رێ خۆشكردن بۆ چوونه ناو قه‌زاو قه‌ده‌ره‌وه:
خواى باڵاده‌ست خاوه‌نى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه‌و دروستكراوه‌كانى له ئه‌ژمار نایه‌ن، و سروشتى تایبه‌تیشى به هه‌ریه‌كه‌یان به‌خشیوه، تامى هه‌رمێ له‌تامى سێ‌و جیاوازه،و تامى ترێ له خورماو...هتد، ره‌نگى شێر له‌گورگ، و وشتر له چه‌قه‌ڵ، و بزن له‌كه‌روێشك و...هتد. خو وخده‌ى مرۆڤ له‌ئاژه‌ڵ جیاوازه‌و ئاژه‌ڵ له په‌له‌وه‌ر، و هه‌مویشیان له‌خشۆك و جرووجانه‌وه‌ر جیاوازن. هه‌رچه‌ند ئاده‌میزاد و په‌رى (جن) له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیانا جیاوازییان زۆره، به‌ڵام ئه‌م دوانه سروشتێكى جیاواز له هه‌موو بوونه‌وه‌وریان بۆ دانراوه له باره‌ى ویست و ئیراده‌وه.
رواڵه‌ته‌كانى سروشت هه‌ر له گه‌وره‌ترین میجه‌رره‌وه بیگره تا بچوكترین گه‌ردیله ئه‌و توانایه‌یان پێ نه‌دراوه كه‌به‌ویست و ئاره‌زووى خۆیان كاربكه‌ن، به‌ڵكو مه‌جبوور و ناچاركراون بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وكاره‌ى پێیان سپێرراوه. بۆ نموونه: ئه‌لیكترۆنه‌كانى ئه‌تۆم خوا واى دروست كردوون كه ده‌بێ هه‌میشه له گه‌ران و خولانه‌وه‌دابن. خۆر‌و مانگ و زه‌وى و هه‌موو ئه‌ستێره‌كان بێ ویست و ئاره‌زووى خۆیان ده‌بێ هه‌میشه له سوورانه‌وه‌دابن. هه‌روه‌ها فریشته(مه‌لائیكه) سروشتێكى تایبه‌تى هه‌یه جیاواز له سروشتى مرۆڤ و په‌رى، سروشتى فریشته وایه ده‌بێ هه‌میشه له‌عیباده‌تا بێ، و له‌و په‌رستن و عیباده‌ته‌شیا هیچ ویست و هه‌ڵبژاردنێكى خۆى تێدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ پاداشتێكیشی نییه.
ته‌نیا په‌رى و مرۆڤ وا دروستكراون كه ویست و هه‌ڵبژاردنیان له‌وشتانه‌دا هه‌بێ كه لێ پرسینه‌وه‌و پاداشت و تۆڵه‌ى له‌سه‌ربێ، و ئه‌مانیش هیچ ویست و هه‌ڵبژاردنێكیان له‌و شتانه‌دا نییه كه پاداشت و سزاى له‌سه‌ر نه‌بێ، وه‌ك: لێدانى دڵى، هه‌ناسه‌دانى، جوانى و ناشیرینى، كورت و درێژى. ئابه‌م جۆره واتای ئه‌م ئایه‌ته‌ت لا روون ده‌بێته‌وه وَرَبّكَ ێخْلق مَاێشاء وێختار، مَا كانَ له‌م الخیَرَه، سبْحَانَ الله وتعاڵێ عَمَّا یشْركون (1). واته: ئه‌وه په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌رچی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت، خه‌ڵكی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان بۆ نییه، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندیی هه‌ر بۆ خوایه له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه كه نه‌فامان ده‌یكه‌نه هاوه‌ڵ و هاوبه‌شی..
