(4)
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویستم كاك هیوای جێی هیوام..
سه‌ره‌تا گه‌رمترین سلاَوی په‌روه‌ردگارت ئاڕاسته ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ چه‌پكێ گوڵی بۆندارا..
ئازیزه‌كه‌م! نامه جوان و رازاوه‌كه‌ت گه‌یشت و سره‌وتی بۆ دڵی ماندوومان هێنا، خوا پاداشتت بداته‌وه، جار له‌دوای جار له‌ره‌سه‌نیه‌تی و بێخه‌وشی ئه‌م ئاینه دڵنیاترمان ئه‌كه‌یت.. و وتوویره‌ی شه‌یتانه‌كان له‌دڵمانا رائه‌ماڵیت.. ئه‌م دوو نامه‌یه‌ت ته‌واو كاریگه‌ر بوون، وریاش له‌من زیاتر تامه‌زرۆی دیتنته، پرسیاری زۆری هه‌یه، به‌لاَم ئه‌م پرسیاره‌ی به له‌پێشترزانی، بۆیه بۆمان ناردیت، پشت به‌خوا كه هاتیته‌وه پێكه‌وه دائه‌نیشین، و له‌وباره‌وه زیاتر قسه ئه‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كه‌یه‌تی:
" هه‌ندێ له‌خۆرهه‌لاَتناسه‌كان پێیان وایه گوایا: پێغه‌ممه‌ر(صلى الله عليه وسلم ) قورئانی له‌ته‌وراته‌وه وه‌رگرتووه!! ئایا ئه‌م بۆچوونه‌ی ئه‌وان تا چ ئه‌ندازێك راست یا هه‌ڵه‌یه؟ " و
ئایا قورئان له‌ته‌ورات وه‌رگیراوه؟.
بێ زه‌حمه‌ت وه‌لاَمه‌كه‌مان بۆ بنووسه‌ره‌وه، سه‌ربه‌رزی باره‌گای په‌روه‌ردگار بیت..
له‌كۆتاییدا داوای لێبوردن ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌م پرسیارانه ناڕ ه‌حه‌تت بكه‌ین..
ئیتر خۆشیت ئاواتمانه
برات هێمن.
تێبینی:
برام بۆ ئه‌وه‌ی بزانی كه وته‌كانت له‌لام پیرۆزن رۆیشتم بۆ كتێبخانه‌ی گشتی، وبه‌رگی یه‌كه‌می ته‌فسیری خاڵم به‌ده‌ست هێناو له‌سه‌ر رێنوێنی تۆ پێشه‌كییه‌كه‌یم خوێنده‌وه.. له‌راستیدا به‌سوود بوو.
# # #
وه‌لاَمه‌كه‌ی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
برای به‌ڕێز وهه‌میشه له‌یادم كاك هێمن!
سه‌ره‌تا سلاَوی په‌روه‌ردگار له‌ته‌ك چه‌پكێ گوڵی بۆنداری ئه‌م كوێستانه‌دا پێشكه‌ش به‌تۆی هاونشینی گیانم ئه‌كه‌م.
برای خۆم! نامه‌كه‌ت گه‌یشت، زۆر پێی شاد و دڵخۆش بووم، به‌تایبه‌ت كه نووسیبوت: پێشه‌كی به‌رگی یه‌كه‌می ته‌فسیری خاڵیشت خوێندۆته‌وه..
برای خۆم! ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤی موسوڵمان ئه‌وه‌یه به‌پێی توانا خزمه‌تی خه‌ڵكی و ئاینی خوا بكات، و مردن و ژیانی بۆ خوا بێ، و ئه‌وكاته به‌ژیان بزانێ كه‌یارمه‌تی ئاده‌مزادێك بدات، و رێی راست پیشانی غه‌ریبێك بدات، و رێ به‌شاگرده‌كانی شه‌یتان نه‌دات به درۆ و فرت وفێل سه‌رگه‌ردانی بكه‌ن، و به‌ره‌و هه‌ردو هه‌ڵدێری بێ بڕوایی به‌رن، و سه‌ره‌نجام به‌ره‌و بنكڕی دۆزه‌خ تلێری بكه‌نه‌وه..
