له‌ئه‌نجامی بییرکردنه‌وه‌دا:
ده‌ماوده‌می نیوه‌ڕۆ له‌بن سیبه‌ری شۆره‌بییه‌کاندا و له‌قه‌راخ رووباره‌که‌وه دانیشتبوون، هاژه‌ی ئاو و جریوه‌ی چۆله‌که، و گه‌شتی په‌پوله، و له‌نجه‌ی دره‌خته‌کان، و که‌روێشکه‌ی گوڵه‌کانی ئه‌وبه‌ره‌وه، دیمه‌نێکی سه‌رنج راکێشیان دروست کردبوو، زیاتر گه‌وره‌یی و توانا وده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م دیمه‌نه‌دا به‌دی ده‌کرا، ئه‌مانیش له‌م جێگا خۆشه‌دا گوێیان بۆ ئاوازه ناوازه‌گه‌ی مه‌نشاوی شل کردبوو، که گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته: ( وإ?ن كنتم ?ي ريب مما نزلنا على عبدنا ?أتواْ بسورة من مثله وادعواْ شهداءكم من دون اللّه إن كنتم صادقين، ?إن لم ت?علواْ ولن ت?علواْ ?اتقواْ النار التي وقودها الناس والْحجارة أعدت للْكا?رين )( سورة البقرة/23و24 ) چه‌ند جارێک دووپاتی کرده‌وه، وریا به‌هێواشی ته‌سجیله‌که‌ی کوژانده‌وه ، و رووی کرده هیواو گوتی: له‌یادته هێشتا له‌شه‌قڵاوه بوویت کاک هێمن پرسیارێکی منی بۆ ناردیت تۆیش له‌وه‌ڵامدا نووسیبووت: باخۆم بێمه‌وه ئه‌وسا خۆم له‌و باره‌وه به درێژی بۆتان باس ئه‌که‌م، له بیرته؟
هیوا: شتێکم بیردێته‌وه به‌ڵام نه‌ک به‌ته‌واوی.. ئه‌وه پرسیاره‌که چۆن بوو؟
هێمن: پرسیاره‌که ئاوها بوو: هه‌ندێک له ناحه‌زانی ئیسلام ئه‌ڵێن: له‌ئه‌نجامی بییرکردنه‌وه‌ی زۆره‌وه موحه‌ممه‌د ئه‌م قورئانه‌ی داناوه!!
هیوا: ئێستا ئه‌تانه‌وێ له‌وباره‌وه بۆتان باس بکه‌م؟
وریا‌و هێمن: ئه‌رێ وه‌ڵلا.. ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ..
هیوا: برایان! ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامێکی دوور‌و درێژی ئه‌وێ، و به‌ڵام به‌پێی توانای خۆم چه‌ندم توانی لێره بۆتان باس ئه‌که‌م..
وریا وهێمن: خوا پاداشتت بداته‌وه..
هیوا: برایان! به‌متمانه‌ی ته‌واوه‌وه من ئه‌ڵێم: قورئان به‌هۆی بییرکردنه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ره‌وه دروودی خوای لێ بێ دا نه‌نراوه، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک:
یه‌که‌م: له‌نێوان ?ه‌رمووده‌کانی پێه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و له‌نێوان ?ه‌رمووده‌کانی قورئاندا جیاوازییه‌کی ?راوان هه‌یه، چ له‌باره‌ی ره‌وانبێژییه‌وه، چ له‌باره‌ی که‌سایه‌تییه‌وه، چ له‌باره‌ی ددان پیانانی خۆیه‌وه، چ له باره‌ی (تحدا)وه..واته: داواکردن له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نییه که قورئان ?ه‌رمووده‌ی خودابێت، ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه‌ش گه‌ز، ئه‌گه‌ر ئازا‌و لێهاتوون، ?ه‌رموون وێنه‌ی قورئان دابنێن.. ئه‌مه پێی ئه‌وترێ مه‌یدان داری، ئه‌م مه‌یدان دارییه له ?ه‌رمووده‌کانی پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ نییه..
