خڕی و راخراوی زه‌وی:
هیوا: برایان! خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه.من سوپاسی خوا ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر توانیبێتم که‌مێک ئه‌رکی سه‌رشانم به‌جێ هێنابێت.. بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رچاو روون بن سه‌یرێکی ئه‌م کتێبه زانستییه بکه‌ن، که پیاوێکی پزیشک له‌باره‌ی پسپۆڕییه‌که‌ی خۆیه‌وه هه‌ندێ له نهێنییه‌کانمان بۆ ئاشکرا ئه‌کات، و بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که چۆن زانیاری به‌ئه‌ده‌به‌وه کڕنووش ئه‌بات و گه‌وره‌یی قورئانمان بۆ ئه‌سه‌لمێنێت. با ئه‌م بڕگه‌یه‌تان له‌کتێبه‌که بۆ بخوێنمه‌وه و پاشان خویشتان ئه‌وی تری بخوێننه‌وه
ووریا و هێمن: ?ه‌رموو کاک هیوا! خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه..
هیوا: برایان! له ئایه‌تی {17 تا 20} له سووره‌تی ئه‌لغاشیه‌دا خوا ناز و نیعمه‌ته‌کانی خۆیمان بۆ باس ئه‌کات و ئه?ه‌رموێت:
( أَ?لا ينظرون إلى الإبل كي? خلقت، وإلى السما‌ء كي? ر?عت، وإلى الجبال كي? نصبت، وإلى الأرض كي? سط?حت؟ )( سورة الغاشية/17-20 )
واته: ئه‌رێ ئێوه بۆ ووردنابنه‌وه چۆن وشتر دروست کراوه؟ و ئاسمان چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه؟و چیاکان چۆن دامه‌زرێنراون؟ و زه‌وی چۆن راخراوه؟( الإسلام والطب الحطيث..للدكتور عبدالعزيز إسماعيل.. )
هێمن: کاک هیوا! بۆچ خوا ?ه‌رموویه‌تی: زه‌وی راخراوه؟
هیوا: کاک هێمن! زه‌وی له‌پێش چاو ئێمه‌دا راخراوه، یان نه؟
هێمن: به‌ڵێ له‌پێش چاو ئێمه‌دا راخراوه.. به‌ڵام له‌واقیعدا خڕه..
هیوا: کاک هێمن! کاتێ قورئان داوا له‌دانیشتوانی سه‌رزه‌وی ئه‌کات ته‌ماشابکه‌ن و وورد ببنه‌وه، ئایا له‌ناو زه‌ویدا و له‌سه‌ر زه‌ویدا بێجگه له‌راخراوی هیچی تر ئه‌بینن؟!
به‌ڵام کاتێ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وییه‌وه قورئان باسی ئه‌کات ئه?ه‌رموێت: ( والأَرض بعد ذلك دحاها )( سورة النازعات/30 )
واته: پاش دروستکردنی ئاسمانه‌کان زه‌وی به‌هێلکه‌یی دروست کرد..
که‌وابوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه ته‌ماشای زه‌وی بکه‌ین به‌راخراوی ئه‌یبینین، وئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وییه‌وه سه‌یری بکه‌ین ئه‌وا به‌خڕی ئه‌یبینین.. ئێستا له‌م دووئایه‌ته تێگه‌یشتن؟
هێمن: به‌ڵێ، باش تێگه‌یشتم..
هیوا: به‌ڵام برایان! ته‌نیا ئه‌وئایه‌ته به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر خڕیه‌تی زه‌وی، به‌ڵکو ئایه‌تێکی تریش هه‌یه که‌له سووره‌ته‌کانی (قا?) و (ئه‌لحیجر)دا باسکراوه وئه?ه‌رموێت: ( والأرض مددناها...)( سورة ق/7.)
