مامۆستاحه‌سه‌نى شه‌مێرانى:
ئێواره‌بوو قوفڵه‌كانیان كرده‌وه و بردمیان بۆ ئه‌وبه‌ر جاده‌كه‌وه، له‌به‌رده‌م خانوویه‌كدا وه‌ستاندمیان، دوو كه‌سیان چاو به‌ستبوو به‌منه‌وه بوین به‌سیان، من عه‌ینه‌كم له‌چاوا بوو، ئه‌گه‌ر كه‌مێ سه‌رم به‌رز یانه‌وى بكردایه‌ته‌وه ئه‌وانم ئه‌بینى، به‌ڵام ئه‌وان منیان نه‌ده‌بینى، ئه‌و دوانه‌م نه‌ئه‌ناسى، ئینجا یه‌كێك له ئه‌منه‌كان گوتى: ده خێراكه‌ن، حه‌سه‌ن شه‌میرانى بێنن، گوتیان: حه‌سه‌ن پینجوێنیمان هێناوه!!
گوتى: ئه‌و ناڵێم حه‌سه‌ن شه‌مێرانى ئه‌ڵێم.
زۆرى پێ نه‌چوو هێنایان، شه‌رواڵێكى بیجامه‌ى له‌پێدا بوو، چۆغه‌یه‌كى له‌به‌رابوو بێ پشتێن، به په‌رۆیه‌ك چاوى به‌سترابوو، ئه‌وكاته زانیم كه ئه‌ویش گیراوه! پاشان وه‌ك فارغۆنى شه‌مه‌نه‌فه‌ر یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ستمان به‌یه‌كتره‌وه گرتبوو، بردینیان بۆ خانووه سێ نهۆمه‌كه، نه‌یان ده‌هێشت كه‌س ورته‌ى له‌ده‌م بێته ده‌ر، ئه‌منێك ده‌ستى یه‌كه‌م كه‌سى راده‌كێشا، و منیش چونكه شه‌ل بووم خستبومیانه دواى هه‌موویانه‌وه.
به‌پلیكانه‌ى خانوه سێ نهۆمه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتین، له‌به‌رده‌م ژوورى لێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دا رایان گرتین، گوتیان: رووبكه‌نه دیواره‌كه، و به‌ملاولادا نه‌روانن، چونكه من عه‌ینه‌كم له چاودا بوو، ده‌مزانى ئه‌منه‌كه دوور كه‌وتۆته‌وه یان نه.. كاتێ ئه‌منه‌كه ئه‌ندازه‌یه‌ك دووركه‌وته‌وه ویستم كاك حه‌سه‌ن حاڵى بكه‌م، كه‌من ئیعترافم نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر تۆیش ئیعترافت نه‌كردووه ناوى من هه‌رمه‌هێنه.. بۆیه به‌ئه‌سپایى پێم گوت: نه‌تۆم دیوه‌و نه ئه‌تناسم، تمه‌ز ئه‌منه‌كه گوێى تێوه بوو، به‌عه‌ره‌بى گوتى: ئه‌وه چ ده‌ڵێیت؟
گوتم: تینوومه ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێ كه‌مى ئاوم بده‌یتێ!!
گوتى: باشه..
ئه‌منه‌كه رۆیشت ئاو بێنێت، كه دوور كه‌وته‌وه، گوتم: كاك حه‌سه‌ن! من ناوى تۆم نه‌هێناوه، تۆیش ئاگات له‌خۆت بێ!! یه‌كه‌مجار نه‌ى وێرا وه‌ڵام بداته‌وه و قسه‌بكات، پاش ئه‌وه كه ئاوه‌كه‌م خوارده‌وه، منیان بانگ كرده ژووره‌وه..
دوو زه‌لام دانیشتبوون، یه‌كێكیان باڵا به‌رز و پێكه‌وتوو ، جوانخاس، ناوچاوتاڵ. ئه‌وى تریشیان گرده‌پیاوێكى ره‌شتاڵه‌ى خاوه‌ن به‌زه‌یى بوو. سڵاوێكم كرد گرده‌كه‌یان له‌ژێر لچه‌وه وه‌ڵامى دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وى تر هه‌ر لێویشى نه‌بزواند!!
ئینجا درێژه ناوچاو تاڵه‌كه تۆمار(مه‌له‌ف)ه‌كه‌ى منى كرده‌وه و گوتى: تۆ حه‌سه‌ن پێنجوێنى یت؟
گوتم: به‌ڵى.