دووه‌م: پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ نه‌خوێنده‌واربووه، له‌ناو قورئاندا یاسا و ده‌ستوور هه‌یه، که‌به شایه‌تی ناحه‌زان نه‌ک دۆستان له‌لووتکه‌دایه، له‌قورئاندا کۆمه‌ڵێ ئایه‌ت هه‌ن که له‌ته‌ک تازه‌ترین یاسای زانیاری‌دا پڕبه پڕ و ده‌قاو ده‌قن.. کۆمه‌ڵێ هه‌واڵی داهاتووی تێدایه- داهاتووی نزیک و دوور- که کتومت هاتوونه‌ته دی، ئایه‌تی هه‌ره‌شه‌ی تێدایه له‌باره‌ی که‌سانێکه‌وه ئه‌وانه به‌کا?ری مردوون، که‌سانێکی تریش هه‌بوون که گه‌وره‌ترین دوژمنایه‌تیان کردووه که‌چی ئایه‌تی هه‌ره‌شه له‌باره‌یانه‌وه نه‌هاتووه، و پاشان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانه موسوڵمان بوون..
سێهه‌م: به‌ڵێنی تێدایه بۆ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ که خوا ئه‌یپارێزێ.. و هه‌روایش بوو.. به‌ڵێنی تێدایه به‌پاراستنی قورئان وهه‌روایش بووه.. به‌درێژایی ئه‌م هه‌زارو چوار سه‌د ساڵه..
جا بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان پێویسته ئه‌م سێ خاڵه‌تان به‌خۆیان و لقه‌کانیه‌وه به‌درێژی بۆ باس بکه‌م تا دڵ و ده‌روونتان - ئینشا ئه‌ڵلا -گه‌ردیله‌یه‌ک گومانی تیا نه‌مێنێ..
وریا و هێمن: زۆر سوپاس، به‌راستی هه‌ر له‌توانای خوادایه پاداشتی ئه‌م چاکانه‌ی تۆ بداته‌وه..
هیوا: برایان پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رمووده‌ی خۆی هه‌یه که به (حه‌دیس) ناو ئه‌برێت، و له‌نێوان قورئان و ئه‌و?ه‌رموودانه‌دا جیاوازییه‌کی زۆر له‌باره‌ی شێواز و داڕشتنیه‌وه هه‌یه..
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رێک له‌و کتێبانه بده‌ین که ?ه‌رمووده‌کانی پێغه‌ممه‌ریان دروودی خوای لێ بێ تیا کۆ کراوه‌ته‌وه، وله گه‌ڵ قورئاندا به‌راوردیان بکه‌ین، به‌ئاشکرا جیاوازیه‌کی گه‌وره له‌نێوانیاندا به‌دی ئه‌که‌ین، له‌باره‌ی بابه‌ت و ده‌ربرینه‌وه..
له‌خوێندنه‌وه‌ی ?ه‌رمووده‌کانی پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێ بێ خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ئه‌کات له‌به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تییه‌کی ئاده‌مییه‌وه‌یه، به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌ی قورئانداهه‌ست به‌که‌سایه‌تییه‌کی وا ناکرێ، به‌لکو هه‌ست ئه‌وه‌ده‌کات که‌له‌به‌رامبه‌ر زاتێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌ڵاته‌وه‌یه، زاتێکی به‌تواناو خاوه‌ن به‌زه‌یی، زاتێکی دادگه‌ر و دوور له‌سته‌م.. دلۆڤانی دوور له‌لاوازی.. برایان! ئه‌گه‌ر قورئانیش دانراوی موحه‌ممه‌د دروودی خوای لێ بێ بوایه قورئان و ?ه‌رمووده شێوازێکیان ئه‌بوو.
خۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستێکی باڵایان له وێژه‌دا هه‌یه، وسوارچاکی گۆڕپانی ره‌وانبێژین، و زانای زمانه‌وانین ده‌زانن که زۆر ئه‌سته‌مه که‌سێک هه‌بێت به‌دووشێوه‌ی جیاوازی بنه‌ڕه‌تی ده‌ربڕین و وتاری هه‌بێت، له‌هه‌مان کاتا پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ خۆی ددانی به‌وه‌دا ناوه که قورئان دانراوی ئه‌و نییه، و دانراوی خودایه، ئینجا ده‌بێت بپرسین: بۆچ ده‌بێت موحه‌ممه‌د دروودی خوای لێ بێ ئه‌م قورئانه دابنێت و بڵێت: من دام نه‌ناوه؟!