واته: ئێمه زه‌ویمان راکێشاوه.. جا وه‌ره له‌واتای ئیمتیداد و راکێشان ورد ببه‌ره‌وه.. بۆ هه‌رکوێ بچیت زه‌وی له‌به‌رده‌متایه و بڕانه‌وه‌ی نییه، ئایا ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌کی تر نییه بۆ خڕی وهێلکه‌یی بوونی زه‌وی؟
ووریا: چۆن؟ من باش حاڵی نابم؟
هیوا: کاک ووریا! ئه‌گه‌ر زه‌وی چوار گۆشه یا سێ گۆشه، یا له‌بزینه‌یی ، یا لاکێشه‌یی بوایه، به‌هه‌ر لایه‌کدا بڕۆیشتینایه له‌ئه‌نجامدا ده‌بوا بکه‌وتینایه‌ته خواره‌وه.. به‌ڵام راکێشراو هه‌ر ده‌ڕۆیت و کۆتایی نایه‌ت، و ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک بڕۆێت ئه‌گه‌ڕێیته‌وه شوێنی خۆت.. خۆ ئه‌گه‌ر زه‌وی خڕ نه‌بوایه ، یاباشتر بڵێین: ئه‌گه‌ر هێلکه‌یی نه‌بوایه نه‌ت ئه‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه شوێنی خۆت.. ئێستا بۆت روون بوویه‌وه؟
ووریا: سوبحانه‌ڵلا!! به‌راستی کاک هیوا! وورده‌کارییه‌کی جوانه!خۆ ئایه‌ته‌که‌ی پێشووش به‌ڵگه‌یه بۆ خڕی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌و ده‌ربرینه‌ی ئه‌م ئایه‌ته واتای خڕیه‌تی زه‌وی پێ ده‌ربڕوه زۆر جێی سه‌ر سوورمانه!! کاک هیوا! خوا پاداشتی تۆ و ئه‌وزانایه‌ش که ئه‌و گه‌وهه‌ره ره‌نگینه‌ی پیشان داین.
هیوا: برایان! خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه.. ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی کاک ووریاوه شتێک به‌خه‌یاڵمدا هات، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: حیکمه‌تێکی تری قورئان له‌وه‌دایه که‌وشه‌یه‌کی وای به‌کارهێناوه، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دابه‌زینی قورئان پێیان نامۆ نه‌بووه، و ئینکاریان نه‌کردووه، له‌هه‌مان کاتدا خه‌ڵکی سه‌رده‌می زانیاریش پێی سه‌رسامن!!
ووریا: به‌راستی ئه‌وانه‌ی بێ لێکۆڵینه‌وه و بێ شاره‌زایی قسه‌ی ناحه‌زانی ئیسلام وه‌ک تووتی دووباره ئه‌که‌نه‌وه، و له‌دژی قورئان کوێرانه چێو ئه‌کوتن، سه‌رگه‌ردان و داماون!! چونکه ئه‌گه‌ر که‌مێک لێکۆڵینه‌وه‌یان هه‌بوایه بۆیان ده‌ر ئه‌که‌وت که قورئان دروستکراوی هیچ ئاده‌میزادێک نییه..
هیوا : سوپاس بۆ خوا..
ووریا و هێمن: ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: سوپاس بۆ خوا.. که ئه‌م برا لێهاتووه‌ی پێ به‌خشیوین، ده‌ستمان ئه‌گرێت و به‌ره‌و که‌ناری دڵنیاییمان ده‌بات..
مه‌لیک و ?یرعه‌ون:
برایان ! قورئان هه‌روه‌ک باسی شتی نه‌زانراوی کردووه و له‌داهاتوودا رووی داوه، باسی شتی نه‌زانراویشی کردووه که له‌رابووردوودا رووی داوه، بۆ نموونه: قورئان بۆ شاکانی میسر دوناوی به‌کار هێناوه: وشه‌ی (?یرعه‌ون)، و ووشه‌ی (مه‌لیک). ئه‌و شایه‌ی له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی یوس?دا شای ئه‌و وڵاته بووه، قورئان به مه‌لیک ناوی بردووه، ئه‌وه‌ته له‌سووره‌تی یوس?دا ?ه‌رموویه‌تی: ( وقال المل?ك ائتوني به أَستخلصه لن?سي...) (سورة يوس?/54 ) واته: شا وتی: بۆم بێنن، من ئه‌یکه‌مه یاوه‌ری تایبه‌تی خۆم..
ئه‌و شایه‌ش که‌له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی مووسادا بووه، قورئان به وشه‌ی ?یرعه‌ون ناوی بردووه، وه‌ک له سووره‌تی ئه‌ل نازیعاتدا ئه?ه‌رموێت: ( اذهب إلى ?رعون إنه طغى )( سورة النازعات/17 ) واته: بڕۆ بۆ لای ?یرعه‌ون چونکه به‌راستی له‌سنوور ده‌رچووه..
