موعجیزه زانیارییه‌کان له‌قورئاندا:
جارێکی تریش قوتابیانی قورئان له‌گه‌ڵ مامۆستای ئه‌وینداری قورئاندا کۆبوونه‌وه، و پاش نوێژی عه‌سر به‌م شێوه‌یه گ?توگۆیان ده‌ست پێ‌کرد:
هێمن: کاک هیوا! له‌سووره‌تی (ئه‌لواقیعه)دا ئایه‌تێک هه‌یه باسی باران ئه‌کات، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت هه‌ندێک له‌وباره‌وه بۆمان باس بکه‌یت..
باران له‌هه‌ور ئه‌بارێت:
هیوا: چ ئایه‌تێکه؟
هێمن: له‌راستیدا نازانم چ ئایه‌تێکه..
هیوا: موشکیل نییه.. هه‌ر ئێستا سه‌یری پیشانده‌ری ئایه‌ته‌کان ئه‌که‌م و ئه‌یدۆزمه‌وه.. پاش ئه‌وه که‌سه‌یری کرد دیتیه‌وه، و گوتی: کاک هێمن مه‌به‌ستت ئه‌م ئایه‌تانه‌یه؟ :
( أَ?رأيتم الْماء الذي تشربون، أَأَنتم أَنزلتموه من المزن أَم نحن المنزلون، لو نشاء جعلناه أجاجا ?لولا تشكرونَ)( سورة الواقعة/68-70 ).
واته: ئه‌وه سه‌رنجی ئه‌و ئاوه ناده‌ن که ئه‌یخۆنه‌وه، ئایائێوه ئه‌ی بارێنن، یا ئێمه له‌هه‌وره‌وه ئه‌یبارێنین؟ ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێت ئه‌یکه‌ینه ئاوێکی سوێر، که‌وابوو سوپاسگوزار بن..
هیوا: کاک هێمن! ئه‌کرێت بپرسم مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ت له‌م ئایه‌ته‌دا چی بوو؟
هێمن: کاک هیوا! ئه‌م ئایه‌ته به راشکاوی باسی بارینی باران له هه‌وره‌وه ئه‌کات، و ئه?ه‌رموێ: ئایا ئێمه باران له‌هه‌وره‌وه ده‌بارێنین، یا ئێوه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه به‌ده‌قی قورئان باران له‌هه‌وره‌وه ئه‌بارێت، که‌چی هه‌ندێ له‌پێاوه به‌ساڵا چووه‌کان لایان وایه که له‌خودی ئاسمانه‌وه ئه‌بارێت، نه‌ک هه‌وره‌کانه‌وه، ئه‌وه هۆی چییه؟
هیوا:کاک هێمن! ئه‌م رایه‌و چه‌ندان رای تریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی پاش چه‌رخی زێڕینی ئیسلامی که موسوڵمانا خه‌ویان لێ که‌وت و دوژمنانی ئیسلامیش به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌نجیان کردین..
ئه‌م بۆ چوونه‌ی که ئێمه له به‌ساڵاچووه‌کانی وڵاتی خۆمانی ئه‌بیستین هی خۆمان نییه..
هێمن: ئه‌ی هی کێیه؟
هیوا: گیانه‌که‌م! له‌سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامدا ژماره‌یه‌کی زۆر له کتێبی ?ه‌یله‌سوو?ه‌کانی هیند و یۆنان وه‌رگێڕران، تاموسوڵمانان له‌رای ئه‌وان شاره‌زاببن، و ئه‌گه‌ر شتێکیان تیابێت دژ به‌رای موسوڵمانان تا په‌رچی بده‌نه‌وه، و راستیه‌که‌ی روون بکه‌نه‌وه.. ئه‌وه‌بوو چه‌نده‌ها کتێب له‌وباره‌وه نووسرا، و به به‌ڵگه‌ی مه‌نتیقی راکانی ئه‌وانیان په‌رچ دایه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌سوود بوو سوودیان لێ وه‌رگرت.. جاکاتێک له‌نیقاشی زانیاری‌دا که له‌نێوان زانایاندا باسکراوه، ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ بووه وا حاڵی بوون ئه‌وه‌ش هه‌ر رای موسوڵمانانه.. له‌م بابه‌ته شتی تر زۆره.. وه‌ک شاخی گا و ماسییه‌که.