هه‌روه‌ها گه‌وره‌یی و رێز و هونه‌ری ئه‌و به‌هێزتر و به‌تواناتر ئه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و بتوانێت کارێکی وا ئه‌نجام بدات هه‌رچی ئاده‌میزاده له‌ئه‌نجامدانی ئه‌وکاره زه‌بوون و ده‌سته‌پاچه‌بن!! کارێکی وا که له‌ئاستی توانای مرۆڤدا نه‌بێت پله‌وپایه‌ی ئه‌و به‌رز ئه‌کاته‌وه..ئینجا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ ئه‌وتێدایه که بڵێت: ئه‌و هونه‌ره ناوازه‌یه هی که‌سێکی تره‌و هی خۆم نییه؟!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌توانێت بڵێت: دانراوی خۆمه‌و زاده‌ی بیر‌و مێشکی خۆمه، خۆ ئه‌گه‌ر بیگوتایه هی خۆمه هیچ که‌سێک به‌ره‌نگاری نه‌ده‌کرد، ونه‌ی ده‌گوت: هی من بووه و تۆ بردووته!!
هێمن: کاک هیوا! ئێمه بیستوومانه نووسه‌ر و ئه‌دیبی وا رێئه‌که‌وێت که سه‌رو گوێلاکی پارچه‌یه‌کی هونه‌ری ئه‌دیبێک بشکێنێت و بیکاته هی خۆی، به‌ڵام نه‌مان بیستووه هیچ که‌سێک شاکاری ئه‌ده‌بێ، یا هونه‌ری ناوازه‌ی خۆی بکات به‌هی خه‌ڵکی و بڵێت: ئه‌مه هی من نییه‌و هی ?ڵان ئه‌دیبه!!
وریا: له‌وانه‌یه ناحه‌زان بڵێن: بۆیه پێغه‌ممه‌ر وتوویه‌تی: له‌لایه‌ن خواوه به‌وه‌حی بۆم هاتووه، تا زیاتر خه‌لک مل که‌چی ببن و گۆێ رایه‌ڵ بن بۆی، چونکه ئه‌گه‌ر بڵێت: ئه‌م قورئانه‌م به‌وه‌حی بۆ هاتووه ئه‌وقورئانه رێز و گه‌وره‌ییه‌کی بۆ دائه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیگوتایه:دانراوی خۆمه، ئه‌و رێز و گه‌وره‌یی و پیرۆزییه‌ی له‌لای خه‌ڵکی نه‌ده‌بوو..
رێزی قورئان و ?ه‌رمووده:
هیوا: کاک وریا! ئه‌م قسه‌یه واقیع به‌توندی په‌رچی ئه‌داته‌وه و پیشانی ئه‌دات که ناتوانێ له‌سه‌رپێ بوه‌ستێ، ئه‌زانی بۆچ؟
وریا: بۆچ؟
هیوا: چونکه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ قسه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که به?ه‌رمووده (حه‌دیس) ناوده‌برێت، و ئه‌م ?ه‌رموودانه‌ش له‌رێزو گه‌وره‌ییدا هیچیان له‌قورئان که‌متر نییه، به‌ڵکو لای موسوڵمانان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌ممه‌رایه‌تی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ هه‌یه ئه‌و ?ه‌رمودانه به‌قه‌د قورئان پیرۆز و گه‌وره و به‌ڕێزن، و چه‌ند گۆێ رایه‌ڵ و ?ه‌رمانبه‌رداری قورئانن ئه‌وه‌نده‌ش گوێ رایه‌ڵی ?ه‌رمووده‌کانن..
وریا: به‌راستی قسه‌یه‌کی جوان وبه‌جێیه..ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ده‌بوو ?ه‌رموده‌کانی خۆیشی بکردایه‌ته ?ه‌رمووده‌ی خودا و به‌قورئان دای بنایه..
