زه‌كه‌ریاى سووریایى:
كوره سوورییه‌كه ئه‌وه بوو كه له ژووره‌كه‌ى خۆماندا بوو، ئیتر رووم كرده زه‌كه‌رییا و گوتم: ئه‌ى برا! تۆ چۆن گیرایت؟
گوتى: من له‌عه‌ممان بووم، له‌مه‌كته‌بى شۆرشگێرانى سووریایى له به‌غداوه، ته‌له‌فونم بۆ كرا‌و گوتیان: وه‌ره بۆ به‌غدا..
منیش گوتم: بۆچى؟
گوتیان: كارمان هه‌یه..
گوتم: خۆ (ئه‌من و ئیستیخبارات) داوایان نه‌كردووم؟!
گوتیان: نه‌خێر، خۆمان كارمان پێته!!
گوتى: منیش به‌په‌له هاتمه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتمه به‌غدا بۆ هیچ شوێنێكى تر لام نه‌دا، یه‌كسه‌ر رۆیشتم بۆ مه‌كته‌ب، له‌خۆمه‌وه خورپه‌یه‌ك كه‌وته دڵمه‌وه، واهات به‌خه‌یاڵمدا شتێك هه‌یه، هه‌ر له‌ده‌رگاى مه‌كته‌ب هاتمه ده‌ره‌وه، باڵیان گرتم، وبه‌ره‌و ئیستیخبارات بردمیان..
گوتم: مه‌كته‌به‌كه‌تان له‌به‌غدادا بریتییه له‌چى؟
گوتى: ئێمه موسڵمانانى سووریا ده‌سته‌ى سه‌عید حه‌وواین، له‌ده‌ست زوڵم و زۆرى حافز ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتووین، باوكم و دووبرام له‌شارى حه‌مما شه‌هید كراون، دایكم له شارى عه‌ممان عه‌مرى خواىكرد، خوشكێكم له به‌غدایه و خوشكێكى ترم له ئیماراته، برایه‌كم وماڵ و منداڵه‌كه‌م له ئه‌رده‌نه‌و شه‌ش سه‌ر خێزانین..
گوتى: ئه‌م مه‌كته‌به‌ى به‌غدا ئیش وكارى شۆرشگێران هه‌ڵده‌سوورێنێ، چه‌ك و زه‌خیره و یارمه‌تى به‌هۆى ئه‌و مه‌كته‌به‌وه به‌ده‌ستمان ده‌گات، وه‌ك قونسولگه‌رییه‌ك وایه بۆ ئێمه..
ئینجا له‌دكتۆرم پرسى: تۆ ناوى ئه‌م براده‌ره‌ت ده‌زانى؟
گوتى: نه‌وه‌ڵلا..
گوتم: ئه‌ى بۆچ ناوت برد؟
گوتى: به‌ناو من ناوم نه‌برد، موحه‌ممه‌دى سامه‌رائی ناوى برد بوو!!
گوتم: ئه‌و سه‌عد زه‌كییه كێ بوو وا ئه‌وه‌نده به‌گه‌رمى هه‌واڵیان پرسیوه؟
گوتى: برایه‌كى زۆر ئازا‌و زیره‌ك و لێهاتوو بوو، له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مدا فێرى زمانى كوردى بوو، پاشان رۆیشت بۆ ئێران و ماوه‌یه‌ك له‌وێ بوو، فێرى زمانى فارسى بوو، ئینجا هاته‌وه بۆ عێراق، راپۆرتێكى دوور‌و درێژى له‌باره‌ى وه‌زعى ئه‌هلى سوننه‌ت وجه‌ماعه‌تى ئێرانه‌وه نووسى و روونى كرده‌وه كه: له‌و وڵاته‌دا چه‌ند زه‌لیل و مه‌زڵوومن!!و وه‌زعیان چه‌ند خراپه!!
