(10)
حه‌زره‌تی ساڵح و هۆزی سه‌موود:
ئێواره‌یه و لاره سێبه‌ر به‌سه‌ر نزاره‌كانا هاتۆته‌وه، تیشكی زێرِینی خۆر هێشتا به‌سه‌ر لووتكه‌ی چیا به‌رزه‌كانه‌وه‌یه، ووریا و هێمن به جووته به‌ره‌و قوتابخانه‌ی دڵنیایی كه‌وتنه رێ.. به‌ڵێ، گه‌یشتنه لای ئه‌و براده‌ره راسته‌قینه‌یان كه به‌وپه‌رِی دڵسۆزییه‌وه دڵی خۆی بۆ ئه‌كردنه‌وه، و به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی فراوانی پرِ له‌به‌خته‌وه‌ری دوارۆژی ئه‌بردن..
پاش خۆشهاتن وبه‌خێرهاتن هیوا لێی پرسین: ئه‌مرِۆ له‌چ گۆشه‌یه‌كه‌وه باسه‌كه‌مان ده‌ست پێ بكه‌ین؟ ئه‌وانیش وتیان: ئه‌وی راستی بێ له‌رێگه‌ی هاتنمان بۆ ئێره برِیارمان دا هه‌ر له‌سه‌ر باسه‌كه‌ی پێشوو برِۆین..به‌لاَم به‌سه‌رهاتی پێغه‌ممه‌رێكی تر ..
هیوا: برایان! به‌ویستی خوا، ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر داخوازی خۆتان له‌باره‌ی به‌سه‌رهاتێكی تره‌وه ئه‌دوێین، كه قورئان دیمه‌نه‌كانی له‌چه‌ند تابلۆیه‌كی جیاواز و له‌چه‌ند سووره‌تێكدا بۆ باس كردووین.. كه ئه‌ویش به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی (ساڵح) پێێغه‌ممه‌ره سلاَوی خوای لێ بێ..
پاش ئه‌وه كه چاییه‌كه‌یان خوارده‌وه ووریا وتی: كاك هیوا! وابزانم پاش به‌سه‌رهاتی حه‌زره‌تی مووسا، باسی حه‌زره‌تی ساڵح له‌هه‌موو به‌سه‌رهاته كانی تر زیاتر باسكراوه..
هیوا: به‌ڵێ، كاك ووریا! هه‌روایه.. ئه‌م به‌سه‌رهاته له سووره‌ته‌كانی: (الأعراف) و (هود) و(الحجر) و (الشعرا‌ء) و (النمل)و (القمر) و (الشمس) دا باسكراوه.. هه‌ندێكیان به درێژی و هه‌ندێكیشیان به‌كورتی.. هه‌وه‌ها له‌م سووره‌تانه‌یشا (الإسرا‌ء) و(فصلت)و (الذاريات)و (الحاقة) وه‌ك هێمایه‌ك هێمایان بۆ كراوه. له‌ته‌ك ئه‌م هه‌موو باسكردنه‌دا له‌هه‌ر سووره‌تێكا گۆشه‌یه‌كی تازه‌ی به‌سه‌رهاته‌كه بۆ مه‌به‌ستێكی تازه پێشچاو خراوه بۆ نموونه: له سووره‌تی ئه‌عرافدا به‌م چۆره قورئان دیمه‌نه‌كانمان پێشچاو ده‌خات:
" وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ: يَا قَوْمِ! اعْبُدُواْ اللّهَ، مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ، قَدْ جَاءتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ، هَـذِهِ نَاقَةُ اللّهِ لَكُمْ آيَةً، فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللّهِ، وَلاَ تَمَسُّوهَا بِسُوَءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ، وَاذْكُرُواْ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاء مِن بَعْدِ عَادٍ، وَبَوَّأَكُمْ فِي الأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًا، وَتَنْحِتُونَ الْجِبَالَ بُيُوتًا، فَاذْكُرُواْ آلاء اللّهِ، وَلاَ تَعْثَوْا فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ، قَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ مِن قَوْمِهِ لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُواْ لِمَنْ آمَنَ مِنْهُمْ: أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَالِحًا مُّرْسَلٌ مِّن رَّبِّهِ؟ قَالُواْ: إِنَّا بِمَا أُرْسِلَ بِهِ مُؤْمِنُونَ، قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُواْ: إِنَّا بِالَّذِيَ آمَنتُمْ بِهِ كَافِرُونَ، فَعَقَرُواْ النَّاقَةَ، وَعَتَوْاْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ، وَقَالُواْ: يَا صَالِحُ! ائْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ، فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ، فَتَوَلَّى عَنْهُمْ، وَقَالَ: يَا قَوْمِ! لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّي وَنَصَحْتُ لَكُمْ، وَلَكِن لاَّ تُحِبُّونَ النَّاصِحِينَ. " ( ).
