به‌ڵێنی پاراستنی ئیسلام:
ووریا و هێمن دوو رۆژه هیوای براده‌رو رابه‌ریان نه‌بینیوه بۆیه ووریا خۆی كۆكرده‌وه‌وهات به‌شوێن هێمنی ئامۆزا و برایا، پێكه‌وه به‌ره‌و ماڵی هیوا كه‌وتنه رێ، له‌وه‌ده‌چێ ئه‌مرۆ زۆر جیاوازبێ له‌رۆژانی تر، چونكه رۆژانی تر كه بۆلای هیوا ده‌رۆیشتن نه‌خۆش بوون، نه‌خۆشی گومان و دوودڵییان هه‌بوو، بۆ چاره‌سه‌ر ده‌چوون، به‌ڵام ئه‌مر?ۆ گومانیان نه‌ماوه و نه‌خۆش نین، ته‌نیا بۆ زیاده شاره‌زایی بوون ده‌چن، و له‌م ماڵه‌دا سره‌وتی ده‌روونییان به‌ده‌ست هێناوه، و گه‌یشتوونه‌ته دڵنیایی ته‌واو..
به‌ڵێ، جووته برا گه‌یشتن پاش سڵاو وهه‌واڵپرسین و هه‌ندێ قسه‌ی میانه‌یی به‌م جۆره كه‌وتنه گ?توگۆ:
هیوا: برایان! هیوادارم شنه‌ی شه‌ماڵی ?ێنكی قورئان ماندوویی دڵ و ده‌روونی لا بردبن..
ووریا: براگیان ! به‌راستی گورزی هێزی به‌ڵگه‌كانت كه‌لـله‌ی كابووسی گومانمانی هه‌پروون هه‌پروون كرد، خوا تۆمان لێ نه‌سێنێ..
هێمن: منیش ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی قورئانه‌وه گومانیان هه‌یه خۆزگا به‌وردی ده‌ستیان به‌توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بكردایه، تا به باشی دڵ و ده‌روونیان ده‌حه‌وایه‌وه!!
هیوا: برایان ! بر?یار وابوو ئه‌مر?ۆ له‌باره‌ی هه‌ندێ هه‌واڵی تری قورئانه‌وه بۆ تان باس بكه‌م؟
ووریا: به‌ڵێ.. بر?یار وابوو.
هیوا: برایان! هه‌روه‌ك چه‌ند جارێكی تریش باسمان كرد كاتێ پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌ست پێكرد هه‌موو دانیشتوانی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیله‌به‌رامبه‌ریه‌وه وه‌ستان، و ئاڵای دوژمنایه‌تییان بۆ هه‌ڵگرت..
له‌كاتێكا موسوڵمانان وپێغه‌ممه‌ری پێشه‌وایان دروودی خوای لێ بێ له‌مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه كۆچیان كردله سێ به‌ره‌وه رووبه‌رووی دوژمن بوون..
ووریا: كاك هیوا! ببوره قسه‌كانت پێ ده‌بر?م، مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه له‌ناو مه‌دینه‌و ده‌وروبه‌ریا سێ جۆر دوژمنیان هه‌بوو؟
هیوا: به‌ڵێ، كاك ووریا! ئه‌و سێ جۆره‌ش بریتی بوون له‌مانه: به‌ره‌ی یه‌كه‌م هۆزه بت په‌رسته‌كان، به‌ره‌ی دووه‌م، سه‌رمایه داری جوو، به‌ره‌ی سێهه‌م: ئه‌و دوو رووانه بوون كه خۆیان خزاندبووه ناو ریزی موسوڵمانانه‌وه، تا وه‌ك خۆره له‌ناوه‌وه بیخۆن و له ناوی به‌رن..
پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه چه‌ندان هه‌ڵوێستی بێ وێنه‌ی هه‌بووه، و جگه له كۆچكه‌ران و پشتیوانان كه‌مێكی زۆركه‌م له‌خه‌ڵكی مه‌دینه، له‌م هه‌ڵویستانه‌دا پشتگیری تری نه‌بووه..هێمن: خوایش پشتیوانی بووه!