له‌به‌ر ئه‌وه كه نه‌یده‌ویست بگه‌رێته‌وه بۆ ئێران وله عیراقیشدا قاچاخ بوو، م س گوتى: من كورێكى سوریایى ده‌ناسم به‌ڵكو ئه‌و بۆمان ببات بۆ ئه‌رده‌ن. ئیتر ناردبووى به‌ڵام چۆنى ناردبو؟ نازانم!!
زه‌كه‌ریا گوتى: ده‌وڵه‌تى عیراق په‌ساپۆرتى بۆ كردووین، منیش به‌ناوى براده‌رێكه‌وه په‌ساپۆرته‌كه‌م ته‌واو كرد و وێنه‌یه‌كى سه‌عد زه‌كیم لێدا، و مۆرمان كرد، به‌و په‌ساپۆرته رۆیشتین و ده‌رم كرد.. ئاله‌ویادا رووى كرده دكتۆر و گوتى: كارى وا بۆچ ده‌بێ تۆ بیزانى؟! بۆچ ده‌بێ شتى وا به‌هه‌ندێ كه‌س بگوترێ؟!
دكتۆریش گوتى: ئاخر شوێن وجێگه‌ى من وابوو ده‌بوا بم زانییایه، و ئاگام لێ بوایه!! ئیتر زه‌كه‌ریا زۆر خه‌فه‌تى پێ ده‌خوارد و پێى ناره‌حه‌ت ده‌بوو..
هه‌رچه‌ند من زۆر دڵخۆشیم ئه‌دایه‌وه، به‌ڵام تروسكایى نه ده‌كه‌وته دڵیه‌وه!! شه‌وانه ئێمه كه‌م كه‌م قورئانمان له‌به‌ر ئه‌كرده‌وه، به‌ڵام زه‌كه‌ریا خه‌ریكى له‌به‌ر كردن نه‌ده‌بوو!! پێمان ده‌گوت: ئه‌مه هه‌له‌و ئه‌م هه‌له له‌كیس خۆت مه‌ده..
ده‌یگوت: توانام نییه وبۆم له‌به‌ر ناكرێ..
گوتم: كاك زه‌كه‌ریا ئێوه به‌و په‌ساپۆرتانه‌ى پێتان بوو نه‌ده‌ناسرانه‌وه؟
گوتى: به‌ناوى خۆمانه‌وه نه‌بوو، په‌ساپۆرتى هه‌رده‌سته‌و كۆمه‌ڵێك له‌و په‌نابه‌ره سیاسیانه‌ى له عیراقدان نمره‌و ژماره‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى له‌سه‌ره، له فرۆكه‌خانه‌و مه‌خفه‌ره سنوورییه‌كاندا به‌و نمره‌و ژمارانه ده‌ناسرێنه‌وه كه ئه‌مانه عیراقى نین!!
موحه‌ممه‌دى سامه‌رایى(م،س):
پاش ئه‌و سه‌رزه‌نشتانه‌ى ئێمه دكتۆر هه‌ستى به‌وه ده‌كرد كه تاوانى كردوه، بۆیه له‌باره‌ى رۆحى و ده‌روونیه‌وه وه‌ك خۆى نه‌ما بوو، زۆر زوو تووره ده‌بوو، به‌خێرایى ئاگرى رقى دائه‌گیرسا و كڵپه‌ى ده‌كرد! به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل موحه‌ممه‌دى سامه‌رائیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه بچوكترین قسه‌ى بكردایه و دكتۆر به‌دڵى نه‌بوایه، ئاگرى ده‌گرت و تووره ده‌بوو..
ئه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ مندا وا نه‌بوو، منیش زۆر به‌زه‌ییم به موحه‌ممه‌دى سامه‌رائیدا ئه‌هاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌سه‌ر دكتۆرا ئه‌هاتم، و ده‌مگوت: ئه‌وه براته، عه‌بدو كۆیله‌ت نییه! خوا هه‌ڵناگرێ ئاوا لێى تووره مه‌به!! سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش پاش هه‌موو ده‌مه‌قاڵه و ناكۆكییه‌ك موحه‌ممه‌دى سامه‌رائی ئه‌وى ئاشت ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت جارێكیان سه‌رى خسته سه‌ر خاك و به‌دكتۆرى گوت: فه‌رموو پێى پیا بنێ!!