له‌به‌ر ئه‌وه من وتۆ نابێ له‌و جۆره پرسیارانه ناڕه‌حه‌ت ودڵَگران ببین، به‌ڵكو ئه‌بێ به‌دڵێكی فراوان و روویه‌كی گه‌شه‌وه وه‌لاَمیان بده‌ینه‌وه، مادام مه‌به‌ستیان تێگه‌یشتن بێ و بیانه‌وێ به‌راسته‌قینه بگه‌ن.. ئه‌مه‌ش وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ی كاك وریایه: ئایا ئه‌گونجێ قورئان له‌ته‌وراته‌وه وه‌رگیرابێ؟
بۆ وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ت ئه‌بێ قورئان و ته‌ورات هه‌ڵبسه‌نگێن و له‌نێوانیاندا به‌راوردیی بكه‌ین تا وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ست بكه‌وێته‌وه..
پێش ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌بێ بپرسین: ئایا ته‌ورات دژی خۆی قسه ئه‌كات؟ و ئه‌و جووانه‌ی بڕوایان پێیه‌تی له دژی خۆیان قسه ئه‌كه‌ن؟
شتێكی سروشتییه له‌وه‌لاَمدا ئه‌وترێ: نه‌خێر..
ئێستا كه ئه‌م پێشه‌كیه‌مان زانی باسه‌رێك له قورئان بده‌ین و بزانین چه‌نده‌ها ئایه‌تی تێدایه كه له‌ته‌ك بیر‌و باوڕی جووه‌كاندا دژ و پێچه‌وانه‌یه، و بگره سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتیان ئه‌كات، و ته‌وراته‌كه‌یان به ده‌ستكاری كرا‌و ناوزه‌د ئه‌كات..
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و ئایه‌تانه:
1- " وَإِذْ قُلْنَا: ادْخُلُواْ هَـذِهِ الْقَرْيَةَ، فَكُلُواْ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَداً، وَادْخُلُواْ الْبَابَ سُجَّداً، وَقُولُواْ: حِطَّةٌ، نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَايَاكُمْ وَسَنَزِيدُ الْمُحْسِنِينَ. فَبَدَّلَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ قَوْلاً غَيْرَ الَّذِي قِيلَ لَهُمْ، فَأَنزَلْنَا عَلَى الَّذِينَ ظَلَمُواْ ڕجْزاً مِّنَ السَّمَاء بِمَا كَانُواْ يَفْسُقُونَ. "( ) .
واته: وه‌بیریان بێنه‌وه كاتێ پێمان وتن: بچنه ئه‌م ئاوایی(قودس)ه‌وه، و هه‌رچی حه‌زتان لێیه به‌پاكی بیخۆن، و له‌ده‌روازه‌ی شار به پێزانینه‌وه بڕۆنه ژوور، وبڵێن: خوایه! له‌تاوانمان ببووره، تا لێتان خۆش ببین، ئێمه‌ش به‌زیاده‌وه پاداشتی جوانكاران ئه‌ده‌ینه‌وه. كه‌چی سته‌مكاران ئه‌و قسه‌ی پێیان وترابوو به‌شتێكی تر گۆڕییان، و ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و فه‌رمانشكێنی و یاخی بوونه‌یانه‌وه له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان بۆ سته‌مكاران نارد.
2- " ...وَضُڕبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ وَالْمَسْكَنَةُ وَبَآؤُوْاْ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَيَقْتُلُونَ النَّبِيِّينَ بِغَيْڕ الْحَقِّ، ذَلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعْتَدُونَ "( ).واته: به‌هۆی بێباوه‌ڕییان به‌نیشانه‌كانی خوا، و پێغه‌ممه‌ر كوشتنیانه‌وه به‌ناهه‌ق، و رۆچوونیان له‌یاخیبوون، و تاوانكاری و له‌سنوورلادانیان تووشی سووكیه‌تی و كه‌م ده‌ستی هاتن، و به‌رخه‌شم و قینی خوایش كه‌وتن..
3- " وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَواْ مِنكُمْ فِي السَّبْتِ، فَقُلْنَا لَهُمْ: كُونُواْ قِرَدَةً خَاسِئِينَ " ( ). واته: بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئێوه‌دابوون و له‌رۆژانی شه‌ممه ده‌ست درێژییان ئه‌كرد زانیوتانه كه پێمان وتن: ببنه مه‌یموونگه‌لێكی رسوا و دوور له‌ره‌حمه‌تی خوا..
4- " ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً... " ( ). واته:پاشان دڵه‌كانتان ره‌ق بوو، وه‌ك به‌رد یان ره‌قتریان لێهات..
5- " أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُواْ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَڕيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَڕفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ " ( ). واته: ئایا ئێوه به‌ته‌مان (جووه‌كان) باوه‌ڕ به‌ئاینه‌كه‌ی ئێوه بێنن،له‌كاتیكا كۆمه‌ڵێ له‌وان گوفتاری خوایان ئه‌بیست(له‌ته‌وراتا)و پاش ئه‌وه كه لێی حاڵی ئه‌بوون و ئه‌یانزانی راستییه‌كه چییه، ئه‌وسا ده‌ستكارییان ئه‌كرد و ئه‌یان گۆڕی؟
6- " أُولَـئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُاْ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآَخِرَةِ فَلاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ "( ). واته: ئه‌وانه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه ژیانی پاشه‌ڕۆژیان به‌دنیایان فرۆشتووه، سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێت، و كۆمه‌كیان پێناكرێت..
7- " وَلَقَدْ جَاءكُم مُّوسَى بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِن بَعْدِهِ وَأَنتُمْ ظَالِمُونَ " ( ). واته:بێگومان مووسا به‌نیشانه‌و به‌ڵَگه‌ی روونه‌وه هات بۆلاتان، و كه‌چی پاش ئه‌و ئێوه‌ی سته‌مكار گۆێره‌كه‌تان كرده خوای خۆتان..
8- " الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْڕفُونَهُ كَمَا يَعْڕفُونَ أَبْنَاءهُمْ وَإِنَّ فَڕيقاً مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ "( ). واته: ئه‌وانه‌ی كتێبمان پێ به‌خشیون چۆن كوڕه‌كانی خۆیان ئه‌ناسن ئاوه‌هاش پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌ناسن، و بێگومان تاقمێكیان به‌زانیارییه‌وه حه‌ق ئه‌شارنه‌وه..
9- " يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ "( ).واته: ئه‌ی خاوه‌ن كتێبه‌كان بۆچ به‌رگی ناحه‌قی به به‌ر حه‌قدا ئه‌كه‌ن؟ بۆ حه‌ق به‌ناحه‌ق ئه‌پۆشن و راستی ئه‌شارنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه‌ده‌زانن ئه‌م كاره‌تان ناڕه‌وایه..
10- " فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَاقَهُمْ لَعنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً يُحَڕفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ.. . " ( ). واته: به‌هۆی پیشه‌ی په‌یمان شكێنییانه‌وه نه‌فرینمان لێ‌كردن، و دڵمان ره‌قكردن، (و عاده‌تیانه) قسه له‌جێی خۆ‌یا ئه‌گۆڕن...
11- " قُلْ: هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَلِكَ مَثُوبَةً عِندَ اللّهِ؟ مَن لَّعَنَهُ اللّهُ، وَغَضِبَ عَلَيْهِ، وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ، أُوْلَـئِكَ شَرٌّ مَّكَاناً وَأَضَلُّ عَن سَوَاء السَّبِيلِ "( ) . واته:پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ كێ له‌وانه پاداشتی خراپتری لای خوا هه‌یه؟ ئه‌وانه‌ی خوا نه‌فرینی لێكردوون، و رقی لێ هه‌ڵَگرتوون، و هه‌ندێكی لێكردوونه‌ته مه‌یموون و به‌راز و گوێره‌كه په‌رست، ئه‌وانه جێیان خراپتره، و له‌راسته‌رێ گومڕاترن..