واته: "ساڵحمان بۆلای سه‌موود ره‌وانه كرد، وپێی وتن: خزمینه! خوا بپه‌رستن، جگه له‌و خوایه‌كی ترتان بۆ نیه، به‌ڵگه‌ی پێغه‌ممه‌ربوونی منتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ هاتووه، ئه‌م وشتره‌ی خوا به‌ڵگه‌یه بۆ ئێوه، وازی لێ بێنن له‌و سه‌رزه‌وییه‌ی خوادا بۆ خۆی بله‌وه‌رِێ، به‌خراپه ده‌ستی بۆمه‌به‌ن ده‌نا تووشی سزای به‌سوێ ئه‌بن، به‌یادی خۆتانی بێننه‌وه پاش قه‌ومی عاد خوا ئێوه‌ی كرده جێ نشینیان، و له‌م سه‌رزه‌وییه‌دا جێگیر و پایه‌داری كردوون، له ده‌شتاییه‌كانا كۆشك دروست ئه‌كه‌ن، وله‌ناو شاخه‌كانیشا خانوو ئه‌تاشن، نیعمه‌ته‌كانی خوا بێننه‌وه یادتان، و خراپه له‌سه‌ر زه‌ویدا بلاَو مه‌كه‌نه‌وه.
"پیاو ماقوولاَنی خۆ به‌زلزانی ناو هۆزه‌كه‌ی به ئیماندارانی لاواز و كه‌م ده‌سه‌لاَتیان ئه‌ووت: ئێوه باوه‌رِتان وایه كه ساڵح له‌لایه‌ن خواوه نێررابێ و كرابێ به پێغه‌ممه‌ر؟ وتیان: به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆی هێناوین باوه‌رِمان پێیه‌تی.. خۆبه‌زلزانه‌كان وتیان: ئێمه بێ باوه‌رِین به‌وه‌ی ئێوه باوه‌رِتان پێی هێناوه!! ئیتر وشتره‌كه‌یان سه‌ر برِی وله‌فه‌رمانی خوا لایان دا، ووتیان: كاك ساڵح ئه‌وه ئێمه وشتره‌كه‌ی خوامان سه‌ر برِی، ده‌تۆیش ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌یت و پێغه‌ممه‌ری ئه‌وهه‌رِه‌شانه بێنه دی كه ده‌یانكه‌یت!! ئینجا له‌رز دایگرتن(بوومه‌له‌رزه لێی دان)، وله‌ناوماڵه‌كانیانا بۆ هه‌میشه‌یی كرِكه‌وتن. ئه‌ویش به‌جێی هێشتن وپێی وتن: خزمینه! هاوارم لێ‌كردن، و به‌دڵسۆزی ئامۆژگاریم كردن به‌لاَم به داخه‌وه ئیوه ئه‌وه‌ی دڵسۆزتان بێ خۆشتان ناوێ..
له‌م تابلۆیه‌دا خوا چه‌ند دیمه‌نێكمان پێشچاو ده‌خات:
یه‌كه‌م: په‌یامی ساڵح پێغه‌ممه‌ر سلاَوی لێ بێ بریتی بووه له خوا به‌یه‌كناسین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه.
دووه‌م: له‌به‌ر گه‌وره‌یی موعجیزه‌كه، به‌ووشتره‌كه وتراوه: وشتره‌كه‌ی خوا.
سێ هه‌م: وتووێژی نێوان چینی هه‌ژاری خاوه‌ن باوه‌رِ و تۆێژی سه‌رمایه‌داری بێ باوه‌رِ ..
چواره‌م: پێشره‌وتی شارستانیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك دروستكردنی كۆشك و داتاشینی شاخ و كێ‌و..
پێنجه‌م: گرنگی نه‌دان به هه‌رِه‌شه‌كانی حه‌زره‌تی ساڵح و سه‌ربرِینی وشتره‌كه..
شه‌شه‌م: هه‌ستكردنی ساڵح به‌نزیكبوونه‌وه‌ی غه‌زه‌بی خوا، كاتێك په‌ژاره‌ی خۆی ده‌ر ئه‌برِێ و پشتیان تێ ئه‌كات..