هیوا: به‌ڵێ، خوایش پشتگیری بوو، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمان هێز و پشتیوانی ئاده‌میی بوو، ده‌نا پشتگیری راسته‌قینه‌ی ئه‌و ته‌نیا خوا بووه!!
به‌ڵێ، موسوڵمانان له‌وپه‌ر?ی ده‌ست كورتی و هه‌ژاریدا بوون، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌مه‌ككه‌وه كۆچیان كردبوو، كا?ره‌كانی مه‌ككه ماڵ وسامانیان زه‌وت كردبوون، ده‌توانین وێنه‌یه‌كی ئه‌و هه‌ژارییه له (ئه‌هلی سو??ه)دا ببینینه‌وه. ئه‌هلی سو??ه كۆمه‌ڵێك له‌و موسوڵمانانه‌ی مه‌ككه بوون كه له‌مه‌ككه‌وه كۆچیان كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵ و سامان بێ پێیان نه‌بوو، له‌مزگه‌وتی پێغه‌ممه‌ردادروودی خوای لێ بێ ده‌ژییان..
له‌م حاڵه‌ته‌دا كه هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ری وئاواره‌یی باڵی به‌سه‌را داگرتبوون، موسوڵمانان به‌ده‌ره‌وه بوون، و له‌هه‌موو كاتێكدا چاوه‌ر?وان ده‌كرا دوژمن به‌سه‌ریانا بدات، ئه‌مانیش قه‌ڵای قایمیان نه‌بوو، تا ببیته به‌ستێك بۆئه‌و جۆره هێرشه ناكاویانه.. ئاله‌م كاته‌دا قورئان مژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ ده‌دات و ده?ه‌رموێ: كتب اللـه لأغلبن أنا ورسلي إن اللـه قوي عزيز (سورة المجادلة/21) واته: خوا بر?یاری داوه كه: خۆم وپێغه‌ممه‌ره‌كانم سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، به‌راستی خوا به‌هێز و باڵا ده‌سته..
ئه‌م ئایه‌ته‌ی تریش هه‌ر له‌مه‌دینه‌دا دابه‌زی و دڵنیای كردن كه: ئه‌م ئاینی ئیسلامه سه‌ر ده‌خات هه‌رچه‌ند دوژمنانی هه‌وڵ بۆ له‌ناو بردنی بده‌ن: يريدون ليط?ؤوا نور اللـه بأَ?واههم واللـه متم نوره ولو كره الكا?رون (سورة الص?/8)واته: ده‌یانه‌وێ به?وو،و به قاڵه‌ی ده‌م نووری خوا بكوژێننه‌وه،(خه‌یاڵیان خاوه) خوا نوری خۆی ته‌واو ده‌كات و ده‌ی چه‌سپێنێت هه‌رچه‌ند كا?رو بێ بر?وایان پێیان ناخۆش بێت. برایان! ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م مژده‌یه‌دا تێ نه‌په‌ر?ی كه هه‌موو نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كه‌وته ژێر ده‌ست موسوڵمانانه‌وه..
هێمن: به‌راستی جێی سه‌رسوور?مانه له‌وكاته‌دا كه كه‌س چاوه‌ر?وانی سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان ناكات، خوا مژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ ده‌دات!!
ووریا: ئه‌ی بۆ ئه‌وه ناڵێیت: موسوڵمانان ته‌نیا له‌یه‌ك شتا له كا?ره‌كان زیاتر بوون، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی باوه‌ر? بوو، ده‌نا له‌ژماره‌دا زۆر له‌وان كه‌متر بوون، و چه‌كی باش و وڵاخی چاكیان نه‌بوو، كه‌چی خوا مژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر دوژمنانێكدا ده‌داتێ كه تا دندانیان پر?چه‌كن، سوپای گه‌وره‌و چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی ته‌واو و هه‌مه‌جۆریان هه‌یه.. پێم وایه ئه‌م مژده‌یه‌ش بۆ هه‌موو موسوڵمانان بێت له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا به‌ومه‌رجه‌ی ئاوه‌ها باوه‌ر?ی پته‌و و دامه‌زراویان هه‌بێ..