هێمن: بۆچ کاک هیوا! یۆنانییه‌کان شتی وایان وتووه؟
هیوا: کاک هێمن! ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و کتێبه کۆنانه‌ی مۆزه‌خانه‌کانی ئه‌ورووپا بکه‌ین زۆر له‌وه سه‌یرتر ده‌بینین، ئه‌مه به‌س نییه که عه‌قڵێکی گه‌وره‌ی وه‌ک \\\"ئه‌ره‌ستۆ\\\" بڵێت: ددانه‌کانی پیاو له ددانه‌کانی ئا?ره‌ت زۆرترن، و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که پیاو له‌پێش ئا?ره‌تدا به‌دیهاتووه!!
به‌ڵام زانیاری سه‌لماندوویه‌تی که ددانی ئا?ره‌تان و پیاوان چون یه‌که، هیچ جیاوازییه‌ک له نێوانیاندا نییه.. وه زۆر و که‌می ددان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به پاش یاپێش بوونیانه‌وه نییه؟
بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسی ئایه‌ته‌که، هه‌روه‌ک خۆت وتت: ئایه‌ته‌که به‌روونی باسی ئه‌کات که باران له هه‌وره‌وه ئه بارێت، و ئه‌و بۆچوونه‌ی پێچه‌وانه‌ی قورئان بێت له‌سه‌ر ئیسلام حسێب ناکرێت، من ئه‌مه‌وێت شتێکی زۆر سه‌ر سورهێنه‌ر له‌م ئایه‌ته‌دا باس بکه‌م که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌یه‌کی زانیارییه، و ماوه‌یه‌کی زۆر نییه ئه‌و حه‌قیقه‌ته دۆزراوه‌ته‌وه..
هه‌واکانی ده‌وری زه‌وی:
هه‌روه‌ک هه‌موو خوێندوومانه له بۆشایه‌کانی ده‌وروبه‌ری زه‌ویدا هه‌وا به‌رێژه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌یه، هه‌روه‌ک خۆتان ئه‌زانن، ئه‌و هه‌وایانه بریتین له ئۆکسژین، نایترۆژین، و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن، و گازه به‌ده‌گمه‌نه‌کان .. ئه‌مانه‌ش هه‌ر یه‌که رێژه‌یه‌کی دیاریکراویان هه‌یه،و ئه‌توانین بڵێین به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
ئۆکسژین 20.94 %
نایترۆژین 78.03 %
دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن 0.03 %
گازه به‌ده‌گمه‌نه‌کان 1 %
مه‌به‌ستمان له‌م باسکردنه پیشاندانی رێژه‌ی جۆره‌کانی هه‌وا نییه وبه‌س، به‌ڵکو مه‌به‌ستمان په‌یدابوونی ترشی نایترۆجینه، هه‌روه‌ک ئه‌زانن له‌یه‌کگرتنی ئۆکسژین ونایترۆژین له‌هه‌وادا و له‌کاتی بروسکه‌دا دووه‌م ئۆکسیدی نایترۆجین په‌یدا ئه‌بێت، ئه‌و دووه‌م ئۆکسیده‌ش که له باراناودا ئه‌توێته‌وه ترشی نایترۆجین په‌یدا ئه‌کات، جا ئه‌گه‌ر رێژه‌که‌ی زۆربێت، ئاوه‌که ترش ئه‌بێت و بۆخواردنه‌وه ناشێت.
لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه: ئه‌م رێژه‌یه چۆن راگیرا که ئه‌وترشییه ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر که‌م بێت، تا نه‌بێته هۆی ترشبوونی ئاوی باراناو؟
ووریا: کاک هیوا! ته‌نیا ئه‌و خودایه راگیری ئه‌کات که که‌بارانه‌که ئه‌بارێنێت و به‌دیهێنه‌ری ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یه..
