ئه‌بوسه‌باح:
كابرایه‌كى فره‌بڵێ هه‌بوو، هه‌موو به‌یانییه‌ك ده‌هات، و له‌ده‌رچه‌ى ده‌رگاكانه‌وه ته‌ماشاى ژووره‌كانى ئه‌كرد، وده‌ستى به‌قسه‌و گاڵه گاڵ ئه‌كرد، ده‌یگوت: په‌تووه‌كان هه‌ڵبگرن، ئاوه‌ها پاك وته‌میز بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه زۆر فره بڵێ بوو من چاره‌م نه‌ده‌ویست، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و بگاته ژووره‌كه‌ى من خێرا په‌تووه‌كانم ده‌ق ئه‌كرد و به‌دیوارى ئاو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵم ده‌واسین، ئه‌گه‌ر له‌وناوه‌شدا رۆژنامه‌یه‌ك یا شتێ ببوایه خێرا لام ئه‌برد، تا بوارى قسه‌كردنى نه‌مێنێ، و زوو بروا..به‌ڵام ئه‌و قسه‌ى خۆى هه‌ر ئه‌كرد، و قیرائه‌تى خۆى تێك نه‌ئه‌دا..
رۆژێكیان له‌دڵى خۆما گوتم: ئه‌گه‌ر ته‌گبیرێكى لێنه‌كه‌م ئه‌م پیاوه وازناهێنێ و به زۆر بڵێیى خۆى مێشكمان ده‌بات.. كه‌ده‌رچه‌ى ده‌رگاكه‌ى كرده‌وه گوتى: ها حه‌سه‌ن!!
منیش گوتم: ها، چییه؟ بڵێ: سه‌لامون عه‌له‌یكوم، تا منیش پێت بڵێم: وه عه‌له‌یكه‌سسه‌لام!!
بزه‌یه‌ك گرتى و هیچى نه‌وت، به‌ڵام قیرائه‌ته‌كه‌ى خۆى تێك نه‌دا، وه‌ك عاده‌تى خۆى گوتى: په‌تووه‌كانت هه‌ڵ بخه با پاك بن!!
منیش گوتم: تۆ هه‌ر باسى پاك وته‌میزى ده‌كه‌یت، ئێمه سپێ خواردینى، ده‌رمانى سپێ بێنه..
ئه‌وى راستى بێ له‌و سه‌ره‌تایه‌وه نه‌بێ شه‌ش حه‌وت دانه‌یه‌كى سلێمانیم تیا مابوو، ئه‌ویش شه‌وانه جله‌كانم ده‌دۆزى و ده‌مكوشتن، چونكه ژوورى ته‌نیاییه‌كان سپێیان نه‌بوو ئیتر ئه‌سپێم تێ نه‌ده‌هاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه سپێم تیا نه‌مابوو. له‌سلێمانى ده‌رمانى سپێیان به‌كه‌س نه‌ده‌دا، منیش بۆیه ئه‌و داوایه‌م كرد تاته‌ریق ببێته‌وه و جارێكى تر باسى پاك وته‌میزى نه‌كات، چونكه وامزانى لێره‌ش ده‌رمان ناده‌ن! به‌ڵام كابرا زۆر سه‌رى سوورما و گوتى: پێم سه‌یره تۆ وا ده‌ڵێیت!! لێره ئه‌سپێ نییه، (مه‌جید)ى ئه‌منى له‌گه‌ڵا بوو، به مه‌جیدى گوت: برۆ هه‌رئێستا مه‌ڵهه‌مێكى بۆبێنه.
ئه‌ویش رۆیشت مه‌ڵهه‌مێكى هێنا و گوتى: رۆژى جارێك خۆتى پێ چه‌ور بكه، به‌م جۆره ئه‌و قسه‌ى بریم.. به‌ڵام له‌و جاره به‌دواوه هه‌ركاتێك بهاتبایه سه‌لامى ئه‌كرد و موحه‌به‌تێكى زۆرى ده‌نواند، وه‌ك ئه‌وه به‌زه‌یى پیاما بێته‌وه!!