ووریا: كاك هیوا! له‌م تابلۆیه‌دا پیشان نه‌دراوه خه‌ڵكه‌كه پاش سه‌ر برینی وشتره‌كه چه‌ند رۆژ ماونه‌ته‌وه..
هیوا: راسته برای خۆم، به‌لاَم له‌سووره‌تی(هوود) دا له‌تابلۆیه‌كا باسی ئه‌و ماوه‌یه و چه‌ند لایه‌نێكی تری به‌سه‌رهاته‌كه ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێ:
" وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ. قَالُواْ يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَـذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ. قَالَ: يَا قَوْمِ! أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةً مِّن رَّبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ، وَيَا قَوْمِ هَـذِهِ نَاقَةُ اللّهِ لَكُمْ آيَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللّهِ وَلاَ تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ، فَعَقَرُوهَا، فَقَالَ: تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمْ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ، ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ، فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ، وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ. " ( ).
بۆ هۆزی سه‌موود ساڵحی برایانمان نارد، و پێی وتن: خزمینه! ته‌نیا ئه‌ڵلا بپه‌رستن، و جگه له‌و خوایه‌كی ترتان بۆ نیه، ئه‌و له خاك ئێوه‌ی دروست كردووه، و كردوونی به‌ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی زه‌وی، كه‌وابوو داوای لێخۆشبوونی لێبكه‌ن، و پاشان بۆلای ئه‌و بگه‌رِێنه‌وه، بێگومان خوا نزیكه،و وه‌لاَمی داخوازیتان ئه‌داته‌وه.. وتیان: ئه‌ی ساڵح! تۆ پێشتر جێی هیوامان بووی، ئایا داوامان لێده‌كه‌یت شتێك نه‌په‌رستین كه باوك‌و باپیرانمان په‌رستوویانه؟ به‌راستی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی بۆبانگ ده‌كه‌یت لێی به‌گومان و به‌دبینین!! وتی: خزمینه! ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر رێی راستی په‌روه‌ردگارم بووم، و ره‌حمه‌تی خۆیشی پێ به‌خشیبووم، پێم بڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیم كرد كێ كومه‌كم ده‌كات؟! ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له زه‌ره‌ره‌ومه‌ندی سوودێكم پێ ناگه‌یه‌نن..و خزمینه! ئه‌م وشتری خوایه به‌ڵگه‌یه بۆ ئێوه، وازی لێ بێنن له‌و سه‌رزه‌وییه‌ی خوادا بۆ خۆی بله‌وه‌رِێ، به‌خراپه ده‌ستی بۆمه‌به‌ن ده‌نا به‌م نزیكانه تووشی سزا ئه‌بن، ئینجا ئه‌وان سه‌ریان برِی، ئه‌ویش وتی: سێ رۆژ له‌ناو ماڵه‌كانتانا رابوێرن، ته‌نیا ئه‌وه‌نده مۆڵه‌تتان هه‌یه،و ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێكی درۆ نییه، كاتێ فه‌رمانی ئێمه هات -به میهره‌بانیی و به‌زه‌یی خۆمان- ساڵحمان رزگاركرد و ئه‌وانه‌ش كه‌له‌ته‌كیا باوه‌رِیان هێنابوو، له‌رسوایی ئه‌ورۆژه رزگارمان كردن، به‌راستی په‌روه‌ردگارت خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌لاَته، ئه‌و ده‌نگه سامناكه هه‌موو سته‌مكارانی گرته‌وه، و له‌شوێنی خۆیانا لاڵ وپاڵ لێی كه‌وتن و به زه‌وییه‌كه‌وه كرِبوون..
هیوا رووی كرده هاوه‌ڵه‌كانی و وتی: برایان له‌م تابلۆیه‌دا دوو دێمه‌ن ئه‌بینین كه له‌سووره‌تی ئه‌عرافدا باس نه‌كرابوون:
یه‌كه‌م: له‌وه‌پێش نه ئه‌زانرا ئایا كتوپرِ سزاكه‌یان بۆ هاتووه، یا پاش ماوه‌یه‌ك؟ و ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك بووه ماوه‌كه چه‌ند بووه؟ به‌لاَم له‌م تا بلۆیه‌دا پیشانمان ئه‌دات كه پاش سه‌ر برِینی وشتره‌كه خه‌ڵكه‌كه سێ رۆژ ماونه‌ته‌وه..
