هه‌واڵه‌كان:
وا ئێستاش چه‌ند هه‌واڵێكتان بۆ باس ده‌كه‌م كه قورئان رای گه‌یاندون و پیت به پیت هاتوونه‌ته دی و روویانداوه، ئه‌م هه‌واڵانه‌ش هه‌ندێكیان نزیك له‌سه‌رده‌می دابه‌زینی قورئانه‌وه، واته به‌پاش ساڵێك یا چه‌ند ساڵێك هه‌واڵه‌كه هاتۆته دی، و هی واشیان تێدایه كه پاش هه‌زار ساڵ هاتۆته دی.. ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌واڵه نزیكه‌كان:
هاتنه‌دی هه‌واڵه‌كانی قورئان:
1. تێشكانی قوره‌یش له غه‌زای به‌درا:
كاتێك پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ بانگه‌وازی ئیسلامی ده‌ست پێكرد هه‌موو خه‌ڵكی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ریه‌وه وه‌ستان و ئاڵای دوژمنایه‌تییان بۆ هه‌ڵگرت، و موسوڵمانان له ئازار وسزادا بوون، و له‌ده‌ست به‌سه‌ریدا ئه‌ژییان، ئه‌وه‌بوو له شاری مه‌ككه ئاواره‌كران، و كۆچیان بۆ مه‌دینه كرد، و له‌و په‌ر?ی هه‌ژاری و نه‌داریدا ئه‌ژییان، ئاله‌م كاته‌دا قورئان مژده‌ی سه‌ركه‌وتن به موسوڵمانان ئه‌دات و ئه?ه‌رموێت: سيهزم الجمع ويولون الدبر( سورة القمر/45 )، واته: له‌مه‌ولا كۆمه‌ڵه‌ی دوژمنانیان هه‌ڵدێن و تێده‌شكێن.. ئه‌م هه‌واڵه‌ی قورئان له‌وكاته‌دا سه‌رسوور?هێنه‌ربوو، چونكه بییر له‌وه نه‌ده‌كرایه‌وه موسوڵمانان كۆمه‌ڵێكی چه‌كداریان هه‌بێ و بجه‌نگن، تا بییر له‌وه بكه‌نه‌وه دوژمن له‌به‌رامبه‌ریانه‌وه هه‌ڵبێ، و تێ بشكێت!!
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه عومه‌ری كور?ی خه‌تتاب ?ه‌رمووی: ئه‌م كۆمه‌ڵه چییه و كامه‌یه؟ تا موسوڵمانان كۆچیان كرد و پاش ماوه‌یه‌ك جه‌نگی به‌در رووی دا، ئه?ه‌رموێ: گوێم لێ بوو پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه ئه‌وسا له‌واتاكه‌ی حاڵی بووم..
ئه‌وه بوو موسوڵمانان له غه‌زای به‌درا سه‌ركه‌وتن، وكا?رانیش به‌خۆیان و كۆمه‌ڵیانه‌وه تێشكان..
2. نیشانكردنی سه‌ر لووتی وه‌لید:
وه‌لیدی كور?ی موغیره كه زۆر ئازاری موسوڵمانانی ده‌دا، و گاڵته‌ی به موسوڵمانان وئاینه‌كه‌یان ده‌كرد، و به‌قورئانی ده‌گوت: ئه‌مه قسه‌ی پر?وپووچی كۆنه!! هه‌رله‌مه‌ككه‌دا ئه‌م ئایه‌ته له‌باره‌ی وه‌لیده‌وه دابه‌زی: سنسمه على الخرطوم(سورة القلم/16)، واته: له‌مه‌ولا سه‌ری لووتی داخ ده‌كه‌ین، یا سه‌ری لووتی نیشانه‌دار ده‌كه‌ین..، ئه‌م رسته‌یه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا بۆسوكایه‌تی كردن به‌وكه‌سه ده‌گوترێ. برایان! ده‌زانن ئه‌م هه‌واڵدانه كه‌ی هاته دی؟ له‌رۆژی به‌درا شمشیرێك به‌ر لووتی كه‌وت و ئه‌وماوه‌یه‌ی ژیا بێ لووت بوو، تا مرد ئه‌وه نیشانه‌ی گاڵته پێكردنی بوو..