زۆر جار كه‌باسى ویست و ئاره‌زوو، یا توانا و هه‌ڵبژاردنى مرۆڤ ده‌كرێ كه‌سێك خۆى له‌باسه‌كه هه‌ڵده‌قورتێنێ و ده‌ڵێ: بابه! ئه‌وه تۆ چ ده‌ڵێیت؟ هه‌موو شت به قه‌زاوقه‌ده‌ره، ئیتر بێ ئه‌وه‌ى بزانێ قه‌زا یه‌عنى چى و قه‌ده‌ر چ واتایه‌كى هه‌یه! یا جارى واده‌بێ كه‌سێك گومانێكى بۆ دروست بووه و ده‌یه‌وێ له‌و باره‌وه بگاته كه‌نارى دڵنیایى، و له‌باوه‌ره‌كه‌ى خۆى حاڵى ببێت بۆیه پرسیارێك ده‌كات، یه‌كسه‌ر به‌روویا هه‌ڵده‌شاخێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: بابه! له‌و باره‌وه مه‌پرسه، چونكه پرسیاركردن له‌و باره‌وه نه‌هى لێكراوه.
رۆچوونى زیاد له‌پێویست له‌وباره‌وه:
هه‌ندێ له‌وانه‌ش كه واده‌ڵێن تا ئه‌ندازێك ناهه‌قیان نییه، ده‌مه‌قاڵه‌و رۆچوونى زیاد له‌پێویست له‌م باسه‌دا كارێكى باش نییه، چونكه له‌وانه‌یه به‌نه‌زانین بابه‌ته‌كه باس بكرێت، یابه‌بێ ئاگایى وه‌ڵامى پرسیاره‌كه بدرێته‌وه و له‌بیاتى ئه‌وه‌ى ئیمان جێگیر ببێ - خواپه‌نامان بدات- خه‌ڵكێك ئیمانیان له‌ق ببێت و له‌ده‌ستى بده‌ن، ئه‌گه‌رئه‌مانه‌ش روونه‌دات حه‌تمه‌ن تووشى دڵه‌راوكێ و نائاسووده‌یى ده‌بن..
له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ هه‌ره‌شه‌ى له‌وانه كردووه كه‌بۆ ده‌مه‌قاڵه ئه‌وباسه ده‌كه‌ن. ئه‌بوهوره‌یره خوا لێىرازىبێ بۆمان ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ: ئێمه له‌باره‌ى قه‌ده‌ره‌وه هه‌راو ده‌مه‌قاڵه‌مان بوو، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ هات به‌سه‌را و زۆر تووره بوو، ره‌نگى سوور بووه‌وه و گۆناكانى وه‌ك هه‌نارى سووریا‌ن لێهات، ئینجا فه‌رمووى: ئایا به‌شتى وا فه‌رمانتان پێكراوه؟ یا بۆ ئه‌وه نێرراوم بۆلاتان؟ خه‌ڵكى پێش ئێوه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كه‌وتنه ناكۆكى و ده‌مه‌قاڵه‌وه بۆیه تیاچوون، سوێندتان ده‌ده‌م به‌نه‌زانین خۆتان له‌و باسه مه‌ده‌ن و ناكۆكى تیامه‌كه‌ن. عَنْ محَمَّد بْن سيرينَ عَنْ أَبي هرَيْرَةَ قَالَ: خَرَجَ عَلَيْنَا رَسول اللَّه وَنَحْن نَتَنَازَع في الْقَدَر فَغَضبَ حَتَّى احْمَرَّ وَجْهه، حَتَّى كَأَنَّمَا فقئَ في وَجْنَتَيْه الرّمَّان، فَقَالَ: أَبهَذَا أمرْتمْ، أَمْ بهَذَا أرْسلْت إلَيْكمْ؟ إنَّمَا هَلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكمْ حينَ تَنَازَعوا في هَذَا اڵامْر، عَزَمْت عَلَيْكمْ أَلاّ تَتَنَازَعوا فيه. (2)
كه‌وابوو له‌م باره‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ره‌شه له‌وانه ده‌كات كه‌به نه‌زانین و بێ پێویستى ئه‌م باسه ده‌كه‌نه بنێشته خۆشه‌ى زاریان..