رۆژێ له مه‌جیدم پرسى: ئه‌مه كێیه؟ گوتى: ئه‌وه ئه‌بو سه‌باحه، لێپرسراوى ئه‌م ژووره ته‌نیاییانه‌یه!! له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا جارێك ێابوونێكى ره‌قى و سابوونێكى جلىیان ئه‌داینێ.. له‌گه‌ڵ ئسفه‌نجێكیشدا بۆ شۆردنى قاپى چێشت وخۆرشته‌كان. هه‌ر به‌و ێابونانه ناو به‌ناو له‌ئاوده‌سته‌كه‌دا خۆمم ده‌شۆرد!!
سووره‌تى ئه‌لحه‌دید:
له‌وكاته‌دا كه له‌ژووره ته‌نیاییه‌كاندا بووم به‌تایبه‌ت ژوورى 24 وه‌ك بولبولى ناوقه‌فه‌زم لێ هاتبوو، به‌دڵێكى خه‌مبار و ده‌نگێكى ماته‌مه‌وه ده‌مچریكاند و ئه‌م ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته‌ى سوره‌تى ئه‌لحه‌دیدم ده‌خوێنده‌وه: :" اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا وَفِي الْآَخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (20) سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (21) مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (22) لِكَيْ لَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آَتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ" الحديد/ 23 .
واته: باش بزانن ژیانى دنیا بریتییه له‌گه‌مه‌و گاڵته وجوانى و خۆ هه‌ڵكێشان له‌ناو یه‌كترا و زۆركردنى ماڵ ومنداڵ – ده‌زانن ئه‌وه‌ش وه‌ك چى وایه؟- وه‌ك بارانێك وایه گژو گیایه‌كى جوانى پێ سه‌وز ببێ و كافر پێى دڵخۆش و شادمان ببێ، پاشان هه‌ڵچێ و شه‌وق په‌یا بكات، دوایى زه‌رد ده‌بێ، و پاشان ده‌بێته قنگه‌ڵاش و، - جا ئه‌وخۆشىو جوانى وسامان ومنداڵ زۆرییه له‌رۆژى قیامه‌تا لێ پرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ره ئه‌وكاته – له‌دوا رۆژا یا سزا‌و ئازارى سه‌خت و به‌سوێى دۆزه‌خ چاوه‌روانتان ده‌بێ، یا چاوپۆشى و لێخۆشبوو‌ن و ره‌زامه‌ندى له‌لایه‌ن خواوه، - جا ئاگاتان له‌خۆتان بێ – ژیانى دنیا كاڵاى سه‌ركه‌شى و یاخى بوونه، - یاخى نه‌بن – بۆلێخۆشبوونى خوایى پێشبركێ بكه‌ن، و بۆ ئه‌و به‌هه‌شته‌ى پانى وبه‌رێنییه‌كه‌ى به‌قه‌د به‌رێنى ئاسمان و زه‌وییه، و بۆ ئه‌وانه ئاماده كراوه كه‌باوه‌ریان به‌خواو پێغه‌ممه‌ره‌كانى هێناوه، ئه‌وه‌ش فه‌زڵى خوایه، و ده‌یدا به‌وانه‌ى مه‌یلى باوه‌رهێنانیان هه‌بێ، خوا خاوه‌ن فه‌زڵى گه‌وره‌و مه‌زنه، هه‌ر موسیبه‌ت و ناره‌حه‌تییه‌كتان تووش ببێ، یاله‌زه‌وىو ده‌روونى خۆتانا رووبدات، پێش ئه‌وه‌ى بیهێنینه دى له له‌وحول مه‌حفوزدا هه‌یه‌و نووسراوه، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌لاى خواوه ئاسانه، تاخه‌فه‌ت بۆ شتێ نه‌خۆن كه له‌كیستان چووه، و له‌خۆ باییش نه‌بن به‌وه‌ى پێتان دراوه. بێگومان ئه‌وه‌ى خۆ به‌زلزان و فیزاویه خوا خۆشى ناوێ.. "
كاتێ كه قورئانه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه واتاى ئایه‌ته‌كان سه‌بووریان بۆ ده‌هێنام و دڵخۆشیان ده‌دامه‌وه، له‌و كاته‌دا كه قورئانه‌كه‌م به ئاوازه‌وه ده‌خوێند بیرى ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌م ده‌كه‌وته‌وه كه بۆ جوانى له ناو قه‌فه‌ز كراون، له‌ویادا بریارم دا: هیچ گیاندا‌رێك بۆ خۆشى و رابواردنى خۆم نه‌كه‌مه ناو قه‌فه‌زه‌وه، هه‌رچه‌ند قیاسى خۆم له‌گه‌ڵ بولبولى ناو قه‌فه‌زه‌كاندا هاوكێشه‌یه‌كى لاسه‌نگه، چونكه ئه‌وان نازدارن و هه‌میشه خزمه‌ت ده‌كرێن، ئێمه وه‌ك دیلێك گیرابووین و وه‌ك دو‌ژمنێك سه‌یر ده‌كراین، به‌ڵام له وه‌دا یه‌كمان ده‌گرته‌وه كه هه‌ردووكمان ئازادیمان لێ زه‌وت كرابوو..