هیوا: کاک وریا خوا له‌م ئایه‌ته‌دا هه‌ره‌شه له‌له‌وبێ باوه‌ڕانه ئه‌کات که بێ ئه‌ده‌ب ئه‌که‌ن، ئه‌ڵێن: ئه‌م بوونه‌وه‌ره بێ خاوه‌نه و هه‌ر له‌خۆیه‌وه به‌دی هاتووه!! خوا ئه?ه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئاره‌زوومان لێ بێت ئه‌وبارانه ئه‌که‌ینه ئاوێکی ترش و تاڵ که سوودی لێ وه‌رنه‌گیرێت.. ئیتر بۆ به‌چاوی بییرو هۆش ورد نابنه‌وه، وسوپاسی خوا ناکه‌ن؟!
هێمن: به‌راستی کاک هیوا! من نه‌م زانیوه له‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌و به‌ڵگه زانیارییه‌ی تێدایه، و چه‌ندان جاریش خوێندومه‌ته‌وه..
ووریا: به‌راستی ئه‌و ئایه‌ته‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره له‌سه‌ر ئه‌وه که قورئان ?ه‌رمووده‌ی خودایه و له لایه‌ن پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ دانه‌نراوه، چونکه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌خۆێنده‌وار بووه، و ئه‌م زانیارییه‌ی له‌چ کۆلیجێکدا خوێند ؟
هیوا: برایان! قورئان له‌کاتێکدا هاتووه که له‌باره‌ی سروشته‌وه ئاده‌مزاد هیچی نه‌زانیوه، مه‌گه‌ر که‌مێکی زۆر که‌م وناوازه، ئه‌ویش به‌جۆرێکی ناته‌واو،خه‌لکی پێیان وابووه که باران له ئاسمانه‌وه ئه‌بارێت، نه‌ک له‌هه‌وره‌وه..
وایان ئه‌زانی ئاسمان بنمیچه‌و ئه‌ستیره‌کانی پیاداکوتراوه، هیندییه‌کان لایان وابوو زه‌وی به‌سه‌ر شاخی گاوه‌یه، هه‌رکات بییه‌وێت زه‌وی له‌مشاخه‌که‌یه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌وشاخه‌که‌ی تری بوومه‌له‌رزه رووئه‌دات.. زانایان لایان وابوو رۆژ ناخولێته‌وه و بزواندنی نییه، تا (کۆپه‌رنیک/1473-1543) هات و بیروو و ڕای خۆی له‌باره‌ی خۆره‌وه ده‌ربڕی..زانیاری که‌مکه‌مه روویکرده پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن..تا گه‌یشته ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان..ئه‌وزانینه‌ی که‌له‌باره‌ی له‌شی خۆمان وبوونه‌وه‌ره‌وه ئێستا ئه‌یزانین به‌ته‌واوی له‌و زانیارییانه‌ی کۆن جیاوازه، ئه‌مه‌ش واده‌گه‌یه‌نێت که‌قسه‌ی مرۆڤ و بۆچوونه‌کانی له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه ناتوانێ به‌رده‌وام به‌راستی بمێنێته‌وه، چونکه مرۆڤ له‌باره‌ی زانیارییه‌که‌وه ئه‌دوێت که‌له‌سه‌رده‌می خۆیدا باوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه کتێبێکمان ده‌ست ناکه‌وێت که له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه دوابێت، و چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی به‌سه‌رارۆیشتبێت و پڕ له هه‌ڵه و غه‌له‌تی زلزل نه‌بێت..ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه‌ی ئه‌مرۆماندا به‌راوردی بکه‌ین که له‌باره‌ی بوونه‌وه‌ره‌وه هه‌یه..
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی قورئان له‌م باره‌وه به‌ته‌واوی جیاوازه، چونکه قورئان هه‌رچی ?ه‌رمووه راسته، و له‌ته‌ک زانیاری نوێی ئێمه‌دا جیاوازی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چوارده سه‌ده به‌سه‌ر هاتنیا تێپه‌ڕیوه..