ئامۆژگاریمان بۆ خوێنه‌رى ئازیز ئه‌مه‌یه:
ئـ - قه‌زاو قه‌ده‌ر به‌شێكه له‌ئیمان، ئیمانیش پێویسته له سه‌ر یه‌قینى ته‌واوه‌وه دابمه‌زرێ، و ده‌بێ مرۆڤ به ته‌واوى لێى دڵنیا بێ.. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش مرۆڤ پێویستى به‌كتێبى باش و هاوه‌ڵى باش هه‌یه، و ده‌بێ به‌شوێن سه‌رچاوه‌ى باش‌دا بگه‌رێ..
ب- ده‌بێ مرۆڤ له‌كه‌سێكى پسپۆر‌و زانا‌و كارامه‌ى وا پرسیاربكات لێى روون بێ كه وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌زانێت، هه‌ركه‌س خوێنه‌وار بوو پسپۆر نییه، ئه‌وه‌ته له‌به‌شى پزیشكیدا چه‌نده‌ها پسپۆر هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه له به‌شى پسپۆرى خۆ‌یا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و كارده‌كات، ئه‌وه دكتۆرى ئێسكه، ئه‌وىتر هى گورچیله‌یه، ئه‌ویان هى دڵه...هتد، زۆرجار كابرایه‌كى برینپێچ پێى ده‌ڵێن: دكتۆر، تۆ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كه‌ت ده‌بێ بۆ لاى دكتۆرى پسپۆر برۆیت نه‌ك ئه‌و برین پێچه‌ى پێى ده‌ڵێنَ دكتۆر..
ج- خه‌ڵكێكى زۆر و بگره زانایانێكى پایه به‌رزیش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ونووچیان داوه، و هه‌ڵه‌ى زلزلیان كردووه. بۆ نموونه: هه‌ندێكیان ئاده‌میزادیان وه‌ك قنگه‌ڵاشكێ هاتۆته پێشچاو كه به‌ده‌م باى به‌هێزى قه‌ده‌ره‌وه بێت و هیچ هه‌وڵ و توانایه‌كى نه‌بێ.. ئه‌مانه پێیان وایه ئینسان هیچ جۆره ئازادى و سه‌ربه‌ستییه‌كى نییه، ویست و هه‌ڵبژاردنى نییه، هه‌رچى ده‌كات به‌زۆر پێى ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ش پێان ده‌گوترى: (جه‌بری)یه، چونكه واده‌زانن مرۆڤ زۆر لێكراوه‌و به‌بێ ویستى خۆى شتى به‌سه‌را سه‌پێنراوه..
تاقمێكى تر به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مانه‌وه چه‌واشه بوون و به‌هه‌ڵدێرى هه‌ڵه‌دا هه‌ڵزناون، وهه‌رچى ده‌سه‌ڵات و توانا هه‌یه به ئاده‌میزادیان داوه‌و گوتوویانه: مرۆڤ هه‌رچى بكات به‌ویست وئاره‌زوى خۆیه‌تى به‌هۆى ئه‌و تواناوه‌یه كه‌خوا تیایا دروستكردووه، ئیتر قه‌ده‌ر ومه‌ده‌ر له‌كاردا نییه. ئه‌مانه‌ش پێیان ده‌گوترێ: (قه‌ده‌ری)یه (3) چونكه ددان به قه‌ده‌ردا نانێن، كاتێ یه‌كێك دێت بۆلاى عه‌مرى كورى عوبه‌ید و پێى ده‌ڵێ: ئه‌رێ تۆ پێت سه‌یرنییه كه ڵانه‌كه‌س پێى وایه تبَّتْ يَدا أبي لَهَب له له‌وحول مه‌حوزدایه؟! ئه‌ویش له‌وه‌ڵامیا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تبَّتْ يَدا أبي لَهَب له له‌وحول مه‌حوزدابێ ئه‌بو له‌هه‌ب هیچ سه‌رزه‌نشتێكى ناكرێ و لۆمه‌ى له‌سه‌رنییه!(4)