ووریا: کاک هیوا! هۆی چییه وا ئه‌وی به مه‌لیک ناو بردووه و ئه‌میش به ?یرعه‌ون؟
هیوا: کاک ووریا! منیش له‌م باسه‌مدا مه‌به‌ستم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌بوو.. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش هه‌روا به‌نهێنی مابووه‌وه تا زانایانی شۆێنه‌وارناسی، کلیلی نووسراوه کۆنه‌کانی میسریان دییه‌وه، و توانییان ئه‌و نووسراوانه بخوێننه‌وه.. ئه‌وه‌بوو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی تۆش ئاشکرابوو، زانایان رایان گه‌یاند: میسرییه‌کۆنه‌کان به‌و پاشایانه‌یان وتووه مه‌لیک که له‌ده‌ره‌وه‌ی میسر هاتبێت، وحوکمی ئه‌و وڵاته‌ی کردبێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکی میسربووبن و ?ه‌رمان ره‌وایی ئه‌و وڵاته‌یان کردبێت پێیان وتوون: ?یرعه‌ون..
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که حه‌زره‌تی یوس? له‌سه‌رده‌می ( هه‌کسۆسی)یه‌کاندا ژیاوه، ئه‌وانه‌ش له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ میسر هاتبوون، و له‌وێ ده‌سه‌ڵاتیان گرتبوه ده‌ست.. تا له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌سدا ده‌ر کران..
ئێستا تێگه‌یشتن که قورئان ئه‌م دوو وشه‌یه بۆ پاشاکانی میسر به‌کارهێنراوه؟
ووریا: به‌راستی نهێنییه‌کی گه‌وره‌یه!! قورئان موعجیزه‌یه‌کی تری گه‌وره‌ی پیشان مرۆڤدا..
هێمن: کاک هیوا! هه‌واڵدانی قورئان له‌رابوردووی نه‌زانراو به‌و رێک‌وپێکی و ورده‌کاریه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که قورئان نێرراوی خواییه و دانراوی پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ نییه..
هیوا: به‌ڵێ برایان! نه‌ک ئه‌م هه‌واڵه هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌ردادروودی خوای لێ بێ نه‌زانراوه، به‌ڵکو تا هه‌زارو سێ سه‌د ساڵیش دوای دابه‌زینی قورئان ئه‌و راسته‌قینه‌یه نه‌زانراوه!! ئایا نهێنی وا به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه‌دروودی خوای لێ بێ ئاشکرا ئه‌بێت؟ به‌مه‌رجێک پێغه‌ممه‌ریش نه‌خوێنده‌وار بێت؟!
هێمن و ووریا: نه‌وه‌ڵلا، هه‌رگیز به‌بییرکردنه‌وه شتی وا ئاشکرا نابێت، پاشا هه‌ر پاشایه، ئیترچۆن ئه‌و جیاوازییه به‌هۆی بییرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه روون ئه‌بێته‌وه؟ زاناکان نووسراویش له‌به‌رده‌ستیاندا بوو پاش چه‌ندساڵێک ئه‌وسا حه‌قیقه‌ته‌که‌یان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌ونهێنییه‌یان بۆ ئاشکرابوو، خۆ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه ده‌قی مێژوویی له‌به‌رده‌ستا بووه و نه خوێنده‌واریش بووه..
ووریا و هێمن: بر! خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه به‌راستی ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزبوو بۆ ده‌مکوتی ناحه‌زانی ئیسلام..
ژییری ئه‌لکترۆنی:
هیوا: برایانی به‌ڕێز! ئه‌گه‌ر ئێمه تاماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌باره‌ی قورئانه‌وه دابنیشین و باسی موعجیزه‌کانی بکه‌ین کۆتایی نایه‌ت، چونکه هه‌موو وشه‌یه‌کی به‌ڵکو هه‌موو پیتێکی له‌خویا موعجیزه‌یه‌که بۆ خۆی، ئه‌وه‌ند به‌جۆرێکی هونه‌ری داڕێژراوه که ژییری ئه‌لکترۆنیش له حه‌نای گه‌وره‌یی و ده‌سته‌ڵاتی خوادا کڕنووشی به‌نده‌گی ده‌بات، و ده‌ڵێت به‌راستی قورئان ?ه‌رمووده‌ی خودایه!!
ووریا: کاک هیوا ! ژییری ئه‌لکترۆنی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌قورئانه‌وه هه‌یه؟
هیوا: برایان ! تا زانیاری به‌ره‌و پێشتر بچێت نهێنییه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشکراتر ئه‌بێت.. و له‌هه‌مان کاتدا نهێنییه‌کانی قورئان باشتر ده‌رئه‌که‌ون و ئاشکرا ئه‌بن، چونکه قورئان و بوونه‌وه‌ر هه‌ردوو نامه‌ی په‌روه‌ردگارن، ئه‌میان نامه‌یه‌کی نووسراو تابخوێنرێته‌وه، ئه‌ویان نامه‌یه‌کی کراوه تا هۆشیاران به بییرو ژییریان لێی وورد ببنه‌وه و گه‌وره‌یی و ده‌سته‌ڵاتی په‌روه‌دگاری تیا ببینن..
