نه‌خوێنده‌واری پێغه‌ممه‌ر:
قوتابیانی تینووی راسته‌قینه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر بڕیاری پێشووی خۆیان له‌ته‌ک مامۆستای دڵسۆز و هیوای داهاتوویاندا گرد بوونه‌وه و به‌م جۆره که‌وتنه گ?ت و گۆ:
هیوا: برایان! ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت وتمان: قورئان به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌بووه، و له‌وباره‌وه چه‌ندان نموونه‌و به‌ڵگه‌مان بۆسه‌لماندنی ئه‌وراستیه هێنایه‌وه، ئه‌مڕۆش خوا پشتیوان بێت بۆ ئه‌ومه‌به‌سته چه‌ند نموونه‌یه‌کی تر دێنینه‌وه..
برایان پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌خوێنده‌وار بووه‌و قورئانیش له‌سووره‌تی ئه‌لعه‌نکه‌بووتدا ئه?ه‌رموێ: ( وما كنت تتلو من قبله من كتاب ولا تخطه بيمينك إذا لارتاب الْمبطلون )(سورة العنكبوت/48) واته: له‌پێش قورئاندا هیچ کتێبێکت نه‌خوێندۆته‌وه، و نووسینت نه‌زانیوه، و به‌ده‌ست هیچت نه‌نووسیوه، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و نووسینت بزانیبایه نه?ام و به‌تاڵ په‌رستان ده‌که‌وتنه گۆمانه‌وه، و ئه‌یانوت: ئه‌مه خۆی دایناوه..
هه‌روه‌ها له‌سووره‌تی ئه‌ل ئه‌عرا?دا ده?ه‌رموێ: ( ?آمنواْ باللّه ورسوله النبي الأمي الذي يؤمن باللّه وكلماته واتبعوه لعلكم تهتدون )(سورة الأعرا?/158 ) واته: ئێوه‌ش باوه‌ڕ به‌خودا بێنن، و به‌و پێغه‌ممه‌ره‌شی که نێرراوێکی نه‌خوێنده‌واره، ئه‌و پێغه‌ممه‌ره‌ی که‌خوی باوه‌ڕی به خوا‌و ?ه‌رمایش و قورئانه‌که‌ی هه‌یه..ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون به‌ڵکو هیدایه‌ت وه‌ربگرن و شاره‌زای رێی رزگاری ببن..
له‌لایه‌ن دۆست ودوژمنه‌وه نه‌خوێنده‌واری پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ سه‌لمێنراوه، چونکه ئه‌وانه‌ی که دوژمنی سه‌رسه‌ختی بوون له یه‌کێکیان نه‌بیسترا بڵێت: خۆ تۆ خوێنده‌واوری و ئه‌م قورئانه خۆت دات ناوه!! چونکه له‌ناو خۆیاندا پێگه‌یشتبوو و گه‌وره‌ببوو به‌باشی ده‌یان ناسی، جا ئه‌م پێغه‌ممه‌ره نه‌خوێنده‌واره س چۆن توانی قورئانێک دابنێت که چه‌نده‌ها یاسا و ده‌ستووری رێک وپێکی تێدایه، و دۆست و ناحه‌ز دانیان به‌م راستییه‌دا ناوه، بۆ نموونه: له ساڵی 1938دا له‌شاری لاهای کۆنگره‌ی به‌راوردکردنی یاساکانی نێو ده‌وڵه‌تی گیرا، و یاسا ناسانی جیهان له‌وکۆنگره‌یه‌دا بڕیاریان دا که شه‌ریعه‌تی ئیسلامی دائه‌نرێ به‌سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌سه‌رچاوه گشتییه‌کانی یاسادانانی گشتی، و ئه‌و شه‌ریعه‌ته شتێکی گونجاو و شیاوی گه‌شه کردنه، و له‌سه‌رچاوه‌یکی تره‌وه وه‌رنه‌گیراوه..
هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1948دا کۆنگره‌ی پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌لاهای گیرا، و له‌وکۆنگره‌یه‌دان دان به به‌رزی و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌دا نرا ... ( المدخل لدراسة الشريعة الإسلامية )
برایان! من ده‌پرسم ئایا ئینسانێکی نه‌خوێنده‌وار ئه‌توانێ ئاوه‌ها یاسایه‌ک دابنێت؟ که له‌باره‌ی ئابووری و رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هیچ که‌موکووڕییه‌کی نه‌بێت؟
وریا و هێمن: نه‌وه‌ڵلا.. چونکه شتی وا پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی زۆر و کتێبخانه‌ی گه‌وره هه‌یه..
ئه‌وانه‌ی له‌باره‌یانه‌وه ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه هاتووه:
نموونه‌یکی تر.. هیوا : برایان ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له‌مێژووی ئیسلام بده‌ین ده‌بینین، ئه‌وانه‌ی که ئاڵای دوژمنایه‌تییان هه‌ڵگرتووه، و هه‌میشه‌و هه‌وڵیان بۆ له‌ناوبردتنی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و ئیسلام و موسوڵمانان داوه هه‌ندێکیان هیچ ئایه‌تێکی هه‌ره‌شه له‌باره‌یانه‌وه نه‌هاتووه!!
هێمن: وه‌ک کێ؟
هیوا: وه‌ک ئه‌بو سو?یان، و خێزانه‌که‌ی، و خالیدی کوڕی وه‌لید، و وه‌حشی..
به‌ڵام ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌ی هه‌ندێکی تریانه‌وه هاتووه، وه‌ک ئه‌بوله‌هه‌ب، و خێزانه‌که‌ی، و عوقبه‌ی کوڕی ئه‌بو موعیت، و نه‌زری کوڕی حاریس، و وه‌لیدی کوڕی موغیره، و... هتد
ووریا: باشه کاک هیوا! ئه‌وانه‌ی پێشوو بۆچ هیچ ئایه‌تێکی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه نه‌هاتووه، و ئه‌مانه‌ی تر هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه هاتووه ؟
هیوا: باپێکه‌وه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ژیانی هه‌ردوو تاقمه‌که هه‌ڵبده‌ینه‌وه، و نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان ببینین، ئه‌و کاته به‌باشی بۆمان روون ئه‌بێته‌وه، وتۆیش وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت وه‌رئه‌گریته‌وه..
یه‌که‌م: ئه‌بوله‌هه‌ب و ژنه‌که‌ی:.. ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێ که ئه‌بوله‌هه‌ب مامی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ بووه، و ناوی (عه‌بدول عوززا)و کوڕی (عه‌بدول موته‌للیب)ه.. خێزانه‌که‌شی ناوی (ئه‌ڕوا) کچی (حه‌رب)ه، کاتێ خوا ?ه‌رمانی به‌پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ کرد خزم وکه‌س وهۆزه‌که‌ی بۆ باوه‌ڕکردن به ئاینی ئیسلام بانگ بکات، بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ?ه‌رمانه خواییه رۆیشته سه‌ر ته‌پۆڵکه‌ی (سه?ا)ی نزیک شاری(مه‌ککه) و له‌وێوه به‌ده‌نگی به‌رز بانگی هه‌موو هۆزو تییره‌کانی قوڕه‌یشی کرد، وئه‌وانیش هاتن و به‌ده‌وریدا کۆبوونه‌وه، و پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بڵێم: له‌شکرێک له‌پشت ئه‌و شاخه‌وه خۆی حه‌شارداوه، و ئه‌یه‌وێ له شه‌ودا بدات به‌سه‌رتاندا، ئایا بڕوام پێ ئه‌که‌ن؟!
گوتیان: به‌ڵێ .. چونکه تائێستا هیچ درۆیه‌کت لێ نه‌بیستراوه..
?ه‌رمووی: پێتان راده‌گه‌یه‌نم که من پێغه‌ممه‌ری خودام، و خوای تاک وته‌نیا بپه‌رستن، و وازله‌بت په‌رستی بێنن، تا تووشی سزای سه‌ختی دۆزه‌خ نه‌بن..