هێمن: کاک هیوا! زه‌حمه‌ت نه‌بێ واتای ئه‌و ئایه‌ته‌مان بۆ ناکه‌یت که مامۆستا مه‌نشاوی دووپاتی کرده‌وه؟
هیوا: کام ئایه‌ت؟
هێمن: ئه‌م ئایه‌ته: ( وإن كنتم ?ي ريب مما نزلنا على عبدنا... )
هیوا: برایان! خوا ئه‌م ئاگاداری نامه‌یه‌ی بۆ دانیشتوانی سه‌رزه‌وی نارد و بێ په‌رده‌و په‌نا ?ه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئێوه گومانێکتان له‌باره‌ی ئه‌م قورئانه‌وه هه‌یه که بۆ به‌نده‌ی خومانمان (موحه‌ممه‌د)ناردووه، ئه‌گه‌ر راست ئه‌که‌ن وه‌رن سووره‌تێک وێنه‌ی ئه‌و قورئانه دابنێن، و جگه له‌خوا بانگی هه‌موو هاوکاره‌کانی خۆتان – له‌شاعیران و ره‌وانبێژانی نووسه‌ر _ بکه‌ن، تا یارمه‌تیده‌رتان بن.
برایان! ئه‌م قسه‌یه قسه‌یه‌کی بچووک نییه، به‌ڵکو له‌هه‌موو مێژوودا بێ وێنه‌و ناوازه‌یه..
وریا: ئه‌کرێ بپرسین: بۆچ؟
هیوا: وریاگیان! چونکه هیچ نووسه‌ریک به‌درێژایی مێژووی ئاده‌میزاد هێشتا نه‌یوێراوه پڕبکێشێت، و زاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوه بڵێت: هیچ نووسه‌رێک توانای نیه وێنه‌ی ئه‌م کتێبه‌ی من دابنێت!! هه‌رچه‌ند ئه‌و نووسه‌ره وریا و زانا‌و بلیمه‌ت و لێهاتوو هه‌ڵکه‌وتوو بووبێت، چونکه هه‌رکرده‌وه‌یه‌ک له‌ئاده‌میزاده‌وه رووبدات ده‌توانرێت وێنه‌ی بهێنرێت، جا ئه‌وکرده‌وه‌یه له‌هه‌ر بارێکه‌وه ببێت.. به‌ڵام کاتێک قسه‌یه‌کی وا بکرێت که: نووسراوێک هه‌یه و له‌توانای هیچ مرۆڤێکدا نییه وێنه‌ی ئه‌ودابنێت و به‌درێژایی مێژووش له‌و کاته‌وه قورئان دابه‌زیوه تائه‌مڕۆ، مرۆڤ له دانانی وێنه‌ی ئه‌و کتێبه زه‌بوون وده‌سته‌پاچه بووبێت، ئالێره‌دا واقیع ئه‌یسه‌لمێنێت که ئه‌وگوتراو و نووسراوه دانراوی مرۆڤ نییه، و دانراوی خودایه، و هه‌رشتێکیش له‌چاوگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خواوه بوو به‌رنگارکردنی له‌توانادا نییه..
هێمن: بۆچ کاک هیوا! که‌س هه‌بوه بێته ئه‌ومه‌یدانه‌وه، تاخۆی تاقی بکاته‌وه‌و بێده‌سه‌ڵاتی وزه‌بوونی خۆی له‌دانانی وینه‌ی ئه‌و کتێبه‌دا بۆ ده‌رکه‌وێ؟.
هیوا: به‌ڵێ کاک هێمن، له‌لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا چه‌ندان رووداو تۆمار کراون، وباسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه که‌چه‌ندان زانای پابه‌رزی ره‌وانبێژی له‌وگڕه‌پانه‌دا تاقی کردۆته‌وه.. بۆ نموونه: له‌بیدی کوڕی ره‌بیعه که له‌نیوه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا به‌ده‌مته‌ڕ و ره‌وانبێژ و قسه‌زان به‌ناو بانگ بووه، و یه‌کێک بووه له ناودارو که‌ڵه شاعیره‌کان، کاتێ بیستی قورئانه‌که‌ی موحه‌ممه‌د دروودی خوای لێ بێ داوای مه‌یدان داری ئه‌کات، بۆ په‌رچدانه‌وه و به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌چه‌ند شیعرێکی به‌وپه‌ڕی ره‌وانبێژییه‌وه هۆنییه‌وه و ملی ئه‌و رێگایه گرت و به‌ره‌و ئه‌و مه‌یدانه که‌وته رێ، و به‌دیواری که‌عبه‌وه هه‌ڵی واسی، هه‌لواسینی شیعر به‌دیواری که‌عبه‌دا ته‌نیا بۆ که‌ڵه‌شاعیره ناوداره‌کان بوو..