ئایا ده‌زانى عه‌مرى كورى عوبه‌ید كێیه؟ یه‌كێك بووه له گه‌وره زانایانى موعته‌زیله، ئایا ده‌زانیت چ هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كردووه؟ وای زانیوه ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌وحول مه‌حفوزدا نووسرابێ، یه‌عنى به زۆر پێى كراوه و كاتێكیش خوا ده‌یخاته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه زوڵمى لێده‌كات، چونكه خۆى هه‌ڵى نه‌بژاردووه و ئیختیارى خۆى تیانه‌بووه. ئیتر سه‌رى لێ چه‌واشه بووه كه بڵێ: كاتێ له له‌وحول مه‌حفوزدا نووسراوه خوا زانیویه‌تى كاتێ ئه‌و دێته دنیاوه به ئیختیارى خۆى ئه‌وكاره ده‌كات، و خوایش پاش زانین و ئاگادارییه‌كه‌ى نوسیویه‌تى.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى باسكران باش وایه مرۆڤ به‌بێ پێویست خۆى له‌باسى قه‌زاو قه‌ده‌ر نه‌دات، مه‌بادا كه‌سێكى نه‌زان وه‌ڵامى بداته‌وه‌و له جیاتى ئه‌وه‌ى ده‌واو ده‌رمانى بداتێ و شیفاى بۆ بێنێ، ده‌ردى گرانتر بكات و خوێ به‌برینه‌كانیا بچێنێ.. لێره‌دا به‌هۆى ناچاربوونمان بۆ شه‌رحى فه‌رمووده‌ى چوارهه‌مى ئه‌ربه‌عینه‌ى نه‌وه‌وى ده‌مانه‌وێ به‌پشتیوانى خوا باسێكى قه‌زاو قه‌ده‌ر به‌كورتى بكه‌ین تا لاوانى موسڵمان له‌و باره‌وه به‌رچاو روون بن و نه‌كه‌ونه ناو هه‌ڵه‌وه، و وه‌ك پێویست له‌م مسه‌له‌یه‌حاڵى ببن، چونكه هه‌روه‌ك گوتمان: قه‌زاوقه‌ده‌ر به‌شێكه له‌ئیمان و باوه‌رى هه‌رموسوڵمانێك، وه باوه‌ریش ده‌بێ قایم بێ و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كى پته‌وه‌وه دابمه‌زرێ.
قه‌زاوقه‌ده‌ر نابێته مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاڵۆز ئه‌گه‌ر ده‌قه قورئانییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌كانى پیغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ یه‌ك بخرێن و ریزبكرێن، ئه‌گه‌ر وه‌ها كارێك ئه‌نجام بدرێت زۆر به‌ئاسانى له‌واتاى قه‌زاوقه‌ده‌ر حاڵى ده‌بین، و رێمان لێ تێك ناچێ و ئینشائه‌ڵڵا به كه‌نده‌ڵانى سه‌ر لێشێواویدا تلێرنابینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان پچرپچر بكرێن ئه‌وا مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆز ده‌بێ، و هه‌زاره‌ها گرێ كوێره‌ى تێده‌كه‌وێ، و ده‌بێته توونى باباو سه‌ر له رێبوارانى ده‌شێوێنێ.. داواكارین خوا به لوتفى خۆى یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وئه‌ركه، بۆچوونى دروست و به‌ڵگه‌ى به‌هێز و حه‌ق پێكاندنمان پێ ببه‌خشێ، بێگومان ئه‌ویش باشترین كۆمه‌ك و چاكترین پشتیوانه.
# # #
واتاى قه‌زاو قه‌ده‌ر له زمانه‌وانیدا:
له زمانه‌وانیدا وشه‌ى القَضَاء : چاوگى كردارى قَضَى یه، واته: ته‌واوكردنى شت، جا ئه‌و شته قسه‌بێت، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته: وَقَضَى رَبّكَ أَلاّ تَعْبدوا إلاّ إيَّاه (5) واته: په‌روه‌ردگارت نه‌هى ته‌واوى كردووه له‌په‌رستنى جگه له‌خۆى. یا كرده‌وه‌بێ، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته: فَقَضَاهنَّ سَبْعَ سَمَاوَات في يَوْمَيْن (6) واته: دروستكردنى حه‌وت ئاسمانه‌ى له دوو رۆژا ته‌واو كرد. یا ویست ومه‌به‌ست بێ وه‌ك: ئه‌م ئایه‌ته: وَإذَا قَضَى أَمْرًا فَإنَّمَا يَقول لَه كنْ فَيَكون (7). واته: كاتێ خوا ویستى به‌ته‌واوى شتێ به‌دی بێنێ به وشه‌ى ببه كن فه‌رمانى پێده‌كات و ئه‌ویش به‌دى دێت.
