هه‌واڵدانی جۆر به‌جۆر:
پاش سێ رۆژ له‌دانیشتنی پێشوو جووته برا له‌سه‌ركاتی دیاریكراو به‌ره‌و ماڵ هیوای براده‌ریان رێكه‌وتن، و پاش گه‌یشتن وخۆشهاتن و كه‌مێك ده‌مه ته‌قێ به‌م جۆره كه‌وتنه گ?توگۆ:
ووریا: كاك هیوا له‌هه?ته‌ی رابووردوودا بر?یار وابوو له‌باره‌ی هه‌واڵدانی قورئانه‌وه شتێكمان بۆ باس بكه‌یت..هیوا: به‌ڵێ كاك ووریا! من له‌سه‌ر بر?یاره‌كه‌ی خۆمم، و پشت به‌خوا باسی ئه‌مر?ۆمان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه ده‌بێت كه قورئان داویه‌تی، وپاش ماوه‌یه‌ك خاڵ به‌خاڵ روویانداوه.
برایان به‌شێكی تر له موعجیزه‌كانی قورئان له‌و هه‌واڵه جۆراو جۆرانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت باسی كردووه، و پاشن وه‌ك خۆیان كت ومت هاتوونه‌ته‌دی، بێگومان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بلیمه‌ت وهه‌ڵكه‌وتوو، و زانایانی جیهان پر?ی ئه‌وه‌یان كێشاوه، كه هه‌واڵی داهاتوو له‌باره‌ی خۆیانه‌وه، یان خه‌ڵكی تره‌وه بده‌ن.. به‌ڵام رۆژگار زۆربه‌ی زۆریانی به‌درۆ خستۆته‌وه..به‌مه‌رجێك ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئه‌وانیش له‌كاتێكدا بووه كه راستبوونیان چاوه‌ر?وانكراوبووه، چونكه بارودۆخ له‌ته‌كیاندا بووه، كه‌چی رۆژگار به‌درۆی خستوونه‌ته‌وه..
به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له‌قورئانداهه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌له‌سه‌رده‌مێكی ناهه‌موار، وكاتێكی دژوار‌دا هاتوون، رۆژگار به‌راستی زانیون و وه‌ك گزنگی به‌ره‌به‌یان هاتوونه‌ته‌دی، و ئه‌مه‌ش له‌لاپه‌ر?كانی مێژوودا ده‌خۆێنینه‌وه، هه‌موو زانیارییه‌كی مادییانه‌ی ئێمه له‌شیته‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاواڵانه‌و هاتنه‌دییان ده‌سته‌وسان وزه‌بوونه.. ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌كات كه بڵێین: قورئان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دانه‌نراوه..
هێمن: كاك هیوا! ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت هه‌ندێك له‌هه‌واڵدانی ئه‌و زانا‌و بلیمه‌تانه‌ی دنیامان بۆ باس بكه كه رۆژگار به‌درۆی خستوونه‌ته‌وه..
هیوا: به‌سه‌ر چاو، هه‌ندێكتان بۆ باس ده‌كه‌م، بۆ نموونه:
ناپلیۆن بۆنا پارت، ئه‌م پیاوه له‌سه‌رده‌می خۆیدا به‌هۆی ئه‌وهه‌موو سه‌ركه‌وتنانه‌یه‌وه كه‌له سه‌ره‌تادا به‌ده‌ستی هێنابوو به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ?ه‌رمانده‌ی سوپایی ده‌ناسرا.. ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی بۆچوونیان وابوو كه ناپلیۆن ده‌بێته قه‌یسه‌ر، یان ئه‌سكه‌نده‌ری دووه‌م.. هه‌موو ئه‌مانه رێ‌یان خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی ناپلیۆن له‌خۆی بایی ببێت، و وابزانێت كه‌قه‌ده‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مدایه.. تاوای لێهات وازی له‌راوێژ پێكراوه‌كانی خۆی هێنا، چونكه وای ده‌زانی كه له‌چاره‌نووسیدا زاڵبوونی بۆ نووسراوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی زه‌ویدا.. به‌ڵام هه‌موودنیاو خۆیشی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌له‌چاره‌نووسیدا چ كۆتاییه‌ك نووسرابوو..
له رۆژی دوانزه‌ی حوزه‌یرانی ساڵی هه‌زار و هه‌شت سه‌د و یانزه‌دا ناپلیۆن له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یا له پاریسه‌وه رێكه‌وت تائه‌و دوژمنانه‌ی له‌ناو به‌رێت كه به‌رێگه‌وه‌ن بۆی.. شه‌ش رۆژی پێ نه‌چوو كه دۆق ولنگتۆن – كه ?ه‌رمانده‌ی سوپای به‌ریتانیا، وهۆڵنده، وئه‌ڵمانیا بوو- له(واترلوو)ی خاكی بلجیكادا سوپا گه‌وره‌كه‌ی ناپلیۆنی تێك وپێك شكاند..
ئه‌وه‌بوو كه ناپلیۆن له‌به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن هیوابر?او بوو، له سه‌ركردایه‌تی سوپای ?ه‌ره‌نسه رای كرد، وبه‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ڵهات، به‌ڵام له‌نزیك لێواره‌كانی ده‌ریاوه پۆلیسه‌كانی كه‌ناری ده‌ریا گرتیان، و به په‌لبه‌ستراوی سوار پاپۆر?ێكی هێزی ده‌ریایی ئینگلیزیان كرد، و له‌ئه‌نجامدا چاره‌نووسی ئه‌م ?ه‌رمانده ناوداره دۆرگه‌یه‌كی چۆڵ وهۆڵ بوو، له‌خوارووی ئۆقیانووسی ئه‌تله‌سیدا، كه پێی ده‌گوترێت: دۆرگه‌ی (سانت هیلینیا)، وپاش چه‌ند ساڵێك به زه‌لیلی و رسوایی و ته‌نیایی له‌ساڵی 1821دا كۆچی دوایی كرد و به‌كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه سه‌ری نایه‌وه..
