تیا نییه ومرۆڤ هیچ جۆره ویست وئیراده‌یه‌كى تیا نه‌بووه و نییه.
2- جۆرێكى ترمان هه‌یه په‌یوه‌ندى به هۆ و هۆكاره‌وه هه‌یه.
3- جۆرى سێهه‌م مرۆڤ به‌ته‌واوى ویستى هه‌یه‌و ئازادى ته‌واوى له‌هه‌ڵبژاردنا هه‌یه.
به‌پشتیوانى په‌روه‌ردگار یه‌ك به‌یه‌ك باسیان ده‌كه‌ین.
جۆرى یه‌كه‌م:
جۆرى یه‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئازادى و هه‌ڵبژاردنى مرۆڤى تیا نییه، خوا خۆى چۆنى ته‌قدیر كردبێ وائه‌بێ وبه‌س. له‌به‌رئه‌وه پێویسته مرۆڤ له‌م جۆره‌یاندا خۆگر وسوپاسگوزاربێ، ئه‌م جۆره‌شیان وه‌ك: له‌دایكبوونى مرۆڤ، كه‌ى و له‌كوێ و له چ بنه‌ماڵه‌یه‌كدا له‌دایك ده‌بێ، كوڕ ده‌بێ یاكچ؟ درێژ ده‌بێ یا كورت، جوان ده‌بێ یا ناشیرین؟ ئه‌مانه هه‌موویان له ژوور ویستى ئاده‌میزاده‌وه‌ن و خوا خۆى دیاری‌یان ده‌كات. له‌م باره‌وه قورئان ده‌فه‌رموێ: خوا ئه‌وخوایه چۆنى بوێت وا له‌منداڵدانا وێنه‌تان ده‌كێشێ ( هُوَ الَّذِي يُصَوِّرُكُمْ فِي الأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَاءُ)(1).
وه‌هه‌روه‌ها مردن وژیان و ژێوارى هه‌مووى به‌ده‌ست خوایه و ئه‌وه‌ى ئه‌و دیارى كردبێ هه‌ر ئه‌وه‌یه و به‌س، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: خوا ئه‌و خوایه كه به‌دیهێناون و پاشان رزقىداون و ئینجا ده‌تان مرێنێ و پاشان زیندوتان ده‌كاته‌وه ( اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ) (2).
وه‌هه‌روه‌ها زیره‌كى و ته‌مبه‌ڵ بوونى ئاده‌میزاد به‌ده‌ست خۆى نییه چونكه هه‌موو كه‌س پێى خۆشه بلیمه‌ت بێ و رقیه‌تى له‌وه‌ى گه‌مژه‌بێ ئه‌گه‌ر به‌ویستى ئاده‌میزاد بوایه ئه‌ومرۆڤه بلیمه‌تى و زیره‌كییه‌كى بێ وێنه‌ى بۆ خۆى هه‌ڵ ده‌بژارد. ئه‌وه‌ته له‌م باره‌وه مامۆستا تاوس(طاوس) كه‌یه‌كێك بووه له‌گه‌وره زانایانى تابیعى ده‌ڵێ:
به‌كه‌سانێك له‌هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم گه‌یشتم كه ده‌یانگوت: هه‌موو شتێ به‌قه‌ده‌ره، وه من له عه‌بدوڵلاَى كوڕ ى عومه‌رم بیست ده‌یگوت: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: هه‌موو شتێ به‌قه‌ده‌ره، حه‌تتا ته‌مبه‌ڵى و زیره‌كیش (عَنْ عَمْرِو بْنِ مُسْلِمٍ عَنْ طَاوُسٍ أَنَّهُ قَالَ: أَدْرَكْتُ نَاسًا مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُونَ: كُلُّ شَيْءٍ بِقَدَرٍ، قَالَ وَسَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ عُمَرَ يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: كُلُّ شَيْءٍ بِقَدَرٍ حَتَّى الْعَجْزِ وَالْكَيْسِ) (3).
وه هه‌روه‌ها قورئان ده‌فه‌رموێ: پێیان بڵێ: پێم بڵێن ئه‌گه‌ر خوا كه‌ڕ ى كردن و كوێرى كردن و مۆرى نا به‌سه‌ر دڵتانا(و هۆشى لێ سه‌ندنه‌وه) جگه له ئه‌ڵلاَ چ خوایه‌كى تر هه‌یه بۆتان بێنێته‌وه؟ ( قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَى قُلُوبِكُمْ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِهِ) (4).
