ئه‌رێ بێتاقه‌ت نه‌بوون چه‌ند هه‌واڵێكی تر له‌هه‌واڵه‌كانی قورئانتان بۆ باس بكه‌م؟
ووریا و هێمن: نه‌وه‌ڵلا، به‌ڵكو زۆر پێ خۆشحاڵین..
هیوا: زۆر باشه.. با یه‌كی كووپێ چا بخۆینه‌وه، به‌پشتیوانی خوا ، ئه‌و هه‌واڵانه‌شتان بۆ باس ده‌كه‌م..
كۆمه‌ڵه‌ی دوژمن تێده‌شكێن:
2. كاتێك پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌ست پێكرد هه‌موو خه‌ڵكی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ریه‌وه وه‌ستان و ئاڵای دوژمنایه‌تییان بۆ هه‌ڵگرت، و موسوڵمانان له ئازار وسزادا بوون، و له‌ده‌ست به‌سه‌ریدا ده‌ژییان، ئه‌وه‌بوو له شاری مه‌ككه ئاواره كران، و كۆچیان بۆ مه‌دینه كرد، و له‌و په‌ر?ی هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌ژییان، ئاله‌م كاته‌دا قورئان مژده‌ی سه‌ركه‌وتن به موسوڵمانان ده‌دات و ده?ه‌رموێت: سيهزم الجمع ويولون الدبر (سورة القمر/45)، واته: له‌مه‌ولا كۆمه‌ڵه‌ی دوژمنانیان هه‌ڵدێن و تێده‌شكێن.. ئه‌م هه‌واڵه‌ی قورئان له‌وكاته‌دا سه‌رسوور?هێنه‌ر بوو، چونكه بییر له‌وه نه‌ده‌كرایه‌وه موسوڵمانان كۆمه‌ڵێكی چه‌وكداریان هه‌بێ و بجه‌نگن، تا بییر له‌وه بكه‌نه‌وه دوژمن له‌به‌رامبه‌ریانه‌وه هه‌ڵبێ، و تێ بشكێت!!
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه عومه‌ری كور?ی خه‌تتاب ?ه‌رمووی: ئه‌م كۆمه‌ڵه چییه و كامه‌یه؟ تا موسوڵمانان كۆچیان كرد و پاش ماوه‌یه‌ك جه‌نگی به‌در رووی دا، ده?ه‌رموێ: گوێم لێ بوو پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه ئه‌وسا له‌واتاكه‌ی حاڵی بووم..
ئه‌وه بوو موسوڵمانان له غه‌زای به‌درا سه‌ركه‌وتن، وكا?رانیش به‌خۆیان و كۆمه‌ڵیانه‌وه تێشكان..
لووتی نیشانه ده‌كه‌ین:
3. وه‌لیدی كور?ی موغیره كه زۆر ئازاری موسوڵمانانی ده‌دا، و گاڵته‌ی به موسوڵمانان وئاینه‌كه‌یان ده‌كرد، و به‌قورئانی ده‌گوت: ئه‌مه قسه‌ی پر?وپووچی كۆنه!! هه‌رله‌مه‌ككه‌دا ئه‌م ئایه‌ته له‌باره‌ی وه‌لیده‌وه دابه‌زی:سنسمه على الخرطوم (سورة القلم/16) واته: له‌مه‌ولا سه‌ری لووتی داخ ده‌كه‌ین، یا سه‌ری لووتی نیشانه‌دار ده‌كه‌ین..، ئه‌م رسته‌یه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا بۆسوكایه‌تی كردن به‌وكه‌سه ده‌گوترێ. برایان! ده‌زانن ئه‌م هه‌واڵدانه كه‌ی هاته دی؟ له‌رۆژی به‌درا شمشیرێك به‌ر لووتی كه‌وت و ئه‌وماوه‌یه‌ی ژیا بێ لووت بوو، تا مرد ئه‌وه نیشانه‌ی گاڵته پێكردنی بوو..