ئاله‌ویادا ئه‌بو له‌هه‌ب هه‌ستایه سه‌رپێ و گوتی: هه‌ی له‌ناوچیت ئێمه‌ت بۆ ئه‌وه کۆکرده‌وه؟
پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ زۆر دڵی ته‌نگ بوو، خوا له‌جیاتی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ وه‌ڵامی دایه‌وه،و له‌سووره‌ی (مه‌سه‌د) دا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌بوله‌هه‌ب وخێزانه‌که‌ی کرد کرد و ?ه‌رمووی:
( تبت يدا أَبي لهب وتب، ما أَغنى عنه ماله وما كسب، سيصلى نارا ذات لهب، وامرأَته حمالة الْحطب ، ?ي جيدها حبل من مسد )( سورة المسد/1- 5. )
واته: ده‌سته‌کانی ئه‌بوله‌هه‌ب بشکێت و رسواببێت، بێگومان رسوائه‌بێت و له‌ناویش ئه‌چێت. و ماڵ و سامانی ?ریای ناکه‌وێت، خۆی و ژنه کۆڵه‌دار هه‌لگره‌که‌ی – که هه‌میشه گوریسێکی له‌پووشی خورما چنراو له‌گه‌ردنیدایه - له‌ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داردا سوور ئه‌کرێنه‌وه.
به‌ڵێ، خێزانه‌که‌ی ئه‌بو له‌هه‌ب ملوانکه‌ی گه‌ردنی ?رۆشت تا ئاگری ?یتنه‌ی پێ هه‌ڵایسێنێت، که‌چی خۆی ومێرده‌که‌ی که‌وتنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، و هه‌ردووکیان به‌کا?ری مردن..
دووه‌م: نه‌زری کوری حاریس:
باواز له ئه‌بو له‌هه‌ب وخێزانه‌که‌ی بێنین به‌رهه‌می تاوانی خۆیان بخۆن، و سه‌رێک له نه‌زری کوری حاریس(نضر بن حارث) بده‌ین.. ئه‌م پیاوه خۆی بۆ دوژمنایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان ته‌رخان کردبوو، چی له‌توانادا هه‌بوو به‌کاری هێنا بۆ دوژمنایه‌تی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ وله‌ناوبردنی موسڵمانان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام..
ئه‌رۆیشت کتێبی شانامه، و باسی شه‌ڕو شۆڕی ساسانییه‌کانی ئه‌کڕی، و بۆ خه‌ڵکی ئه‌گێڕایه‌وه، و ئه‌یوت: موحه‌ممه‌د باسی عادو سه‌موودتان بۆ ئه‌گێڕێته‌وه، وه‌رن میش باسی پاشاکانی ئێرانتان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه.. ئه‌م هه‌وڵه‌ی بۆ ئه‌وه‌بوو تاخه‌ڵکی له قورئان دوور بخاته‌وه‌و گوێی بۆ نه‌گرن، و دڵیان به تیشکی قورئان رووناک نه‌بێته‌وه.. به‌وبۆنه‌وه ئه‌م ئایه‌تانه دابه‌زین:
( ومن الناس? من يشتر?ي له‌و الْحديث ليضل عن سبيل? اللَّه ب?غير علْم ويتخذها هزوا أ?ولئك له‌م عذاب مهين، وإذا تتلى عليه آياتنا ولى مستكبرا كأَن لم يسمعها كأَن ?ي أذنيه وقرا ?بشره بعذاب أَليم.)( سورة لقمان/ 6 و7)
واته: له‌ناوخه‌ڵکیدا که‌سی واهه‌یه گاڵته به‌قورئان ئه‌کات، وقسه‌ی هیچ وپووچ ئه‌کڕێ تاخه‌ڵکی له رێی راستی ئیسلام پێ لابدات، وچه‌واشه‌یان بکات، ئه‌وانه سزایه‌کی رسواکه‌ریان بۆ هه‌یه، کاتێ ئایه‌ته کانی ئێمه‌ی به‌سه‌را ئه‌خوێنیته‌وه به?یزێکه‌وه پشت هه‌ڵ ئه‌کات، وه‌ک ئه‌وه که گوێی لێ نه‌بێت، و گوێی گران بێت، تۆیش مژده‌ی سزایه‌کی به‌سوێی پێ بده..