ئه‌مانه‌ى باسكران كه‌س تواناى به‌سه‌ریانا نییه جگه له‌خوا، له‌م رووه‌وه مرۆڤ ده‌برێ به‌ڕێوه و له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا ئازادى‌و هه‌ڵبژاردنى نییه.ئالێره‌دا واتاى ئه‌م ئایه‌ته حاڵى ده‌بین كه ده‌فه‌رموێ: " وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يشاءُ ويختارُ ما كانَ لهمُ الخيرةُ سبحانَ اللهِ وتعالى عَمَّا يُشْركُون " (5)، په‌روه‌ردگارى تۆ چىبوێ ئه‌وه دروست ده‌كات و ئیختیارى ده‌كات، ئه‌وان له‌وشتانه‌دا هه‌ڵبژاردنیان بۆ نییه. خوا پاك وبه‌رییه له‌وه‌ى بێ باوه‌ڕان و كافران بۆى دروست ده‌كه‌ن. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مانه‌ى كه مرۆڤ ئازادى‌و هه‌ڵبژاردنى بۆ نییه تیایاندا له‌رۆژى قیامه‌تا خوا نایان كاته به‌رپرس و له‌كه‌س ناپرسێته‌وه ئه‌وه تۆ بۆچى كوڕى فلانه كه‌س بوویت؟ یا بۆ له فلاَنه ناوچه‌دا هاتیته دنیاوه؟ ئه‌مانه هه‌موویان به‌پێى زانیارى و ویستىخوا روو ده‌ده‌ن خوایش ده‌فه‌رموێ: هه‌رموسیبه‌ت و لیقه‌ومانێك له سه‌رزه‌ویدا و له‌خۆتانا روو بدات له له‌وحول مه‌حفوزدا نوسراوه پێش ئه‌وه‌ى روو بدات وبیهێنینه دى ( مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الأَرْضِ وَلا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ) (6)
له‌به‌هارا و له‌كاتى گوڵى دره‌خته‌كاندا سه‌رمایه‌كى سه‌خت رووده‌دات، هه‌ندێ جار ته‌رزه‌یه‌كى گه‌وره‌گه‌وره و زۆر ده‌بارێت و گوڵى دره‌خته‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ كابراى باخه‌وان هیچ ده‌سه‌لاَتێكى تێیدا نییه(7) له‌هه‌مان كاتا ئه‌گه‌ر كابراى باخه‌وان له‌كاتى زه‌وى كێلاَندا كوپه‌ڵه‌یه‌ك زێڕى كۆن به‌ر بێله‌كه‌ى كه‌وت ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ویستى خۆى نه‌بووه. ئه‌م جۆره قه‌ده‌ره‌ى كه خۆمان هیچ ده‌سه‌لاَتێكمان تیایا نییه ئه‌گه‌ر ئاوا باوه‌ڕمان پێى هه‌بێ ده‌روونمان ئاسووده و دڵمان دڵنیا ده‌بێت، چونكه ئایه‌تى پاش ئه‌و ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ: تا خه‌مبارو په‌رۆش نه‌بن به‌وه‌ى له‌كیستان چووه و له‌خۆبایى بوونیش رووتان تێنه‌كات به‌وه‌ى خوا پێى به‌خشیون، وه خوا هیچ مرقن وخۆ لێبایىبووێكى خۆش ناوێ (لِكَيْلا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ وَاللَّهُ لا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ) (8).
له‌راستیدا ئاده‌میزاد له‌كاتى لێقه‌ومان و زیان لێكه‌وتنیا چه‌ند باوه‌ڕى به‌و قه‌ده‌ره هه‌بێت ئه‌وه‌ند خۆگر ده‌بێ، وه ئه‌وه‌ش كه ده‌سه‌لاَتێكى كه‌وته ده‌ست چه‌ند باوه‌ڕى به‌و قه‌ده‌ره هه‌بێ ئه‌وه‌نده له خۆ هه‌ڵكێشان و خۆبه‌زلزانین دوور ده‌كه‌وێته‌وه..
جۆرى دووه‌م:
ئه‌م جۆره‌یان په‌یوه‌ندى به‌هۆو هۆكاره‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك ئاشكرایه په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له‌نێوان پێشه‌كى وئه‌نجامدا هه‌یه، هه‌ركه‌سه و به‌تایبه‌ت موسڵمانیش پێویسته هۆى سه‌ركه‌وتن ورزگاربوون بگرێته‌به‌ر و هه‌وڵ بدات و تێبكۆشێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى.
بۆ نموونه: نه‌خۆش پێویستى به چاره‌سه‌ره، قوتابى پێویستى به كۆششه، برسى ده‌بێ به‌شوێن ناندا بگه‌ڕێ وتینوو به‌شوێن ئاودا، له‌به‌رامبه‌ر دوژمنى دینه‌وه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانه‌نیشێ و هه‌وڵى رزگاربوون له‌ده‌ستى بدات، یارمه‌تى خوایش بۆ ئیماندارانه. له‌سه‌ر كاكى جوتیار پێویسته زه‌ویه‌كه‌ى بكێڵێ و وه‌ردى بداته‌وه و تۆوه‌كه‌ى دابچێنێ و ئاوى بدات و ده‌رمانى دژبه جڕوجانه‌وه‌رى پیابپژێنێ، ئیتر سه‌وزكردنى له‌سه‌رخوایه، پاراستنى له‌ده‌ردو ئافه‌تى ئاسمانى رووبه‌ڕووى قه‌ده‌ر ده‌بێته‌وه.