12- " وَتَرَى كَثِيرًا مِّنْهُمْ يُسَاڕعُونَ فِي الإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ، لَبِئْسَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ "( ). واته: به‌شێكی زۆر له‌جووه‌كان ئه‌بینی كه به‌په‌له‌ن له تاوان و ده‌ستدرێژیكردن و حه‌رامخواردندا، ئای چه‌ند كارێكی خراپ و نادروست ئه‌كه‌ن!
برای خۆم كاك هێمن! ئه‌گه‌ر قورئان له‌ته‌وراته‌وه وه‌ربگیرایه ته‌وراتی به ده‌ستكاریكراو(محرف) له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌دا، و له‌دژی كردار و وتاری جووه‌كان نه‌ئه‌دوا، بۆیه هه‌موو ئایه‌ته‌كانم بۆ نه‌نووسیت تا نامه‌كه‌م زۆر درێژنه‌بێ، خۆت ئه‌توانی له‌قورئانا سه‌رێك له پێشه‌كی سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره بده‌یت،له ئایه‌تی چل(40)ه‌وه باسی جووه‌كان ئه‌كات و چه‌وت وچه‌وێلییان ئاشكرا ئه‌كات، تا 78 ، و پاشان له‌ئایه‌تی 181 ی سووره‌تی ئالی عیمران، و ئایه‌تی 156 له‌سوره‌تی (نیسا‌ء)، و ئایه‌تی 30 له‌سووره‌تی(توبه)دا.
به‌راوردێك له نێوان قورئان و ته‌وراتدا:
ئێستا با له‌نێوان قورئان و ته‌وراتدا به‌راوردێك له‌و بابه‌تانه‌دا بكه‌ین كه له‌هه‌ردوویاندا هه‌ن. وه‌ك سووخواردن، و باسی خوا و پێغه‌ممه‌ران سلاَوی خوایان لێ بێ...
سو‌و (الربا): باسی سو‌و له قورئان و ته‌وراتا كراوه، با بزانین له قورئاندا چۆن باسكراوه، و ته‌وراتیش له‌و باره‌وه چ ده‌ڵێ؟
قورئان ئه‌فه‌رموێ: " وَأَحَلَّ اللّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الڕبَا "( ). واته: خوا كڕین و فرۆشتنی حه‌لاَل كردووه‌و سووی حه‌رام كردووه. و له‌ئایه‌تێكی تری پاش ئه‌م ئایه‌ته‌دا ئه‌فه‌رموێ: " يَمْحَقُ اللّهُ الْڕبَا وَيُرْبِي الصَّدَقَاتِ " ( ). خوا سو‌و له‌ناو ئه‌بات و به‌ره‌كه‌تی لێ هه‌ڵ ئه‌گرێت، و به‌ره‌كه‌تیش ئه‌خاته به‌خشینه‌وه‌و گه‌شه‌ی پێ ئه‌دات....
هه‌روه‌ها له دوو ئایه‌تی تری ئه‌م سووره‌ته‌دا خوا ئه‌فه‌رموێ: " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ الڕبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ، فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ... " ( ). واته:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! له‌خوا بترسن و ئه‌گه‌ر خۆتان به‌خاوه‌ن باوه‌ڕ ئه‌زان واز له پاشماوه‌ی سو‌و بێنن.. ئه‌گه‌ر واتان نه‌كرد ئه‌وا شه‌ڕ له دژی خوا و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نن.
به‌لاَم له ته‌وراتا به‌م جۆره باسی سو‌و كراوه: " لِلأجْنَبِي تُقرضُ بِربًا، وَلكِنْ لأخِيكَ لاتُقرضْ بِربًا " ( ) واته: بۆ بێگانه قه‌رز به‌سوو بده، و به‌لاَم بۆ براكه‌ت(جوو) قه‌رز به سو‌و نه‌ده‌یت..
برام كاك هێمن! قورئان رایگه‌یاندووه مامه‌ڵه‌كردن به‌سوو وه‌ك شه‌ڕكردن له‌ته‌ك خوا‌و پێغه‌ممه‌را وایه، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موسوڵمان بێ یا نا موسوڵمان..