دووه‌م: هه‌روه‌ك خوا حه‌زره‌تی ساڵحی رزگار كرد ئه‌وانه‌شی رزگار كرد كه باوه‌رِیان پێی هێنا بوو.
هێمن: كاك هیوا! له‌و دوو تابلۆی رابوردوودا تا ئێستا باسی كات و شوێنی سزایه‌كه نه‌كراوه.. كه‌ی و له كۆێ بووه؟
هیوا: راسته. به‌لاَم ئه‌و دوو گۆشه‌یه خوا له‌سووره‌تی (ئه‌ل حیجر)دا بۆمان باس ئه‌كات، و ئه‌فه‌روێ:
وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَابُ الحِجْرِ الْمُرْسَلِينَ، وَآتَيْنَاهُمْ آيَاتِنَا فَكَانُواْ عَنْهَا مُعْرِضِينَ، وَكَانُواْ يَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا آمِنِينَ، فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ، فَمَا أَغْنَى عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَكْسِبُونَ. " ( ).
واته: خه‌ڵكی (حیجر) ( )باوه‌رِیان به‌پێغه‌ممه‌ران نه‌كرد، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌لاَتی خۆمانمان بۆ ناردن، كه‌چی پشتیان تێكرد، له چیاكانا خانوویان ئه‌تاشی و به‌جێیه‌كی قایم و بێوه‌ی یان ئه‌زانی، له‌به‌ره به‌یاندا نه‌عره‌ته‌ی فریشته‌كان(ده‌نگه سامناكه‌كه) لێیدان و قه‌لاَی قایمیان نه‌یتوانی بیانپارێزێ.
ئه‌وه‌ته له‌م تابلۆیه‌دا چه‌ند گۆشه‌یه‌كی تر به‌دی ئه‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان به حه‌زره‌تی ساڵح نه‌كرد خه‌ڵكی حیجر بوون، ئه‌م دێیه‌ش له‌نێوان حیجاز و شامدایه..تا ئێستاش شوێنه‌واره‌كه‌ی ماوه‌و دیارییه..
دووه‌م: خه‌ڵكی حیجر ته‌نیا باوه‌رِیان به ساڵح نه‌هێنا..به‌لاَم چونكه په‌یامی پێغه‌ممه‌ران یه‌كێكه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه باوه‌رِیان به‌هه‌موو پێغه‌ممه‌ران نه‌كرد بێ..
سێ هه‌م: خه‌ڵكه‌كه دڵیان به‌وه خۆش بووه كه خانووی داتاشراوی ناو چیاكان له سزای خوا ئه‌یان پارێزێ، بێ ئاگا له‌وه كه سزای خوایی هات هیچ پارێزه‌رێك نامێنێ..
چواره‌م: له‌كاتی به‌ره‌به‌یانا نركه‌و ناڵه‌ی بوومه له‌رزه لێیدان، هه‌ندێك له‌ژێررووخانی ماڵه‌كانا تیاچوون وئه‌وانی تریشیان هه‌ر له‌ترسا تۆقین وزیرِه‌یان كرد..
ئێستاش باسه‌رێك له سووره‌تی شوعه‌را بده‌ین تا هه‌ندێكی تر له‌و دیمه‌نانه ببینین كه نه‌مان دیتووه.. قورئان ئه‌فه‌رموێ:
" كَذَّبَتْ ثَمُودُ الْمُرْسَلِينَ، إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَالِحٌ ألا تَتَّقُونَ؟ إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ، فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ، وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ، أَتُتْرَكُونَ فِي مَا هَاهُنَا آمِنِينَ، فِي جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ، وَزُرُوعٍ وَنَخْلٍ طَلْعُهَا هَضِيمٌ، وَتَنْحِتُونَ مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا فَارِهِينَ، فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ، ولا تُطِيعُوا أَمْرَ الْمُسْرِفِينَ، الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الأرْضِ ولا يُصْلِحُونَ، قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مِنَ الْمُسَحَّرِينَ، مَا أَنتَ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِآيَةٍ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ، قَالَ هَذِهِ نَاقَةٌ لَّهَا شِرْبٌ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ، ولا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍ، فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا نَادِمِينَ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ، وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ. " ( ).