هیوا: به‌ڵێ، برایان! هه‌ركاتێ ئه‌و باوه‌ر?ه دامه‌زراوه‌مان هه‌بوو خوا به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین دوژمن‌دا سه‌رمان ده‌خات.. ئایا ئێمه به‌پێی ته?سیری ماددی چۆن ئه‌م هه‌واڵه‌ی قورئان شیته‌ڵ بكه‌ینه‌وه؟!
هێمن: وه‌ڵلا كاك هیوا گیان! ته‌نیا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مێنێته‌وه سه‌ری ته‌سلیم دابنه‌وێنین و بڵێین: قورئان ?ه‌رمووده‌ی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه كه ئاگای له‌رابوردوو، وداهاتووی نزیك و دووره!
ووریا: كاك هیوا گیان! له‌به‌رامبه‌ر شتی ئاوه‌ها واقیعییه‌وه ژییری و هۆش بۆارێكیان بۆ سه‌ربادان نامێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پر? به‌ده‌م هاوار ده‌كه‌ن: قورئان ?ه‌رمووده‌ی خوایه..
به‌ڵێنی خوایی بۆ پاراستنی پێغه‌ممه‌ر:
هیوا: برایان! خوای باڵا ده‌ست له‌قورئانی پیرۆزدا به‌م ئایه‌ته به‌ڵێنی به‌پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێداوه كه له‌ده‌ستدرێژی دوژمنان ده‌یپارێزێ: يا أَيها الرسول بلغ ما أنزل إليك من ربك وإن لم ت?عل ?ما بلغت رسالته واللـه يعصمك من الناس إن اللـه لا يهدي القوم الكا?رين (سورة المائدة/67 ) واته: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ر! ئه‌و په‌یامه‌ی خوا بۆی ناردوویت بێ دوودڵی بیگه‌یه‌نه، ئه‌گه‌ر به‌و كاره هه‌ڵنه‌سایت په‌یامه‌كه‌ت نه گه‌یاندووه، دڵنیاش به خوا له شه‌ر?و خراپه‌ی خه‌ڵكی ده‌تپارێزێت، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی كا?ران نادات..
برایان! توخوا ئه‌م زه‌مانه‌ت و گرێنتییه چ مرۆڤێك دونزانێ هه‌یبێت؟ باپاشا یا سه‌ركۆماریش بێت، و به‌سریه پاسه‌وانی هه‌بێ و چه‌ك به‌ده‌ست له‌پاش وپێش و له‌ملا و لایه‌وه هه‌میشه چاوه زه‌قه‌یان بێت، و چاوێكیان كردبێته سه‌د چاو.. چه‌ندان پاشا‌و سه‌ركۆمارمان بینی، یا له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه بیستمان، یا مێژوو بۆی تۆماركردووین كه له‌ناو كه‌ژاوه‌و پاسه‌وانه‌كانیا چۆن به‌ده‌ستی دوژمنانیان كوژراون وتیاچوون؟!
به‌ڵام بزانه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ چه‌ند له‌م ئایه‌ته دڵنیا بووه، و چه‌ند متمانه‌ی به‌م به‌ڵێنه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌بووه؟ ئه‌بووسه‌عیدی خودری خوا لێی رازی بێ بۆمان ده‌گێر?ێته‌وه كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ پێش هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته به‌شه‌وا حه‌ره‌سی بۆ دانرابوو، هه‌رشه‌وه یه‌كێك پاسه‌وانی بوو، به‌ڵام كه‌ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ?ه‌رمووی: خه‌ڵكینه! پاسه‌وانیم مه‌كه‌ن و هه‌ركه‌س بر?واته‌وه ماڵی خۆی، چونكه بێگومان خوا پارێزگارمه و ئاگاداریم ده‌كات..
ووریا: كاك هیوا! هیچ رووداوێك هه‌بووه له‌ژیانی پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ ئه‌وه بسه‌لمێنێت، وپشتیوانی ئه‌م به‌ڵێنه‌بێ؟
هیوا: كاك ووریا! رووداو زۆره، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌باسه‌كه‌مان نه‌ده‌ین وه‌ك نموونه ته‌نیا دوو رووداوت بۆ باس ده‌كه‌م، و خویشت پاشان سه‌یری (ژیانی پێغه‌ممه‌ر مه‌زن) بكه.
