دواینرۆژى ته‌نیایى:
له‌رۆژى چوارشه‌ممه‌ى بیست و دووى مانگى چوارى هه‌شتا و حه‌وتا، واته: دوو مانگى ته‌واو به‌سه‌ر مانه‌وه‌م له به‌غدادا، ته‌قه‌ى قوفڵه‌كان هات، ده‌رگاكه كرایه‌وه، ئه‌بو دیرع و مه‌جید و ئه‌منێكى نه‌ناسراو بوون، كامێره‌یه‌كى فلاشیان پێ بوو، ئه‌بو دیرع گوتى: بوه‌سته باوێنه‌یه‌كت بگرین، منیش ده‌م به‌بزه و لێو به‌خه‌نده وه‌ستام، و وێنه‌یه‌كیان گرتم، ئینجا ئه‌بودیرع گوتى: ئه‌وه له‌م ژووره‌دا هه‌ر به‌ته‌نیایت؟
گوتم: به‌ڵى.
ئه‌ڵبه‌ت به تووره‌ییه‌وه رووى كرده مه‌جیدى ئه‌من و گوتى: چۆن ته‌نیایه؟ كێ گوتى: به ته‌نیا داى بنێن؟ به زویرییه‌وه له‌ته‌ك مه‌جیدا قسه‌ى ده‌كرد!!
ئه‌منه‌كه‌ش گوتى: گه‌وره‌م! ئێمه فه‌رمانمان پێكراوه!!
گوتم: بۆ زیاده ئاگاداریت، ئه‌وه په‌نجاو هه‌شت رۆژى ته‌واوه من به‌ته‌نیام! دوو رۆژیش حاجى ره‌شید له‌ته‌كما بوو، ئه‌وه شه‌ست رۆژى ته‌واوه لێره‌م..
گوتى: یه‌عنى ئه‌وه دوومانگى ته‌واوه به‌ته‌نیا لێره‌دایت؟! چۆن شتى وا ده‌بى؟
گوتم: وه‌ڵڵا بووه، خوا هه‌ق بسێنێ.. وام داناوه له ئه‌شكه‌وتا چله ده‌كێشم!! به‌ڵام جیاوازیم له‌گه‌ڵ چله كێشاندا ئه‌وه‌یه:
1. ئه‌وان ته‌نیاچل رۆژ له‌وته‌نیاییه‌دا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام من شه‌ست رۆژ ماومه‌ته‌وه!
2. ئه‌وان به خۆشى خۆیان وبه‌ویستى خۆیان ده‌رۆنه ئه‌شكه‌وته‌وه، و من به‌زۆر هێنراوم!!
هه‌رچه‌ند من وه‌ك تاكتیكێك ده‌هاته پێش چاوم تا حه‌قیقه‌تێك، به‌ڵام له رواڵه‌تا ئاواى پیشان دا..
گوتى: یه‌ڵلا بۆ ده‌ره‌وه.. برۆره ژووره‌كه‌ى دكتۆره‌وه!! ئاى له‌دڵه‌وه چه‌ندم پێ خۆش بوو!! به‌ڵام له رواڵه‌تدا وام پیشان نه‌دا و گوتم: نارۆمه لاى دكتۆر!!
گوتى: نابێ ده‌بێ بچیته ئه‌و ژووره..
گوتم: ئاخر پێم خۆش نییه برۆمه لاى دكتۆر!! بم نێره ژووره‌كه‌ى حه‌سه‌ن شه‌مێرانى..
گوتى: ژووره‌كه‌ى حه‌سه‌ن خه‌ڵكى زۆرى تیایه، برۆ بۆ لاى دكتۆر..
ئیتر رۆیشتمه ژووره‌كه‌ى دكتۆر، دیتم سێكه‌سن: دكتۆر عیێام و موحه‌ممه‌د سامه‌رائى(م. س)، و زه‌كه‌رییاى سوورى(ز. س). دكتۆر وموحه‌ممه‌د ئه‌ملاولایان ماچ كردم، به‌ڵام كۆره سوریاییه‌كه ته‌نیا ته‌وقه‌ى له‌ته‌كا كردم!!
ژوورى بیست و یه‌ك:
هاوه‌ڵه‌كانى ژوورى بیست ویه‌ك لێیان پرسیم: چه‌ند رۆژ ته‌نیا بوویت؟
گوتم: بڵێن: چه‌ند مانگه؟! دوو مانگى ته‌واوه به‌ته‌نیام!!