گوتى: تۆ له‌ناوچه‌ى پشده‌ر مامۆستا بوویت؟
گوتم: به‌ڵى.
گوتى: له‌رانیه كه‌س ده‌ناسى؟
گوتم: نه‌خێر.
گوتى: چۆن چوار ساڵ له‌په‌ناى رانیه‌دا بوویت و كه‌سى تیا ناناسی؟
گوتم: من پیاوێكى گۆشه‌گیر بووم، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا زۆر تێكه‌ڵ نه‌ده‌بووم.
سه‌رێكى راوه‌شاند و گوتى: له‌و بروایه‌دا نیم..
ئینجا گوتى: بۆرهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین هه‌ر ئه‌و كوره سوور و سپییه، تێك سمراوه باڵا ناوه‌ندییه، كه‌تووكى پێشه‌سه‌رى كه‌مێ رووتاوه‌ته‌وه؟
گوتم: نازانم ئه‌وه یان نه، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌م سیفه‌تانه‌ى تێدایه..
گوتى: ماوه‌ى سێ چوار ساڵ له ئێران بووه، وباوكیشى مه‌لاى مزگه‌وت بوو؟
گوتم: به‌ڵێ ئه‌ویش وه‌ها بوو..
ئیتر له‌سه‌ر ئه‌و باسه لاى دا و گوتى: جا خۆ ئه‌م ئیفاده‌یه‌ى تۆ هیچى تیا نییه!! وه‌ڵلا من به فلسێ نایكرم!!
گوتم: بۆچ تۆ ده‌ته‌وێ ملم به‌په‌تا بكه‌یت؟ چیم زانیوه، ئه‌وه‌م گوتووه..
ئیتر گوتیان: برۆره ده‌ره‌وه..
گوتى: من ئیعتیرافم كردووه:
كه‌من هاتمه ده‌ره‌وه كاك حه‌سه‌ن یان بانگ كرده ژووره‌وه، ئه‌منه‌كه به‌منى گوت: له‌په‌ناى ئه‌م دیواره‌وه دات ده‌نێم، به‌ملاو لاى خۆتا لانه‌كه‌یته‌وه!! پاش ماوه‌یه‌ك كاك حه‌سه‌نیشیان هێنایه ده‌ره‌وه و ئه‌ویشیان له‌ته‌نیشتمه‌وه دانا. به چپه چۆن وچاكیمان كرد، و گوتم: ناوى منیان لێ پرسیویت؟
گوتى: به‌ڵێ، لێیان پرسیوم: چۆن ئه‌ى ناسیت؟ منیش گوتومه: چوار ساڵ له زانكۆدا پێكه‌وه هاو ده‌رز و هاو پۆل بووین، ئه‌وه نه‌بێ ئیتر ناسراویمان نییه..
گوتم: هه‌روا بووه و چاكت گوتووه..
گوتى: ئه‌ى تۆ باسى منیان لێ پرسیت؟
گوتم: به‌ڵێ، به‌ڵام قسه هات به‌قسه‌دا و ناوى تۆیان له‌بیر چووه‌وه، و ئیتر دووباره‌یان نه‌كرده‌وه، و منیش هیچم نه‌گوت..
گوتى: ددانت به هیچا ناوه؟ واته: ئیعتیرافت كردووه؟
گوتم: نه خێر.. هیچمان نه‌بووه تا ددانى پیا بنێم.. ئه‌ى تو
گوتى: من ددانم پیا ناوه‌و ئیعتیرافم كردووه!!
گوتم: چۆن؟
گوتى: لێیان پرسیم: له‌گه‌ڵ دكتۆرا رێكه‌وتن؟
منیش گوتوومه: به‌ڵێ..
گوتم: هه‌ر ئه‌وه‌ت گوتووه؟
گوتى: به‌ڵێ..
گوتم: زۆر گرنگ نییه. ئه‌ى هیچ سزا‌و ئازاریان داویت؟
گوتى: ئه‌وه‌ى لێ ده‌رچێ كه له‌شاره‌كه‌ى خۆمانا لێم دراوه ئیتر زللـه‌یه‌كیان لێ نه‌داوم و قسه‌یه‌كى ناشیرینیان پێ نه‌گوتووم، و تفێكیان لێ نه‌كردووم..