ته‌نیایى:
ماوه‌ى دوو مانگ قورئانم لا نه‌بوو، پاشان له مانگى چواردا داواى قورئانێكم كرد بۆیان هێنام، به‌شى زۆرى كاته‌كانم به ده‌وركردنه‌وه و له‌به‌ركردنه‌وه‌ى قورئانه‌وه به‌سه‌ر ئه‌برد، كاتى خۆى قورئانێكى زۆرم له‌به‌ر بوو، به‌ڵام له بیرم چووبووه‌وه، ئه‌وه هه‌لێكى باش بوو بۆ له‌به‌ركردنه‌وه‌ى، سووپاس بۆخوا قورئانێكى زۆر، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌وه پێش له‌به‌رم بوو له‌به‌رم كرده‌وه.
حاكمى ته‌حقیق:
له‌رۆژى هه‌ینى 10/4/ 87 دا بوو قوفڵه‌كانیان كرده‌وه، و گوتیان: یه‌ڵلا عه‌ینه‌كیان كرده چاوم و ئه‌منێك ده‌ستى راكێشام و به‌جاده‌ى به‌رده‌م ژووره ته‌نیاییه‌كاندا رۆیشتین، تا گه‌یشتینه فولكه‌یه‌كى بچووك، له‌وێشه‌وه رێك رۆیشتین تاگه‌یشتینه به‌رده‌م ماڵێك كه له‌سه‌ر شێوه‌ى رۆژئاوا دروست كرابوو، رۆیشتینه ژوورێ، منیش هه‌روه‌ك گوتم: عه‌ینه‌كێ ره‌ش كوێرم له‌چاودابوو، كراسێكى ئاودامان(دزداشه‌یه‌ك)م له‌به‌رابوو، ده‌ستێكم به گۆچانه‌كه‌وه بوو، ده‌سته‌كه‌ى تریشم به‌ده‌ست ئه‌منه‌كه‌وه بوو، خانووه‌كه‌ش له‌سه‌ر كورسى بوو، واته: دوو، سێپله له‌حه‌وشه‌كه به‌رزتر بوو، یه‌كێك له هه‌یوانه‌كه‌دا وه‌ستا بوو، گوتى: ها ناوت چییه؟
گوتم: حه‌سه‌ن.
گوتى: باوكت؟
گوتم: موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
گوتى: پێنجوێنى؟
گوتم: به‌ڵێ.
ئاله‌ویادا له‌دڵى خۆمدا گوتم: ئاى پێنجوێنى!!چۆن لێم بوویت به سێبه‌ر ولێم نابیته‌وه؟!ئه‌وه‌ند باست كراوه به‌و له‌قه‌به‌دا ده‌تناسنه‌وه!! له‌وكاته‌دا پێم هه‌ڵكه‌وت، چورتمێكم دا، وه‌خت بوو بكه‌وم. ئه‌وه‌ى پرسیاره‌كه‌ى لێكردم به‌زه‌یى پیاما هاته‌وه، و به عه‌ره‌بى گوتى: گوناحه! چاوى بكه‌ره‌وه!!
ئه‌منه‌كه‌ش عه‌ینه‌كه‌كه‌ى له‌سه‌ر چاوم لابرد، دیتم كابرایه‌كى تێك سمراوى، باڵا ناوه‌ندى، سمێڵ پانى، ناوچاوتاڵ بوو، گوتى: بیبه‌ره ژووره‌وه، ئه‌منه‌كه په‌لى گرتم و بردمى بۆ ژوورێك، پێش ئه‌وه‌ى بچینه ژووره‌وه، به‌لاى راستا ئاورم دایه‌وه سێ ئاره‌تى سه‌رپۆش به‌سه‌رم بینى دانیشتبوون!! دڵم داچڵه‌كى، وا حاڵى بووم ئه‌و خوشكانه‌ن كه‌گیراون، له‌واقیعیشدا هه‌روابوو..