زس گوتى: چۆن توانیوته خۆت بگرى؟
گوتم: برام! واقیعێكه و تێىكه‌وتووین!، ئه‌گه‌ر ئینسان خۆى بۆ نه‌گیرێ ده‌بێ یا شێت ببێت، یا خۆى بكوژێت، شێتى رووخان ده‌نوێنێ، و خۆكوشتنیش جه‌زاكه‌ى ئاگرى جه‌هه‌ننه‌مه!! ده‌ى بۆ خۆ رزگاركردن له ناره‌حه‌تییه‌كى كۆتاییىدار ماقووڵ نییه ئینسان خۆى بخاته ناو ئازار و سزاى هه‌میشه‌یى دۆزه‌خه‌وه!!
گوتى: نا، نا من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم ئینسان خۆى بكوژێ..
گوتم: ئه‌ى تۆ چه‌ند به‌ته‌نیایى مایته‌وه؟
گوتى: من وام ئه‌زانى، كه‌س له‌من زیاتر به‌ته‌نیایى نه‌ماوه‌ته‌وه!! كه‌چى تۆ له‌من زیاتر ماویته‌وه!! گوتى: من چل و دوو رۆژ به‌ته‌نیایى مامه‌وه، به‌ڵام وه‌خت بوو دیق بكه‌م، و شێت ببم!! له‌سه‌رى چل هه‌مین رۆژا وازم له‌خواردن هێنا، هه‌ر خواردنێكیان بۆ ده‌هێنام وه‌رم نه‌ده‌گرت و ده‌مگوت: ناخۆم!!
هه‌ره‌شه‌و گوره‌شه‌ى زۆریان لێ ده‌كردم وده‌یان گوت: چۆن ده‌توانى واز له‌خواردن بێنیت و مان بگریت؟! نازانى مان گرتن له‌زیندانا قه‌ده‌غه‌یه و به‌تاوانێكى گه‌وره دا ده‌نرێت، و حوكمه‌كه‌ى هه‌ڵواسین و كوشتنه و هه‌ركه‌س كارى وا بكات چاوپۆشى لێ ناكرێت؟!
گوتى: منیش پێم گوتن: ئه‌گه‌ر سزاى تاوانم كوشتنه بم كوژن، خۆ ئه‌گه‌ر وایش نییه، به‌ته‌نیا دام مه‌نێن! چونكه ئیتر تواناى خۆ گرتنم نه‌ماوه، بۆیه مانیشم گرتووه تا بم كوژن، و له‌م ته‌نیاییه رزگارم ببێ!!
بۆ سبه‌ینێ ئه‌بودیرع هات وگوتى: به‌شه‌ره‌ف سبه‌ینێ ده‌تگوێزینه‌وه ده ئیتر نانه‌كه‌ت بخۆ، منیش لاى ئه‌و گوتم: باشه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ش نانم نه‌خوارد، ئیتر بۆ رۆژى دوایى هێنامیان بۆ ئێره. زۆرم پێ سه‌یره چۆن تۆ ئیداره‌ت كردووه؟! چۆن توانیوته بژیت؟!
گوتم: منیش زۆر ناره‌حه‌ت بووم به‌ڵام كه‌ده‌سهڵات نه‌بوو چارچییه؟ ده‌بێ ئینسان خۆى بگرێ، ئینجا هه‌ركاتێكیش زۆر بێتاقه‌ت ببومایه به‌ده‌نگى به‌رز قورئانم ده‌خوێند، و به‌وجۆره خه‌مى دڵى خۆم به‌با ده‌دا، له‌وكاته‌شدا كه‌مێك قورئانم خوێند.
گوتى: ئه‌مه تۆ بووى به‌ده‌نگى خه‌مباره‌وه ئه‌و قورئانه‌ت ده‌خوێند؟!
گوتم: به‌ڵێ..
گوتى: ناوبه‌ناو ئه‌م ده‌نگه حه‌زینه‌م ده‌بیست، هه‌موو گیانم ده‌كرد به گوێ و دڵم زۆر پێى ده‌كرایه‌وه..
گوتم: سوپاس بۆ خوا..
له‌گه‌ڵ دكتۆر عیسامدا:
رۆژێك له دكتۆرم پرسى: ئه‌رێ دكتۆر خۆ من له‌ته‌كتانا نه‌بووم، بۆچ ناوى منت هێنا؟ تۆ بۆ له‌خوا نه‌ترسایت؟ ئاخر ده‌زانى چه‌نده ئازارى لاشه‌یى و ده‌روونیم پێ چێژراوه؟ ماڵ ومنداڵم چه‌ند ناره‌حه‌ت بوون؟!
گوتى: كاكه گیان! باوه‌رت هه‌بێ زۆر به‌ساده‌یى ناوى تۆم هێناوه، به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه ده‌بێ بیزانیت، ئه‌وه‌ش تاوانى منى تیا نه‌بووه!!