رووداوی یه‌كه‌م: له‌غه‌زای (حونه‌ین)دا موسوڵمانان له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تێشكان و شپرزه‌بوون، له‌وشپرزه‌بوونه‌دا كه‌هێرشیان بۆ هێنان زۆریان لێ شه‌هیدبوو، زۆریان رایان كرد، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ چه‌ند كه‌سێكی نه‌شپرزاوی له‌ده‌ورا مابوه‌وه، ئاله‌وكاته‌دا كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ سواری هێستره‌كه‌ی ببوو ئاوزه‌نگی لێ ده‌داو به‌ره‌و رووی دوژمنان ده‌رۆیشته پێشه‌وه.. عه‌باسی مامی لغاوی هێستره‌كه‌ی گرت و نه‌یهێشت زیاتر بچێته پێشه‌وه.. كه دوژمن ئه‌ملاو لایان گرت رای نه‌كرد و هه‌ڵنه‌هات، وله‌سه‌ر هێستره كه‌ی دابه‌زی، وه‌ك ئه‌وه مه‌یدان دارییان بكات، ئاله‌وكاته‌دا به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ی?ه‌رموو: من پێغه‌ممه‌ری خودام، من موحه‌ممه‌دی كور?ی عه‌بدول موته‌للیبم، وه‌ك ئه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆییان پێ پیشان بدات..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خوا پاراستی و نه‌یانتوانی بیكوژن، و له‌ئه‌نجامیشدا موسوڵمانان سه‌ركه‌وتن وئه‌وسوپا گه‌وره و قه‌به‌یان تێك‌شكاند..
رووداوی دووه‌م: جابیر ده?ه‌رموێ: هه‌ر كاتێ له‌سه?ه‌ر بهاتباینایه‌وه، و پشوومان بدایه، هه‌ردره‌ختێك سێبه‌ره‌كه‌ی چر?و پر? بوایه بۆ پێغه‌ممه‌رماندروودی خوای لێ بێ به‌جێ ده‌هێشت، له‌شوێنێكدا بووین پێیان ده‌گوت: (ذات الرقاع)، پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ له‌ژێر دره‌ختێكا دابه‌زی، و شمشێره‌كه‌ی پیا هه‌ڵواسی و، و خه‌وت..
پیاوێك له‌كا?ران به‌په‌نامه‌كی خۆی گه‌یاندبووه ناو ئۆردووگا كه و رۆیشتبووه سه‌ر خودی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ وشمشێره‌كه‌ی ئه‌و به‌ر?ووتی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ و خه‌به‌ری ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ئێستا كێ تۆ له‌ده‌ستم رزگار ده‌كات؟ ئه‌ویش ده?ه‌رموێ: خوا.. یه‌ك دووجار ئه‌م قسه‌یه له‌نێوانیاندا دووباره ده‌بێته‌وه، و له‌ئه‌نجامدا شیر له‌ده‌ستی پیاوه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه، و پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌یگرێت به‌ده‌ستیه‌وه، وده?ه‌رموێت: ئه‌ی كێ ئێستا تۆ له‌ده‌ستی من رزگار ده‌كات؟!
پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ لێی ده‌بوورێ و ئازادی ده‌كات.. پاشان كابرا دێته‌وه بۆ لای پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ، و موسوڵمان ده‌بێت، و ده‌بێته هۆی هیدایه‌تی خزمه‌كانیشی..
ووریا: ئه‌م رووداوه هه‌روه‌ك باسی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنه خواییه‌ی تیا بوو، یه‌كێ له‌گه‌وره‌ترین سی?ه‌ته‌كانی پێغه‌ممه‌ریشی دروودی خوای لێ بێ پیشان دا، كه ئه‌ویش ئه‌و لێبوردنه گه‌وره‌ی پێغه‌ممه‌ر بوودروودی خوای لێ بێ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی كه‌هاتووه بیكوژێ و هه‌وڵی خۆیشی داوه بۆ كوشتنه‌كه‌ی..به‌ڵام ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیكوژێ ده‌یبه‌خشێ..
