مامۆستای به‌رێز
ئایا ئاژه‌ڵ به‌جهاز سه‌رببڕیت گۆشته‌که‌ی حه‌رامه؟ ئێمه له‌ئه‌وروپا ده‌ژین گۆشت له‌لای ئه‌وروپیه‌کان ده‌کڕین زۆربه‌ی به‌جهاز سه‌رده‌بڕێت بسم الـله له‌سه‌ر ناوترێت خۆمان له‌کاتی شتنه‌وه‌دا بسم الـله‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
سوپاس بۆ وه‌ڵامی به‌رێزت
سارا
وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌كورتی: ئه‌گه‌ر قورقوراچكه‌و سوریچكه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بریبوو حه‌رام نییه.
خوشكی باش! له‌فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا كه ئیمامی موسلم بۆمان باس ئه‌كات پێغه‌ممه‌ری خوا دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تی:إذا ذبحتم فأحسنوا الذبح، وليحد أحدكم شفرته، فليرح ذبيحته.(1) واته: كاتێ ئاژه‌ڵتان سه‌ر بری له‌سه‌ربرینه‌كه‌یدا چاكه‌كاربن {واته: ئازاری ئاژه‌ڵه‌كه مه‌ده‌ن، به‌لێدان یاكوتان به‌زه‌ویدا، یاچه‌قۆ پیشاندانی، ئه‌وه چاكه‌یه له‌ته‌ك ئاژه‌ڵه‌كه‌دا} و ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه سه‌ر ئه‌برێت با چه‌قۆكه‌ی تیژ بكات و سه‌ربراوه‌كه‌ی ره‌حه‌ت بكات..
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ربرینی حه‌یوان ئه‌وه‌یه به‌شتێكی تیژی غه‌یری نینۆك وددان و ئێسقان بێت، له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا كه‌بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان كردووه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ به رافع بن خدیج ئه‌فه‌رموێ:ما أنهر الدم وذكر اسم الله عليه فكلوه، ليس السن والظفر(2) ,واته: ئه‌وه‌ی خۆێنی پێ برێژرێ حه‌یوانی پێ سه‌ر ئه‌بررێت، جگه له ددان ونینۆك، {به‌و دوانه سه‌ر برین دروست نییه}، و ئه‌گه‌ر ناوی خوای لێ هێنرا بیخۆ.
جا ئه‌وه‌ی حه‌یوانه‌كه‌ی پێ سه‌ر ئه‌بررێت چه‌قۆ بێ ، یاپارچه شووشه‌یه‌ك بێت، یا قامیش یا به‌ردێكی تیژ، یا ده‌زگابێت، دروسته.
مه‌رجێكی تری ئه‌وه‌یه قورقوراچكه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه كه‌هه‌ناسه‌ی پیادێت وئه‌چێت، له‌گه‌ڵ سوورێچكه‌ی كه ئاو و خوارده‌مه‌نی پیا ده‌چێته خوارێ ببررێن.. ئه‌گه‌ر ئه‌م دووشوێنه یا یه‌كێك له‌م دوانه به‌ته‌واوی نه‌بررا ئه‌وه سه‌ر براوه‌كه به‌مردارۆبوو دائه‌نرێت..
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ش قورقوراچكه و سورێچكه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بریبوو، ئه‌وه به‌سه‌ربراو دا ئه‌نرێت، وخواردنه‌كه‌ی حه‌ڵالێكی شه‌رعییه.. وخواش ئاگادار تره.
خوشكی باش!