هیوا: کاک هێمن! ئه‌توانم بڵێم ژییری ئه‌لکترۆنی رواڵه‌تێکی گرنگی له موعجیزه‌ی قورئان پیشان داین، نه‌ک ته‌نیا رواڵه‌تێک به‌ڵکو چه‌ند رواڵه‌تێک که له‌پێش ساڵانی 1965 دا به‌هێچ شێوه‌یه‌ک په‌ی پێ نه‌براوه و نادیار بووه.
ووریا: پشت به‌خوا شتێکمان بۆ باس بکه.
هیوا: نیازم وایه به‌یارمه‌تی خودا وه‌ک به‌رکوڵێک له‌وباره‌وه شتێکتان بۆ باس بکه‌م و خۆیشتان بۆ زیتر شاره‌زابوون سه‌ر له‌م سێ نامیلکه‌یه بده‌ن : 1- قورئان وژییری ئه‌لکترۆنی.. 2- جیهانێکی وون. 3- نزیکترین ده‌رمانخانه..
برایان! لاوێکی میسری به‌ناوی (ره‌شاد خه‌لی?ه) که بڕوا نامه‌ی دکتۆرای له‌کیمیادا هه‌یه، و سێ ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆی له‌گه‌ل که‌مپیوته‌را بردۆته سه‌ر، و سامانێکی زۆری له‌و رێیه‌دا خه‌رج کردووه، بۆئه‌وه‌ی به مه‌به‌سته‌که‌ی بگات، که په‌ی بردن بوو به نهێنی ئه‌و پیتانه‌ی له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ سووره‌ته‌کانی قورئانه‌وه هاتوون، وله‌ئه‌نجامدا هه‌ندێ له‌مه‌به‌سته پیرۆزه‌که‌ی به‌ده‌ست هێنا..
دکتۆر ره‌شاد ئه‌ڵێت: قورئان له 114 سووره‌ت پێک هاتووه، و (بسم الله الرحمن الرحیم)یش په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی به‌و سووره‌تانی قورئانه‌وه هه‌یه، و بوه‌ته ترازوویه‌ک بۆ کێشانی قورئان، و په‌رژینێکه بۆ پاراستنی قورئان له‌هه‌موو ده‌ستێکی چه‌په‌ڵ وخراپه کار، که مه‌به‌ستی ده‌ستکاری کردنی قورئان بێت..وه (بسم الله الرحمن الرحیم) بۆمان ده‌ر ئه‌خات تا ئێستا یه‌ک پیت له قورئان زیاد وکه‌م نه‌کراوه!!
ووریا: بێ زه‌حمه‌ت ئه‌کرێ به‌ڵگه‌ی ئه‌و زانایه‌مان بۆ باس بکه‌یت؟
هیوا: به‌ڵێ، دکتۆر ره‌شاد ئه‌ڵێت: (بسم الله الرحمن الرحیم) له‌نۆزده پیت پێک هاتووه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سووره‌ته‌کان که( 114 )یه به‌سه‌ر نۆزده‌دا دابه‌ش بکه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ بمێنێته‌وه دابه‌ش ئه‌بێت، (114÷19= 6) ..هه‌روه‌ها ژماره‌ی (بسم الله الرحمن الرحیم)یش له‌قورئاندا 114 یه، و ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌بێ مانه‌وه به‌سه‌ر ژماره 19 دابه‌ش ئه‌بێت..
هێمن: کاک هیوا! خۆ سووره‌تی ته‌وبه له‌قورئاندا (بسم الله الرحمن الرحیم)ی نییه..ئیتر که‌ی ( 114 بسم الله ) ی تێدایه؟
هیوا: راست ئه‌که‌یت، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه له‌سوره‌تی (النمل)دا دوو (بسم الله الرحمن الرحیم)ی تێدایه که‌حه‌زره‌تی سوله‌یمان نامه بۆ به‌لقیس ئه‌نێرێت: ( إنه من سلیمان وإنه بسم الله الرحمن الرحیم).