یه‌کێک له‌موسوڵمانان که ئه‌م شیعرانه‌ی له‌بیدی بینی، چه‌ند ئایه‌تێکی له‌قورئاندا نووسییه‌وه، و به نهێنی له‌په‌نای شیعره‌کانی له‌بیدا هه‌ڵی واسی، بۆ رۆژی دوایی که له‌بید به‌دپه‌نای که‌عبه‌دا تێپه‌ڕی و چاوی به ئایه‌ته‌کانی قورئان که‌وت له جوانکاری و ره‌وانبێژی ئه‌وئایه‌تانه سه‌رسام بوو، به‌شێوه‌یه‌ک خۆی پێ نه‌گیراو هاواری کرد: وه‌ڵلاهی ئه‌مه قسه‌ی ئاده‌میزاد نییه..
ووریا: به‌راستی به‌ویژدان بووه! ئه‌ی موسوڵمان نه‌بوو؟
هیوا: به‌ڵێ، له‌ساڵی نۆیه‌می کۆچیدا به‌ئاشکرا موسوڵمان بوو. و له‌ئه‌نجامی ئه‌م کارلێکردنه‌ی قورئاندا وازیشی له‌شیعر وتن هێنا..جارێکیان عومه‌ری کوری خه‌تتاب خوالێی رازی بێت پێی ئه?ه‌رموێت: ئه‌بوعوقه‌یل هه‌ندێ شیعره‌کانی خۆتم بۆ بخوێنه‌ره‌وه، ئه‌ویش سووره‌تی(البقره)ی بۆ خوێنده‌وه، و گوتی: من که خوا ?ێری سوره‌تی به‌قه‌ره و ئالی عیمرانی کردووم ئیتر چۆن شیعر ئه‌ڵێم؟
ئیبنو موقه??ه‌ع:
رۆژهه‌ڵاتناس (ولستن)له له‌لاپه‌ڕه (143)ی کتێبه‌که‌ی خۆیابسی رووداوێکی سه‌یر ده‌کات، که ئه‌مه‌ش پاڵته‌که‌یه‌تی و ئه‌ڵێت: " پشت قایمبوونی موحه‌ممه‌د به ئیعجازی قورئان له‌سه‌رهه‌وانته و ببناغه‌یه‌کی بۆشه‌وه نه‌بووه، رووداوێک که‌له‌پاش سه‌د ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر بانگه‌ازی موحه‌ممه‌دا روویداوه ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌رئه‌خات، رووداوه‌که‌ش هه‌روه‌ک رۆژهه‌ڵاتناسه‌که باسی ئه‌کات به‌م جۆره‌یه:
کۆمه‌ڵێک له موسقۆ? و بێ بڕواکان زۆر به‌وه زیز ئه‌بن که قورئان ئه‌وشوێنه‌واره گه‌وره‌ی له‌ناو دڵ وده‌روونی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکیدا هه‌یه! بۆیه بڕیار ئه‌ده‌ن بڕۆنه گۆڕه‌پانی دژایه‌تی قورئانه‌وه، تا وێنه‌ی قورئان دابنێن، و ئه‌وشوێنه‌واره گه‌وره‌ی له‌ده‌روونی خه‌ڵکیدا نه‌هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌یان رێکخراو و پته‌و بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیان به(عه‌بدوڵلای کوڕی موقه??ه‌ع)ه‌وه کرد، عه‌بدوڵلا نووسه‌رێکی زیره‌ک و ئه‌دیبێکی بلیمه‌ت بوو، بڕوای ته‌واویان به‌لێهاتوویی هه‌بوو، ئه‌ویش رووی پیشان دا و ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌وکاره راگه‌یاند..
له‌هه‌مان کاتدا پێی گوتن: ئه‌م کاره ساڵه‌وه‌قتێکی ته‌واوی ئه‌وێت، به‌ومه‌رجه هه‌رچیی پێویست ببێت ئه‌وان بۆی ئاماده‌بکه‌ن، و خه‌رجیشی بکێشن..ئه‌وانیش قایل ئه‌بن وبڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن..
