جاڵجالۆکه:
کاتژمێر له‌چواری پاش نیوه‌ڕۆ نزیک ببوه‌وه، ووریاو هێمن به‌ره‌و ماڵی هیوای براده‌ریان که‌وتنه‌رێ، تا له‌کانیاوی شیرینی زانیارییه بێ خه‌وشه‌که‌ی تینویه‌تی خۆیان بشکێنن.. که‌گه‌یشتنه ئه‌وێ پاش ماوه‌یه‌ک دانیشتن و هه‌واڵپرسین به‌م جۆره که‌وتنه گ?توگۆ:
هێمن:کاک هیوا! بڕیار وابوو له‌باره‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌وه هه‌ندێ نموونه‌ی ترمان بۆ بێنیته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که هێمایه‌کیان بۆ مه‌سه‌له‌زانیارییه‌کان تێدایه، یا باسی بابه‌تێکی زانیاری‌یان کردووه. تا زیاتر لێمان روون بێت که قورئان ?ه‌رمووده‌ی خودایه..
هیوا: به‌ڵێ کاک هێمن! بڕیار وابوو..به‌یارمه‌تی خوا منیش ئاماده‌م چه‌ند نموونه‌یه‌کتان بۆ باس بکه‌م..نه‌ک هه‌موویان..
ووریا: کاک هیوا! بۆچ هه‌موویان باس ناکه‌یت؟
هیوا: کاک ووریاگیان! چونکه ژماره‌یه‌ک له‌وئایه‌تانه له‌چه‌ند کتێبێکی تری کوردی‌دا باسکراون، وه‌ک پێشه‌کی جزمی یه‌که‌می ته?سیری خاڵ، و خوا له‌روانگه‌ی زانیارییه‌وه، و رێکه‌وت له‌ترازووی ژییریدا، ئایا قورئان دانراوی موحه‌ممه‌ده؟ وچه‌ندان کتێی تریش، ئیتر دووباره کردنه‌وه‌یان پێویست ناکات، ته‌نیا باسی ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌که‌ین، که باس نه‌کراون مه‌گه‌ر ئایه‌تێک په‌یوه‌ندی به‌باسه‌که‌مانه‌وه هه‌بێت..
برایان! خوا له‌قورئاندا ئه?ه‌رموێ: ( مثل الذين اتخذوا من دون اللّه أَولياء كمثل الْعنكبوت اتخذت بيتا وإن أَوهن البيوت لبيت العنكبوت لو كانوا يعلمون )(سورة العنكبوت/41) ، واته: ئه‌وانه‌ی کسێک جگه له‌خوا ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان،وه‌ک وێنه‌ی ئه‌و جاڵجاڵۆکه‌یه‌ن که ماڵێک بۆ خۆی ساز بکات، حاڵبوکی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجۆکه‌یه، ئه‌گه‌ر بیانزانیبا کاری وایان نه‌ئه‌کرد..
ووریا: کاک هیوا! ئه‌و تاڵه باریکه‌ی جاڵجاڵۆکه خانوه‌که‌ی پێ دروست ئه‌کات، به‌نیسبه‌ت خۆیه‌وه زۆر قایم و پته‌وه.. مه‌به‌ست له‌لاوازییه‌که چییه؟
هیوا: راسته کاک وریا! ئه‌و تاڵه باریکه به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه زۆر به‌هێز و پته‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ست له ئایه‌ته‌که لاوازی ئه‌و تاڵانه نییه که خانووه‌که‌ی پێ دروست ئه‌کات.. چونکه ئه‌و تاڵانه به نیسبه‌ت خۆیه‌وه له گوریسێکی پۆلایین قایم تره.. هه‌ر چه‌ند به‌نیسبه‌ت ئاده‌میزاده‌وه به‌پچوکترین دارێک یان گڵمۆتێک یا په‌نجه پیا هێنانێک خانووه‌که‌ی تێک و پێک ده‌شکێت، و له‌ناو ئه‌چێت.
ووریا: وایه به‌نیسبه‌ت ئاده‌میزاده‌وه خانووی جاڵجاڵۆکه له‌هه‌موو خانوویه‌ک لاوازتره..
هێمن: ئایا ته‌نیا ئه‌وه مه‌به‌ستت بوو له‌باسی ئایه‌ته‌که‌دا؟
هیوا: نه‌خێر..به‌ڵام کاک وریا به‌پێچه‌وانه‌ی باوی خۆی، که‌مێک خۆی نه‌گرت تا مه‌به‌سته‌که‌م ته‌واو بکه‌م..