ئینجا بردمیانه ژوورێكه‌وه مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانى و عه‌لى ئیحسان و پێنچ كه‌سى تریشى تیا بوو. له‌ته‌ك كاك حه‌سه‌ندا ئه‌ملاو لاى یه‌كترمان ماچ كرد و ویستمان هه‌ندێ قسه بكه‌ین، ئه‌منه‌كان تێ‌یان گورماندین كه بێده‌نگ بین ، و پێكه‌وه قسه نه‌كه‌ین، ئیتر مه‌گه‌ر به‌چپه، ده‌نا نه‌مان ده‌توانى قسه‌بكه‌ین..
گوتم: ئه‌و سمێل پانه له ئه‌فسه‌ر ده‌چوو تۆ ئه‌یناسیت؟
گوتى: ئه‌وه ناوى ماجیده، و پێى ئه‌ڵێن: ئه‌بو دیرع، ئه‌و ته‌حقیقى له‌من كرد، زۆر له‌ته‌كما باش بوو، ته‌نیا جنێوێكى نه‌دامێ، یا تفێكى لێ نه‌كردم!!
گوتم: سوپاس بۆخوا، ئه‌مه‌ى تۆ پێى ده‌ڵێن: ماجید، و ئه‌وه‌ى منیش پێى ده‌ڵێن: ماجید، هه‌ردویكیان ناوێكیان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا خوایان یه‌كێكه. پاشان له‌دڵى خۆیشمدا گوتم: جنێو و تف بۆ ئه‌وه‌یه كاتێ ئینسان ئیعتیراف نه‌كات، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئیعتیراف بكه‌یت، نه لێت ئه‌ده‌ن، و نه‌قسه‌ت پێ ده‌ڵێن، و نه تفیشت تێ ده‌كه‌ن، تۆیش ئیعترافت كردووه، من ئیعتیرافم نه‌ده‌كرد بۆیه قسه‌ى پێ ده‌گوتم، بۆیه تفى لێ ده‌كردم!! ده‌نا هه‌ر یه‌ك كانزان..
ئه‌م ژووره ژوورى چاوه روانى بوو، پاش ماوه‌یه‌ك بانگ كرام بۆ لاى حاكمى ته‌حقیق، ئیفاده‌و قسه‌كانى منى له‌به‌رده‌ستا بوو، رووى تێ‌كردم و گوتى: ئه‌مه ئه‌و قسانه‌یه تۆ كردووته؟
گوتم: من قسه‌م كردووه، و وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌فسه‌ره‌كه‌م داوه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانم ئه‌وه قسه‌ى منه یان نه؟! چونكه ئه‌وه‌ى ئه‌و نووسیویه‌تى نه‌بۆى خوێندومه‌ته‌وه، و نه هیشتوویه‌تى خۆم بیخوێنمه‌وه، و به‌زۆر ئیمزایشى پێى كردووم. ئیتر نازانم چى نووسیوه؟!
حاكم گوتى: تۆ حه‌سه‌ن پێنجوێنیت؟ گوتم: به‌ڵێ.
گوتى: خوێندنى سه‌ره‌تایت له‌شاره‌كه‌ى خۆت ته‌واو كردووه، و ناوه‌ندى ودوا ناوه‌ندیشت له سلێمانى؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتى: لیسانست له زانكۆى به‌غدا وه‌رگرتووه، و كۆلیجى شه‌ریعه‌ت ته‌واو كردووه؟!
گوتم: به‌ڵێ.
گوتى: له‌ناوچه‌ى پشده‌ر مامۆستاى قوتابخانه‌ى ناوه‌ندى بوویت؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتى: هه‌ر قسه‌كانى خۆتى نووسیوه، و پاش ماوه‌یه‌ك گوتى: برۆ ده‌ره‌وه..
كه‌هاتمه ده‌ره‌وه ئه‌بوو دیرع به ئه‌منێكى گوت: بیبه‌ره‌وه بۆ جێگه‌كه‌ى خۆى.. ئیتر هێنامیانه‌وه بۆ زیندانه تایبه‌تییه‌كه‌ى خۆم!!