3. ر?ۆیشتنه ناو شاری مه‌ككه‌وه:
له‌ساڵی حوده‌یبییه‌دا كا?رانی قور?ه‌یش نه‌یان هێشت موسوڵمانان بر?ۆنه ناو شاری مه‌ككه‌وه، و حه‌جه‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌ر له حوده‌یبییه‌دا په‌یمانی رێكه‌وتن مۆركرا، له‌رێكه‌وتن نامه‌كه‌دا مه‌رجی كا?ره‌كان وابوو ساڵێكی تر رێ به موسوڵمانان ده‌درێ بێنه ناو مه‌ككه‌وه، به‌ومه‌رجه‌ی بێ چه‌ك بن، یا چه‌كه‌كانیان له‌ناو بارگه‌و بنه‌یاندا بێت..
ئایا موسوڵمانان له‌م په‌یمانه‌ی كا?ران دڵنیابن؟ خۆ په‌یمان شكاندن و په‌یوه‌ندی بر?ینی خزمایه‌تی، و چه‌ندان شتی ناشیرینی تریش پیشه‌ی قور?ه‌یش بووه، ئه‌وه نییه ئه‌مرۆ نایه‌ڵن دیارییه كانیان بۆ كه‌عبه ببه‌ن؟ ئیتر چۆن بر?وایان پێبكه‌ن كه ساڵێكی تر رێی زیاره‌تكردنی ماڵی خوا ده‌ده‌ن،و ئه‌گه‌ر رێ‌یان دا چۆن دڵنیابن كه ده‌ستیان لێ ناوه‌شێنن له‌كاتێكا ئه‌مان هیچ چه‌كێكیان پێ نه‌بێ؟! ئایا ئه‌مه ته‌پكه‌یه‌ك نییه بۆیان ده‌نێنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر شمشێریان پێ بێ ده‌بێ له‌ناو كێلاندا بێت، كێ ده‌ڵێت به تیر تییره بارانیان ناكه‌ن؟ ئاله‌م بار‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا، قۆرئان دێت و دڵنیایان ده‌كات و ده?ه‌رموێ: لتدخلن المسجد الحرام إن شا‌ء اللـه آمنين محلقين رؤوسكم ومقصرين لاتخا?ون... (سورة ال?تح/27 )، واته: به‌م زوانه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌كه‌وه -به‌ویستی خوا - ده‌چنه ناو كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، و عه‌مره به‌جی دێنن، وسه‌رتان ده‌تاشن، یاكورتی ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ترستان له‌كه‌س هه‌بێت..
له‌م ئایه‌ته‌دا په‌روه‌ردگاری مه‌زن له‌سێ شت پێغه‌ممه‌روموسوڵمانان دڵنیا ده‌كات: یه‌كه‌م چوونه ناوشاری مه‌ككه، دووه‌م: بێوه‌یی. سێهه‌م: ته‌واوكردنی عه‌مره‌و ئیحرام شكاندن به‌بێ ترس..
برایان ئه‌وه‌بوو ساڵی داهاتوو رۆیشتنه ناوشاری مه‌ككه‌وه بێ شه‌ر? و ئاژاوه رێ وره‌سمی عه‌مره‌یان به‌جێ هێنا، بێ ئه‌وه‌ی خۆێن له‌لووتی كه‌سێكه‌وه بێت..
كاك هیوا! بۆ خوای باڵاده‌ست ده‌سته‌واژه‌ی:{به ویستی خوا/ ئه‌گه‌ر خوا مه‌یلی لێ بێ }ی به‌كار هێناوه؟ خۆ ئه‌مه بر?یارێكی خواییه و هه‌ر دێته دی؟
هیوا: كاك ووریا! راست ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ده‌بێكه و خوا ده‌یه‌وێ موسوڵمانان ?ێری ئه‌و ئه‌ده‌به بكات..