هیوا: به‌ڵێ، كاك ووریا گیان! ئه‌وانه‌ی بێ ئاگایانه چێو له تاریكی ده‌كوتن و پێغه‌ممه‌ری خوادروودی خوای لێ بێ به خۆێنر?ێژ ناوزه‌د ده‌كه‌ن باسه‌رێك له‌ژیان و ره‌وشته‌كانی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ بده‌ن.. و چه‌ندان نموونه‌ی واو له‌مه گه‌وره‌تر له‌ژیانی ?ه‌خری عاله‌ما ببینن.
رووداوی تر زۆرن بۆ راستیه‌تی ئه‌م به‌ڵێنه خواییه، هه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌ی كه‌باسمان كرد، واللـه يعصمك من الناس گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌قورئان ?ه‌رمووده‌ی خوایه‌و به‌وه‌حی هاتووه بۆ پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ، ئه‌گینا یه‌كێك له‌خۆیه‌وه چۆن ده‌توانێ شتی وابڵێت؟ به‌مه‌رجێ بر?وات به‌گژی بییرو باوه‌ر?ی گه‌لێكی یاخی سه‌ركێشی كه‌لـله‌ره‌قدا، و پلار بگرێته خۆیان و خوایان و ئاینیان،و ئه‌و گه‌له‌ش به‌جارێ دوژمنی بن، و به‌خوێنی سه‌ری تینوو بن؟ وه جووله‌كه و دوور?وو و هه‌موو ناپاكێكی ئه‌و وڵاته هه‌میشه هه‌وڵ بۆ كوشتن و له‌ناو بردنی بده‌ن، جا یه‌كێك ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته درۆی وا له‌گه‌ڵ خوایشدا بكات، هه‌رگیز ناوێرێ درۆی وا له‌ته‌ك خۆ‌یا بكات، چونكه تیا چوونی خۆی تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه پر?كێشی ئه‌و درۆیه ناكات.
ئه‌وه‌بوو هه‌تا به‌ته‌واوی ئاینه‌كه‌ی به موسوڵمانان نه‌گه‌یاند، كۆچی دوایی نه‌كرد، و به‌كوشتنیش نه‌كوژرا، و به‌ڵكو به‌مردنی خوایی مرد، و وه?اتی كرد..
هێمن: كاك هیوا گیان! ده‌مت خۆش بێت، ئه‌وا له‌وه حاڵی بووین كه هه‌واڵدانی قورئان له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان و ئاینه‌كه‌یان، و له‌باره‌ی پاراستنی پێغه‌ممه‌ره‌وه‌دروودی خوای لێ بێ هه‌مووی راست ده‌رچوو، و ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌موو هاتنه دی، و واقیع سه‌لماندی كه قورئان به‌هۆی بییركردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێدانه‌نراوه، وبه‌ڵكو ?ه‌رمووده‌ی خودایه، وه‌ك گه‌وره‌ترین وبه‌رزترین باڵه‌خانه به‌شێوازێكی ئه‌ندازیاری زۆر گرنك دار?ێژراوه.. ده‌كرێ باسی هه‌والێكی تری قورئانمان بۆ بكه‌یت؟
پارێزگاری له قورئان:
هیوا: كاك هێمن گیان! هه‌ر ئێوه بێ تاقه‌ت نه‌بووبن، به‌سه‌ر چاو من ئاماده‌م یه‌كێكی تر له‌و به‌ڵێنانه‌ی خواتان بۆ باس بكه‌م كه پارێزگاریكردنه له قورئان، و خوا له‌م باره‌یه‌وه ?ه‌رموویه‌تی: إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحا?ظون (سورة الحجر/ 9) واته: به‌راستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه، و بێگومان هه‌رئێمه‌ش پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین.