وه القَدر چاوگى كردارى قدَرَ یقدر به بۆرى دال و به‌ژێرى دال، به‌واتاى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌ندازه‌ى شت دێت. به‌ڵام چاوگى قدَرَ به‌واتاى توانا‌و ده‌سه‌ڵاتبوون ئه‌م چه‌ند وشه‌یه:( قدرَه، قَدارَه، قدورَه).
پێناسه‌ى قه‌زاو قه‌ده‌ر به‌واتا شه‌رعییه‌كه‌یان:
قه‌زا: زانیارى‌و ئاگادارى خوایه له‌ئه‌زه‌لدا به‌وشتانه‌ى كه له‌مه‌ولا دێنه دى.. قه‌ده‌ر: هێنانه‌دى شته‌كانه به‌وشێوه‌ى كه خوا له ئه‌زه‌لدا زانیویه‌تى.(8).
من ئه‌و پێناسه‌یه‌م پێ جوانتره كه‌ئه‌م زانایانه: مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌رريس، مامۆستا عه‌لى ته‌نتاوى، و مامۆستا موحه‌ممه‌دى قه‌رقێنچى هه‌ڵیان بژاردووه‌و به‌كاریان هێناوه: قه‌ده‌ر، واته: دیاریكردنى ئه‌ندازه‌و توانا‌و هۆ و ره‌وشت و سنوور و پێویستى و جێگه‌و كاتى په‌یدا بوون و تیاچوونى هه‌موو شتێك له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا به‌پێى ئاگادارى وزانیارى خوا.(9) قه‌زا، واته: هێنانه دیى وبه‌دیهێنانى ئه‌و قه‌ده‌ره خواییه‌ى باسكرا.
خواى باڵاده‌ست به‌پێى ئاگادارى وزانیارىخۆى له‌ئه‌زه‌لدا نه‌خشه‌ى ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ى كێشاوه‌و ته‌قدیرى كردووه، وه به‌پێى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش به‌دیهێناوه.. بۆ نموونه: ئه‌ندازیارێك كاتێ ده‌یه‌وێ كۆشكێ دروست بكات، دێنێ نه‌خشه‌یه‌كى ئه‌و كۆشكه ده‌كێشێ كه مه‌به‌ستیه‌تیه‌تى، به‌رزى، پانىو ته‌سكى دیواره‌كانى، له‌گه‌ڵ رێژه‌ى به‌رد، چه‌و، لم، چیمه‌نتۆ، ئاسن، درگا و په‌نجه‌ره‌كانى دیارى ده‌كات، هه‌روه‌ها ژماره‌ى ژوور، راره‌و، بن‌میچ، و پێویستییه‌كانى تر‌ى، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌وه كۆشكه‌كه به‌دى دێنێ. نموونه‌ى به‌رز هه‌ر بۆخوایه.