موحه‌ممه‌دى سامه‌رائی ئه‌ندازیارى میعمار بوو، تا بڵێیت زیره‌ك بوو، كارى ده‌وڵه‌تى نه ده‌كرد، خۆى قۆنته‌راتى ده‌گرت، كارى ئازادى ده‌كرد، تا ئه‌وكاته‌ى پێكه‌وه بووین ئه‌م كوره بیست وسێ جزم قورئانى له‌به‌ربوو، فه‌رمووده‌یه‌كى زۆرى له‌به‌ر بوو، له‌وانه‌یه بڵێم: هه‌زار فه‌رمووده‌یه‌كى له‌به‌ر بووبێت، زۆر ئاگاى له‌فیقه بوو، له‌وانه‌یه بڵێم له‌هه‌ر چوار مه‌زه‌بدا شاره‌زا بوو!!
ئه‌و پێش نوێژى بۆ ده‌كردین، زۆر جار له‌شه‌و نوێژه‌كانیدا سووره‌تى ئه‌لبه‌قه‌ره‌ى ته‌واو ده‌كرد، وه له‌نوێژى چێشته‌نگاودا سووره‌تى ئالى عیمرانى له‌هه‌شت ركاتا ته‌واو ده‌كرد.. ئێمه هه‌رگیز وه‌ك ئه‌ومان لێ نه‌ده‌هات، هه‌ندێكمان ئه‌گه‌ر زۆرى له‌خۆى بكردایه ئینجا سووره‌تى ئه‌حزابى له چوار ركاتا ته‌واو ده‌كرد!!
ئه‌م كوره زۆر خاكى بوو، بۆ نموونه: ئاوده‌سته‌كه‌مان فه‌خفوورى بوو، زۆر چڵكن وچه‌په‌ڵ بوو، خۆت ده‌زانى كه ئاوده‌ست پیس بوو ئینسان دڵ و ده‌رونى دا ده‌گیرێ، بۆیه یه‌كێكمان به‌مقه‌بایه‌ك كراندبووى، دیتبووى چڵكه‌كه‌ى لێ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستى كردبوو به‌پاككردنه‌وه‌ى تا ته‌واو پاكى كردبوه‌وه، كه براده‌ران دییان وا سپى كراوه‌ته‌وه و بریكه‌ى لێوه دێ پرسیاریان كرد ئه‌مه كێ پاكى كردۆته‌وه؟ كه‌س قسه‌ى نه‌كرد، منیش حیكایه‌ته‌كه‌ى مه‌ولانا خالیدى نه‌قشبه‌ندى و شاهى نه‌قشبه‌ندم بۆ گێرانه‌وه و گوتم: هه‌ركه‌سێ بووه ویستوویه‌تى نه‌فسى خۆى بشكێنێ..
ئیتر پاش دوو هه‌فته كه چلكى پێوه نیشته‌وه موحه‌ممه‌دى سامه‌رائی وه‌ك ئاوێنه پاكى كردبوه وه و گوتى: كاكه! منیش وه‌ك ئاوێنه‌م لێ كردووه، ئینسان حه‌زده‌كات بروات له‌سه‌رى دابنیشێ!!
به‌ڵێ، موحه‌ممه‌دى سامه‌رائی ئه‌وكاره‌ى كرد، ئه‌وكاره‌ش به‌لاى ده‌روونه‌وه هه‌روا سووك و ئاسان نییه، له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا ئیتر كارێكى وا ئه‌نجام نه‌درا!
(م، س) له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى قه‌ومیدا گه‌وره ببو، ناو به‌ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له لاشعووریه‌وه بازره‌قه‌ى ده‌دا و ده‌هاته ده‌ر!! هه‌رچه‌ند له‌كاتى ئاسایی‌دا زۆر رقى خۆى له به‌عس و ناسرى وهه‌موو جۆره قه‌ومىیه‌كان ده‌ر ده‌برى.