ووریا: کاک هیوا! ئه‌م پیاوه‌ی که ئه‌م ئایه‌تانه له‌باره‌یه‌وه دابه‌زین، به‌کا?ری مرد؟
هیوا: به‌ڵێ کاک ووریا! ئه‌م زه‌لامه‌ش که قورئان مزگێنی سزایه‌کی به‌سوێی پێدا، به‌کا?ری گیانی ده‌رچوو..
سێ هه‌م: عوقبه‌ی کوڕی ئه‌بی موعیت: یکێکی تر له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی ئیسلام عوقبه‌ی کوڕی ئه‌بی موعیت بوو، ئه‌م پیاوه یه‌کێک بوو له ناوداران و گه‌وره پیاوانی قوره‌یش، ده‌عوه‌تێکی له‌ماڵ خۆیدا بۆ سه‌رانی قوڕه‌یش سازکرد، و بۆ نانخواردن بانگی کردن، و پێغه‌ممه‌ریشی دروودی خوای لێ بێ ده‌عوه‌ت کرد..کاتێک نانیان له‌به‌رده‌م میوانه‌کان دانا، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رمووی: تا باوه‌ڕ به ته‌نیایی خوا و پێغه‌ممه‌ریتی موحه‌ممه‌د نه‌هێنی من له‌م نانه ناخۆم، عوقبه شایه‌تمانی هێنا، و پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نانه‌که‌ی له‌ته‌کا خواردن، عوقبه هاوڕێیه‌کی به‌ناوی ( ئوبه‌ییه‌ی کوڕی خه‌له?) هه‌بوو، که له‌ونان خواردنه‌دا به‌شدار نه‌بوو، کاتێ بیستی عوقبه‌ی هاوه‌ڵی موسوڵمان بووه، زۆر تووڕه‌بوو، سوێندی به‌لات ومه‌نات ئه‌خوارد تاعوقبه ئازاری پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌دات وله‌ئیسلام پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه چاوی به‌نێو چاوی نه‌که‌وێت، ونه‌ڕواته ماڵیه‌وه..
عوقبه‌ش بۆ رازیکردنی دڵی ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی ئازاری پێغه‌ممه‌ری دا و له‌ئیسلام پاشگه‌ز بووه‌وه.. و ئه‌م ئایه‌تانه له‌باره‌یه‌وه دابه‌زین: ( و يوم يعض الظالم على يديه يقول: يا ليتني اتخذت مع الرسول سبيلا، ياويلتى! ليتني لم أتخذ ?لانا خليلا، لقد أَضلني عن? الذكر? بعد إذ جاءني، وكان الشيطان للإنسان خذولا )( سورة ال?رقان/27-29) واته: رۆژێک دێت که سته‌مکار قه‌پ به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا ئه‌کات، وله په‌شیمانیدا گه‌ز له‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ئه‌گرێت، وئه‌ڵێت:بریا له‌ته‌ک پێغه‌ممه‌ردا رێی بوه‌ڕم بگرتایه‌ته به‌ر! خۆزگا ?ڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم! به‌راستی له‌یادی خوا چه‌واشه‌ی کردم، و پاش ئه‌وه‌ی راسپارده‌ی خودام پێگه‌یه‌نرا سه‌رگه‌ردانی کردم، بێگومان شه‌یتان هه‌میشه هۆی خه‌جاڵه‌تبوون و شه‌رمه‌زاری مرۆڤ بووه..
ئه‌مه‌ش له‌شه‌ڕدا کوژرا، و به‌کا?ری مرد، و له پاشه رۆژیشدا به‌وجۆره په‌شیمان ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام په‌شیمانی له‌ورۆژه‌دا بێسووده..