خوای باڵاده‌ست به‌ده‌قی ئایه‌ت گۆشتی سه‌ربراوی ده‌ستی گاور وجووی بۆ حه‌ڵال كردووین، هه‌روه‌ك له‌ئایه‌تی یێنجه‌می سوره‌تی ئه‌لمائیده‌دا ده‌فه‌رموێ: أحلَّ لَكم الطَّيّبَات، وَطَعَام الَّذينَ أوتواْ الْكتَابَ حلٌّ لَّكمْ، وَطَعَامكمْ حلّ لَّهمْ(3) واته: هه‌رچی خواردنی پاكه بۆتان حه‌ڵال كراوه، و خواردنی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كتێبن، وه‌ك مه‌سیحی و جوو، بۆتان حه‌ڵاله، و خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش بۆ ئه‌وان حه‌ڵاله.. به‌شی زۆری زانایان ئه‌فه‌رموون مه‌به‌ست له‌ته‌عام سه‌ربراوی ده‌ستی گاور و جووه.. له‌ته‌فسیری قورتوبیدا ئه‌فه‌رموێ: ئیبنو عه‌بباس فه‌رموویه‌تی: خوای ته‌عالا فه‌رموویه‌تی:وَڵا تَأْكلواْ ممَّا لَمْ يذْكَر اسْم اللّه عَلَيْه(4)، واته: سه‌ربراوێك ناوی خوای لێ نه‌هێنرابێ مه‌یخۆن، به‌ڵام پاشان ئه‌م حوكمه‌ی لێ هه‌ڵبواردووه و فه‌رموویه‌تی:وَطَعَام الَّذينَ أوتواْ الْكتَابَ حلٌّ لَّكمْ (1) واته: خواردنی ئه‌هلی كیتابتان بۆحه‌ڵاله، واته: سه‌ربراوی ده‌ستی یه‌هوودی ومه‌سیحیتان بۆ حه‌ڵاله، با ئه‌و مه‌سیحییه‌ش له‌كاتی سه‌ر برینه‌كه‌یا بڵێت باسم المسیح ، یا یه‌هوودییه‌كه بڵێت: باسم عزیر!! چونكه خوا بۆی حه‌ڵال كردووین وخۆیشی ئاگاداره كه ئه‌وان چی ئه‌ڵێن.. (5)
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا وتنی بسم الـله له‌سه‌ربرینی حه‌یوانا سوننه‌ته، ئه‌گه‌ر كابرا به ئه‌نقه‌سیش بسم الـله ی نه‌كرد هه‌ر سه‌ربراوه‌كه‌ی حه‌ڵاله.. هه‌روه‌ك له موغنی موحتاجدا ئه‌فه‌رموێ.(6)
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ربر�?ینی حه‌یوان ئه‌وه‌یه به‌شتێكی تیژبێ غه‌یری نینۆك وددان و ئێسقان، له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا كه‌بوخاری وموسلیم ریوایه‌تیان كردووه پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ به رافع بن خدیج ئه‌فه‌رموێ: ما أنهرَ الدمَ وذكرَ اسم الـله عليه فكلوه، ليسَ السّنَّ والظّفرَ (7) ئه‌گه‌ر چه‌قۆ بێ ، یاپارچه شووشه بێت یا قامیش یا به‌ردێكی تیژ، یا ده‌زگابێت.
مه‌رجێكی تری ئه‌وه‌یه قورقوراچكه‌ی كه‌هه‌ناسه‌ی پیادێت وئه‌چێت، له‌گه‌ڵ سوورێچكه‌ی كه ئاو و خوارده‌مه‌نی پیا ده‌چێته خوارێ ببررێن.. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م دووشوێنه به‌ته‌واوی نه‌بررا ئه‌وه سه‌ر براوه‌كه به‌مردارۆبوو دائه‌نرێت..