واته: هۆزی سه‌موود باوه‌رِیان به پێغه‌ممه‌ران نه‌كرد، كاتێ ساڵحی برایان پێی وتن: ئه‌وه له‌خوا ناترسن؟ بێگومان من نیراوێكی ده‌ستپاكم بۆلای ئێوه، كه‌وابوو له‌خوا بترسن و گوێرِایه‌ڵم بن، وه‌نه‌بێ من له‌م كاره‌ما داوای پاداشتێكتان لێ بكه‌م، پاداشتی من لای په‌روه‌ردگاری جیهانه، ئایا پێتان وایه هه‌روا به‌بێوه‌ی لێره‌دا بمێننه‌وه و نه‌مرن؟ له‌ناو باخ وباخات وكانیاوی سازگاردا، و له‌ناو بێستان و دارخورمای به‌ر نه‌رم وناسكدا، وله‌ناو چیاكانا خانووی خۆش وجوان بتاشن و به‌بێوه‌ی تیایا بژین؟! كوره له‌خوا بترسن و گوێرایه‌ڵم بن، به‌قسه‌ی له‌رِێ لاده‌ره‌كان مه‌خڵه‌تێن، وگوێرِایه‌ڵیان مه‌بن، ئه‌وانه‌ی خه‌رێكی خراپه بلاَوكردنه‌وه‌ن و كاری چاك ناكه‌ن..
وتیان: كاكه! تۆ جادووت لێكراوه، مه‌گه‌ر تۆیش وه‌ك ئێمه ئاده‌مزادێك نییت، ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌یت به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ بێنه كه تۆ پێغه‌ممه‌ری..وتی: ئاماده‌م.. ئه‌مه وشترێكه به‌شێكی له‌ئاوی ئاوایی هه‌یه، و ئێوه‌ش به‌شێكتان له‌رۆژیكی دیاریكراودا هه‌یه، به‌خراپه ده‌ستی بۆنه‌به‌ن ده‌نا تووشی سزای رۆژێكی سه‌خت ئه‌بن. كه‌چی سه‌ریان برِی، و دوایش په‌شیمان بوونه‌وه، به‌لاَم بێسوود بوو، چونكه سزاكه‌یان تووش بوو. له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵََگه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه خوا تۆڵه له‌یاخی بوان ده‌سێنێته‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌شی زۆریان برِوایان نه‌هێنا.بێگومان په‌روه‌ردگارت به‌تواناو دلۆڤانه.
برایان! له‌م تابلۆیه‌دا سێ چمكی تر له‌به‌سه‌رهاتی خێڵی سه‌موودا پیشان دراوه:
یه‌كه‌م: كاره‌كه‌ی حه‌زره‌تی ساڵح له‌به‌ر وه‌ده‌ستهێنانی پووڵ و پاره نه‌بوه.
دووه‌م: خه‌ڵكه‌كه داوای موعجیزه‌یان لێكردووه، و له‌سه‌ر داخوازیی ئه‌وان خوا ئه‌و وشتره‌ی كردۆته موعجیزه‌ی.
سێ هه‌م: خه‌ڵكه‌كه پاش كه‌تنه‌كه‌یان و سه‌ربرِینی وشتره‌كه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، به‌لاَم په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌یان له‌كاتێكی بێ سوودا بووه. له‌به‌ر ئه‌وه سزاكه‌یان له‌سه‌ر لانه‌براوه..
وریا: ئه‌ی كاك هیوا له‌سووره‌ته‌كانی ترا گۆشه‌ی تری باسنه‌كراوی ژیانی ساڵح باسكراوه؟
هیوا: به‌ڵێ، كاك وریا! باسكراوه.. بۆنموونه له‌سوره‌تی(النمل)دا خوای بالاَده‌ست كه باسی حه‌زره‌تی ساڵح ئه‌كات ئه‌فه‌رموێ:
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ. قَالَ: يَا قَوْمِ! لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ؟ لَوْلا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ. قَالُوا: اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ قَالَ طَائِرُكُمْ عِندَ اللَّهِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ، وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الأرْضِ وَلا يُصْلِحُونَ. قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ، ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ: مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ، وَإِنَّا لَصَادِقُونَ. وَمَكَرُوا مَكْرًا، وَمَكَرْنَا مَكْرًا، وَهُمْ لا يَشْعُرُونَ، فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ؟! أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ، فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا، إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ، وَأَنجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ. ( ).