چواره‌م: وه‌لیدی کوڕی موغیره: یه‌کێکی تر له‌وانه‌ی ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه هاتووه (وه‌لید ی کوڕی موغیره)بووه، ئه‌مه‌ش دوژمنێکی سه‌ر سه‌ختی ئیسلام بوو، جارێکیان پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ هه‌ندێ قورئانی بۆ خوێنده‌وه، و قورئانه‌که له‌ده‌روونیدا کاریگه‌ر بوو، تام و له‌زتێکی لێ چه‌شت، بۆیه خۆی پێ نه‌گیراو رۆیشته ناو کۆڕی گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یشه‌وه، و به‌ئاشکرا رای خۆی له‌باره‌ی قورئانه‌وه ده‌ربڕی و له‌وباره‌وه سه‌ر سوڕمانی خۆی نیشان دا، و پێی گوتن: ئه‌وقسانه‌ی قورئان دارێژراوی مرۆڤ نین!!
ئه‌بوجه‌هل سه‌رنجی دا وا یه‌کێک له‌گه‌وره پیاوانی قوره‌یش خه‌ریکه موسوڵمان ئه‌بێت، به هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یاندێ و گوتی: مام وه‌لید! ئه‌زانی هۆزی قوڕه‌یش له‌باره‌ی تۆوه چ ئه‌ڵێن؟
گوتی: نه‌خێر!
گوتی: ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌بۆیه وه‌لید موسوڵمان بووه تا لای موحه‌ممه‌د و ئه‌بووبه‌کر سکی خۆی تێر بکات، چونکه چاو چنۆکه‌و دڵی نایه‌ت له‌ماڵی خۆی بخوات!!
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌بوجه‌هل زۆر له وه‌لیدا کاریگه‌ر بوو، له‌راستیشدا ئه‌بو جه‌هل له‌ژێی هه‌ستیاری دا، چونکه زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر تانه‌و توانجی خه‌ڵکیدا بتوانن خۆ گربن!!وه‌لید خۆی پێ نه‌گیرا و له‌ترسی سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵکی په‌شیمان بوه‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی قوره‌یش رازی بکات گوتی: بابه! قورئان جادووه.. ئه‌م ئایه‌تانه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه دابه‌زین:
( ذرني ومن خلقت وحيدا، وجعلت له ما‌لا ممدودا، وبنين شه‌ودا، ومهدت له تمهيدا، ثم يطمع أن أَزيد، كلا إنه كان لآياتنا عنيدا، سأرهقه صعودا، إنه ?كر وقدر، ?قتل كي? قدر، ثم قتل كي? قدر، ثم نظر، ثم عبس وبسر، ثم أدبر واستكبر، ?قال إن هذا إلا سحر يؤثر، إن هذا إلا قول البشر?، سأصليه سقر، وما أدراك ما سقر، لا تبقي ولا تذر، لواحة للبشر?، عليها تسعة عشر )( سورة المدثر/11-30. )
واته: وازم لێ بێنه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌ته‌نیایی دروستم کردووه، وماڵ وسامانێکی زۆرم پێداوه، و چه‌ندان کۆڕ و نه‌وه‌ش که‌ئێستا له‌نزیکیا ئاماده‌ن، و له‌هه‌موو ناز ونیعمه‌تێک به‌هره‌وه‌رم کرد، که‌چی ئه‌وه‌ند ته‌ماعکاره چاوی بڕیوه‌ته زیاتر و ئه‌یه‌وێ بۆی زیاد بکه‌م، نه‌خێر ئه‌وه به‌هیچ شتێک تێر ناخوات، و به‌رامبه‌ر به نیشانه‌کانمان سه‌رکه‌ش وسه‌ر سه‌خته، به‌هۆی راونان به‌کیوه‌کانی دۆزه‌خدا هیلاک و ماندووی ئه‌که‌م، ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند، ده‌ک له‌ناوبچێت بۆ خۆ ی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک بوو، پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێک که کردی، ئینجا سه‌یری کرد، پاشان رووی خۆی مۆن و ناوچاوی گرژکرد، دواتر پشتی هه‌ڵکرد وخۆی لێ بایی بوو، و گوتی: ئه‌م قورئانه) هیچی ترنییه جگه له‌جادوویه‌کی کاریگه‌ر، ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی خه‌ڵکییه، (به‌سه‌ریه‌وه ناچێت)ئه‌بێ به‌ئاگری سه‌قه‌ر بیبرژینم، و تۆیش نازانیت سه‌قه‌ر چییه؟ هیچ شتێک له‌لاشه‌یان ناهێڵێته‌وه که نه‌ی سووتێنێت، و هیچ ئه‌ندامێکیش بێ سزا‌و ئازار به‌جی ناهێڵێت، پێستیان هه‌ڵ ئه‌قرچێنێت، نۆزده ?ریشته‌ی ئاگره‌وان سه‌رپه‌رشتی ئه‌که‌ن..