هه‌روه‌ها دکتۆر له‌باسه‌که‌یدا ئه‌ڵێت: له‌سووره‌تی (قا?)دا پیتی قا? ده‌گاته 57 پیت، وئه‌م ژماره‌یه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هێچی لێ بمێنێته‌وه به‌سه‌ر ژماره 19 دابه‌ش ئه‌بێت: (57÷19=3)
ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر سووڕمانه له‌هه‌موو قورئاندا که خوا باسی خزمه‌کانی لووت پێغه‌ممه‌ر ئه‌کات سڵاوی خوای لێ بێت، به قه‌ومی لووت ناویان ئه‌بات، وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه: ( قالوا لا تخ? إنا أرسلنا إلى قوم لوط )( سورة هود/70.) واته: ?ریشته‌کان به ئیبراهیمیان وت: مه‌ترسه ئێمه بۆ لای قه‌ومی لووت نێرراوین..به‌ڵام له‌م سووره‌ته‌دا به برایانی لووت ناویان ئه‌بات.. ( كذبت قبلهم قوم نوح وأَصحاب الرس وثمود، وعاد و?رعون وإ?خوان لوط )( سورة ق/12و13 ) ئه‌گه‌ر وه‌ک شوێنه‌کانی تر به قه‌ومی لووت ناوی ببردنایه ژماره‌که ئه‌گۆڕا و ئه‌بووه 58 و ئه‌وسا به‌سه‌ر ژماره 19 دا به‌بێ مانه‌وه دابه‌ش نه‌ده‌بوو..
برایان! ئه‌مه جێی پرسیاره: ئایا پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ئه‌م وورده‌کاریه‌ی کردووه؟ ئایا ئه‌و به‌وشێوه ئه‌ندازیارییه قورئانی داناوه؟ ئایا بییری له‌وه‌کردۆته‌وه که له هه‌موو سووره‌ته‌کانی تردا باسی خزمه‌کانی (لووت)ی به قه‌ومی لووت کردووه، و ئه‌گه‌ر له‌م سووره‌ته‌شدا به‌قه‌ومی لووت ناویان ببات پیتی قا? له‌م سووره‌ته‌دا زۆر ئه‌بێت، و هاوکێشه ئه‌ندازیارییه‌که تێک ئه‌چێت؟ و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ به‌ناوێکی تره‌وه ناویان ببات..
هێمن: به‌راستی شتی وا سه‌ر سووڕهێنه‌ره!! ئه‌ڵلا ..ئه‌ڵلا.. ئه‌م قورئانه چ کۆشکێکی ناوازه‌یه و به‌چ ئه‌ندازیارییه‌ک دروستکراوه!!
هیوا : به‌ڵێ، به‌دیهێنه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره قورئانی داڕشتووه.. برایان! له‌زۆر شوێنی قورئاندا نووسراوه (صلوه) و (زکوه) و (حیوه)، هه‌ندێ له‌زانا پایه به‌رزه‌کان ده‌یان وت: ئه‌م وشانه به‌رێبازی زمانی عه‌ره‌بی نه‌نووسراون، چونکه له ره‌نووسی عه‌ره‌بی ئێستادا به‌مجۆره ئه‌نووسرێن: (صلاه) و (زکاه) و (حیاه)، به‌ڵام ئێستا بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت که قورئان نه‌ک هه‌ر خۆی به‌ڵکو نووسینه‌وه‌که‌شی موعجیزه‌یه، چونکه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه (صلوه) نه‌نووسرایه ژماره‌ی پیتی ئه‌ل? له‌و سووره‌تانه‌دا زیادی ئه‌کرد و ژماره‌ی پیتی واو که‌م ئه‌بوو، ئه‌وسا هندسه‌ی کۆشکی قورئان تێک ئه‌چوو، ئه‌وکاته‌ش سووره‌ته‌که له‌ته‌ک کێشی ?رازووی قورئانا ده‌ر نه‌ئه‌چوو، واته به‌سه‌ر ژماره نۆزده‌دا به‌بێ مانه‌وه دابه‌ش نه‌ئه‌بوو..
ووریا: به‌ڕاستی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری قه‌شه‌نگ ره‌نگی ئه‌م قوورئانه داڕێژراوه!! هه‌رگیز ئه‌مه کاری رێکه‌وتی کۆیر نییه..
به‌ڵێ، برایان! ئه‌م داڕشتنه دارشتنی خودایه، ئه‌بێ له‌هه‌موو سه‌رده‌مێکدا ئیعجازی قورئان ده‌ربکه‌وێت..
په‌نجه مۆر:
هیوا : برایان ئێستا باسی موعجیزه‌یه‌کی ترتان بۆ ئه‌که‌م که ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به زانیارییه‌وه هه‌یه.