واته: بێگومان ساڵحی برایانمان بۆلای هۆزی سه‌موود نارد، و پێی وتن: ته‌نیا ئه‌ڵلا بپه‌رستن، و ئه‌وانیش بوون به دووبه‌شی ناكۆكه‌وه. وتی: خزمینه! ئه‌وه بۆ له‌پێش تووشبوونی چاكه‌دا په‌له بۆ تووشبوونی خراپه ده‌كه‌ن، وپێتان خۆشه تووشی ناخۆشی ببن؟! بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ناكه‌ن تا ره‌حمتان پێبكرێت، وتیان: به‌هۆی تۆ و هاوه‌ڵه‌كانته‌وه ئێمه تووشی نه‌گبه‌تی بووین، وتی: له‌لایه‌ن خواوه تاقی ئه‌كرێنه‌وه تا بیربكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بنه‌وه تووشی نه‌گبه‌تی دێن.. له‌ناو شاره‌كه‌دا نۆ تاقمی تاوانكار هه‌بوو، خه‌ریكی بلاَوكردنه‌وه‌ی خراپه‌بوون و توخنی چاكه نه‌ده‌كه‌وتنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه سوێندیان بۆ یه‌كتر خوارد كه شه‌وبده‌ن به‌سه‌ر ساڵح و ماڵ ومنداڵیا و بنه‌برِیان بكه‌ن، و به كه‌س وكاره‌كه‌یشی بڵێن: كه ئاگایان له‌كوژرانی نییه، وله قسه‌كه‌شماندا راستگۆین..ئاوا ئه‌وان پیلانیان بۆ له‌ناوبردنی ساڵح وئیماندارانی دۆستی كێشا، و بێ ئاگابوون له‌وه ئێمه‌ش نه‌خشه‌مان بۆ رزگاركردنیان دارِشتووه، سه‌یركه ئه‌نجامی پیلانه‌كه‌یان چۆن بوو؟ ئێمه خۆیان وهه‌موو قه‌ومه‌كه‌یان مان له‌ناوبرد.ئه‌وه ماڵه‌كانیانه كه‌به‌هۆی زوڵم وسته‌میانه‌وه چۆڵ وكاولكراوه، به‌راستی له‌و رووداوه‌دا به‌ڵگه بۆ خه‌لكێك هه‌یه كه تێبگه‌ن و بزانن، ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان هێنابوو خه‌ڵكێكی پارێزكاربوون و ئێمه‌ش رزگارمان كردن..
ئازیزان! له‌م تابلۆیه‌شدا چه‌ند چمكێكی تری ژیانی ساڵح و خزمه‌كانی پێشچاو ده‌خرێت، كه له‌وه‌پێش باس نه‌كراون:
یه‌كه‌م: له‌لایه‌ن خۆ به‌زلزانه‌كانه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی پرِوپاگه‌نده له‌دژی ساڵح و باوه‌رِداران ساز ده‌كرێ تا هه‌رِه‌مه‌ی خه‌ڵكی باوه‌رِ به‌په‌یامه‌كه‌ی نه‌كه‌ن و لێیان دووربكه‌ونه‌وه..
دووه‌م: پێلانێك بۆ كوشتنی ساڵح و ماڵ و منداڵی سازده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن ئه‌وا رزگاریان بووه، و ئه‌گه‌ر پێشیان زانرا و ده‌ركه‌وتن ئه‌وا هه‌موو به‌جارێك سوێند ده‌خۆن كه له‌و تاوانه بێ ئاگان!!
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِالنُّذُرِ، فَقَالُوا: أَبَشَرًا مِّنَّا وَاحِدًا نَّتَّبِعُهُ؟ إِنَّا إِذًا لَّفِي ضَلالٍ وَسُعُرٍ. أَؤُلْقِيَ الذِّكْرُ عَلَيْهِ مِن بَيْنِنَا؟ بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ. سَيَعْلَمُونَ غَدًا مَّنِ الْكَذَّابُ الأشِرُ، إِنَّا مُرْسِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ، فَارْتَقِبْهُمْ وَاصْطَبِرْ، وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ الْمَاء قِسْمَةٌ بَيْنَهُمْ كُلُّ شِرْبٍ مُّحْتَضَرٌ. فَنَادَوْا صَاحِبَهُمْ، فَتَعَاطَى فَعَقَرَ. فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ؟! إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ، وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ " ( ). القمر/23-30.