هه‌واڵێكی تر له هه‌واڵدانه‌كانی قورئانتان بۆ باس بكه‌م؟
ووریا و هێمن: ئه‌رێ وه‌ڵلا زۆر پێ خۆشحاڵ ده‌بین..
4. هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی رۆم به‌سه‌ر ?ارس دا..
برایان! پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمانان له‌مه‌ككه‌وه كۆچ بۆ مه‌دینه بكه‌ن مشت ومر?ێك له‌نێوان ئه‌وان و بت په‌رسته‌كاندا رووی دا، بت په‌رسته‌كان لایه‌نگری ?ارسه‌كانی ئێران بوون، چونكه ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌مان بت په‌رست بوون، موسوڵمانه‌كانیش لایه‌نگری رۆمه‌كان بوون،چونكه وه‌ك یه‌ك شوێنكه‌وته‌ی په‌یامێكی ئاسمانی بوون.. له‌م كاته‌دا خوا ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تای (سووره‌تی رۆم)ی بۆ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نارد، و له‌دووشت دڵنیای كردن: بسم الله الرحمن الرحيم ال‌م، غلبت الروم، ?ي أَدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون، ?ي بضع سنين للـه الأمر من قبل ومن بعد ويومئذ ي?رح المؤمنون بنصر اللـه ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الرحيم، وعد اللـه لا يخل? اللـه وعده ولكن أَكثر الناس لا يعلمون( سورة الروم/1-5 )، واته: به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان، رۆمه‌كان (به‌ده‌ستی ?ارسه‌كان) تێك‌شكێنران له‌نزیكترین خاكی رۆمه‌وه به‌ئێران، ئه‌وان پاش ئه‌و تێشكانه‌یان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا به‌سه‌ریانا زاڵده‌بنه‌وه، تێشكانی پێشوویان و سه‌ركه‌وتنی له‌مه‌ولایان هه‌مووی به‌ده‌ست خودایه، له‌رۆژی سه‌ركه‌وتنی ئه‌واندا ئیمانداران به‌یارمه‌تی خوایی شادمان ده‌بن.. ئه‌وه‌ی خوابییه‌وێ سه‌ری ده‌خات، ئه‌ویش به‌ده‌سه‌ڵات ودلۆڤانه.. ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی، وخوایش له‌به‌ڵێنی خۆی سه‌رپێچی ناكات، به‌ڵام به‌شی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و حه‌قیقه‌ته نازانن..
ووریا: كاك هیوا! ئه‌و دوو شته له‌م ئایه‌ته‌دا چی بوون كه خوا موسوڵمانانی پێ دڵنیا كرد؟
هیوا: یه‌كه‌میان: سه‌ركه‌وتنی رۆم به‌سه‌ر ساسانییه‌كاندا، دووه‌میان سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان به‌سه‌ر قور?ه‌یشییه بت په‌رسته‌كاندا..
هێمن: كاك هیوا! هه‌ردوو سه‌ركه‌وتنه‌كه جێی سه‌رسور?مانه!! چونكه هه‌روه‌ك موسوڵمانان بێ هێز و بێ چه‌ك و بێ ده‌سه‌ڵات بوون، و كه‌س به‌خه‌یاڵیا نه‌ده‌هات به‌سه‌ر ئه‌وهه‌موو توانا و ده‌سه‌ڵاته‌ی قور?ه‌یشا سه‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها به‌خه‌یاڵی كه‌سیشدا نه‌ده‌هات رۆمه‌كان كه له‌رووی رۆژهه‌ڵاته‌وه ته‌نیا پایته‌خته‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه مابوو، له‌ناو پایته‌خته‌كه‌شدا گه‌مارۆ درابوون به‌سه‌ر ئێرانییه‌كاندا سه‌ربكه‌ون..
هیوا: شتێك كه‌زۆر جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه: موسوڵمانان چونكه شوێنكه‌وته‌ی په‌یامی ئاسمانی بوون حه‌زیان ده‌كرد رۆمه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن، چونكه ئه‌وانیش شوێنكه‌وته‌ی په‌یامی ئاسمانی بوون. له‌هه‌مان كاتدا قوره‌یشییه‌كان كه بت په‌رست بوون حه‌زیان ده‌كرد ئێرانییه‌كان سه‌ربكه‌ون چونكه ئه‌وانیش وه‌ك خۆیان شوێنكه‌وته‌ی په‌یامی ئاسمانی نه‌بوون..