باوه‌ر به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر:
باوه‌ر به‌قه‌زاو قه‌ده‌رى خێر و شه‌ر به‌شێكه له‌بیرو باوه‌رى ئیسلامى. هه‌روه‌ك له سه‌حیحى بوخارى و موسلیم و كتێبه‌كانى تر‌ى فه‌رمووده‌دا پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى جیبریلدا بۆمان باس ده‌كات، و عومه‌رى كورى خه‌تتاب خوا لێى رازى بێ بۆمان ده‌گێرێته‌وه (عَنْ عمَرَ بْن الْخَطَّاب قَالَ: بَيْنَمَا نَحْن عنْدَ رَسول اللَّه ذَاتَ يَوْم إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجلٌ شَديد بَيَاض الثّيَاب، شَديد سَوَاد الشَّعَر، لا يرَى عَلَيْه أَثَر السَّفَر، وَلا يَعْرفه منَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إلَى النَّبيّ فَأَسْنَدَ ركْبَتَيْه إلَى ركْبَتَيْه، وَوَضَعَ كَفَيْه عَلَى فَخذَيْه، وَقَالَ: يَا محَمَّد أَخْبرْني عَن الإسْلام. فَقَالَ رَسول اللَّه: الإسْلام أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إڵا اللَّه وَأَنَّ محَمَّدًا رَسول اللَّه، وَتقيمَ الصَّلاةَ، وَتؤْتيَ الزَّكَاةَ، وَتَصومَ رَمَضَانَ، وَتَحجَّ الْبَيْتَ إن اسْتَطَعْتَ إلَيْه سَبيلاً. قَالَ: صَدَقْتَ. قَالَ: فَعَجبْنَا لَه يَسْأَله وَيصَدّقه. قَالَ: َأَخْبرْني عَن الإيمَان، قَالَ: أَنْ تؤْمنَ باللَّه، وَمَلائكَته، وَكتبه، وَرسله، وَالْيَوْم الآخر، وَتؤْمنَ بالْقَدَر خَيْره وَشَرّه. قَالَ: صَدَقْتَ...الخ. (10)
ده‌فه‌رموێ: ئێمه رۆژێ له‌لاى پێغممه‌ر دروودی خوای لێ بێدانیشتبووین، له‌ناكاو پیاوێكى سه‌رتاپا پۆشاك زۆرسپى، زۆر مووره‌ش، شوێنه‌وارى سه‌ه‌رى پێوه دیارنه‌بوو، و كه‌سیشمان نه‌مان ده‌ناسى، خۆى كرد به ناو مه‌جلیسدا، و رویشته به‌رده‌م پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ‌و چۆكى دادا، هه‌ردوو ئه‌ژنۆى نا به‌هه‌ردوو ئه‌ژنۆیه‌وه، و هه‌ردوو به‌رى ده‌ستى خسته سه‌ر هه‌ردوو رانى، و گوتى: ئه‌ى موحه‌ممه‌د! پێم بڵێ ئیسلام چییه؟ پێغه‌ممه‌رى خوایش دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووى: ئیسلام ئه‌وه‌یه شایه‌تمان بێنى كه جگه له ئه‌ڵڵا كه‌سێكى تر شیاوى په‌رستن نییه، و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌رى خودایه، و نوێژ به‌رپا بكه‌یت، و زه‌كات بده‌یت، و ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بیت، و ئه‌گه‌رتوانات هه‌بوو حه‌جى ماڵى خوا بكه‌یت. گوتى: راستت گوت. عومه‌ر ده‌فه‌رموێ: ئێمه پێمان سه‌یر بوو، پرسیارى لێده‌كات وپێیشى ده‌لێ: راستت گوت!! پاشان گوتى: پێم بڵێ ئیمان چییه؟ فه‌رمووى: باوه‌رت به‌خوا، و فریشته‌كانى، و كتێبه‌كانى، و پێغه‌ممه‌رانى، و رۆژى قیامه‌ت، و قه‌ده‌رى خێر‌و شه‌ر هه‌بێ. گوتى: راستت گوت... تاكۆتایى فه‌رمووده‌كه. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌و ئه‌وانه‌ى تریش كه‌له‌مه‌ولا باسیان ده‌كه‌ین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر واجب بوونى باوه‌ر به قه‌زاو قه‌ده‌ر، و باوه‌ر به‌قه‌ده‌رى خێر‌و شه‌ر به‌شێكه له باوه‌رى هه‌ر موسڵمانێك.