منداڵ بوون پێویستى به ژن ومێرد هه‌یه، جووت بوون له‌سه‌ر دایك و باوك پێویسته به‌لاَم منداڵ بوون یا نه‌بوونى به‌ده‌ست خوایه، نێر ده‌بێ یامێ به جووته له‌دایك ده‌بن یا تاك، مه‌نگۆلى ده‌بێت یا ساق وسه‌لیم ئه‌وه به‌ده‌ست خوایه.
هه‌ركه‌س هۆیه‌كانى رزگاربوون پشتگوێ بخات خۆى تاوانباره، هه‌ركه‌س بناغه‌ى خانووه‌كه‌ى له‌سه‌ربۆش دانا، پاشان هه‌ره‌سى هێنا و به‌سه‌ریا رووخا نه‌لێ قه‌ده‌ر بوو، خۆى به‌ده‌ستى خۆى ئه‌وكاره‌ى كردووه.
ئاى عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب خوا لێى رازى بێ چه‌ند به‌جوانى له‌م جۆره قه‌ده‌ره حاڵى ببو!! ویستى بچێته شارێك له‌شاره‌كانى شام، كاتێك زانى تاعوونى تیا بلاَوبووه‌ته‌وه نه‌ڕۆیشت. پێیان گوت: بۆچ ناڕۆیت، ئایا له‌قه‌ده‌رى خوا هه‌ڵدێیت؟ عومه‌رگوتى: به‌لێ له‌قه‌ده‌رى خواوه هه‌ڵدێم بۆ قه‌ده‌رى خوا. واته: چۆن ئه‌گه‌ر بچم چوونه‌كه‌م قه‌ده‌رى خوایه، ئه‌گه‌ر نه‌چووم نه‌چوونه‌كه‌یشم ئاوه‌ها قه‌ده‌رى خوایه. خۆزگا هه‌موو موسڵمانێك ئاوه‌ها له واتاى قه‌زاو قه‌ده‌ر حاڵى ببوایه!!
جۆرى سێهه‌م:
ئه‌م جۆره‌یان ئاده‌میزاد تیایا سه‌ربه‌ست وئازاده،و به‌پێى ئه‌و ئازادییه‌ش ده‌بێته به‌ر پرسیار، مه‌به‌ستم هه‌ڵسو كه‌وتى ئاده‌میزاده له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌وه خراونه‌ته ئه‌ستۆى، چونكه تا ئازادى وسه‌ربه‌ستى له كایه‌دا نه‌بێ روولێنان ولێپرسراوى نایه‌ته دى.
قورئان له‌زۆر شوێنا ئه‌م مه‌به‌سته‌ى روون كردۆته‌وه ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: (فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ) (9)واته: هه‌ركه‌س ویستى بائیمان بێنێ، و هه‌ركه‌سیش وبستى با كافر بێ. ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكى سه‌لمێنراوه كه ئاده‌میزاد گه‌ر بییه‌وێ تواناى خۆ گۆڕینى هه‌یه، جا ئه‌وه‌ى پاشه‌رۆژى بوێت و چاوى بڕیبێته داهاتووى هه‌میشه‌یى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى له‌خۆشترین وباشترین حاڵه‌تدابێ ئه‌وا به‌هه‌موو تواناى خۆیه‌وه هه‌وڵى بۆ ده‌دات، وخوایش یارمه‌تى ده‌رى ده‌بێت، ئه‌وه‌ى چاوى بڕیبێته ژیانى دنیا‌و چاوى له‌حه‌ناى پاشه‌رۆژیا نووقاندبێ ئه‌واخوایش ئه‌مه‌ى بۆ ئاسان ده‌كات (مَنْ كَانَ يُِرِيدُ حَرْثَ الآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ وَمَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ نَصِيبٍ)(10) واته: هه‌ركه‌س كێلگه‌ى پاشه‌رۆژى بوێت له‌وه‌ى بۆ زیاد ده‌كه‌ین، وه ئه‌وه‌ى كێڵگه‌ى دنیاى بوێت له‌وه‌ى ده‌ده‌ینێ وئیتر به‌شى له‌قیامه‌تا نابێت.