ووریا: کاک هیوا! داوای لێ بوردن ئه‌که‌م.. ئه‌وه‌ند مه‌سه‌له‌که‌م پێ گرنگ بوو بۆیه خۆم پێ نه‌گیرا.. جارێکی تریش داوای لێ بووردن ئه‌که‌م.. که باسه‌که‌م پێ بڕیت..
هیوا: خوا ببوورێت، دیاربوو که زۆر مه‌به‌ستت بوو، منیش ته‌قدیری ئه‌و هه‌سته‌ت ئه‌که‌م. بابێینه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی خۆمان و مه‌به‌ستمان له‌باسکردنی ئایه‌ته‌که‌دا روون بکه‌ینه‌وه، تا به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشه‌کییه‌ک پێویسته..
هیوا: کاک هێمن! ئه‌گه‌ر به‌عه‌ره‌بی بڵێین: پیاوه‌که نامه‌یه‌کی نووسی. ئه‌ڵێین چی؟
هێمن: ئه‌وترێت: کتب الرجل رساله ..
هیوا: کاک ووریا! ئه‌گه‌ر بڵێین: ئا?ره‌ته‌که نامه‌یه‌کی نووسی.. ئه‌ڵێین چی؟
ووریا: ئه‌وترێت: كتبتْ المرأة رسالة..
هیوا: زۆر باشه.. ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که جاڵجاڵۆکه، یا (عنکبوت)، له کوردی وعه‌ره‌بیدا بۆ نێر و بۆ مێ به‌کار ئه‌هێنرێت، چونکه (اسم للجنس)، واته: ناوه بۆ ره‌گه‌ز.. جائه‌گه‌ر ته‌ماشای ئایه‌ته‌که بکه‌ین ?رمانی جاڵجاڵۆکه که تای ته‌ئنیسی پێوه‌یه، واته: بۆ مێ به‌کارهێنراوه، ( كمثل العنكبوت اتخذت بيتا ) ئه‌و جاڵجاڵۆکه مێیینه‌ی ماڵێک ئه‌سازێنێت..و دروستی ئه‌کات..
ئایا پێش هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا کۆلیژی زانیاری و به‌شی بایۆلۆژی هه‌بوو، تا پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ ده‌رسی تیا بخوێنێت، و ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ی تیا ?ێر ببێت؟ له‌کام کۆلیژا خوێندی تا بزانێت له‌ناو جاڵجاڵۆکه‌دا مێیینه‌یان خانوو دروست ئه‌کات؟
ووریا: بۆچ جاڵجاڵۆکه ته‌نیا مێیینه‌یان خانوو دروست ئه‌کات؟
هیوا: به‌ڵێ.. بایۆلۆژی وامان پێ ئه‌ڵێت..
ووریا: ئه‌ڵلا ئه‌ڵلا چه‌ند حه‌قیقه‌تێکی گه‌وره‌یه!! ئێمه بۆ له‌حه‌نای قورئاندا ئه‌وه‌ند چاو به‌ستراو بووین؟! ئاخر نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی که به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون، وبگره ته‌نیا تاک تاکێکی خوێنده‌وار بوو، پێغه‌ممه‌رێکی نه‌خوێنده‌واردروودی خوای لێ بێ چۆن ئه‌مه‌ی زانی؟ که‌زانیاری پاش هه‌زار و سێ سه‌د ساڵ په‌ی پێ ئه‌بات؟!
له‌راستیدا ته‌نیا ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ده‌مکوتکردنی ئه‌وانه‌ی بێ ئاگایانه ئه‌ڵێن: قورئان موحه‌ممه‌د خۆی دایناوه!!
هیوا: برای خۆم په‌له‌مه‌که، هێشتا باسه‌که‌مان ماویه‌تی، له‌م ئایه‌ته‌دا خوا نا?ه‌رموێ: تاڵ، یا چنراوی عه‌نکه‌بوت لاوازه، ئه?ه‌رموێ ماڵی عه‌نکبووت لاوازه.. بۆچ؟
وریا: منیش ئه‌ڵێم: بۆچ؟
هیوا: برای خۆم! نهێنییه‌کی بایۆلۆژی تێدایه.. زانیاری زینده‌وه‌رزانی ئه‌و نهێنییه‌مان بۆ ئاشکرا ئه‌کات و پێمان ئه‌ڵێت: ماڵی جاڵجالۆکه سی?ه‌تی ماڵیه‌تی تیا نییه، چونکه ماڵ جێی ئارامی و ئاسایشه، به‌ڵام ماڵی ئه‌وان قه‌سابخانه‌یه..