به‌لاَم ته‌ورات مامه‌ڵه‌كردن به‌سووی ته‌نیا بۆ جووه‌كان حه‌رام كردووه، و ئه‌وه‌ی جوو نه‌بێ حه‌لاَڵه سووی لێ وه‌ر بگیرێ، ئه‌بینین ته‌ورات جیاوازی له نێوان جووله‌كه و نا جووله‌كه‌دا دروست كردووه.
له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن به (سو‌و)ه‌وه ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه‌مان له‌نێوان قورئان و ته‌وراتا به‌دیكرد.. با بزانین له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌رانه‌وه- سلاَوی خوایان لێبێت – چ جیاوازییه‌ك هه‌یه؟ خۆ هه‌ردوویان باسی ئه‌وانیان كردووه.
باسی پێغه‌ممه‌ران له ته‌وراتدا:
ڕ - نووح سلاَوی خوای لێ بێ: ته‌ورات له سیفری ته‌كویندا ئاوه‌ها باسی نووح ئه‌كات: " وَشَڕبَ مِنَ الخَمْڕ فسَكِرَ، وتعَرَّى فِي داخِل خَبائِهِ "( ) واته: نوح شه‌رابی خوارده‌وه تا سه‌رخۆش بوو، له‌ناو جێگه‌كه‌یا عه‌وره‌تی ده‌ركه‌وت..
به‌لاَم قورئان به‌م جۆره باسی ئه‌كات: " ذُڕيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ إِنَّهُ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا " ( ). واته: ئه‌مانه نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن كه‌له‌ته‌ك نوحا هه‌ڵمان گرتن ( با سوپاسگوزار بن )، چونكه به‌راستی نووح به‌نده‌یه‌كی سوپاسگوزار بوو.
ب - مووسا‌و هاروون سلاَوی خوایان لێ بێ: له ته‌وراتدا به‌م جۆره باسیان كراوه: " هُوَ يكونُ لكَ فمًا، وأنتَ تكوُنُ لَهُ إلهًا " ( ). واته: ئه‌و بۆتۆ ئه‌بێته ده‌م، و تۆیش بۆ ئه‌و ئه‌بیته خوا..
به‌لاَم له قورئاندا مووسا به‌برای هاروون دائه‌نێ و هاروونیش به وه‌زیری، و به زمانی مووساوه ئه‌فه‌رموێ: . " وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي هَارُونَ أَخِي، اشْدُدْ بِهِ أَزْڕي، وَأَشْڕكْهُ فِي أَمْڕي " ( ) حه‌زره‌تی مووسا داوا له‌خوا ده‌كات هاروونی برای كه كه‌سی خۆیه‌تی بۆی بكاته وه‌زیر، تاپشتی خۆی پێ پته‌وبكات، و بیكاته هاوبه‌ش له‌كاره‌كه‌یا.
ئه‌بینین له‌ته‌وراتا مووسا به‌خوای هارون دانراوه، به‌لاَم له‌قورئانا به برای..
ج - لوگ سلاَوی خوای لێ بێ: له‌ته‌وراتا به‌م پێیه باسكراوه: " فَسَقتا أباهُمَا خَمْرًا فِي تِلكَ الليْلةِ، فحَبلتْ ابنتا لوُطٍ مِنْ أبيهمَا "( ). واته: دوو كچه‌كه‌ی لووت له‌و شه‌وه‌دا شه‌رابیان به باوكیان دا، و سه‌رخۆشیان كرد، هه‌ردوو كچه‌كه له باوكیان سكیان پڕبوو.!!
به‌لاَم له قورئاندا به‌م جۆره باسی ئه‌كات: " إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ، فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ "( ). واته:پێی وتن: من له‌لایه‌ن خواوه نێرراوێكی دڵسۆز و ئه‌مینم بۆتان. ئێوه‌ش له‌خوا بترسن، و گوێڕایه‌ڵم بن.. ئه‌بینین له‌ته‌وراتا به زیناكه‌ر و له‌قورئانا به ده‌ست پاك ناو براوه.