وه‌هه‌روه‌ها قورئان تواناى خۆ گۆرِینى له‌م ئایه‌ته‌دا بۆ ئاده‌میزاد سه‌لماندووه: (إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ) (11)واته: خوا هیچ میلله‌تێك ناگۆرِێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆرِن.. وه‌چه‌ندان ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ى تر له‌م باره‌وه هه‌ن كه‌هه‌موویان سه‌ربه‌ستى ویستى ئاده‌میزاد ده‌سه‌لمێنن، وروونى ده‌كه‌نه‌وه كه‌ئاده‌میزاد تواناى خۆ گۆرِینى بۆ چاكه یا خراپه هه‌یه، وه له‌سنوورى ئه‌و ئازادییه‌دا ده‌بێته جێگه‌ى تۆڵه یا پاداشت.
هه‌روه‌ك باسكرا ته‌كلیفى شه‌رعى واته: به‌جێ هێنانى ئه‌ركێك، یادوور كه‌وتنه‌وه له‌قه‌ده‌غه‌كراوێك، كاتێك رووده‌كاته مرۆڤ كه ئازاد وسه‌ر به‌ست بێ، چونكه كاتێك ئازادى نه‌ما ته‌كلیفیشى له‌سه‌ر نامینێ بۆ نموونه: خوا ده‌فه‌رموێ: (إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ، فَمَنْ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ، إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ.) (12) واته: بێگومان له‌لایه‌ن خواوه ئه‌مانه‌تان لێ قه‌ده‌غه كراوه: خواردنى گۆشتى مرداره‌وه بوو، وخوێنى مه‌ییو، و گۆشتى به‌راز، وئه‌وئاژه‌ڵه‌ى بۆ غه‌یرى خوا سه‌ربرِاوبێ..به‌لاَم كه‌سێك گه‌ر به‌ناچارى له‌یه‌كێك له‌مانه بخوات ئه‌وه‌گوناهى ناگات و تاوانبار نابێ مادام خواردنه‌كه‌ى بۆناچارىبێ ، به ئاره‌زووكارى نه‌یخوات و نه‌یگه‌یه‌نێته سنوورى ئینته‌لایش. بێگومان خوا لێبورده‌یه له‌وگوناهه‌ى له‌ناچاریدا ده‌كرێ و دلۆڤانیشه كه‌روخسه‌تى به‌ناچارداوه.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فرموویه‌تى: خوا له‌به‌رمن چاو پۆشى له و گوناهه‌ى ئوممه‌ته‌كه‌م كردووه كه به‌دڵیادێت و له‌ناو ده‌رونیا هات وچۆ ده‌كات به‌مه‌رجێ ده‌رى نه‌برِێو كارى پێ نه‌كات: (عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ لِي عَنْ أُمَّتِي مَا وَسْوَسَتْ بِهِ صُدُورُهَا مَا لَمْ تَعْمَلْ أَوْ تَكَلَّمْ.) (13). مه‌سه‌له‌ى دڵ و ده‌روون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌توانادا نییه خواىته‌عالا له‌به‌ر خاترى پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ چاوپۆشى لێكردووه.
وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كى ترا فه‌رمویه‌تى:خوا له‌به‌رمن چاو پۆشى له‌سێ گوناهى ئوممه‌ته‌كه‌م كردووه، نه‌زانین و هه‌ڵه، له‌بیرچوون وله‌یادنه‌بوون، و ئه‌وه‌ش كه‌به‌زۆر پێیان كراوه. (عَنْ أَبِي ذَرٍّ الْغِفَارِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ عَنْ أُمَّتِي الْخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ)(14) .چونكه هه‌ڵه‌كردن و له‌بیرنه‌بوون و به‌زۆر پێكران له‌ده‌سه‌لاَتى ئینساندا نییه و ویستى خۆى تیانییه، خوا له ئینسان ناگرێ و له‌سه‌رى حسێب ناكات.
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة آل عمران/6.
2- سورة الروم/40.
3- أخرجه مسلم في كتاب القدر/ باب كل شئ بقدر، برقم: 4799، و أحمد ومالك.
4- سورة الأنعام/46.
5- سورة القصص/68.
6- سورة الحديد/22.
7- سورة الحديد/23.
8- سورة الكهف/29.
9- سورة الشورى/20.
10- سورة الرعد/11.
11- سورة البقرة /173.
12- أخرجه البخارى في كتاب العتق/باب الخطأ والنسيان، برقم: 2343. ومسلم في كتاب الإيمان/باب تجاوز الله عن حديث النفس.برقم: 181. والنسائى والترمذي وأبوداود وابن ماجة و أحمد.
13- أخرجه ابن ماجة فى كتاب الطلاق/ باب طلاق المكره، برقم: 2033. وأخرجه البيهقي والدارقطني والحاكم وابن حبان فىصحيحه.
تيبيني:
بۆ ئه‌م به‌شه زۆر سوودم له قه زاو قه‌ده‌رى مامۆستا مه‌حمود غه‌ريب وه‌ر گرتووه.