گوتم: چۆن؟
گوتى: كاتى خۆى من له‌هه‌ولێر بووم، مه‌لا ....ى .......ى، و مه‌لا ...ى...، و مه‌لا ... .... هاتن بۆ ماڵمان، ئه‌مانه ده‌زانى كێ هێنابوونى بۆ ماڵمان؟
گوتم: نه‌وه‌ڵلا..
گوتى: جه‌نابى دكتۆر ...... هێنابوونى.. هاتنه ماڵه‌وه و دانیشتن، پاش ماوه‌یه‌ك د...... گوتى: من كه‌مێ كارم هه‌یه، ده‌بێ برۆم، منیش هه‌ستام و خوا حافیزیم كرد، له‌دالاَنه‌كه‌دا لێى تووره بووم وگوتم: تۆ له‌خوا نه‌ترسایت؟ بۆچ كارى وات كرد؟ بۆچ ئه‌م پیاوانه‌ت بۆ ماڵى ئێمه هێنا؟ خۆهیچیان ماڵى ئێمه‌یان نه‌ده‌زانى؟!
ئه‌ویش گوتى: به‌خوا، به‌قورئان خۆیان زانیویانه و به‌زۆریش منیان هێناوه!!
گوتم: تازه هه‌رچى بڵێم بێ سووده، له‌پاش باران كه‌په‌نك.. چیت پێ بڵێم؟ ئیتر ئه‌و رۆیشت و منیش گه‌رامه‌وه بۆ لاى سێكه‌سه‌كه‌ى تر.. ئه‌م سێ كه‌سه به‌حساب بۆ ئه‌وه هاتبوون كه‌من له‌رێكخراوه‌ى په‌یوه‌ندى زانایان(رابطة العلما‌ء )دا ببمه هاوكاریان. هه‌رچیم زانى پێم گوتن، ئامۆژگارییه‌كى زۆرم كردن، بۆ نموونه گوتم: بنیاده‌م ئه‌گه‌ر بییه‌وێ كارێ بكات پێویسته سه‌ر به‌خۆیى خۆى تیا بپارێزێ، چونكه یارمه‌تى وه‌رگرتنى بێ قه‌ید و شه‌رت، چاوله‌به‌رى به‌شوێنه‌وه‌یه، و ده‌بێته هۆى جڵه‌و له‌ده‌ست دان، و نه‌هێشتنى سه‌ربه‌خۆیى..
هه‌ره‌ها پێم گوتن: ئه‌زموون و تاقیكارى سه‌لماندوویه‌تى: ئه‌وه‌ى ئێوه پشتى پێ ده‌به‌ستن، شیاوى پشت پێ به‌ستن نییه!! چونكه خه‌ڵكى تر پێش ئێوه تا توانى یارمه‌تی دان، به‌ڵام ئه‌وان غه‌دریان لێ كرد، دڵنیابن ئه‌و غه‌دره‌ش له ئێوه ده‌كات، پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ فه‌رموویه‌تى: ئیماندار له‌كونێكا دوو جار ناگه‌زرێ (أخرجه البخارى في كتاب الأدب برقم:5668 عن أبي هريرة عن النبي صل الله علیه وسلم أَنه قَال : لا يلدغ المؤمن من جحر واحد مرتين )
پێم گوتن: من وه‌ك تاكه كه‌سێكى موسڵمان ئه‌م ئامۆژگارییه‌تان ده‌كه‌م. (م، ش) گوتى: كاكه‌گیان! تۆ ته‌نیا نیت، و به‌ڵكو له كۆمه‌ڵدا ده‌ژیت و كۆمه‌ڵێكى رێك و پێكیشت هه‌یه، بۆچى نازانین تۆ دێیت بۆ سلێمانى و ده‌چیته ماڵ بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین، و حه‌سه‌ن پێنجوێنییه‌وه؟! ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌ك كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵمانا بن!!
گوتى: منیش پێم گوتن: برواتان هه‌بێ من كۆمه‌ڵم نییه، و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى رامیاریشم به‌حه‌سه‌ن پێنجوێنییه‌وه نییه، ئه‌و پیاوه كاتى خۆى له زانكۆدا قوتابى باوكم بووه، و خۆشى ویستووه، بیستبووى نه‌خۆشه‌و له‌جێگه‌دا كه‌وتووه منى راسپارد تا له‌بیاتى خۆى سه‌ردانى بكه‌م، چوونى من بۆلاى ئه‌و ته‌نیا ئاوه‌ها بووه.. به‌هه‌رحاڵ ئێمه له قسه‌كانمانا یه‌ك نه‌كه‌وتین و ئامۆژگارییه‌كانى منیان به‌دڵ نه‌بوو، ئیتر هه‌ستان و رۆیشتن.
# # #