ئێمه كه به‌چپه ئه‌م قسانه‌مان ده‌كرد حه‌ره‌سه‌كه‌مان لێ دوور كه‌وتبوه‌وه، كاتێ هه‌ستى كرد كه به‌چپه قسه ده‌كه‌ین هاوارى لێ به‌رز بووه‌وه و گوتى: بێ ده‌نگى.. ئیتر ئێمه‌ش بێده‌نگ بووین.. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه‌یان برده‌وه بۆ شوێنى خۆى..
حه‌مامی دوو ده‌قیقه‌یی!!:
له‌به‌غدا خواردنمان خراپ نه‌بوو، سه‌ریان بۆ چاك كردین، ریشیان بۆ تاشین، بردینیان بۆ حه‌مام.. به‌ڵام چ حه‌مامێك؟ ته‌نیا دوو ده‌قیقه له‌به‌ر دۆشكه‌كه‌دا بووم، گوتیان: یه‌ڵلا بۆ ده‌ره‌وه..
گوتم: خۆ هێشتا له‌شم ته‌ر نه‌بووه؟
گوتیان: هه‌رئه‌وه‌یه یه‌ڵلا وه‌ره ده‌رێ. تۆ ده‌ته‌وێ لێره‌دا به ئاره‌زووى دڵ خۆت بشۆریت؟ شتى وا نییه. ئێره زیندانه، خۆ ئوتێل نییه!!
گوتم: بۆچ هێناتانم بۆ حه‌مام؟ چ سوودێك له‌و حه‌مامه‌دا هه‌یه؟
به‌تووره‌ییه‌وه گوتى: من ده‌ڵێم هه‌ر ئه‌وه‌یه، زوو وه‌ره ده‌رێ، تا نه‌م كردوویته ده‌ره‌وه!! هاوینه هه‌وارت له ئێمه ده‌وێ!!
پارچه جه‌ریده‌یه‌كم له‌گه‌ڵ خۆدا هێنا بوو، به‌نا چارى به‌و جه‌ریده‌یه خۆم وشك كرده‌وه‌و هاتمه ده‌ره‌وه، بریارم دا ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا ده ده‌قیقه مۆڵه‌تى خۆشۆردنم پێشه‌كى نه‌ده‌ن نه‌رۆم بۆ حه‌مام..
رۆژنامه:
به‌شى زۆرى كاته‌كانمان له‌و زیندانانه‌دا به عیباده‌ت و ویرد و ئه‌وراده‌وه ده‌برده سه‌ر، خوا خوامان بوو دوعاى زۆرتر و قورئانى زیاترمان له‌به‌ر بوایه بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ زیاتربیانخوێنین.. به‌شێكیشم بۆ خوێندنه‌وه‌ى رۆژنامه دیارى كردبوو. هه‌موو به‌یانییه‌ك پێش خۆركه‌وتن له ده‌رچه‌ى ده‌رگاكه‌وه رۆژنامه‌یه‌كى (سه‌وره)ى زمانحاڵى حیزبى به‌عسیان بۆ ده‌خستینه ژووره‌وه!!
ته‌نیا به‌شى حیزبایه‌تییه‌كه‌ى نه‌بێ ئیتر گۆشه‌كانى ترم ده‌خوێنده‌وه، به تایبه‌ت به‌شى هه‌واڵ و رۆشنبیرى و زانیارى و ئه‌ده‌به‌كه‌ى، به‌وه‌شه‌وه هه‌ندێكاتم ده‌برده سه‌ر.
هه‌فته‌و هه‌فته له‌ژێر ناونیشانى ریشه‌كان(الجذور)دا باسى گۆرانى بێژ، یا ئه‌دیب، یا نووسه‌رێكى ده‌كرد، له‌م گۆشه‌یه‌دا ژیانى مه‌حموود قه‌پانچى زۆر سه‌رنجى راكێشام، هه‌ڵوێستێكى زۆر پیاوانه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئینگلیزى داگیر كه‌ره‌وه هه‌بووه، و له‌به‌رامبه‌ر شاڵاوى ئافره‌تانى ئه‌وینداریه‌وه زۆر داوێن پاك و خۆگر بووه، و توانیویه‌تى خۆى له گوناح وبێ ئه‌مرى خوا بپارێزێ..
رۆژنامه حه‌وت لاپه‌ره‌ى له‌سه‌ر نووسى، هه‌ر حه‌وت لاپه‌ره‌كه‌یم به ئاره‌زوومه‌ندییه‌وه خوێنده‌وه.. پاش ئه‌ویش ژیانى مامۆستا موحه‌ممه‌دى كورى مه‌لاى كۆیه..