خوشكم من داوێن پیس نیم :
رۆژگار هات وچوو، بیستم ئه‌و برایانه‌ى به‌غدا گیراون، هه‌ندێ كارى پێویستم هه‌بوو، ویستم جێبه‌جێیان بكه‌م و پاشان بۆى ده‌ر بچم، به‌ڵام من فریا نه‌كه‌وتم و له‌ناو زانكۆدا گیرام..
كاتێ هێنامیان بۆ به‌غدا فایله‌كه‌ى خۆمیان پیشاندام، فایله‌كه‌م قه‌به و قه‌ڵه‌و بوو، گوزارشى زۆرى تیا بوو، دوو یا سێ شریتى ته‌سجیلى پێوه چه‌سپ كرابوو، له سه‌ره‌تاوه هه‌رچییان لێ ده‌پرسیم ئینكارم ده‌كرد، وخۆم وا پیشان ده‌دا كه ئاگام له هیچ جۆره شتێك نییه..
له‌ئه‌نجامدا لێدانێكى زۆرم خوارد و ئازارێكى باش درام، و پاشان گوتیان: ئێمه ده‌زانین خێزاه‌كه‌ت نۆ له‌سه‌ر ده‌ى ئیش و كارت ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر راستمان پێ نه‌ڵێیت خێزانه‌كه‌ت دێنین!! له‌ژووره‌كه‌یشا گوێم له زریكه‌ى چه‌ند ئافره‌تێكه‌وه‌بوو كه گیرابوون، ده رۆژ له‌وه پێشیش رووداوێكى دڵته‌زێنم بیستبوو.. زۆر پێى ناره‌حه‌ت بووم..
گوتم: ئه‌و رووداوه چى بوو؟
گوتى: خوشكێكى دكتۆره بۆى گێرامه‌وه و گوتى: شه‌وێك ئافره‌تێكیان هێنا نیشانه‌ى ژنیه‌تى و ده‌زگاى جینسى تێك چووبوو، و به‌ته‌واوى په‌كى كه‌وتبوو!! منیش خه‌فه‌ر بووم ده‌رمانم ده‌كرد، پێم گوت: ئێوه هه‌روه‌ك له‌خوا ناترسن و ئه‌م كاره پیسه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ به‌زه‌ییتان به‌خۆتاندا نایه‌ته‌وه و ئاوه‌ها خۆتان كه‌ساس وكه‌نه‌فت ده‌كه‌ن؟!
ئه‌ویش پێى گوتم: بۆچ تۆ واده‌زانى من خۆ فرۆشم؟! خوشكى باش! منیش وه‌ك تۆ دكتۆره‌م و وه‌ك تۆیش موسڵمانم و وه‌ك تۆیش له‌چك به‌سه‌رم، به‌ڵام به تۆمه‌تى ئه‌وه كه له‌حیزبى ده‌عوه‌دام گیراوم، و داوایان لێكردووم شت بڵێم، و ناوى خه‌ڵكى بڵێم، و كه‌سانێكى بێ گوناح تووش بكه‌م، منیش بوختانم بۆ خۆم نه‌كردووه و كه‌سى بێ گوناحیشم تووش نه‌كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه پانزه حه‌یته‌ى به‌عسییان كردۆته لام و ئاوایان لێكردم كه ده‌یبینى!!خوا هه‌قم له به‌عس بسێنێ، وه‌ڵلاهى خوشكم من داوێن پیس نیم و له‌سه‌ر ئه‌وه وام لێكراوه كه موسڵمانم..
# # #
درنده‌كانى مێژوو:
دكتۆر گوتى: كه هه‌ره‌شه‌یان لێكردم و گوتیان ژنه‌كه‌ت دێنین، ئه‌و رووداوه‌م بیر كه‌وته‌وه!! فایله‌كه‌شیان بۆ هێنام و هه‌ڵیان دایه‌وه و نه‌واره‌كانى پێوه چه‌سپ كرابوو، زیاد له‌وه لا په‌ره‌یه‌كیان پیشان دام، كه به‌عه‌ره‌بى نووسرابوو: بۆ ئاگادارى كه‌سێك هه‌یه به‌ناوى دكتۆر (عصام كاظم فاضل الراوى) ئه‌ڵقه‌ى پێك گه‌یشتنى رێكخراوى ناوچه‌ى باكوور و ناوه‌راسته، ئه‌ڵبه‌ت پارچه كاغه‌زێكیان له‌سه‌رو خوارى لاپه‌ركه دابوو تا چاوگه‌ى راپۆرته‌كه نه‌زانم..