واته:هۆزی سه‌موود باوه‌رِیان به پێغه‌ممه‌ران نه‌كرد، و وتیان: ئایا ئێمه شوێن كه‌سێكی خۆمان بكه‌وین؟ ئه‌گه‌ر برِوای پێ بكه‌ین ئه‌وه‌نیشانه‌ی سه‌رلێشێواویمانه، ئایا له‌ناو ئێمه‌دا وه‌حی ته‌نیا بۆئه‌و هات؟ نه‌خێر، ئه‌وه درۆزن و خۆ په‌رسته!! سبه‌ینێ ده‌زانن كێ درۆزن وخۆپه‌رسته!! ئه‌وپه‌ڵپه‌ی لێیان گرت كه له‌ناو گابه‌رده‌كه‌دا وشترێكیان بۆ ده‌ر بێنێ بۆیان ئه‌نێرین، و به‌وه‌ش تاقییان ئه‌كه‌ینه‌وه، و چاوه‌رِوانبه بزانه چی ئه‌كه‌ن، و خۆگریشبه له‌به‌رامبه‌ر كاری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه، و پێشیان بڵێ: ئه‌بێ ئاوی سه‌رچاوه‌ی ئاوایی به‌ش بكه‌ن رۆژێك بۆ ئه‌وان و مالاَتیان، رۆژێكیش بۆ وشتره‌كه، له‌نۆره‌ی ئه‌وا هه‌ر به‌كارهێنانێكی ئاو قه‌ده‌غه‌یه. هاورِێكه‌یان بانگ كرد وئه‌ویش بێ باكانه په‌لاماری شمشێری دا و سه‌ری برِی.
له‌م سووره‌ته‌یشدا دوو لایه‌نی تری باسه‌كه ده‌خرێته پێشچاو كه له‌مه‌وبه‌ر باس نه‌كراون، ئه‌ویش ئه‌ویه، یه‌كه‌م :خه‌ڵكه‌كه به‌رِای هه‌موویان پیاوێكیان هه‌ڵبژارد بۆ كوشتنی وشتره‌كه.. به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌موو تاوانبار بوون.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كرد (هه‌روه‌ك مامۆستا مه‌حمود غه‌ریب باسی ئه‌كات) شه‌رابیان داێی بۆ ئه‌وه‌ی سڵ له‌تاوانه‌كه نه‌كاته‌وه..
ووریا كاك هێمن! ئه‌وه به‌رهه‌مێكی واقیعی شه‌رابه، چونكه ئه‌گه سۆلسۆله‌یه‌ك ژیری له ئاده‌مزادا بمێنێت رێی نادات تاوانێكی وا گه‌وره ئه‌نجام بدات. بۆیه ئه‌وانه‌ی تاوان به‌خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن پێش هه‌موو شتێك فێری عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌یان ئه‌كه‌ن..
هه‌روه‌ك پێشتر باسمان كرد: قورئان بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئێمانداران و پته‌و كردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌رِیان ئه‌م به‌سه‌رهاتانه باس ئه‌كات، له‌كاتێكا باسی یاخی بووان و بێ باوه‌رِان ده‌كات كه سه‌ره‌نجامیان چی بووه، و چۆن له‌دنیادا تیاچوون، وسزای پاشه‌رۆژیش چاوه‌رِێیانه، و چۆن پاشه‌رۆژ بۆ ئیماندارانه‌و چۆن خوارزگاری كردوون، ئاله‌و باسانه‌دا له‌م سووره‌تانه‌شدا (الإسرا‌ء/59. و فصلت/17و18. و الذاريات/44. و الحاقة/4و5. و الشمس/11-15.) هێمایه‌ك بۆ باسی خێڵی سه‌موود و حه‌زره‌تی ساڵح كراوه.
له‌سووره‌تی: (الإسرا‌ء )دا" وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُواْ بِهَا "(). واته: وشتره‌كه‌مان به‌موعجیزه پیشانی خێڵی سه‌مود دا، تا به‌رچاوروونییه‌ك بێ بۆیان، كه‌چی سته‌میان لێ كرد وسه‌ریان برِی!! و له‌سووره‌تی (فصلت) دا ئه‌فه‌رموێ: " وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَاهُمْ فَاسْتَحَبُّوا الْعَمَى عَلَى الْهُدَى فَأَخَذَتْهُمْ صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ وَنَجَّيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ "( ). سه‌موودیشمان بۆ چاكه رێنوێنی كرد، كه‌چی كوێرییان پێ خۆش‌بوو تا به‌رچاو روونی، بۆیه له ئه‌نجامی كاری نا دروستیاندا سزای سه‌رشۆرِكه‌ر راپێچی كردن، و ئه‌وانه‌ی باوه‌رِدار و پارێزكاربوون رزگارمان كردن .