به‌ڵێ وه‌لیدیش کوژرا و به‌کا?ری مرد.. خواش به‌ڵێنی داوه به‌ئاگری به‌سوێی دۆزه‌خ بیسووتێنێت..
برایان ! ئایا ئه‌زانن ئه‌مانه بۆچ ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه هاته خوار؟
ززریا: کاک هیوا! من شتێک به‌خه‌یاڵمدا هات..
هیوا: ئاده‌ی ?ه‌رموو.. بزانم..
زریا: حه‌تمه‌ن خوا زانیویه‌تی ئه‌مانه هه‌رگیز موسوڵمان نابن، و باوه‌ڕ به په‌یامه‌که‌ی ناهێنن، و به‌کا?ری ئه‌مرن، بۆێه ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه دابه‌زیوه..
هیوا: سوپاس بۆ خوا باش بۆی چوویت، ناوی خۆت به‌زایه نه‌داوه..
هێمن: به‌ڕاستی وه‌ڵامێکی جوان بوو..
هیوا: به‌ڵێ، ئه‌مانه ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه دابه‌زی و به‌کا?ری مردن..
ئه‌وانه‌ی ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یانه‌وه دانه‌به‌زیوه:
ئه‌بو سو?یان و ژنه‌که‌ی :
به‌ڵام ئه‌بو سو?یان و ژنه‌که‌ی زۆر ئازاری پێغه‌ممه‌ریان دا‌و به‌وپه‌ڕی سه‌ر سه‌ختییه‌وه دوژمنایه‌تی یان له‌گه‌ڵ کرد، و به‌خۆیان و سامانیانه‌وه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئیسلام و پێغه‌ممه‌ره‌که‌یدا کرد، و هه‌موو تیره‌و هۆزی عاره‌بیان بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ردا هان دا، ئه‌بو سو?یان په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو پاشا وماشاکانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌وه کرد، تاهه‌مو جیهان له‌موسوڵمانان بکاته ئاگر، هه‌رچی له‌توانایدا هه‌بوو به‌کاری هێنا که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌لا و دوژمنایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانێ کردنه‌دا ئایه‌تێکی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یه‌وه دانه‌به‌زی. به‌ڵام ژنه‌که‌ی ئه‌بوله‌هه‌ب ملوانکه‌یه‌کی هه‌بوو ?رۆشتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌دژی پێغه‌ممه‌ر وموسوڵماناندا خه‌رجی بکات، تا ئیسلام و به‌رنامه‌که‌ی خوای پێ له‌ناوببات، ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یه‌وه دابه‌زی، به‌ڵام ژنه‌که‌ی ئه‌بو سو?یان مه‌گه‌ر خوا هه‌رخۆی بزانێت چه‌نده‌ی بۆ له‌ناوبردنی ئاینی ئیسلام خه‌رج کرد، داخ له‌دڵیه‌تییه‌که‌ی گه‌یشتبوه رادده‌یه‌ک سکی حه‌مزه‌ی مامی پێغه‌ممه‌ری دا به‌دڕین، و جه‌رگه‌که‌شیان بۆ ده‌رهێنا، ده‌می پێوه‌نا و به‌گاز پچڕی..له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو دوژمنایه‌تییه‌دا که‌ماوه‌ی بیست ویه‌ک ساڵی خایاند ئایه‌تێکی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یه‌وه نه‌هاته خوار!!
هه‌روه‌ها خالیدی کوڕی وه‌لید له‌غه‌زای (ئوحود)ا بووبه‌هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مه‌ر دروودی خوای لێ بێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئایه‌تێکی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یه‌وه نه‌هاته خوار..