پاش ئه‌وه له‌نیوان من و ئه‌وسێ كه‌سه‌دا چى رووى دابوو هه‌موویان بۆ باس كردم، ماڵه فورسان(جاش)ێك له‌نزیكى ماڵه‌كه‌مانه‌وه بوو، كاتێ ئه‌و سێكه‌سه هاتوون بۆ ماڵ ئێمه ئه‌منه‌كان خۆیان له‌وماڵه‌دا حه‌شارداوه، و چى قسه‌كرابوو، به‌ده‌زگایه‌ك كه‌به‌یه‌كێكیان بووه گه‌یه‌نراوه به‌و ته‌سجیله‌ى كه‌ئه‌منه‌كان له‌وماڵه‌دا ته‌سجیلیان كردبوو، له‌وه‌پێش حه‌ره‌سه‌كانى ئه‌و ماڵه جاشه رێزیان لێ ده‌گرتین، به‌ڵام له‌دواى ئه‌ورۆژه‌وه وه‌ك دوژمن سه‌یریان ده‌كردین!! من نه‌م ده‌زانى بۆچ وا گۆراون؟! تمه‌ز له‌به‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بووه. هه‌روه‌ها یه‌كێ له ئه‌فسه‌ره‌كانى ئه‌من پێى گوتم: ئه‌و رۆژه‌ى تۆ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانى سلێمانیتا هاتن بۆ ماڵ دكتۆر ...... ئه‌وه من بووم كه به‌دزداشه‌كه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ماڵیانه‌وه وه‌ستابووم.
هه‌روه‌ها له‌ئه‌من پێیان گوتم: ئێمه هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وتێكى تۆ شاره‌زاین و ئاگامان لێیه‌تى، جا تۆیش خۆت به‌كوشت مه‌ده و كارێكى وا مه‌كه خێزانت بێنین، كاتێ هێنامان تۆیش وه‌ك ێه‌ببار ده‌ست به‌گریان ده‌كه‌یت و هه‌موو شتێ ده‌ڵێیت!!
دكتۆر گوتى: كه‌باسى ئه‌و دانیشتنه‌یان به‌ته‌واوى بۆ گێرامه‌وه، وامزانى هه‌موو شتێ ده‌زانن و مل بادان لێى بێسوود و بێ هووده‌یه، بۆیه پێم گوتن: چى بزانم پێتان ئه‌ڵێم..
ئاله‌و ناوه‌دا ناوى تۆیان لێ پرسیم و گوتیان: ئه‌م حه‌سه‌ن پێنجوێنییه كێیه؟
منیش پێم گوتن: ئه‌وى راستى بێ ئه‌م پیاوه سه‌ر به‌خۆیه، و تا ئێستا چه‌ند جار به‌هۆى كورێكى پێنجوێنییه‌وه به‌ناوى ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب مه‌جیده‌وه رۆیشتووم بۆلاى، به‌ڵام ئه‌و رازى نه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئێمه‌دا تێكه‌ڵ ببێ..
باوه‌رت هه‌بێ له‌مه زیاتر هیچم نه‌گوتوه( له‌به‌رمن ئه‌م قسه‌یه‌ى كرد، ده‌نا هه‌روه‌ك له‌مه‌ولا باسى ده‌كه‌ین، شتى مه‌ترسیدار تر‌ى گوتبو، وه‌ك ئه‌وه كه (ح پ)، گورزى ده‌سته‌راستى سه‌لاحه و( ب م ڕ) گورزى ده‌سته چه‌پیه‌تى!!)، به‌ڵام چۆن خێرا تۆیان گرت و هێنایتیان؟! بۆچ له‌ناو قسه‌كاندا زیاتر له ده‌جار ناوى دكتۆر ......م هێناوه كه‌چى ئه‌ویان نه‌هێنا؟! وا دیاره تۆ راپۆرتى ترت له‌سه‌ر بووبێ!!