شه‌ش مانگ به‌سه‌ر رێکه‌وتنه‌که‌یاندا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وانیش دێنه‌وه بۆلای هاوڕێی ئه‌ده‌یب و نووسه‌ریان، تا بزانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌یدان دارییه‌ی قورئانه‌وه چی ئه‌نجام داوه؟
کاتێ ده‌ڕۆنه ژووری نووسه‌ر و زانای ره‌وانبێژه‌وه، ده‌بینن مات و خه‌مبار دانیشتووه و له‌بییرکردنه‌وه‌دا رۆچووه، و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌یه، و کاغه‌زێکی زۆریش له‌ناو ژووره‌که‌دا به نووسراوی دڕاوه، و په‌رت و بڵاو بووه‌ته‌وه..
هاوڕێکانی به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه پرسیاری لێ ئه‌که‌ن: هاوڕێ! چیت کردووه به‌چی؟
به رووزه‌ردییه‌که‌وه و‌ڵامیان ئه‌داته‌وه و ئه‌ڵێت:هاوڕێیان! له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا هه‌ر رسته‌یه‌ک یاهه‌ردێڕێکم نووسیبێت،له‌ته‌ک قورئانا به‌راوردم پێکردوون، ته‌ماشام کردووه نووسراوه‌که‌ی من له‌به‌رامبه‌ر قورئانه‌وه وه‌ک نووسراوی منداڵێکی نه‌زانه له‌به‌رامبه‌ر نووسراوی شاکاری ئه‌دیبێکی ناوازه‌ی ره‌وانبێژه‌وه!! له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا کۆڵم نه‌دا، به‌و هیوایه‌ی بتوانم سه‌رکه‌وتووبم و به ئامانجی خۆمان بگه‌ین.. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی که خۆتان ئه‌یبینن!! خه‌رمانێک کاغه‌زی نووسراوی شڕو هوڕکراو..
وریا: به‌راستی کاک هیوا! ئه‌م نموونه‌یه له‌نموونه‌که‌ی پێشوو سه‌یرو سه‌ر سووڕهێنه‌ر تربوو!! ئایا پاش ئه‌م رووداوه ئه‌و ئه‌دیبه به‌ویژدانه هه‌ر به‌دوودڵی مایه‌وه؟
کاک وریا ئه‌م کاره‌ی ئیبنو موقه??ه‌ع بووه خێرێکی گه‌وره بۆی، چونکه بووه هۆی دامه‌زراوی و پته‌وبوونی باوه‌ڕه‌که‌ی، وته‌واو دڵنیابوو که‌ئه‌م قورئانه دانراوی مرۆڤ نییه، بۆیه له‌ریزی گومانداراندا هاته ده‌ر، و دڵ و ده‌روونی به‌ته‌واوی رووناک بووه وه..
هێمن: به‌راستی واتایه‌کی گرنگی هه‌یه.. من نه‌مزانیوه ئاوا هه‌وڵێک بۆ به‌درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی قورئان دراوه..
هیوا: به‌ڵێ، کاک هێمن! هه‌وڵی زۆر زیاتر دراوه، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه زه‌حمه‌تێکی زۆر و ره‌نجێکی بێ به‌ربووه..
وریا: ئێستا تێگه‌یشتم که‌بۆچ مامۆستا ئه‌وه‌ند له‌خوێندنه‌وه‌که‌یا ئه‌و ئایه‌ته‌ی دووپات ئه‌کرده‌وه.
هێمن و وریا: خوا پاداشتت بداته‌وه کاک هیوا..
هیوا: برایان! خوا پاداشتی ئێوه‌ش بداته‌وه، ئه‌گه‌ر توانیتان له کتێبخانه‌ی گشتی کتێبی (الاسلام یتحدی) بخۆێننه‌وه، ئه‌وباسه‌ی به‌درێژی تیا باسکراوه..
پاش ئه‌و سه‌یرانه زانیارییه، له‌ده‌ماوده‌می ئێواره‌دا خۆیان کۆکرده‌وه‌و به‌کۆڵێک دڵخۆشییه‌وه به‌ره‌و ناوشار گه‌ڕانه‌وه،و بڕیاریان دا پاش دوو رۆژی تر له ئێواره‌ی سێ هه‌مدا سه‌ری لێ بده‌نه‌وه.
# # #