ئه‌م ئایه‌ته له‌شاری مه‌ككه‌دا هاتووه بۆپێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ و بۆیشم باسكردنكه حاڵی موسوڵمانان و بانگه‌وازی ئیسلامی له مه‌ككه‌دا چۆن وله‌چ حاڵه‌تێكدا بوو.. نزیكه‌ی سیانزه ساڵ قوره‌یشییه‌كان پشتیان كرده قورئان و گوێیان بۆ نه‌گرت، و نه‌یان ده‌هێشت كه‌سی تریش گوێی بۆ بگرێت.. ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ڵه كه‌مه‌ی باوه‌ر?یان پێ هێنا بوو ئازار ده‌دران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، گه‌مارۆی ئابووریان دان، پیلانیان دار?شت بۆ ترۆركردنی خودی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و له‌ناوبردنی په‌یامه‌كه‌ی، به‌ئاشكرا وبه‌نهێنی هه‌وڵیان بۆله‌ناوبردنی ئه‌م ئاینه ده‌دا.. بۆ كه‌س ده‌یتوانی له‌و شه‌وه تاریكه ئه‌نگوست له‌چاوه‌ی كه سیانزه ساڵی خایاند سۆلسۆله‌یه‌ك رووناكی به‌دی بكات؟! بۆ هیچ هیوایه‌ك له‌ئاسۆوه هه‌بوو كه: ئه‌و موسوڵمانه چه‌وساوانه بتوانن رۆژێك به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ناسه بده‌ن و ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه، و به‌ئاشكرا ئه‌م ئاینه‌یان بگه‌یه‌نن؟!!
ئه‌وا گریمان پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌و هیوایه‌ی هه‌بوو كه له‌ژیانی خۆ‌یا پارێزگاری لێ بكرێ، ئه‌ی له‌پاش خۆی كێ كه?اله‌تی ئه‌وه ده‌كات ئه‌م بانگه‌وازه له‌هه‌موو باوبۆران وشه‌پۆله ناهه‌مواره‌كانی داهاتوو بپارێزێ؟! مێژوو بۆمان ده‌گێر?ێته‌وه چه‌ندان چاكه‌خواز هاواری چاكه‌خوازی به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام پاش خۆی درا به‌ده‌م باوه و بانگه‌وازه‌كه‌ی كوژایه‌وه و كپ بوو..
چه‌ندان شار دروستكران؟ به‌ڵام وێران كران و شوێنه‌واریشیان نه‌ما؟ چه‌ندان پێغه‌ممه‌ر علیهم السلام كوژران؟! چیها كتێب تیا چوو؟ یا گۆر?ا، یا كه‌م و زیاد كران؟!
ووریا: كاك هیوا! ده‌بێ كه‌سێكی تر ئه‌م پارێزگارییه له ئه‌ستۆ بگرێ، چونكه هه‌روه‌ك خۆت باست كرد: كه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ وه?اتی كرد كێ ئه‌و په‌یامه‌ی بپارێزێ؟ به‌ڵام كێ هه‌یه ببێته زامن بۆ پاراستنی، له‌رۆژگاریكدا كه پر?یه‌تی له ئاڵوگۆر? و رووداوی ناكاو و چاوه‌ر?وان نه‌كراو؟!
هیوا: به‌ڵێ، كاك ووریا! ته‌نیا ئه‌وپه‌روه‌ردگاره ده‌توانێ ئه‌و كه?اله‌ته بكات و ببێته زامنی كه لغاوی رووداوه‌كانی رۆژگار هه‌مووی له‌ده‌ست خۆیایه‌تی، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئاگاداری سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌موو شتێكه.. خۆ ئه‌گه‌ر لوت?ی خوا نه‌بوایه، كه به‌ڵێنی به پاراستنی قورئان داوه، بۆچ قورئان ده‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌ر?ه به‌هێزانه بگرێت كه له‌گه‌ڵیا كراوه‌و ده‌كرێ؟!