به‌ڵام به‌ڵێنه خواییه‌كه هاته دی، و له‌و رۆژه‌دا كه موسڵمانان له غه‌زای به‌درا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناو شاد و دڵخۆش بوون، له‌ورۆژه‌شا له‌شكری رۆم به‌سه‌ر سوپای ئێرانا سه‌ركه‌وت، ئه‌م هه‌واڵه‌ش لای مێژوو نووسان تۆمار كراوه..
ووریا: كاك هیوا! ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ به‌درێژی باسی ئه‌و تێشكان وپاشان سه‌ركه‌وتنه‌ی رومانمان بۆناكه‌یت، چونكه له‌كتێبه مێژووییه‌كانی ئێمه‌دا به تێری ئه‌وباسه نییه..
هێمن: كاك هیوا! منیش ئه‌و داخوازییه‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ..
هیوا: برایان! ئه‌م رووداوه دوور و درێژه و باسكردنی له‌باسه‌كه‌ی خۆمان لامان ده‌دات، به‌ڵام مادام ئێوه داوای ده‌كه‌ن وپێتان خۆشه بۆتان باس ده‌كه‌م چونكه منیش خۆشی ئێوه‌م ده‌وێ..
ووریا و هێمن: ئێمه‌ش زۆر سوپاست ده‌كه‌ین وخوا پاداشتت به‌خێر بداته‌وه..
برایان! هه‌روه‌ك ئاشكرایه ئیمپراتۆریه‌تی ?ارسی له‌رۆژ هه‌ڵاتی نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه بوو، ئیمپراتۆریه‌تی رومانیش له رۆژئاوایه‌وه بوو. سنووری ئه‌م دوووڵاته له‌نێوان دوو رووباری دیجله و ?وراتدا بوو. له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌م دوو ئیمپراتۆره به‌هێزترین ده‌وڵه‌تانی سه‌ر زه‌وی بوون.
ووریا: كاك هیوا! یه‌عنی چی سنووریان ده‌گه‌یشته دیجله‌و ?ورات؟ هه‌روه‌ك روون و ئاشكرایه له‌نێوان ئه‌م دوو رووباره‌دا خاكێكی زۆر و ?راوان هه‌یه..
هیوا: كاك ووریا هه‌ندێ جار ئێران زاڵ ده‌بوو، سنووری ده‌گه‌یشته رووباری ?ورات، هه‌ندێ جاریش رۆم زاڵ ده‌بوو ده‌گه‌یشته سه‌ر رووباری دیجله..
ووریا: سوپاس كاك هیوا! تێگه‌یشتم..
هیوا: برایان! هه‌روه‌ك مێژوو نووس {ئێدوارد گابۆن}ده‌ڵێ: مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمان له‌سه‌ده‌ی دووی زاینییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.. له‌وكاته‌وه تاله‌ناوچونی رۆمان، وا سه‌یر كراوه‌كه‌له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی تری جیهان زیاتر خاوه‌نی شارستانی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه مێژوو نووسانی جیهان زۆر بایه‌خیان به‌له‌ناوچوونی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته داوه.. ده‌توانین بڵێی ئه‌و بایه‌خه‌ی به‌ویان داوه بایه‌خیان به له‌ناوچوونی هیچ شارستانیه‌تێكی تر نه‌داوه. له‌م باره‌وه نووسراو زۆرن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی ئێدوارد له‌وباره‌وه جێی متمانه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه، و له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر ?راوانه ئه‌وكتێبه‌ی ئه‌ومان هه‌ڵبژارد، كه ناوی: {مێژووی له‌ناوچوونی ئیمپراتۆری رۆمان}ه، ئێدوارد گابۆن له‌به‌رگی پێنجی كتێبه‌كه‌یا ده‌ڵێ:
له‌یاڵی 380 زاینیی ئاینی مه‌سیحی له‌ناو رۆمانا جێگیر بوو، وه ئه‌م ئاینه بووه ئاینی ?ه‌رمی وڵاتی رۆمان، و به‌شی زۆری دانیشتوان بوون مه‌سیحی، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ئاگر په‌رست بوون وئاینی مه‌سیحییان وه‌رنه‌گرت.. ئه‌و پاشایه‌ی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینییدا كاروباری ده‌وڵه‌وتی رۆمانی له‌ده‌ستا بوو،ناوی مۆریس بوو،له‌باره‌ی به‌ر?ێووه‌بردنی كاروباری وڵات ورامیارییه‌وه مرۆڤێكی بڵح و لێ نه‌هاتووبوو..