هێمن: ?ه‌رموو.. به‌دڵ گوێمان لێگرتوویت..
هیوا: برایانی به‌ڕێز! له‌هه‌ر ئایه‌تێکی قورئان بکۆڵینه‌وه عه‌قڵ ژییری به‌ناچاری کڕنووشی به‌ندایه‌تی ئه‌بات وئه‌یسه‌لمێنێت که ئه‌م قورئانه ?ه‌رمووده‌ی خودایه.. ئه‌وانه‌ی که له‌توانای ناتوانی خۆیانه‌وه بییر له‌دیمه‌نه‌کانی سروشت ئه‌که‌نه‌وه، و له‌به‌ر ئه‌وه به ماقووڵی نازانن ئێسکی رزیوی مردوو زیندوو بکرێته‌وه.. له‌سووره‌تی ئه‌لقیامه‌دا خودای باڵاده‌ست روو به‌وانه ئه‌دووێت و ئه?ه‌رموێت: ( أَيحسب الإنسان أَلن نجمع عظامه؟ بلى قادرين على أن نسوي بنانه )( سورة القيامة/3.)
واته: ئایا مرۆڤی کا?ر پێی وایه پاش مردن ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه و جارێکی تر زیندوویان ناکه‌ینه‌وه؟ به‌ڵێ زیندوویان ئه‌که‌ینه‌وه، ئێمه توانا‌مان هه‌یه که‌نه‌خشه وورده‌کانی سه‌ر په‌نجه به‌دی بێنین و دروستی بکه‌ین..
هێمن: کاک هیوا! چ نهێنییه‌نک له نه‌خشه‌ی سه‌ر په‌نجه‌کاندا هه‌یه؟ وا خوا ئه‌وه‌ند به‌گرنگی ناوی بردووه؟
هیوا: دروستکردنی ئه‌وسه‌ره په‌نجانه به‌وشێوه تایبه‌ته‌ی که‌هه‌یه له زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو گرنگتره.. ئه‌م نهێنییه‌ش به‌هه‌زار ساڵ پاش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئان زانراوه،هه‌رکه‌س تۆ بییری لێ بکه‌یته‌وه وێنه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ری په‌نجه‌کانی دراوه، زیاتر له‌په‌نجا ملیار په‌نجه هه‌یه، نه‌ک هه‌ر وینه‌ی په‌نجه‌ی من وتۆ به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که جووته‌ن وێنه‌ی رووی په‌نجه‌کانیان له‌یه‌کتر جیاوازه؟
ئایا ئه‌م حه‌قیقه‌ته هه‌ڵقوڵاوی بییری پیاوێکی نه‌خوێنده‌واره؟ یا ?ه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره پان و پۆڕه‌یه؟!
هێمن: به‌ڕاستی ?ه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگاره، ده‌نا پێغه‌ممه‌ر س خۆی نه‌خوێنده‌وار بووه، و له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کی نه‌خوێنده‌واردا بووه، چۆن ئه‌وه‌ی زانی که ئه‌م سه‌ره په‌نجانه ئه‌وه‌ند گرنگن؟!که زانیاری به‌هه‌زار ساڵ پاش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته په‌ی پێ بردووه؟!
ووریا: به‌ڕاستی قورئان گه‌وهه‌رێکی گران به‌هایه، وئێمه‌ی به‌سته زمان به‌هۆی چاوپێچکی دوژمنانی داگیرکه‌ره‌وه لێی بێ ئاگابووین!! خوا پاداشتت بداته‌وه هه‌روه‌ک به‌مجۆره به‌رچاوت روون کردینه‌وه..
هیوا: خوا پاداشتی هه‌موو لایه‌کمان بداته‌وه..
ووریا و هێمن: کاک هیوا ! کاتمان دره‌نگ کرد .. باله‌مه‌زیاتر ئازارت نه‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر ئیجازه‌مان بده‌یت ئه‌مانه‌وێ به‌جێت بهێڵین..
هیوا: خۆ هێشتا زووه.. په‌له‌تان چییه؟
ووریا و هێمن: کاک هیوا گیان! ئه‌مانه‌وێ بڕۆین، باتۆیش پشوویه‌ک بده‌یت.. تا چاو پێکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی تر به‌خوات ده‌سپێرین.. خوا حا?یز..
هیوا: خواتان له‌گه‌ڵ، برا خۆشه‌ویسته‌کانم! خوا بتان پارێزێت..
# # #