هه‌روه‌ها له سه‌حیحى موسلیمدا بۆمان باس ده‌كات كه یه‌حیاى كورى یه‌عمه‌ر گوتویه‌تى: یه‌كه‌م كه‌سێ له به‌سره‌دا ده‌مى له‌وه‌دابێ كه قه‌ده‌ر نییه مه‌عبه‌دى جوهه‌نى بوو، ئه‌لێ: من و حومه‌یدى كورى عه‌بدورره‌حمانى حیمیه‌رى رۆیشتین بۆ حه‌ج یاعه‌مره و گوتمان: ئه‌گه‌ر به‌خزمه‌ت یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ گه‌یشتین له‌باره‌ى بۆچوونى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌وه ده‌رباره‌ى قه‌ده‌ر پرسیارى لێده‌كه‌ین، بۆمان رێكه‌وت له‌مزگه‌وتى پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ چاومان به‌عه‌بدوڵڵاى عومه‌رى كورى خه‌تتاب كه‌وت، من و هاوه‌ڵه‌كه‌م ئه‌ملاولامان لێگرت، من لاىراستى و ئه‌ویش لاى چه‌پى، پێم وابوو هاوه‌ڵه‌كه‌م قسه‌كردن له‌و باره‌وه به‌من ده‌سپێرێ، بۆیه من ده‌ستم به‌قسه‌كردو گوتم:
ئه‌بو عبدورره‌حمان له‌و ناوچه‌یه‌ى ئێمه‌دا كۆمه‌ڵێ په‌یدابوون قورئان ده‌خوێننه‌وه‌و به‌شوێن نهێنییه‌كانى زانیاری‌دا ده‌گه‌رێن، (كۆمه‌لێ شتى له‌باره‌یانه‌وه باسكرد وئینجا گوتى:)ئه‌وان پێیان وایه قه‌ده‌رو مه‌ده‌ر له‌كایه‌دا نییه، و هه‌موو شتێ نوێیه‌و نه‌عیلمى خواى لێ پێشكه‌وتووه و نه‌ته‌قدیریش كراوه!! عه‌بدوڵڵایش پێى گوتم: ئه‌گه‌ر به‌وانه گه‌یشتى هه‌واڵیان بده‌رێ كه من له‌وان به‌ریم و ئه‌وانیش له‌من به‌رین، قه‌سه‌م به‌وه‌ى عه‌بدوڵلاى كورى عومه‌ر سوێندى پێ ده‌خوات ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌قه‌د كێوى ئوحود زێرى هه‌بێ و له‌رێى خوادا بیبه‌خشێته‌وه خوا لێى وه‌رناگرێ تا باوه‌رى به قه‌ده‌ر نه‌بێت.
عَنْ يَحْيَى بْن يَعْمَرَ قَالَ كَانَ أَوَّلَ مَنْ قَالَ في الْقَدَر بالْبَصْرَة مَعْبَدٌ الْجهَنيّ فَانْطَلَقْت أَنَا وَحمَيْد بْن عَبْد الرَّحْمَن الْحمْيَريّ حَاجَّيْن أَوْ معْتَمرَيْن فَقلْنَا: لَوْ لَقينَا أَحَدًا منْ أَصْحَاب رَسول اللَّه فَسَأَلْنَاه عَمَّا يَقول هَؤلاء في الْقَدَر، َوّقَلَنَا عَبْد اللَّه بْن عمَرَ بْن الْخَطَّاب دَاخلاً الْمَسْجدَ، فَاكْتَنَفْته أَنَا وَصَاحبي، أَحَدنَا عَنْ يَمينه وَالآخَر عَنْ شمَاله، فَظَنَنْت أَنَّ صَاحبي سَيَكل الْكَلامَ إلَيَّ فَقلْت: أَبَا عَبْد الرَّحْمَن إنَّه قَدْ ظَهَرَ قبَلَنَا نَاسٌ يَقْرَءونَ الْقرْآنَ وَيَتَقَفَّرونَ الْعلْمَ (وَذَكَرَ منْ شَأْنهمْ) وَأَنَّهمْ يَزْعمونَ أَنْ لا قَدَرَ وَأَنَّ اڵامْرَ أنٌف. قَالَ: فَإذَا لَقيتَ أولَئكَ َفأَخْبرْهمْ أَنّي بَريءٌ منْهمْ، وَأَنَّهمْ برَآء منّي، وَالَّذي يَحْلفُ به عَبْد اللَّه بْن عمَرَ لَوْ أَنَّ ڵاحَدهمْ مثْلَ أحد ذَهَبًا فَأَنْفَقَه مَا قَبلَ اللَّه منْه حَتَّى يؤْمنَ بالْقَدَر)(11)
ئینجا ئه‌و فه‌رموده‌یه‌یان بۆ ده‌گێرێته‌وه كه له‌وه پێش باسمان كرد، كه جوبره‌ئیل له‌شێوه‌ى ئاده‌میدا دێته‌لاى پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و له‌باره‌ى ئیسلام وئیمان و ئیحسانه‌وه پرسیارده‌كات، و له‌باره‌ى ئیمانه‌وه عومه‌رى كورى خه‌تتاب خوا لێى رازى بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ له‌وه‌ڵامى پرسیار كه‌ره‌كه‌دا فه‌رمووى: ئیمان ئه‌وه‌یه باوه‌رت به‌خواو فریشته‌كانى و كتێبه‌كانى و پێغه‌ممه‌ره‌كانى و رۆژى قیامه‌ت و قه‌ده‌رى خێر‌و شه‌ر له‌لایه‌ن خواوه هه‌بێ. ...قَالَ: فَأَخْبرْني عَن الإيمَان، قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاللَّهِ، وَمَلائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ...
هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ر فه‌رموویه‌تى: هیچ كه‌سێ ئیمان و باوه‌رى نابێ تا ئیمان و باوه‌رى به چوار شت نه‌بێ: شایه‌تى بدات جگه له‌ئه‌ڵلا هیچ خوایه‌كى ترنییه‌و شایه‌تى بدات كه‌من پێغه‌ممه‌رى خوام و به‌حه‌ق منى ناردووه، و باوه‌رى به مردن هه‌بێ، و باوه‌رى به زیندووبوونه‌وه‌ى پاش مردن هه‌بێ، و باوه‌رى به‌قه‌ده‌ر هه‌بێ.عَنْ عَليّ قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه: لا يؤْمن عَبْدٌ حَتَّى يؤْمنَ بأَرْبَعٍ: يَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهِ وَأَنِّي مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ بَعَثَنِي بِالْحَقِّ، وَيُؤْمِنُ بِالْمَوْتِ، وَبِالْبَعْثِ بَعْدَ الْمَوْتِ، وَيُؤْمِن بِالْقَدَر. (12) ئه‌م فه‌رموودانه‌ى باسكران به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر واجب بوونى باوه‌ر به قه‌زاو قه‌ده‌ر. هه‌روه‌ها یه‌كرابوون (ئیجماع)ى ئوممه‌تى ئیسلامیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
بۆ ئه‌وه‌ى باسه‌كه‌مان به‌چێژو به پێزبێ و به ته‌واوى روون ببێته‌وه ده‌یكه‌ینه سێ به‌شه‌وه، و به پشتیوانى خوا له‌ئه‌ڵقه‌ى داهاتوودا باسیان ده‌كه‌ین..
په‌راوێزه‌كان:
1. سورة القصص/68.
2. أخرجه الترمذى في كتاب القدر/باب ماجاء في التشديد فى الخوض في القدر(برقم : 2059، بسند غريب، إلا أنها مؤيدة بكثير من الصحاح..
3. شرح العقيدة الطحاوية للعلامة ابن أبى العز الحنفي. راجع ص100 شرح التفتازانى على العقائد النسفية، طبعة: داراحياء الكتب العربية/مصر.
4. عقائد أهل السنة 4/737. رواية : 1369.5.
5. سورة الإسرا‌ء/23.
6. سورة فصلت/12.
7. سورة البقرة /117.
8. كبرى اليقينيات الكونية/130، للدكتور محمد سعيد رمضان البوطي.
9. سه‌یرى ئه‌م كتێبانه بكه: شه‌ریعه‌تى ئیسلام 1/10 چاپى دووه‌م، و تعريف عام بدين الإسلام 1/91، و القدر / 15.
10. أخرجه مسلم في كتاب الإيمان/ باب بيان الإيمان والإسلام، برقم: 9. وأخرجه البخاري و الترمذي والنسائي وأبوداود.
11. أخرجة مسلم في صحيحه كتاب الإيمان/باب بيان الإيمان والإسلام، برقم(9). و أخرجه الترمذي والنسائي وأبوداود.
12. أحرجه الترمذي بسند صحيح في سننه كتاب القدر/ باب ماجاء في الإيمان بالقدر. برقم : 2071.