له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا بسم الـله كردن له‌سه‌ر برینی حه‌یواندا سوننه‌ته و واجب نییه. و ئه‌گه‌ر حه‌یوان سه‌ر برێك بسم الـله ی نه‌كرد به هه‌ڵه یا به ئه‌نقه‌س، گۆشته‌كه حه‌ڵاڵه، حه‌نه‌فییه‌كان فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نقه‌س بسم الـله ی نه‌كرد خواردنه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ نییه.. له‌په‌رچی ئه‌و بۆچونه‌ی حه‌نه‌فییه‌كاندا ئێشه‌وایانی شافیعی فه‌رموویانه: بۆ چوونه‌كه‌تان دروست نییه چونكه خوا فه‌رموویه‌تی: حرّمَتْ عَلَيْكم الْمَيْتَة وَالْدَّم وَلَحْم الْخنْزير وَمَا أهلَّ لغَيْر اللّه به وَالْم�?نْخَنقَة وَالْمَوْقوذَة وَالْمتَرَدّيَة وَالنَّطيحَة وَمَا أَكَلَ السَّبع إڵا مَا ذَكَّيْتمْ، وَمَا ذبحَ عَلَى النّصب وَأَن تَسْتَقْسمواْ باڵازْڵام ذَلكمْ فسْقٌ (8)، واته: گۆشتی مرداره‌وه‌بوو، و خۆێنی حه‌یوانی سه‌ربر�?او، وگۆشتی به‌رازتان لێ حه‌رام كراوه، و ئه‌وماڵاته‌ش كه‌بۆ غه‌یری خوا سه‌ر برابێ، و ماڵاتی خنكێنراو، و ئه‌وه‌ش كه‌له‌ژێر ئازارولێدانا مردبێ، و ئه‌وه‌ش كه له‌شوێنێكی به‌رزه‌وه به‌ربووبێته‌وه‌و ، ئه‌وه‌ش كه‌له‌شه‌ره‌شۆقدا مردار بووبێته‌وه، و ئه‌وه‌ش كه‌درنده په‌لاماری دابێ و لێی خواردبێت، مه‌گه‌ر ریای چه‌قۆ كه‌وتبێت، هه‌ریه‌ك له‌وحاڵه‌تانه‌ی باسكران ئه‌گه‌ر چه‌قۆی فریا كه‌وتبێ خواردنی دروست وحه‌ڵاله. وه ئه‌وماڵاته‌ی له‌شوێنی تایبه‌تدا بۆ بت سه‌ر ئه‌بررێ حه‌رامه، اڵ و فنجان گرتنه‌وه‌ش سه‌رپێچی وده‌رچوونه له‌فه‌رمانی خوا..خوای ته‌عالا ئه‌وه‌ی سه‌ربرابێ حه‌ڵاڵی كردووه ومه‌رجی ناوبردنی خوای تیا باس نه‌كردووه. هه‌روه‌ها خودا سه‌ر براوی ئه‌هلی كیتابی حه‌ڵال كردووه، و ئه‌وانیش به‌زۆری ناوی خوای لێ ناهێنن، ئه‌وه‌ته فه‌رموویه‌تی: وَطَعَام الَّذينَ أوتواْ الْكتَابَ حلٌّ لَّكمْ (1) ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر واجب نه‌بوونی ناوهێنانی خودا، هه‌روه‌ها به ده‌لیلی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه بوخاری و نه‌سسائی به‌سه‌نه‌دێكی دروست له‌عائیشه‌وه ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن كه فه‌رموویه‌تی: كه‌سانێك هاتنه خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ و عه‌رزیان كرد: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خودا! خه‌ڵكانێك دێن بۆلامان و گۆشت دێنن، ئێمه نازانین ئایا ئه‌وان ناوی خوایان لێ بردووه یان نه؟ پێغه‌ممه‌ریش دروودی خوای لێ بێ فه‌رمووی: ئێوه ناوی خوای لێ بێنن و بیخۆن. عن عائشة أن قوما قالوا يارسول الله! إن قوما يأتوننا باللحم لاندري أذكروا اسم الله عليه أم لا؟ فقال رسول اللهصل الـله علیه وسلم: سمّوا الله َ عَلَيْه وَكلوه (9). زانایانی شافیعی ئه‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر بسم الله كردن واجب بوایه خواردنی ئه‌و گۆشته له‌گه‌ڵ شك وگوماندا دروست نه‌ئه‌بوو.