د - باسی خوا : له قورئانا به‌م جۆره وه‌سفی خوا كراوه:
1- " لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ " ( ). واته: منداڵی نابێ، و له‌كه‌س نه‌بووه، و هیچ كه‌سێك هاوتای نییه.
2- " إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ " ( ). واته:بیگومان خوا به‌سه‌ر هه‌موو شتێكا توانای هه‌یه..
3- " وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالأرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ "( ). واته: بێگومان له‌شه‌ش رۆژدا ئاسمانان و زه‌وی و چی له نێوانیاندایه دروستمان كرد و هیچ ماندوویش نه‌بووین، و هیلاكی رووی تێ نه‌كردین..
4- "... لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ... "( ). واته: نه وه‌نه‌وز ئه‌ی باته‌وه و نه‌خه‌و زۆری بۆ دێنێ..
له ته‌وراتا به‌م جۆره وه‌سفی خوا كراوه: 1- " وَفَرَغَ اللهُ فِي اليَوْمِ السَّابعِ مِنْ عَمَلِهِ الذي عَمِلَ، فَاسْترَاحَ فِي اليَوْمِ السَّابعِ مِنْ جَمِيع عَمَلِهِ الذِي عَمِلَ "( ). واته: خوا له رۆژی حه‌وته‌ما له‌و كاره‌ی كردبووی لێبووه‌وه، و له‌رۆژی حه‌وته‌ما پشووی دا و له‌هه‌موو ئه‌وكاره‌ی كردبووی ئیسراحه‌تی كرد..
2- " اسْكتوا ياكلَّ البَشَڕ قدامَ الربِّ، لأنَّهُ قدْ اسْتيْقظََ مِنْ مَسْكَنِ قُدْسِهِ "( ). واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه هه‌موو له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا بێده‌نگ بن، چونكه له جێی پیرۆزیا خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه.
كاك هێمن! له‌م به‌راوردییه‌دا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ كه قورئان هه‌رچی سیفه‌تی ته‌واوه بۆ خوای داناوه، ناخه‌وێ، وه‌نه‌وز نادات، بێده‌سه‌لاَت نییه، كه‌ڕ نیه، كوێر نییه، بێ وێنه‌یه...
به‌لاَم له‌ته‌وراتا هه‌رچی سیفه‌تی ئاده‌مزاده به‌خوا دراوه: ماندووبوون، نوستن، هه‌ستان له‌خه‌و...
چاوه‌كه‌م!جیاوازی نێوان ته‌ورات و قورئان زۆره، به‌لاَم هه‌روه‌ك ئه‌ڵێن: مشتێ نموونه‌ی خه‌روارێكه، ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه‌ی باسكران به‌سن بۆ ده‌رخستنی جیاوازی له‌نێوان قورئان و ته‌وراتدا..
ئێستا له‌تۆ ئه‌پرسم: ئایا ئه‌گونجێ قورئان له ته‌وراتێكی ئاوه‌هاوه وه‌ر گیرابێ؟ ئایا له بوختانه‌وه راسته‌قینه به‌دی دێ؟ ئایا دادگه‌ری له‌سته‌مه‌وه رووئه‌دات؟ قورئانێك كه به‌وهه‌موو رێزه‌وه باسی پێغه‌ممه‌ران - علیهم السلام - ی كردووه، چۆن ژییری وهۆشمان رێ ئه‌دات بڵێین: قورئان له‌و ته‌وراته‌وه وه‌رگیراوه كه پێغه‌ممه‌ران به شه‌رابخۆر وزیناكه‌ر و سته‌مكار ناوزه‌د ئه‌كات؟!
برای خۆم! له‌دوو توێی نامه‌كه‌ماندا ئه‌وده‌قانه‌ی ته‌وراتمان له‌سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو رۆیشتم بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی و راسته‌و خۆ له{ الكتاب المقد‌س - ڕی العهد القدیم والعهد الجدید }م وه‌رگرتووه، كه‌له‌ساڵی 1976 له {دار الكتاب المقد‌س في العالم العربي} چاپ و بلاَو كراوه‌ته‌وه..