گوتم: وه‌ڵلا تا ئه‌و رۆژه‌ش كه گیرام نه‌م ده‌زانى كه ئه‌منى سلێمانى له‌باره‌ى منه‌وه هیچ نازانێ، چونكه له ئه‌منى سلێمانیدا من فایلم نه‌بوو..
گوتم: دكتۆر خۆ له‌راستیدا من له‌ته‌كتانا نه‌بووم، و له‌رێكخراوى ئێوه‌دا نه‌بووم، ئێوه‌ش چه‌ند جار هه‌وڵتان دا و من به‌ڵێنم نه‌دانێ.. پێویستى نه‌ده‌كرد به‌و دریژییه تۆ هه‌موو شت بڵێیت و بنووسى!!
گوتى: ئێمه‌ش گوتومانه: چه‌ند جار داوامان لێكردووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئێمه‌دا كار بكات به‌ڵام نه‌یكردووه (به‌ڵام شتى خراپترى گوتبوو، گوتبووى: ئه‌مانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فیكرى ناوچه‌یى و قه‌ومایه‌تیان هه‌بوو، رازى نه‌بوون له گه‌ڵ ئێمه‌دا بن، ده‌یانویست رێكخراوى ناوچه‌یى سه‌ر به‌خۆیان هه‌بێ.)و نه‌هاتۆته ریزمانه‌وه!!
تیاچوونى ده برام پێچاتره له...خوشكێ:
شه‌وێكى تر پێكه‌وه دانیشتبووین پێكه‌وه و باس هات به‌باسدا، وپێم گوت: ئێمه وامان ئه‌زانى تۆ ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیت، له‌به‌ر ئه‌وه چاوه‌روانى ئه‌وه‌ت لێ نه‌ده‌كرا كه هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو نهێنیانه بدركێنیت!! چه‌ند باسێكى زیندانى ئه‌منى سلێمانیم بۆگێرایه‌وه، و گوتم: زۆر حه‌یف بوو بۆ تۆ كه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ت تووش كرد!!
ئه‌ویش ئه‌و قسانه‌ى منى پێ ناخۆش بوو، زۆر پێى تێكچوو، به‌ڵكو به‌ته‌واوى ئێشى پێ گه‌یشت!! و گوتى: كه منیان هێنا بۆ ئه‌منى (مدینه الثوره)كۆرێكم دى كوژرا بوو، به‌ته‌واوى وامزانى موحه‌ممه‌د سامه‌رائییه، له‌دڵى خۆمدا گوتم: كه‌مادام ئه‌و شه‌هید كرابێ هه‌رچى شت هه‌یه ئه‌یكه‌مه ملى ئه‌و، با ئه‌و خوشكانه‌شمان ئازار نه‌درێن، و به‌ر په‌لامار و هه‌ڵمه‌تى ئه‌و بێ غیره‌تانه نه‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر ده‌برایش شه‌هید بكرێ هێشتا ئه‌وه‌م پێ چاتره تا ئابروو تكاندنى خوشكێ، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌ر به ئازاردان و ئابروبردنى خوشكان هه‌ره‌شه‌ى لێ ده‌كردم!!
گوتم: ویستوویه‌تى خاڵى لاوازیت بدۆزێته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ر ته‌نیا بۆ هه‌ره‌شه بووبێت، تا تۆى پێ بترسێنێت!!
گوتى: نه‌وه‌ڵلا، له‌كانگاى دڵیه‌وه ده‌هاته ده‌ر، چونكه خۆم گوێم له زریكه‌ى چه‌ند خوشكێكه‌وه بوو كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌دران.. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه ف‌سه‌ره‌ى بۆ پرسیار كردن له‌من دانرابوو، پێى گوتم: تۆیش وه‌ك حاجى سه‌ببارى سامه‌رائى مه‌كه، دوو رۆژ هه‌ڵمان واسى، و كاره‌بامان لێدا، و كێبڵ كاریمان كرد، هه‌ر ده‌یگوت: ئاگام له‌هیچ نییه.. تا خێزانه‌كه‌یمان هێنا و ده‌ستمان دایه كراسه‌كه‌ى رووتى بكه‌ینه‌وه، وه‌ك ژن ده‌ستى به‌گریان كرد!! و گوتى: واز له ژنه‌كه‌م بێنن، چیتان ده‌وێت پێتان ده‌ڵێم!!
