موسوڵمانانی شاری قورتوبه:
هێمن: كاك هیوا! ئه‌و نه‌خشه چه‌په‌ڵه‌ی دوژمنی داگیركه‌ر بۆ له‌ناوبردنی قورئان كێشابووی تا ئه‌ندازێكی زۆر تیا سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌ته ئێمه‌ی به‌چكه موسوڵمان له‌جیاتی شاره‌زابوونمان له‌قورئان ئه‌و تانه‌و توانجانه‌مان پێیه كه‌دوژمنانی ئیسلام له‌ناومانا بڵاوی كردۆته‌وه.
هه?ته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند كتێبێكت بۆ ده‌ست نیشان كردین تا بیان خوێنینه‌وه، جا له‌نامیلكه‌ی (جیهانێكی وون)دا هه‌واڵێكی سه‌رسوورهێنه‌رم خۆێنده‌وه، له‌لاپه‌ر?ه 49 دا ده‌ڵێ: كاتێ هیشامی سێهه‌م پاشای موسوڵمانان له‌قورتوبه ویستی ژن بێنێت، بر?یاری دا ئا?ره‌تێك بێنێت هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بێت، شه‌وێكیان دیاری كرد تا هه‌ركه‌س كچی به‌شووی هه‌یه‌و هه‌موو قورئانی له‌به‌ره با مۆمێك له‌به‌ر ده‌رگا كه‌یا دابگیرسێنێ. ئه‌و لێژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد هاتنه‌وه‌و گوتیان: حه‌وت سه‌د و بیست و یه‌ك مۆم داگیرساوه ..
ووریا: به‌راستی شتێكی سه‌یره!! {721}كیژی پێگه‌یشتوو كه هه‌موو قورئانی له‌به‌ربێ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كاتی شوویان نه‌هاتووه ده‌بێ چه‌ند بووبن ؟ئه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی شوویان كردووه و هه‌موو قورئانیان له‌به‌ر بووه ده‌بێ چه‌ند بووبن؟ ئه‌ی ئه‌و كور? و پیاوانه‌ی قورئانیان له‌به‌ر بووه ده‌بێ چه‌ند بووبن؟! ئه‌وا من له‌دووه‌م ساڵی زانكۆدام كه‌چی ته‌نیا چه‌ند ئایه‌تێكم له‌به‌ره! خۆ ئه‌گه‌ر كاك هیوایش نه‌بوایه، بۆ هه‌میشه به‌رامبه‌ر به قورئان له‌ناو گومانا ده‌ژیام.. به‌راستی ئینگلیز به‌هۆی په‌روه‌رده‌كراوه كانیه‌وه له‌م جیهانی ئیسلامه‌دا ده‌ستێكی باشی وه‌شاند!!
هیوا: به‌ڵێ، كاك هێمن! قسه‌كانت به‌جێیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌روا بمێنینه‌وه، وخۆمان نه‌گۆر?ین، و روونه‌كه‌ینه‌وه قورئان ئه‌وا دڵی دوژمنه داخ له‌دڵكانمان خۆش ده‌كه‌ین، و خوایش له‌خۆمان ده‌ره‌نجێنین، و پێغه‌ممه‌ریش دروودی خوای لێ بێ لای په‌روه‌ردگار به‌م ئایه‌ته سكاڵامان له‌ده‌ست ده‌كات: َوقَالَ الرَّس?ول? يَا رَبّ?! إ?نَّ قَوْم?ي اتَّخَذ?وا هَذَا الْق?رْآنَ مَهْج?ورًا. (1) واته: پێغه‌ممه‌ر گوتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! قه‌ومه‌كه‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشتگوێ‌یان خستووه..
بۆئه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی دنیا‌و قیامه‌ت نه‌بین پێویسته پشت نه‌كه‌ینه قورئان.. و هه‌رئایه‌تێك ده‌خوێنینه‌وه باوابزانین بۆ ئێمه دابه‌زیوه، تا ره?تاری پێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانمان خوێنده‌وه بۆ ژیانی ئێستا‌و پاشه‌رۆژمان سوودی لێ وه‌رده‌گرین، موسوڵمانانی پێشوو به‌وجۆره قورئانیان وه‌رده‌گرت، بۆیه قورئانیش ئه‌وگۆر?انه گه‌وره‌ی تیا دروست كردن..
ووریا: به‌ر?استی من نه‌م ده‌زانی ئیمپریالیزمی جیهانی ئه‌وه‌ند دژی قورئانه، بر?یاربێ له ئێستاوه ده‌ست به‌قورئان خوێندن بكه‌م، وهه‌وڵیش بده‌م براو خوشك و خزمه نزیكه‌كانم ?ێری قورئانیان بكه‌م..