هێمن: کاک هیوا! ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره بۆ سه‌لماندنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان ژیرییه‌کی بێ سنووری خواییه که ئاگای له‌سه‌ره‌تاو کۆتایی هه‌موو شتێک هه‌یه، زانیاری و زانستی خودایش بۆکات وشوێن مل که‌چ نییه..
هیوا: به‌ڵێ کاک هێمن! ئه‌گه‌ر قورئان قسه‌ی که‌سێک بوایه که زانیاری و بییرکردنه‌وه‌که‌ی سنوورداربوایه، زۆر له‌مێژبوو رۆژگار قسه‌کانی هه‌ڵ ئه‌وه‌شانده‌وه. بۆنموونه: هه‌روه‌ک له‌وه‌پێش باسمان کرد ?ه‌یله‌سوو?ێکی وه‌ک ئه‌ره‌ستو چونکه له‌بیرکردنه‌وه‌ی خۆی وزاناری سنوورداریه‌وه ئه‌دوێت، کاتێک ئه‌یه‌وێت به‌ڵگه بۆ ئه‌وه بێنێته‌وه که پیاو له‌پێش ئا?ره‌تدا دروستبووه ئه‌لێت: به‌ڵگه‌م ئه‌وه‌یه که ددانه‌کانی پیاو له‌ددانی ئا?ره‌ت زۆرترن!!
ووریا : کاک هیوا ! ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌ره‌ستو هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌زانیارییه‌کانی له‌ش وجوسته‌وه نییه، بگره‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه هیچ ئاگادارییه‌کی له‌و زانیارییه‌دا نه‌بووه..
هیوا: به‌ڵێ کاک ووریا! ئێستا ئێمه پێمان ناخۆشه پیاوێکی وا قسه‌ی ئاوهای کردووه، به‌ڵام ئه‌وه سروشتی ئاده‌مزاده..ئه‌گه‌ر قورئانیش قسه‌ی پێغه‌ممه‌ر س بوایه وپه‌یوه‌ندی به وه‌حیه‌وه نه‌بوایه، بێگومان ده‌یان قسه‌ی وا بێ سه‌ر وبێ شوێنی تیا ئه‌بوو..
به‌ڵام سه‌ر سوورهێنه‌ر له‌قورئاندا ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر باسی شتێکی زانیاری کردبێت، یا له هه‌ر باره‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ندی به‌زانیارییه‌وه بووبێت، شتێکی دژی زانیاری سه‌رده‌می خۆمانی تیا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌مڕۆ زانیاری له‌وپه‌ڕی پێشکه‌وتندایه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که قورئان قسه‌ی که‌سێکه که ئاگادارییه‌کی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداهه‌یه، و خاوه‌نه‌که‌ی له‌ژوور سروشته‌وه‌یه، و زانایه به سه‌ر رابوردوو و داهاتوودا، و ئاگای له‌ئه‌زه‌ل و ئه‌به‌ده، ئینشائه‌ڵلا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راسته‌قینه‌یه له دانیشتنه‌کانی داهاتوودا چه‌ند نموونه‌یه‌کتان بۆ باس ئه‌که‌م..
ووریا و هێمن: ئینشائه‌ڵلا.. خوا تۆمان بۆ بهێڵێت، به‌راستی ئه‌مرۆش ماندوومان کردیت.. ئه‌گه‌ر رێمان بده‌یت ئێمه ئه‌مانه‌وێت له‌وه‌زیاتر کاتت نه‌گرین..
هیوا: ببوورن برایان! من هه‌ست به‌ماندووبوون ناکه‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه من ئه‌وکاته خۆم به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم که بتوانم خزمه‌ت به‌هاو زمانێکم بکه‌م.. وا خه‌ریکه نوێژی مه‌غرب ده‌بێت، پێتان چۆنه ئه‌گه‌ر بڕۆین له‌مزگه‌وت نوێژه‌که‌مان به جه‌ماعه‌ت بکه‌ین؟ پاش نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌یه‌کتر جیا بوونه‌وه‌و خودا حا?یزییان کرد..
# # #