ئه‌م كوره باوكى یه‌كێك بوو له به‌عسیه كۆنه‌كان و ئه فسه‌رێكى پایه به‌رزى پۆلیس بووه، تا پله‌ى (لیوا- سه‌رله‌شكر)گه‌یشتووه، به‌رێوه به‌رى گشتى پۆلیسى به‌غدا بووه، رۆژێك له رۆژان په‌روه‌رده‌ى حیزبایه‌تى ێه‌ددامى كردووه و مامۆستاى بووه!! هه‌روه‌ك (م، س) ده‌یگوت: به‌م رژێمه قایل نییه چونكه ئه‌ڵێ: رژێمێكى دیكتاتۆرىیه نه‌ك رژێمێكى حیزبى!!
# # #
له23/07/ 1987دا مه‌حكه‌مه كراین.. له‌لایه‌ن مه‌حكه‌مه‌ی سه‌وره‌وه به‌پێی ئه‌حكامی تایبه‌ت به‌م شێوه‌یه حوكم به‌سه‌ر زیندانییه‌كانی برایاندا درا:
حوكمی ئیعدام:
حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر ئه‌م شه‌ش برايه‌دا: 1- عصام كاظم الراوي، 2- محمد فاضل السامرائي، 3- عبد الحميد حسون، 4- صبار مهدي السامرائي، 5-ماهر عيسى نجم عبد الله، 6- محمد حمزة البصراوي. له‌گه‌ڵ داگیركردنی هه‌موو ماڵ و سامانیانیاندا.
زیندانی هه‌میشه‌یی:
زیندانی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م هه‌شت برايه: 1- نصير عايف التكريتي، 2- محمد عليان عطية، 3- محمد عبدالرحمن نافع، 4- محمد عبدالرحمن سعيد، 5- علا‌ء مكي عبد الرزاق، 6- عبد العزيز حميد لطيف،7- عمر إسماعيل صالح، 8- زكريا وجيه أحمد السوري. . و داگیركردنی هه‌موو ماڵ و سامانێكیان..
پانزه ساڵ زیندان:
پانزه ساڵ زیندان بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م برايانه‌ی خواره‌وه: 1- عبد الرحمن عبد الصمد محمد سعيد، 2- وائل شامل محمد، 3- وئام عبد الحميد، 4- عماد عبد الواحد، 5- عواد يعقوب، 6- حسن محمود شميراني،7- عبد الرضا عباس طعمة، 8- ستار محمد عباس، 9- محمود عبد محمد موسى، 10- إسماعيل مجيد محمد، 11- مازن عيسى نجم، 12- رعد عبد الوهاب عبد القادر، 13- أحمد شنتر سرحان، 14- رياض يوسف عبود، 15- حسين رشيد، 16- عبد الستار عبد الجبار، 17- محمد رحمة الله، و داگیركردنی هه‌موو ماڵ و سامانیان.
ده‌سال زیندان:
ده‌سال زیندانی بۆ ئه‌م شانزه برايه‌ی تر و داگیركردنی هه‌موو مال و سامانیان: 1- عبد الستار محمد 2- محمد إبراهيم عزيز خلف، 3- سهيل نجم عبد الله ، 4- نوفل عبدالباقي، 5- محمد سراج الدين محمد معصوم، 6- عبدالكريم محهدي، 7- أمين أحمد صبار، 8- يوسف غضبان مبارك، 9- نعمان يوسف علوان، 10- عامر عبد الواحد، 11- منذر ناصر محمود، 12- شاكر محمود لطيف، 13- أحمد لفتة ياسين، 14- منصف نافع فاضل، 15- خالد هادي حامد، 16عباس يوسف عبد الله..
پێنچ ساڵ زیندان:
پێنچ ساڵ زیندانی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م چوار برايه: حقي إسماعيل ، فاتح عبد المحمد، حارث عبدالرزاق، عبدالكریم علی یاسین..