ئایه‌ته‌كانی گله‌یی:
هێمن: كاك هیوا! ئایه‌تی عیتاب یه‌عنی چی؟
هیوا: كاك هێمن! عیتاب وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌و به‌واتای گڵه‌یی دێت.. ئایه‌تی عیتابیش ئه‌و ئایه‌تانه‌ن كه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی له‌نێوان باش و باشتردا كردبێ، خوا باشتره‌كه‌ی بۆ روون كردۆته‌وه‌و هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ راست كردۆته‌وه..
ئه‌م ئایه‌تانه‌ش هه‌مدیس به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه كه قورئان له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ به‌دی نه‌هاتووه، چونكه هیچ دانه‌رێك نییه لۆمه‌ی خۆی بكات، به‌مه‌رجێ قورئانیش وه‌ك هیچ نووسراوێكی تر نه‌بووه و نییه، چونكه موسوڵمانان تا ئه‌ورۆژه‌ی دنیا كۆتایی دێت قورئان ئه‌خوێننه‌وه، و ئه‌و گله‌یی وسه‌رزه‌نشتانه‌ش ده‌خوێننه‌وه..
ووریا: راسته، هیچ نووسه‌رێك نایه‌وێ تا رۆژی قیامه‌ت خه‌ڵكی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و بخوێننه‌وه..
هێمن: كاك هیوا ! بێ زه‌حمه‌ت وه‌ك نموونه هه‌ندێ ئایه‌تمان له‌وانه بۆ باس ناكه‌یت؟
هیوا: بر?یار وابوو به‌م باسه‌ی ئه‌مر?ۆ كۆتایی به لێكۆڵینه‌وه كه‌مان بێنین.. به‌ڵام چونكه ده‌تانه‌وێ له‌وباره‌وه شاره‌زاییتان هه‌بێ، هه‌ندێكتان بۆ باس ده‌كه‌م..
هێمن: زۆر سوپاس كاك هیوا! خوا پاداشتت بداته‌وه..
هیوا: برایان! خوای باڵاده‌ست له چه‌ند باره‌یه‌كه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی بۆ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ناردووه، تا سه‌رزه‌نشتی بكات. وه‌ك ئه‌م ئایه‌تانه:
1. له‌سه‌ره‌تای سووره‌ی ته‌حریمدا خوا ده?ه‌رموێ: يَا أَيّ?هَا النَّب?يّ? ل?مَ ت?حَرّ?م? مَا أَحَلَّ اللَّه? لَكَ (2) واته: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر! بۆ شتێ له‌خۆت حه‌رام ده‌كه‌یت، كه‌خوا بۆی حه‌ڵاڵ كردوویت؟!ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی له‌خۆی حه‌رام كرد تا ئاژاوه له‌ناوماڵه‌كه‌دا روونه‌دات، به‌ڵام خوا به‌م ئایه‌ته سه‌رزه‌نشتی كرد و داوای لێ‌كرد كاری وا نه‌كات. بۆ زیاده شاره‌زایی سه‌رێ له جزمی بیست وهه‌شته‌می ته?سیری خاڵ لاپه‌ر?ه {113} بده‌ن.
2. له‌م ئایه‌ته‌شداخوا ده?ه‌رموێ: عَ?َا اللّه? عَنكَ ل?مَ أَذ?نتَ لَه?مْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكَ الَّذ?ينَ صَدَق?واْ وَتَعْلَمَ الْكَاذ?ب?ينَ (3) واته: خوالێت ببورێ! بۆ مۆڵه‌تت دانێ؟ تابه‌ته‌واوی بۆت ده‌ربكه‌وتایه كێ راستگۆ و باوه‌ر?دامه‌زراوه، و كێیش درۆزن و دوو روو؟! بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌باره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه سه‌رێك له‌به‌رگی چواره‌می (ته?سیری نامی) لاپه‌ر?ه {56} بده‌ن..
3. كاتێك ئه‌بو تالیبی مامی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ كۆچی دوایی كرد پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ چه‌ند رۆژێك بۆی پار?ایه‌وه‌و داوای لێخۆشبوونی بۆ كرد، به‌ڵكو خوا له‌گوناهی خۆش ببێت، به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه: مَا كَانَ ل?لنَّب?يّ? وَالَّذ?ينَ آمَن?واْ أَن يَسْتَغْ??ر?واْ ل?لْم?شْر?ك?ينَ وَلَوْ كَان?واْ أ?وْل?ي ق?رْبَى م?ن بَعْد? مَا تَبَيَّنَ لَه?مْ أَنَّه?مْ أَصْحَاب? الْجَح?يم? (4) واته: بۆ پێغه‌ممه‌ر و بر?واداران ره‌وا نییه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ هاوه‌ڵ په‌رستان بكه‌ن، هه‌ر چه‌ند ئه‌وانه خزمیشیان بن، پاش ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه دۆزه‌خین..