له‌م سووره‌ته‌دا دووگۆشه‌ی تر له‌به‌سه‌رهاته‌كه ده‌بینرێ كه له‌وه‌پێش باس نه‌كراون، یه‌كه‌م: ئه‌وانه له‌گه‌ل ئه‌و هه‌وڵه فراوانه‌ی حه‌زره‌تی ساڵحدا بۆ رێنوێنیان، هیچ ویستێكیان تیا نه‌بوو بۆ خۆگۆرِین، و به‌ره‌و چاكه رۆیشتن، وه‌ك ئه‌وه كوێر بن وهیچ حه‌قیقه‌تێك نه‌بینن، یا كه‌رِبن وهیچ راستییه‌ك نه‌بیستن.. بۆیه ئه‌فه‌رموێ: كه‌چی كوێرییان پێ خۆش‌بوو تا به‌رچاو روونی!!
دووه‌م: ئه‌وه چ جۆره سزایه‌ك بوو كه ئه‌و خێڵه یاخی بووه‌ی پێ له‌ناو برا؟ له‌سووره‌ته‌كانی ترا باسی ئه‌وه‌ئه‌كات كه به‌ده‌نگێكی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناو براون، به‌لاَم لێره‌دا باسی ئه‌و ده‌نگه ئه‌كات، ئه‌ویش گرمه‌و ناڵه‌ی پاش چه‌خماخه‌و هه‌وره بروسكه بووه، وبه (صَاعِقَةُ الْعَذَابِ الْهُونِ) ناوی ئه‌بات، و له‌سووره‌تی (الذاريات )یشدا به (الصَّاعِقَة) ناوی ئه‌بات.
له‌سووره‌تی (الذاريات) دا باسی ئه‌وده‌نگه ئه‌كات كه خێڵی سه‌موودی پێ له‌ناو براوه و ئه‌فه‌رموێ: " وَفِي ثَمُودَ إِذْ قِيلَ لَهُمْ: تَمَتَّعُوا حَتَّى حِينٍ، فَعَتَوْا عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ وَهُمْ يَنظُرُونَ، فَمَا اسْتَطَاعُوا مِن قِيَامٍ وَمَا كَانُوا مُنتَصِرِينَ. " ( ). واته: به‌سه‌رهاتی خێڵی سه‌ممودیش په‌ند وئامۆژگاری تیایه، كاتێ پێیان وترا:تاماوه‌یه‌ك رابوێرن!! ئه‌وانیش له فه‌رمانی خوای خۆیان یاخی بوون، نا كاو بروسكه‌یه‌ك راپێچی كردن، و به‌چاو ئه‌بڵه‌قییه‌وه ئه‌یانرِوانی، به‌زه‌وییه‌كه‌وه كرِبوون و نه‌یانتوانی له‌جێی خۆیان راست ببنه‌وه، و سه‌ركه‌وتوویش نه‌بوون.. وه له سووره‌تی (الحاقة) دا " كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌ بِالْقَارِعَةِ، فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا بِالطَّاغِيَةِ.. . " ( ).واته: خێڵی سه‌مود و عاد باوه‌رِیان به‌زیندووبوونه‌وه‌و قیامه‌ت نه‌بوو، (سه‌موود)مان به ده‌نگێكی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبرد... ئاوه‌ها هێمای بۆ كردووه.
له‌سووره‌تی (الشمس)یشدا هێمایه‌ك بۆ خێڵی سه‌موود ئه‌كات وئه‌فه‌رموێ: " كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَاهَا، إِذِ انبَعَثَ أَشْقَاهَا، فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللَّهِ: نَاقَةَ اللَّهِ وَسُقْيَاهَا، فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا، فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنبِهِمْ فَسَوَّاهَا، وَلا يَخَافُ عُقْبَاهَا. " ( ). واته: خێڵی سه‌موود به‌هۆی یاخی بوونیه‌وه باوه‌رِی به ساڵح نه‌كرد، و خراپترین كه‌سی خۆیان بۆ سه‌ر برِینی وشتره‌كه نارد، پێغه‌ممه‌ری خوا پێی وتن: كاكه ! ئه‌و وشتره موعجیزه‌كه‌ی خوایه، و شیرده‌رتانه، به‌خراپه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن!! كه‌چی باوه‌رِیان پێ نه‌كرد و وشتره‌كه‌یان سه‌ربرِی، بێ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی بترسن، په‌روه‌ردگاریش به‌هۆی ئه‌و ت