هێمن: چۆن؟ بۆچی؟
هیوا: کاک هێمن بکوژ و ببڕ و که‌له‌پاچه‌کردن و ئاژاوه هه‌میشه میوانی ئه‌و ماڵه‌یه، بۆ نموونه: پاش جووتبونی نێر‌و مێیه‌که، ئه‌گه‌ر نێره‌که ?ریای خۆی نه‌که‌وێت ورا نه‌کات، مێیه‌که‌ی هه‌وڵی کوشتن و پاشان خواردنی ئه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه پاش جووتبوون نێره‌که که‌س نازانێ بۆ کوێ هه‌ڵدێت، وجارێکی تر سه‌ر به‌وخانووه‌دا ناکات و چاوی به‌بێچوه‌کانی خۆی ناکه‌وێت!!
مێیه‌که‌ش خانووه‌که ئاماده ئه‌کات، تا ببیته داوێک، و هه‌ر جڕ وجانه‌وه‌رێکی وردیله نزیکی ئه‌و خانووه بکه‌وێت کوژراوه‌و خوراوه!!ئایا خانووی وا شیاوی ئه‌وه‌یه پێی بوترێت خانوو، یان ماڵ؟
چ وه‌ک خانوو، چ وه‌ک ماڵ؟
هێمن: نه‌وه‌ڵلا..
هیوا: جا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که قورئان وشه‌ی (وه‌ن)ی بۆ ئه‌و خانووه به‌کارهێناوه، و له‌عه‌ره‌بیدا وه‌هه‌ن ئه‌وپه‌ڕی واتای ناڕه‌حه‌تی وئێش وئازار ده‌گه‌یه‌نێت.. هه‌رکه‌سێکیش که‌سێکی تر یا هێزێکی تر بێجگه له‌خوا بکاته پشتیواتنی خۆی تووشی هه‌مان ئێش وئازار و ده‌ردی سه‌ری ئه‌بێت، هه‌روه‌ک به‌چاوی خۆمان دیمان.. و له‌زۆر وڵاتانی جیهاندا رووی دا..
هێمن: له‌راستیدا ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌کی تری گه‌وره‌ی قورئانه، و دڵنیامان ئه‌کات که پێغه‌ممه‌رێکی نه‌خوێنده‌واردروودی خوای لێ بێ پێش هه‌زارو چوار سه‌د ساڵ ئه‌م حه‌قیقه‌ته زانیارییه‌ی نه‌زانیوه، به‌ڵکو ئه‌مه ?ه‌رمووده‌ی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه که ئاگاداره به‌وه‌ی رووی داوه، و به‌وه‌ش که روو ئه‌دات، و ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ش گه‌ردیله‌یه‌کی زۆر بچووکه له‌ده‌ریای زانیاری بێ سنووری په‌روه‌ردگار..
ووریا: خوا پاداشتت بداته‌وه کاک هیوا! ئه‌کرێ پێمان بڵێیت ئه‌م به‌ڵگه زانیاریه‌ت له‌کوێ بۆ هێناین؟
هیوا: به‌ڵێ، برایان! ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌م له‌لایه‌ن مه‌لایه‌که‌وه بۆ نه‌هێناون، له‌لای پزیشکێکه‌وه بۆم هێناون که ماوه‌یه‌کی زۆر له‌باره‌ی بوونی خواوه له‌گوماندا ئه‌ژی، و پاشان خوا به‌نووری خۆی دڵی رووناک ئه‌کاته‌وه، و کۆمه‌ڵێک کتێب و باسی به‌پێز وپته‌وی هه‌یه، یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی ناوی ئه‌مه‌یه: (القرآ‌ن محاوله ل?هم عێری)، له‌وکتێبه‌وه بۆم هێناون، هیوادارم ئێوه‌ش بیخوێننه‌وه‌و سوودی لێ وه‌ربگرن.
# # #
ئێستا باواز له‌جاڵجاڵۆکه‌و ئاژاوه‌و شه‌ڕو شۆڕی نێو ماڵی بێنین و به‌ره‌و ورده‌کاری و ریکخراوه‌یی یه‌کێکی تر له‌جیهانی جانه‌وه‌ران بچین و سه‌ر له‌به‌رهه‌مه نایابه به‌پیت وبه‌سووده‌که‌ی بده‌ین که ئه‌ویش هه‌نگ و هه‌نگوینه‌که‌یه‌تی..
