بۆ زۆر به‌ڕێز مامۆستا حه‌سه‌ن
بۆ چی بابه‌ته‌کانت بابه‌تی رۆحی که‌م پێوه دیاره؟! چونکه له‌م زروفه‌دا زۆر پێویستمان به‌و بابه‌تانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسمدا
ته‌حسین
مامۆستا ته‌حسینی به‌رێز! پاش سڵاو..
له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێ هۆ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌بێ:
یه‌كه‌م : من ئێستا له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ماددییه.
دووه‌م: هیچ دووریش نییه كه بیست ساڵی ره‌به‌قه له‌دۆست وبرایانی گیانی به‌گیانیم دابرِاوم ئه‌و دوورییه كاریگه‌ری خۆی دانه‌نابێ..
سێ یه‌م: له‌وانه‌یه جاران نووسینه‌كانم زۆر به‌كه‌می باسیان له‌مه‌سه‌له‌ی نیقاشی فوقه‌هاو زانایانی شه‌رعزانه‌وه كردبێ،و ته‌نیا په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه هه‌بووبێ، ئه‌ویش كه‌ره‌سه‌كه‌ی كۆمه‌ڵێ شتی عاتیفییه كه ده‌بێ ئیحساساتی خه‌ڵكی ببزوێنێ تا بیان خاته‌گه‌ر و له‌وحاڵه‌تی خه‌واڵووییه‌وه بێداریان بكاته‌وه.. ئه‌وكاته هه‌ڵگرانی ئه‌م په‌یامه له‌كوردستاندا هه‌ر زۆر كه‌م بوو. به‌ڵام ئێستا سوپاس بۆخوا زۆر بوون وپێویستیان به‌شتانێكی تر هه‌یه كه له‌ناحییه‌ی فیقهیی و حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌وه لێی ئاگاداربن و سه‌ریان لێ نه‌شێوێ..
چواره‌م: ئێستاش نووسینه‌كانم رۆحیان زۆره و به‌ڵام مه‌سایلی ته‌حقیق وعیلمی تیایاندا زیاتره تا مه‌سه‌له عاتیفییه‌كان.. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر تۆ ته‌ماشای ئه‌م بابه‌تانه بكه‌یت وابزانم هیچیان له‌بابه‌ته‌كانی هه‌شتاكان كه‌متر نییه:
1- ئه‌ی برا.. 2- كوێرێكی بینا .. 3- ئه‌جه‌ل.. 4- به‌رهه‌می ته‌قوا.. 5- بییرهێنانه‌وه.. 6- بڵێسه.. 7- دڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشێك.. 8- چۆن خوا هیدایه‌تی دایكمی دا؟! ..9-ده‌وڵه‌ت ومۆڵه‌ت.. 10-دنیا چه‌واشه‌ت نه‌كات. 11- گوناه و تۆبه.. 12-ئیمام باقر.. 13-دوعای شه‌یتان ته‌زێن.. 14-توێشووی پاشه رۆژ.. 15- خۆزگه خزمان ده‌یان زانی.. !! جگه له‌كۆمه‌ڵێ په‌یام كه بۆ نووسه‌رو كاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌دارانی ناودارم ناردووه به‌ناوێكی خوازراوه‌وه.. تا كاریگه‌ری خۆی زیاتر هه‌بێ..
پێنجه‌م: به‌شی زۆری برایان مه‌سه‌له عیلمییه‌كان ده‌خۆێننه‌وه، ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به ته‌حقیق ولێكۆڵینه‌وه هه‌یه و به‌ڵگه‌ی ئه‌م وبه‌ڵگه‌ی ئه‌و .. ئه‌مانه ئه‌و چه‌ژه‌یان نییه كه له‌نوسینی ئاوێته به‌سۆزو ئه‌ندێشه‌دا به‌دی ده‌كرێت.. ئیتر ئه‌و بابه‌ته رۆحییانه نا خۆێننه‌وه یانه‌یان دیون..
شه‌شه‌م: ئه‌م پرسیاره پرسیاری ته‌نیا مامۆستا ته‌حسین نییه.. به‌ڵكۆ زۆرجار ئه‌و پرسیاره كراوه یا به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ر براوه.. هیوادارم خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌و بابه‌تانه بخۆێننه‌وه، وئه‌وسا ئه‌وحوكمه ده‌ربكه‌ن..
حه‌وته‌م: هیوادارم برایانی دڵسۆزم غافل نه‌بن له‌دوعای خیر بۆمان و داوای عاقیبه‌ت خیری و پارێزكاری و پته‌وبونی رۆحمان بۆ بكه‌ن، و داوای یارمه‌تیمان له‌خوا بۆ بكه‌ن بتوانین بگه‌رێنه‌وه بۆ ناو جه‌معی دۆست وبرایانمان له كۆردستانا..
هیوادارم به‌م چه‌ند خاڵه هه‌ندێ له راستییه‌كانم خستبێته به‌رده‌م خوێنه‌ران..
برات حه‌سه‌نی پێنجوێنی