له‌به‌ر ئه‌وه سوپاكه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی {?ۆكاس} لێی هه‌ستایه سه‌ر پێ و له‌سه‌ر ته‌خت دایان به‌زاند، ?ۆكاس به‌شێوه‌یه‌كی در?ندانه خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شای له‌ناوبرد.. وخۆی كرد به پاشا رۆمان، نوێنه‌ری خۆی بۆلای شاهه‌نشای ئێران نارد، له‌وكاته‌دا شای ئێران كیسرا په‌روێزی دووه‌م بوو، په‌روێز زۆر دڵسۆزی مۆریس شا بوو، یاخی بوو، چونكه له‌ساڵی 590- 591 زاینی به‌هۆی پیلانێكی ناوخۆی ئێرانه‌وه په‌روێز هه‌ڵهاتبوو، و په‌نای به‌مۆریس بردبوو، ئه‌ویش سوپاكه‌ی خۆی خسته ژێر ده‌ستی په‌روێز بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خت وتاجی شاهی به‌ده‌ست بێنێته‌وه، و هه‌روایش بوو، له‌وشه‌ر?ه‌دا په‌روێز به‌سه‌ر دوژمنانی ناوخۆیا زاڵبوو، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی ئه‌و یه‌كساڵه‌دا كه په‌روێز له رۆم بووه، مۆریس كچه‌كه‌ی خۆی داوه‌تێ و بووه به‌زاوای رۆمه‌كان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بووه به‌مۆریسی گوتووه: بابه! بۆیه به‌هه‌واڵی ئه‌و كوده‌تایه زۆر توور?ه‌و دڵگران بووه، و سه?یری ده‌وڵه‌تی نوێی رۆمی به‌ند كردووه، و له‌راگه‌یاندنێكا بڵاوی كردۆته‌وه كه ددان به‌م حكومه‌ته نوێیه‌ی رۆمان‌دا نانێت كه حكومه‌تێكی شه‌رعی بێت..
په‌روێز به‌سوپایه‌كی بێ ژماره‌وه هێرش ده‌بات بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تازه‌ی رۆم، له‌سنووری پێشووی تێ ده‌په‌ر?ێت، و ده‌گاته سه‌ر رووباری ?ورات، له‌وێش ده‌په‌ر?ێته‌وه، وبه‌ته‌واوی وڵاتی شام داگیر ده‌كات، هه‌ردوو شاری قودس و ئه‌نتاكییه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستیه‌وه،له‌و هێرشه‌یدا تا رووباری نیل ده‌ر?وات، و به‌م شێوه‌یه سنووری ئێران ده‌گاته سه‌ر رووباری نیل.
هه‌ندێ له‌پیاو ماقووڵانی رۆمانی نامه‌یه‌كیان بۆ ?ه‌رمانده‌ی سوپای رۆمانی كه‌سه‌ر په‌رشتی وڵاتانی ژێر ده‌سته‌ی ئه?ریقایی ده‌كرد نووسی، و داوایان لێ‌كرد كه?ریای وڵاته‌كه‌ی بكه‌وێت، و له‌ده‌ستی داگیركه‌ران رزگاری بكات..