به‌ر بوون:
ئه‌م سێ برايه‌ی خواره‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچیان له سه‌ر سابت نه‌بوو حوكم درا به به‌ر بوونیان: 1-حسن محمد أمين پێنجوێنی، 2- دكتۆر ئیبراهیمی ئه‌رمه‌نی، 3- موهه‌ندیس قاسمی توركمانی..ئێمه ئه‌م سێ برایه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ته‌حقیق دا دانمان نه‌نابوو به‌وه‌دا كه له‌رێكخراوێكداین، ئه‌وه‌ش ته‌نیا لوتفی خوا بوو ..
نـــــــــــــــــاوه‌رۆك:
پێشه‌كى.
چۆن ده‌ستگیر كرام؟
ئاسایشى ناوشار.
به‌رِێوه‌به‌ر.
تۆپ بارانى ناوشار.
چۆن و به‌چى خڵه‌تام؟
ئه‌منه سووره‌كه‌ى عه‌قارى.
ئه‌منى پارێزگا.
ژوورى پێشوازى.
مام حسێن.
یه‌ك ئاوده‌ست.
بانگكردنه‌وه‌م بۆ ژوورى ته‌حقیق.
ده‌سته‌كانى له‌كار كه‌وتبوون.
چه‌ند سه‌ر سه‌خته!
رۆژى 2 / 2 / 1987 .
كاك عه‌زیز.
ئامۆزاى خۆى به‌گرت داوه.
زلله‌ى زاڵم.هه‌مزه سوور.
گورچیله‌كانى له‌كاركه‌وتبوو.
حاجى ره‌شیدى سه‌رخه‌تمه.
ره‌زاو ئه‌میر.
ئه‌گه‌ر ئیسلامیان بناسیایه دۆستى ده‌بوون.
مامۆستا خێرى زۆره.
خۆزگه‌م به‌خۆت.
هاوه‌ڵى خراپ.
بۆ ژوورى ژماره یه‌ك.
حیێنول حه‌ێین.
حاڵى زیندانیان.
ده‌رسى شه‌وانه.
سه‌لبى سه‌ره‌مه‌رگ بووه!
خۆ بووراندنه‌وه.
نوێژى كۆمه‌ڵ.
بىَ ئارامى هاوه‌ڵه‌كه‌م.
به‌ره‌و به‌غدا.
ئاوات خواستن.
له ئاسایشى گشتى به‌غدادا.
خۆ شێت نه‌بوویت؟!
به‌ره‌و زیندانى ته‌نیایى.
ژووره‌كه‌مان.
ئایه‌تى قورئانى.
چه‌ند ده‌مى گه‌رمه؟
ژوورى لىَكۆڵینه‌وه.
مامۆستا بورهان (بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین).
به‌زۆر ئه‌و ره‌سمه‌تان گرت؟!
ئه‌سحابول ئوخدوود.
مه‌سه‌له‌كه‌ى زۆر گران نییه.
راسپارده.
فریشته‌ى ره‌حمه‌ت.
لێزمه‌ى تف و جنێو.
وێنه‌ى ئیمام خومه‌ینى.
گوناحه! هاوه‌ڵێكى بۆ بێنه!
وامزانى ئایه‌ته‌كه بۆ من هاتووه.
مامۆستا حه‌سه‌نى شه‌مێرانى
گوتى: من ئیعتیرافم كردووه.
حه‌مامى دوو ده‌قیقه‌یى.
رۆژنامه.
ئه‌بو ێه‌باح.
سووره‌تى ئه‌لحه‌دید.
ته‌نیایى.
حاكمى ته‌حقیق.
دواین رۆژى ته‌نیایى.
ژوورى بیست و یه‌ك.
له‌گه‌ڵ دكتۆر عصامدا .
خوشكم من داوێن پیس نیم.
درِنده‌كانى مێژوو.
تیاچوونى ده برام پىَچاتره له...خوشكىَ
برا كوژراوه‌كان.
زه‌كه‌ریاى سووریایى.
موحه‌ممه‌دى سامه‌رِایى.
دادگايي كردنمان لة {محكمة الثورة}دا.