له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئه‌بوداود به‌سه‌نه‌دێكی باش ریوایه‌تی ئه‌كات ئیبنو عه‌بباس له‌ته‌فسیری ئه‌م دووئایه‌ته‌ی سووره‌تی ئه‌نعامدا: فَكلوا مما ذكرَ اسم الله عَليه (10) و ئایه‌تی 121دا: ولاتأكلوا ممَّا لَمْ يذكر اسْم الله عَليه، فه‌رموویه‌تی: هه‌ردوو نه‌سخ بوونه‌ته‌وه‌وه به‌ڵام سه‌ر براوی ئه‌هلی كیتابی لێ هه‌ڵبواردووه (11 )، واته ئه‌و نه‌سخ نه‌بوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانی سه‌یری شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكه‌یت (12)، كه مامۆستا مه‌لاكه‌ریمی ره‌حمه‌تی نووسیویه‌تی..
خوشكی به‌رێز! ئه‌وه حوكمی شه‌رع بوو كه ئه‌و گۆشته حه‌ڵاله، به‌ڵام بۆ ئیحتیا‌ت ئه‌گه‌ر گۆشت فرۆش و قه‌سابی موسوڵمانتان لێ نزیك بوو وام پێ باشتره له‌وێ گۆشته‌كه‌تان بكرن.. خوایش ئاگادار تره..
له‌به‌رئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه له‌بوخاریدا هاتوه:والذبح قطع الأوداج. (أخرجه البخاري في كتاب الذبائح/ باب النحر والذبح، بعد رقم: 5085.)
سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بکه‌ن:
ئایا گۆشتی ئه‌م گیاندارانه حه‌ڵاڵه؟
.........................................................
1. أخرجه مسلم في كتاب الصيد والذبائح/باب الأمر بإحسان الذبح، برقم: 3615. وأخرجه أصحاب السنن
2. أخرجه البخاري في الصيد والذبائح، باب التسمية على الذبيحة، برقم: 5074، ومسلم في الأضاحي /باب جواز الذبح بكل ما أنهر الدم، برقم: 3638.
3. سورة المائدة/ 5.
4. سورة الأنعام/ 121.
5. التفسير القرطبي / سورة المائدة/5.
6. مغني المحتاج إلى معرفة معاني ألفاظ المنهاج 4/272.
7. أخرجه البخاري في الصيد والذبائح، باب التسمية على الذبيحة، برقم: 5074، ومسلم في الأضاحي /باب جواز الذبح بكل ما أنهر الدم، برقم: 3638.
8. سورة المائدة/3.
9. أخرجه البخاري في صحيحه في كتاب البيوع/ باب من لم ير الوساوس نت الشبهات، برقم: 1916.
10. سورة الأنعام/118و 121.
11. أخرجه أبو داود في سننه/ كتاب الضحايا/باب في ذبائح أهل الكتاب، برقم:2434 .
12. شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ره 296. هه‌روه‌ها سه‌یری ( مغنی المحتاج)یش بكه: 4/272.
بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی پرسیاری كردووه و له چین ده‌ژی:
بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ری ده‌بڕێت ده‌بێت موسوڵمان یا گاور و جوو بێت، چۆنیش سه‌رده‌بڕێت ده‌بێ قورقوڕاگه‌و سورێچكه‌ی ببڕێت.. به‌ڵام بووزییه‌كان یا ئه‌وانه‌ی هیچ ئاینێكیان نییه، با به‌و جۆره‌ش سه‌ری ببڕن هه‌ر خواردنی حه‌ڵاڵ نییه‌و و خواش ئاگادراتره.
باشه من پرسیارێكم هه‌یه مامۆستای به‌رێز
ئـێمه له ووڵاتی چین ئه‌ژین، وڵاتێكی كۆمۆنیسته و باوه‌ڕیان به هیچ نییه یان بوزیین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مریشك یان ئاژه‌ڵ سه‌ه‌ئه‌بڕن قوڕقوڕاگه و سورێنچكی ئه‌بڕن ئینجا ئایا ئێمه ئه‌توانین ئه‌و گۆشتانه بخۆین یان نا؟ به‌ر كام حوكمه ئه‌كه‌ون؟ چونكه ئه‌مان ئه‌هلی كتاب نین به‌ڵام قورقوڕاگه‌ی ئه‌بڕن؟
زۆر سوپاس
ساز