4. هه‌روه‌ها كاتێ موسوڵمانان له غه‌زای به‌درا سه‌ركه‌وتن حه?تا دیلیان له‌كا?ره‌كان گرت، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ به بریتی{?یدیه} رازی بوو، واته: هه‌ركه‌س به‌پاره خۆی كر?ییه‌وه، ئاله‌وكاته‌دا بوو كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی: مَا كَانَ ل?نَب?یّ? ڕَن ێك?ونَ ڵه? ڕَسْرَى حَتَّى ی?پْخ?نَ ??ی الڕَرْچ? (5) واته: بۆ هیچ پێغه‌ممه‌رێك نییه دیل گل بداته‌وه، تا چاك له‌سه‌رزه‌ویدا جێگیر ده‌بێ..
5. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌سحابول كه‌ه?ه‌وه خوابه پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه?ه‌رموێ: وَڵا تَق?ولَنَّ ل?شَيْء? إ?نّ?ي ?َاع?لٌ ذَل?كَ غَدًا، إ?ڵا أَن يَشَاء اللَّه? وَاذْك?ر رَّبَّكَ إ?ذَا نَس?يتَ(6) واته: هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ كارێك مه‌ڵێ من سبه‌ینێ ئه‌و كاره ده‌كه‌م، مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بییه‌وێت، و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر (انشاء الله)ت له‌بیرچوو، هه‌ركاتێ بیرت كه‌وته‌وه بیڵێ و یادی په‌روه‌ردگارت بكه‌ره‌وه.
جا برایان! ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م ئایه‌تانه ورد ببینه‌وه و باش سه‌رنجیان بده‌ین، ده‌بینین خوا گله‌یی له پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌كات، وه‌ك: بۆ له‌خۆتی حه‌رام ده‌كه‌یت؟ بۆئیزنت دان؟ بۆت نییه داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ خزمی كا?رت بكه‌یت، با ئه‌و دیلانه‌ت به‌ره‌ڵا نه‌كردایه! نه‌كه‌ی بلێیت..و چه‌ندان ئایه‌تی تریش..
ئایا ده‌گونجێ پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌م هه‌موو ره‌خنه زلانه له‌خۆی بگرێت، و هه‌تا هه‌تایه ئه‌مانه‌ش بمێننه‌وه، وخه‌ڵكی بیان خوێنێته‌وه؟!
ووریا: نه وه‌ڵلا.. هه‌رگیز هیچ نووسه‌رێك كاری وا ناكات،و شتی وا به‌خۆی ناڵێت..
هێمن:كاك هیوا! به‌راستی ئه‌م ئایه‌تانه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تر بوون له‌سه‌ر ئه‌وه كه قورئان زاده‌ی بیری پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ نییه، و خۆی دای نه‌ناوه.. خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه كه دل و ده‌روونی ئێمه‌ت ئه‌م هه‌موو شك وگومانانه پاك كرده‌وه.. خوا وێنه‌تان زیاتر و زۆرتر بكات ..
ووریا: كاك هیوا گیان! خوا پاداشتت بداته‌وه، له‌وبر?وایه‌دام ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه هه‌تاهه‌تایه من له‌ناو گومان و دوودڵیدا ده‌مامه‌وه، خوات لێ رازی بێت، هه‌روه‌ك ئێمه‌ت ده‌روون ئاسووده‌و دڵنیاكرد.. ئاخۆ ئێستا چه‌نده‌هاكه‌س له‌رۆڵه‌ی موسوڵمانان هه‌بن كه له‌هه‌مان گوماندا بتلێنه‌وه، و ئاواته خوازبن بگه‌نه دڵنیایی!! بر?یاربێ له‌باره‌ی قورئانه‌وه چیت بۆ باسكردین منیش به‌لاوانی تری وه‌ك ئه‌وسای خۆمی بگه‌یه‌نم..
هیوا: منیش سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه بۆ یارمه‌تی ئێوه یارمه‌تی دام، و من به‌ئه‌ركی سه‌رشانمی ده‌زانم ئه‌وه‌ی له‌توانامدا هه‌بێت له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌مه‌وه یارمه‌تی خه‌ڵكی بده‌م.. جارێكی تریش سوپاسی خوا ده‌كه‌م و هیوادارم ئێوه‌م لێ نه‌سێنی و بتانكاته خزمه‌تگوزارێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ئاینه‌و میلله‌ته مه‌زلوومه‌كه‌مان، وابسلام علیكم ورحمه الله..
کۆتایی
سلێمانی 1983
...................
( ) سورة ال?رقان/30.
(2) سورة التحريم/1.
(3) سورة التوبة/43.
(4) سورة التوبة/113.
(5) سورة الأن?ال/67.
(6) سورة الكه?/23.