هێمن: كاك هیوا! ئه‌م پاراستنی قورئانه له‌لایه‌ن خوا وه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌زار و چوار سه‌دو ئه‌وه‌نده ساڵه قورئان به ئیملایه‌ك نووسراوه‌ته‌وه، وكۆمه‌ڵێ وشه‌ی هه‌یه له‌ئیملای ئه‌مر?ۆ جیاوازتره، كه‌چی تا ئێستاش كه‌س نه‌یوێراوه بیگۆر?ێ، ئایا ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره نییه بۆپاراستنی قورئان؟
هیوا: برایان! ئه‌م به‌ڵێنه‌ی خوا بۆ پاراستنی قورئان زۆر به ئاشكرا هاتۆته دی، مامۆستای خاڵ به‌ره‌حمه‌ت بێ له‌پێشه‌كی به‌رگی یه‌كی ته?سیره‌كه‌یدا له‌وباره‌وه شتێكی نووسیوه پێم خۆشه پێكڤه بیخۆێنینه‌وه:
له‌رۆژێكه‌وه قورئان هاتۆته خوار تائه‌مر?ۆ، موسوڵمانان به‌ده‌ست و به‌ده‌م گرتوویانه، و له‌گه‌ڵیا خه‌ریك بوون، و له هه‌موو گۆشه‌و قور?نه‌یه‌كه‌وه لێی ورد بوونه‌ته‌وه، و هه‌زاران كتێبیان نووسیوه، و عیلمیان داناوه بۆ خزمه‌تی قورئان، و سه‌ده‌ها ته?سیر و ئوسوڵی ته?سیریان بۆ نووسیوه، ئه‌وانه‌شیان كه نه‌یان توانیوه ته?سیری لێ بكه‌ن و كتێبی تیا بنووسن، هیندێكیان قورئانیان نووسیوه‌ته‌وه به‌ده‌ستنووسێكی وا جوان كه چاو روون بكاته‌وه، هیندێكیان سه‌ره‌تای قورئان و سووره‌ته كانیان رازاندۆته‌وه به‌نه‌خشی جوان وزه‌رك?ت كاری، و هیندێكیان ئایه‌ت و وته‌و پیته‌كانیان ژماردووه، كه ئایه‌ته‌كانی: (6666)، و وته‌كانی(76440)، و پیته‌كانی(323671) ده‌رچوون، هه‌روه‌ك هه‌موو پیتێكیان ژماردووه، كه ئه‌وه‌نده ئه‌ل? وئه‌وه‌نده بێ و ئه‌وه‌نده تێی تیایه، تا هه‌ر بیست وهه‌شت پیته‌كه، و ئه‌وه‌ند پیتی خاڵدار و بێ خاڵی تیایه، و له‌خاڵداره‌كان ئه‌وه‌نده‌یان یه‌ك خاڵی و ئه‌وه‌نده‌یان دوو خاڵی و ئه‌وه‌نده خاڵ له قورئانا هه‌یه، و دۆزیویانه‌ته‌وه كه پیتی (گ) له‌وته‌ی (ولیتلگ?)له‌سووره‌ی{كه?}دا ناوه‌ر?استی قورئانه، و هیندێكیان به‌رگ و كی?ه‌كه‌یان رازاندۆته‌وه، وئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌شی نه‌زانیبێ پاره‌ی زۆری بۆ نووسینه‌وه‌ی قورئان داوه، و یابۆ له‌چاپدانی، و یابۆ له‌به‌ركردنی، هه‌روه‌ك به‌هه‌زاران وه‌ق? دانراوه بۆ خزمه‌تی قورئان و قورئان خوێن ..
ئایا ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه نین بۆ هاتنه‌دی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا كه قورئان ده‌پارێزێ؟
ووریا و هێمن: به‌رێ وه‌ڵلا هه‌موو به‌ڵگه‌ن..
برایان له مێژوو بپرسن چه‌نده‌ها جار دوژمنانی قورئان هێرشیان هێنایه سه‌رخاكی موسوڵمانان و قه‌سابخانه‌یان بۆ دانان، كتێبخانه‌كانیان سووتاندن و مزگه‌وته‌كانیان رووخاندن؟ خۆ هه‌موومان هێرشی مه‌غۆل وته‌ته‌ر و (خاچ هه‌ڵگران)مان له لاپه‌ر?ه‌كانی مێژوودا خوێندۆته‌وه كه چیان به‌موسوڵمانان كرد! به‌ڵام گه‌وره‌یی ئه‌م ئیسلامه له‌وه‌دایه له‌پر? ئاگری بڵێسه‌داری ئیسلام له‌و ژیله‌مۆیه په‌یدابووه و داگیركه‌رانی كا?ری كردۆته خۆله‌مێش، و ئاڵای قورئان به‌رزبووه‌ته‌وه..