وه‌حشی ئه‌وه‌بوو مامی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ی کوشت و سکی هه‌ڵدڕی و جه‌رگی ده‌رهێناو بردی بۆ ژنه‌که‌ی ئه‌بوسو?یان ئه‌ویش خوێنه‌که‌ی خوارده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئایه‌تێکی هه‌ڕه‌شه له‌باره‌یه‌وه نه‌هاته خوار!!
هه‌موو یه‌ک تاوانیان هه‌بوو ئه‌ویش دوژمنایه‌تیکردن بوو له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و به‌رنامه‌که‌ی خوادا، بۆ ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه بۆ وه‌حشی و خالید نایه‌ته‌خوار، به‌ڵام بۆ وه‌لید ی باوکی خالید دێته خوار؟
مامۆستا مه‌حموود غه‌ریب هۆی ئه‌وه روون ئه‌کاته‌وه، و ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی که‌خوا زانیویه‌تی به کا?ری ئه‌مرن له‌قورئاندا به‌ئایه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردوون..به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که خوا زانیویه‌تی له‌ئه‌نجامدا موسوڵمان ئه‌بن خوا له‌باره‌یانه‌وه ئایه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ناردووه..
هیوا: ئێستا ئه‌زانن مه‌به‌ستم له‌م باسه‌دا چی بوو؟ بۆچ ئه‌م باسانه‌م بۆ کردن؟
هێمن: وابزانم من له‌مه‌به‌سته‌که‌ت گه‌یشتم..
هیوا: ئاده‌ی کاک هێمن! ?ه‌رموو.. بزانم چۆنی لێ حاڵی بوویت؟
هێمن: پێم وایه مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی ژیربێژی پێمان بسه‌لمێنیت که: ئه‌م قورئانه خوا ناردوویه‌تی و زاده‌ی بییری پێغه‌ممه‌ره‌که‌ی دروودی خوای لێ بێ نییه..
هیوا: ده‌مخۆش، باش له‌مه‌به‌سته‌که‌م گه‌یشتی، به‌ڵام جوانتر بۆمان روون بکه‌ره‌وه تا تێی بگه‌ین.
هێمن: کاک هیوا ئه‌م باسه ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێت که ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن ئاده‌میزادێکه‌وه دابنرایه، چۆن ده‌یتوانی دوژمنه‌کانی خۆی به‌و جۆره لێک جیابکاته‌وه؟ دوژمنێک پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان ببێت ئه‌مرێت و به‌کا?ری ئه‌ڕوات، دوژمنێکی تر هه‌ر چه‌ند دوژمنایه‌تی بکات، له‌ئه‌نجامدا په‌شیمان ئه‌بێته‌وه و به‌موسوڵمانی ئه‌مرێت، لای ئاده‌میزاد زانینی شتی وا مه‌حاڵه..و زانینی وا ته‌نیا لای خالقی ئه‌م ئاده‌میزاده‌یه و به‌س..
ووریا: سوپاس بۆ خوا بۆچوونه‌که‌ت زۆر ورد و رێک وپێک بوو..
هیوا: منیش زۆرسوپاسی خوا ئه‌که‌م که تێگه‌یشتنێکی وای پێ به‌خشیویت.. برایان! ئێستا له‌وه باش حاڵی بوون که قورئان به‌هۆی بییرکردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ دانه‌نراوه؟
ووریا و هێمن: خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه که ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ت ئاوه‌ها بۆ روون کردینه‌وه.. خوا تۆمان لێ نه‌سێنێت..
له‌گه‌ڵ کۆتایی هێنان به گومانێک که ناحه‌زانی ئیسلام له دڵه بێگه‌رده‌که‌یاندا دروستی کردبوو، ئه‌و کۆمه‌ڵه قورئانییه کۆڕی ئه‌و رۆژه‌یان به‌و قه‌ناعه‌ته‌وه کۆتایی پێ هێنا.. و پێکه‌وه خوا حا?یزی و ماڵئاواییان کرد، تا له‌کاتی دیاریکراودا جارێکی دی پێک ده‌گه‌نه‌وه..
# # #