ئه‌ویش سوپایه‌كی باشی پێكه‌وه‌ناو به‌سه‌رۆكایه‌تی كور?كه‌ی سوپاكه‌ی له‌رێی ده‌ریاوه به‌نهێنی ره‌وانه‌ی پایته‌ختی رۆمان كرد، تاكه‌شتییه جه‌نگییه‌كان نه‌گه‌یشتنه ده‌وروبه‌ری شار ?ۆكاس به‌خۆی نه‌زانی، هیره‌قل زۆر به‌ئاسانی توانی ?ۆكاسی خیانه‌تكار بكوژێ و ئیمپراتۆریه‌تی رۆمان بخاته ژێر ده‌ستی خۆی..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هیره‌قل سه‌ركه‌وت و{?ۆكاس}ی كوشت نه‌یتوانی به‌رگری له‌لێشاوی سوپای ئێرانی بكات، رۆمه‌كان هه‌رچی خاكی ژێر ده‌ستیان له رۆژهه‌ڵات و خوارووی پایته‌خته‌وه هه‌بوو، هه‌مووی كه‌وته ژێر ده‌ست ئێرانییه‌كان، ئاڵای سه‌ڵیب به‌سه‌ر خاكی عیراق وشام و ?ه‌له‌ستین وئاسیای بچووكه‌وه نه‌ما، و له‌شه‌كانه‌وه كه‌وت..
ئیمپراتۆریه‌تی رۆمان ته‌نیا خاكی پایته‌ختی له ئاسیادا به‌ده‌سته‌وه مابوو، هه‌موو رچگاكانی لێ به‌سترابوو، په‌رژینێكی ئابووری قایمی به‌ده‌ورا كرابوو، گرانی بڵاو ببوه‌وه، نه‌خۆشی كوشنده په‌ره‌ی سه‌ندبوو، خه‌ڵكی دانیشتوانی پایته‌خت چاوه‌چاویان بوو له‌كام ده‌قیقه‌و سه‌عاتا سوپای ئێرانی بدات به‌سه‌ریانا و بیانكاته كۆیله‌و به‌رده!! ئه‌مانه هه‌مووی بوونه هۆی ئه‌وه بازار?ه‌كان دابخرێن، و بازرگانی به‌ته‌واوی ئی?لیج ببێت،و قوتابخانه‌كان چۆل ببن..
له‌م ماوه‌یه‌دا ئێرانییه‌كان میلله‌تانی كۆنه ژیرده‌ستی رۆمیان باش ده‌چه‌وسانده‌وه، هه‌وڵیان ده‌دا له‌ئاینی مه‌سیحیش وه‌ریان بگێر?ن، بۆیه گاڵته‌و لاقرتێیان به‌ئاینه‌كه‌یان ده‌كرد، كه‌نیسه‌كانیان تێك ده‌دان ونزیكه‌ی سه‌د هه‌زار مه‌سیحیی بێ تاوانیان كوشت، و له‌جێی كه‌نیسه‌كانیان جێی ئاگر په‌رستییان دروست ده‌كرد.. زۆریان له‌خه‌ڵكی ده‌كرد تا ئاگر بپه‌رستن، وسه‌ڵیبی پیرۆزیشیان به‌تاڵانی بۆ مه‌دائینی پایته‌ختی خۆیان برد..
ئاله‌م كاته‌دا كه ره‌شبینی و بێ هیوایی دڵ و ده‌روونی هیره‌قلی داگیر كردبوو، به‌نیازبوو هه‌ڵبێت ورابكات، نوێنه‌رێكی بۆلای په‌روێز نارد، وداوایكرد تاله گه‌ڵیا رێبكه‌وێ، به‌ڵام په‌روێز قایل نه‌بوو، نه‌ر?اندی به‌سه‌ریا و گوتی: من ئه‌م نوێنه‌ره‌م ناوێ، نا.. من هیره‌قلم ده‌وێ، ده‌مه‌وێ به‌ده‌ست وپێ به‌ستراوی له‌ژێر پێی ته‌ختی شاهه‌نشاهی دای بنێم.. تاواز له‌و خوایه نه‌یه‌نێ كه‌ده‌یپه‌رستێ، واز له‌سه‌لیب نه‌هێنێ، و خوای ئێمه(رۆژ) نه‌په‌رستێ من هه‌رگیز له‌ته‌ك ئه‌و رۆمییه‌دا رێ ناكه‌وم.