?ه‌ره‌نسه چی نه‌كرد به جه‌زائیر وتونس ومه‌غریب و سه‌نیگال و گابۆن ووڵاته ئیسلامییه‌كانی تری ژێر ده‌ستی؟! ئیتالیا چی نه‌كرد بۆ له‌ناوبردنی قورئان وئیسلامه‌تی له لیبیادا؟! به‌ڵام خوا عه‌بدولقادر جه‌زائیرییه‌ك و عومه‌ر موختارێكیان بۆ ده‌كاته مڵۆزم هه‌موو خه‌و و خه‌یاڵێكیان لێ تێك ده‌ده‌ن، و قوتابیانی قورئان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.. ئینگلیس له‌میسرو سوودانا چ پیلانكی پیاده‌كرد؟! له عیراق و?ه‌له‌ستین وهیندا چی نه‌كرد؟!
ئه‌تاتۆرك له‌توركیا چی نه‌كرد، به‌خه‌یاڵی خۆی ره‌گ وریشه‌ی ئیسلامی له توركیا ده‌رهێنا، به‌ڵام خوا سه‌عید نوورسیی بۆكرده چقڵی چاوی و به‌هۆی هه‌وڵی نه‌پساوی ئه‌و زاته‌وه سه‌ر له‌نوێ قورئان له‌و وڵاته‌دا سه‌وز بووه وه..
ره‌نجه‌ر?ۆ بوونیان بۆ ده‌مێنێته‌وه:
خۆ ئه‌گه‌ر چاو به هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی جیهانی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌دا بگێر?ین ده‌بینین به‌م رۆژگاره كووپه زێر?ه‌و بۆ له‌ناو بردنی قورئان و سه‌ر لێشێواندنی موسوڵمانان خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا سه‌ر له‌به‌رد دان و ماڵ وێرانبوون و ره‌نجه‌ر?ۆ بوون نه‌بێ هیچی تریان ده‌ستگیر نه‌بووه..له‌مباره‌وه قورئان ده?ه‌رموێ: إن الذين ك?رواْ ين?قون أَموالهم ليصدواْ عن سبيل اللـه ?سين?قونها ثم تكون عليهم حسرة ثم يغلبون والذين ك?رواْ إلى جهنم يحشرون (سورة الأن?ال/36) واته: بێگومان ئه‌وانه‌ی كا?رن ماڵ وسامانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن تا به‌ربه‌ست له‌ر?ێی به‌رنامه‌كه‌ی خوا دابنێن، و له‌و پێناوه‌دا ماڵ و سامانایان خه‌رج ده‌كه‌ن، پاشان ده‌بێته داخ و خه?ه‌ت بۆیان، و دواتر شكست دێنن، كا?رو بێ بر?وایانیش به‌ره‌و دۆزه‌خ راپێچ ده‌كرێن..
هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه خوا به‌ڵێنی داوه ئه‌م قورئانه بپارێزێ، و پارێزگاری ئیسلام بكات..
به‌ڵێ، دوژمنانی ئیسلام هه‌وڵیان داوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ له‌ناو بردنی قورئان، خۆ قسه‌كه‌ی گلادستۆن ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا له‌ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ریتانیادا كردی ئێستاش له گوێی هه‌موو موسوڵمانێكی مه‌رد و په‌یامدارا ده‌زرنگێته‌وه كه بێشه‌رمانه گوتی: كۆسپی هه‌ره‌گه‌وره‌ی به‌رده‌ممان له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا بوونی دوو شته: و ده‌بێ به‌وپه‌ر?ی توانامانه‌وه هه‌وڵبده‌ین و به‌هه‌ر نرخی بێت له‌ناویان به‌رین، یه‌كه‌م: قورئان.. دووه‌م: كه‌عبه!!
برا خۆشه‌ویسته‌كانم! ده‌بێ بزانین بۆچ ئیستیعمار و ده‌ستنیاكانی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا نایانه‌وێ قورئان بمێنێ؟
ووریا: هۆی چییه كاك هیوا؟
هیوا: برایانی خۆشه‌ویست! چونكه قۆورئان مرۆڤی په‌یامدار دروست ده‌كات، و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ده‌گۆر?ێ له دووبه‌ره‌كی و جیا وا
له‌گه‌ڵ ر�?ێزو سڵاوى یه‌كێك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گزنگ له زانكۆى سلێمانى
www.gznga.jeeran.com