رێزداره‌كه‌م ! له‌م به‌راوردییه‌ی كه‌له‌نێوان ته‌ورات وقورئاندا كرا، خۆت بریڤان به و حوكم بده..
ئێمه ئه‌ڵێین: ئه‌م ته‌وراته‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه ده‌ستكاری كراوه(مُحَرَّفَ)ه، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن: له‌ته‌وراته ئه‌سڵییه‌كه‌وه قورئان وه‌رگیراوه، نه‌ك له‌م ته‌وراته، ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: ئه‌و ته‌وراته ئه‌سڵییه مژده‌ی هاتنی پێغه‌ممه‌رصلى الله عليه وسلم تێدایه، ئه‌وه‌بوو هه‌ركات عه‌ره‌به‌كان كارێكی ناپه‌سه‌ند و خراپیان بكردایه جووه‌كانی مه‌دینه پێیان ئه‌وتن: به‌م زوانه پێغه‌ممه‌ری ئاخیر زه‌مان دێت، و له‌ناوتان ئه‌به‌ین. به‌لاَم ته‌نیا چه‌ند زانایه‌كیان باوه‌ڕیان هێناو ئه‌وانی تر شوێن ده‌مارگیریی كوێرانه كه‌وتن، و هه‌موو نیشانه‌كانی پێغه‌ممه‌ریان له‌ته‌وراتا لابرد و گۆڕییان.. ئه‌گه‌ر دان به‌بوونی ته‌وراتی ئه‌سڵیدا ئه‌نێن ئه‌بێ هه‌موو باوه‌ڕ به پێغممه‌ر بێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن: هه‌ر ئه‌مه‌یه: ئه‌وه جیاوازییه‌كه‌ی نێوانیانه كه دیمان.!!
چاوه‌كه‌م ئه‌مه وه‌لاَمی ئه‌و خۆرهه‌لاَتناسانه بوو كه ئه‌یانه‌وێ به پڕ‌و پالاَنته سه‌ر له خه‌ڵكی بشێوێنن، و قه‌لاَی پۆلاَینی ئیسلام بڕووخێنن..
له‌كۆتاییدا رێز وسلاَوم دووباره ئه‌كه‌مه‌وه، و به‌گه‌رمیش هه‌واڵی كاك وریا ئه‌پرسم، و سلاَوی منی پێ بگه‌ینه.. پێم خۆشه ئه‌گه‌ر ده‌ستان كه‌وت كتێبی (هذا نبيك ياولدي/للشيخ محمود غريب) بخوێننه‌وه.. چونكه من به‌شی زۆری ئه‌م وه‌لاَمه‌م له‌وێوه وه‌رگرتووه.
ئیتر تا نامه‌یه‌كی تر به‌خواتان ده‌سپێرم..
# # #
په‌راوێزه‌كان:
1- سورة البقرة/ 58 و59.
2- سورة البقرة/ 61.
3- سورة البقرة/ 65.
4- سورة البقرة/ 74.
5- سورة البقرة/ 75.
6- سورة البقرة/ 86.
7- سورة البقرة/ 92.
8- سورة البقرة/ 146.
9- سورة آل عمران/ 71.
10- سورة المائدة/ 13.
11- سورة المائدة/ 60.
12- سورة المائدة/ 62.
13- سورة البقرة/ 275.
14- سورة البقرة/ 276.
15- سورة البقرة/ 278 و279.
16- الكتاب المقد‌س(العهد القديم والجديد) سفر التثنية /إصحاح/23 , مقطع/20،. منشورات دارالكتاب المقد‌س في العالم العربي/1976.
17- المصدر السابق سفر التكوين/إصحاح 9 , مقطع/21.
18- سورة الإسرا‌ء/3.
19- الكتاب المقد‌س سفر الخروج/إصحاح 4 , مقطع/17.
20- سورة طه/30- 32 .
21- الكتاب المقد‌س سفر التكوين/إصحاح 39 , مقطع/33- 36
22- سورة الشعرا‌ء/162-163.
23- سورة الإخلاص / 3و4.