ئه‌فسه‌ره‌كه پێى گوتم: تۆیش وه‌ك ئه‌و مه‌كه، با خێزانه‌كه‌ت نه‌هێنین، چونكه ده‌زانین خێزانه‌كه‌ت نۆ به‌ش له‌ده‌به‌شى كاره‌كانت ده‌زانێ و ئاگاى لێیه‌تى!!
منیش گوتم: ئه‌وخوشكانه‌ى سوریا له‌زیندانه‌كانى حافز ئه‌سه‌دا ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر و هه‌ندێكیان سكیان پر بوو، ئایا لاى تۆ ئه‌وانه به‌داوێن پیس و بێ نرخ داده‌نرێن؟! له شه‌رعى خوادا كاتێ ئافره‌ت تاوانباره كه به‌ئارزوى خۆى گوناح بكات، به‌ڵام كاتێ به زۆر پێیان كرد، هیچ تاوانێكى نییه‌و له‌گوڵ كاڵترى پێ ناگوترێ.. هه‌رچه‌ند شتى وا له‌توانا به‌ده‌ره، به‌ڵام ئینسان ده‌بێ بیخاته پێشچاوى ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئافره‌تێ ده‌ست درێژى نه‌كرێته سه‌ر ێه‌د خانه‌واده سه‌رگه‌ردان بكرێ؟! له فیقهى ئیسلامی‌دا گیان له‌پێش نامووسه‌وه‌یه، واته: ئه‌گه‌ر كابرایه‌ك زۆریان لێ‌كرد و گوتیان: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌دا زینا نه‌كه‌یت ده‌تكوژین، و لێیشى روون بوو ده‌یكوژن زیناكه ده‌كات و هیچ گوناهیشى ناگات! به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوتیان: ئه‌و پیاوه نه‌كوژى ده‌تكوژین، نابێ بیكوژێ، چونكه چ جیاوازییه‌كى هه‌یه ئه‌م بكوژرێ یا ئه‌و؟!
من پێم وایه له‌م جۆره جێگایانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵ له‌پێشتره تا ته‌نیا كه‌سێك، وه قبووڵكردن ونه‌كردنى هه‌رشتێ ده‌بێ له روانگه‌ى شه‌رعه‌وه بێ، هیچ موسڵمانێ ناتوانێ قبووڵى بكات: پیاوێكى نامه‌حره‌م به‌چاوى خیانه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت بۆ كچه‌كه‌ى یا خوشكه‌كه‌ى بروانێ، به‌ڵام كاتێ نیكاحى ده‌كات مناڵیشى لێى ئه‌بێ هیچ پێى نا ره‌حه‌ت نییه، بۆچ؟ چونكه به‌پێى شه‌رع گوناهبار نابێ، راسته ئێمه پێمان ناخۆشه زوڵممان لێده‌كرێ، به‌ڵام له‌م لاكه‌ى تریانه‌وه سه‌یر بكه‌ین، ئایا ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه له كاتى ده‌ست دریژیكردنا له‌و حاڵه‌تانه‌دا هیچ گوناهبار ده‌بێ؟! ئه‌گه‌ر گوناهبار بوو، قبووڵ نه‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوناهبار نه‌بوو، كه گوناهباریش نابێ، و له‌نه‌زه‌رى شه‌رعه‌وه پاك و به‌حورمه‌ته، ئیتر بۆ كارێك بكه‌ین سه‌دان نامووسى تر بكه‌ونه مه‌ترسیه‌وه؟ ئه‌بێ هه‌ركه‌س له ئێمه پێش ئه‌وه‌ى برواته هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌لانه له خۆى بپرسێ، تا له‌كاتى ته‌نگانه‌دا ئه‌م گۆبه‌نده‌ى بۆ دروست نه‌بێ.