پاش شه‌ش ساڵ ئیمپراتۆریه‌تی ?ارسی به‌وه قایل بوو به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه له‌ته‌ك هیره‌قلدا رێبكه‌وێت:
1. سالانه هه‌زار (تالێنت)زێر?، تالێنت كێشی یۆنانی كۆنه، و بریتییه له 26 كیلۆگرام..
2. هه‌زار تالێنت زیو.
3. هه‌زار كراسی ئاورێشم، هه‌ر كراسێك بریتی بووه له 30 مه‌تر..
4. هه‌زار ئه‌سپ.
5. هه‌زار كه‌نیزه‌كی كچ.
هیره‌قل به‌هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه قایل بوو، و له‌سه‌ری رێكه‌وتن، وشه‌ر? كۆتایی هات.
هه‌روه‌ك هه‌واڵی ئه‌م شه‌ر?و شۆر? وئاژاوه‌یه پایته‌ختی رۆم و?ارسی داگیر كردبوو، خه‌ڵكی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیشی به‌خۆیه‌وه خه‌ر?ۆ كردبوو، ببوه ده‌نگو باس له مه‌ككه‌ی پایته‌ختی نیوه دورگه‌دا..
?ارسه‌كان رۆژ وئاگریان ده‌په‌رست، رۆمانییه‌كان باوه‌ر?یان به‌خوا و په‌یامی ئاسمانی و مه‌سیح هه‌بوو،ده‌روونی موسوڵمانان له‌گه‌ڵ رۆمانییه‌كانا بوو، چونكه هه‌ردوو لا باوه‌ر?یان به‌خواو په‌یامی ئاسمانی هه‌بوو، به‌ڵام بت په‌رسته‌كانی مه‌ككه لایه‌نگری ئاگر په‌رسته‌كان بوون چونكه هه‌ردوولا رواڵه‌ته‌كانی سروشتیان ده‌په‌رست..
له‌به‌ر ئه‌وه موسوڵمانان حه‌زیان به‌سه‌ركه‌وتنی رۆمه‌كان ده‌كرد، و بت په‌رسته‌كانیش پێیان خۆش بوو ئاگر په‌رسته‌كان سه‌ربكه‌ون.
له‌ساڵی 616 زاینی كه ?ارسه‌كان به‌سه‌ر رۆمانیه‌كانا زاڵبوون، بت په‌رسته‌كان به‌هه‌لیان زانی تا بیكه‌نه وه‌سیله‌ویه‌ك بۆ گاڵته‌كردن به‌موسوڵمانان و پێیان بڵێن: ئه‌ها براده‌ره‌كانمان چۆن به‌سه‌ر براده‌ره‌كانتانا زاڵبوون، ورسوایان كردن، مادام ئێوه‌ش واز له‌م ئاینه تازه‌یه نه‌یه‌نن ئاوه‌ها رسوا ده‌بن..
ئا له‌و كاته‌دا كه موسوڵمانان له‌مككه‌دا له‌ناهه‌موارترین و خراپترین حاڵدابوون، و له‌وپه‌ر?ی كڵۆڵیدا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه ئه‌م ئایه‌ته هاته خوار: ال‌م، غلبت الروم، ?ي أَدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون، ?ي بضع سنين للـه الأمر من قبل ومن بعد ويومئذ ي?رح المؤمنون بنصر اللـه ينصر من يشا‌ء وهو العزيز الرحيم، وعد اللـه لا يخل? اللـه وعده ولكن أَكثر الناس لا يعلمون( سورة الروم/1-5 )، ئاله‌م كاته‌دا كه موسوڵمانان له‌شیوی ئه‌بو تالیبدان، و له‌برسا هاوارو گریه‌ی منداڵ ده‌چێت به‌عاسمانا، ئاله‌م كاته‌دا كه رۆمانیه‌كانهیچ شوێنێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌جگه له‌پایته‌خت، قورئان ئه‌م مژده‌یه ده‌دات، غلبت الروم، ?ي أَدنى الأرض وهم من بعد غلبهم سيغلبون، ?ي بضع سنين !!