خوا له قورئاندا ئه?ه‌رموێت: ( وأَوحى ربك إلى النحل أن اتخذي من الجبال بيوتا ومن الشجر? ومما يعرشون، ثم كلي من كل الثمرات ?اسلكي سبل ربك ذللا يخرج من بطونها شراب مختل? أَلوانه ?يه ش?ا‌ء للناس إن ?ي ذلك لآية لقوم يت?كرون )( سورة النحل/68 و69 )
واته: په‌روه‌ردگارت ئیلهامی هه‌نگی کرد و خستیه دڵیه‌وه‌که له‌کون و که‌لێنیی چیاکان‌دا جێ بۆ خۆت سازبکه، و له‌کون وکه‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌شدا که مرۆڤ بۆت ئاماده ئه‌کات..پاشان له هه‌موو به‌روو بوومێک بخۆ، و شیله‌ی گوڵان بمژه‌و، و ئه‌و رێیانه‌ی په‌روه‌ردگارت بۆی داناوی به‌گه‌ردنکه‌چییه‌وه بیانگره‌به‌ر،(پاشان خوا سوودی هه‌نگمان بۆ باس ئه‌کات و ئه?ه‌رموێت): هه‌نگوینێکی جۆراو جۆر دێته ده‌ر که شی?ایه بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی خه‌ڵکی، و ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌ی به‌هێزی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی بییر بکه‌نه‌وه..
ووریا: کاک هیوا! ئه‌کرێ له‌باسکردنی ئه‌م ئایه‌ته‌دا مه‌به‌ستی خۆتمان پێ بڵێیت؟
هیوا: به‌ڵێ .. من له‌م باسه‌دا چه‌ند مه‌به‌ستێکم هه‌یه.. یه‌که‌م کێ پێغه‌ممه‌ریدروودی خوای لێ بێ ?ێرکرد؟ و له چ کۆلیجێکی پزیشکیدا خوێَندی که هه‌نگوین شی?ای تێدایه، وچاره‌سه‌ره بۆ هه‌ندێ ده‌ردو دا‌و؟
ووریا: کاک هیوا! زیاد له‌وه که پێغه‌ممه‌ردروودی خوای لێ بێ نه‌خوێنده‌وار بووه، له‌هه‌موو دوورگه‌ی عه‌ره‌بیشدا کۆلیجێکی پزیشکی تێدا نه‌بووه، تا ده‌رسی تیا بخوێنێت؟
هێمن: کاک هیوا! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که قورئان دانراوی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نیه..
هیوا: برایان ! قورئان ئه?ه‌رموێت: ??یه? ش??َاء ل?لنَاس? واته: هه‌نگوین شی?ای بۆ خه‌ڵکی تێدایه.. بابزانین زانیاری پزیشکی له‌و باره‌وه چ ده‌ڵێت؟
گوڤارێکی پزیشکی بڵاوی کرده‌وه که :هه‌نگوین ئه‌م سوودانه‌ی تێدایه:
یه‌که‌م: سوودی بۆئه‌وکه‌سانه هه‌یه که‌ده‌زگای هه‌رسیان ناته‌واوه، و هه‌نگوین دائه‌نرێت به یارمه‌تیده‌رێکی باش بۆ کرداری هه‌رس..
دووه‌م: هه‌نگوین به‌ر به‌ستی ئه‌وترشه‌ڵۆکه زیاده‌یه ئه‌کات که ده‌بێته هۆی بریندار بوونی گه‌ده و دوانزه گرێ..
سێ هه‌م: هه‌نگوین شکری گڵوکۆزی تێدایه، و مژینی بۆ کرداری زینده گۆڕان ئاسانه..
چواره‌م: کرداری پاشه رۆ ئاسان ئه‌کات..
پێنجه‌م: خواردنی هه‌نگوین شوێنه‌وارێکی گڕنکی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه که نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی پۆلۆنی ئیتالیادا بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه به‌کاریان هێناوه که نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌بووه، خواردنی چه‌ند ژه‌مێک به‌ڕێکوپێکی له‌رۆژا بووه‌ته هۆی چاک بوونه‌وه‌یان..
شه‌شه‌م: هه‌نگوین ئه‌بێته هۆی به‌هێز بوونی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی نزم به‌رز ئه‌کاته‌وه..