به‌بێوه‌ی ده‌چنه ناو كه‌عبه‌وه:
4. له‌ساڵی حوده‌یبییه‌دا كا?رانی قور?ه‌یش نه‌یان هێشت موسوڵمانان بر?ۆنه ناو شاری مه‌ككه‌وه، و حه‌جه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌ر له حوده‌یبییه‌دا په‌یمانی رێكه‌وتن مۆركرا، له‌رێكه‌وتن نامه‌كه‌دا مه‌رجی كا?ره‌كان وابوو ساڵێكی تر رێ به موسوڵمانان ده‌درێ بێنه ناو مه‌ككه‌وه، به‌ومه‌رجه‌ی بێ چه‌ك بن، یا چه‌كه‌كانیان له‌ناو بارگه‌و بنه‌یاندا بێت..
ئایا موسوڵمانان له‌م په‌یمانه‌ی كا?ران دڵنیابن؟ خۆ په‌یمان شكاندن و په‌یوه‌ندی بر?ینی خزمایه‌تی، و چه‌ندان شتی ناشیرینی تریش پیشه‌ی قور?ه‌یش بووه، ئه‌وه نییه ئه‌مر?ۆ نایه‌ڵن دیارییه كانیان بۆ كه‌عبه به‌رن؟ ئیتر چۆن بر?وایان پێبكه‌ن كه ساڵێكی تر رێی زیاره‌تكردنی ماڵی خوا ده‌ده‌ن،و ئه‌گه‌ر رێ‌یان دا چۆن دڵنیابن كه ده‌ستیان لێ ناوه‌شێنن، له‌كاتێكا ئه‌مان هیچ چه‌كێكیان پێ نه‌بێ؟!و ئه‌گه‌ر شمشێریان پێ بێ ده‌بێ له‌ناو كێلاندا بێت، كێ ده‌ڵێت: ئه‌مه ته‌پكه‌یه‌ك نییه بۆیان ده‌نێنه‌وه؟ و به تیر تییره بارانیان ناكه‌ن؟ ئاله‌م بار‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا، قۆرئان دێت و دڵنیایان ده‌كات و ده?ه‌رموێ: لتدخلن المسجد الحرام إن شا‌ء اللـه آمنين محلقين رؤوسكم ومقصرين لاتخا?ون... ( سورة ال?تح/27 )، واته:به‌مزوانه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌كه‌وه به‌ویستی خوا ده‌چنه ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، و عه‌مره به‌جی دێنن، وسه‌رتان ده‌تاشن، یاكورتی ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ترستان له‌كه‌س هه‌بێت.
له‌م ئایه‌ته‌دا په‌روه‌ردگاری مه‌زن له‌سێ شت دڵنیایان ده‌كات: یه‌كه‌م: رۆیشتنه ناوشاری مه‌ككه، دووه‌م: سه‌لامه‌تی و بێ وه‌یی، سێیه‌م: ته‌واوكردنی عه‌مره و ئیحرام و شكاندنی له‌كۆتاییدا.
برایان! ئه‌وه‌بوو ساڵی داهاتوو بێ شه‌ر? وئاژاوه رۆیشتنه ناو شاری مه‌ككه‌وه و رێوره‌سمی عه‌مره‌یان به‌جێهێنا بێ ئه‌وه‌ی خوێن له‌لووتی موسوڵمانێكه‌وه‌بێت..
ووریا: كاك هیوا! بۆچ په‌روه‌ردگار ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌گه‌ر خوا بییه‌وێ ی به‌كارهێناوه؟ خۆ ئه‌مه بر?یارێكی خواییه و هه‌ردێته دی؟
هیوا: كاك ووریا! راست ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ده‌بێكه و خوا ده‌یه‌وێ موسوڵمانان ?ێری ئه‌و ئه‌ده‌به بكات..
# # #