به‌یانی حیزبی شیوعی، یه‌كێكی تر له‌وهه‌واڵانه‌ی رۆژگار به‌درۆی خستۆته‌وه به‌یانی حیزبی شیوعی بوو، كه له‌ساڵی 1848دا ده‌رچوو، ئه‌م به‌یانه هه‌واڵی دا كه: یه‌كه‌م وڵاتێك ئاڵای شۆر?شی كۆمۆنیستی هه‌ڵبكات ئه‌ڵمانیا ده‌بێت.. كه‌چی وا 135 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌دا تێپه‌ر?ی و هێشتا لاپه‌ر?ه‌ی مێژووی ئه‌ڵمانی له هه‌واڵی ئه‌م شۆر?شه خاڵییه، و یه‌كه‌م وڵاتیش رووسیا بوو..
ووریا: ئه‌ی كاك هیوا! ئه‌وه‌نییه ئه‌ڵمانیای دێموكراتی ئاڵای كۆمۆنیستی تیا هه‌ڵكراوه؟
هیوا: كاك ووریا! كاتێك به‌یانی حیزبی شیوعی ده‌رچوو ئه‌ڵمانیا یه‌كپارچه‌بوو، هێشتا دابه‌ش نه‌كرابوو، هه‌روه‌ك ده‌زانیین له‌پاش ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌ڵمانیا كرا به‌چوار پارچه‌وه، ئینگلیز و ?ه‌ره‌نسه‌و ئه‌مریكا و سۆڤیه‌ت هه‌ریه‌كه پارچه‌یه‌كیان به‌ركه‌وت، وسۆڤیه‌ت له‌به‌شه‌كه‌ی خۆیدا كۆمۆنیستی سه‌پاند، و نه‌یهێشت له‌ته‌ك سێ پارچه‌كه‌ی تردا یه‌ك بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكاو ?ه‌ره‌نسه‌و ئینگلیز رێ‌یان دا ئه‌و سێ پارچه‌یه‌ی ئه‌وان له راپرسێكی گشتیدا و له‌ژێر ناونیشانی ئه‌ڵمانیای ?یدراڵیدا یه‌ك بگرێته‌وه، و سیسته‌مێكی دێموكراتی سه‌رمایه‌داری تیا پیاده بكرێت.. تا ئێستاش ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو داوای ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی سۆڤیه‌تدا یه‌كبگرنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مل نادات.. ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌له‌جه‌نگی جیهانیدا له‌تله‌ت و دابه‌شكراون..
بۆ نموونه: كۆریای باكوور وباشوور، ڤێتنامی باكوور و باشوور، هه‌میشه باكوورییه‌كان كه كۆمۆنیست بوون هه‌وڵیان داوه له‌ته‌ك باشوورییه‌كاندا ببنه‌وه به‌یه‌ك، به‌ڵام باشورییه‌كان قبووڵیان نه‌كردووه، ئه‌وه‌بوو له‌ئه‌نجامی شه‌ر?ێكی خوێناویدا ڤێتنامی باكوور سه‌ركه‌وت و توانی وڵاته‌كه‌ی به‌زۆر بكاته‌وه به‌یه‌ك.. كۆریای باكوور تائێستاش هه‌وڵ ده‌دات بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه‌چی كۆریای باشوور كه‌رژێمێكی سه‌رمایه‌دارییه قبووڵی ناكات، و مل نادات..
ئه‌م حاڵه‌ته له‌ئه‌ڵمانیادا زۆر جیاوازه، هه‌روه‌ك وتمان خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیای ?یدر?اڵ داوای یه‌كپارچه بوونی خاكی ئه‌ڵمان ده‌كه‌ن، وئه‌ڵمانیای كۆمۆنیستی رازی نابێت، وخه‌ڵكی له‌ئه‌لمانیای رۆژهه‌ڵاتیه‌وه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا راده‌كه‌ن وهه‌ڵدێن به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی زۆرده‌گمه‌نه..
شۆر?ش ئه‌و شۆر?شه‌یه خه‌ڵكی وڵات خۆیان به‌رپای بكه‌ن، وه‌ك شۆر?شی ?ه‌ره‌نسی، وشۆر?شی ئێرانی و شۆر?شی ئوكتۆبه‌ر، نه‌ك وڵاتێكی بێگانه بێت و یاساكه‌ی خۆی به‌سه‌را بسه‌پێنێت.. ئه‌وه پێی ناوترێت شۆر?ش.. له‌به‌ر ئه‌وه به‌یانه‌كه‌ی حیزبی شیوعی هه‌واڵه‌كی راست ده‌ر نه‌چوو، و یه‌كه‌م وڵاتیش ئه‌ڵمانیا نه‌بوو..
كۆماری سوور: له‌ساڵی 1849دا كارل ماركس ئه‌م هه‌واڵه‌ی دا و وتی: كۆماری سوور له‌ئاسمانی پاریسه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه دوو سه‌ده‌و چاره‌كێك به‌سه‌ر ئه‌وهه‌واڵه‌دا تێپه‌ر? ده‌بێت، له ناو ئه‌م هه‌واڵ و هه‌واڵده‌رانه‌دا نابینین هه‌واڵه‌كان ده‌قاو ده‌ق هاتبنه‌دی جگه له‌هه‌واڵه‌كانی قورئان..
ته‌نیا ئه‌م به‌ڵگه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كه قوۆرئان دروستكراو و دانراوی ئاده‌مزاد نییه..
# # #