حه‌وته‌م: هه‌نگوین خواردن سوودی بۆ بێ خه‌وی و خه‌ولێ زڕان و سه‌ریه‌شه‌ی سه‌خت هه‌یه..
هه‌شته‌م: سوودی بۆ قوڕگ وشکی و کۆکه هه‌یه..
نۆیه‌م: به‌رگری له خۆێن پژان و نه‌زی? ئه‌کات..
ده‌یه‌م: سوودی بۆ برینه کیمداره‌کان هه‌یه، و له‌سه‌رده‌می کۆندا پزیشکی ناوداری جیهانی ئیسلام ئیبنو سینا، و له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشماندا پرۆ?یسۆری رووسی (کرینتکسکی) بۆ برینه کیمداره‌کان به‌کاریان هێناوه، چونکه به‌شی زۆری ڤیتامینه‌کانی تێدایه.. زیاد له‌مانه‌ش بۆ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر سوودی لێ وه‌رئه‌گیرێت..
هێمن:کاک هیوا! به‌راستی هه‌نگوین شی?ایه بۆیه پێغه‌ممه‌ریشدروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی: واز له‌و دوو شی?ایه مه‌هێنن: قورئان وهه‌نگوین..
هیوا:به‌ڵێ، کاک هێمن! قورئان شی?ایه، و هه‌نگوینیش شی?ایه. ئایا کاک ووریا! ئه‌زانیێت خوا له قورئاندا چۆن باسیان ئه‌کات..
وریا: نه‌خێر.. نازانم..
هیوا: کاک ووریا! خوا له‌باره‌ی قورئانه‌وه ?ه‌رموویه‌تی: ( وننزل من القرآ‌ن ما هو ش?ا‌ء ورحمة للمؤمنين )( سورة الإسرا‌ء/82 ) واته: ئایه‌ت و سوره‌تانێک له قورئان دائه‌به‌زێنین که شی?ای هه‌ندێک له‌نه‌خۆشییه‌کان بێت بۆ بڕواداران، و ره‌حمه‌تیش بێت بۆیان..
به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌نگوینه‌وه ?ه‌رموویه‌تی: ?یه ش?ا‌ء للناس واته: شی?ای بۆ خه‌ڵکی تێدایه..
بۆچ خوا به‌م جۆره باسیان ئه‌کات؟؟
ووریا: کاک هیوا! خوا خۆی ئه‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێی تێبگه‌ین ئه‌مه‌یه: هه‌نگوین کا?ر و موسوڵمان، باوه‌ڕدار وبێ بڕوا لێی ئه‌خوات و سوودی لێ وه‌ر ئه‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ?ه‌رموویه‌تی: شی?ای بۆخه‌ڵکی تێدایه.. تایبه‌تی نه‌کردووه به‌خاوه‌ن بڕوایانه‌وه..
به‌ڵام قورئان هه‌ر موسوڵمانی خاوه‌ن باوه‌ڕ بڕوای پێی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه شی?اکه‌ی ته‌نیا بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕانه.. بێ بڕوا ی کا?ر بروایان پێی نیه ئیتر چ سوودێکی بۆیان هه‌بێت؟هیوا: سوپاس بۆ خوا باش لێی حاڵی بوویت..ئه‌وه‌شمان له‌بییر نه‌چێت له‌و ده‌ربڕینه‌دا گه‌وره‌یی قورئان ده‌ر ئه‌که‌وێت که چ ورده‌کارییه‌کی تیا به‌کارهێنراوه، هه‌ردوویان شی?ان: ئه‌میان بۆ هه‌موو خه‌ڵکی( للناس ) و ئه‌ویان بۆ باوه‌ڕداران ( للمؤمنین )!!
هێمن: کاک هیوا! گه‌وره‌یی قورئان له‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌م هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ستی پێکراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌ک هه‌ر دژی قورئان نه‌بوه به‌ڵکو شایه‌تییه‌کی گه‌وره‌شی بۆ ئه‌دات که قورئان ?ه‌رمووده‌ی خودایه..چونکه هه‌زار وچوار سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی قورئاندا تێ ئه‌په‌ڕێت و زیاتر راستیه‌تی قورئان ده‌رئه‌که‌وێت..
هیوا: کاک هێمن! ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له موعجیزه‌کانی قورئان..
ووریاوهێمن: به‌ڕاستی موعجیزه‌یه!! خوا پاداشتی تۆیش بداته‌وه که ئاوها رووی رووناکی قورئانمان بۆ ده‌رئه‌خه‌یت..
# # #