زه‌كه‌ریا گوتى:وه‌ڵلا دروسته، و قسه‌یه‌كى ته‌واوه..به‌ڵام دكتۆر هه‌ر نه‌ى سه‌لماند..
برا كوژراوه‌كان:
گوتم: ئه‌و برایانه چۆن كوژران و كێ بوون؟
گوتى: له‌نزیك باقوبه‌دا حاجى ێه‌ببار باخێكى هه‌بوو، موحه‌ممه‌د سامه‌راییش سه‌رمایه‌ى دابویێ، تا ئه‌و برایانه‌ى له‌سه‌ر بازى هه‌ڵدێن و را ده‌كه‌ن، له‌وێ بحه‌وێنه‌وه، و له‌كێلگه كه‌یشا كار بكه‌ن، كێلگه‌كه رێك وپێك كرابوو، دره‌ختى باشى تیا نێژرابوو، كشت وكاڵێكى تیا كرابوو، هه‌نگیشى تیا په‌روه‌رده ده‌كرا، خانوویه‌كى خۆشكیله‌ى تیا دروست كرابوو..
براده‌رێك به‌ناوى موحه‌ممه‌د زیا(محمد ضیا‌ء ا‌لدین) ده دوانزه چه‌كى ده‌ست كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ سه‌د قومبه‌ڵه‌ى ده‌ستیدا، له‌و كێڵگه‌یه‌دا شار دبوونیه‌وه، - ئه‌گه‌ر بڵێیت وه‌ڵلاهى كاتى خۆى پێم گوت: بابه‌گیان! پیاوى چاكبه، ئه‌وچه‌ك و قومبه‌لانه له‌ناو ببه، چونكه ئێمه ناتوانین هیچ سوودێكیان لێ وه‌ربگرین، به‌ده چه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به‌حكۆمه‌تێكى تا دندان پرله‌چه‌ك چیمان پێده‌كرێ له‌ناویان ببه، به‌ڵام به گوێى نه‌كردم، تا ئاوه‌هاى لێهات!!
گوتى: كه ئه‌وكێڵگه‌یه باسكرا و پێى زانرا، ته‌نیا دوو براى تیا مابوو، كه چووبوونه سه‌ریان خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌دابوو، ته‌قه‌یان كردبو، تا توانیبوویان شه‌ریان كردبوو، نا زانم چه‌ند ئه‌منیان كوشتبوو، به‌ڵام هه‌ردووكیان شه‌هید كرابوون..خوا گیانیان به‌به‌هه‌شت شاد بكات.
گوتم: ئه‌وباخه چۆن دۆزرایه‌وه؟
گوتى: پاش ئه‌وه كه حاجى ێه‌ببار له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه خۆىگرت، و پاشان خێزانیان هێنابوو ئیعتیرافى كردبوو، باسى ئه‌و باخه‌یشى كردبوو.
گوتم: چیت كرده ئه‌ستۆى موحه‌ممه‌د سامه‌رائى؟
گوتى: هه‌رچى شت هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه كه لێپرسراوى به‌شى ئابوورى وراگه‌یاندنه، و ئه‌ندامى به‌شى به‌رێوه به‌رایه‌تیشه، زۆر به‌گه‌رمى باسى (سه‌عد زه‌كى)یان لێ ده‌پرسیم.. منیش گوتم: بابه! ئه‌و پیاوه هه‌ر له‌عیراقدا نه‌ماوه، گوتیان: ده‌زانین رۆیشتووه بۆ ئێران، و هاتۆته‌وه بۆ عیراق، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو عیراقدایه و ده‌بێ پێمان بڵێیت له‌كوێیه؟
پێم گوتن: وه‌ڵلاهى موحه‌ممه‌د سامه‌رائى به‌كورێكى سووریدا ناردى بۆ ئه‌رده‌ن( ئالێره‌دا ده‌یتوانى ناوى هیچكام له‌محمد سامرائى وكوره سوریاییه‌كه نه‌هێنێ، و ته‌نیا بڵێ لێره نه‌ماوه و رۆیشتووه بۆ ئه‌رده‌ن). و ئه‌مانه‌م هه‌موو كرده ئه‌ستۆى موحه‌ممه‌د سامه‌رائى یه‌وه..