ئاله‌وكاته‌دا كه قورئان ئه‌و هه‌واڵه‌ی دا به‌پێی رواڵه‌تی مادی هیچ هه‌واڵێك نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌م هه‌واڵه دوور له‌واقیع بێ! چونكه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوانزه ساڵه‌ی كه هیره‌قل له‌سه‌ره‌تای پاشایه‌تییه‌وه بردییه سه‌ر وای ده‌گه‌یاند كه ئیمپراتۆریه‌تی رۆمان كۆتایی دێت!
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته هاته خوار زۆری پێ نه‌چوو له‌سه‌ر شاشه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانه‌وه ئاڵ وگۆر? په‌یدابوو..
هیره‌قل به‌رنامه‌یه‌كی گرنگی بۆ تێكشكاندنی ?ارسه‌كان دار?شت، و ده‌ستی به‌ئاماداكردنی چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی كرد، هیره‌قل ده‌یزانیكه هێزی ده‌ریایی ?ارسه‌كان لاوازه، خۆی ئاماده كرد تا له‌پشته‌وه‌هێرشێك به‌رێته سه‌ریان، له‌رێی ده‌ریای ره‌شه‌وه له‌شكره‌كه‌ی به‌ره‌و ئه‌رمینیا برد، وله‌وێوه هێرشێكی كوتوپر?ی كردنه‌سه‌ر، ?ارسه‌كان نه‌یانتوانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌وه رابگرن وهه‌ڵهاتن، ?ارسه‌كان له‌ئاسیای بچووك هێزێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو، هیره‌قل بۆجارێكی تر به‌كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانیه‌وه هێرشی بۆ بردن، وزیانێكی زۆری پێگه‌یاندن وتێكی شكاندن.. پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌رێی ده‌ریاوه گه‌ر?ایه‌وه بۆ پایته‌خته‌كه‌ی خۆی (قوسته‌نتینییه)، و له‌گه‌ڵ ئه?ارینه‌كاندا په‌یمانێكی به‌ست، به‌یارمه‌تی ئه‌وان توانی له‌هێرش هێنمانی ?ارسه‌كان بۆ پایته‌خت به‌رگری بكات، پاش ئه‌م دووشه‌ر?ه هیره‌قل سێ شه‌ر?ی تری له‌دژی ?ارسه‌كان كرد، له‌رێی ده‌ریای ره‌شه‌وه توانی خۆی بگه‌یه‌نێته (میزۆپۆتامیا)، له‌ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ر?انه‌دا، و به‌تایبه‌ت شه‌ر?ی ساڵی 624 زاینیی رۆمه‌كان به‌باشی سه‌ركه‌وتن، و?ارسه‌كان ناچاربوون هه‌مووسه‌رزه‌وی داگیر كراوی رۆم به‌جێ بێڵن و بكشێنه‌وه..
به‌م جۆره رۆمه‌كان سه‌ركه‌وتن هه‌واڵه‌كه‌ی قورئان ده‌قاو ده‌ق هاته دی..
هه‌روه‌ك جه‌نگی به‌در سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی موسوڵمانان بوو به‌سه‌ر بت په‌رستانی قوره‌یشدا، جه‌نگی ساڵی 624 یش سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی رۆمه‌كان بوو به‌سه‌ر ?ارسه‌كاندا، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 625 زاینیی و به‌شه‌ر?ی نه‌ینه‌وا كۆتایی به‌شه‌ر?ی هه‌ردوولا هێنرا، و ئه‌و شه‌ر?ه دوا شه‌ر?ی نێوانیان بوو..
به‌مجۆره ?ارسه‌كان تێ شكان و شا په‌روێز ویستی له‌ته‌لاره قه‌شه‌نگ وكۆشكه جوانه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌ڵبێ، به‌ڵام ئاژاوه‌یه‌ك له‌ن